
كاری كات به‌سه‌ربردنی هونه‌ری كاریكاتێر.. هه‌ندرێن خۆشناو
كاری كات به‌سه‌ربردنی كاریكاتێر جیاوازه له كاری خه‌م لابه‌ری، خه‌م لابه‌ری كارێكی سه‌ربه‌خۆی كاریكاتێره، كه دواتر باسی ده‌كه‌ین، كاریكاتێر به مه‌به‌ستی دڵكاریی هه‌ڵده‌ستێت به كاری كات به‌سه‌ربردن، زۆرجاریش مه‌به‌ست لێیوه ماوه‌دانه به خوێنه‌ر بۆ تێگه‌یشتن و وه‌رگرتنی زیاتر، كاتێك خوێنه‌ر به‌شێكی گرنگی بابه‌ته رۆژنامه‌وانیه دڵكاره‌كان ده‌خوێنێته‌وه، واباوه كه له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته وشكانه خوێنه‌ر توانای تێگه‌یشتنی به پله‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه، بۆیه له كۆتایی بابه‌ته‌كه به‌ته‌واوه‌تی بێزار ده‌بێت و چیدیكه توانای تێگه‌یشتنی نامێنیت، لێره‌دا ڕۆڵی چالاككاری كاریكاتێر دێته پێشێ، كه خوێنه‌ر له كاتی دیتنی كاریكاتێره‌كه خۆڕسكانه حه‌وانه‌وه و ئاسوده‌یی ده‌ستده‌كه‌وێت، كه وای لێده‌كات چالاكانه‌تر بتوانی له خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی دیكه‌ش به‌رده‌وام بێت، ئه‌و نیگاره كاریكاتێریانه‌ش به قه‌باره‌یه‌كی مام ناوه‌ندی له‌نێو ستونه‌كانی بابه‌ته نووسراوه‌كاندا بڵاوده‌كرێته‌وه، خوێنه‌ر له كاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌تانه كاریكاتێره‌كانیش ده‌بینێت، نه‌ك له پێش یان له دواوه‌ی بابه‌ته‌كانه‌وه، له بابه‌ته درێژه‌كانیشدا ده‌توانرێت چه‌ند كاریكاتێرێك بڵاوبكرێته‌وه، كه ده‌بنه چه‌ندین وێستگه‌ی حه‌وانه‌وه بۆ خوێنه‌ره‌كانه‌وه، حه‌وانه‌وه‌ش لێره‌دا ته‌نیا حه‌وانه‌وه‌ی ده‌روونی نیه، به‌ڵكو حه‌وانه‌وه‌ی بینینیشه، چونكه چاوی خوێنه‌ریش ماندوو ده‌بێت، شان به‌شانی بارگرانی ده‌روونیه‌وه، كه له كاتی خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته نووسراوه‌كان تووشی ده‌بێت، كه ناوه‌ڕۆكێكی وشك و سه‌ختیان هه‌یه، بۆیه توانای خوێندنه‌وه‌ی خوێنه‌ر به بوونی كاریكاتێره‌وه زیاتر ده‌بێت، كه ده‌بنه هۆی كۆكردنه‌وه‌ی توانا و به‌رده‌وامبوونی له خوێندنه‌وه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی كاریكاتێره‌كانیش ئامانجی پێویست به‌ده‌ست بێنن، ده‌بێت ئه‌وانیش جێی حه‌وانه‌وه‌ی چاوی خوێنه‌ر و رۆشن بن، هه‌تا واز له بابه‌ته نووسراوه‌كه نه‌هێنێت، و خه‌ریكی لێكدانه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی كاریكاتێره‌كان بێت، له‌وانه‌یه باشتریش بێت كه كاریكاتێره‌كان له ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كانه‌وه هه‌ڵێنجرابێت یان نزیكی بابه‌ته‌كانه‌وه بن، هه‌تا رێڕه‌وی بیركردنه‌وه‌ی خوێنه‌ر نه‌گۆڕن، له‌و هێڵه‌ی كه بابه‌ته نووسراوه‌كان له‌سه‌ریه‌وه ده‌ڕۆن.
ده‌توانرێت وێنای كاریگه‌ری كاریكاتێر له‌سه‌ر تواناكانی تێگه‌یشتن و وه‌رگرتنی خوێنه‌ران، به‌م هێلكارییه‌ی خواره‌وه بكرێت:
به‌م شێوه‌یه‌ش توانای تێگه‌یشتنی خوێنه‌ر له‌وپه‌ڕی ده‌بێت كاتێك ده‌ست به خوێندنه‌وه ده‌كات، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له خوێندنه‌وه هه‌ندێك كه‌م ده‌بێته‌وه، دوای ماوه‌یه‌كی درێژتر كه‌متر ده‌بێته‌وه و به‌م شێوه‌یه، كاتێك چاوی خوێنه‌ر ده‌كه‌وێته سه‌ر كاریكاتێرێك ئه‌م توانایه‌ی سه‌رله‌نوێ به‌رز ده‌بێته‌وه، دوای خوێندنه‌وه‌ش سه‌برسه‌بر نزم ده‌بێته‌وه، كاتی دیتنی كاریكاتێرێكی دیكه سه‌رله‌نوێ به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت، بێ گومان كاریكاتێر توانای تێگه‌یشتنی خوێنه‌ر ناگه‌ڕێنێته‌وه ئاستی سه‌ره‌تای ده‌ستكردن به خوێندنه‌وه، به‌ڵام به‌رزتری ده‌كاته‌وه له‌و ئاسته‌ی كه تێیدابوو پێش دیتنی كاریكاتێره‌كه، له‌خراپترین حاڵه‌تیشدا كاریكاتێر ئه‌گه‌ر نه‌توانێت ئاستی تێگه‌یشتنی خوێنه‌ر به‌رزتر بكاته‌وه، ئه‌وا ده‌یپارێزێت له دابه‌زین بۆ ئاستێكی نزمتر.
گرنگ پاراستنی هاوسه‌نگیه، كه‌وا كاریكاتێر له ژێره‌وه‌ی بابه‌ته‌كان دانه‌نرێت، یان زۆریی نیگاره كاریكاتێرییه‌كان زاڵ بن به‌سه‌ر بابه‌ته نووسراوه‌كاندا، ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی وا كاریكاتێر و وێنه‌كان دابه‌ش بكرێن، كه له‌گه‌ڵ بابه‌ته نووسراوه‌كان یه‌كه‌یه‌كی ته‌واوكار پێكبهێنن.