تیۆریزه‌ی ئۆنتۆلۆجیای دایكایه‌تی … ئاری عوسمان خه‌یات
Closed
تیۆریزه‌ی ئۆنتۆلۆجیای دایكایه‌تی
ئه‌نجام:
به‌درێژایی مێژوو پیاو هه‌وڵیداوه له‌ڕێگه‌ی زه‌واجه‌وه، ئه‌م غه‌ریزه‌یه‌ی ژن بۆخۆی كۆنترۆڵ بكات، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، چونكه له نیهانی خۆیاندا (هه‌رچی ژنی دونیا هه‌یه) له‌وه تێگه‌یشتوون، كه پیاو به‌م زه‌واجه‌ی خۆی داهێنه‌رێتی، هه‌وڵده‌دات شتێكی لێ بستێنێته‌وه، به‌ڵام بیریان چووه‌ته‌وه چیتر، له‌گه‌ڵ پیاوان، نه‌چنه نێو ئه‌و گه‌مه‌یه‌وه.
- بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كه:
به‌م شێوه‌یه مێ به هۆی ئه‌وه‌ی گیرۆده‌ی غه‌ریزه‌ی دایكایه‌تییه، ئیتر له‌لایه‌ن نێره‌وه خراوه‌ته به‌رده‌م ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له خود، چونكه نێر سێكسی له مێ ده‌وێت. مێ كاتێك ئاماده‌یه ئه‌م سێكسه خۆشه‌ی خۆی به نێر ببه‌خشێ، كه له‌به‌رانبه‌ردا و به‌هۆیه‌وه ببێ به دایك.
ورده‌ورده، نێر له‌م نیازه‌ی مێ تێ گه‌یشتووه. ته‌ماحی ئه‌و زیاد له‌وه ده‌ڕوات، كه ته‌نها سێكسی لێوه‌رگرێ، بۆیه ده‌یه‌وێ دایكایهتییهكهشی لێ بستێنێته‌وه، به‌ڵام چۆن؟
نێر خۆی ناتوانێ مناڵ به‌رهه‌م بهێنێت.
كه‌واته چی بكه‌ین؟
پێویسته سیستمێك هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مهێنانه كۆنترۆڵ بكه‌ین.
زه‌واج..!
مێ، هه‌ڵخلیسكا، له شه‌ڕه‌كه‌دا دۆڕا، چووه ژێر باری سیستمه داهێنراوه‌كه‌ی ده‌ستی نێر.
بنه‌ڕه‌تی مه‌سه‌له‌كه ئه‌مه‌یه: ته‌نها له یه‌ك باردا مێ ده‌توانێ ببێ به دایك -به‌بێ ئه‌وه‌ی ژنێتی خۆی له‌ده‌ست بدات- ئه‌ویش ئه‌و كاته‌یه، كه له ده‌ره‌وه‌ی سیستم و پرۆسێسه داهێنراوه‌كه‌ی ده‌ستی نێر بچێته ده‌ره‌وه.
كه‌واته زه‌واج سیستمێكه (نێر/ پیاو) دایهێناوه، بۆئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌یه‌وه (مێ/ ژن) داگیربكات و بیكات به كۆیله‌ی خۆی و هه‌ركات ویستی سێكسی لێ بستێنێت و چێژی لێ ببات و دایكایهتییهكهشی كۆنترۆڵ بكات.
(مێ)یش پاش ئه‌وه‌ی له ململانێیهكهدا دۆڕاوه، ئیتر ناچار ملكه‌چی ئه‌م سیستمه بووه‌و ورده‌ورده ئازادیی خۆی بیرچووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌تا له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا وا تێگه‌یشتووه و پێی وایه، كه (زه‌واج) تاكه ڕێگه‌ی ئازادبوونێتی له كۆیلایه‌تیی باوك و برا و سیستمه كۆمه‌ڵایه‌تییه گشتییه نێرسالارهكه.
هه‌موو ئه‌م دۆڕان و بیرچوونهوهیهش (هه‌ڵبه‌ت به‌داخه‌وه) دیسانه‌وه به هۆی غه‌ریزه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی مێ خۆیه‌تی، كه ئه‌ویش دایكایه‌تییه، واته حه‌زی له بن-نه‌هاتووی مێ بۆ (بوون- به- دایك)، وای لێ كردووه، ئازادییه‌كانی خۆی بكات به قوربانیی غه‌ریزه‌كه‌ی. - پرسیاره‌كان:
به‌ڵام چۆن مێ، ئازادیی خۆی كردووه به قوربانیی غه‌ریزه‌كه‌ی خۆی؟
پاش ئاراسته‌كردنی ئه‌م پرسیارانه‌ی لای خواره‌وه، وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره جه‌وهه‌رییه ده‌ده‌ینه‌وه، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی تێگه‌یشتن له سایكۆلۆجیای خۆبه‌ختكردن و قوربانیدانی كچ تا ڕاده‌ی خۆسوتاندن، له‌پێناو گه‌یشتن به كوڕ، له كاتی عه‌شق و دڵداریدا.
ئێستا كه‌واته:
دایكایه‌تیی له ده‌ره‌وه‌ی سیستمی زه‌واج بوونی هه‌یه؟
ئه‌وه ژیانی هاوسهرایهتییه، كه مانایه‌ك به دایكایه‌تی ده‌به‌خشێت، یان دایكایه‌تی دۆخێكی ئۆنتۆلۆجییانه‌ی بوونی مرۆیی ڕه‌گه‌زی مێیه؟
ئاخۆ كچ (كچی كورد به‌تایبه‌ت) له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا، هێشتا له‌وه تێ نه‌گه‌یشتووه، كه پێویستی به‌وه‌یه باشتر له‌و غه‌ریزه‌یه‌ی خۆی تێ بگات و هه‌وڵبدات ئازادیی خۆی لێوه به‌ده‌ست بهێنێت، نه‌ك به‌و هۆیه‌وه خۆی بكات به كۆیله‌ی مێرده‌كه‌ی؟
*ده‌مه‌وێ بگه‌م به چی؟
له‌م وتاره‌دا، هه‌وڵده‌ده‌م له ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی (سایكۆلۆجیای مێ) له‌و نهێنییه تێ بگه‌م (هیچ نه‌بێ بۆ خۆم، تێ بگه‌م)، كه چۆن غه‌ریزه‌ی دایكایه‌تی له چوارچێوه‌ی سیستمی نێرسالارانه‌ی زه‌واجدا، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی (مێ/ ژن/ دایك) له داهێنان و بیركردنه‌وه بكه‌وێت و ببێته بوونێكی ناڕه‌سه‌ن و خۆلهدهستداو.
- له قوربانیدانه‌وه بۆ یاخیبوونی پاسیڤانه:
كچ، هه‌تا شووی نه‌كردووه، ئاماده‌یه له‌پێناو عه‌شقی خۆیدا، گه‌وره‌ترین قوربانی بدات. ئاماده‌یه سه‌ركێشی بكات تا ئه‌وپه‌ڕی یاخیبوون. له باوك و برا یاخی ده‌بێت، له هه‌ر كه‌سێك بزانێ ده‌بیت به كۆسپ له‌به‌رده‌م گه‌یشتن به مه‌به‌سته‌كه‌ی، یاخی ده‌بێت. خۆ ئه‌گه‌ر زانی ناتوانێت له یاخیبوونهكهیدا سه‌ركه‌وێت، ئه‌وكات دێت، له خودی خۆی هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌نجا به‌سه‌ر بوونی خۆیدا یاخی ده‌بێت: یه‌ك لیتر نه‌وت و ته‌ڵێك شقارته.
هه‌موو ئه‌مه له‌پێناو گه‌یشتن به‌و مه‌به‌سته‌ی كه خۆی ده‌یه‌وێت پێی بگات: خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، عه‌شقه‌كه‌ی، كوڕه‌ی دڵخوازی خۆی… به‌ڵام له‌ڕاستیدا، خاڵێكی په‌نهان له‌م نێوه‌نده‌دا هه‌یه، ئه‌ویش: هه‌موو ئه‌م قوربانیدان و یاخیبوونه، ته‌واوی ئه‌م نه‌وت و تهڵهشقارتهیه، له‌پێناو یه‌ك شت‌دا: غه‌ریزی دایكایه‌تی.
به‌ڵێ، كچ، ئاماده‌یه ڕه‌دووی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئێستای بكه‌وێت، له‌پێناو یه‌ك شت‌دا، كه دواتر هه‌ر ئه‌و شته وای لێ ده‌كات، له ده‌ست مێرده‌كه‌ی دواتری هه‌ڵبێت: دایكایه‌تی! - به‌ره‌و (بوون- به- دایك)
كچ، پاش ئه‌وه‌ی ده‌گات به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆی، هێشتا كارێكی ماوه به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت، ئه‌ویش ته‌واوكردنی ئه‌و ڕێگایه‌یه، كه گرتوویه‌تییه به‌ر: تێركردنی غه‌ریزه ئۆنتۆلۆجییه‌كه‌ی خۆی: بوون- به- دایك.
كچ، پاش ئه‌وه‌ی ده‌گات به دڵداره دڵخوازه‌كه‌ی، هه‌موو شتێكی خۆی پێ ده‌به‌خشێت: جوانییه‌كانی، دڵنه‌واییه‌كانی، گه‌رمی و نهرمییهكانی، له‌پاڵ ئه‌و هه‌موو دانبه‌خۆداگرتن و ئارامگرتن و قوربانیدانه بێشوومارانه‌ی كه تا ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی ئاماده‌یه بۆ ناو ئاگریش له‌گه‌ڵ عه‌شقه‌كه‌یدا هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو بڕوات. هه‌موو ئه‌مه‌ش له‌پێناو ته‌نها یه‌ك مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی و بوونه‌وییانه‌ی خۆی، ئه‌ویش: بوون- به- دایك و به‌ده‌ستهێنانی دایكایه‌تییه. - به‌ره‌و (بوون- به- ژن)
ئیتر كچ له كچێتییهوه، ده‌یگوازێته‌وه بۆ ژنێتی (بوون- به- ژن) و ئه‌نجا دواتر و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی بوو به خاوه‌نی منداڵێك، ئیتر ئه‌و (دایك)هو به‌مه‌ش هه‌موو هاوكێشه‌كه به‌سه‌ر خودی خۆیدا ده‌شكێته‌وه و هه‌رچی یاخیبوون و خۆسوتاندنێك پێشتر له‌پێناو گه‌یشتن به‌م غه‌ریزه‌یه گرتوویه‌تییه به‌ر، به ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه‌ی ده‌كاته‌وه، چونكه چیتر ئیشێكی به (خۆشه‌ویست/ دڵدار)ه‌كه‌ی جاران و (مێرد/ پیاو)ه‌كه‌ی ئێستای نه‌ماوه. - سیستمه‌كه به‌ته‌واوه‌تیی ناڕه‌سه‌نه:
لێره‌وه، ئیتر (ژنی بهدایكبوو) به‌رگه‌ی هیچ شتێك ناگرێت، وه‌ك: نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیانی خۆی كه له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌ی و به‌هۆی پیاوه‌كه‌ی و به بۆنه‌ی (مه‌سه‌له‌ن) دایك و باوكی پیاوه‌كه‌یه‌وه به‌سه‌ریدا دێت، بۆیه ئاماده نییه بچوكترین قوربانیی به خۆی بدات، چونكه ئیتر ئه‌و هیچ شتێك له‌ناوه‌وه‌یدا نه‌ماوه، كه پاڵی پێوه بنێت بۆ قوربانیدان، چیتر ئه‌و به‌تاڵ بووه‌ته‌وه له هه‌موو قوربانیدانێك له‌پێناو خۆشه‌ویستیدا، خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی درۆیینه، چونكه ئه‌و ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌ی بۆیه هه‌ڵبژاردووه بۆئه‌وه‌ی له سیستمه نێرسالارییهكه بچێته ده‌ر، كه‌چی وا ده‌بینێ، دیسانه‌وه له‌نێو سیستمێكی مهحكهمتردا گیری خواردووه: زه‌واج.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه ئه‌وه‌ی پێشتر گه‌رمی ده‌كرد بۆئه‌وه‌ی له هه‌موو شتێك یاخی ببێت، ئێستا وا به باوه‌شییه‌وه و هیچیش مننه‌تی به‌و پیاوه نه‌ماوه، كه ئه‌گه‌ر بوێرێ باسی جیابوونه‌وه بكات، پیاوێك كه بۆخۆیشی گیرۆده‌ی ده‌ستی سیستمه گاڵته‌جاڕییه‌كه‌ی خۆیه‌تی: زه‌واج.
هه‌ربۆیه زۆربه‌ی ژنان، پاش ئه‌وه‌ی ده‌بن به دایك، كه‌متر خۆیان له قه‌ره‌ی سێكس ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ پیاوه‌كانیان، چونكه له دۆخێكی وه‌ها ناڕه‌سه‌ندا، چیتر ژن ئیشێكی گرنگی به پیاو نه‌ماوه، تا چاوه‌ڕوانیی لێی هه‌بێت. ئه‌و بۆیه سێكس ده‌به‌خشێت، بۆئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی بگرێته باوه‌ش. - به‌ره‌و تێكدانی سیستمه‌كه:
ئه‌م دۆخه بۆ كۆمه‌ڵگه‌كانی وه‌ك ئێمه، زۆر به ڕاست ده‌گه‌ڕێت، بۆیه له‌ڕاستیدا (پرۆسه‌ی زه‌واج) له نموونه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه، تا سه‌ر ئێسقان له دۆخێكی پڕ مه‌ترسیدایه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه زۆربه‌ی مێ/ كچ/ ژنی كورد، هێشتا به ته‌واوه‌تیی خۆی نه‌ناسیوه و ئه‌و ئامادهییهشی تێدا نییه بۆئه‌وه‌ی خۆی بناسێته‌وه، هه‌ربۆیه لێره‌شه‌وه ده‌بینین ژنانی كورد له قه‌یرانی گه‌وره‌دان. هه‌ڵبه‌ت له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا پیاوانێك ئه‌م جۆره ژنانه ده‌بن به هاوسه‌ر و هاوده‌میان، كه هڕی له بڕی ناكه‌وه. - وه‌همی حه‌وا:
له (حه‌وا)وه، ئه‌م غه‌ریزه‌ی دایكایه‌تییه بۆ ناو سایكۆلۆجییه‌تی ژن شۆڕ بووه‌ته‌وه، به هه‌زاران ساڵی سه‌ركوتكاریی و بهكۆیلهكردنیشیان، ئه‌وه‌یان لا سه‌لماوه، كه بوونی ئه‌وان ته‌نێ له‌پێناوی ئه‌و غهریزهیهدایه و هیچی تر..! مه‌ترسیی گه‌وره‌یش له‌وێوه سه‌ریهه‌ڵداوه، كه ژماره‌یه‌كی كه‌می ژنان، ده‌رك به‌و دۆخه ده‌كه‌ن، كه هه‌تا كچن پڕپڕن، هه‌ر كه بوون به ژن، ئیتر به‌تاڵ ده‌بنه‌وه له هه‌موو شتێكی ناوازه، ته‌نها شتێك بۆیان بمێنێته‌وه و هه‌یانبێت، منداڵه‌كانیان و شتێكه، كه پێی ده‌گوترێت: دایكایه‌تی.
ژن، له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا، ده‌بێ بیر له ئازادیی خۆی بكاته‌وه. - هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستمه‌كه:
له‌م ڕوانگه‌وه، من به هه‌موو شێوه‌یه‌ك (پرۆسێسی زه‌واج)م پێ شتێكی قه‌شمه‌رجاڕانه‌یه و پێویسته گه‌نجی كورد، به كه‌مێك عه‌قڵه‌وه بچێته نێو ئه‌م پرۆسێسه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌وه، ده‌نا پاش نۆ مانگ و نۆ ڕۆژ، نه كچه‌كه ئه‌و یاخییه جوانه‌ی جاران ده‌مێنێته‌وه و نه كوڕه‌كه‌ش ده‌زانێت چۆن له‌و دۆخه خۆی قورتار بكات، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌مێك ئه‌خلاقییانه بیر بكه‌ینه‌وه، ئه‌وكات تێ ده‌گه‌ین: تازه ئێمه له دوو كه‌سی گاڵته‌چییه‌وه، بووی-ین به سێ، كه كه‌سێك له‌م سێیه، قوربانیی ڕاسته‌قینه‌یه. - بوون- به- دایك له ده‌ره‌وه‌ی گاڵته‌جاڕیی:
بوون- به دایك له ده‌ره‌وه‌ی پرۆسێسی گاڵته‌جاڕانه‌ی زه‌واجه‌وه، ئه‌زموونێكی ته‌واو جیاوازه، وه‌ك له بوون- به- دایك له چوارچێوه‌ی هه‌مان پرۆسێسدا، چونكه كچی به – ژن- بووی ده‌ره‌وه‌ی زه‌واج، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هیچ عه‌قدێكی شه‌ریعه‌تی و ئه‌خلاقی و ئه‌م شتانه به كوڕه‌كه‌وه پابه‌ندی ناكات، بۆیه نه له سه‌ره‌تاوه و نه له كۆتایی په‌یوه‌ندییه‌كه‌یدا (په‌یوه‌ندیی كچ به كوڕه‌وه) هیچ ئه‌خلاقێك و هیچ شه‌ریعه‌تێك ئاماده‌ییان نییه، تا دواتر له كاتی یاخیبوون و له ده‌می بوون-به- دایكدا هه‌ست به تێك‌شكان و دۆڕان له‌لایه‌ن مێرده‌وه بگات به ئه‌وجی خۆی. - داوای لێبووردن:
من ده‌بێ داوای لێبوردنێكی گه‌وره له خانمی خۆم (به‌یان عه‌بدوڵڵا) بكه‌م، كه ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌وه ده‌كات، من به هۆی گاڵتهجاڕێتیی سیستمێكی وه‌ك زه‌واجه‌وه فێڵم لێ كردووه، به ڕاستی دره‌نگ له‌و دۆخه تێگه‌یشتووم، ده‌نا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ڵه‌ی له‌م شێوه‌یه‌م به‌رانبه‌ر به مرۆڤێك نه‌ده‌كرد، كه هه‌موو ئازادییه‌كی خۆی له‌پێناو غه‌ریزه‌یه‌كی خۆیدا، ته‌سلیمی من بكات.