زمانی سارد.. شیعری: كه‌ویار محمد
زمانی سارد
فه‌رمووی گه‌ر من، له‌م كوچه‌یه
وێڵی خاك و خۆڵ و ئاسمانی تاڵ بم
هه‌ر بێده‌نگ به!
ئه‌سڵه‌ن، زمان له شێوه‌ی وتنی خۆی وه‌ك پارچه به‌ردێك
له كه‌لێنی شه‌قامه شكاوه‌كان ئه‌چه‌قێ
خۆ من له نێو كاڵبوویەكی وه‌كوو تۆ گه‌وره بووم
ئیدی ناوی گه‌وره‌یی مه‌هێنه!
ئه‌م وشانه ،چه‌نده بێتام له تۆ ئه‌بیستم، ئه‌ی دڵ!
مه‌گه‌ر شایه‌نیم؟
كه ئه‌وه‌نده سارد و سڕ ئه‌مخه‌وێنی !
مه‌گه‌ر من چیم،
تا له‌نێو ئه‌م به‌فره ڕه‌شه بملاوێنی ئه‌ی دڵ!
زمان چاره‌ی سه‌ری خۆی نیه، ئیتر خۆش به حاڵم
بێ چاره‌یی له‌چكه سووتاوه‌كه‌م خۆش به مه‌رگم
تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی
ته‌نها مێشووله باڵ شكاوه‌كه‌ی نێو ژووری قوتابخانه
دێته نێو تاڵه قژه‌كانم
خودی ئاسمانیش له دنیای سارد و عه‌تری گۆره‌وی تۆ
بێده‌نگه!
هه‌ناسه‌م له ده‌ریای سه‌وزی عومرم و له ئیشقی دووراوی په‌تی باریكی درۆ ئازاده
نه ده‌نكه هه‌ناری نێو كه‌لێنی په‌نجه‌كانت
خوێنیان لێ ئه‌چۆڕێ، نا
خۆش به حاڵی هه‌نار
داشكاندنی ئه‌م مه‌رگه
بخەرە سه‌ر زمانی ساردت
نووسین: كه‌ویار محمد
Kawyar Muhamad