Skip to Content

382 Views

( مه‌له‌وانی نه‌زان له‌ده‌ریای قووڵدا!) _سه‌رنجێك له‌ باره‌ی ڕۆمانی سیسه‌می خوێناوی… سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی

( مه‌له‌وانی نه‌زان له‌ده‌ریای قووڵدا!) _سه‌رنجێك له‌ باره‌ی ڕۆمانی سیسه‌می خوێناوی… سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی

Closed

ساڵانێكه‌ وه‌ك خوێنه‌رێك،به‌تاسه‌وه‌ ڕۆمان ده‌خوێنمه‌وه‌.به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی نووسه‌ره‌كانیان ده‌سپێكی نووسینیانه‌ له‌وبواره‌. خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمان وه‌ك ژانرێكی ئه‌ده‌بی بۆ من له‌دووڕوانگه‌وه‌یه‌. یه‌كه‌میان چێژو وه‌رگرتن و خوێندنه‌وه‌ی تێكستێكی ئه‌ده‌بییه‌، ئه‌وه‌ی تریان به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زمانه‌كه‌م وئاشنابوونی زیاتره‌ به‌زمانی كوردی كه‌ده‌بێ ڕۆماننووس شاره‌زایه‌كی ووردو زۆری لێ هه‌بێت. چونكه‌ زانینی زمان و شێوه‌ی داڕشتن و گوزارشتكرن، ئه‌لف و بێی نووسینی ڕۆمانه‌. هه‌ركه‌سێك توانای به‌سه‌رزماندا نه‌شكێت، باشتر وایه‌ ڕۆمان نه‌نووسێت.ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ لام، له‌میانه‌ی ئه‌زموونی خۆم وه‌ك خوێنه‌رێك له‌بواری خوێندنه‌وه‌ی ڕۆماندا، تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر گه‌یشتوومه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌نووسینی ڕۆمانه‌وه‌ سه‌رقاڵكردووه‌(نه‌ك ڕۆماننووسن) شاره‌زایه‌كی ئه‌وتۆیان له‌زمانی كوردی نییه‌.نازانن چۆن چه‌مك وده‌سته‌واژه‌ و ده‌ربڕین و گوزارشته‌ زمانه‌وانییه‌كان،له‌بونیادی زماندا به‌رجه‌سته‌ بكه‌ن.

بۆیه‌ ده‌كه‌ونه‌ هه‌ڵه‌ی سه‌یره‌وه‌ كه‌جێگه‌ی پێكه‌نینه‌.گه‌رچی ئه‌ونووسه‌رانه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ڕێگه‌ی فه‌نتازیای نووسین و زمانێكی په‌خشان ئامێز، جۆرێك له‌ئستاتیكا به‌وشه‌كان بده‌ن تاكوسه‌رنجی خوێنه‌ر ڕابكێشن. به‌ڵام كاتێ ده‌چینه‌ قوڵایی وشه‌ و ماناكان، ئیدی ده‌سته‌پاچه‌یی ئه‌وانمان بۆده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌م كاره‌م وه‌ك ئه‌وه‌ دێته‌ به‌رچاو كه‌خانووێكی له‌خشتی قوڕ(كه‌ ڕواندزییه‌كان پێی ده‌ڵێن لگبن)دروستكراو، به‌چیمه‌نتۆ سواخ بده‌یت.

ئایا ئه‌و ڕازانه‌وه‌یه‌ جێگه‌ی خۆی ده‌گرێت و شێوه‌یه‌كی جوان به‌خانووه‌كه‌ ده‌دات؟ بێگومان نه‌خێر. خاڵێكی دیكه‌یان ئه‌وه‌یه‌ كه‌به‌شێكی زۆرله‌وانه‌ی به‌خه‌یاڵی خۆیان ڕۆمان ده‌نووسن، واده‌زانن ئه‌گه‌ر كتێبێكی قه‌باره‌ گه‌وره‌و ئه‌ستووری شه‌سه‌دڵاپه‌ڕه‌ییان نووسی، ئیدی ڕۆمانیان نووسیوه‌.به‌مه‌ش تووشی كاوێژكردنه‌وه‌ی وشه‌و درێژدادڕیی و دووباره‌بوونه‌وه‌ی وێنه‌كان ده‌بن. بابه‌تی به‌شێكی زۆرله‌وجۆره‌ ڕۆمانانه‌، ده‌كرێ پوخت و چڕوكورت بكرێته‌وه‌له‌چه‌ند ڵاپه‌ڕه‌یه‌كی كه‌م. یاخود ئه‌وه‌ی ڕۆماننووس به‌وه