کەڵەشێر … ئیڤان باڵخی


من کەڵەشێرم
من کەڵەشێرم
پەرم رەنگاو رەنگ
زۆر خۆم ئەنوێنم
ناو چاوم زەردە
تواناشم زۆرە
لە پێش برکێدام
لەگەڵ ئەو خۆرە
بە دەنگی قووو قوووم
نەشئە ئەنوێنم
لەخەو بەیانیان
هەڵتانەسێنم
زۆر جار بە قاچم
نەمام ئەروێنم
لەکاتی رۆشتن
سەر ئەلەقێنم
من پەلەوەری باشوو دڵ پاکم
تەمەڵ نیم هەردەم
چوست و چالاکم
رووەک خواردنمە
ئەژیم تەندروست
ئەو کەسەی پێش خۆر
چالاک دەرکەوێ
بەری بەیانی
وەک من خۆشەوێ
چونکە بەدەنگم
کۆتای دێ شەو
خۆش حاڵەو خێرا
هەڵدەستێ لە خەو
هۆنراوە بۆ منداڵان