ڕیكلامی كتێب و ڕیكلامی مۆبیلیات!.. سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
به ڕێكه‌وت، له والی تایبه‌تی كتێبخانه‌یه‌ك، ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر و وه‌رگێڕم دیت، كه هه‌ریه‌كه‌یان كتێبێكی خۆی به ده‌سته‌وه بوو، وه‌ك نیمچه ڕیكلامێك به خوێنه‌رانیان ده‌ناساند وباسیان ده‌كرد. له ڕاستیدا، ڕیكلامكردن بۆ كتێب، دیمه‌نێكه نه‌ك نابێ خۆشحاڵمان بكات و هانمان بدات بۆ خوێندنه‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت ببێته مایه‌ی نیگه‌رانییه‌كی قووڵ و پرسیار و گومان، به‌وه‌ی كتێبیش وه‌ك سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفه، هاوشێوه‌ی هه‌ر كاڵایه‌كی دیكه‌ی بازاڕیی بۆ نموونه وه‌ك مۆبیلیاتی لێهاتووه. ڕیكلامكردن بۆ كتێب، مانای وایه كتێبیش وه‌ك هه‌ر كه‌رسته‌یه‌كی دیكه‌ی ژیانی لێهاتووه‌وه ئه‌و به‌ها مه‌عریفی و سیمبولی و هزرییه‌ی نه‌ماوه و به ڕیكلام نه‌بێت، كه‌س به‌لای كتێب داناچێت. هه‌میشه وه‌ك خوێنه‌رێك تێبینی ئه‌وه‌م كردووه ، كه ئه‌و كتێبانه‌ی ده‌ناسرێن و ڕیكلامییان بۆ ده‌كرێت، له‌و كتێبانه‌ن كه ناوه‌ڕۆكێكی لاواز و نابابه‌تیان هه‌یه و دوای خوێنه‌وه‌یان، هیچ جۆره پرسیارێكی هزری و چێژ و جوانییه‌ك لای خوێنه‌ر جێناهێڵن. بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌م، ده‌توانم ناوی ده‌یان كتێب و ڕۆمان و شیعر‌و وه‌رگێڕان ڕێز بكه‌م، به‌ڵام له به‌ر ناو و ناوبانگی نووسه‌ره‌كانیان، خۆیانی لێ ده‌بوێرین. له دنیای بازرگانی ئێمه‌دا، ڕیكلامكردن ده‌ره‌چه‌یه‌كی چاكه، بۆ فریودان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و ده‌ستخه‌ڕۆكردنی كڕیار، بۆ ئه‌وه‌ی به ناوی كه‌رسته‌ی كواڵیت به‌رز و ناوازه، كه‌رسته و شتومه‌كه زبر و خراپه‌كانیان، ساغ بكه‌نه‌وه. هه‌میشه بانگه‌شه بۆ ئه‌و كه‌رستانه ده‌كرێت، كه بازاڕیان نییه و له‌و ڕێگه‌یه‌وه، ده‌یانه‌وێت كڕیاری بۆ په‌یدا بكه‌ن. ئه‌مه به‌و مانایه نییه ئێمه له بایه‌خ و ڕۆڵی ڕیكلام بۆ نماییشكردن و ناساندنی هه‌ر شتێك نه‌گه‌ین، به‌ڵكو به‌و مانایه‌ی ئه‌وه‌ی لێره‌دا له به‌رچاو ده‌گیرێت، سوود و قازانج و ده‌سكه‌وتی ماددییه، نه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و كاڵایه چه‌ند كواڵیتی به‌رزه و شیاو و تۆكمه‌یه. ئیدی له‌و ڕێگه‌یه‌وه، ده‌یانه‌وێت ختووكه‌ی سۆزی كڕیاره‌كان بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی بچێته سه‌ر ئه‌و كاڵایه و تاقیبكاته‌وه، به‌ڵام ئایا ڕیكلام به ته‌نها به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئێمه به كاڵایه‌كه‌وه گرێ بدات و بیكه‌ینه پێوه‌رێك بۆ تاقیكردنه‌وه و هه‌ڵبژاردنی؟ له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه و وڵاتانی جیهانیشدا، هه‌ر كاتێك ئاماژه بۆ كه‌رسته و ئامێرێك ده‌كرێت كه له ژاپۆن دروستكراوه، ئیدی پێویستیمان به‌وه نابێت ڕیكلامی بۆ بكرێت ، چونكه هه‌موو دنیا ده‌زانێت، كواڵیتی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له‌و وڵاته به‌رهه‌م دێت، بڕاندو ئۆرگیناڵن و لاساییكه‌ره‌وه نین. ئێمه پێویستیمان به‌وه نییه كه‌سێك پێمان بڵێت كه‌لوپه‌له‌كانی ژاپۆن بكڕن چونكه باشن، ئێمه خۆمان ئه‌و ڕاستییه ده‌زانین، لێره‌وه‌ش بانگه‌شه بۆ ئه‌و كه‌رستانه بكرێت یان نا، هیچ سه‌رنجڕاكێشانێك لای مرۆڤ دروست ناكات، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، هه‌ر كاتێك باسی كاڵای چینی ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌مان بڕاندۆته‌وه كه چه‌ند مانگێك كارده‌كات و ئیدی له كار ده‌كه‌وێت. به مه‌ش ئه‌گه‌ر ملیۆنان جار ڕیكلام بۆ كه‌رسته چینییه‌كه بكرێت، هاوتای ئه‌و كاڵایه‌ی ژاپۆن نابێت كه بێ ڕیكلامكردن شوێنی خۆی ده‌گرێت. ده‌شێ ئه‌مه بۆ كتێبیش هه‌مان شت بێت. كتێبی گرنگ و به به‌ها، تێكستی مه‌عریفی و بابه‌تی، شیعر و ڕۆمان و وه‌رگێڕانی جوان و داهێنه‌رانه و سه‌ركه‌وتوو، هه‌رگیزپێویستیان به‌وه نییه ڕیكلامیان بۆ بكرێت، به‌ڵكو خۆیان ده‌چنه نێو خوێنه‌ران. بڕوام وایه، كتێب ده‌بێت خۆی له ڕووی ناوه‌ڕۆكه‌وه، هه‌ڵگڕی ئه‌و هێزه بێت، كه بچێته نێو خوێنه‌ران و خۆی بسه‌پێنێت و بخوێنرێته‌وه، نه‌ك نووسه‌ره‌كه‌ی له‌م شار و له‌و شار، بانگه‌شه‌ی بۆ بكات و بیناسێنێت. ئه‌گه‌ر نووسه‌ر و وه‌رگێڕێك، ئه‌زموونێكی جوان و سه‌ركه‌وتوو دیاری هه‌بێت، پێویستی به‌وه نییه خۆی له په‌راوێزی كتێبه‌كانی بناسێنێت و كتێبه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه بگرێت و به خوێنه‌ران بڵێت كتێبه‌كه‌مان بخوێننه‌وه. كتێب و نووسین دوای بڵاوكردنه‌وه‌یان، په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌و تۆیان به نووسه‌ره‌وه نامێنێت و ئه‌وه خوێنه‌ره، ده‌بێته سه‌نگی مه‌حه‌ك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كتێبه‌كه. به ئێستاشه‌وه، ئێمه پێویستیمان به‌وه نییه كه‌س (شار) ی حوسێن عارفمان پێ بناسێنێت، (چێشتی مجێو‌ر) ی هه‌ژار موكریانیمان پێ بناسێنێت، (ڕیگا) ی مه‌مان پێ بناسێنێت، (سه‌گوه‌ڕ و ئه‌ژدیها و لاوه‌كی هه‌ڵه‌بجه و گۆڕستانی چراكان و دوانزه وانه بۆ مناڵانمان) پێ بناسێنێت، چونكه ئه‌و تێكستانه، خۆیان له ناوه‌ڕۆكدا هه‌ڵگڕی وزه و هێز و تین و تاوی ئه‌وه‌ن، خۆیان به‌سه‌ر خوێنه‌ر دابسه‌پیبَنن و بخوێنرێنه‌وه. هه‌رگیز ڕیكلام ناتوانێت، كتێبێكمان لا په‌سند و گرنگ و خۆشه‌ویست بكات، ئه‌گه‌ر خۆی له ناوه‌ڕۆكدا هه‌ڵگڕی ئه‌و ڕه‌گه‌زانه نه‌بێت. كتێب پێویستی به ناساندن، شڕۆڤه‌كردن، به‌خشین به واژۆی نووسه‌ره‌كانیان نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا بۆته مۆد، به‌ڵكو خوێنه‌ران خۆیان ده‌توانن ناوه‌ڕۆكی ئه‌و كتێبه دوای خوێنه‌وه‌ی هه‌ڵبسه‌نگێنن. كه‌م نین ئه‌و كتێبانه‌ی له ده‌یان شوێن ڕیكلامیان بۆ ده‌كرێت و به كتێبێكی گرنگ ده‌ناسێنرێن، كه چی خوێنه‌ر كه ده‌یخوێنێته‌وه، هیچ چێژ و جوانی و مانایه‌ك له كتێبه‌كه وه‌رناگرێت، خۆم وه‌ك خوێنه‌رێك سه‌دان ئه‌زموونم له‌و باره‌وه له‌گه‌ڵ خوێنه‌وه‌ی كتێبه‌كان هه‌یه. بگره خوێنه‌رانێك هه‌ن، په‌شیمانی خۆیان ده‌رده‌بڕن له‌وه‌ی هه‌رپاره‌یان به كتێبه‌كه‌ش داوه! كتێب، كورسی و مێز و كۆنه نییه، تاكو نووسه‌ره‌كه‌ی وه‌ك كۆنه كڕ و سه‌وزه فرۆش و میوه فرۆشه‌كان، شاره و شار بگه‌ڕێت و ڕیكلامی بۆ بكات. خوێنه‌رێك، ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر و عه‌وداڵی كتێب و خوێنه‌وه بێت، له سه‌ر مه‌ریخیش بێت، ئه‌وا به دوای كتێب و به‌رهه‌می بڵاوكراوه ده‌گه‌ڕێت و تا نه‌یخوێنێته‌وه واز ناهێنێت. له‌و ڕۆژانه‌ی ڕابردوودا، چه‌ندین كۆمه‌ڵه شیعر له سنووری سۆران و ڕواندز بڵاوكرانه‌وه، هه‌ر ئه‌وه مابوو بڵێین له سۆران شیعر ده‌بارێت ! جا گرنگ نییه كام جۆره شیعره، ئه‌م دوو شاره، ته‌نها چوار خوله‌كێك نێوانیانه، كه چی شاعیر هه‌بوو، له هه‌روو شاره‌كه كتێبه شیعرییه‌كه‌ی خۆی ده‌ناساند، سه‌یر له‌وه دابوو له‌و ناساندنانه، هه‌ر ئه‌وانه‌ی سۆران بوون ده‌هاتنه ڕواندز و هه‌ر ئه‌وانه‌ی ڕواندزیش بوون، ده‌چوونه سۆران، واتا له هه‌ردوو شوێنه‌كه هه‌مان كتێبیان وه‌رده‌گرته‌وه. هه‌میشه بڕوام وابووه، تێكست و كتێبی جیاواز‌و داهێنه‌رانه، پێویستیان به ناساندن و واژۆی نووسه‌ر و ڕیكلامكرن نییه، چونكه كورد وته‌نی (مانگ كه دیاربوو، پێویست به ئاماژه كردن ناكات).
*ئه‌م بابه‌ته له ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر ژماره(4044) له ڕۆژی 28/3/2024 بڵاوكراوه‌ته‌وه.