Skip to Content

ڕژێمەکانی دوای شۆڕش …ئاراس سەعید

ڕژێمەکانی دوای شۆڕش …ئاراس سەعید

Closed
by تشرینی دووه‌م 19, 2019 General, Opinion

هەر دەسەڵاتێک بە شۆڕش هاتبێتە سەرحوکم، زۆر لەو دەسەڵاتە تۆتالیتارەی پێش خۆی خراپتربووە، باشتر نەبووە.

ئێرانیەکان لەکاتی ڕوخانی شادا، ئیسلامیەکان بەڵێنی خۆشگوزەرانی و ژیانێکی ئارام و خوشنودگەرایان بەخەڵکی دەدا لەسایەی دەوڵەتێکی ئیسلامیەوە، کەمافەکانی هەموو کەمینەو ئاین و نەتەوەکانی تریش فەراهەم دەکەن، گەلی ئێران خۆیان ڕژێمێی ئیسلامیان دەویست و هەڵیان بژارد، لەئاکامیشدا ڕژێمی ئیسلامی پیاوە ئاینیەکان، بەناوی ئاینەوە سەرجەم دەزگاکانی حوکمڕانیان مۆنۆپۆڵکردو یاسایەکی ڕەهای ئاینیان سەپاند بەسەر گەلی ئێراندا، وڵاتیان بەتەواوی توشی شکست و قەیران کرد، هەمان تاوانکاری پاوانخوازی ڕژێمی پێشویان دوبارە کردەوە، لە حوکمی لەسێدارە دان و حیجاب پۆشین و قۆڕخ کردنی ئازادی و …هتد هەشتا ملوێن کەس لەسایەی حوکمڕانی ڕژێمی ئیسلامیەوە، لە ژێر گوشاری ئابوریدا، ئەژین، کە خۆزگە دەخوازن بۆ گەڕانەوەی ڕژێمی پێشوو.

لە باشوری کوردستان، لەدوای ڕاپەڕینی 1991 کۆمەڵێ لەسەرکردە سیاسیەکانی شاخ، گەڕانەوە و ڕژێمی بەعس لەزۆربەی ناوچەکوردیەکان کشایەوە، بەشێک لەسەرکردە سیاسیەکانی شاخ گەڕانەوە و بونە حاکم و حوکمڕانی وڵات، گەلی کورد گەشبین بوو، بەڕزگار بون لەڕژێمی بەعس و بەهیوابون لەژێر سایەی هەرێمێکی کوردیدا، بەئازادی و خۆشگوزەرانی بژین، بەڵام هەر زوو سەرکردە هەژارەکانی شۆڕش، سیاسەتیان لە میکانیزمی خەبات و شۆڕشگیرانەو گیانی نەتەوایەتیەوە گۆڕی بۆ ئابوری، دەخیلەی حوکەمەتیان وەکو دەخیلەیەکی شەخسی بەکارهێنا، بون بەخودان سەرمایەیەکی زەبەلاح و خاوەندارێتی جۆرەها بزنس و کۆپانیان، لەدوای ڕاپەڕین داهاتی گومرگ و ژێرخان و سەرخانی وڵاتیان بەتاڵان برد، هەر لەسەر ڕێکنەکەوتن و سازش نەکردن لەسەر ئەو داهاتە زۆرە، شەڕی ناوخۆ لەنێوان جووت حیزب دەستی پێکرد و هەتاوەکو ئێستاش دوو ئیدارەیی بەئاشکرا لەهەرێمی کوردستان بەدی دەکرێت، هەر وەکو ڕێژمی پێشو هێزی میلشیاو شەق وەشێنیان لە دەوری خۆیان کۆکردۆتەوە، بۆ پارێزگاری کردن لەمانەوەی خۆیان و دەمکوت کردن و کپ کردنی دەنگی ئازادی، ئێستا کوردستان لەژێر هەژمونی دەسەڵاتی جووتێک خێڵ دایە، لەسایەی ئەم جووت خێڵەوە، وڵات بەدەست جۆرەهاقەیرانی ئەخلاقی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەوە دەناڵێنیت.

لەپاش پڕۆسەی ئازادی عێراق و لەناوچونی ڕژێمی بەعس، پیاوانی ئاینی و مەزهەبەکان، بونە بەشێک لە لەخاوەنی ئیمتیاز و ڕامیاری، هاوشانی هەرێمی کودستان هیزی میلنشیایان دروستکرد، وڵاتیان تا کەمەر بەرەو داڕوخان و قەیران برد، جۆرە هاقەیران بەرۆکی عیراق و هەرێمی کوردستانیشی گرتۆتەوە، کەمیلەت هەموی خۆزگە دەخوازن بەڕژێمەکەی سەدام حوسین، ئەوەی ئەمانە بەگەلیان کردوە هچی کەمتر نیە لەوەی ڕژێمی سەدام حوسێن به گەلی عێراق کردووە.

هەر دەسەڵاتێک بەشۆڕش بێتە سەرحوکم، چ شۆڕشی جەماوەری بێت، چ شۆڕشی سەربازی و کودەتا، هیچکات لەڕێژمەکەی خۆی باشتر نابێ، ئەگەر چاوێک بەمێژودا بخشێنیەوە شۆڕش کەسانی وەک ستالین و لینین و کاسترۆ و خومەینی و سەدام حسین و ناپیلۆین و …هتد بەرهەمی شۆڕش بون.

ئاراس سەعید

Previous
Next
Kurdish
Powered by TranslatePress