Skip to Content

گوناهی سروشت نیە باڵات کورتە، کۆرۆنا دەتکوژێت! .. عبدالرحمن محمد(مەلا ڕەحمان ئاوارەکان)

گوناهی سروشت نیە باڵات کورتە، کۆرۆنا دەتکوژێت! .. عبدالرحمن محمد(مەلا ڕەحمان ئاوارەکان)

Closed
by November 30, 2020 General, Opinion

بەدخۆراکی یەکێکە لەو کێشانەی کە زۆرێک لە کۆمەڵگاکان بە دەستیەووە دەناڵێنن و دووچاری بوونە! ئەمانەش هۆکار و سەرچاوەی تایبەتی خۆیان هەیە، بۆیە تەنها لە کاتیی دەردە کوشندەکاندا، بیرمان دەکەوێتەوە و دەست دەکەین بە دیاری کردنی نیشانەکانی و شێوازی چارەسەرکردنی. بەڵام دەبینین، هەزاران بگرە ملیونەها مرۆڤ بوونەتە قوربانی ئەم بەدخۆراکیە، بۆیە لێرەدا دەمەوێت کۆمەڵێک داتا، بە ژمارە ، وەرگیراو لە بنکەکانی لێکۆڵینەووە جیهانیەکانتان بۆ بخەمە ڕووو تا بتوانرێت، کەمێک لە ئازاری ئەو کەسانە کەم بکرێتەووە، کە دووچاری ئەو نەخۆشی و ناڕێکیانەی لەش و لار هاتوون، بە هۆی ئەم بەدخۆراکیەووە.

بە پێی شیکاریەک ، هەژاری خۆراک، دەبێتە هۆی کەمی یا کورتی ٢٠ بیست سانتیمەتر لە نێو منداڵاندا! لێکۆڵەرەوەکان هەڵسەنگاندنیان بۆ کێش و بەرزی باڵای ٦٥ ملیۆن منداڵ کردووە کە لە تەمەنی قوتابخانەدا بوونە و هەرزەکار بوونە ، لە ١٩٣ سەد و نەوەد و سی وڵات، کەمی خواردنی تەندروست لە پشت ئەم بیست ٢٠ سانتیمەترە کورتیەی باڵایی منداڵانی نەتەوەیەک بۆ نەتەوەیەکی تر هەیە.

کۆرۆنا یا کۆڤید١٩، ڕادەی پێویستی خۆراکی تەندروست بەرز دەکاتەوەە، ئەگەر ڕەچاو نەکرێت، ئەوە نزیکەی ٧ حەوت ملیۆن منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵ لە دەست دەدەین! بۆیە لە ٦٨ وڵاتی جیهان، بەشە خۆراک، کۆبۆنی خۆراکی تایبەت بە منداڵان، پارەی کاش، دەدرێتە منداڵان، بۆ بەرەنگاربوونەووەی ئەم کێشەیە.
ئەم لێکۆڵینەوەیە لە لایەن، کۆلیجی ئیمپریاڵی لەندەنیەووە ئەنجام دراوە و بڵاوکراوەتەووە. بۆیە ئەم ئەوروپیانە کاتێک لە وڵاتانی خۆمانن، بێجگە لە کارە فۆرماڵیەکانیان، کە تەماشایی لووت و دان و باڵا و کێشمان دەکەن، دەیان لێکۆڵینەوە و بگرە چیرۆکیشی لە سەر دەنووسن! چونکە لای ئەوروپیەکان هەموو ئەو دیاردانە، هۆکاری هەیە و چارەسەریشی هەیە، کەواتە گرنگە بۆ کۆمەڵگاکانی خۆمان، کە شوێنی بکەون و بیری لێ بکەنەوە و چارەسەری منداڵان بکەن، چونکە منداڵان پیا و و ژنی دواڕۆژن!
بۆ نموونە؛ تێکڕایی باڵایی کچێکی نۆزدە ١٩ ساڵانی بەنگلادیشی یا گواتیمالایی(ئەم وڵاتانە زۆرترین کچانیان کورتە باڵان)،هەمان بەرزی باڵای کچێکی ١١ یازدە ساڵانی هۆڵەندی هەیە(هوڵەندا بەرزترین باڵای هەیە لە کچان و لە کوڕان)

ڕاوەستانی نەش ونما!
گۆڕانکاری لە خۆراکی تەمەنی منداڵیدا، بە تایبەتی دەست ڕانەگەیشتن بە خۆراکی باش لە جۆر و تایبەتمەندیە خۆراکیەکانی لە ڤیتامین و ئەو کانزا و ماتریالانەی کە تێیدایە، دەبێتە هۆی ڕاوەستانی نەش و نمایی منداڵان و ، بگرە هەڵکشانی کێش و دووچاری قەڵەوی ڕادەبەدەر دەبةنەووە و ئەمەش فشار دادەنێت لە سەر تەندروستی و ژیانێکی تەندروستی ئەم کەسە بۆ هەتا هەتایە لە ژیاندا.
ئەم لێکۆڵینەوەیە، باشترە ببێتە پاڵپێوەنەرێک بۆ، بەرەو پێشبردنی ئەو سیاسەت و بەرنامانەی کە ڕادەی فەراهەم کردنی ئەو خۆراکانە زیاتر دەکات و هەروەها نرخەکانیشیان بهێنێتە خوارەووە. ئەمە وا لە منداڵان دەکات، کە باڵایەکی بەرز و کێشێکی کەمتریان هەبێت، یا جیاوازی نێوان بەرزی باڵایان و کێشیان زۆر نەبێت.
هەر ئەم لێکۆڵینەوەیە بۆچونێک یا پێشنیهادێک دەخاتە پێش چاو، وەک؛ کە پسولەی خۆراکە باشەکان بدرێتە ئەو ماڵانەی کە داهاتیان کەمە، هەروەها خواردنی خۆڕایی لە قوتابخانەکاندا، کە لە زۆر وڵات هەبووە، بەڵام ئێستا بە بۆنەی ئەم پەتایی کۆرۆنایەوەە نەماووە یا کەم بووەتەووە.
هەروەها لێکۆڵینەوەکە، داوا لە بەشی خۆراکی جیهانی دەکات، دەبێت ئەوانیش لە سیاسەتی دابینکردنی خۆراکی بە سوود بۆ منداڵانی وڵاتە هەژارەکان، مەرج نیە لە خوارووی پێنج ساڵانەووە بن، دابین بکات.

کێشەی بەدخۆراکی
ڕاوەستانی نەش و نمای منداڵان و مردن و قەڵەوی ، هۆکارەکەی دەگەڕێتەووە بۆ بەدخۆراکی و نەخۆشیەکان. ئەم لێکۆڵینەوانە لە لایەن، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و یونیسێف و کۆمەڵەی بانکی جیهانیەووە ئەنجام دراووە. ئەوان وای هەڵدەسەنگێنن کە، لە ساڵی ٢٠١٩ دا، کە ٤٧ چل و حەوت ملیۆن منداڵ دووچاری لە ناوچوووون بووبێتنەووە کە تەمەنیان لە خواروی پێنج ساڵەووە بووە. وە هەروەها ١٤ چواردە ملیۆن و زیاترزۆر بە قورسی لە ناوچوونە. کاتێک باس لە ناووچون دەکەین ،مانای ئەووەیە کە ژیانیان کەوتۆتە مەترسیەوە بە هۆی بەدخۆراکیەووە، مانای ئەوەیە کەم منداڵانێک دەبن، زۆر لاوازی لەش و لار و توانا و ڕوبوڕووی مەرگیان دەکاتەووە.
کۆرۆنا ڤایرۆس، ڕادەی ئەم بەدخۆراکیە بەرز دەکاتەوە و کێشەی دروست کردووە. لە مانگی تەمموزدا، یونسێف(ڕیکخراوی پارێزگاری لە منداڵان، سەر بە نەتەووە یەکگرتوەکانە) ئاگاداریەکی بڵاوکردەووە، کە ٧ حەوت ملیۆن منداڵی أیر پێنج ساڵان، بۆی هەیە توشی لەنوچوون بن لە بەر بێخۆراکی لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بە هۆی پەتایی کۆرۆناوە، کە لەو ژمارەیە ٪٨٠ یان لە خوارووی کیشوەری ئاسیا و بیابانی ئەفریقیا دەبێت.
هەژاری خێزانەکان و نەبوونی ئاسایشی خواردن بە ڕادەیەکی بەرچاو بەرز بوونەتەووە.خواردنە سەرەکیەکان و خستنە ڕووی زنجیرە خزمەتگوزاریەکان دووچاری گیروگرفت بوونەتەووە، وە هەروەها بەرزبووونەوەی نرخی شتو مەکەکان. لە ئەنجامدا کوالێتی خواردنی منداڵان بەرە و خوار شۆڕ دەبنەوە و بەدخۆراکی منداڵانیش هەڵدەکشێت بەرە و سەرەووە.

لە گەیشتن بە لووتکەی پەتایی کۆرۆنا ڤایروس، داخستنی قوتابخانەکان لە سەرتاپایی جیهاندا، مانایی ئەوەیە، ٣٧٠ سێ سەد و حەفتا ملیۆن منداڵ خواردنی بە خۆڕایی قوتابخانەیەیان لە دەست داووە ،بە پیی ڕێکخراویی خواردنی جیهانی، کە چاودێری داخستنی قوتابخانەکان دەکات.

هەوڵە جیهانیەکان
بۆ زۆرێک لە منداڵان، ئەو بەشە خۆراکەیی کە لە قوتابخانەکان دەدرێت، دەکاتە تەنها بەشە خۆراک کە ئەو منداڵانە لە ڕۆژێکدا دەیخۆن!!؟؟
سەرپەرشتی دەکرێت لە لایەن خۆراکی جیهانی و یونسێفەووە، دەسەڵات و حکومەتەکانی ٦٨ شەست و هەشت وڵات، بەرنامەی خۆراکەکەت بەرە مالەووە ، دانی پسوڵەی خۆراکی تایبەت بە منداڵان، هەروەها دانی پارەی کاسی بە دەستی بۆ منداڵان، وە هەروەها کارکردن لە سەر تەندروستی و بەرنامەی خۆراکیی چڕوپر بۆ هاندانیی منداڵان تا بگەرێنەووە قوتابخانەکانیان دوایی کرانەووەی قوتابخانەکانیان.
ئایا دەبێت، ژیانی هەزاران منداڵی کوردستان چۆن بێت، کە باوک و دایکەکانیان بۆ چەندین مانگە، مووچەیان وەرنەگرتوە و لە چاوەروانیدان!؟
بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردن لە کوردستان، بەراورد بە پارچکانی دیکەی عێراق زیاترە، یەکێک لە هۆکارە هەرە بنەڕەتی و سەرەکیەکانی ئەو بەدخۆراکیەیە، کە خەڵکی کوردستان لە بەر بێ ئیمکاناتی و نەبوونی داهاتی ڕێک و پێکی مانگانە، لە لایەنە دەرونیەکەوە و لە لایەنی خۆراکەوە فشاریان لە سەرە، لە ئەنجامدا بەرگری لەشیان دابەزیوە و بەرگەی هیچ پەتایەک ناگرن، جا کۆرۆنا بێت، بەم دڕندەییەووە، بۆیە دەبێت کارێک بکرێت، بۆ بەرگرتن لەم ڕۆژە ڕەشیەی کە کۆمەڵگاکانی خۆمانی تێکەوتووە.

azzady22@gmail.com
29/11/2020

Previous
Next