زیندان تیمایەکی دابڕاو نییە لەنێو بەرهەمەکانی «بەختیار عەلی»دا. لە بەشێک لە بەرهەمەکانیدا، جوگرافیای کارکردنی لە زیندانەوە دەگوازێتەوە بۆ پانتاییەکی فراوانتر. دەکرێت «دونیای زیندان و دەرەوەی زیندان» لە ڕۆمانەکانی بەختیار عەلیدا، Continue Reading »
پرۆمیتیۆس لە ئەفسانەی یۆنانیدا [جگە لە دەقێک وەک داهێنانی تەکنیکی ئاگر] بە هیچ مانایەکی دیکە نایات. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە داهێنانی ئاگر، دەگەڕێتەوە بۆکۆنترین پنتی مرۆڤ. بەهۆی مێژووە دێرینیەکەیەوە، Continue Reading »
“دۆڵۆز” پێی وایە هەموو رووداوێک دوو ڕەهەند لەخۆدەگرێت: ڕەهەندی پێش ڕووداو- Virtualو ڕەهەندی دوای ڕووداو-Actual. بۆ شرۆڤەکردنی باردۆخی ئێران لەسەر دوو ڕەهەند دەوەستین. یەکەم: ڕەنگە بۆچونەکانی “ماکس ڤێبەر” لە بارەی Continue Reading »
ئەم ماوەیە باش نەبووم. کاتەکانم لە نێو نۆرینگەو نەخۆشخانەکان بەسەردەبرد. لە تاقیگەکانی خوێین پشکنینی (esr _ cbc _ tsh_hdl _ c.u.e)یان بۆکردم.پشکنینەکان نێگەتیڤ بوون، بەڵام درزێکی گەورە لە دڵم درووستبوو Continue Reading »
وشەی “تراجیدیا- trageady” وشەیەکی لاتینییە، سەرچاوەی ئەم وشەیە دەگەڕێتەوە بۆ زمانی لاتینیی کلاسیک. لە ڕووی زمانەوانییەوە لە دوو بڕگە پێکهاتووە، ئەوانیش: “tragos – بزن” و “oide – سروود”،هەردوو بڕگەکە پێکەوە Continue Reading »
ئێمە چ ئەزموونێکمان لەگەڵ (تەوالێت)دا، هەیە؟ بۆچی مرۆڤ بۆخالی کردنەوەی غەریزە کەبتکراوەکانی پەنا دەباتە بەر تەوالێت؟دەرگایی تەوالێتە گشتیەکانی هیچ کۆمەڵگایەک خالی نیە، لە کۆمەڵێک نووسین و دەق، هەریەکەیان گوزارشت لە Continue Reading »
فەلسەفە چیە؟ ئێمە کاتێک دەربارەی چیەتی فەلسەفە دەپرسین، پرسیارێکی فەلسەفیانە ئاڕاستەی هزرمان دەکەین، کە لە چیەتی فەلسەفە دەکۆڵێنەوە. پرسیارێک کە دەروازەو پانتاییەکی فراوانمان لە بەردەم واڵادەکات، بۆ ڕووچوونە نێو ڕیشەو Continue Reading »
تەوتەمیزم وەکو یەکەمین ئایینی هۆزە سەرەتاییەکان “تەوتەمیەت” یەکەمین سیستمی ئایینی دادەنرێت لە مێژووی هزری مرۆڤدا، تەوتەمیزم سیستمێکی ئایینی و خێڵایەتیە، واتا: ئایینی گروپێکە کە کۆمەڵگایی سەرەتایی ژیانی ئایینی و دونیایی Continue Reading »
یاسا لە کورترین پێناسەیدا:”ئامڕازێکە بۆ ڕێخستنی ژیانی تاکەکان و کۆمەڵگا.”بەڵام یاسا حەقیقەت و ئیرادەی دەسەڵاتە، کە مانەوەی دەهێڵیتەوەو کۆمەڵگایەکی ڕامکراو و گوێڕایەڵ بۆخۆی بەرهەم دەهێنێت.یاسا ئامڕازێکە بۆ پاراستنی بەرەژەوەندی تاکەکان، Continue Reading »
فێرکردن کەبتکردن و کوشتنی توانای تێڕامان و تێفکرینی تاکە، بۆ کەسێکی پاسیڤ و وەرگر.سیستمی پەروەردە کارخانەیەکە تەواوی ئینێرجی و تواناکانی مرۆڤ دیسپلین دەکات لەڕێگەی فێرکردنەوە. کاتێک “فرۆید” دەربارەی سەردەمی “قەلەقی Continue Reading »
کاری کرێگرتە، فرۆشتنی هێزی کار، دەسەڵات و سەپاندنی هەلومەرجێکی زۆرەملێ…. شۆڕشی پیشەسازی ستراکتۆری کۆمەڵگای هەڵوەشاندەوە، لە دەرەبەگایەتی و کاری زۆرەملێوە بۆ سیستەمی چینایەتی و دابەشکردنی کار.بەقەولی “مارکس” قۆناغەکانی مێژووی مرۆڤایەتی، Continue Reading »
سەرجەم میتۆدە زانسیتەکانی سۆسۆلۆجیا، ئەنپرۆپۆلۆژیا، مێژوو شکستی هێناوە دەربارەی مرۆڤناسی و پەیوەندیەکانی مرۆڤ.تاقیگەکانی زانست، لەڕێگەی “دیدەکشن” جیزئیەوە لەخودی شتەکان دەکۆڵێتەوە بۆ دروستکردنی “میتۆد”ێک، تا کۆنتڕۆڵی شتەکان بکات. مرۆڤ لەسێ پەیوەندیدایە.یەکەم: Continue Reading »
دەوڵەت: (ڕێکەوتنێکی یاسایی سنووردارە هاوڵاتیان بەمەبەستی پاراستنی بەرژەوەندیەکانیان دایان مەزراندووە.)هربرت سبنسەر بەشێکی زۆری مێژووی هزری مرۆڤ، سەرقالی تەتەڵەکردنی ئەو پرسە فەلسەفیانەبووە، کە پەیوەستە بەژیانی مرۆڤ و کۆمەڵگاوە، بیرکردنەوەی سیاسی لەقۆناغە Continue Reading »
فەلسەفەی “بەڕۆژوو بوون”ڕێگە چارەیەکی ئایینیە بۆ هەستکردن بەئازارەکانی ئەوانیتر. لێکۆڵینەوەی دەروونیەکان ئەوەیان سەلماندووە کەمرۆڤ بەسروشت (empathy) سروشتکردی تێدایە. واتا: هەستکردن بەئازارەکانی ئەوانی تر، ئەویش لەڕێگەی ڕووداوەوە مرۆڤ ئیمپایتیەکانی کارادەبن. ڕوداو Continue Reading »
٭١(فەلسەفە لەبەر ئەوە سەری هەڵدا، چونکە مرۆڤ نەیدەتوانی بیر لەگەردوون نەکاتەوە)ئەڕستۆ: میتافیزیک فەلسەفە( philosophy) زاراوەیەکی لێکدراوی یۆنانییە، لەدوو بەش پێکهاتووە[( فیلۆ)٫( phili)] بەواتای خۆشەویشتی و [(سۆفیا)(sophia)] بەواتایی دانایی دێت. هەردوو Continue Reading »
ئەوانەیی دەڵێن: (مۆڕاڵ)ی تاک لەنێو ئایینەکاندا تووشی لەرزۆک بوون دەبێت هیچکات لە مۆڕاڵ تێنەگەشتوون، بەڵکو ئایین بابەتێکی کۆمەڵایەتییە لەدەروونی مرۆڤدا مۆڕاڵ دەستەبەردەکات. چەمکی مۆڕاڵ چەمکێکی زانستیەو، لەدونیایی فیکردا پانتاییەکی فراوانی Continue Reading »
“خودا مرۆڤ درووستناکات، ئەوە مرۆڤە خودا دروستدەکات”کاڕڵ مارکس ئەم وتارە بە میتۆدێکی ماتڕیالیزم نوسراوەتەوەتەوە و هەوڵمداوە، لە فاکتە دەرەکییەکانی مێژووەوە، خوێندنەوە بۆبابەتەکان بکەین.لێکۆڵینەوە ئەقڵانییەکانی مرۆڤ دابەشدەبن بەسەر دوو جۆر لێکۆڵینەوە( Continue Reading »
خوێندنەوە جۆرێکە لە ئەزموونکردنی جیهان، کە مرۆڤ بە هۆی کورتی تەمەنەوە توانای ئەزموونکردن و فراوانکردنی بارگراوندی زانیاری خۆی نیە، بۆیە خوێندنەوە فاکتەرێکی گرنگە بۆ ئەزموونکردنی جیهان لەڕێگەی ئەو میراتە کلتوریەی Continue Reading »
ئەم پرسیارە پرسێکی فەلسەفیە، لە ئایدیایەکی پێشینیەوە سەرچاوە دەگرێت کە دەربارەی خودی بابەت هەمانە. ئەم پرسە، بۆ ئەوەی لەسیاقی لۆگۆسدا بمێنێتەوە، پێویستی بە میتۆدێک هەیە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسە، کە Continue Reading »
لەناو ئەم پڕۆسیسی بەناکەس بوونەدا، لەکار خانەکانی ئایین و ئایدۆلۆژیا و کۆمەڵگاوە، مرۆڤ وەکو؛ ئۆبێکتیڤی بەرهەمهێنان، بەر لە قاڵبدان و دروستبوونەوە دەکەوێتەوە بۆ تاپێک لەمرۆڤی ڕامکراو و لێکچوو. یان بەتەفسیرە Continue Reading »
تێڕوانینی سوقرات دەربارەی لۆگۆس، واتا دۆزینەوەی ڕاستی و چاکە. ئەم جۆرە تێڕوانینە بە ئیتیکی ڕاشیونالیست، یان ئەقڵگەرایی ناسراوە، لەدیدی سوقراتەوە تاکە مۆتیڤی کردە ئاکارییەکان ئەقڵە، چونکە لەدیدی سوقراتەوە، چاکە ( Continue Reading »
ئایدۆلۆژیا چەمکێکی مۆدێرنیتەیە، لەهەردوو وشەی لێکدراوی (ئایدیا) و(لۆجی) وەرگیراوە. ئایدیا وشەیەکی یۆنانیە و فەیلەسوفی یۆنانی ئەفلاتون بەواتای فۆڕم بەکاری هێناوە، هەرچەندە ئەو وشەیە فرە ڕەهەندە و هانائارێنت، بەواتایی خەیاڵ یان Continue Reading »
کام بەهاو کامە شیرازەیی کۆمەڵایەتی، لەپێناوی بەهاو نەریتە پیرۆزەکانی نیشتمان و نەتەوە، یان لەقاڵبدانی ئەقڵ و خەساندنی فیکر و سەرکوتکردنی ئازادی بیروڕا. سانسۆرکردنی نوسین و بیرکردنەوە نەک شتێکی نامۆ نیە Continue Reading »
ڕەنگە ئێمە تەنها بەشێوەیەک پەیمان بە کۆتیگۆی دیکارت بردبێ، وەکو: هەرشتێک دەهزرێت بونی هەیە، من دەهزرێم کەواتە بوونم هەیە. بابەتەکە بەجۆرە سادەو ساکار نیە. میتۆدەی دیکارت بەپێچەوانەی لۆژیکی ئەزمونگەرایی، ئامراز Continue Reading »
کوردستان تادێت لەنێو داڕزانێکی گەورەیی فیکری و مۆڕاڵیدا چەق دەبەستێت، بەدرێژایی حوکمڕانی حیزبەکوردیەکان بۆ ڕزگاربوون لە توڕەیی و هەلومەرجێکی حەتمی کۆمەڵایەتی، حزبە کوردیەکان خۆیان بەرهەمدەهێنەوە، ئەویش بۆ زیاتر سەپاندنی ئەو Continue Reading »
ئەوانەیی دەڵێن: ئەخلاق (مۆڕاڵ)ی تاک لەنێو ئایینەکاندا تووشی لەرزۆکی بوون دەبێت هیچکات لە مۆڕاڵ تێنەگەشتوون، بەڵکو ئایین بابەتێکی کۆمەڵایەتییە لەدەروونی مرۆڤدا مۆڕاڵ دەستەبەردەکات.هەرچەندە مۆڕاڵ بابەتێکی مەعریفیە، بەڵام میتۆد و تیۆرەکانی Continue Reading »
پرسی خودا، وەکو پرسێکی فیکری و فەلسەفی مێژوویەکی دورو درێژی هەیە، بەتایبەتی لەسەدەکانی ناوەڕاستدا، ڕێنە دیکارت هەوڵی سەلماندنی وجودی خودای داوە، بەڵام نەیتوانیوە وەکو پێویست ئارگۆمێنت بداتە دەستەوە بۆ سەلماندی Continue Reading »
ئیمپڕیالیستی کەپیتاڵیزم، لەدوای ڕوخانی یەکێتی سۆڤیەت لەفۆڕمێکی نوێی ئاینیدا، خۆی فۆڕمۆلەکردۆتەوە، بەجۆرێک یۆتۆپیای سەرمایەداری بەهەشتێکی یۆتۆپی لەڕێگەی عیبادەت کردن و کارکردنی بەردەوامەوە، بۆ بەندەکانی خوڵقاندووە، ١”لەژێر سایەی ئەم سیستمەدا، چەشنی Continue Reading »
دەترسم بێدار ببمەوەو ..چیتر کەس پێم نەڵێ سڵاو.دەترسم دۆستەکانی نێو خەونەکانملێم هەڵبێن،دەترسم ئەو شاژنەی لەدوای چەندین شەونخونی،کۆشکی لویسی چواردەم بۆ داگیر کرد،ئاوێتەی خەیاڵەکانی من نەبووبێت،دەترسم بێدارببمەوەچیتر کەس حەوسەڵەی بنینەوەم نەکات. Continue Reading »
لەچاوەڕوانی دا کەڵەکەکەی کۆمەڵێ ئەگەرلەسەرم ئەدات، ڕەنگە لەقیتارەکەجانتاکەی دەستی بیرچووبێو ناونیشانەکەی من و موبایلەکەی لێ وون بوبێ، ئیدی ئارەزووی نەمابێ و ووتبێتی بەختی لەگەڵ نەرمە باراندا نیە، ڕەنگە بەشتێکی کتوپڕەوە Continue Reading »
زۆر لەچەمک و ئایدۆلۆژیەکان بەهای خۆیان لەدەستدا، کڵێشە نەریتیەکانی وەکو؛ زانست و چەپ و کۆمۆنیزم و ئاین و سەرمایەداری، مانایەکی ئەوتۆیان نەماوە، ئەمڕۆ خەڵکی بەدوای ئاڕاستەیەکی تر و فەلسەفەیەکی تردا Continue Reading »
ئاشکرایە، گروپی ئەتایست لەکۆمەڵگایی ئێمەدا لەگەشەکردن و زیادبووندان، بانگەشەکانی ئەتیستەکانی ئەوروپا، جۆرێکە لەبزاوتێکی دینامێکی فیکری و کارکردن بەلۆجیک و میتۆدی زانستی و بۆهەڵوەشاندنەوەیی ئەو فیکر و خوڕافاتە کۆنانەیەی کەیۆتۆپی و Continue Reading »
ئەمڕۆ چوومە چایخانەیەک دیمەنی گەنجێک سەرەنجی ڕاکێشام، یەک بە یەک چاوی سەرەنجی ئەو کەسانەی دەدا، کە تازە دەهاتنە ژوورەوە، لەپڕ هاتە تەنیشتمەوە و ووتی: “کاک ئاراس، نامناسی، من و تۆ Continue Reading »
هەر دەسەڵاتێک بە شۆڕش هاتبێتە سەرحوکم، زۆر لەو دەسەڵاتە تۆتالیتارەی پێش خۆی خراپتربووە، باشتر نەبووە. ئێرانیەکان لەکاتی ڕوخانی شادا، ئیسلامیەکان بەڵێنی خۆشگوزەرانی و ژیانێکی ئارام و خوشنودگەرایان بەخەڵکی دەدا لەسایەی Continue Reading »
لەژێر بونیادی ناخود ئاگای ژیاندا خشپەی پێی بوونەوەرە نادیارەکانی گومان دێ، گومانێک تائاستەکانی تخوبی ڕوح و چرکە شێتینەکانی زەین، تێکڕای خەلقەندەو شتگەلەکان جێگەی گومانن. هەست بەشەکەتی و بێهودەی ژیان و Continue Reading »
لەم گەرماتاقەت پڕوکێنەدا، هەمووشتێک وەکو پلەی گەرما گەرموگوڕە، من نەبێ، تەزووی ساردیەک بە لاشەمدا دێت، تەواوی جەستەم تەزیوە، دەستەکانم لەگۆکەوتون، تەنانەت گریفانە خالیەکانیشم دەستەکانم گەرم ناکەنەوە، لەنێو چواردیواری ژورەکەمدا لەپەلوپۆکەووتوم، Continue Reading »
سەرەتا بۆ ئەوەی بزانین سیستمی دەسەڵات گەرا لەکویەوە سەچاوەی گرتوە، دەگەڕێنەوە، بۆ ئەو شوێنەی بونیادی سیستمی دەسەڵاتەگەرای لەسەر دامەزراوە، ڕەنگە زۆبەمان مێژووی کۆمەڵگای سەرەتایی مرۆڤمان خوێندبێتەوە، مرۆڤی سەرەتای لە ئەشکەوتەکان Continue Reading »
ئەگەر تەماشامای دیمەنی سیاسی هەرێمی کوردستان بکەین دەبینین کە ڕۆژانە و بەبەردەوامی دەیان و سەدان گەنج سەری خۆیان هەڵدەگرن و ڕوو لە وڵاتانی ئەوروپا دەکەن بەمەش کۆی کۆمەڵگای کوردی زەرەرمەند Continue Reading »
ئەمشەو، بەدیار تارمایی خەونێکەوە لەگەڵ تەنیایدا دانیشتوم، دەمەوێت بەچەند پەیڤێک نامەیەکت بۆبنووسم. سڵاو، ئەی ئەو کچەی لەو ساتەوەی بەسەر مندا دابەش بوویتە، ئیدی نەورەسانە بەسەر نهێنیە پەنهانەکانی دەریادا دەفڕم، وەک Continue Reading »