سێكیولاریزم به مانای ئازادی دینه‌كان دێت له ئه‌مریكادا.. نوسینی: ڤاسیو مورتی
وەر‌گیڕانی له ئینگلیزیه‌وه: ئارام حه‌مه ساڵح
هه‌ندێ ولات وه‌كوو یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران ڕاسته‌وخۆ دژایه‌تی دینی ده‌كرد له كاتێكدا هه‌ندێ ولاتی تر وه‌كوو ئێران دین و حكومه‌تیان پێكه‌وه گرێدابوو، ئه‌مریكا ژیرانه له ناوه‌ڕاستی هه‌ردوكیاندا وه‌ستا نه‌دژی دین بوو نه حكومه‌تیشی تێكه‌ل به دین كرد، هه‌ڵبه‌ته وه‌ستان له نێوان ئه‌م دوو بژارده‌یه‌دا و بێلایه‌نی هێرش نییه بۆ سه‌ر هیچ كه‌سێك و هه‌موو كه‌سێكیش ده‌پارێزێ .
به‌بێ گوێدان به بیروباوه‌ڕی ئاینیی تایبه‌ت به تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا ، هێنانه پێشه‌وه‌ی تێكسته دینیه‌كان وه‌كو ئینجیل و تێكه‌ڵكردنیان به دونیای سیاسه‌تی سێكولار كارێكی له ڕاده‌به‌ده‌ر نه‌شیاوه ، ئه‌مریكا نه‌له‌سه‌ر بناغه‌ی كریستیانێتی دامه‌زراوه‌و نه ئه‌وانه‌ی ئه‌مریكاشیان دۆزیوه‌ته‌وه هه‌مویان كریستتیان بوون.
به ڕای ئیسحاق كرامنیك كه پرۆفیسۆر بوو له زانكۆی كۆرنێل ؛ ئه‌مریكا له‌سه‌ر بناغه‌ی سێكولار دامه‌زراوه كه به‌ته‌واوی بێلایه‌ن بووه له به‌كار هێنانی هه‌مووده‌ربڕینێكی دینیدا ، له‌ساڵ 1787 دا كرامنیك وتی : كاتێك خاوه‌ن مڵك و جوتیاره‌كان هه‌ستیان كرد كه ناوی (خودا ) به ته‌واوی له‌ناو ده‌ستوری ئه‌مریكادا ڕیشه‌كێش كراوه به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان دژی وه‌ستانه‌وه‌و وه‌كوو ده‌كومێنتێكی بێڕه‌وشت و بێ خودا ئه‌ژماردیان كرد ، كه له ڕاستیشدا وا بوو.
له‌هه‌موو هه‌رێمه‌كاندا ئه‌وانه‌ی دژی ئه‌م ده‌ستوره بوون به‌ره‌نگاری بوونه‌وه و نه‌یانده‌ویست جێكه‌وت بكرێ به تایبه‌تی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی كه ده‌ڵێ : هیچ بیروباوه‌ڕێكی دینی له‌تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا داوا ناكرێت كاتێك كه ده‌یانه‌وێ كاروباری حكومه‌ت بگرنه‌ده‌ست یان بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵكی به‌ده‌ست بێنن .
كه‌سێك له‌وانه‌ی دژی سیسته‌می فیدراڵی بوو له هه‌رێمی كارۆلینای باكوور وتی : ده‌ركردنی دین له ده‌ستووردا زۆر مه‌ترسیداره و نا سیاسیه چونكه پاگانه‌كان و دایه‌ستیه‌كان و محه‌مه‌دیه‌كان ده‌توانن خۆیان هه‌ڵبژێرن بۆ هه‌موو وه‌زیفه‌یه‌كی ولات له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا .
ئامۆس سینگلاتۆری له هه‌رێمی ماساچوستس كه یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی زۆر به‌سه‌رسه‌ختی ڕه‌خنه‌ی له ده‌ستوور ده‌گرت ده‌یگوت : ئومێده‌وارم كه كرسیتیانه‌كان له ده‌سه‌ڵاتدا ببینم چونكه به پێی ده‌ستوور باپتیست و بێ باوه‌ره‌كان هه‌مان مافیان هه‌یه .
ده‌ستووری ئه‌مریكایی به ته‌واوی ده‌ستورێكی سیاسی و سێكولاره، به تێرمی ( ئێمه‌ی مرۆڤ ) ده‌ست پێه‌كات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی خودا‌و مه‌سیح و كریستانێتی تێدا نه‌هاتووه، ته‌نها ئاماژه‌یه‌ك به دین درابێت ئه‌وه‌یه كه‌له ده‌ڵێ ( هیچ بیر‌و باوه‌ڕێكی دینی ) ، كۆنگرێس نابێ هیچ یاسایه‌ك داڕێژێت كه بیر‌و باوه‌ڕی ئایینیی یان دژه ئاینیی پێوه دیاربێ .
تێكستی سوێندانی سه‌رۆك كۆمار ته‌نها تێكسته كه‌به درێژی له ده‌ستووردا ساغكراوه‌ته‌وه و ده‌سته‌واژه‌ی ( خودا یارمه‌تیم بده‌یت ) یان ئاماده‌كردنی ئینجیل و ده‌ستخستنه سه‌ری و سوێند خواردن پێی تێدا نییه ، ده‌سته‌واژه‌ی له‌ژێر ناوی خوادا تاكو ساڵی 1954 بوونی نه‌بوو، كۆنگرێس به كاریگه‌ری بیروبۆچوونی ماك كارتیزم ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه ی خسته ناو تێكستی سوێندخواردنه‌وه ، به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌سته‌واژه‌ی ( باوه‌ڕمان به خودا هه‌یه ) كه‌له‌سه‌ر پاره‌ی كاغه‌ز نوسراوه پێش ساڵی 1956 بوونی نه‌بوو، به‌لام له‌سه‌ر هه‌ندێ پاره‌ی مێتال هه‌بوو، دروشمی ئه‌سڵی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن جۆن ئاده‌مز وبنیامین فرانكلین و تۆماس جیفرسۆنه‌وه نووسراوه و ده‌ڵێ : ئێمه پێكه‌ه‌و به‌تاك و به‌كۆ ئاهه‌نگی كلتوور‌و بیرووباوه‌ڕی جیاواز ده‌گێڕین .
له‌ساڵی 1797 دا ئه‌مریكا په‌یمان نامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ تریپۆلیدا مۆركرد ، تێیدا هاتووه ده‌ڵێ ؛ حكومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر بناغه‌ی ئاینیی مه‌سیحی دانه‌مه‌زراوه ، ئه‌م دڵنیاكردنه‌وه‌یه‌ی ئیسلام له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی جۆرج واشینگتۆن‌دا داڕێژراو له‌سه‌رده‌می جۆن ئادمزدا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیرانه‌وه په‌سه‌ند كرا .
ئێمه له‌لایه‌ن جاڕدانی سه‌ربه‌خۆییه‌وفه‌رمانڕه‌وایی ناكرێین، كه مه‌به‌ست لێی هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی وابه‌سته‌یی سیاسی بوو، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لێكی مه‌زهه‌بیی سازنه‌كرێت ، كه ده‌سه‌لاته‌كه‌ی له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و بیرۆكه‌یه دامه‌زراوه كه‌ده‌ڵێ ؛ حكومه‌ته‌كان له نێو مرۆڤه‌كاندا سازكراوه كه ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له دادپه‌روه‌رێتی حكومه‌ته‌وه وه‌رده‌گردن كه ته‌وو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌یه كه‌له ئینجیل‌دا هاتوه‌وده‌ڵێ ده‌سه‌لات له‌لایه‌ن خوداوه وه‌رگیراوه.
جاردانی سه‌ربه‌خۆیی به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی دین ناكات به لكو زیاتر باسی یاسا، سیسه‌ته‌می باج ، نوێنه‌رایه‌تیكردن ، جه‌نگ ، په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ران …..هتد ده‌كات .
له جاڕدانی سه‌ربه‌خۆییدا ئاماژه به خودای سروشت ، خالق و خوداوه‌ندی هه‌رێم كراوه به‌ڵام ئه‌مه به‌مانای ڕه‌وایه‌تیدان به كریستیانتی یان دینی مه‌سیحی نییه نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته خودی تۆماس جیفرسۆن بووه كه باوه‌ڕی پێ نه‌بوه‌و دژی كریستیانتی و هێزی سه‌روسروشته‌وه بووه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌ڵێ: له‌و سیسته‌مانه‌دا كه‌به‌هاو ڕه‌وشتی باشی تێدایه له كۆن و نوێ‌دا كه سه‌رنجی خه‌ڵكی راكێشا بێت هیچ كامیان هێنده‌ی مه‌سیح پاك نه‌بوون ، هه‌رچه‌نده ئه‌مه دانپیانانی خودی جیفه‌رسنیشه ، به‌ڵام جیفرسۆن درێژه به‌قسه‌كانی ده‌داو ده‌ڵێ: كاتێك كه له‌ناوه‌خنی ئینجیل ورد ده‌بینه‌وه بۆمان روون ده‌بێته‌وه كه‌هه‌ندێ بڕگه‌ی سه‌رنج ڕاكێشه‌ری تێدایه‌و له قسه‌ی كه‌سێكی زۆر به‌توانا ده‌چێت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ندێ بڕگه‌شی تێدایه كه زۆر لاوازه‌و پێده‌چێ كه‌سێكی بێ توانا دایڕشتبێت .
ئیسحاق كرامینك ده‌ڵێ ؛ ئه‌وه خودی تۆماس جیفرسۆن بوو كه دینی له ده‌وڵه‌ت جیاكرده‌وه چونكه زۆر به‌گومان بوو له ئایین و پیاوانی دینی كه ده‌سه‌لاتی سیاسی بگرنه ده‌ست .
تۆماس جیفرسۆن له سالی 1786 ده‌ستی هه‌بوو له‌داڕشتنی یاسای ئازادی ئاینه‌كاندا له هه‌رێمی ڤێرجینیا ، هه‌ڵبه‌ته هه‌ر له‌هه‌مان یاسادا پشتگیری له ئازادی ڕه‌های بێدینه‌كان و ئه‌تایسته‌كانیش كردبوو .ده‌سه‌لاتی شه‌رعی حكومه‌ت تا ئه‌و ئاسته ده‌ڕۆشت كه بریندار كه‌ر بێت بۆ هه‌ندێك به‌لام دراوسێكه‌م بریندار ناكات ئه‌گه‌ر بڵێ 20 خوا هه‌یه یان هیچ خودایه‌ك نییه! نه گیرفانم ده‌بڕێ و نه قاچیشم ده‌شكێنێ !
تۆماس ژیفرسۆن به‌رگری له جیاكردنه‌وه‌ی دین و ده‌وله‌ت ده‌كرد، نه‌ك هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌ست بكێشێته كاروباری كلێساوه به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ش ئازادی خه‌ڵكی بپارێزێ ، من وایده‌بینم كه فه‌لسه‌فه‌ی مه‌سیح به‌های به‌رزو ڕه‌وشتی باشی له‌خۆی گرتبێت ، به‌ڵام به‌دووری نازانم ئایین له ژێر ده‌ستی پیاوانی ئاینیی و ده‌وله‌تدا بێته ئامرازێك بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ و پاشانیش زه‌وتكردنی مافه مه‌ده‌نیه‌كان و ئازادی ئایینیی هه‌موو كه‌سێك .
جیفرسۆن و ئه‌وانی تر كه ئه‌مریكایان دا مه‌زراند له چه‌رخی ڕۆشنگه‌ریدا چاویان هه‌ڵهێنابوو ، كه بیر‌و بۆچون و جیهان بینیان له‌سه‌ر بناغه‌ی سێكولار‌و عه‌قل و مه‌عریفه داڕشتبوو نه‌ك له‌سه‌ر بناغه‌ی ئایینیی .
جیفرسۆن ده‌ڵێ : پیاوانی سه‌ر به ئایینه جیاوازه‌كان وه‌كوو خێو سه‌یری زانست و پێشكه‌وتنه زانستیه‌كانیان ده‌كرد، ڕۆژێك دادێ كه خورافه‌ی نه‌وه‌كانی مه‌سیح وه‌كوو چیرۆكی ئاژه‌لانی لێدێت كاتێك كه ده‌ڵێن دایكی مه‌سیح به هۆی فوكردن به ناوهه‌ناویدا سكی پڕبووه له‌كاتێكدا كه په‌رده‌ی كچێتی نه‌دڕاوه ، هیوادارین كاتێك كه هزرو ئازادی بیر‌و ڕا فه‌راهه‌م ده‌بێت بۆ هه‌موان ئه‌م بیر‌و بۆچوونه خورافانه له‌ناو بچێ .
به كۆتایی ساڵی 1820 جیفرسۆن توانی قه‌ناعه‌ت به تێكڕای گشتی خه‌ڵك بكا كه‌له ئه‌مریكادا هه‌موو كه‌سێك به خوادایه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیه‌وه ده‌مرێ . جیفرسۆن و هاوكاره‌كانی جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه هه‌رگیز نابێ ئه‌مریكا به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتێكی تیۆكراتی كریستایانێتی بڕوا. هه‌روه‌ها ده‌یانگوت ئێمه دوژمنایه‌تی هه‌موو جۆره زۆرداری و فشارێك بۆ سه‌ر مێشكی مرۆڤ ده‌كه‌ین .
ڕوونكردنه‌وه:
١.په‌یگان anPag : بیروباوه‌ڕێكی دینییه ،باوه‌ڕیان به چه‌ند خودایه‌ك هه‌یه نه‌ك ته‌نها یه‌ك خوا .
٢. دیه‌ست Deist: بیروباوه‌ڕێكی دینییه ،باوه‌ڕیان به خودایه‌كی سروشتی هه‌یه كه ده‌خاله‌ت له‌كاری مرۆڤدا ناكات .
٣. ماكارسیزم : Joseph McCarthy 1908-_1957 سیاسه‌تمه‌دارێكی ئه‌مریكی بوو كه زۆر سه‌رسه‌ختانه دژایه‌تی كۆمۆنیزمی ده‌كرد ، له‌سه‌ره‌تای په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا زوو هه‌ستی به بلابوونه‌وه‌ی كۆمۆنیزم و بیروباوه‌ڕی ماركسیزم كرد له‌سه‌رتاسه‌ری دونیادا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ستێك بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی بیرباوه‌ڕی كۆمۆنیزم دابنێ ده‌ستیكرد به تێكه‌ڵكردنی دین و سیاسه‌ت و توانی كۆنگرێس رازی بكات و چه‌ند ده‌سته واژه‌یه‌كی ئایینیی بخاته ناو ده‌ستوورو تێكستی سوێندخواردنی سه‌رۆك كۆماره‌وه،ئه‌م بابه‌ته له ئه‌مریكادا به ماكارثیزم ده‌ناسرێ . ——