Skip to Content

29 Views

وه‌ڵام به باکۆی باکۆنینی … ن.ف.عه بدوڵا

وه‌ڵام به باکۆی باکۆنینی … ن.ف.عه بدوڵا

Be First!
by June 27, 2018 General
image_print

له‌م ماوه‌یه‌ی پێشوودا، ڕه خنه یه کم که وته به رچاو، که به ڕاستی وام ئه زانی من که موو کوڕی یه کم هه یه و، به رامبه رم درکی ڕۆشن و زانستیانه ی پێ کردووه. به ڵام ئه وه ی که که وته به رچاوم، چی بوو؟ یان ئه بێ چی بێت؟ بێجگه له تێڕوانینێک که به ڕاستی له ڕاو بۆچوونی فوضویانه زیاتر، هیچی تری تێدا نه بوو.

به ڕێز (باکۆ) که نوسینه که ی، نوسیبوو، دید و بۆچوونێکی باکۆنینیانه ی هه یه و، زۆر بێ سه ره و به ره بیر له پراکتیکی کۆمۆنیسته کان ده کاته وه، وه سیله کانی به ڕۆشنی نابینێت، بۆ به ده ست هێنانی کۆمۆنیزم.
به ڕێز (باکۆ) سه رباسی نوسینه که ی تناقضی هه یه له گه ڵ ناوه ڕۆکی نوسینه که ی. ئه م به ڕێزه بیه وێت و نه یه وێت خۆی له یه ک هه ڵوێستگیری سیاسی یه وه ئه توانێت، ئه و ته رحه ی که کردوویه تی بیکات. ئیتر ئه م ته رحه سه ر به کام سیاسه ت و سوونه تی کۆمه ڵایه تی ناو کۆمه ڵه. ئه و جه و هه ره ده ر خه ریه تی که کاکڵه ی نوسینه که ی له سه ر بینا کراوه.

به ڕێز (باکۆ)له نوسینه که ی دا ئاوا ده ربڕی به شێک له بۆ چوونه کانی ده کات: { نو سه ر خه باتی پڕۆلیتاریا وه ک خه باتێکی کۆمه ڵایه تی نابینێت به ڵکو له یه ک دیدگه ی سیاسیه وه ده ڕوانێته ئه و خه باته کۆمه ڵایه تی یه. ل1 (بزووتنه وه ی کۆمۆنیستی بزووتنه وه یه کی سیاسی یان ئابووری نی یه..)}.
ئه بێت چی وابکات له نوسه ر که ئه م ڕسته یه تصنیع بکات؟ بێگومان ئه م به ڕێزه حه ساسیه تی فوضویانه ی وای لێ کردووه که، نه ئه توانێت ده ربچێت له پێچه وانه ی سه رباسه که ی و،نه ئه توانێت شتێکی ڕاست و دروستیشمان پێ بڵێ. ئه گه ر نوسه ر به باشی گه شتبێت له ناوه ڕۆکی نامیلکه که، ئیتر ئاوا هه ڵوێستێک که گرتوویه تی به ڕاستی مایه ی لادانه (ڕیفیژنیزم)ه. چوونکه ئه م به ڕێزه به ڕۆشنی پێمان ناڵێت کام خه باتی پڕۆلیتاریا؟ یان خه باتی کام پڕۆلیتاریا؟
بێگومان هه ر جووڵانه وه یه کی عه فه ویانه ی پڕۆلیتاریا له ژێر کاریگه ری، هه ر مه یل و بۆچوونێکی ناو کۆمه ڵگه دا بێت. ئه و به خه باتی پڕۆلیتاریای ده زانێت. ئه بێت ئێمه ئه وه باش بزانین که پڕۆلیتاریا له کۆمه ڵگه ی حازردا، له ژێر چه ند کاریگه ریه کی کۆمه ڵگه دایه، هه ر له باری ذهنی یه وه هه تاوه کو کرداره ڕۆژانه کانیشی. که عه کس که ره وه ی جۆری بنه ما ذهنی یه که یه تی.
ئه م به ڕێزه ئه وه نده حه ساسیه تی به کرداری سیاسی هه یه، که ناتوانێت له وه ش تێبگات که له نامیلکه که ی (ئیکۆنۆمیسته کان نوێنه ری زانستی بۆرژوازین) ته رحه که ی چی یه و چۆن کراوه.

ئێمه خه باتی پڕۆلیتاریا به خه باتی کۆمه ڵایه تی ئه زانین، چوونکه پڕۆلیتاریا له په یوه ندی یه کی کۆمه ڵایه تی دا ده ژی. له ژێر کاریگه ری هه لومه رجی، سیاسی و ئابووری ئه و کۆمه ڵگایه دا. له به ر ئه وه خه باته سیاسی یه که ی خه باتێکی، کۆمه ڵایه تی یه له ڕێگه ی کردارێکی سیاسیانه ی خۆیه وه، له چوارچێوه ی کۆمه ڵگای سه رمایه داری دا. چوونکه هه ر جووڵانه وه یه ک، په یوه سته به سیاسه ت و مه نهه جی سیاسی و کۆمه ڵایه تی یه کێک له و دوو چینه وه. که ئه ویش سه رمایه دار و کرێکاره. واتا جاری واش هه یه پڕۆلیتاریا کردارێکی سیاسی به ئه نجام ده گه یه نێت، به ڵام ئه و کرداره سیاسی یه له به ر ئه وه ی له ژێر کاریگه ری سیاسه تی کۆمه ڵایه تی سه رمایه داری دایه. کرداره سیاسی یه که شی ئه بێته خزمه ت کردن به نیزامی کۆمه ڵایه تی سه رمایه داری. له به ر ئه وه، باشترین کردار بۆ پڕۆلیتاریا که بتوانێت نیزامی سه رمایه داری، له ناو به رێت. جووڵانه وه یه کی سیاسیانه ی پڕۆلیتاریایه ئه ویش چه کدار به به رژه وه ندی سۆشیالیستانه ی زانستیانه ی پڕۆلیتاریا. بۆ ئه وه ی بتوانێت نیزامی سائید له ناو به رێت.

ئێمه پێش سیاسی بوونمان هه ڵگری بڕوایه کین که ستراتیژی کۆمه ڵایه تیمان پێ ئه به خشێت. به ڵام ئه م ستراتیژه، به ده ست نایه ت، هه تا نه توانین په لامارێکی سیاسیانه ی بۆرژوازی نه ده ین. بۆ ئه وه ی بتوانین ده سه ڵات به ده ست بگرین، که ئه ویش ده سه ڵاتی پڕۆلیتاریای ووشیار و شۆڕشگێڕه.
به ڕێز باکۆی باکۆنینی له ڕسته یه کی تریدا ئاوا باس لێ ده کات: {بزووتنه وه ی کۆمۆنیزم ئه و بزووتنه وه کۆمه ڵایه تی یه واقعیه یه ئه و شه ڕه ڕۆژانه یه یه که ده گێڕێت دژ به م کۆمه ڵگایه ی که به پێوه یه…ل1 (بزووتنه وه ی کۆمۆنیستی بزووتنه وه یه کی سیاسی یان ئابووری نی یه)}.
ئه م جۆره بیرکردنه وانه له ڕێوه ده چێته وه سه ر هه مان بۆچوونی مه نسوری حیکمه ت که ده ڵێت: { گۆڕینی کۆمۆنیزم به ئامرازێک بۆ هه ڵگری ناڕه زایه تی کرێکار..ل56(ئیکۆنۆمیسته کان نوێنه ری زانستی بۆرژوازین)}

من لێره دا ناچمه وه سه ر ئه و باسه، چوونکه له نامیلکه که دا به ڕۆشنی باسی لێوه کراوه. ته نها ئه وه نده ده ڵیم، که کۆمۆنیزم گۆڕانکاری بنه ڕه تی کۆمه ڵگایه، له په یوه ندیه کی به رهه م هێنه رانه ی سه رمایه داری یه وه بۆ په یوه ندیه کی به رهه م هێنه رانه ی سۆشیالیستانه.
کۆمۆنیزم بزووتنه وه یه کی کۆمه ڵایه تی واقعی نی یه. چوونکه واقعی کۆمه ڵایه تی ئێستا واقعی کۆمه ڵایه تی سه رمایه داری و نیزامه که یه تی. که واته بزووتنه وه که ی وه ک بزووتنه وه ی بۆرژوازی. بزووتنه وه ی واقعی کۆمه ڵایه تی سه رده می سه رمایه داری یه. به ڵام بزووتنه وه ی کۆمه ڵایه تی پڕۆلیتاریا، بزووتنه وه ی دژ به واقعی کۆمه ڵایه تی نیزامی سه رمایه داری یه. ئه م به ڕێزه ئه ڵێی ئاگای له سه رباسی نوسینه که ی خۆشی نی یه،چوونکه ئه گه ر ئاگای لێ بوایه ، ئه م ده سته واژه یه ی نه ئه دا به ده سته وه. که وا له سه ره وه نوسیوێتی ، له ڕه خنه که یدا. شه ڕی ڕۆژانه ئه بێت چ مانایه کی هه بێت، بێجگه له و خه باته ئابووری یه نه بێت که ڕۆژانه پڕۆلیتاریا له گه ڵ سه رمایه داران دا له کێشه دان له سه ری. که ی بزووتنه وه ی کۆمۆنیزم ئه و بزووتنه وه ڕۆژانه ئابووریانه ی کرێکارانه؟ به ڵێ ئه مانه و هه موو مه نهه جه کانی تری سه ربه مانه یه ک ترویج دانی بۆرژوازیانه به یان ده که ن. مه گه ر هه ر خوا بۆخۆی بزانێت ئه م جۆره له بیرکردنه وه، خزمه ت به بۆرژوازی و نیزامه که یان ده کات. هه روه ها شه ڕی ڕۆژانه ی پڕۆلیتاریا به رده وامه و نیزامی سه رمایه داریش هه ر بوونی واقعی خۆشی هه یه. ئه م ده سته واژه یه ی که داویه تی به ده سته وه له گه ڵ سه رباسی نوسینه که ی دا، لێک جوودان، چوونکه سه رباسه که ی ئه ڵیت: { بزووتنه وه ی کۆمۆنیستی بزووتنه وه یه کی سیاسی یان ئابووری نی یه؟ (تأکید هی منه)}. ئه م جۆره له نوسین و بیرکردنه وه بانێکه و دوو بلوێر.

ئه بێت چی وابکات له نوسه ر که بڵێت نوسه ر و مه نسوری حیکمه ت له زۆر خاڵدا یه ک ده گرنه وه. بێگومان له وه وه دێته سه ر ئه و بڕوایه ی که هه ر دووکیان ( باکۆ و مه نسوری حیکمه ت) یه ک جۆر مه یل و سیاسه ت به یان ده که ن له و به شه ی که له سه ر شه ڕی ڕۆژانه ئه دوێت، هاو نه زه رن تیایدا.
به ڕێز باکۆ ده فه رموێت: { ئه و شه ڕه ی له نێوان نوسه ر و مه نسوریشدا ڕویداوه شه ڕی ده سه ڵاته و شه ڕی سیاسیه، نه ک شه ڕێکی کۆمه ڵایه تی ل1 (بزووتنه وه ی کۆمۆنیستی بزووتنه وه یه کی سیاسی یان ئابووری نی یه ؟)}. شه ڕی ئێمه له گه ڵ مه نسوری حیکمه ت دا له گه ڵ شه خسی مه نسور نی یه. به ڵکو له گه ڵ تیۆر و پراکتیکدایه، که مه نسور به یانی ده کات. که هه ر یه که یان سه ر به چینێکی کۆمه ڵایه تین. واتا ئه و به یان که ری سیاسه تێکه که سه ر به شه جه ره ی خێزانی بۆرژوازین له گه ڵ باکۆ خۆشیدا. بێگومان باکۆ سیاسه تێک به یان ده کات بێ ئه وه ی که خۆی به ڕه سمی دان به وه دا بنێت که سیاسه ت کارێکه.
چوونکه هه ر نوسینه که ی و جۆری هه ڵوێستگیریه که شی بۆ خۆی سیاسه تێکه که باکۆ خۆی ئینکاری لێ ده کات. ئه گه ر باکۆ هه ڵوێستگیریه که ی سیاسی نه بێت؟ ئه ی ئه بێت چی وای لێ بکات که باکۆ ڕفزی هه موو جۆره کانی ده سه ڵات بکات، بێ ئه وه ی گوێ بداته ئه وه ی که ده سه ڵاتی پڕۆلیتاریا وه ک دیکتاتۆریه تی پڕۆلیتاریا چه ند کارێکی پێویستی و حه یاتی یه، بۆ ڕسواکردنی ته واوه تی هه موو کاندیدا بۆرژوازی یه کان وه بزووتنه وه کانیشیان، به فه وضویه کانیشه وه (باکۆنینی یه کانیشه وه). به ڵام کاتێک که باسی کردارێکی سیاسیانه، بۆ پڕۆلیتاریای ووشیار ده کرێت باکۆی به ڕێز ئه ڵێی به دڕک ختووکه ی ئه ده یت.

بێگومان شه ڕمان له گه ڵ سه رمایه داران و سیسته مه کۆمه ڵایه تی یه که ی، شه ڕی له ناوچوونی ده سه ڵاتی سه رمایه دارانه، شه ڕی له ناو چوونی کاری به کرێ یه، شه ڕی له ناو چوونی هه موو ناوه ڕۆکی چه وسانه وه یه. شه ڕی له ناو چوونی سنوور کێشانی وه همی یه شه ڕی…….. بۆ ئه م شه ڕانه ش پێویستی به بزووتنه وه یه کی سیاسیانه ی کۆمۆنیستانه ی پڕۆلیتاریا هه یه. بێگومان ئێوه و ئیکۆنۆمیسته کان ئه و شه ڕه له گه ڵ ئێمه دا ده که ن، که ده سه ڵاتی سیاسی و کۆمه ڵایه تی سه رمایه داران بهێڵێته وه وه کو خۆی.

باکۆی به ڕێز له به شێکی نوسینه که ی دا ئه ڵێت: { نوسه ریش وه ک مه نسور و لینین ڕایان وایه ووشیاری چینایه تی و بیری چینایه تی شتێکه و ململانێی چینایه تی شتێکی تر ووشیاریش لای ئه مان له ده ره وه ی ململانێی چینایه تی یه وه له سه ر ده ستی کۆمه ڵێک ڕۆشنبیر و فه یله سوفی زانا و تیۆری یه وه ڕاگوێزی ناو بزووتنه وه ی پڕۆلیتاریا ده کرێت. ئه مه ش له ئه ساسدا ئه وه ده گه یه نێت که بزووتنه وه ی کۆمۆنیزم شتێک بێت وه بزووتنه وه ی پڕۆلیتاریاش شتێکی تر و ئه رکی کۆمۆنیست و تیۆری زانه کان به یه ک گه یاندنی ئه م دوو جه مسه ره یه به یه کتری. (بزووتنه وه ی کۆمۆنیستی بزووتنه وه یه کی سیاسی یان ئابووری نی یه؟)}.
لێره دا ده مه وێت یه ک شت باس بکه م، که ئه ویش یه ک نه بوونی هه ڵوێستی تیۆری و پراکتیکی ئێمه و مه نسوری حیکمه ته. بۆ یه کێک که له خۆیه وه قسه نه کات، یان به ووردی باس له هه موو دیده کان بکات.

وه یان لێزانانه هه ڵوێست بگرێت، ئه زانێت ئێمه له باری تیۆری و پراکتیکی یه وه چه ند جیاوازین، له هه ڵوێسته کان و تیۆره کانی مه نسوری حیکمه ت که ده ری بڕیون. مه نسوری حیکمه ت وه ک (باکۆی زۆر زانا) هه موو هه ڵوێستێکی عه فه ویانه ی پڕۆلیتاریا به هه موو شتێک ئه زانێت. وه ئێمه ش ووشیاری بۆ پڕۆلیتاریا به کاکڵه ی چوونه پێشه وه ی زانستیانه ی پڕۆلیتاریا ده زانین. له هه موو جووڵانه وه کانی دا، له نیزامی سه رمایه داری دا و هه تا له چۆنێتی ئیداره کردنی دیکتاتۆریه تی پڕۆلیتاریا و ڕاگوێزانی بۆ سۆشیالیزم و دابین کردنی مستلزماتی کۆمۆنیزم له سۆسیالیزم دا. لێره دا ئه وه ده بینین که کاک باکۆی به ڕێز هه ر چۆنێک بێت هه موو شتێک له ده وروپشتیدا ڕه فز بکات و خۆی به لێزان و زانای به ده ست هێنانی کۆمۆنیزم بزانێت.

ئه م به ڕێزه زۆر زانایه به ڵام نازانێت که هیچ نازانێت. ئه گینا ئیکۆنۆمیسته کان و کۆمۆنیسته کان، زۆر به ڕوونی دیاره جیاوازی یه کانیان. لای ئێمه ووشیاری چینایه تی بارێکی جیاواز نی یه له جووڵانه وه ی چینایه تی پڕۆلیتاریا. به ڵام پڕۆلیتاریای ووشیار به کۆمۆنیزمی زانستی. لێ زانانه تر و چاکتر و زانستیانه تر هه ڵوێستگیری ڕۆژانه ی خۆشی ئه بێت وه له یه که مین ڕۆژی به ئاگادار بوونی له په یوه ندی یه کۆمه ڵایه تی یه کانی له چوارچێوه ی نیزامی سه رمایه داریدا. ئیتر به دوای به ده ست هێنانی شۆڕشه وه یه و کار بۆ دابین کردنی مستلزماتی شۆڕشی پڕۆلیتاریا ده کات. که واته نه ووشیاری حاڵه تێکی جیاواز ده بێت له و په یوه ندیه کۆمه ڵایه تی یه و نه په یوه ندی یه کۆمه ڵایه تی یه که شی وه ک خۆی ئه هێڵێته وه. پڕۆلیتاریای ووشیار نایه ت تکیف بکات له گه ڵ نیزامی سه رمایه داری دا. به ڵام ئه و جۆره بۆچوونانه ی که باکۆی به ڕێز و مه نسوری ده ریان بڕیون تکیف پێ کردنی پڕۆلیتاریایه به نیزامی سه رمایه داری و په یوه ندی یه کۆمه ڵایه تی یه که ی. ئێمه ناڵێین فه یله سوف و زانای بۆرژوازی، هیدایه ت کاری ئێمه بێت. به ڵکو ئێمه ی کرێکارانیش زاناو لێزانی خۆمان هه یه. ئه ویش کۆمۆنیسته کانه. واتا نه فوضویه کان و نه ئیکۆنۆمیسته کان و نه هه موو بیرۆکه کانی سه ر به بۆرژوازی، ئه چنه ئه م تصنیف کردنه ی ئێمه وه. واتا ئه وانه ناچنه خانه ی هه مان کارکردنه وه که کۆمۆنیسته کان هه یانه. واتا ئێمه توێژی ووشیاری ناو چینی کرێکارانین نه وه کو توێژی ده ره وه ی چینی کرێکار. به واتایه کی تر کۆمۆنیسته کان هیچ به رژه وه ندی یه کی تایبه ت جیایان ناکاته وه له به رژه وه ندی یه مێژوویی یه کانی پڕۆلیتاریا، به ڵکو کۆمۆنیسته کان ئه و ڕێگایه پیشانی پڕۆلیتاریا ده ده ن، که کۆتایی به چه وسانه وه ده هێنێت ئێمه ناڵێین له ده ره وه ی چینی کرێکار ئه م ووشیاری یه دروست ده بێت به ڵکو ده ڵێین له ده ره وه ی خه باتی ئابووری ئه م ووشیاری یه دروست ده بێت. واتا خه باتی ئابووری ووشیاری به پڕۆلیتاریا نا گه یه نێت ته نها ئه وه نده نه بێت که ووشیاریه کی تریدیۆنی دروست ده کات. کاک باکۆش ئه شێت خیلافی نه بێت له گه ڵ ئه وه ی که بڵێت ووشیاری تریدیۆنیانه ی پڕۆلیتاریا، ووشیاری کۆمۆنیستانه ی پڕۆلیتاریایه. واتا بزووتنه وه ی کۆمۆنیستی یه کسانه به بزووتنه وه ی تریدیۆنیانه ی پڕۆلیتاریا، که له باشترین حاڵه تی دا ئه م بزووتنه وه یه، بزووتنه وه یه که سیاسه تی بۆرژوازی باڵا ده سته به سه ری دا. ئیتر نه پڕۆلیتاریا جه مسه رێک ده بێت و نه کۆمۆنیسته کان جه مسه رێکی تر ده بن. به ڵکو هه ردووکیان یه ک جه مسه رن دژ به جه مسه ره که ی تر که خۆی له چه ند به رگێکدا ئه نوێنێت. یه کێک له و به رگانه فه وضه وی یه باکۆنینیه کان و ئیکۆنۆمیسته کانه….. سه یر له وه شدایه که کاک باکۆ خۆشی به کۆمۆنیست ده زانێت.

به ڵێ ووشیاری ڕه تده کرێته وه و به کارێکی خێرخوایانه ی ئه بینێته وه. ئیتر ئه وه ده رده که وێت که کاک باکۆی به ڕێز چ جۆره ووشیاریه کی هه ڵگرتبێت، یان له باشترین حاڵه تیدا هیچ ووشیاریه کی نی یه و خۆشی به کۆمۆنیست ده زانێت. ئه م ووتانه ی کاک باکۆ له ده ره وه یدا شته به ڵام له ناوه ڕۆکدا زۆر پووچه.
به ڕێز باکۆ له ڕه خنه که یدا ئه ڵێت: { نوسه ر دێت بیری کۆمۆنیزم و بزووتنه وه ی کۆمۆنیزم ده به ستێته وه به بیرۆکه ی که سه کانه وه وه ک مارکس وه تیۆری مارکسیزم ده کاته سه رچاوه ی بزووتنه وه ی کۆمۆنیزم….تاکه مرۆڤ تیایدا بوونێکی مرۆیانه ی هه یه نه ک سیاسی. ل1 (بزووتنه وه ی کۆمۆنیستی بزووتنه وه یه کی سیاسی یان ئابووری نی یه)}.

به ڵێ بیری کۆمۆنیزمی زانستی ده ربڕی یه که می مارکس بووه. چوونکه ئه و بیرانه ی که له پێش کۆمۆنیزمی زانستیدا بوون یان سۆسیالیزمی زانستی بوون، سۆشیالیزمی خه یاڵی لویس پلان وئوئین بوون- ئه گه ر مارکسیزم ئه و تیۆره زانستی یه نی یه بۆ هه ڵێنجانی واقعی عه ینی و به دیلی زانستی کۆمه ڵگای سه رمایه داری. کاری فه وضویه کانیش تیۆر و پراکتیکی باکۆنینیش ئه و باره زانستی یه نین له تێڕوانین.
ئێمه لێره وه ئه وه ناسه لمێنین که مارکسیزم تیۆری زانستی نه بوو، ئیتر باکۆنینیش تیۆری زانستی نی یه. به ڵکو مارکسیزم که تیۆری زانستی یه بۆ ڕابه رایه تی کردنی شۆڕشی پڕۆلیتاریا. له به رامبه ریدا هه رچی تیۆری تری بۆرژوازی هه یه به باکۆنینی یه کانیشه وه هه ر هه مووی تیۆری نا زانستی ئه و هیدایه ت کردنه ن بۆ پڕۆلیتاریا. چوونکه ئه و ئامانجه ی که مارکسیزم ئه یخاته به ر ده م پڕۆلیتاریا، له گه ڵ ئامانجی به رامبه ره کانیدا هه ر هه موویان لێک جوودان و جیاوازی ڕیشه یشیان هه یه له گه ڵ به رهه مه کانیشیدا.

ئێمه ئه و کاره ناکه ین که به سۆز و عاطیفه بێینه پێشه وه له گه ڵ ئه م تیۆری یه و ڕه تی ئه و تیۆری یه بکه ینه وه. ئێمه هه ر هه موو به رهه مه کانیش که ئامانجی باشی نه بێت و سوودی گه وره شی بۆ پڕۆلیتاریا نه بێت. ئه و کاره به ره نجامی ئه وه نی یه که گوایه ئه م تیۆر یان ئه و تیۆر هیدایه ت کاری بووه بۆیه به ئامانجی باش نه گه یشتووه. به ڵکو ئه وه خودی ئه و تیۆره ناتوانێت وه ڵام ده ره وه بێت به ئامانجه مێژوویی یه کانی پڕۆلیتاریا له جووڵانه وه ی سیاسیانه ی خۆیدا له به رامبه ر بۆرژوازی و سه رمایه داران دا.

به ڵێ مارکسیزمیش ئه و تیۆره نی یه که له خێر خوایه که وه به نه تیجه گه یشتبێت. به ڵکو گه ڕانی ئینسانێکه له هه ل و مه رجێکدا بۆ ڕزگار بوون له و هه ل و مه رجه ی که سائیده و باڵا ده سته. ئێمه هه موو ئه و پراکتیکانه ی که مارکسیزم ڕابه رایه تیمان ده کات، به چاوی سۆز و عاطیفه وه مامه ڵه ی له گه ڵدا ناکه ین به ڵکو به چاوی دروست و حه قیانه تی موضوعی ئه و تیۆره وه مامه ڵه ی له گه ڵدا ده که ین. که بۆ ئێستامان دروست و پڕ به هایه. که واته ئێمه له خۆمانه وه نایه ین هه موو ئه و هه ڵسه نگاندنه ی که مارکسیزم بۆ ژێر خانی کۆمه ڵگه ی سه رمایه داری تأعبیری لێ کردووه. هه ڵسه نگاندنی پڕ به هان بۆ ناسینی جۆری په یوه ندی کۆمه ڵایه تی نیزامی سه رمایه داری. که واته کاتێک که کاری به کرێ ئه بێته سوود و قازانج بۆ سه رمایه داران. هه روه ها کاتێک که مارکسیزم پێمان ده ڵێت ئێمه ڕزگارمان نابێت له چه و ساندنه وه هه تا کاری به کرێ له سه ر پڕۆلیتاریا لانه چێت. ئیتر لێره وه یه ئێمه پابه ندی زۆرێک له تیۆره کانی مارکسیزمین. بۆیه مارکسیزم ڕابه رایه تی ته واوه تی بزووتنه وه ی کۆمۆنیستی ده کات.

نه ک وه ک باکۆ بڵیت به تیۆره به ناو کۆمۆنیستی یه که ی ( کۆمۆنیزم ئه و ململانێ یه یه که ڕۆژانه به به رچاوماندا تێده په ڕێت). ئێمه بێجگه له سه رمایه داریه ت یه کسان کردن به کۆمۆنیزم و کۆمۆنیزم یه کسان کردن به سه رمایه داریه ت هیچی تری تیا به دی ناکرێت. هه ر بۆیه ئێمه به ته واوه تی ده ست ده گرین به تیۆره بنه ڕه تیه کانی مارکسیزمه وه. له باره ی کۆمه ڵگا و نیزامی داهاتووی دوای کۆمه ڵگاوه که سۆسیالیزم و کۆمۆنیزمه.
کاک باکۆی به ڕێز ئه ڵێت: { کۆمۆنیزم ئه و سه یروره مێژوویی یه یه که له کۆتایدا مرۆڤایه تی ده گه ڕێنێته وه…ل1 (بزووتنه وه ی کۆمۆنیستی بزووتنه وه یه کی سیاسی یان ئابووری نی یه)}.

کۆمۆنیزم به رده وامی مێژوویی نی یه. به ڵکو کۆمۆنیزم مرحله یه کی به رده وامی مێژوویی یه له مێژووی به شه ریه تدا. چوونکه ئێستا سه رمایه داری بوونی هه یه و به رده وامه کۆمۆنیزمیش به ده ست نه هاتووه بۆ به شه ریه ت. واتا مێژوو به رده وامه، له به ر ئه وه ی هه ر له سه ره تای مێژووه وه به شه ریه ت به چه ند قۆناغێکی مێژوویی دا تێپه ڕ بووه، سه رمایه داریش به رده وامی ئه و مێژوویی یه یه که قۆناغێکێتی.
ئه مه ی که به ڕێز باکۆ باسی لێ کردووه، بێجگه له وه ی که نانه وه ی فه وضایه ک بێت هیچی تر نی یه. چوونکه له هه موو حاڵه تێکی دادیفاع کردنه له نیزامی سه رمایه داری.

وه ئێمه کۆمۆنیزم یان به واتایه کی تر په یوه ندی کۆمه ڵایه تی کۆمۆنیزم به په یوه ندیه کی سیاسیانه ی له قه ڵه م ناده ین چوونکه بوونی چینه کان له کۆمۆنیزم دا نابینین. ئیتر ئه و بوختانانه ی که له تێنه گه یشتنه وه یان به ده ستی ئه نقه ست ده کرێت، قسه یه کی چروک کردوو نه بێت هیچی تر نادات به ده سته وه.
ئه و بۆ چوونه ی که باکۆ نینیه ت باسی لێ ده کات بێجگه له تیۆری پلورالیستیانه ی بۆرژوازیانه نه بێت هیچی تر به رهه م ناهێنێت.
کاک باکۆ له به شێکی تردا ئه فه رموێت: { لای نوسه ر کۆمۆنیزم و بزووتنه وه ی کۆمۆنیزم به بێ بوونی حیزبێکی سیاسی بوونی نی یه حیزبیه تی پڕۆلیتاریاش هه ر له و بوونه سیاسیه دا ده بینێته وه نه ک وه ک بوونێکی چینایه تی هووشیار به ده رکردن به بوونی کۆمه ڵایه تی خۆی دژایه تی بۆ چه وسانه وه.. ل1 (بزووتنه وه ی کۆمۆنیستی بزووتنه وه یه کی سیاسی یان ئابووری نی یه)}.

ئێمه حیزب وه ک وه سیله ی به ده سه ڵات گه یشتنی پڕۆلیتاریا چاو لێ ده که ین و به کاریشی ده هێنین. حیزب ڕێکخه رو کۆکه ره وه ی هه موو ئینسانه کۆمۆنیسته کان و پڕۆلیتاریایه، له چوارچێوه ی داواکاری و جووڵانه وه ی سیاسی خۆی دا. به ڵێ حیزب ئه و په ره نسیپه یه کگرتوویانه یه ئه دات به پڕۆلیتاریا، که له په ره نسیپه کۆمۆنیستی یه کانی پڕۆلیتاریادا بوونی ده بێت. حیزب کارکاره بۆ به ده ست هێنانی دیکتاتۆریه تی پڕۆلیتاریا و سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم. به ڵام لێره دا ئه بێت پرسیارێک بکه ین! کام حیزب ئه و ئه رکه له خۆی ده گرێت؟ بۆ ئه وه ی بتوانێت کارێک بۆ به ده ست هێنانی دیکتاتۆریه تی پڕۆلیتاریا بکات!
حیزب نه بووه ته کۆمۆنیزم، به ڵام له ناو حیزب دا بڕوای کۆمۆنیزمی زانستی په خش و به ده سته وه ده گیرێت، بۆ ئه وه ی ناوه ندی حیزب، کاندیدایه کی سۆسیالیستیانه به پڕۆلیتاریا ببه خشێت و به ئاگای بهێنێته وه له ده وری مێژوویی خۆی له مێژووی به شه ریه تدا.

کۆمۆنیزم بوونی تیۆری و فه لسه فی خۆی له هه موو شوێنێکی ئه م دنیایه دا هه یه، به ڵام بوونی واقعی کۆمۆنیزم وجودی نی یه. که م و زۆر به پێی کاریگه ری ناوه ند کاری ڕێکخستن یان به پێی ووشیاری فه ردی هه ر که سێک که له ناوه ندێکی کارکردندا، یان له ده ره وه ی، ئه م ناوه نده دا کاربکات کاریگه ری خۆی هه یه.
ئه و تاکانه ی که به تێڕوانینی کۆمۆنیستیانه ی خۆیان هه بن، ڕێک خرواو نین یان یه کانگیرنین له سه ر پلانی کاره کانیان. واته بۆ ئه وه ی هه موو ئه و تاکانه کۆبکرێته وه پێویسته ده زگایه کی ڕێکخستن هه بێت ئه و ده زگایه ش ناوی حیزب یان ڕێکخراو ده بێت. که واته ئه وه ی که ئێمه بۆ پێک هێنانی ئه و حیزبه نه یکه ین، خۆی له خۆیدا بڕوادانه به کاری پچڕپچڕ و لێک دابڕاو و خۆبه خۆیی و بێ هاونه زه ری یه کتری.

لێره دا چروک کردنی قسه یه کی کاک باکۆ ڕوون دیاره که چۆن سه ری کردووه قسه که ی. ئه ویش ئه وه یه که ( وه ک بوونێکی چینایه تی هووشیار به ده رکردن،ئه بێته به دیلی به حیزبیه ت کردنی کارێک که پڕۆلیتاریا له ژیانی سیاسی ڕۆژانه یدا پێویستی پێیه تی، بۆ به ئه نجام گه یاندنی کاره کانی.) ئێمه له نامیلکه که دا زۆر به ڕۆشنی ده ستمان بۆ هۆشیاری چینایه تی بردووه، باسی ڕۆشنمان له سه ری کردووه. به س ئه وه نده ئه ڵێم ئه م به ڕێزه ئه م به شه ی جیاوازی هه یه له گه ڵ چه ند دێڕێک له سه ره وه ی ئه م به شه له نوسینه که یدا.

ئه م به ڕێزه له نوسینه کانیدا ئه وه نده حه ساسیه تی هه یه، به کاری سیاسی ناوه ڕۆکی ده سه ڵاتی سیاسی پڕۆلیتاری له دیکتاتۆریه تی پڕۆلیتاریادا وونی کردووه و ئه وه حه زف ده کات که ناکرێت بۆ له حزه یه ک لێی دوابکه وین هه روه ک مارکس و ئه نگڵس ئه ڵێن: ( له حزه ی دواکه وتن له دیکتاتۆریه تی پڕۆلیتاریا ، له حزه ی دواکه وتنه له سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم.) به ڵێ گۆڕانی ده سه ڵاتی سه رمایه داران به ده سه ڵاتی پڕۆلیتاریا ی کۆمۆنیست و ووشیار، پێویستی یه کی بۆ خۆی دروست کردووه که ناتوانرێت حزف یان حاشای لێ بکرێت. ده سه ڵاتی سوور که ده سه ڵاتی پڕۆلیتاریای ووشیار نه بێت.، ئێمه هه رگیز به دیکتاتۆریه تی پڕۆلیاتاریای نازانین و حاشای مێژوویشی لێ ده که ین. واتا ئێمه کێشه مان له سه ر ده سه ڵاتی سوور و ڕه ش و قاوه یی و په مه یی و زه رد و سه وز …نی یه. به ڵکو شه ڕمان له سه ر سه پاندنی ده سه ڵاتی سیاسی پڕۆلیتاریای ووشیار و کۆمۆنیست هه یه، به سه ر نیزامی سه رمایه داریدا.

دیکتاتۆریه تی پڕۆلیتاریا زامنی له ناو بردنی ده سه ڵاتی ده کات به هه موو جۆره کانیه وه. چوونکه دیکتاتۆریه تی پڕۆلیتاریا زیاتر بۆ ئه وه کاریگه ر ده بێت که بتوانێت، هه رچی پاشماوه ی ده سه ڵاتی بۆرژوازی و چزووری بۆرژوازی هه یه له ڕه گه وه ده ربهێنێت. هه ر که بۆرژوازیش نه ما پڕۆلیتاریاش بۆ خۆی بوونی نامێنێت، چوونکه شه رتی وجوودی ئه و دوو چینه به یه که وه یه.

ئه و به شه ی که به ڕێز باکۆ له سه ر ڕوسیا و لینین باسی لێ کردووه هیچ نی یه جگه له سه ر لێشێواویه ک نه بێت، له باری چۆنێتی تێڕوانین بۆ به ئه نجام گه یاندنی شۆڕش و دواتر به لادانی تیۆر و پراکتیک له سه ر بینای دیکتاتۆریه تی پڕۆلیتاریا. به ڵێ لینین زۆر باش هه ندێک کار و کرداری سیاسی و تیۆری خۆی بردووه ته پێش له ناو پڕۆلیتاریادا. ئه گه ر که م و کوڕیه کیش هه بووبێت به رامبه ر به ڕه فز نی یه. ته نها ئه وه نده یه که ئێمه بتوانین ده رس له که م و کوڕیه کانی وه ربگرین. لێره دا ناتوانرێت به ته واوی که ماڵ باس له ڕوسیا بکه ین، چوونکه جێگایه کی تایبه تی ده وێت بۆ چۆنێتی پێکهاتنی ئه و شۆڕشه و کارکرده کانی و دیکتاتۆریه تی پڕۆلیتاریا و جه وهه ری ئه و باس و خواسانه ی که له و شۆڕشه و دیکتاتۆریه ته دا بووه ته هۆی له بار بردن و له ناو چوونی له شؤڕشی ڕوسیادا. ئه م مه سه له یه جێگای به حثێکی تایبه تی هه ڵده گرێ.

ئه بێت چی وابکات له م به ڕێزه که نه توانێت ده ربڕینی ته واوه تی بکات بۆ هه موو ڕسته کانی. واتا یان ئه وه تا ئه م به رنامه یه ئاوا دنیا ده بینێت و گۆڕانکاری له دنیاشدا ئاوا تأعبیر لێ ده کات، یان ئه وه تا تێگه یشتن له هه موو باسه کانی ناو نامیلکه که ئاوا لێی تێگه یشتووه که تێی نه گه یشتووه.
ئه وه ی که کاک باکۆ باسی له به شێک له نامیلکه که کردووه و ده ڵێت: { لای نوسه ر جگه له شۆڕشی سیاسی و تیۆری شتێکی تر نابینێت، ئه مه ش خۆی له خۆیدا جگه له شه ڕی ده سه ڵات نه بێ هیچی تر نی یه. ل2 (بزووتنه وه ی کۆمۆنیستی بزووتنه وه یه کی سیاسی یان ئابووری نی یه)}.
ئێمه ناڵێین شۆڕشی سیاسی به ڵکو شۆڕشی کۆمه ڵایه تی پڕۆلیتاریا باس لێ ده که ین، به کرداری سیاسی پڕۆلیتاریا، ئه و شۆڕشه به رهه م ده هێنین. واتا وه سیله بۆ به ده ست هێنانی شۆڕشی پڕۆلیتاریا( واتا شۆڕشی کۆمه ڵایه تی پڕۆلیتاریا، یان شۆڕشی سۆسیالیستی پڕۆلیتاریا). وه جۆری تیۆریش بۆ پڕۆلیتاریا ده ست نیشان کردنی جۆری شۆڕشه که یه تی واتا شۆڕشی بۆرژوازی به تیۆری بۆرژوازیانه. که پڕۆلیتاریا به شداری سه ره کیه تی تێیدا. ئه م شۆڕشه، شۆڕشی کۆمه ڵایه تی پڕۆلیتاریا نی یه. له به ر ئه وه جۆری ئه و تیۆره ی که ڕابه رایه تی شۆڕشی کۆمه ڵایه تی پڕۆلیتاریا ده کات.

ده ستنیشانی ماهیه تی، شۆڕشه که ئه کات و، واتا ناتوانرێت ئێمه ده ستبه رداری تیۆربین. بۆ هیدایه ت کردنی شۆڕشی کۆمه ڵایه تی پڕۆلیتاریا، وه ئێمه ش تیۆر بۆ ئه و شۆڕشه میتۆدی مارکسیزم به باشترین و زانستیانه تر ئه بینین بۆ ئه و هیدایه ت کردنه. ئیتر ئه وه ی که به های تیۆری که م ده کاته وه، وه له زۆرترین حاڵه تیدا بزووتنه وه یه کی بۆرژوازیانه زیاتر هیچی تری لێ ڕه چاو ناکرێت.
به ڕێز باکۆ ئێمه به سۆشیال دیموکرات ناو ده بات . ئه بێ چی وابکات که ئێمه سۆشیال دیموکرات بین؟ یان دژ به شۆڕش کار بکه ین؟ بێگومان به چاوی ئه م براده ره غه یری خۆیان هیچ که سێکی تر شۆڕشگێڕ نی یه.

ئێمه تێگه یشتنمان بۆ سۆشیال دیموکرات ئه و ڕوونکردنه وه یه یه که له نامیلکه که دا باسێکی کورتمان لێ کردووه. واتا سۆشیال دیموکرات ئاوا ده ست بۆ سۆسیالیزم ده بات، که ده یه وێت له ڕێگه ی ئیصڵاحاته وه ئه و قۆناغه به ده ست بهێنێت، ئه مه ش بێجگه له درێژ کردنه وه ی ته مه نی سه رمایه داری هیچی تر نی یه. ئێمه زۆر باش له وه گه یشتووین که سۆشیال دیموکراته کان چ ڤایرۆسێکن بۆ گیانی شۆڕشگێڕی پڕۆلیتاریا. ئه م به ڕێزه به دوو چاوی کووێر سه یری دنیا ده کات. ئه و بێژانه ی که له سه ر مارکس و نقدی به رنامه ی غوتا قسه ی له سه ر کردووه، هیچ شتێک نادات به ده سته وه بێجگه له وه ی که ئینسان له به رزایی یه کی گه وره وه هه ڵئه دێرێ و له سه ر ته پڵی سه ر ئه یدات به گه وره ترین به رد دا. کاتێک ئینسان ئه یه وێت بچێت بۆ سه ر مانگ ئه بێ چی بیبات و بیگه یه نێته سه ر مانگ؟ بێگومان ڕۆکێتێک هۆی ئه و گواستنه وه یه یه و به س. بۆ ئه وه ی ئینسان بگاته سه ر مانگ، واتا ناتوانرێت غه یری ئه و وه سیله یه که بیگه یه نێته ئه نجامی دروست و زانستی. ئیتر مه سه له ی قۆناغ به ندی کردنی شۆڕش بۆ به ده ست هێنانی سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم. که مارکس ئاوا باسی لێ کردووه که باسمان کرد. له سه ره وه کاک باکۆ بۆ تیکه یه ک ده می کردۆته وه که نایکێشێ.

به ڕێز باکۆ هیچ جۆرێک له ڕێکخستنی کۆمه ڵایه تی پێ باش نی یه و ڕه فزیه تی، بۆیه ده ڵێت: { شۆڕشێکه بۆ هه ڵوه شانه وه ی ملکیه ت و ده سه ڵات، ئیتر دیموکراسی بێت یان دیکتاتۆری کرێکاری بێت یان بۆرژوازی شورایی بێت یان لیبڕاڵی ل2 (بزووتنه وه ی کۆمۆنیستی بزووتنه وه یه کی سیاسی یان ئابووری نی یه)}.
ئێمه جۆره کانی تری ده سه ڵات دژی ده وه ستین بێجگه له ده سه ڵاتی، شورایی پڕۆلیتاریا نه بێت. ڕه فز کردنی ده سه ڵاتی شورایی پڕۆلیتاریا و هه موو ده سه ڵاته کان غه یری به ره ڵایی کردن، به په یوه ندی کۆمه ڵایه تی ئه بێت چ جۆره په یوه ندیه کی کۆمه ڵایه تی ده ستنیشانی ئه و په یوه ندیه بکات که به شه ریه تی پێ ده گات. واتا که ده سه ڵاتی شورایی ئه بێته ده سه ڵاتێکی سائید ئیتر په یوه ندی کۆمه ڵایه تی ئه و ده سه ڵاته په یوه ندی زاڵی پڕۆلیتاریای ووشیار ئه بێت به سه ر دابه شکردن و أیستهلاک کردن و به رهه م هێنان.

واتا هه ر که س به پێی کاره که یه ی و هه ر که س به پێی پێویست په یوه ندی خۆی به به ر هه م هێنانه وه په یوه ست ده کات، وه کاتێک ده چێته سه ر کۆمۆنیزم ئیتر بۆ ئینسانه کان هه ر که س به پێی توانا و هه ر که س به پێی پێویست په یوه ندی کۆمه ڵایه تی خۆی و کۆمه ڵگا دروست ده کات.
هه روه ها به ڕێز له لاپه ڕه (2) دا ده ڵێت: { نوسه ر ده ڵێت شۆڕشی شویعی یانی چینی کرێکار و چینی کرێکار یش یانی شۆڕشی شویعی. ل2 (بزووتنه وه ی کۆمۆنیستی بزووتنه وه یه کی سیاسی یان ئابووری نی یه)}.

ئێمه ئه ڵێین شۆڕشی سۆسیالیستی یانی چینی کرێکار ، چینی کرێکار یانی شۆڕشی سۆسیالیستی. چوونکه ئه و ئه رکه ی که پڕۆلیتاریا ده یکات به ده ست هێنانی شۆڕشی سۆسیالیستی یه چوونکه پڕۆلیتاریا له دیکتاتۆریه تی خۆیدا بوونی خۆی ده مێنێت. واتا پڕۆلیتاریا بۆیه دیکتاتۆریه تی خۆی دروست ده کات بۆ ئه وه ی سۆسیالیزم دامه زرێنێت. واتا بۆ ئه وه ی له سۆسیالیزم دا خۆشی نه هێڵێت. که واته به ده ست هێنانی سۆسیالیزم له سه ر ده ستی پڕۆلیتاریا به ده ست دێت هه ر بۆیه ئێمه ئه و ده سته واژه یه فۆرمۆڵه ئه که ین و به کاری ئه به ین.

که واته ئێمه شۆڕشی سۆسیالیستی ئه ڵێین، له به ر ئه وه ی سۆسیالیزم هه ڵگری ناوکی کۆمۆنیزم ده بێت. واتا ئه و مستلزمانه ی که کۆمۆنیزم به ده ست ده هێنێت له سۆسیالیزم دا به ده ست دێت. لێره دا یه ک پرسیار دێته به ر ده ممان. ئه گه ر شۆڕشی سۆسیالیستی له سه ر ده ستی پڕۆلیتاریا به ده ست نه یه ت ئه ی ئه بێ، له سه ر ده ستی کام توێژ و چینی ناو کۆمه ڵ به ده ست بێت؟.

ئه وه ی به ڕێز کاک باکۆ له سه ر ڕوسیا دواوه هه روه ک له پێشه وه باسمان لێ کردووه و ناچمه سه ری و جێگه یه کی تایبه تی هه ڵده گرێت بۆ باس و لێکۆڵینه وه. به ڵام ئه وه ی که زۆر له گه ڵ یه کتری (متناقض)ن دوو ده سته واژه ی یه ک به دوای یکدایه له لاپه ڕه ی (2) دا باسی لێ کردووه که ئه ویش ئه م دوو ده سته واژه یه یه کاک باکۆ ئه ڵێت: { کۆششی ئه و بۆ به ئه نجام گه یاندنی ده سه ڵاتی سیاسی یان ڕیفۆرمی ئابووری نی یه، ئه گه ر چی گه ر کاری سیاسی و ئابووریش هاتبێته به رده م به ئه نجامی گه یاندووه. ل2 (بزووتنه وه ی کۆمۆنیستی بزووتنه وه یه کی سیاسی یان ئابووری نی یه)}.
له م ڕسته یه دا دوو ده سته واژه ی لێک جوودا و دژ به یه ک ده ووترێت. واتا ئه وه ی لێره دا باسی لێ کردووه، له گه ڵ سه رباسه که شیدا لێک جوودان، واتا بۆچی ئه بێت خه باتی سیاسی ڕه فز بکرێت و له شوێنێکدا و له شوێنێکی تریشدا، باسی لێ بکرێت؟ دان به و کاره شدا بنرێت کاری سیاسی چ مانایه کی هه یه لای کاک باکۆ وه هه روه ها خه باتی ئابووری ئه بێت چی بێت؟.

ئه وه ی لێره دا ده بینرێت به ڕێز باکۆ ڕێگه ی لێ تێک چووه و به ره و هه ڵدێری کاندیدای خۆی ملی ناوه و که وتووه ته گیان کرمۆڵ کردنی قسه کانی خۆی به قسه کانی خۆی. واتا ئه م به ڕێزه زۆر زانایه به ڵام نازانێت هیچ نازانێت. لێره وه یه که باکۆنینیه ت له سه ر ده ستی کۆمۆنیسته کان به ره و بێ أعتبار بوون ده چێت له ناو پڕۆلیتاریادا.

١٩٩٥−١−٢٩

Previous
Next

Leave a Reply