
ڕووبه‌رێكی خاڵی له ڕه‌خنه .. سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
ڕه‌خنه به گشتی و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیش به تایبه‌تی، یه‌كێكه له‌و بواره گرنگ و هه‌ستیارانه‌ی، كه ده‌بێ به‌و په‌ڕی ڕاشكاویی، پیشه‌یی، بێ لایه‌نی و دادوه‌رییه‌وه، كاری تێدا بكه‌یت.چونكه كاتێ ڕه‌خنه‌گر ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریه‌تی دید و ئایدۆلۆژیا، یاخود پاشخانێكی سیاسی ، ئیدی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر خودی ئه‌و ڕه‌خنه‌گرتنه ده‌بێت و ناتوانێت له نووسینه‌كانیدا له ژێر ئه‌و كاریگه‌ریه‌تییه ده‌رچێت. له نێوه‌ندی ڕۆشنبیری كوردیدا، چه‌مكی ڕه‌خنه به گشتی، له ژێر كاریگه‌ریه‌تی گه‌لێك خاسیه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فه‌رهه‌نگی و شارچییه‌تی ده‌نووسرێت. ته‌نانه‌ت زۆرجار ئه‌وه‌ی ده‌نووسرێت، ته‌نها ناوی ڕه‌خنه‌یه، ده‌نا زۆر به ڕوونی خوێنه‌ر دنیابینی و ئه‌و كینه سیاسیی و ئایدۆلۆژییه ده‌ناسێته‌وه، كه له په‌راوێزی به ناو ڕه‌خنه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی یان هونه‌ری، ڕه‌خنه‌گر ده‌یكاته بابه‌ت و له پێناو مه‌رامێكی سیاسی ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرێت. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه، كتێبی (ڕووبه‌رێكی ڕه‌خنه‌یی) كه (دفوئاد ڕه‌شید) نووسیویه‌تی و له كۆمه ڵه وتارێكی ساده، به ناوی ڕه‌خنه‌كردن له كایه‌ی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی كوردی پێكهاتووه، نموونه‌یه‌كه له‌و جۆره ڕه‌خنانه. چونكه ئه‌ویش له‌و كتێبه‌یدا، به شێوه‌یه‌ك خوێندنه‌وه‌ی بۆ درامایه‌كی داهێنه‌رانه‌ی وه‌ك گه‌رده‌لوول كردووه، كه خوێنه‌ر سه‌یر ده‌كه‌وێته‌وه لای كه چۆن كه‌سێكی ئه‌كادیمی كه پسپۆڕایهتییهكهی بواری ڕه‌خنه‌یه، هێنده به میللی و ساده له گه‌رده‌لوول گه‌یشتووه.
ئه‌م كتێبه، ئه‌وه‌نده‌ی دیدێكی ڕاگوزه‌ر و ڕووكه‌شه بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌شێك له كایه‌ی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری ئێمه، ئه‌وه‌نده ناچێته نێو چوارچێوه‌ی شڕۆڤه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری، یاخود ڕه‌خنه‌ی لۆژیكی و مه‌عریفییانه. بێگومان، بنه‌مای ڕه‌خنه گرتن، دیاریكردن و سه‌رله نوێ بیناكردنه‌وه‌ی ئایدیا‌و تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌یه، ئه‌گه‌ر بوونی هه‌بێت. به‌ڵام كاتێ ڕه‌خنه‌گر به دیدگایه‌كی سیاسی وئایدۆلۆژییانه، یاخود هه‌ر ته‌نها له پێناو نووسینی شتێك به ناوی ڕه‌خنه، ڕه‌خنه له هونه‌رو ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌گرێت به نموونه، بێگومان ئه‌مانه ناچنه چوارچێوه‌ی ڕه‌خنه‌وه. ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی دیكه‌وه، پیشه‌یی بوون و بێ لایه‌نیبوون، خه‌سڵه‌تێكی هه‌ره سه‌ره‌كی كاره‌كته‌ری ڕه‌خنه‌گره. هه‌ر ڕه‌خنه‌گرێكی ئه‌ده‌ب، له په‌راوێزی به ناو ڕهخنهكهیهوه، تیری به نموونه له شۆڕش، خه‌باتی شاخ، شۆڕشی نوێ و یاخود یه‌كێتی و پارتی گرت، به دڵنیاییه‌وه دنیابینی هه‌زار فرسه‌خ له ڕه‌خنه‌گرتنه‌وه دووره. چونكه ئه‌مه كاری سیاسییه‌كانه، نه‌ك ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی. یه‌كێك له‌و وتارانه‌ی له دووتوێی ئه‌و كتێبه‌دایه، وتارێكی نووسه‌ره به ناوی(له گه‌رده‌لووله‌وه بۆ گه‌نده‌ڵبوون). بێگومان به ته‌نها سه‌رنجدانمان له‌و ناونیشانه‌دا، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین نووسه‌ری كتێبه‌كه مه‌به‌ستی ڕه‌خنه‌گرتن له گه‌رده‌لوول چییه. یاخود چۆن له ڕه‌خنه‌ی هونه‌ری گه‌یشتووه.
به‌رله‌وه‌ی له‌سه‌ر دیدگای نووسه‌ر بوه‌ستین له باره‌ی ئه‌م درامایه‌وه، به پێویستی ده‌زانم ئاوردانه‌وه‌یه‌كی مێژووی بكه‌ین.
له دوای درامای ژاڵه‌وه كه له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا به‌رهه‌م هێنراوه، تا ده‌گاته گه‌رده‌لوول، هه‌ر كه‌سێك كه‌مێك شاره‌زایی له بواری هونه‌ری درامای كوردی هه‌بێت، ده‌زانێت بۆشایه‌كی هونه‌ری گه‌وره له بواری زنجیره درامای ته‌له فزیۆنی، لای بینه‌ری كورد دێته ئاراوه. ئه‌م بۆشایه به‌رده‌وام ده‌بێت تاكو درامای گه‌رده‌لوول به‌رهه‌م دێت و جارێكی دیكه بینه‌رو درامای كوردی، ده‌كه‌ونه نێو چوارچێوه‌ی فه‌زایه‌كی هونه‌ری تازه، له بواری زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنیدا.گه‌رده‌لوول نه‌ك هه‌ر هه‌نگاوێكی تازه بوو، بگره به بڕٍوای من، داهێنانێكیش بوو له بواری هونه‌ری درامادا له مێژووی هونه‌ری كوردی. چونكه له دوای ژاڵه‌وه، كه هی قۆناغ و نه‌وه‌یه‌ك بوو، تاكه درامای كوردییه له ئاستی جه‌ماوه‌ریدا، بینه‌رێكی زۆری له هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه هه‌بێت. ئه‌مه ڕاستییه‌كه و بۆته مێژوو، ئیدی كه‌سانێك نایبینن، یاخو مه‌به‌ستییانه له بایه‌خی ئه‌و داهێنانه هونه‌رییه كه‌مبكه‌نه‌وه، ته‌نها له پێناو شكاندنی ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه‌یان په‌یوه‌ندی به تێگه‌یشتنی خۆیانه‌وه هه‌یه. گه‌رده‌لوول له به‌رایی هه‌موو شتێك‌دا، مێژووێك ده‌گێڕێته‌وه، كه سه‌رمایه‌كی ڕه‌مزی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌یه و به‌رهه‌می ئه‌و سه‌رمایه ڕه‌مزییه، ڕووبارێك له خوێنی شه‌هیدان و مێژووێك له داستانی قاره‌مانییه‌تی و نه‌به‌ردییه. كه‌چی نووسه‌ری ئه‌و كتێبه، گه‌رده‌لوول كورت ده‌كاته‌وه بۆ هه‌ندێك لێكدانه‌وه‌ی ساده و میللی، كه ڕۆژانه ئێمه له شه‌قام وشوێنه گشتییه‌كان، گوێبیستی ئه‌مجۆره په‌لاره سیاسی و ڕۆژانه‌ییانه ده‌بینه‌وه. بۆ نموونه نووسه‌رده‌نووسێت درامای گه‌رده‌لوول ئه‌مه‌مان پێ ده‌ڵێت:
(ئێمه دوێنێ ماندووبووین، بۆیه ئه‌مڕۆ ده‌بێ به كه‌یفی خۆمان و به دڵی خۆمان بژین. لا122).
(دراماكه ده‌ڵێت ده‌بێ سوپاسگوزرابن، كه له كۆڵ به‌عس و ملازم موحسینمان كردنه‌وه. لا 122).
( دراماكه پێمان ده‌ڵێت ئێمه به‌و شێوه‌یه له شاخ ژیاوین، بۆیه مافی خۆمانه له شاردا ههرچیییهك بكه‌ین. لا122).
( ئه‌مه چ گه‌رده‌لوولێك بوو، گه‌نده‌ڵی به‌رهه‌م هێنا. لا124).
له ڕاستیدا، كاره‌ساته پسپۆرێكی بواری ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، ئه‌مه زمانی گوزراشتكردن و تێڕوانینی بێت بۆ گه‌رده‌لوول. له كاتێكدا ڕه‌خنه گرانی ده‌ره‌وه‌ی بواری ئهكادیمیهكهی خۆیان، به نه‌زان و نه‌خوێنده‌وار ده‌ناسێنن. ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی دیكه‌وه، چ بێ ئاگایه‌كی گه‌وره‌یه له بواری هونه‌ردا، كه درامایه‌كی پڕ بینه‌رو به چێژ‌و داهێنه‌رانه‌ی وه‌ك گه‌رده‌لوول، له‌و ده‌ربڕینه ساده و كینه ئامێزانه كورت بكه‌یته‌وه. گه‌رده‌لوول، كه بووه به‌شێك له مێژووی هونه‌ری كوردی، ڕه‌هه‌نده‌كانی نه‌ك هه‌ر له‌وانه كورت نابنه‌وه، بگره ئه‌مانه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كییان به تیمه و ناوه‌ڕۆكی ئه‌و درامایه‌وه نییه. له به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌رده‌لوول، هه‌ر ته‌نها یه‌ك چیڕۆك و تیمه‌ی تێدانه‌بوو، بگره بواری كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕۆمانسی، ئایینی، سیاسی، هاوڕێیه‌تی، شار‌و جوانییه‌كانی دوێنێ، ده‌یان خاسیه‌تی دیكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و كه‌سی و فه‌رهه‌نگی تێدابوو. نازانم نووسه‌ر كه دراماكه له‌و وتانه دا كورت ده‌كاته‌وه، كاره‌كته‌ره‌كانی وه‌ك(باران و هه‌نارو وه‌نه‌وشه و چرۆ و فاتح) و ده‌یان لایه‌نی دیكه‌ی ڕۆمانسی ئه‌و درامایه‌ی بینیوه؟. به هه‌زاران له بینه‌رانی دراماكه، ئه‌ولایه‌نانه‌یان هه‌ر به خه‌یاڵیش دانه‌هاتووه، كه نووسه‌ر باسی ده‌كات و ته‌نها فۆكسییان له‌سه‌ر چیڕۆكی خۆشه‌ویستی و ڕۆمانسی ئه‌و كاره‌كته‌رانه بووه، كه به‌شێكییان دواتر بوونه ئه‌ستێره‌ی هونه‌ری كوردی. ئه‌م جۆره بینینانه بۆ درامای گه‌رده‌لوول، بینینی نا هونه‌ری و بێ ئه‌رزش و دوورن له بنه‌مای ڕه‌خنه گرتن.
گه‌رده‌لوول، له ڕووی ناوهڕۆك و گوتاری هونه‌رییه، زۆره له‌و پڕ مانماترو گه‌وره‌تره، له‌و قسه ساده‌و دهردهدڵانهی كه‌سه‌كان كورت ببیته‌وه. په‌یامی ئه‌م درامایه، په‌یامێكی مێژوویی و مرۆییه. په‌یامێكه، نیشانی ده‌دات كه چۆن گه‌لێك، به ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتێكی ستهمكارو چه‌وسێنه‌ر، چه‌وساوه‌ته‌وه هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كی نامرۆییانه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه. په‌یامی ئه‌م درامایه، هه‌رگیز به‌و مانایه نییه، كه ڕه‌وایه‌تی بدرێته هه‌ڵه و كێماسی و كهمو كورتییه‌كانی ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانییه‌تی كوردی. ئه‌گه‌ر نووسه‌ر وه‌ها له گه‌رده‌لوول گه‌یشتووه، به دڵنیاییه‌وه من به‌و شێوه‌یه له‌و درامایه ناگه‌م، كه تا مێژوو ماوه، له یاده‌وه‌ری من وه‌ك بینه‌رێكی ئاسایی ده‌مێنێته‌وه.به پێچه‌وانه‌وه، گه‌رده‌لوول جارێكی تر، بینهرودرامای كوردی ئاشت كرده‌وه، كه بۆ ساڵانێكی دوور‌و درێژ بوو، له ئاستی هونه‌ریدا، دابڕانێكی گه‌وره له نێوانییان هه‌بوو. مانه‌وه‌ی ئه‌و درامایه‌ش له هزرو بیره‌وه‌ری مرۆڤی كورد، خۆی له خۆیدا پشتڕاستی ئه‌و بۆچوونه‌ی ئێمه ده‌كاته‌وه.
——————————————————
په‌راوێز* ڕووبه‌رێكی ڕه‌خنه‌یی، نووسینی: دفۆئاد ڕه‌شید، له بڵاوكراوه‌كانی یه‌كێتی نووسه‌رانی كوردكهركووك_2011
ئه‌م بابه‌ته له ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردستانی نوێ ژماره(1154) ڕۆژی 3/12/2020 بڵاوكراوه‌ته‌وه….