زنجیره‌یه‌ك گوتار له باره‌ی ناسنامه (2-7) … جۆدیس بتله‌ر
جۆدیس بتله‌ر
ناسنامه و خود
عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا
————————–
ژنه فه‌یله‌سوفی ئه‌مریكی (جۆدیس بتله‌ر-Judith Butler) له 24ی شوباتی 1956 له كلیفلاندی هه‌رێمی ئۆهایۆ له دایكبووه، دكتۆرای له زانكۆی (ییل) له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به ده‌ستهێناوه، ناونیشانی تێزه‌كه‌ی (بابه‌ته‌كانی ئاره‌زوو: رامانی هیگلیانه له فڕه‌نسای سه‌ده‌ی بیسته‌م) له ساڵی (1987) وه‌ك كتێب چاپكراوه… بتله‌ر سه‌ر به قوتابخانه‌ی دوای بونیادگه‌رییه و له نه‌وه‌ی سێیه‌م ده‌ژمێردرێت، وه‌ك یه‌كێك له گرنگترین فه‌یله‌سوفه ره‌خنه‌گره‌كانی ئه‌و (30) سی ساڵه‌ی دوایی ناوبانگی ده‌ركردووه، له باره‌ی چه‌مكه‌كانی خود و ره‌گه‌ز و زمان و ده‌روون و سێكسگه‌رایی نوێ… كار ده‌كات، كێشه فیمنستییه‌كان به ئاسۆی فه‌لسه‌فییه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، میتۆدی جۆراوجۆری وه‌ك شیكاری ده‌روونی و میتا فه‌لسه‌فه و میتا نوێگه‌ری له كاره‌كانیدا ئیش پێده‌كات… ساڵی (2012) خه‌ڵاتی (تیۆدۆر ئه‌دۆرنۆ 1903– 1969)ی له بواری فه‌لسه‌فه‌ی باڵا به به‌های (50000) په‌نجا هه‌زار یۆرۆ وه‌رگرتووه، ئه‌و خه‌ڵاته هه‌ر له ساڵی (1977)ه‌وه له شاری (فڕانكفۆڕت)ی ئه‌ڵمانی سێ ساڵ جارێك ده‌درێته ئه‌و كه‌سانه‌ی له بواره‌كانی فه‌لسه‌فه و موزیكا و شانۆ و فیلم، به‌خششی جیاواز و دیاریان هه‌یه، ئێستا مامۆستای ره‌وانبێژی و ئه‌ده‌بی به‌راوردكارییه له زانكۆی كالیفۆرنیای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
فه‌یله‌سوفی ئه‌مریكی جۆدیس بتله‌ر له‌و كتێبانه‌ی له باره‌ی خود و ناسنامه، زمان و كۆمه‌ڵگا… نوسیویه‌تی، ده‌ڵێت:
ده‌شێ زۆر شت له زمانی رۆژانه‌مان فێر بین، چونكه ئه‌وه پێكهاته‌كانی زمانی رۆژانه‌یه، رێگاكانی بیركردنه‌وه‌مان دیاری ده‌كات… له باره‌ی پرسیاره‌كانی خود چییه؟ جێنده‌ر چییه؟ چۆن به شێوه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه لێیان نزیك بینه‌وه، میكانیزمه سیاسییه‌كان چیین؟ ده‌ڵێ هه‌موو ئه‌و پرسیاره ئالۆزانه ته‌نها له رێگای گه‌ڕانه‌وه بۆ پرسی زمان ده‌توانین لێیان نزیك بینه‌وه! زمان هه‌ر به‌رهه‌مهێنه‌ری ده‌لاله‌ت و به‌رهه‌مهێنه‌ری مانا نییه، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی به زماندا ده‌ڕوا وه‌ك “ئامرازی ره‌تاندن” رێگا له خود ده‌گرێ قسه‌ی خۆی بكات، به‌مجۆره دنیا به‌ره‌و ئاژاوه‌یه‌كی زمانه‌وانی و ده‌قگه‌رایی ده‌بێته‌وه، خودی ئێمه‌ش به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه، ئه‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه‌ش ده‌كه‌وێته نێوان ئێمه و ئه‌وان، نێوان ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگا.
بۆ ئه‌وه‌ی مه‌عریفه له باره‌ی كۆمه‌ڵگاوه به ده‌ست بهێنین، پێویسته له‌لایه‌ك پارێزگاری له كۆمه‌ڵگا بكه‌ین و بۆشاییه‌كانی نێوان كۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت پڕ بكه‌ینه‌وه، له لایه‌كی دیكه پێویسته به‌رگری له ده‌وڵه‌تێكی مۆدێرن بكه‌ین، به‌و مانایه‌ی كه ئازادی و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی پراكتیزه ده‌كات! كۆمه‌ڵگا تاقیگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ناسنامه‌یه، ئه‌و قسه‌یه به‌و مانایه دێ، كه كۆمه‌ڵگا تاقیگه‌ی ناسنامه‌ی خوده‌كانی بێت، تاقیگه‌ی ئاره‌زووی تاكه‌كانی بێت، چۆن كۆمه‌ڵگا دان به ئاره‌زووه‌كانی من داده‌نێت، كێ پێوانه بۆ ئاره‌زووه‌كانی من دیاری ده‌كات، چۆن كۆمه‌ڵگا وه‌ك ئاره‌زووكه‌ری شتێك، كه بۆم نه‌شیاوه، مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵدا ده‌كات؟! هه‌موو ئه‌و گیروگرفتانه‌ی دووچاری په‌یوه‌ندی نێوان خود و كۆمه‌ڵگا دێت، تووندوتیژییه‌كی ره‌ها ده‌خاته‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ش په‌یوه‌ندییان به ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌یه، چونكه ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌ندی من و ئه‌ویدیكه رێكده‌خات! ئێمه ده‌كه‌وینه دووتوێی كۆمه‌ڵێك پێوانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، پێویسته ئه‌ویدیكه وه‌ك خۆی ته‌ماشا بكه‌ین، نه‌ك وه‌ك چۆن ئێمه ده‌یبینین، نه‌ك به‌پێی ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی بۆی رێكده‌خرێت… به‌و مانایه‌ش رێساكان كار له سه‌ر ئاڕاسته‌كردنی ره‌فتاری من ناكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته شیانه‌یی نێوان من و ئه‌ویدیكه ده‌سه‌پێنێ! یه‌كێك له ره‌خنه‌كانی جۆدیس بتله‌ر له ئه‌دۆرنۆ ئه‌وه‌یه، ئه‌دۆرنۆ بایه‌خی ده‌سه‌ڵات له چاره‌نووسی خود و سنووره‌كانی خود پشتگوێ ده‌خات.
ناسنامه و خود له پێدراوه پێشییه‌كان نیین، به‌ڵكو تێكئاڵاون و ده‌كه‌ونه هه‌بوونگه‌راییه‌كی بێ كۆتاییه‌وه! واته بتله‌ر خود وه‌ك تاك سه‌یر ناكات، به‌ڵكو وه‌ك بونیادی زمانه‌وانی له حاڵه‌تی پێكهاتن ده‌بینێ، به‌و مانایه‌ش هه‌میشه ده‌توانین خودی خۆمان به رێگای جۆراوجۆر له نوێوه به‌رهه‌م بهێنینه‌وه، وه‌ك چۆن ده‌توانین ناسنامه‌ی فره چه‌شنی خۆمان به هه‌مان رێگا به‌رهه‌م بهێنینه‌وه، كه‌واته هه‌میشه گیرگرفتی ناسنامه په‌یوه‌ندی به گیروگرفتی خوده‌وه هه‌یه، گیرگرفتی خودیش په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵگا و كۆمه‌ڵگاش به ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌نده.
بتله‌ر پرسی جیاوازی پێكهاته‌ی ناسنامه و خودگه‌رایی به‌رز ده‌كاته‌وه و ناسنامه‌ی یه‌ك ره‌نگ، به رۆشنبیریی نێرسالاری و بنه‌مای بایۆلۆجی پێشینه و جێگیربوون ده‌به‌ستێته‌وه، به دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش پۆلینكردنی ناسنامه له سه‌ر بنه‌مای لادانی سێكسی نێر و مێ ده‌خاته به‌ر ره‌خنه‌ی فه‌لسه‌فییه‌وه… ئه‌و ته‌ماشاكردنه جۆراوجۆر خۆی ده‌نوێنێ و پشت به بیروبۆچوونی هه‌ر یه‌ك له لاكان و فۆكۆ و ئاڵتۆسێر و دریدا و هتد ده‌به‌ستێت… له زۆر جێگادا (ژاك لاكان 1901-1981) ده‌ڵێت ناسنامه به‌رهه‌می قۆناغی ره‌مزی و پێشینه‌ی خودی مرۆڤه، ئه‌و كاته‌ی كه بونیادی زمان به‌شێكه له‌و خوده، به‌ڵام (سیمۆن دوبۆڤوار 1908- 1986) له كتێبه‌كه‌ی (ره‌گه‌زی دووه‌م)دا ده‌ڵێت ژن ژنانه له دایك نابێت، به‌ڵكو به ژن ده‌كرێت!
لێره‌دا (لوی ئاڵتۆسێر 1918-1990) به‌رگری له‌و تێزه‌ی خۆی ده‌كات، كه ده‌ڵێت ناسنامه ئه‌نجام و به‌رجه‌سته‌كردنی تۆڕێكه له ده‌زگا ئایدیۆلۆجییه‌كانی ده‌وڵه‌ت، جا چ سه‌ركوتكه‌ر بێت، یان دامه‌زراوه ئاره‌زوومه‌ندخوازه‌كان بێت… هه‌ر چۆنێ بێت ناسنامه به رۆشنبیریی و زمان و به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌زگا ئایدیۆلۆجییه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، به قسه‌ی ئاڵتۆسێر بێت، ناسنامه هه‌میشه ده‌كه‌وێته ته‌ڵه‌ی پاشكۆییه‌تی و ناچارییه‌وه! پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ناسنامه هه‌میشه به‌رهه‌م و ده‌رئه‌نجام بێت، چۆن هه‌ڵگرانی سه‌ربه‌خۆی خۆیان ده‌پارێزن؟ چۆن له سته‌م و ناچاری و زۆرلێكردن دوور ده‌كه‌ونه‌وه؟ جۆدیس بتله‌ر له‌و باره‌یه‌وه ره‌خنه له ئاڵتۆسێر و حه‌تمیه‌تی ئایدیۆلۆجی ده‌گرێ و پێوایه ده‌شێ رێگایه‌ك بۆ ده‌ربازبوون له سته‌م و ناچاری ناسنامه بدۆزینه‌وه، به هۆی ره‌خنه‌گرتن له شێوه‌كانی هه‌ژموونگه‌رایی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن و ناچاركردنی كۆمه‌ڵگا و تاك به حه‌قیقه‌تی ته‌مومژاوی، به یاسا و رێسای سته‌مگه‌رانه، یان قبوڵنه‌كردنی حه‌قیقه‌تی سیاسی و یاسا سته‌مكاره‌كانی ده‌وڵه‌ت… هه‌ر له‌و باره‌شه‌وه ده‌نوسێت رێسا و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن كار له سه‌ر ره‌فتاری تاك ناكه‌ن، به‌ڵكو بڕیاری جۆرێك له شیانه‌یی له نێوان تاك و ئه‌ویدیكه و ده‌وڵه‌تدا ده‌ده‌ن! وه‌ك ده‌بینین ره‌خنه‌كانی ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی مافی هاوڵاتیبوون و ئازادی و یه‌كسانی و رێزگرتنی ئه‌ویدیكه و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه، چونكه ناچاركردن و بێرێزی نواندن ده‌بێته سه‌ره‌تای تووندوتیژی و كۆتاییهێنان به مافه‌كانی مرۆڤ.
به‌ڵام چۆن له ناو ئه‌و هه‌موو ساخته‌ییه، ژیانێكی حه‌قیقی ده‌ژین؟ ئه‌دۆرنۆ پێیوایه له ناو ژیانی ساخته‌دا هیچ جۆره ژیانێكی حه‌قیقی بوونی نییه، ژیانی حه‌قیقی له ناو دنیایه‌كی پڕ له نایه‌كسانی و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و ره‌تاندن دروست نابێت! لێره‌وه بتله‌ر پرسیاری په‌یوه‌ندی ئه‌خلاق و تیۆری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رز ده‌كاته‌وه، كه‌واته چۆن ده‌شێ ژیانێك هه‌ڵبژێرین بێ ئه‌وه‌ی وێنه‌كانی خۆی به‌سه‌رماندا بسه‌پێنێ؟
(هانا ئارنێت) به پێی (مه‌رجی مرۆڤی مۆدێرن) ژیانی جه‌سته و ژیانی عه‌قڵ لێكجیا ده‌كاته‌وه، وه‌ك چۆن جیاوازی ده‌خاته نێوان فه‌زای گشتی و فه‌زای تایبه‌ت، فه‌زای تایبه‌ت به دنیای پێداویستییه‌كان و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ژیانی ماددی و سێكس و مردن… له قه‌ڵه‌م ده‌دا و پێیوایه فه‌زای تایبه‌ت له رووی فیكر و چالاكییه‌وه هاوكاری فه‌زای گشتی ده‌كات. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه جۆدیس بتله‌ر ده‌ڵێ بزاڤی سیاسی له فه‌زای گشتیدا هه‌ر ته‌نها له رێگای جه‌سته‌وه به ئه‌نجام ناگات، به‌ڵكو له رێگای گۆرانی گوتن و دروشمبازی و رووكارخوازی به ئه‌نجام ده‌گات، هه‌تا بێده‌نگی شه‌قامیش به‌شێك له نواندنی سیاسییه، راسته گوتار وه‌ك كرده‌یه‌كی جه‌سته‌یی له دووتوێی چالاكی جه‌سته‌یه‌كی دیكه‌وه دیاری ده‌كرێت، جه‌سته‌كان له رێگای قسه‌كردنه‌وه خۆیان ده‌نوێنن، به‌ڵام قسه‌كردن هه‌موو شتێك نییه، به دڵنیایشه‌وه بۆ جوله‌ی سیاسیش تاكه شت نییه.
جۆدیس بتله‌ر له‌و كتێبه‌ی كه به زمانی فڕه‌نسی به ناوی (به‌جه‌ماوه‌ربوون) چاپكراوه، پێیوایه ئه‌و فه‌زا گشتییه‌ی به‌شێك له سیاسه‌ت پێكده‌هێنێ (دۆناڵد تڕه‌مپ)ی هێنا ناوه‌وه، پێیوایه تڕه‌مپ شێوازێكی نوێیه له فاشییه‌ت، پێیوایه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی به بینیی تڕه‌مپ دڵخۆشن، بۆ ئه‌و به‌جه‌ماوه‌ربوونه ده‌گه‌ڕێنه‌وه… ده‌یه‌وێ بڵێت جه‌ماوه‌ر هه‌میشه حه‌زی له رووكارخوازی و دروشمبازی و گشتگه‌رایی و بێنرخكردنه، جه‌ماوه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌شفكردن و بیركردنه‌وه و به‌دواداچوون و تایبه‌تمه‌ندیدا نییه! دۆناڵد تڕه‌مپ له رێگای میدیاوه زیاد له پێویست خۆی له “سیاسه‌تی دوای حه‌قیقه‌ت” نزیك كردۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی راستی بخاته ته‌مومژییه‌وه، واقیع و خه‌یاڵ تێكه‌ڵ به‌یه‌ك بكات… هه‌موو ئه‌وانه‌ش به بڕوای هانا ئه‌رنێت خه‌سڵه‌تێكه له خه‌سڵه‌ته‌كانی گشتگه‌رایی.
جۆدیس بتله‌ر چه‌مكی داننان به ئه‌ویدیكه‌ی هیگلی له ژیانی سیاسی و فه‌لسه‌فی خۆیدا په‌ره پێده‌دات، به دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش كاریگه‌ری و شوێنی تایبه‌تی ئه‌و چه‌مكه له به‌رهه‌مه‌كانی دیاره! هه‌ر له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش پرسی ژیاندۆستی به‌رز ده‌كاته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و ژیاندۆستییه‌ی (باروخ سپینۆزا Baruch Spinoza 1632-1677)ی فه‌یله‌سوفی هۆڵه‌ندی قسه‌ی لێكردووه، دژ ده‌كه‌وێته‌وه! چونكه پێیوایه بۆ ئه‌وه‌ی به ئاره‌زووی خۆت بژی، پێویسته دان به ئه‌ویدیكه‌ی جیاوازدا بنێیت، به‌و مانایه‌ش مه‌سه‌له‌كه هه‌ر ژیاندۆستی نییه، به‌ڵكو هه‌ڵبژاردنی ژیانێكی سه‌ربه‌خۆ و ئازادانه‌یه، ئه‌وه‌ش به دیاریكراوی ده‌لاله‌ت له به‌رجه‌سته‌كردنی پرسی ناسنامه ده‌كات، به‌ڵام نه‌ك وه‌ك شتێكی جێگر و چه‌سپاو، به‌ڵكو ناسنامه پێویسته به پێی بارودۆخی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا هه‌میشه له نه‌شونما دابێت!
ئه‌گه‌رچی هه‌موو ئه‌و لێكۆڵینه‌وه هاوچه‌رخانه‌ی كار له سه‌ر ناسنامه ده‌كه‌ن، خود وه‌ك وێنه‌ی خود ته‌ماشا ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وه بونیادنانی خود و ئۆتۆكراتیه‌تی خوده… جه‌وهه‌ری ناسنامه‌ی تاك له‌خۆ ده‌گرێت، به‌و مانایه‌ش خود وێڕای تایبه‌تمه‌ندییه جه‌سته‌ییه‌كان، ئاماژه به كۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی (چێژ، مه‌یل،.. هتد) ده‌كات، لێره‌وه تایبه‌تمه‌ندییه بنه‌ڕِه‌تییه‌كانی ناسنامه ته‌ماشاكردنی خوده به شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیف، هه‌موو تاكێك له ئێمه به‌رانبه‌ر به ده‌روونی خۆی و به‌رانبه‌ر به ئه‌ویدیكه هه‌ست به گه‌شه‌كردنی پۆزه‌تیفانه ده‌كات، ئه‌و هه‌ستكردنه فاكته‌رێكی گرنگی ژیانی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌ر بونیاد ده‌نرێت، به‌ڵام مه‌رج نییه له رێگای ئه‌ویدیكه‌وه مه‌عریفه‌ی خود كامڵ بێت، مه‌عریفه‌ی خود مه‌رج نییه په‌یوه‌ندی به ئه‌ویدیكه‌وه هه‌بێت، مه‌عریفه‌ی خود به‌رده‌وامی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، ناسنامه به‌رده‌وام له گه‌شه‌كردن و گۆڕاندایه…
كه‌واته ده‌شێ ناسنامه كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بێت، یان نه‌كه‌وێته دووتوێی پێوانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، به‌ڵام ده‌بێ ژیاندۆستی به‌رده‌وامی هه‌بێت… هه‌موو ئه‌و قسانه به‌و مانایه نییه، كه داننان شتێكی دابڕاو بێت له ئه‌ویدیكه، هه‌میشه مه‌عریفه‌ی خود دابڕاو بێت له مه‌عریفه‌ی كۆمه‌ڵگا، وه‌ك چۆن ناشێ پرسی ناسنامه په‌یوه‌ندی به خوده‌وه نه‌بێت، چونكه ناسنامه ناكه‌وێته پێش بوونی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه بوونی كۆمه‌ڵایه‌تییه بنه‌مای ناسنامه پێكده‌هێنێ.
هه‌ولێر 21/7/2017