شانۆ‌و سته‌مكاری … نووسینی ڕێباز محه‌مه‌د جه‌زا
شانۆوسته‌مكاری دوو زاراوه‌ی دوور‌و له‌هه‌مان كاتدا نزیكن، به‌ڵام له‌ڕووی میتۆدیه‌وه ئه‌م دوو چه‌مكه له‌سه‌ر دووئاست و دووتایپی جیاواز یه‌ك ده‌گرنه‌وه یه‌كه‌میان : هونه‌ر كه بنه‌ما ئیستاتیكیه‌كه‌یه‌تی و ئه‌وی تریان بنه‌ما سیاسیه‌كه‌یه‌تی كه ده‌رگیری فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیه و له‌ڕوی مێژویه‌وه پێشتر هه‌بووه‌و ناسراوبووه . ئه‌وه‌ی له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا جه‌ختی لێده‌كه‌مه‌وه ئه‌وه‌یه كه ده‌مه‌وێت قسه له‌سه‌رئه‌و بنه‌مافیكری و ئایدۆلۆژی و پۆپۆلیستیانه بكه‌م كه شانۆ‌و سته‌مكاری هاو ئاهه‌نگ و له‌یه‌كچوو ده‌كات ، ئه‌مه‌ش به‌ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و جیاوازیانه ده‌بێت كه له‌نێوان (شانۆ و سته‌مكاری)دا هه‌یه و بنه‌ما ڕێكخراو‌و ڕوونه‌كانی كه بۆ فێركردن و به‌كارهێنانی له ئاماده‌كردنی بهرههمیًَكی شانۆییدا په‌یڕه‌و ده‌كرێن .
ئه‌وه‌ی له‌م دۆخه‌دا زانراوه له‌دایكبوونی میتۆدی سته‌مكارانه له پێر فۆرمانسی شانۆییدا ، په‌یوه‌سته به سیستمی سیاسی كه له‌ئێستادا بابه‌تێكی گه‌رمی بازاڕی شانۆی هاوچه‌رخ و ناوچه‌كه‌یه كه له‌كوردستان وه‌كو دیارده‌یه‌كی هاورده‌كراوه‌و له ژێر كاریگه‌ری ته‌وژم ی ئه‌و لاسایگه‌ریه باوه‌ی دنیای ئه‌مرۆ پیای دهگوزهرێًت ، پیاده ده‌كرێت . ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م دیارده‌یه‌ش پێش شانۆی مۆدێرن ڕه‌وایه‌تی نه‌ده‌درا یه‌به‌تیویریزه‌كردنی تاكو سیستمه سیاسیه مۆدێرنه‌كان هاتن و جڵه‌ویان گرتنه ده‌ست و خۆیان له‌كرده‌ی ئاماده‌كردنی نمایشه‌كاندا ڕه‌نگیان دایه‌وه ، ئه‌مه‌ش به پشت به‌ستن به‌ژیانكردن له‌سه‌ربنه‌مای زانستی و به‌زیادكردنی ئه‌و خاڵه دیاله‌كتیكیه‌ی ده‌رباره‌ی ڕێبازی هونه‌ری هه‌یه و له په‌یوه‌ندیدایه به ڕێبازی نمایشكردن یان پێشكه‌شكردن .
ئه‌م مه‌عریفه‌یه خزمه‌تی شانۆكار ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی بناغه‌یی له‌ناسینی سنووری وزه‌ی خۆی له‌و تیۆره‌دا و له پێر فۆرمانسی ئه‌و قۆناغه‌ی كه خۆی ئاماده ده‌كات بۆ نمایش وه یان ئه‌وكه‌سانه‌ی ده‌بنه بینه‌ری به‌رخۆره‌كی یان قۆناغی پێًر فۆرمانس له‌شانۆدا و ده‌بنه چێژ‌و چه‌ناڵێك بۆ خۆشی وه‌رگرتن و خۆبه‌تاڵ كردنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و به‌قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی ئه‌و مه‌عریفه‌یه و كاریگه‌ری و په‌یوه‌ندی به‌تین له نێوان شانۆ‌و وه‌رگر و به‌دوایدا خزمه‌تی ئامانجه باڵاكه‌ی هونه‌ر كه واده‌كات هه‌میشه گومانی ئه‌وه لای بینه‌ران دروست ببێت جگه له‌و نمایشه‌ی بینیویانه ئه‌وانی تر شتێكی ترن نه‌ك شانۆ !!
ده‌ستپێكردنی شانۆ ڕوه‌و ئاراسته‌ی سته‌مكاری له‌و بیركردنه‌وه‌یه‌وه ده‌ستپێده‌كات كه خاوه‌ن بیری به‌رهه‌مه‌كه چۆن پرۆژه‌كه ده‌خاته پێش چاوی ده‌زگا یان ستاف یان گروپ یان هه‌رجێگایه‌كی تر ، جیاوازی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه دا ئه‌وه‌یه ئه‌م جاره به شێوه‌یه‌كی تر‌و به پشتیوانیه‌كی تر و دیدگایه‌كی تره‌وه وای لێده‌كرێت كه هه‌مووان وابزانن بووه‌ته شتێكی باو‌و ئاسایی له پسپۆڕیه‌كانیاندا وه‌ك ئه‌وه‌ی بیانه‌وێت به دۆخێكی زۆر ئاسایی ته‌ماشا بكرێت. گه‌ر چاوێك به پوخته‌ی كاری شانۆ ی مۆدێرندا بگێرین له شانۆی سروشتی‌دا په‌یوه‌ست ده‌بێت به قوتابخانه‌ی فه‌ڕه‌نسی و به‌شێك له قوتابخانه‌ی ئه‌ڵمانی ، به‌ڵام ئه‌مه به‌و واتایه نایه‌ت كه‌نیشتمانی هونه‌ری سته‌مكاری ئه‌وێ بێت و پێشینه‌ی نه‌بێت به‌ڵكو ئێمه له شانۆی مۆدێرندا خوێندنه‌وه‌ی بۆده‌كه‌ین گه‌رنا پێشینه‌یه‌كی دوورودرێژی هه‌یه كه‌له گریك و رۆمان و شانۆكانی رۆژهه‌ڵاته‌وه درێژ ده‌بنه‌وه به‌تایبه‌تی شانۆی هندی و میسری و چینی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر ، به‌ڵام ئه‌م ناولێنانه په‌یوه‌سته به و دۆخه له‌سه‌ر هه‌ڵدانی جۆرێك له‌شانۆ كه‌پێشتر وێنه‌یه‌كی ڕێك وه‌ك خۆی نییه و ئه‌و وڵاته‌و ئه‌و هونه‌ره یان هه‌رشتێكی تر بگره په‌یوه‌سته به‌تایبه‌تمه‌ندێتی هه‌رهونه‌رمه‌ندێكه‌وه .
له‌م ئاراسته‌یه‌وه هونه‌ری (شانۆ‌و سته‌مكاری) به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆ سهرههلًنادات كه‌له‌دۆخی ژیانكردنی حه‌قیقی شانۆدایه به‌ڵكو تێكه‌ڵه‌یه‌كه له له‌هونه‌ری به‌یانكردن و نمایشی دیمه‌ن و شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بینه‌ران (جه‌ماوه‌ر) دا ، له‌به‌رئه‌م هۆیه ڕه‌نگه كه‌سانێك هه‌بن بڵیئَن بۆ ناگه‌ڕێته‌وه بۆ شانۆی قۆناغه‌كانی پێشووتر ؟ زۆر به‌ساده‌یی وه‌ڵام ئه‌وه‌یه ئێمه له ئێستادا له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌م قۆناغه‌دا گیرمان خواردووه و چه‌قمان به‌ستوه و هاتۆته ناو ژیانی هونه‌ریمانه‌وه كه‌متر كاریگه‌ری شانۆی كلاسیك یان نیو كلاسیك و رۆمانتیك ده‌بیندرێت ، گه‌رنا ده‌توانین هه‌مووی بده‌ینه به‌رنه‌شته‌ری توێژینه‌وه ، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كات و ده‌رفه‌تی زیاتر مان ده‌داتێ تا به‌وردی خۆمان بۆئه‌م كاریگه‌ریه‌ی سته‌مكاری به‌سه‌ر شانۆی نوێوه ببینین ، له‌به‌رئه‌وه زۆر به‌كورتی لێره‌وه كۆتایی به‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌هێنم و ده‌یبه‌ستمه‌وه به شانۆی نوێ له‌په‌یوه‌ست به سته‌مكاریه‌وه وبێگومان بووه به‌به‌شێك له‌دنیای هونه‌ری ئێمه و شانۆ له‌كوردستان پێی كاریگه‌ره و ژه‌هراوی كردووه و خاوێن بوونه‌وه‌ی نزیكه له‌مه‌حاڵ .
مشت‌و مڕی زۆر هه‌یه ده‌رباره‌ی چه‌مكی سته‌مكاری، به‌جۆرێك به‌سه‌دان كتێب و چاپكراوی هه‌مه جۆر نووسراون و ده‌نووسرێن كه دنیای ئیًمهی لێ بێبه‌شه ، به‌ڵام له په‌یوه‌ست به‌شانۆ دوای گه‌ڕانێكی زۆرم شتێكی وام نه بینی كه‌شایانی ئاماژه بۆكردن بێت و مرۆڤی كورد و شانۆكارو بینه‌رو وه‌رگره‌كانی بتوانن له‌باره‌یه‌وه بخوێننه‌وه . بۆئه‌وه‌ی له‌م كێشه‌یه به‌ڕوونی تێبگه‌ین ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ بنه‌ڕه‌تی دۆزه‌كه كه نامه‌وێت لهرٍووی فه‌لسه‌فیه‌وه هیچی له باره‌وه بڵێم جگه‌له ئاماژه .
به‌گشتی من لێره‌دا خوێندنه‌وه‌یه‌كی هاوچه‌رخانه و په‌یوه‌ست به شانۆی مۆدێرنه‌وه ده‌خوێنمه‌وه كه دابه‌شده‌بێت بۆ دووقوتابخانه‌ی سه‌ره‌كی ” ژیانكردن و نمایشكردن ” ، له‌م ڕوه‌وه له ناو شانۆكارانیشدا مشت ومرێكی زۆرهه‌یه ده‌رباره‌ی شێوازی پێرفۆرمانسی شانۆیی و به‌رجه‌سته‌كردنی كهسێًـتی له‌سه‌رته‌خته‌ی شانۆ . له‌به‌رئه‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌و دووقوتابخانه‌یه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ریشه‌یه‌ك كه له‌چه‌ندین سه‌ده‌ی مێژوویی شانۆی جیهانیه‌وه درێژ ده‌بێته‌وه . ئه‌م دووچه‌مكه تازه‌نین ، به‌ڵكو ته‌نها په‌یوه‌ستن به ئامانجی بنه‌ڕه‌تی شانۆوه ، بهپێًی پێویستی و پاراستنی تایبه‌تی هونه‌ری شانۆیی به ئاراسته‌ی هونه‌ره درامیه‌كانی تر كه‌ئه‌م دۆزه دروست ده‌كات و ده‌یگۆرێت بۆ خاڵێكی دیاله‌كتیكی وروژێنه‌ر له مێژووی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ودرێژده‌بێته‌وه بۆ ئێستا له پێناو گه‌یشتن به شێوازێكی ئیداره‌دانی كرده‌یی شانۆیی و به‌رده‌وام له‌ناوچه‌كه‌و له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ‌و له‌وێوه بۆ ناو هۆڵه‌كان و بێگومان به‌هۆی ئه‌كته‌ره‌وه و له‌پێناو وه‌رگر .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژیانی هونه‌ری و سته‌مكارانه‌ی شانۆكاران و هه‌ندێك له جه‌ماوه‌ره‌كانی شانۆ ئاره‌زووی یه‌ك جۆر كرده‌ی بینین و تێكه‌ڵه‌یه‌كن له شانۆ‌و سیاسه‌ت ( مه‌به‌ست له سیاسه‌ت به‌مانا ئه مرۆییه‌كه‌ی !! نه‌ك حه‌قیقیه‌كه‌ی !) له‌نمایشكردنی دیمه‌ن و ساتی ژیانكردنی حه‌قیقی و رۆڵی نمایشه‌كان له‌و ڕوه‌وه ، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بهێڵنه‌وه بۆ بۆچوون و تێگه‌یشتنه هه‌مه‌چه‌شن و هه‌مه‌جۆره‌كانی تری شانۆ و بێ ئاگان له‌وه‌ی هه‌تا زۆرێك له میتۆده شانۆییه‌كان سوودیان له قوتابخانه‌ی ” نمایشی و ژیان كردن ” وه‌رگرتووه‌و هه‌ندێك جار جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه ڕه‌تناكه‌نه‌وه‌كه هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك ده‌گرنه به‌ر بۆ پڕكردنی هۆڵی نمایشه‌كانی شانۆ‌و دوور له هیچ پێوه‌رێكی هونه‌ری و ئیستاتیكی ، به‌ڵكو ئه‌و بكه‌رانه‌ی شانۆ به‌شێوه‌یه‌كی لێبڕاوانه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن، گه‌یشتن به‌بینه‌ر به هه‌رپێوه‌رێك بێت .
به‌ڵام ئه‌ده‌بیاتی شانۆ‌و میتۆد و قوتابخانه شانۆییه‌كان ئه‌م گشتگیریه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه هه‌روه‌كو نمونه‌یه‌ك له‌م ڕوه‌وه ( ویلیا‌م شكسپیر) له شانۆنامه‌ی ( ڕیچاردی سێهه‌م) دا له‌سه‌ر زاری (گڵۆسته‌ر )دا ده‌ڵێت : ” تووك و نه‌فره‌ت له خۆ مه‌كه ئه‌ی ئافه‌ریده‌ی نه‌شمیل ! چونكه تۆ هه‌ردووكیانی ، هه‌م رۆژی هه‌م شه‌وی ” له‌مه‌دا جۆرێك له ڕونی و تێفكرین ده‌خوێنمه‌وه كه له‌فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی ئه‌م شانۆكاره‌وه هاتووه نه‌ك له‌شتێكی تر وه‌ك هه‌ندێك له ئه‌مرۆدا شانۆ به‌بێ تیۆر‌و به‌بێ خوێندنه‌وه‌ی قوڵ و جددی و سه‌رپێیانه وه‌كو خویه‌ك ته‌ماشاده‌كه‌ن . چونكه فكر له شانۆدا خۆی قسه‌كردنه له‌سه‌ر ئه‌زموونی شانۆی درامی كه له‌ڕۆژگاری ئه‌مرۆدا به‌ره‌و فه‌نا بوون و نه‌مان ده‌چێت.
ته‌واوكردنی سوودی نمایش وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێمه بۆ یه‌كه‌م جار تێده‌گه‌ین له نرخ و گرنگی و بایه‌خی رۆڵی كاره‌كته‌ر له پاراستنی هۆكاره‌كانی نواندنداو زیان گه‌یاندن بیرم كرده‌وه ، ڕێگای داهێنان له‌ڕێی كاره‌كته‌ری ده‌ره‌كیه‌وه و له‌وێوه بۆشعووری ناوه‌كی. له‌وه‌دا باشه كه كاره‌كته‌ر دێت و پێر فۆرمانسی خۆی ده‌كات لێره‌دا و به‌م پێوه‌ره پێویسته شانۆكار سنوری وزه‌ی خۆی بزانێت له ڕوو ی هونه‌ریه‌وه و مه‌ودای ده‌نگی كاره‌كته‌ر بگوازێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی پێویسته نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی خاوه‌ن كرداره‌كه ئاره‌زوویه‌تی. ئه‌مه جگه‌له مه‌ودای كاریگه‌ری لههونهرو جه‌ماوه‌ردا ، به‌جۆرێكه هیچ تێگه‌یشتنێك به‌دی ناكرێت به هه‌ردوو میتۆده‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون و به‌هۆی پشت به‌ستن به ته‌كنیكی پێویست و هه‌ڵبژاردنی فۆرمی پێویست بۆ نمایش و به‌دیاریكراوی و باشكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی نێوان شانۆكارو وه‌رگرو سته‌مكاری و سیاسیه‌كان ده‌خوێنینه‌وه ، به‌و ده‌ربڕینه‌ی كه ڕێگایه‌كی زۆرتر ته‌ندروسته بۆداهێنان .