![کۆمۆنه‌کان و بۆرژوازیهت* … نووسینی: العفیف الاخضر کۆمۆنه‌کان و بۆرژوازیهت* … نووسینی: العفیف الاخضر](https://dengekan.info/wp-content/uploads/2016/11/afifAxzar.jpg)
کۆمۆنه‌کان و بۆرژوازیهت* … نووسینی: العفیف الاخضر
وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بییه‌وه: سه‌لام عارف
—————————-
له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی ده‌یه‌مدا، خامۆشی و سستیوسڕی، ئه‌وروپای ڕۆژئاوای ته‌نیبوو، له ژێر سێبه‌ری ئه‌و خامۆشی و سستیوسڕییه‌دا، له شاره ده‌ره‌به‌گییه‌کاندا جموجووڵی بازرگانی خه‌به‌ری بووه‌وه و وروژا. ئه‌وده‌مه به‌ده‌ر له باوبوونی پیشه‌کاری ده‌ره‌به‌گی، پیشه‌سازی به سه‌ربه‌خۆیی، له‌و جموجووڵه بازرگانییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت، پیشه‌کاری دێهاتی تایبه‌ت بوو به چاکسازیی ئامێره‌کانی پیشه‌کاری و که‌لوپه‌لی نێوماڵ و چه‌کسازی ئه‌و سه‌رده‌مه ، پیشه‌سازی به سه‌ربه‌خۆیی له‌و پیشهکارییه دێهاتییانه له‌ژێر کاریگه‌ریی ئه‌و دوو ڕووداوه‌دا، ئۆردووگا نوێیەکانی نیشته‌جێبوون و بازاڕه نوێیەکان سه‌ریان هه‌ڵدا، به به‌راوردکردن له‌ته‌ك شاره ده‌ره‌به‌گییه‌کاندا، گه‌شه‌کردووتر و زیندووتر بوون. شاره ده‌ره‌به‌گییه‌کان له کۆشکی سه‌روه‌ر و کڵێسه‌یه‌ک و به‌ندیخانه‌یه‌ک و به‌نده‌رێک و چه‌ند خانوبه‌ره‌یه‌کی پارێزگاری و ده‌ستپێوه‌گرتنی ئه‌و دامه‌زراوانه، زیاتر تێپه‌ڕی نه‌ده‌کرد، ئۆردوگاکان و بازاڕه نوێیەکان ئه‌و چوارچێوه‌یه‌یان به‌زاند و ناوچه‌یان گرته‌وه. دانیشتوانی شاره‌وانییه‌کان، که بریتیبوون له بازرگانه‌کان و پیشه‌کاره نوێ شارییه‌کان، ئه‌وانه له کۆیله‌کان و پابه‌ندکراوه‌کانی بواری ده‌سه‌ڵاتی ده‌ره‌به‌گییه‌وه هاتبوون، به‌ڵام هیچ نه‌یده‌به‌ستنه‌وه به‌و ڕه‌چه‌ڵه‌که‌وه. دانیشتوانی شاره قه‌ره‌باڵغه‌کان، قه‌راغ شاره نوێیەکان، واته بازرگانه‌کان، پیشه‌کاره‌کان )بۆرژوازییه‌کان( تووڕه و ڕقئهستوورو به‌بیانوو بوون له قه‌رزه ده‌ره‌به‌گییه‌کان، به تایبه‌تی باج و سوخره‌کێشی، چونکه کۆسپی مه‌زن بوون له به‌رده‌می پێشکه‌وتنی جموجووڵه شارستانییه نوێیەکاندا. ئه‌و ڕقوکینه‌یه بووه هەوێنی خه‌باتێکی پۆزه‌تیڤ، بۆ سه‌ربه‌خۆیی شاره‌کانیان و ڕزگارکردنیان له ژێرده‌ستی ده‌ره‌به‌گه عەلمانی و ئاینییه‌کان، ئا به‌و چه‌شنه له سه‌ده‌ی یازده‌دا، بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنه‌کان سه‌ریهه‌ڵدا.
بۆرژوازییه‌کان، نه‌ك له‌به‌ر خاتری جه‌ماوه‌ر، به‌ڵکو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، چه‌ند داوایه‌کیان خسته‌ڕوو، وەک مافی هاتوچۆکردن له‌نێوان هه‌رێمه‌کاندا، مافی فرۆشتن، مافی قه‌رزو سوسهلهم، مافی دادی، تا خۆیان به خۆیان به‌پێی یاسای گونجاو چاره‌ی گیروگرفت و جیاوازییه‌کانیان بکه‌ن. مافی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌کانیان، مافی خۆبه‌رگری له که‌سه‌کانیان و داراییه‌کانیان، مافی کۆکردنه‌وه‌ی باجی پێویست بۆ به‌رگریکردن له شار، مافی دروستکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانیان به ئاره‌زووی خۆیان، له‌ته‌ك دۆسته‌کانیان، یان کێبڕکێکهرهکانیاندا، سه‌روه‌ران ئه‌و داوایانه‌یان ڕه‌تکرده‌وه، چونکه له‌و داوایانه‌دا، که‌مبوونه‌وه و له‌ده‌ستدانی ئیمتیازه‌کانی خۆیان ده‌بینی، جگه له‌وه‌ش ده‌ستدرێژی بوون بۆ سه‌ر دابونه‌ریته عیلمانی و ئاینییه‌کان. به‌ڵام بۆرژوازییه‌کان هه‌ر سووور بوون له‌سه‌ر به‌جێگه‌یاندنی دواکارییه‌کانیان، له پێناوی ئه‌وه‌شدا، به چه‌ند ڕاپه‌ڕینێکی خوێناوی هەڵسان، به تایبه‌تی له‌و شارانه‌دا که سه‌ر به کڵێسه بوون و داواکارییه‌کانی بۆرژوازییه‌کان، به بێوه‌فایی ناوبران و ڕه‌فزکران، ئه‌و ڕاپه‌ڕینانه، ڕووداوه ڕاست و ڕاشکاوه‌کانی، ململانێی چینایه‌تیی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست، سه‌ده‌ی یازده و سه‌ده‌ی دوازدە بوون، له‌م وڵاته‌وه ده‌گوێزرانه‌وه بۆ ئه‌و وڵات، ساڵی ١٠٣٠ له ئیتالیاوه ده‌ستی پێ‌کرد، دواتر ئه‌ڵمانیا، باکووری فه‌ره‌نسا، هه‌روه‌ها هۆڵندا و تاد.
هه‌ر زوو ده‌ره‌به‌گه عەلمانییه‌کان و ئاینییه‌کان و پاشاکانی فه‌ره‌نسا، له‌و مه‌ترسییە تێگه‌یشتن، مه‌یلی توندوتیژی به‌رانبه‌ر به کۆمۆنه‌کان زیاتر بوو، لەسەر ئەوە یەکڕا بوون کە دەبێت تا ڕەگیان دانەکوتیوە و تەشەنەیان نەکردووە لەناوببرێن و نه‌هێڵرێت به هیچکلۆجێك )به‌ڵگه‌نامه‌کانی ئازادی، مواثیق الانعتاق( بفرۆشرێن به بۆرژوازی شار. به‌و چه‌شنه کۆمۆنه‌کان گۆڕدران. ئه‌وه بوو کۆمۆنه‌کان په‌نایان برده به‌ر چاره‌سه‌ری ناوه‌ڕاست، له‌ته‌ك سه‌روه‌راندا. له فه‌ره‌نسا ژماره‌ی ئەو کۆمۆنانه‌ی، که به شێوازێکی شۆڕشگێڕانه‌ی سه‌ربه‌خۆ مانه‌وه، ٢٩ کۆمۆنه بوون، کۆمۆنه‌کانی دیکە، ڕێککه‌وتنیان هه‌ڵبژارد. ئه‌و کۆمۆنه‌یه‌ی که به ڕه‌زامه‌ندی سه‌ربه‌خۆ ده‌بوو، ده‌بووه خاوه‌نی خۆسه‌ری سیاسی، ئازادییه‌کانی که‌سایه‌تی و ئابووری سنووردار بوون، لێبخۆشبوونی باج و نرخی پسووله‌ی هاتوچۆ و خزمه‌تی سه‌ربازی و هه‌ندێک جاریش دادگای تایبەت.
ناهاوسه‌نگیی هێزی بۆرژوازییه‌کانی شار و سه‌روه‌ران کاری کردبووه سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌کانی ئازادی، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه هاوچه‌شن نه‌بوون، به شێوه‌یه‌کی گشتی به‌ڵگه‌نامه‌کانی ئازادی به یه‌کسانی هه‌موو که‌سێکی نه‌ده‌گرته‌وه، زیاتر خاوهنداراییهکانی ده‌گرته‌وه، له‌وانه که به‌رده‌وام نیشته‌جێی شار بوون. ئه‌وه‌ش ته‌نیا بۆ دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ژاران بوو. به‌ڵگه‌نامه‌ی ئازادی بریتی بوو، له‌و مافانه، که سه‌روه‌ر ده‌یبه‌خشی به پیاوماقوڵانی شار، واته بۆرژوازییه‌کان. به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه، کۆمه‌ڵه پیشه‌ییه‌کان باجیان نه‌ده‌دا و مافی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی گیروگرفته‌کانیان هه‌بوو به یاسای تایبه‌ت، مافی خۆبه‌رگری و تاد. زۆجار که کۆمۆنه ئازاد ده‌بوو، ده‌بووه خاوه‌ن ئاڵا و پاره‌وپوولی تایبه‌ت به خۆی، جگه له‌وه مافی جه‌نگکردن و واژۆکردنی ئاشتیان پێده‌درا. هه‌روه‌ها خۆبه‌هێزکردن و په‌رژینکردنی شار به‌و چه‌شنه چینی سێیه‌م دروست بوو، واته بۆرژوازی. ئه‌ویش وه‌ك چینێك، له کۆمه‌ڵگه‌ی ئیمتیازاتی دهرەبهگیدا، بووه خاوه‌نی ئیمتیازه تایبه‌ته‌کانی خۆی، ئه‌و چینه، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، باش به‌وه هۆشمه‌ند بوو، که ده‌بێت هه‌ر خۆی به ته‌نیا حوکمڕانی شاره‌که‌ی بکات، نابێت به هیچ کلۆجێك بواری کرێکاران و پاشماوه‌ی کۆیله‌کان و جووتیاره ئازاده‌کان بدات به‌شداری له به‌ڕێوه‌بردنی شاردا بکه‌ن.
ژماره‌ی ئه‌نجومه‌نی کۆمۆنه ١٠ ئه‌ندامی هه‌ڵبژێراو بوو. به فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی پیران، ئه‌و ١٠ ئه‌ندامه هه‌ڵده‌بژێردران بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ. کۆمۆنه به فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی پیران کۆنگره‌ی ده‌به‌ست. ئه‌نجومه‌نی پیران خۆی پێکهاته‌ی خه‌ڵکه‌کانی گه‌ڕه‌ک و کۆمه‌ڵه پیشه‌ییه‌کان بوو، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی باڵای نه‌بوو. ده‌سه‌ڵاتی باڵا، لای ئه‌نجومه‌نی گشتی )په‌رله‌مان( بوو. ئه‌نجومه‌نی گشتی به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی کۆمۆنه و ئه‌نجومه‌نی پیران ساڵی جارێک کۆ ده‌بووه‌وه. ئه‌نجومه‌نی پیران دابونه‌ریتێکی ڕۆمانی بوو، له فه‌ره‌نسا و هۆڵه‌ندا ئه‌و جۆره ئه‌نجومه‌نه نه‌بوو. پیاوماقوڵی ڕیشسپیی شار ده‌بووه سه‌رۆك ئه‌نجومه‌نی شار. ئه‌نجومه‌نی داد و ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن پێکه‌وه کۆ ده‌بوونه‌وه. ئه‌نجومه‌ی شار زووزوو کۆ ده‌بووه‌وه.
به درێژایی سه‌ده‌کانی نوێ، سه‌ده‌ی چوارده، به‌تایبه‌ت سه‌ده‌ی پازده، پێشکه‌وتنی ئابووری و سیاسی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا، وێنه‌ی )خانزادەکان ( کۆمۆنهکانیشی کرده قوربانی، ئه‌وده‌مه پله‌ی پێشکه‌وتنی ئابووری و سیاسی پێشکه‌وتوو به‌رز بوو، بڵاوبوونه‌وه‌ی پاره‌وپوول و گه‌شه‌کردنی بازرگانی ده‌ره‌وه و بەرجەستەبوونی ده‌وڵه‌ته‌کان، به پشتیوانی دادگا تایبه‌ته پیشه‌یی و سوپا به‌کرێگیراوه‌کانیان ڕێچکه‌یان به‌ست به ئاڕاسته‌ی ناوه‌ندیبوون، ئابوورییه پیشه‌ییه‌کان خۆیان بۆ ڕانه‌گیرا، له به‌رده‌می هاوپه‌یمانی نێوان سه‌رمایه‌داریی ئازاد و ده‌وڵه‌تدا، ناچار چۆکیان دادا. ته‌نیا ئه‌و کۆمۆنانه مانه‌وه، که ئابووری کاڵایی نوێان په‌سه‌ند کرد. له ئیتالیا هه‌ندێك له شاره بۆرژوازییه‌کان، به ڕازیبوون، یان به زۆره‌ملێ، گۆڕان به ئیماره‌ت و ده‌وڵه‌ت، کۆمۆنه هاوسێکانیان په‌یوه‌ست بوون پێیانه‌وه. به‌ڵام له فه‌ره‌نسا به‌و جۆره نه‌بوو، پادشاکان زوو په‌یمانیان به‌ست له‌ته‌ك کۆمۆنه‌کاندا، چونکه کۆمهنهکانیان به هاوپه‌یمانێکی به‌نرخ ده‌زانی، بۆ ده‌سته‌مۆکردنی نه‌بیله یاخیبووه‌کان. له سه‌ده‌ی چوارده و پانزه‌دا، ئه‌وروپا، هه‌نگاوی گه‌وره‌ی هه‌ڵگرت بۆ دروستکردنی ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه زه‌به‌لاحه‌کان. کۆمۆنه‌کان که پێشانده‌ری قۆناغی گواستنه‌وه‌ی ئابووریی خودکیفایهتی بۆ ئابووریی کاڵایی هاوچه‌رخ بوون، ئه‌و کۆمۆنانه توانه‌وه له کۆمه‌ڵه نه‌ته‌وه‌یی فه‌ره‌نسی ئینگلیزییه‌کاندا، ته‌نیا ١٥ کۆمۆنه‌یان مایه‌وه، ئه‌وانیش وازیان هێنا له ئابوورییه پیشه‌ییه‌کانیان و تێکه‌ڵی ئابووریی سه‌رمایه‌داریی نوێ بوون، بۆ نموونه شاری )ئهنڤیر( که له ساڵی ١٤٨٧ یه‌که‌م بۆرسه‌ی بازرگانیی جیهانی تێدا دروست بوو.
به‌ڵام له ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات، له‌به‌ر نه‌بوونی شاره بۆرژوازییه‌کان، نه‌بیله‌کان به‌هێزتر بوون له پادشاکان و په‌یوه‌ندییه کۆنه باوه‌کان مانه‌وه. به‌و جۆره ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات، هێڵی پێشکه‌وتنی ئه‌وروپای ڕۆژئاوای نه‌گرته‌به‌ر. شاره بۆرژوازییه سه‌ربه‌خۆکان، له سه‌ده‌ی چوارده‌دا، ڕۆڵی گه‌وره‌یان بینی له پێشکه‌وتنی ئه‌وروپای ڕۆژئاوادا.
له ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات به بێهێزی مایه‌وه، هه‌روه‌ها پرۆلیتاریاش. ئه‌وه‌ش بووه هۆی دواکه‌وتنی شۆڕشی بۆرژوازی ڕادیکالی و جێگه‌ی چۆڵ کرد، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شۆڕشه بیرۆکراتییه‌کانی سه‌ره‌وه، که توانی له ڕووی پیشه‌سازییه‌وه، خۆی گرێ بدات له‌گه‌ڵ شێوازی به‌رهه‌مهێنانی نوێ.
سه‌رچاوه: البیان الشیوعي، في اول ترجمة غیر مزورة – العفیف الاخضر- ص٢٩٥-٢٩٨