گفتوگۆ لەگەڵ نووسەر ئارام کاکەی فەلاح … سازدانی / شاخه‌وان سدیق
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
نووسه‌ر بوونه‌وه‌رێكی ئاڵۆز و په‌رش و بڵاوه، كتێب نه‌بێ هیچ شتێكی تر كۆی ناكاته‌وه
له دونیای ئه‌ده‌بی ئێمه‌داو به‌تایبه‌ت له بواری نوسینی چیرۆكدا (ئارام كاكه‌ی فه‌لاح) یه‌كێكه له ناوه‌دیارو ده‌نگه جدیه‌كانی ئه‌و بواره، بۆ ئه‌م ساڵیش و له چواره‌مین ڤێستیڤاڵی ئه‌ندێشه‌دا، خه‌ڵاتی چیرۆكی پێبه‌خشرا، بۆ ئاگاداربوونی زیاتر له دونیای ئه‌ده‌بی ئه‌و نوسینه‌كانی ئه‌م دیداره‌مان له‌گه‌ڵ سازدا.
پرسیاری یه‌كه‌م: له وتارێكدا ( شێرزاد حه‌سه‌ن) ده‌ڵێت:مومكین نییه مرۆڤ پاش خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر كتێبێك به‌شێك له دونیا بینییه‌كانی نه‌گۆڕڕێت. به‌ڕێزیشتان له نووسینێك ده‌رباره‌ی ناسینی كتێبه‌وه ده‌ڵێن:ئه‌وه‌ی رۆژێ ده‌ستی برد‌و كتێبێكی به چێژه‌وه خوێنده‌وه، ئیدی قه‌ت وه‌ك خۆی لێ نایه‌ته‌وه. مه‌به‌ستمه بپرسم:كتێب بۆ له ژیانی مرۆڤدا گرنگه؟، ئه‌م سیحره، ئه‌م جادووه چییه كتێب له مرۆڤی ده‌كات و ده‌یگۆرێ بۆ كه‌سێكی دیكه؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح: له چیرۆكی (ژنی ژێر باران)دا وته‌یه‌كی ژنه نووسه‌ری فه‌ره‌نسی تیایه به ناوی ( مادام دی سڤێنگه)، كه له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا ژیاوه و به نووسینی نامه‌كانی، به تایبه‌تی نامه‌كانی بۆ كچه‌كه‌ی، زۆر به‌ناوبانگه و ده‌ڵێ: هه‌تا كتێب هه‌بێ خۆمان هه‌ڵناواسین.له ڕاستیدا لای من كتێب ئه‌و ماڵه ڕه‌مزییه‌یه كه مرۆڤ هه‌میشه هه‌یه‌تی و ده‌توانێ بچێته‌وه ناوی و ده‌رگاكه‌ی پێوه بدات وهه‌ست به ئارامیی بكات. ئه‌و ئاوێنه سیحرییانه‌یه له جیاتی سیمای ده‌ره‌وه‌ت ده‌توانی له خۆت بڕوانیت و ترس و هاوار و نائومێدییه‌كانتی تێدا بدۆزیته‌وه. یان دۆستۆێڤسكی وته‌نی ئه‌و نهێننیانه‌ی تێدا بدۆزیته‌وه كه مرۆڤ ته‌نانه‌ت جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نییه له‌گه‌ڵ خۆشی‌دا باسیان بكات. كتێب ئه‌و زه‌وییه‌یه كه ده‌توانی خه‌ونه‌كانتی تێدا بچێنی. ئه‌و سه‌فه‌رانه‌یه كه ناتوانی خۆت بیانكه‌یت، ئه‌و سه‌فه‌رانه به نێو سه‌ده‌كاندا، به نێو وڵات و شاره‌كاندا. ئه‌و كه‌سانه‌ی بێ ئه‌وه‌ی بیانناسیت، ده‌بنه به‌شێكی گرنگی ژیانت. كتێب چه‌ندێ گرنگه بۆ ناسینی دونیا، هێنده‌ش گرنگه بۆ ناسینی خۆت. كتێب ده‌ستكاری هه‌ندێ شوێن ده‌كات كه وا ده‌كات له خۆت زیاتر نزیكت بكاته‌وه‌و زیاتر به‌و مرۆڤه‌ی ناو خۆتت ئاشنا بكات. بۆیه ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی قووڵیان به كتێبه‌وه نییه، به خۆیان زۆر غه‌ریبن. ئه‌وانه‌ی كتێب ناخوێننه‌وه، چونكه سه‌یری خۆیان زۆر ناكه‌ن، زۆر قسه ده‌كه‌ن و به گشتی كه‌سانی زۆره بڵێن.
پرسیاری دوو: زۆر جار ده‌وترێت كاتێك مرۆڤ ده‌ستی به هێنانه‌دی خه‌ونه‌كانی ناگات، په‌نا بۆ نووسین ده‌بات. به‌ختیار عه‌لیش له دیدارێكدا ده‌ڵێت( مرۆڤ كاتێك له هه‌موو شته‌كان فاشیل ده‌بێت روو ده‌كاته نووسین و ده‌بێت به نووسه‌ر). به‌ڕاستی نووسه‌ر بوون دواكارتی فشاری مرۆڤه بۆ به‌رده‌وام بوون له ژیان؟ یان نووسین بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتنی مرۆڤه بۆ ئاشنابوون به دیوێكی تری ژیان و كه‌شف بوونی دونیایه‌كی نوێیه؟مه‌به‌ستمه بپرسم تۆ بۆ ده‌نووسیت؟ نووسین وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی چ پرسیارێكی تۆیه له ژیان؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح: نووسین وه‌ك عه‌شق وایه، ته‌نها ئه‌و كاته هه‌ستی پێ ده‌كه‌ی كه له‌ناو زیندانه‌كه‌یدایت. له‌مه‌وه ده‌مه‌وێ بڵێم كه نووسین بڕیارێكی پێش وه‌خت نییه. نووسه‌ری راسته‌قینه ناتوانێ بڵێ ئیتر من له به‌یانییه‌وه ده‌بم به نووسه‌ر، یان گه‌وره بم ده‌بم به نووسه‌ر. مرۆڤ كاتێ پێ ده‌زانێ نووسه‌ره، كه ئیتر له هه‌موو شتێكی تر ده‌ستی شتووه. رۆژێ هه‌ست ده‌كه‌ی ته‌واو به ته‌نیا ماویته‌وه، یان له‌ناو ده‌یه‌ها كه‌سدایت و ته‌نیایت. هه‌ست ده‌كه‌ی هیچ شتێكی تر سوودی نه‌ماوه‌و كه‌س گوێ ناگرێت لاپه‌ڕه سپییه‌كه‌ی به‌رده‌مت نه‌بێت. كتێب نووسین ئه‌و په‌رچه‌كرداره‌یه به‌رامبه‌ر ناعه‌داله‌تییه‌كانی دونیا، به‌رامبه‌ر برین و خواروخێچییه‌كانی. ئه‌و هاوارانه‌یه كه كه‌س ئاماده نییه بیبیستێت. من ده‌نووسم، چونكه هه‌ست ده‌كه‌م به‌شێكی زۆر زۆری من به نووسین نه‌بێت قسه ناكات. نووسه‌ر بوونه‌وه‌رێكی ئاڵۆز و په‌رش و بڵاوه، كتێب نه‌بێ هیچ شتێكی تر كۆی ناكاته‌وه.
پرسیاری سێ: گوستاف فلوبێرله شوێنێكدا ده‌لێ:( مادام بۆڤاری خۆمم). منیش زۆر جار له خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانی تۆدا، وێنه‌ی خۆت ده‌بینم و ئاماده‌ییتان وه‌ك كاراكته‌ر له‌ناو چیرۆكه‌كاندا دیاره، به تایبه‌ت له‌ناو چیرۆكی (باوكی ناو ته‌له‌فۆن)دا. ده‌مه‌وێ بزانم تا چه‌ند بۆچوونه‌كه‌م ڕاسته؟ تۆ ده‌ته‌وێت چیرۆكی خۆت بنووسیته‌وه یان هی ئه‌وانی تر؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح: وه‌ك له زۆر شوێنی تریش باسم كردووه، مرۆڤ ناتوانێ خۆی له نووسینه‌كانی بهێنێته ده‌ره‌وه. كه سه‌یری ژیانی گارسیا ماركیزو ئه‌و شوێنه‌ی لێی ده‌ژیا، ده‌كه‌ین،ئه‌وسا تێده‌گه‌ین كه ژیانی ئه‌م نووسه‌ره به چڕی له‌ناو ڕۆمان و چیرۆكه‌كانیدایه. من تا بیره‌وه‌رییه‌كانی ئانا دۆستۆێفسكایام نه‌خوێندبووه‌وه، بڕوام نه‌ده‌كرد دۆستۆێفسكی هێنده له‌ناو كتێبه‌كانیدا بێت. تۆ هه‌ر سه‌یری دوو رۆمانی بكه،(بیره‌وه‌رییه‌كانی ماڵی مردووان هی ساڵی ١٨٦٤ و قومارچی هی ساڵی ١٨٦٦ ) ،ئینجا بۆت ده‌رده‌كه‌وێ سێبه‌ری ئه‌م پیاوه له‌هه‌موو شوێنێكی ئه‌م دوو رۆمانه‌یه. من له پراگ ئه‌و كه‌لاوه‌و ماڵ و ژووره ڕووخاوانه‌م بینی كه كافكا ته‌مه‌نێكی زۆری ژیانی تێدا به‌سه‌ر بردبوو، ئه‌و شوێنانه‌ی كه لێی ده‌ژیا و ده‌نووسی، ئینجا له نووسینه‌كانی باشتر تێگه‌یشتم و زانیم كه زۆربه‌ی چیرۆك و رۆمانه‌كانی باسی ژیانی پڕ برین و په‌ڕپووتی خۆیه‌تی. بێگومان ئه‌مانه هه‌موویان بێ ویستی نووسه‌ر خۆی دێنه كایه‌وه. منیش وه‌ك هه‌ر نووسه‌رێكی تر بێ ویستی خۆم به‌شێكی زۆرم له‌ناو چیرۆك و رۆمانه‌كانمدایه. به‌ڵام ئه‌م باس كردنه، باسكردنێكی بایۆگرافی و ژیانی تایبه‌تی نییه، هێنده هه‌یه ده‌بێ له‌شوێنێكی تردا بۆی بگه‌ڕێین، ئه‌م شوێنه‌ش یاده‌ورییه.دوایش ئه‌م خوده هێنده له نێوان دیڕه‌كان و ئه‌وانی تردا ده‌تووێته‌وه كه‌هه‌ر باس كردنێكی خود، چه‌نده‌ها كه‌سی تر خۆی تێدا ده‌بینێته‌وه.
پرسیاری چوار: له دیدارێكدا خێزانی (مه‌حموود ده‌وڵه‌ت ئابادی) باس له‌سه‌ر وه‌ختی نوسینی رۆمانی( كلیده‌ر) ده‌كات و ده‌ڵێ: شه‌وێك نیوه‌شه‌و خه‌به‌رم بووه‌وه، مه‌حموود به كوڵ ده‌گریا، پێم وت خێره چی بووه بۆ ده‌گریت؟ وتی یه‌كێ له پاڵه‌وانه‌كانم مرد كه نه‌ده‌بوو بمرێت. تۆش له پێشه‌كی یه‌كێ له كتێبه‌كانتا ده‌ڵێیت: زۆر به وردی وچڕی له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانه‌كانم ده‌ژیم ولاتان سه‌یر نه‌بێ گه‌ر بڵێم له‌گه‌ڵ نووسینی هه‌ر چیرۆكێكدا نه‌خۆش ده‌كه‌وم. مه‌به‌ستمه بزانم تا چه‌ند رووداو وكاراكته‌ر له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی نووسه‌ر له ده‌قدا خۆیان فه‌رز ده‌كه‌ن؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح: ده‌زانی گارسیا ماركیز هه‌مان چیرۆك ده‌گێڕێته‌وه كه مارسیدیسی ژنی شه‌وێك هه‌ڵده‌ستێ و ده‌بینێ ماركیز ده‌گری و لێی ده‌پرسێ چی روویداوه؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ : پاڵه‌وانێكی خۆمم له ناو رۆمانه‌كه‌دا كوشت. ناچار بووم، مێرسیدیسی ژنیشی تا به‌یانی لای داده‌نیشێ و دڵی ده‌داته‌وه. ئه‌م قسه‌یه له كتێبێكدایه كه دیدارێكی دوورودرێژه له‌گه‌ڵ نوسه‌ردا و هه‌موو كتێبه‌كه بۆ دیداره‌كه ته‌رخان كراوه. به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه لای من وایه كه له‌دوای نووسینی هه‌ر چیرۆكێك و رۆمانێك من ته‌ندرووستیم تێك ده‌چێ و نه‌خۆش ده‌كه‌وم، هاوڕێ نزیكه‌كانم ئه‌وه ده‌زانن و من هه‌ندێ جار به گاڵته‌وه پێیان ده‌ڵێم كه من دوای نووسینی هه‌ر چیرۆكیك، چوار تا پینج كیلۆ كه‌م ده‌كه‌م ونووسینی چیرۆك لای من بۆ ڕێجیم باشه، بۆیه پیشنیار ده‌كه‌م ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ وه‌زنی خۆیان دابه‌زێنن، بێن و چیرۆك بنووسن و به چڕی و به قووڵی له‌گه‌ڵ كاراكته‌ری ناو چیرۆكه‌كانیاندا بژین، كاتێك نووسه‌ر وا به قووڵی، به‌و جۆره‌ی من مه‌به‌ستمه له‌گه‌ڵ چیرۆكه‌كه‌یدا ده‌ژی، ئه‌وا نووسینی زه‌حمه‌تتر ده‌بێت، چونكه ئه‌رك و پێداویستی له‌سه‌رت زیاتر ده‌بێ و گه‌ر ئه‌وسا شتێكی واش هاته پێشه‌وه كه وای لێ كردی بڕیارێك بده‌ی بۆ نه‌مانی یه‌كێك له كاراكته‌ره‌كان، ئه‌وسا وه‌ك ده‌بینی كاراكته‌ری ناو چیرۆك و رۆمانه‌كان وه‌ك كاراكته‌ره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی تێكستی لێ دێ و نه‌مانی ئه‌وانیش ژانێكی گه‌وره‌ت پێده‌گه‌ێنێت.
پرسیاری پێنج: له ئێستادا ڕۆژانه و له بڵاوكراوه‌كاندا به‌ر چه‌ندین تێكست به ناوی چیرۆكه‌وه ده‌كه‌وین، به‌ڵام كاتێ به‌دوای چیرۆكی جددیدا ده‌گه‌ڕێن، چیرۆكی جددیمان زۆر كه‌مه. به بۆچونی به‌رێزتان ئه‌م زۆر و بۆرییه هی چییه؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح: سارته‌ر له ساڵی ١٩٤٧ دا كتێبێكی هه‌یه به ناوی (ئه‌ده‌ب چییه)، له‌وێدا به‌راوردێك ده‌كات له‌نێوان نووسه‌ر و دانه‌ردا ده‌ڵێ: مه‌رج نییه هه‌موو دانه‌رێك، نووسه‌ر بێت. منیش له‌سه‌ر هه‌مان بۆچوونی سارته‌ر ده‌مه‌وێ بڵێم، ده‌بێ ئێمه‌ش به‌راوردێك بكه‌ین له‌نێوان نووسینی چیرۆك و چیرۆك نووسدا و به بڕوای من مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌وانه‌ی چیرۆك ده‌نووسن و ته‌نانه‌ت كتێبی چاپكراویشیان هه‌یه وه‌ك كۆمه‌ڵه چیرۆك به چیرۆكنووس له‌قه‌ڵه‌میان بده‌ین. با بێمه‌وه سه‌ر زۆر و بۆرییه‌كه‌و له‌چه‌ند خالێكدا كۆیان بكه‌مه‌وه. یه‌كێ له‌و خاڵانه ئه‌وه‌یه كه به‌ڕاستی نووسینی چیرۆكی جوان زه‌حمه‌ته. هه‌ر خۆی هونه‌ری گێڕانه‌وه كارێكی سه‌خته و به‌هره‌و لێزانین و ماندووبوونێكی زۆری ده‌وێ و كارێكی هه‌تا بڵیی پڕووكێنه‌ره. دووم هۆ ئاستی خراپی ئه‌و گۆڤار و رۆژنامانه‌ن كه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن ئاگایه‌كی زۆر قووڵیان له ئه‌ده‌ب نییه و شایسته‌ی ئه‌و شوێنه گرنگه نین كه ڕای خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و ژانره گرنگه‌ی ئه‌ده‌ب ده‌ربڕن و زۆربه‌یان زمانێكی زیندووی بیانی نازانن و ئاگایان له ئاستی ئه‌ده‌بی جیهانی كه‌مه خوێنه‌رێكی ته‌مه‌ڵن، بۆیه هه‌ر تێكستێكیان به ناوی چیرۆكه‌وه بۆ بێت، به كارێكی ناوازه‌و داهێنه‌رانه له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه ئه‌وان لای من هۆكارێكی زیندووی ئه‌و زۆر‌و بۆرییه‌ن و لێپرسراوی یه‌كه‌می ئه‌و ناشرینییه‌ن. هۆكاری سێیه‌م، ده‌توانم ئه‌و گروپ چێتییه‌ی ناو ئه‌ده‌بی كوردی ده‌ستنیشان بكه‌م، كه هاورێیه‌تی و پیاهه‌ڵدانی درۆ زیاتر بوونه‌ته هێنانه پیشه‌وه‌ی هه‌ندێ تێكستی خراپ، كه ماوه‌یه‌ك سه‌رقاڵ و بێزارت ده‌كات و ئیتر بۆ خۆی ون ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌یان لای من زۆر گرنگ نییه، چونكه هیچ تێكستێكی خراپ به مه‌دح و پیاهه‌ڵدان ناژی، به‌ڵام له‌وه نیگه‌رانم كه‌ئه‌م جۆره ئه‌ده‌به ته‌واو ئه‌ده‌بی كوردی داپۆشیوه‌و به‌خۆی و وه‌همه‌كانییه‌وه خوێنه‌ری ئێمه‌ی سه‌رقاڵ كردووه و ئاستی چێژی ئینسانی ئێمه‌ی له تێكستی جوان دابه‌زاندووه و له‌سه‌دا نه‌وه‌دی خوێنه‌ری ئێمه نازانێ تێكستی جوان چییه؟ یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كانی ئه‌م ده پازده ساڵه‌ی دوایش، ده‌ركه‌وتنی تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك فه‌یس بووك و ده‌ست خۆشییه‌كانێتی، نووسه‌رو خوینه‌ری وا ساویلكه هه‌یه كه هێز و جوانی نووسین به لایك و ده‌ست خۆشییه درۆكانی ناو فه‌یس بووك ده‌پێوێت و به‌و جۆره خۆی لێ ده‌بێته نووسه‌ری چیرۆك و له هه‌مان كاتدا رۆمان نووس و رۆژنامه نوس و وه‌رگێرو ده‌یه‌ها شتی تر. هۆكاری تریش زۆرن، به‌ڵام ئه‌وه‌نده جارێ به‌سه.
پرسیاری شه‌ش: زۆر جار له چیرۆكه‌كانتا كۆتایی كراوه هه‌یه، خوێنه‌ر چاوه‌رێی به‌شی تری چیرۆكه‌كانت ده‌كات.وه‌ك بۆ نموونه چیرۆكی (ژنی ژێر باران). به ڕاستی نه‌ده‌كرا كۆی به‌شه‌كانی ئه‌م چیرۆكه و هه‌ندێ له‌وانی تریش پێكه‌وه وه‌ك ڕۆمان بنووسرانایه؟ ئه‌مه ویستی خۆته خوێنه‌ر تامه‌زرۆ بكه‌یت و وای لێ بكه‌یت چاوه‌ڕێ بكات تا به‌شێكی تری چیرۆكه‌كه؟ یان بێ ویستی خۆت ئه‌مه رووده‌دات؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح: بێگومان زۆربه‌ی زۆری ئه‌و چیرۆكانه‌ی من نووسیوومن، ده‌متوانی بیانكه‌م به رۆمان و ئێستاش ده‌توانم به شێوه‌ی ڕۆمان بیاننووسمه‌وه، تۆ باسی(ژنی ژێر باران ) ده‌كه‌یت، منیش نه‌ك ته‌نها ئه‌و چیرۆكه كه سێ به‌شیم لێ نوسیووه و به‌شی سێیه‌میم تێكه‌ڵاوی چیرۆكی نووسینه‌وه‌ی دڕك كردۆته‌وه، به‌ڵام هه‌موو چیرۆكه‌كانی تریشی وه‌ك (گوڵه‌كانی دۆزه‌خ، نووسینه‌وی دڕك،من و كامێراكه‌م،باوكی ناو ته‌له‌فۆن،ئه‌و كوڕه‌ی له زۆر كه‌س ده‌چێت،دزینی خهونهكان و من به بووكێكی گه‌وره‌وه) به رۆمان بنووسیایه، به‌ڵام ڕاستت بوێ، من هه‌ر رۆمانێك بتوانم به چیرۆك بنووسم، ئه‌وا وا ده‌كه‌م و به چیرۆك ده‌یاننووسم با چه‌ند به‌شێكیش ده‌رچن. ئه‌وه بۆ من گرنگ نییه خاوه‌نی چه‌ند رۆمان ده‌بم، به‌ڵكو ئه‌وه بۆ من گرنگه خاوه‌نی چه‌ند چیرۆكی جوانم. چیرۆكێكی جوان، به ده رۆمان ناگۆڕمه‌وه، به‌ڵام ئه‌م رۆمانه‌ی دوایم( سیزیف، ئه‌و كوڕه‌ی دوو دڵی هه‌یه)به چیرۆك بۆم نه‌نووسرا بۆیه بێ ویستی خۆم درێژ بووه‌وه بۆ رۆمان. هه‌ر چه‌ند پێشم خۆش بوو بوو به رۆمان، بۆ ئه‌وه‌ش خۆم بڕیار ناده‌م، به‌ڵكو نووسینه‌كه خۆی بڕیار ده‌دا، قه‌ت ئه‌و به‌شانه‌ی چیرۆكه‌كانم، كه له یه‌كه‌وه ده‌بنه دووان سیان، بۆ تامی ..تامی و تامه‌زرۆیی خوێنه‌ر نایاننووسم، به‌ڵكو پێویستییهكهی رۆحی خۆمه وا ده‌كات درێژ ببنه‌وه تا ناكۆتا.جۆر و كاراكته‌ری ئه‌و چیرۆكانه‌ی من ده‌یانووسم وا فه‌رز ده‌كاست تا ناكۆتا درێژ ببنه‌وه.، من ته‌نانه‌ت رۆمانی (سیزیف ئه‌و كوڕه‌ی دوو دڵی هه‌یه)، له‌ناو خۆیدا چه‌نده‌ها رۆمانی تری هه‌ڵگرتووه، چه‌نده‌ها به‌شه رۆمانی نه‌نوسراوی تیایه، هه‌ر كاتێ بیه‌وێ با‌نگم ده‌كات تا بینووسمه‌وه. هیچ شتێ سنوور بۆ ئه‌و خه‌یاڵ و نوسینانه‌ی من دانانێت مه‌رگ نه‌بێ، بۆیه تا من بژیم و توانای نووسینم هه‌بێ ئه‌وانیش دریژ و درێژتر ده‌بنه‌وه و به‌شی تر له‌دایك ده‌بێت.
پرسیاری حه‌وت: له ئێستادا ئێوه یه‌كێكن له ده‌نگه جددییه‌كانی ناو چیرۆكی كوردی و خاوه‌ن خوێنه‌ری تایبه‌تی خۆتانن.ده‌كرێت لێره‌وه به خوینه‌ره‌كانتان بلێن، پڕۆژه‌ی ئاینده‌تان چییه و خوێنه‌ره‌كانتان به‌م زوانه چیرۆكی تازه‌تان ده‌خویننه‌وه؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح: به‌ڵێ ماوه‌یه‌كی تر چیرۆكێكی تازه‌م به ناوی (كارگه‌ی تووڕه‌یی) له گۆڤارێكی تازه‌دا بڵاوده‌بیته‌وه و له‌وێدا خوێنه‌ران به‌ر ته‌كنیكێكی تازه‌م ده‌كه‌ون له ناو چیرۆكدا كه ده‌توانم ناوی بنێم ( ته‌كنیكی شانۆیی له‌ناو چیرۆكدا).پرۆژه‌ی نووسینی ترم زۆره و رۆمانێكی تازه‌م به ده‌سته‌وه‌یه‌و گه‌ر بۆم كرا وه‌ك چیرۆك بینووسم ئه‌وا ده‌یكه‌م، گه‌ر نه‌متوانی ئه‌وا ده‌یكه‌م به رۆمان.
پرسیار: له‌وه‌ڵامی پرسیاری شه‌شدا ده‌ڵێیت(هه‌ندێك چیرۆك هه‌بووه ده‌متوانی بیكه‌م به رۆمان و هه‌ندێك له رۆمانه‌كانیش ده‌متوانی به شێوه‌ی چیرۆك بنووسم)ده‌پرسم گۆڕینی چیرۆك به رۆمان و گۆڕینی رۆمان به چیرۆك ئه‌وه‌نده كارێكی ئاسانه؟ده‌توانی به وردی باس له جیاوازییه‌كانی چیرۆك و رۆمانمان بۆ بكه‌یت؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح: بێگومان هێنده ئاسان نییه، به‌ڵام وه‌ك له پێشدا وتم، كاراكته‌ری ئه‌و جۆره چیرۆكانه‌ی من ده‌یاننووسم، به پێی ئه‌وه‌ی ته‌كنیكێكی كراوه‌یان هه‌یه، ئه‌گه‌ری درێژبوونه‌وه‌یان هه‌یه تا ناكۆتا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌میشه بێنه‌وه ناو ژیانی ئێستا، ئه‌گه‌ری خۆتازه‌كردنه‌وه، ئه‌گه‌ری ژیان خۆی له‌هه‌مووی گرنگتره، كۆمه‌ڵێك كاراكته‌ر هه‌میشه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه بێنه‌وه به‌رده‌مت وهه‌ناسه‌ت لێ قه‌رز بكه‌ن و بڵێن بمانووسه ئێمه نه‌مردووین.من گه‌ر بتوانم ژنی ژێر باران به سێ به‌ش بنووسم، بۆ ناتوانم بیكه‌م به رۆمان؟به تایبه‌تی ژنی ژێر بارانێك كه چیرۆكه‌كه‌ی قه‌ت ته‌واو نه‌بێت. من گه‌ر غه‌ریب ریكۆرد به سێ به‌ش بنووسم، بۆ ناكرێ به‌شێوه‌ی رۆمان بینووسم به جۆرێك ئه‌م كاراكته‌ره‌م هه‌میشه دێته‌وه‌و ده‌چێته ناو چیرۆكه‌كانی تریشمه‌وه؟ له‌كاتێكدا من خۆم رۆمانیش ده‌نووسم، ده‌زانی بۆ یه‌كێ نووسه‌ری هه‌ردوو جۆره‌كه بێت، ئه‌وه ده‌زانێ كه چیرۆك و رۆمان هێنده دوو دونیای لێك جیاواز نین. ئه‌وه لای ئێمه‌ی كورد چونكه رۆمان ته‌مه‌نێكی هێنده كورتی هه‌یه، لامان زه‌حمه‌ت تره و وا ده‌زانین چیرۆك نووسین ئاسانتره، به‌ڵام راستت بوێ پێچه‌وانه‌یه. گه‌ركه‌مێك له پێوانه گشییه‌كانی چیرۆك و رۆمان قسه بكه‌م، ده‌توانم بلێم كه چیرۆكێكی درێژ( نۆڤێل كه له بنه‌ڕه‌تدا وشه‌یه‌كی ئیتاڵییه‌و له نۆڤێلاوه هاتووه كه به‌مانای هه‌واڵ دێت، یان به لاتینێكه‌ی پروسه كه مه‌به‌ست لێی جۆرێك گێڕانه‌وه‌یه كه هه‌ناسه‌یه‌كی درێژی تێدایه) ده‌توانی بۆ چل و نۆ لاپه‌ڕه‌یه‌ك درێژ بێته‌وه، دوای ئه‌وه ده‌كرێ له په‌نجاوه ناوی بنرێت رۆمانی كورت.
هه‌رچه‌ند من خۆم زۆر بڕوام به‌م جۆره پێوانانه نییه.ئیشی رۆمان ئیشێكه له ئاسۆیه‌كی فراوانتردا، له یاریگایه‌كی فراوانتردا، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كاراكته‌ری زۆرتردا، له‌گه‌ڵ جیاكردنه‌وه‌ی به چه‌ند به‌شێك و هه‌ر به‌شێكیش ده‌كرێ باسێكی سه‌ربه‌خۆ بێت، دوایی به ته‌كنیكێك ئه‌م به‌شانه پێكه‌وه ببه‌سرێته‌وه،به‌ڵام له چیرۆكدا ده‌كرێ یه‌ك به‌سه‌رهاتت هه‌بێ و یه‌ك كاراكته‌ر،یه‌ك هه‌ناسه، یه‌ك رووداو، یه‌ك چوونه ناوه‌وه، یه‌ك كۆتایی، یه‌ك گرێچن، یه‌ك سه‌ره‌تا، به‌ڵام ئه‌مه كاری نووسین ئاسانتر ناكات، چونكه له چیرۆكێكی جوان‌دا ده‌بێ حیساب بۆ هه‌موو ڕسته‌یه‌ك و بۆ هه‌موو وشه‌یه‌ك بكه‌یت، ده‌بێ هیچ شتێكی زیاده‌ی تێدا نه‌بێت، له كاتێكدا له رۆمانێكی ئاسایی‌دا ده‌توانی چه‌ندها لاپه‌ڕه به وه‌سف پڕبكه‌یته‌وه، ده‌توانی چه‌نده‌ها شت بڵێیت كه ده‌كرێ نه‌یانڵێیت، وه‌ك سیاسییه‌ك چۆن ده‌توانی سه‌عاتێك قسه بكات و هیچیش نه‌ڵێت، رۆمان نووسێكیش ده‌توانی چه‌نده‌ها لاپه‌ڕه بنووسێت و هیچیش نه‌ڵێت، نه‌ك ته‌نها نووسه‌ران، به‌ڵكو خوێنه‌رانی رۆمانیش ئه‌وه ده‌زانن كه رۆمان پرێتی له شتی زیاده، كه ده‌كرێ فڕێیان بده‌یت و هیچ كارێكیش نه‌كات، له كاتێكدا چیرۆكی جوان به شێوه‌یه‌ك بیناكراوه ده‌سكاری یه‌ك ڕسته بكه‌یت ده‌ڕمێ،بێگومان ئه‌م پێوانه‌یه بۆ زۆربه‌ی ئه‌و چیرۆك رۆمانه خراپانه‌ی ئێستا لای ئێمه ده‌نوسرێن و بڵاوده‌بنه‌وه ناگونجێ، پێش هه‌موو شتێ ده‌بێ ئه‌و سه‌رنجه باوه فڕێ بده‌ین كه نووسینی چیرۆك ئاسانتربێ له رۆمان، به‌تایبه‌تی ئه‌و جۆره چیرۆكه‌ی ئێستا ئێمه ده‌ینووسین، مه‌به‌ستم چیرۆكی مۆدێرنه، هه‌موو ئاماده‌كاره‌ییه‌ك و هه‌موو ئه‌گه‌رێكی بوون به رۆمانی تێدایه، من باسی ئه‌و دوو چیرۆكه‌ی خۆم كرد، بێجگه له‌وان، تۆ سه‌یری چیرۆكی (من و كامێراكه‌م ) چیرۆكی (دزینی خهونهكان)، ئه‌مانه بۆ نموونه وه‌ك له پێشه‌كی كۆمه‌ڵه چیرۆكه‌كه‌شدا باسم كردووه، كه به ته‌كنیكی مینی رۆمان نووسیومن، كه‌سانێكی زۆر كه‌م نه‌بێ، زۆركه‌س ئاوڕیان لێ نه‌داوه‌ته‌وه و تێی ناگه‌ن، تێشی بگه‌ن، هێنده سه‌رقاڵن به‌خۆیانه‌وه دوو وشه له‌باره‌یه‌وه ناڵێن، زۆر كه‌سیش ده‌یبات و به‌هه‌ڵه به‌كاری دێنێت،من ئه‌م ماوه‌یه چه‌ند چیرۆكێكم خوێنده‌وه به‌و جۆره ته‌كنیكه‌ی من ده‌ینووسم نووسرابوون، هێنده چیرۆكه‌كه‌یانی قه‌ره‌باڵه‌غ كردبوون، یه‌كسه‌ر تێده‌گه‌ی كه ئه‌م براده‌رانه له‌م جۆره ته‌كنیكه تێنه‌گه‌یشتوون و به‌كاری دێنن.ده‌ستخۆشیان لێ ده‌كرێ و هه‌ندێ جار خه‌ڵاتیشی پێ وه‌رده‌گرن.
بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی بڕیارده‌ده‌ن له‌باره‌ی ئه‌و چیرۆكانه‌وه، له جیاتی ئه‌وه پێیان بڵێین كوڕی باش! چیرۆك وا نانووسرێ، ئه‌م ته‌كنیكه به هه‌ڵه تێگه‌یشتووی. بۆ نموونه ئه‌و جۆره ته‌كنیكه یارمه‌تیت ده‌دا چیرۆكێك به ته‌كنیكی رۆمان بنووسیت، به‌ڵام ئه‌م جۆره ته‌كنیكه دێت و رووداوه‌كانت بۆ كۆده‌كاته‌وه و ده‌یهێنێته ژێر كۆنترۆڵی نووسینه‌وه،بۆیه چیرۆكه‌كه به‌م جۆره تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ و قه‌ره‌باڵه‌غ نابێ، وه‌ك چۆن رووناكییه‌ك له ده‌ره‌وه دێته ناو كامێرایه‌كه‌وه و عه‌ده‌سه‌ی كامێراكه رووناكێیه‌كه‌ت له یه‌ك خاڵدا بۆ كۆده‌كاته‌وه تا په‌ڕش و بڵاو نه‌بێته‌وه، تا عه‌ده‌سه‌كه‌شت باشتر بێ، ئه‌و وێنه‌یه‌ی ده‌یگریت روونتر ده‌بێت، ئه‌و ته‌كنیكه‌ش وایه رووداوه‌كانت بۆ كۆده‌كاته‌وه تا كۆنترۆڵیان بكه‌یت و بۆ گێڕانه‌وه ئاسانتر بێت، له‌چه‌ند رووداوێكه‌وه بێنه‌وه سه‌ر یه‌ك دوو رووداو، له رۆمان‌دا به پێچه‌وانه‌وه‌یه، له عه‌ده‌سه‌كه‌وه جارێكی تر دێته ده‌ره‌وه و په‌رش و بڵاو ده‌بێته‌وه، له یه‌ك رووداوه‌وه ده‌بێته چه‌نده‌ها رووداو. له یه‌ك كاراكته‌ره‌وه چه‌نده‌ها كاراكته‌ری تر له‌دایك ده‌بێ.بۆیه ئه‌گه‌ری ئه‌و ئه‌و چیرۆكانه‌م و كردن و نووسینیان به رۆمان كارێكی هێنده زه‌حمه‌ت نییه، وه‌ك له‌چاوپێكه‌وتنێكی تریشدا باسم كرد، كه من به نهێنی لابورێكم هه‌یه كه ته‌كنیكی چیرۆكی تێدا له‌دایك ده‌بێ، جارێ وا هه‌یه له‌دایك بوونی ته‌كنیكێك چه‌ند مانگ وساڵ تێڕامان و بیركردنه‌وه‌ی ورد‌و قووڵی ده‌وێت، هه‌ندێ كه‌سیش ده‌یانه‌وێ به دوو چیرۆك ئه‌و تهكنیكانه به‌رن و به‌كاری بێنن بێ ئه‌وه‌ی به‌قووڵی لێی تێبگه‌ن. وه‌ك ماشێنێك بیده‌یته ده‌ست قووتابییه‌كی نه‌زان لێی بخوریت، ئه‌وانه‌شی بریار له‌سه‌ر باشی ئه‌و تێكسته خراپانه ده‌ده‌ن، وه‌ك ئه‌و مامۆستایانه وان له‌ته‌نیشت ئه‌و قوتابیانه‌وه دانیشتوون وله‌به‌ر ورگ و گیرفانی خۆیان هه‌ر خه‌ریكی ده‌ستخۆشی كردنیانن به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌نه هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ی له ڕێگا تووشیان بوون.