ڕوانگەی ئیسلامیەکان بەرانبەر ئێمەو ئەوانیتر … ئومێد قەرەنی
کۆمەڵگە سەردەمیەکان خۆیان کۆمەڵگەی ئاڵۆز‌و فرە ڕەهەندن، سەرەتای چەرخە تازەکانیش بەکۆمەڵێک کێشەو گرفت دەستی پێ‌کرد، کەهەندێک لەو گرفتانه پەیوەستی سەردەمەکانی زووتر و مۆدێل و پارادایمەکانی پێشوو تربوون، بەشه‌که‌ی تری ئەوگرفتانە لەئەنجامی ئەو گۆڕان و وەرچەرخانانەوە دێت کە لە چەرخی نوێ‌دا ڕوویدا.دواتر ئەم کێشەو گرفتانە کە لەهەموو ئاستەکانی سیاسی و ئابوری و…هتد
دەرکەوتن، وەک یەک پاکێج کۆمه‌ڵگەکانی دابه‌ش کرد به‌سه‌ر ئایدۆلۆژیای جیا جیا سه‌رئه‌نجام سه‌ری کێشا بۆ بهبەرکەوتن بەیهکدادن و به گژداچوونی نێوان یه‌کتر. له‌م جوارچێوهیهشدا کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی وه‌کو یه‌کێک له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌ی که زۆر کات که‌وتۆته به‌ر ململانێ و کێشه‌ی ئه‌وانی تر شوێن و جێکەوت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی ترکولتورو زمان و ئه‌دەبیاتی
به‌رانبه‌ر به ئه‌وانی دی شایه‌نی قسه له‌سه‌ر کردن لێورد بوونه‌وه‌یه وە یه‌که‌مین کێشه‌ش کێشه‌ی “شوناسه” گه‌لی مە خاوه‌نی زوان و نەریت و…هتد
خۆیەتی یەکەمین بەرکەوتە کەکورد بەری کەوتووە ئایدۆلۆژیای ئیسلامیە کێشەی گەورەی ئایدۆلۆژیای ئیسلامیەکان کۆمەڵێک ڕوانین و پێاناسەو بیرکردنەوەیانە بۆ هەموو قۆناغ و سەردەمەکان و بۆ هەموو کۆمەلگەی مرۆڤایەتی بەبێ جیاوازی وە ئەو دیدگەیەی کە هەیانە دیدەگەیەکی نەگۆڕ و دۆگمایە کەدەیانەوێت بە ڕێگەی جیاواز هەژموونی خۆیان بەسەر هەموان بسەپێنن، لێرەدا ڕوونە کە ڕوانگەی ئیسلامیەکان ڕوانگەیەکی ئایدۆلۆژیایانەی تەسکە بۆتێكڕای
کایەکانی ژیان، ساکارترین نموونە ئەوەیە وا قسە لە سەر ئینسان دەکەن کە هیچ لەو چەڕخە و تەنانەت چەرخە ڕابردووەکانیش لەکۆمەلگەی مرۆیی ڕووینەدابێت ! وەک بڵیی لەماوەی سەدەکانی ڕابردوو هیچ جۆرە شۆڕشێک ڕووینەدابێت لە هیچ یەکێک لەکایە مرۆییەکاندا! وه یا ئه‌وه‌شی ڕوویدا بێت ده‌رئه‌نجامێکی نه‌رێنی بێت، ئاگایان لەوەنیە داخۆ لە ئیستەدا چ جۆرە مەعریفەیەک پێویستە بۆ ڕێک خستنی کۆمەڵگە چ لە ڕووی کارگێری و ئابوری چ لەڕووی یاسایی و سیاسیەوە تەنانەت
لەئاستی کلتووری و دەرونیشەوە، ئیسلامیەکان داوا ده‌كه‌ن ئێمه رِووبهرِووی ئاریشە و پرسەکانی سه‌رده‌م به گهرِان به‌دوای کتێبە و ته‌فسیره كۆنه‌كان و ڕوانینەکانی شافعی ومالكی و ئیبن ته‌یمیه‌و .. هتد ببینه‌وه .
به واتایه‌كی تر ده‌یانه‌وێ ئێمه‌ی زیندووانی سه‌رده‌می سه‌ده‌ی بیست ویه‌كه‌م لەبارە هەموو ئەوپرسانەی دەرگیریان دەبین له هه‌موو رِووهكانی ژیانی تاكه‌كه‌سی و كۆمه‌لإیه‌تی خۆمان پرس به‌و مردووانه بكه‌ین كه چه‌ندین سه‌ده پێش ئێمه ژیاون، به‌بێ بەدیدە گرتنی هه‌موو ئه‌و ئاڵوگۆرِه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریانه‌ی له لایه‌نه‌كانی ژیانی ئێستای ئێمه‌دا روویداوه و ڕوودەدەن .
ئیسلامیەکان کە باوەڕەکانی خۆی لەسەربنەمای ڕاڤەی ئایەتەکانی قورئان و سیرەو سونەتەکانی(ژیان و قەزاوەتەکانی)وئەوحەدیسانەی لەنزیکە کانیەوە بە جێ ماون،
داڕشتووە.لەماوەی هەزار و چوارسەد سالدابیرۆکەی نوێ بەئەم کۆمەلە ڕوانینە زیادنەکراون، بەردەوام بە ناوی خوداوە لە هه وڵی پاوان‌کردنی دەسەڵات و کۆمەڵگە دابوون، تەنانەت لەسەردەمی هاوچەرخ لەبەرگی نوێ‌دا هه روا سونەتگەرا، پاوانخواز،شەڕەنگێزی (جیهاد)،تۆلەستێن(لەدوژمنی وەهمی)دامەزراوە نائیسلامیەکان بووە.جیا لەمانە ئیسلامیەکان دەیانەوێت شەریعەتی ئیسلامی دەستوربێت شەریعەیەک کە هێمای نسکۆ و دابەزینی ئەوپەڕی ئاستی شارستانییەتە، بەدەر لەوەش لەئاست ئەو ڕاستیەیی کەزۆر سانایە ئەویش هه موو دەستورێک شایەنی هەمواری تازەیە خۆ دەبوێرن !ئاشکراشە دەقی وەستاو هەرگیز بۆ ئایندەیەکی بزواو نابێت ،وای دەنوێنن وه‌ك بڵێی ئه‌وان له ده‌ره‌وه‌ی ئاڵوگۆره كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری و مێژووییهكانبن و به‌رنامه‌كانیان په‌یوه‌ست نەبێت به كات و كۆمه‌ڵگایه‌كی دیاریكراو.
واته خۆیان له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی کات و شوێن و دیاریده مرۆڤایه‌تیه‌كان ده‌بینن و دژ بەهه‌ر به‌رهه‌مێكی بیری مرۆڤن كه ببێته بنه‌ما و خاڵی ده‌ستپێكردن بۆ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی تەندروست و مرۆڤینی لە کن وان تەنانەت بوار بۆ دیالۆگێکی لۆژیکیانەش نیە لەبارەی شەریعەو قورئان ئەو نۆرم و بنەماو پێوەرو یاسایانەی کەلە سەرچاوەسەرەکیەکانی ئیسلام (قورئان وحەدیس)سەرچاوەیان گرتووە بوارێک بۆئەوە ناهێڵنەوە ڕێگایە ک بۆ سازانی سادقانە و هاوژینی لە گە ڵ باوە ڕەکانی تر ببێ. ئە گە ریش ڕواڵه تە ن نیەتی سازانیش لەکنیان هه بێت ئەوە سازان لە کن وان بەپشت بەستن بەلۆژیکی ( تە قیە)یە بۆ سەر رێخستنی بەرژەوەندی و باوەری خۆیان وە بۆ بە ئامراز وە رگرتنە بۆ گە شتن بە مە بە ستی کۆتایی. وە دواجار بە قۆرخکاری، وە دە رفە تە بۆ یەکە مین کردە ی پاوانکاری و فاشیستیانه. گرفتی هه‌ره سه‌ره‌کی ئه‌م ئایدۆلۆژیا فاشیستیه دۆگمایه، ئه‌وه‌یه که بنه‌مای هه‌موو پرۆژه‌و پلانه‌کان و کاره‌کانی بریتییه له قورئان و فه‌رمووده که مۆرک و خه‌سڵه‌تی پیرۆزیان هه‌یه.
ئومێد قەرەنی