Skip to Content

تیاڕامانێ … شیعر/ کاوە عوسمان عومەر

تیاڕامانێ … شیعر/ کاوە عوسمان عومەر

Closed
by تشرینی دووه‌م 15, 2020 General, Poems


(1)
ڕائەمێنم، چۆن ئەستێرەکان،
بە لقی دارستانی چاوانتەوە،
گیرساونەتەوە
ڕێژنە ئەستێرەیەکت نابینم،
لە نیوەشەوی ئەنگوستەچاوا،
بڕژێتە خوار،
جەستەش ، بەلەمێکێ مەست..
و بێ چارۆکەیە،
زەریای شەو ئەیباو،
تەنها شەونمە نیگایەکیش ، ،
لە ئەستێرەی ئەڤینتەوە
نایەتە سەر زار
(٢)
لە کڵپەی مۆمێک وردئەبمەوە
بۆ توانەوەی جەستەی مۆمێ،،
تیشکی گڕگرتووی..
تەنها بۆ یەک جار،
کڵپەی ژیان ئەدا،،
زۆر بەزووییش گیانی دەرئەچێ،،
کڵپەی دڵێکیش..
باش ئەزانێ،،
مەرگی خۆیەتی ،
گەر بۆ ڕوخسارت
تەنها بۆ جارێ،،
دابگیرسێ،
پشکۆی نیە..
کڵپەی مۆمی دڵێ،،
بۆ جێژی خۆشی
توانەوەی ڕۆحێ
ئامادەیە گیانی دەرچێ

(٣)
بەندۆلی کاتژمێرێکی لەبیرکراو،
دوانزە ترپە دڵی،
لە ژورەکەدا زرنگانەوە
پڕۆژەکانی دوێنێیەکی تێپەڕبوو،
وەک پۆلە پەڕەسێلکەیەکی کۆچکردوو،
هەمووی خرانە نێو سندوقی تەنیایی و..
تاریکی بیرچوونەوە،،
بەیانی گریمانەیە،،
خەونێک ببێ بە ڕاست،
تۆ لە شە قامێ،،
لە ڕیی باخچەیەک،
هییچ نەبێ،،،
لە ویستگەی پاسێ،،
لە فارگۆنی شەمەندەفەرێ،
لە بەندەرێکی باڵاپڕ تەمێ،،
بمناسیتەوە.

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish