هه‌ڵاڵه‌ی ڕه‌ش ڕۆمانێك پڕله ململانێ و ئومێد‌و عه‌شق … شاخه‌وان سدیق.
نوری عه‌شق تاریكی گوناه ده‌ڕه‌وێنێته‌وه، له‌وانه‌یه عه‌شق شێوازێكی نه‌ناسراوی جه‌نگان بێت”
(پاولۆ كۆیلۆ(
له كتێبی (12 نامه بۆ ڕۆمان نوسێكی لاو)دا (بارگاس یۆسا) ئاماژه به گرنگی نووسینی ڕۆمان له‌لایه‌ن نووسه‌ره‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت” ڕۆماننووس ئه‌زموونی ژیانی تایبه‌تی خۆی ده‌پشكنێ و به‌شوێن پایه و پێگه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت تا چیرۆك دابهێنێت، ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌ته‌نیا بۆ خاتری ئه‌وه نییه ئه‌و كه‌س و ڕووداو و دیمه‌نانه دووباره بكاته‌وه له‌و كه‌ره‌سته سه‌ره‌تاییانه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانی بۆی دابین ده‌كه‌ن، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌شه له نێو دانیشتوانی یاده‌وه‌رییه‌كانیدا ئه‌و سووته‌مه‌نییه ده‌دۆزێته‌وه كه پێویستێتی تا ئه‌و پرۆسه درێژ و قورسه كه (داڕشتنی ڕۆمانه) به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتای پێبهێنێت”
ئه‌گه‌ر له‌م تێڕوانینه‌ی (بارگاس یۆسا) وه بڕوانینه ڕۆمان وه‌ك ژانرێكی گرنگی ئه‌ده‌ب په‌یوه‌ست به‌ژیانه‌وه، ئه‌وا تێده‌گه‌ین نووسه‌ر بۆ ده‌یه‌وێت ڕۆمان بنووسێت. یان ئه‌و هه‌سته قووڵه چییه كه وا له مرۆڤ ده‌كات یاده‌وه‌ری به‌گه‌ڕبخات و بیر بكاته‌وه، تا له ڕێگایه‌وه ببیستێ و ببینێ و بگێڕێته‌وه، نووسینی ڕۆمان ده‌كرێت ته‌نها وه‌ك دروستكردن و گێڕانه‌وه‌ی چیرۆك لێی بڕوانین؟ یان نه‌خێر له‌ودیو دیواره‌كانی ڕسته‌وه نووسه‌ر به‌دوای جیهانێكی نه‌بینراوی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێت و له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌یدایه. هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی (هاشمی ئه‌حمه‌دزاده) ده‌ڵێت “كاتێك ڕۆماننووس، ڕۆمانێك ده‌نووسێت، ئه‌و جیهانێكی جیاواز و نوێ ده‌ئافرێنێت، جیهانێك كه دانیشتوان و داموده‌زگای تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه” بۆیه به‌بڕوای من ئه‌گه‌ر ڕۆمان وه‌ك گرنگترین ژانری ئه‌ده‌بی سه‌یر بكرێت هه‌ڵه نییه و مرۆڤ له خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر ڕۆمانێكدا بێ ویستی خۆی به‌سه‌ر دنیایه‌كی نوێ و جیاوازدا ده‌كه‌وێت، ئیتر ئه‌و دنیایه واقیعی بێت یان خه‌یاڵی، گێڕانه‌وه و باسكردن له ڕووداوه‌كانی كۆنبن یان نوێ، هی كام سه‌ده و وڵات و نه‌ته‌وه‌بن گرنگ نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه تۆ ڕۆمانێكی شیاو بخوێنیته‌وه، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی كاتێك ڕۆمانی (هه‌ڵاڵه‌ی ڕه‌ش)ی نووسه‌ری فه‌ڕه‌نسی (ئه‌لێكسانده‌ر دۆما) ده‌خوێنیته‌وه به‌ر ئه‌م دنیا نوێیه ده‌كه‌ویت و هه‌ست ده‌كه‌یت به‌ڕاستی كتێبێكی ناوازه و جیاواز ده‌خوێنیته‌وه. به جۆرێك كه هه‌ر له سه‌ره‌تای ڕۆمانه‌كه‌وه نووسه‌ر گه‌مه‌ی گێڕانه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ خوێنه‌رانیدا ده‌ستپێده‌كات و واده‌كات له یه‌كه‌م به‌ریه‌ككه‌وتنتدا و له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م لاپه‌ڕه‌یدا ئیتر تۆ ببیته دیلی ده‌ستی ڕۆمانه‌كه و به‌دوای دێربه‌دێڕی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌ی بكه‌ویت. (دۆما) ڕۆمانی (هه‌ڵاڵه‌ی ڕه‌ش) به‌م سه‌ره‌تا سه‌رنجڕاكێشه ده‌ستپێده‌كات” هه‌میشه شادبه و چێژ له ژیانت وه‌ربگره، كاركردن له فه‌رمانگه‌یه‌ك و بوونه كارمه‌ند، به‌س نییه و ژیانێكی خۆشت بۆ دروست ناكات. ژیان واته ئارامی و به‌خته‌وه‌ری و له سه‌روو هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه ژیان واته شادیی، كه‌واته به‌ڕاستی شاد به” (ئه‌لێكسانده‌ر دۆما) له (24)ی ته‌موزی ساڵی (1802) دا له گوندێكی نزیك شاری پاریس به ناوی (ویلر كۆتره) له دایكبووه، له ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا جگه له نووسینی ڕۆمان، شانۆنامه‌نووسێكی گه‌وره‌ش بووه و ناسناوی (سوڵتانی پاریسی) به‌هۆی كاره‌كانییه‌وه پێبه‌خشراوه، (دۆما) به‌هۆی ڕۆمانه پڕ ڕووداو و سه‌ركێشییه‌كانییه‌وه به یه‌كێك له نووسه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی سه‌رده‌می كلاسیكی فه‌ڕه‌نسی داده‌نرێت، ئه‌و خاوه‌نی هه‌ریه‌كه له ڕۆمانه‌كانی (كۆنت مۆنت كریستۆ، سێ تفه‌نگدار، بیست سالا دواتر، هه‌ڵاڵه‌ی ڕه‌ش، مادام كاملیا و دڵی ژنێك)كه ئه‌م نووسه‌ره ساڵی (1870) كۆچی دوای كردووه. ئه‌گه‌رچی له ماوه‌ی ژیانیشیدا چه‌ندین به‌رهه‌می ناوازه‌ی بڵاوكردۆته‌وه له ڕۆمان و شانۆنامه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاری هه‌واڵنێری كردووه و زۆریش سه‌ركه‌وتوو بووه تیایدا، ڕۆمانی (هه‌ڵاڵه‌ی ڕه‌ش) یه‌كێكه له ناسراوترین كاره‌كانی ئه‌و، ئه‌م ڕۆمانه كتێبێكی (160) لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره نیو (A4) و ڕووداوه‌كانی به‌پێی گێڕانه‌وه دابه‌شكراوه به‌سه‌ر (33) به‌شدا كه هه‌ریه‌كێك له به‌شه‌كان خاوه‌نی ناونیشانێكی كورته له‌وانه (پیاوێكی خۆشحاڵ، به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی، ناردنی په‌یام، مردن له‌سه‌ر شه‌قام و ….هیتر) كه هه‌ریه‌كێك له‌م ناونیشانانه وه‌ك كلیله بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌سپێكی چیرۆكه‌كه و خوێندنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی ئه‌و به‌شه، بۆ خۆشی چیرۆكی ڕۆمانه‌كه گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی كوڕی بازرگانێكی گوندی (دۆرت) ه له وڵاتی (هۆڵه‌ندا) به‌ناوی (كرنلیۆز ڤان بارل) كه مێژوی چیرۆكی ڕۆمانه‌كه باسكردنه له ساڵی (1672)، كه كورتكراوه‌ی چیرۆكه‌كه‌ش به‌م شێوه‌ییه، له وڵاتی هۆڵه‌ندا و له‌یه‌كێك له شاره‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا ساڵانه فیستیڤاڵێكی گه‌وره بۆ نمایشكردنی گوڵی جۆراوجۆری ده‌گمه‌ن و تایبه‌ت ڕێكده‌خرێت، كه پاشای وڵات خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و ئاماده ده‌بێت، له یه‌كێك له فیستیڤاڵه‌كانی ساڵی (1672) خه‌ڵاتێكی گرانبه‌ها به‌بڕی (سه‌د هه‌زار له‌پاره‌ی زێڕ) ته‌رخانده‌كرێت بۆ هه‌ر كه‌سێك كه بتوانێت (هه‌ڵاڵه‌ی ڕه‌ش) به‌رهه‌م بهێنێت، هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژیشه‌وه كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی چیرۆكه‌كه به ناوی (ڤان بارل) ده‌ست ده‌كات به به‌خێوكردنی (خلیسكی) هه‌ڵاڵه‌ی ڕه‌ش. به‌مه‌به‌ستی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له لاپه‌ڕه (24) ڕۆمانه‌كه‌دا ده‌ڵێت” من دڵنیام ده‌توانم هه‌ڵاڵه‌ی ڕه‌ش په‌روه‌رده بكه‌م و خه‌ڵاتی سه‌د هه‌زار له پاره‌ی زیڕیش ببه‌مه‌وه و بۆ خه‌ڵكی هه‌ژارو نه‌داری خه‌رج بكه‌م. من له دنیادا ئه‌ناسرێم و له بیری هه‌موو به‌خێوكه‌رانی هه‌ڵاڵه‌دا ده‌مێنمه‌وه، ئه‌مه‌وێ ناوی هه‌ڵاڵه‌كه‌م بنێم هه‌ڵاڵه‌ی ڕه‌شی (ڤان بارل)” به‌ڵام دواتر ئه‌م پیاوه به‌هۆكاری وه‌رگرتنی نامه‌یه‌ك له گروپێكی ڕێگه پێنه‌دراو به ناوی (برایانی دی ویته) و شاردنه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتداران له ماڵه‌كه‌یدا، ده‌خرێته زیندانه‌وه و نزیكده‌بێته‌وه له له ده‌ستدانی خه‌ونی په‌روه‌رده‌كردن و به‌رهه‌مهێنانی (هه‌ڵاڵه‌ی ڕه‌ش) به‌ڵام دواتر زیندان چۆكی پێدانادات و گه‌وره‌ی خه‌ونه‌كه‌ی هیچ ڕێگریه‌ك نازانێ، هه‌ربۆیه ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی كچی ده‌رگاوانی زیندانه‌كه‌وه كه كچێكی گه‌نجه به ناوی (ڕۆزا) كاره‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات. هه‌رچه‌نده باوكی كچه‌كه به توندی دژی كاره‌كه ده‌وه‌ستێته‌وه، به‌ڵام كچه به‌رده‌وام ده‌بێت له یارمه‌تیدانی زیندانییه‌كه سه‌ره‌تا به هاوكاری كردنی ده‌ستپێده‌كات بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌ڵاڵه‌كان له باخچه‌ی زیندانه‌كه‌دا به ڕێنمونی (ڤان بارل) تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی ورده ورده كچه عه‌شقی كابرای زیندانیكراو ده‌بێت، ئه‌گه‌رچی جیاوازی ته‌مه‌نیشیان زۆره، له سه‌ره‌تاشدا كابرا عه‌شقه‌كه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، چونكه خه‌می گه‌وره و عه‌شقی یه‌كه‌می ئه‌و ته‌نها هه‌ڵاڵه‌كانه، به‌ڵام دواتر ئه‌ویش عه‌شقی (ڕۆزا) ده‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له درێژه‌ی چیرۆكه‌كه‌دا و له لاپه‌ڕه (65)دا ده‌ڵێت” (ڤان بارل) شه‌وان نه‌یئه‌توانی بنوێ، بێخه‌وی ئه‌و له‌به‌ر هه‌ڵاڵه‌كانی نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌ستی ئه‌كرد خه‌می له ده‌ستدانی ڕۆزا، له خه‌می له ده‌ستدانی هه‌ڵاڵه‌كانی زیاتره. كاتێكیش كه خه‌وی لێده‌كه‌وت به‌رده‌وام خه‌ونی ڕۆزای له‌سه‌ردابوو”
ئه‌گه‌رچی ئه‌م چیرۆكه دورو درێژ‌و پڕ له ڕوداوی خۆش و ناخۆشه. به‌ڵام پڕتاموچێژه و له‌كۆتای ڕۆمانه‌كه‌شدا شادی و خۆشی ده‌ستپێده‌كات، ئه‌ویش دوای به‌رهه‌مهێنانی هه‌ڵاڵه‌ی ڕه‌ش و دزینی له‌لایان كه‌سێك به‌ناوی (ژانكوپ)وه و دواتر گه‌رانه‌وه‌ی بۆ خاوه‌نه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی له‌لایان پاشای وڵات و جگه له وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی سه‌د هه‌زارپاره‌ی زێر به به‌یه‌كگه‌یشتنی دوو عاشقه‌كه كۆتای به چیرۆكه تراژیدیه‌كه دێت و ناوی هه‌ڵاڵه‌كه‌ش ده‌نرێت، هه‌ڵاڵه‌ی ڕه‌شی ( ڕۆزا ڤان بارل).
ئه‌م شاكاره‌ی (دۆما) به زمانێكی كوردی جوانی پاراو له لایه‌ن هاوڕێی وه‌رگێر(جه‌بار سابیر)ه‌وه كراوه به كوردی و بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا چاپ و بڵاوبكرێته‌وه، بۆ خۆشی ڕۆمانه‌كه به شێوه‌ی دیالۆگی كورت و به‌رده‌وام له لایه‌ن كه‌سی یه‌كه‌می تاكه‌وه و له ڕێگه‌ی گێڕه‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتزانه‌وه چیرۆكه‌كه ده‌گێڕدرێته‌وه و ئه‌ویش به شێوه‌ی ڕسته و ڕووداوی كورت بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر نه‌ك بێزار نه‌بێت له خوێندنه‌وه‌ی، به‌ڵكو هۆگری به‌سه‌رهاته‌كانی خۆی بكات، من له‌م نووسینه‌مدا ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر دوو ئاست باس له گرنگی ئه‌م ڕۆمانه بكه‌م.
یه‌كه‌م/ قووڵی تێمای چیرۆك و ئاستی به‌رزی گێڕانه‌وه.
به بڕوای من هه‌موو مرۆڤێك گه‌ر نووسه‌ریش نه‌بێت و توانای داڕشتن و خوڵقاندنی تێكستیشی نه‌بێت، ئه‌وا خاوه‌نی چیرۆكگه‌لێكه كه هه‌ركات ده‌رفه‌تی بدرێت ده‌توانێت بیگێڕێته‌وه. هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی (ماركیز)یش ده‌یوت” من ده‌ژیم بۆ ئه‌وه‌ی دواتر بگێڕمه‌وه” به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه تۆ ده‌ته‌وێت (چی و چۆن) چیرۆكه‌كانی خۆت ده‌گێڕیته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وكاته‌ی به‌رامبه‌ر كاغه‌ز و قه‌ڵم دۆشداده‌مێنیت و له به‌رده‌م مێزی نووسینێكدا بڕیارده‌ده‌ی ببیته نووسه‌ر و بنووسیت. به بڕوای من له‌مه‌دا (دۆما) زۆر سه‌ركه‌وتووبووه هه‌م له شێوازی هه‌ڵبژاردن و دروستكردنی چیرۆكه‌كه‌دا و هه‌م له شێوازی ته‌كنیكی گێڕانه‌وه‌یدا. كه زۆر شاره‌زایانه هه‌ر دووكیانی پێكه‌وه به‌ستووه، بۆخۆشی ئه‌م نووسه‌ره به نووسه‌ری درامی پڕ ڕووداوی سه‌ركێش ناسراوه له كاره‌كانیدا و له كه‌مترین گێڕانه‌وه‌دا زۆرترین ڕووداو ده‌خوڵقێنێت و چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌دۆزێته‌وه، بۆیه هه‌میشه چیرۆكه‌كانی ئه‌م نووسه‌ره بۆ خوێنه‌رن و جگه له گێڕانه‌وه‌ی ئاسایش هه‌میشه په‌یام له نووسینه‌كانیدا هه‌یه. ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌بێت كه خۆی هه‌واڵنێربووه و له‌و بواره‌دا كاری كردووه. بۆیه كاره‌كانی ئه‌م نووسه‌ره خاوه‌نی چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندین و خوێنه‌ر هه‌ر زوو له په‌یامی پشت ناوه‌رۆكی كاره‌كانی ده‌گات وه‌ك ئه‌وه‌ی (ئه‌دگار ئالان پۆش ده‌یوت: ” له ده‌ستپێكی چیرۆكدا خوێنه‌ر تێده‌گات ئه‌و چیرۆكه چی له هه‌گبه‌كه‌یدایه بۆ خوێنه‌ره‌كه‌ی”.
دووه‌م/ ئاستی به‌رزی زمان گرنگیدان به ناونیشان.
بیگومان یه‌كێك له پایه گرنگه‌كانی ڕاكێشانی خوێنه‌ر بۆ هه‌ر كتێبێك به بڕوای من و بۆ من دوو خاڵی زۆر گرنگ و سه‌ره‌تایین كه ئه‌وانیش (ناونیشان و ده‌ستپێكن) چونكه هه‌ر دوو ئه‌م لایه‌نه ده‌بنه گرێبه‌ستی سه‌ره‌تای نێوان نووسه‌ر و خوێنه‌ر له هه‌ر كتێبێكدا. (پی.دی.جێمز) له باره‌ی گرنگی ناونیشانی كتێبه‌وه ده‌ڵێت” به‌بڕوای من ناونیشانی كتێب زۆر گرنگی هه‌یه و دۆزینه‌وه‌ی ناوی گونجاو كارێكی سه‌خته، من ناونیشانی كتێب، یان زۆر زوو بێ هیچ گرفتێك ده‌دۆزمه‌وه، یان زۆر درێژه ده‌كێشێت و به‌زه‌حمه‌ت ده‌یدۆزمه‌وه” لێره‌وه ئه‌گه‌ر سه‌یری ناونیشانی ڕۆمانه‌كه‌ی (دۆما)ش بكه‌ین (هه‌ڵاڵه‌ی ڕه‌ش) ئه‌گه‌رچی ناوێكی ساده‌یه، به‌ڵام زۆر سه‌رنجڕاكێش و جوانه و هه‌ر زوو هه‌ستی خوێنه‌ر بۆ خۆی ڕاده‌كێشێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای بوونی ئه‌و زمانه بێگروگۆڵه‌ی كه نووسه‌ر به‌كاری هێناوه له گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌یدا و خۆشبه‌ختانه‌ش دووباره وه‌رگێڕی ئه‌م كتێبه (جبار سابیر) سه‌ركه‌وتووبووه له زیره‌كانه گواستنه‌وه‌ی ئه‌م زمانه جوان و شیعری و پاراوه‌ی (ئه‌لكسه‌نده‌ر دۆمادا)، چونكه وه‌ك (كاروان كاكه‌سور) ده‌ڵێت” زمان مه‌رجی یه‌كه‌می داهێنانه بۆ هه‌ر نووسه‌رێك”
ده‌ره‌نجام:
خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر ڕۆمانێكی سه‌ركه‌وتوو بۆمن، گه‌یشتنه به تامی ئه‌و چێژه ڕاسته‌قینه‌ی كه ته‌نها خۆم له كاتی مژین و كرماندنی دێڕه‌كانیدا وه‌ك نوقڵ هه‌ستی پێده‌كه‌م،(هاشمی ئه‌حمه‌دزاده) له كتێبی (جیهانی ڕۆمان)دا به‌م جۆره وه‌سفی ڕۆمانی سه‌ركه‌وتوو ده‌كات” ڕۆمانی سه‌ركه‌وتوو تێگه‌یشتنی ئێمه له‌مه‌ڕ جیهانی واقیع، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو و كاریگه‌ر، قووڵتر و تیژتر ده‌كات” كه ده‌كرێت بڵێم خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه‌ی (دۆما)ش بۆ من یه‌كێك بوو له هۆكاره‌كان به گه‌یشتن به‌و چێژه ڕاسته‌قینه‌ی كه ده‌كرێت هه‌ر خوێنه‌رێك له دوای خوێنده‌وه‌ی هه‌ر كتێبێكی باشه‌وه پێی بگات. چیرۆكی ئه‌م ڕۆمانه پڕه له وانه‌كانی (ساده‌ی، بڕوابه‌خۆبوون و كۆڵنه‌دان، ڕاستگۆیی و گه‌وره‌یی عه‌شق و گه‌یشتن به خه‌ونه گه‌وره‌كانی مرۆڤ) ئه‌گه‌ر مرۆڤ خۆی ئیراده و بڕوای به گه‌یشتن به خه‌ونه‌كانی هه‌بێت. ده‌رباره‌ی ئه‌مه وته‌یه‌كی (پاولۆ كۆیلیۆ) هه‌یه كه ده‌ڵێت” له ژیاندا چه‌ندانجار خه‌ونه‌كانمان هه‌ره‌سیان هێناوه و ئاره‌زووه‌كانمان به ناكامی ده‌بینین، به‌ڵام ده‌بێت درێژه به خه‌ونبینین بده‌ین، ئه‌گه‌رنا ڕۆحمان ده‌مرێت و عه‌شق ناتوانێت به‌فریای بگات” ماوه‌ته‌وه بڵین دووباره سوپاس بۆ هاوڕێی وه‌رگێڕ(جه‌بار سابیر) بۆ وه‌رگێڕانی ئه‌م شاكاره‌ی (ئه‌لێكسانده‌ر دۆما) و ناساندنی به خوێنه‌رانی كتێبخانه‌ی كوردی، به‌هیوام ئێوه‌ش پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه، وه‌ك من چێژ له خوێندنه‌وه‌ی ببینن.
بۆ ئه‌م نوسینه سودم له‌م كتێبانه وه‌رگرتووه.
1- 12 نامه بۆ ڕۆمان نوسێكی لاو_ فارگاس یۆسا_ وه‌گێڕانی_ شیرین.ك
2- جیهانی ڕۆمان _ كۆمه‌ڵه‌وتار _ هاشم ئه‌حمه‌د زاده
3- ستاتیكای گێڕانه‌وه_ لێكۆلینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی_ ئارام سدیق
4- حه‌كیمانه _ پاولۆ كۆیلیۆ_ وه‌رگێڕان _ كارا فاتیح.