نه‌خشه ریگاى ده‌ربازبون: چۆن نه‌ته‌وه دروست ئه‌كه‌یت؟ … به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
ئه‌بێت (نه‌ته‌وه- Nation) دروست بكه‌ین، تا ده‌وله‌تیش دروست نهبیَت (نه‌ته‌وه) دروست نابیت. ئه‌وه ڕێسایه نه‌ك وه‌ك ههندیَك كه دژ به نه‌ته‌وه بونى كوردن و بانگه‌شه‌ى ئینسانیه‌ت و هیومانگهرایی ئه‌كه‌ن!! دژى نه‌ته‌وه‌و دۆزینه‌وه‌ى ریشه‌كانى كورد بونن..نه‌ته‌وه به مافیا‌و كوتلهبازو كه‌سانى نهخویَنهوار و مشه‌خۆر دروست ناكریت. به نه‌وتفرۆشتن و چه‌ند هیلیكى بۆرى نه‌وت و غاز نییه به‌ته‌نها..به شه‌رى به‌وه‌كاله‌ت نییه.. نه‌ته‌وه به دۆزینه‌وه‌ى ڕیشاڵه میژویی و كه‌لتوریی و مرۆییه‌كان بینا ئه‌كریت.
به خۆرا نه‌بو داكۆكیمان له ناسیۆنالیزم ئه‌كرد، تا نه‌ته‌وه بینا نه‌كه‌ین ئهبیَت هه‌روا په‌رت په‌رت و گروپ گروپ هه‌ریه‌كه‌مان لهشوینیكهوه بۆى بێینه‌وه.
لیره ختوكه‌ى ته‌نها دوو دایهمینشن ئه‌ده‌م:
یه‌كه‌میان، نه‌ته‌وه‌و سامانى مرۆییه هاوچه‌رخه، ههندیَك جار وا ویناى نه‌ته‌وه‌سازى و ناشنالیزم كراوه، كه دژى به‌ها بهشهرییهكانهو كه‌س له‌سایه‌یدا ناحهسیتهوهو…تادوایی..پیش هه‌رشتیك قه‌ومییه‌ت و ناسیۆنالیزمى گهلیكى چه‌وساوه جیاوازه له نه‌ته‌وه‌گه‌رایی و جه‌برگه‌رایی گه‌لانى چهوسیَنهر. بابروانینه گه‌شه‌ى ئابوریی ئاسیایى له‌دواى جه‌نگ (١٩٤٥) وولاتانى ئاسیایی وه‌ك: مالیزیا، تایله‌ند، سه‌نگافوره هۆنگ كۆنگ، كۆریاى باشور..كه سیاسه‌تى ئابوریی خۆبژیویان پهیرهوكرد، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماى كه‌مكردنه‌وه یان نههیَلانى قه‌باره‌ى (هاورده‌كردن Importing) و، زیادكردنى (هه‌نارده‌كردن- Exporting) بو، به‌واتایه‌كى تر خۆیان به‌سته‌وه به بازارى ده‌ره‌وه له ریگه‌ى دانهزراوه نیشتیمانیه جۆربهجۆرهكانیانهوه، بهپیچهوانهى وولاته دهولهمهندو پهترۆلیهكانى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راسته‌وه، له نمونه‌ى هه‌ریمى باشورى كوردوستان كه هیچ سامانیكى مرۆیی (سهروهتى به‌شه‌ریی) یان نییه‌و هه‌موو پشتیان به سامانى سروشتى وه‌ك نه‌وت و غاز‌و كانزاو ئاو به‌ستووه، ئه‌ویش به‌فیرۆ دهچیَت.
دووه‌م ره‌هه‌ند بۆ دونیاى ئیمه، بریتى یه له شارستانیه‌ت، شارستانیه‌ت به مانا خۆرئاواییهكهى یانى زانست، زانست یانى جیهانگیریی،،جیهانگیریی یانى یه‌ك دونیا دال و مه‌دلولى بانكى و دارایی و ته‌كنه‌لۆژى و كه‌لتوریی مۆدیَرن..؟
له‌سه‌ده‌ى (١٨، ١٩) هدا، خۆرئاوا له ریگه‌ى زانسته‌وه غهزووى جیهانى سیَههمى كرد، بهپیَچهوانهى ئیمپراتۆریهتهكانى رۆمانى و بیزه‌نتى و عوسمانى و یایان و دهولَهتى مۆسكۆ و هۆله‌نداو پرتوگال، كه‌هه‌مویان به‌ربه‌ریه‌ت و ملشكاندن و كۆشتار به‌رمه‌بناى كاریان بووه. بۆیه لیَرهوه زانست خۆى ئهبیَته هۆى دیموكراتیهتى لیبرال له‌بوارى سیاسیداو سه‌رمایه‌داریش له‌بوارى ئابورییدا، واتا شارستانی بون یانى جیهانى بون، به عهشوائیهكهى سه‌ددام حوسه‌ین ئه‌یگوت ” دووهلى یانى ئه‌مریكى” . مونه‌زیرى سه‌رده‌مى ریفۆرم له خه‌لافه‌تى عوسمانى دكتۆر عه‌بدولا جه‌وده‌ت ئه‌لیت” شارستانیه‌ت نییه، ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌وه‌یه كه له‌خۆرئاوا هه‌یه، چونكه له‌سه‌ر بنه‌ماى شۆرشى فیكریی و زانستى ههلساوهتهوه، هیچ ریگه‌مان له‌به‌رده‌م نییه ئه‌وه نه‌بیت” فۆكۆیاما له كۆتایی كتیبى كۆتایی میژوو ئه‌لیت ” ئه‌وانه‌ى نایه‌ن، یان له نیوه‌ى رچه ریگهكهدا په‌كیان ئه‌كه‌ویت، له سارا دا وون ده‌بن” .. جا بۆ كورد وا باشه پیداگریی له میژوو شارستانیه‌تى سۆمه‌رى خۆى تیكه‌ل به‌مه بكات..
پرسیار ئه‌وه‌یه ” نه‌ته‌وه” چۆن خۆى ته‌وزیف ئه‌كا له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌موو خواوه‌نده مه‌زهه‌بی و دوه‌لى و جیهانییه‌دا لهناوچهیهكى دژوارى وه‌ك كوردوستاندا؟
له‌راستى دا، خۆى یه‌كخستنى شارستانیه‌تى مرۆڤایه‌تى له‌میانه‌ى ئامرازه‌كانى په‌یوه‌ندیی كردن و گواستنه‌وه‌ى مۆدیرندا، به‌و مانایه كه‌هیچ به‌شیك له‌و كۆمه‌لگه شارستانیانه نییه، كه میتۆدى زانستى و ئاكتیڤیهكهى ره‌ت بكاته‌وه، ئه‌وه بریاریكى تاكلایهنهو هه‌له‌یه، وه كاره‌ساتیش ئهخولقینیت، لیره‌وه‌یه كه به‌ربه‌ریه‌ت بئ ئه‌وه‌ى له‌ده‌رگا بدات بئ ئه‌وه‌ى له‌زمانى بگه‌ى خۆى ئه‌كا به ژوورا، لیره‌وه‌یه شه‌ریكات به بئ ئه‌وه‌ى پرس بكات له ههرشوینیك دۆلكهیهك نه‌وت هه‌بیت خۆیانى پیا ئه‌كه‌ن.
راسته وه‌ك نه‌ته‌وه ئه‌بینه به‌شیك له‌و شارستانیه‌ته مۆدیرنهوهو داخلى سیسته‌مى یونیه‌ن و بونیاده‌كانى تر ئه‌بین، به‌لام ئه‌مه ماناى وانییه بووین به خزمه‌تگوزارى سه‌رمایه‌دارى یان هه‌ر ئایدیایه‌كى تر، نا. به‌لجیكا به‌شیكى زۆرى دانیشتوانه‌كه‌ى هۆله‌ندییه، ئیستاش له‌مه‌ر داكۆكى كردن له هه‌ویه‌و ئۆریجینالیتى خۆیان تا ئاستى ئه‌وپه‌رى ره‌گه‌زپه‌رستى ئه‌چن، له‌دوا ههلبژاردنیاندا سالیك و چوارمانگ حكومه‌ت پیك نه‌هات و دواكه‌وت..
ئه‌وه دیاره كه ویستى گه‌وره هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ى شه‌ڕ له سوریاوه بۆ عێراق، تا ئاشووبه‌كه له سنوره‌كانى ئێران نزیك ببێته‌وه، به‌مه‌ش كوردوستان ئه‌بێته مه‌یدانى جه‌نگ. بۆیه ئه‌بێت یهكیَتى نه‌ته‌وه‌یی دروست بكه‌ین، نه‌ك جه‌مسه‌رگیریی ههریَمایهتى له‌سه‌ر حیسابى كورد كارى خۆى بكات، ئه‌بێت نه‌ته‌وه‌و ده‌وله‌ت بینا بكه‌ین نه‌ك له‌نیوان كردار‌و په‌رچه‌كردارى شیعه‌و سووننه‌دا دابه‌ش بین. هه‌روا بووه‌و هه‌رواش ئه‌بیت، جوله‌كه ” هاگانا” و هیزى ژیر زه‌مینى و بیرى زایۆنیزمى بو، توركه‌كان سه‌رده‌مى تهنزیماندت و “كۆمهلَهى ئیتیحاد‌و ته‌ره‌قی” یان له نیوه‌ى دووه‌مى سه‌ده‌ى نۆزده‌وه پیكهینا، عه‌ره‌به‌كان له ریگه‌ى عه‌قل و توخم و نه‌وه‌كانى ” شه‌ریفى مه‌ككه” ه‌وه لوبنان و عیراق و سوریا‌و ئه‌رده‌ن یان كرده ده‌وله‌ت..ئه‌فریقیه ره‌ش پیستهكان ” ئه‌نجومه‌نى هاولاتیانى ئه‌فریقى_ ANA” یان وه‌ك كاردانه‌وه دژى سه‌رۆك بوزا دروستكرد. نه‌یجیریا (774) زمانى جیاواز‌و چه‌ندین ئاین و نه‌ته‌وه‌ى جیا به‌شیكى گرنگى باكورى ئه‌فریقا یان خسته‌وه سكه‌ى خۆى. ده‌یان نمونه‌ى تر كه میژووى شارستانیه‌ت و ئیمرۆمان پیك ئه‌هینن، به كورده‌كان ئه‌لین به‌لى بۆ دۆدروستكردنى نه‌ته‌وه، به‌لى بۆ وه‌لانانى سیاسى و به رله مانتارى موزه‌یه‌ف، جۆرنال و ره‌خنه‌گرى موزه‌یه‌ف و ته‌زویر، كوردایه‌تى بۆ درۆ و دراو، دیندارى بۆ ئهحمهقكردنى ئینسانى كورد، به‌لى بۆ ده‌ستگرتن و دروستكردنى سامانى به‌شه‌رى راسته‌قینه..
“به‌هرۆز جه‌عفه‌ر”