لە یادى ڕۆژنامەى کوردستاندا.. کاروان حەسەن سلێمان
پێناسەی ڕۆژنامە
ڕۆژنامە: بریتی یە لە چەند لاپەڕەیەكی نووسراوی پڕ زانیاری تایبەت بە ژیان و گوزەرانی خەڵك و لەهەمان كاتیشدا چەند زانیاری دیكەی بوون لەخۆ دەگرێ، كە بەشێوازێكی زۆر تایبەت نوسراوە و پتر لە قەڵەمێك بەبێ جیاوازی بەشداری تێدا دەكەن بەجۆرێك ڕۆژنامە ببێتە پردێك لەنێوان خەڵك و ئەو دەسەڵاتەی كە فەرمانڕەوایی ئەو شوێنە دەكات كە ڕۆژنامەكەی تێدا لەدایك دەبێت . یان بە واتایەكی تر(ڕۆژنامە: زمانی عەقڵ و مەعریفە و ڕوخساری گەش و پڕشنگداری وەرچەرخانی چەرخ و پڕوشكە تیشكی مژدەبەخشی نێو شەوە زەنگی جەهالەت و مینبەر و بڵندگۆی دەنگ زوڵاڵ و بزوێنەری كاریگەری بیر وهۆشە) كەواتە ڕۆژنامە: سەكۆی بەرینی ئازادی جۆش و خرۆشدانی هزر و بانگ بێژی و حەق بێژی ڕابوون و مەیدانی ڕمبازی سوارچاكانی ئازادی خواز و هزرڤانە.
ڕۆژنامە لە کورتترین پێناسەدا بریتییە لە گواستنەوەى ڕووداو ، بەڵام وەک چۆن ڕووداو بە شێکە لە جوڵەى کۆمەڵگا، بەهەمان شێوە ئەو جوڵەیە لەگەڵ چرکە و واقیعى هەست پێکراودا ڕوو بەڕووى گۆڕانکارى دەبێتەوە.
کەواتا رۆژنامە واتا(هەواڵ ، پیشەسازى، تۆمارکردنى ڕووداوى ڕۆژانە، قوتابخانەى فێرکردن و پەروەردەیى ،سیاسى ، کۆمەڵایەتى، ڕەوشت، هونەرى ، هتد….
وتەی زانایان دەربارەی ڕۆژنامە.
مەهاتما گاندى دەڵێت: هەر خوێندەوارێک لە ڕۆژدا ڕۆژنامەیەک نەخوێنێتەوە ئێمە بە نەزانى ناوى دەبەین.
ڤۆڵتێر دەڵێ: ڕۆژنامەنووسی دەزگایە كە بەكەس ناشكێندرێ، بەڵام ئەو جیهانی كۆن دەڕوخێنێ،بۆ ئەوەی جیهانی نوێ پێكبێنێ.
ناپلیۆن پۆناپارت دەڵێ: هێندە ترسم لە زمانی ڕۆژنامەنووس یان لە وتارێكی ڕۆژنامە هەیە ، هێندە ترسم لەهەزار تۆپ و هەزار سەرباز نییە.
جیفرسۆن دەڵێ: پێم خۆشە لە وڵاتێکدا بژیم کە ڕۆژنامەى هەبێ ئەگەر یاساش نەبێت ، بەڵام پێم خۆش نییە لە وڵاتێک بژیم یاساى هەبێ و ڕۆژنامەى نەبێ.
ڕۆژنامەى کوردستان بۆچى؟
دەرچوونى ڕۆژنامەى کوردستان ، پەیوەندییەکى بەهێزى بە چەند هۆیێکى گرنگ هەیە، کە هەندێکیان دەگەڕێنەوە بۆ بارى ڕۆشنبیرى و سیاسى کۆمەڵى کوردەوارى و هەندێکیشیان پەیوەندییان بە بار و ئاستى ڕۆشنبیرێتى سیاسى جووڵانەوەى ئازادیخوازانەى گەلانى دراوسێى کوردەوە هەیە. دەرچوونى ڕۆژنامەى کوردستان نیشانەى سەرەتاى قۆناغێکى نوێ بوو لە خەباتى ڕزگارى خوازانەى نەتەوەیى و نیشتمانى کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان.
22ى نیسانى 1898 ى زاینى لە قاهیرە وەرچەرخانێکى گەورەى لە مێژووى نەتەوەى کورد و بزاڤە ڕزگاریخوازەکەیدا هەبووە، دەرچوونى ئەم ڕۆژنامەیە لە لایەن نیشتمانپەروەرى نەمر میقداد مەدحەت بەدرخانەوە بایەخێکى مەزنى هەبووە، بەوەى ئەو خانەوادە شکۆمەندە دەستێکى باڵایان هەبوو لە بوژاندنەوەى هەستى نەتەوەیى کورد و بەرەنگاربوونەوەى ژێر دەستى و بانگهێشت کردن بۆ برایەتیى نەتەوەیى لە نێوان گەلى کورد و گەلانى دراوسێ.
ڕۆژنامەگەری بەوەی چەكێكی فكری و ئایدۆلۆژییە كەلەتوانای دایە پەنگ بەناحەزانی گەل و دوژمنە دیار و نادیارەكانی بدا، پێویستە سەنگەری پێشەوەی خەبات بگرێ.
دەرچوونى یەکەم رۆژنامەى کوردى لە کاتى خۆى دا بەزمانى کوردى وە بەناوى (کوردستان) دەنگ و ڕەنگ و سەدایەکى یەکجار گەورە و مانایەکى فرەى لە مێژووى ڕەوتى ڕۆژنامەنووسى کوردیدا هەبووە.
ئەو هۆکارانەى وایان کرد ڕۆژنامەى کوردستان لە قاهیرە دەربچێ.
سەبارەت بە دەرچوونى رۆژنامەى کوردستان لە وڵاتى میسر، وا دیارە بارودۆخ تێیدا لەبار بووە، کە نەک هەر تەنیا دانانى چاپخانە لە وڵاتى عوسمانیدا پێویستى بە مۆڵەت وەرگرتن هەبووە، بەڵکو مافى لە چاپدانى کاغەز و کتێبیش هەر پێویستى بە مۆڵەت هەبووە.
ڕووناکبیرانى کورد ماوەیەکى دوور و درێژ بەوەوە خەریک بوون کە بتوانن لە ئەستەنبۆڵ یەکەم ڕۆژنامەى کوردى دەربکەن، بەڵام بە هیچ جۆرێک بەهۆى سیاسەتى دواکەوتووى شۆڤێنیانەى سوڵتان(عەبدولحەمید) ەوە دەرکردنى ئەو ڕۆژنامەیە یا ئەو پڕۆژەیە سەرى نەگرت بۆیە ناچار بوون لە(قاهیرە)ى پایتەختى وڵاتى میسر لە چاپخانەى (هلال) ئەو ڕۆژنامەیە دەربکەن.
دەرچوون و بڵاو بوونەوەى یەکەم ڕۆژنامەى کوردى وەرچەرخانێکى گەورەى لە مێژووى نەتەوەى کورد و بزاڤە ڕزگاریخوازەکەیدا هەبووە، دەرچوونى ئەم ڕۆژنامەیە لە لایەن نیشتمان پەروەر و پێشمەرگەى شۆڕشى ڕۆژنامەگەرى کوردى(میقداد مەدحەت بەدرخان) بایەخێکى مەزنى هەبووە لە بوژاندنەوەى هەستى نەتەوایەتى و بەرەنگاربوونەوەى ژێر دەستى، بۆیە کە لەقاهیرەى پایتەختى وڵاتى میسر دەرچوو کۆمەڵێک هۆکار پاڵپشت بوون کە لە دوور وڵاتى و دوور لە نیشتمانى کوردان دەربچێت گرنگترین ئەو هۆکارانەش ئەمانە بوون:
1ـ جولانەوەیەکى بەهێزى چاپەمەنى لە(قاهیرە)دا هەبوو.
2ـ بوونى ئازادى بیر و ڕاى سیاسى و چالاکى تر لە قاهیرە وەک لە وڵاتانى تر.
3ـ شارى قاهیرە شوێن و مەڵبەندێکى گرنگ و چالاکى هەبوو بۆ بڵاوکردنەوەى ڕۆژنامە و گەیاندنى ژمارەکانى بە وڵاتانى ئەوڕوپا و کوردستان.
4ـ بوونى لایەن و دۆست لە قاهیرە لە ڕووى ماددى و مەعنەوییەوە بۆ بنەمالەى بەدرخانییەکان.
5ـ میسر وڵاتێکى شارستانى و ڕۆشنبیرى بووە تا ساڵى(1896) نزیکەى (224)ڕۆژنامەى لێ چاپکراوە و بڵاو کراوەتەوە بەڵام لە وڵاتێکى وەک ئێران(20) ڕۆژنامە بڵاو کراوەتەوە و لە عێڕاقیش(3) ڕۆژنامە بڵاو کراونەتەوە لەو کاتەدا، بۆیە لە قاهیرەى پایتەختى وڵاتى میسر بزاڤى ڕۆژنامەگەرى بایەخ و ئامانجى باشتر بووە لە وڵاتانى تر.
بۆ ناوى لێنرا کوردستان
یەکەم ڕۆژنامەى کوردى لە دوور وڵات و دوور لە دانیشتوانى نەتەوەى کورد چاپ و بڵاو بوەوە کە کۆمەڵێ هۆکار و ئامانجى لە پشتەوە بوو کە لە لایەن سەردەستەى ڕۆژنامە نووسانى کورد (میقداد مەدحەت بەدرخان) ناوى لێنرا (کوردستان) کە هۆمارەکانیش ئەمانە بوون .
1ـ بۆ ئەوەى (کوردستان) بە دونیا بناسێنێ.
2ـ بۆ ئەووى ناوى (کوردستان) بە زیندوویى بمێنێتەوە.
3ـ وەک ڕوو بە ڕوو بونەوەیەک بەرامبەر بە دەسەڵاتى عوسمانییەکان ، چونکە چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین و بزوتنەوەى کوردییان دامرکاندبۆوە.
4ـ میقداد مەدحەت بەدرخان بەدواى کێشەى میللەتێکدا دەگەڕا کە ئەم میللەتە لە نیشتمانێکدا دەژین ئەویش (کوردستان)ــە.
تەنگ و چەڵەمەکانى بەردەم ڕۆژنامەى کوردستان :
دەرچوونى ڕۆژنامەى (کوردستان) لە بارو دۆخێکى تایبەتى خۆیدا سەرەتاییەکى پڕشنگدار بووە بۆ چوونە ناو ژیانى هۆشیارى نەتەوەیى و پتر پەرەپێدان و خزمەتکردنى زمان و ئەدەب و ڕۆشنبیرى کوردى، هەر ئەوەش بۆتە فاکتەرێکى کلتورى ڕەسەن.
بۆیە ئەم ڕۆژنامەیە بەهۆى ئەو هەڵ و مەرجە سیاسییەى کە نەتەوەى کورد هەمیشە تووشى بووە. ڕۆژنامەى (کوردستان) نەیتوانیوە بە شێوەیەکى ئاسایى بڵاو ببێتەوە لەبەر ئەم هۆیە و بە پێى هەڵ و مەرجى ئەو سەردەمە بەڕێوەبەرانى ئەم ڕۆژنامەیە کە ناچار بوون لە چەند وڵاتێک ڕۆژنامەکە دەربکەن و بڵاوى بکەنەوە بە هۆى گوشارى دەوڵەتى عوسمانى و نەیارانى کورد ،ڕۆژنامەى کوردستان وێنەى چەوسانەوە و کوێرەوەرى میللەتى کوردە، ئیتر ئەو ڕۆژنامەیە لە ماوەى چوار ساڵ تەمەنیدا کۆمەڵێک کێشە و تەنگ و چەڵەمەیان بۆ دروستکردووە و تا پێیان کرابێ دوژمنایەتى و دژى وەستاون. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ڕۆژنامەکە سنورى خەباتى سیاسى و چەکدارى کوردستانى فراوانتر کرد، بەوەى خەباتى ڕۆشنبیرى و خوێندەوارى تێکەڵ بە یەکترى کرد و هێنایە ناوەوە.
22 ى نیسان ڕۆژى ڕۆژنامەگەرى کوردى
دهرچوونی یهكهم ڕۆژنامهی كوردی بهناوی (كوردستان ) و بهزمانی كوردی لهكاتی خۆی دا بۆ ئهمرۆی كوردیش بگره تا دوا ڕۆژیشی لهگهڵدابێت به ڕۆژێكی مێژوویی و پڕشنگدار و ههمیشه دیار و پیرۆز له ڕهوتی مێژوویی ڕۆژنامه نووسی كوردی دادهنرێت چونكی دهنگ و ڕهنگ و سهدایهكی فره گهوره و مانایهكی گرنگی مێژووی كاروانی ڕۆژنامه نووسی كوردی دا ههبووه .
ڕۆژنامهی كوردستان نۆبهره و یهكهم ڕۆژنامهى كوردی، ئهم ڕۆژنامهیه لهڕێكهوتی ڕۆژی پێنج شهممه 9 ی نیسانی ساڵی 1314 ی ڕۆمی بهرانبهر به 22 ی نیسانی ساڵی 1898 ی زاینی لهشاری قاهیره لهلایهن (میقداد مهدحهت بهدرخان) بڵاو بووهوه .فەرهاد شاکەڵى لە نوسینێکدا ئەوە دووپات دەکاتەوە و دەیسەلمێنێ کە ڕۆژى(21/4/1898) یەکەم ڕۆژنامەى کوردى دەرچووە، نەوەک (22)ى نیسان .
123ساڵ بهر له ئێستا له قاهیرهی پایتهختی میسر بناغهی ڕۆژنامهگهریی كوردی له لایهن میقداد میدحهت بهدرخان له قاهیرهی پایتهختی میسر دانرا. بنهماڵهی بهدرخانیهكان دوای ئهوهی له لایهن عوسمانییهكانهوه بۆ قاهیره دوورخرانهوه، دهستیان له تێكۆشانی بهدیهێنانی مافهكانی گهلی كورد بهرنهدا. میقداد میدحهت بهدرخان له ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ ڕۆژنامهیهكی به ناوی «كوردستان» دهركرد و ئهو ڕۆژنامهیه بوو به یهكهمین ڕۆژنامهی كوردی. بهو هۆیهوهش ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ به ڕۆژی دهستپێكردنی ڕۆژنامهگهری كوردی دهستنیشانكراوه و ساڵانه یادی دهكرێتهوه.
لهسهر ئهو بناغهیهی كه ڕۆژنامهی كوردستان داینا، ڕۆژنامهگهری كوردی ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر بههێز دهبێت و تا ئێستا لهو چوارچێوهیهدا خهباتی بهرچاو كراوه. ڕۆژنامهگهری كوردی و ڕۆژنامهوانانی كورد له ماوهی 123 ساڵی ڕابردوو تا ئێستا زهحمهتی زۆریان كێشاوه. زۆر جار ڕۆژنامهكان له لایهن دهوڵهتانی داگیركهر قهدهغه كراون و زۆر جاریش ڕۆژنامهوانانی كورد كوژراون یان خراونهته زیندانهكان. لهگهڵ ئهوهشدا مێدیای ئازاد بهردهوامه و ئێستا سهدان ڕۆژنامه، تهلهفزیۆن، گۆڤار و ڕادیۆی كوردی بهردهوامن له وهشانی خۆیان.
ڕۆژنامەی (كوردستان) نۆبەرەی ڕۆژنامەگەری كوردی
سەدوبیست و سێ ساڵ لەمەوبەر ڕووناكبیر و نیشتمان پەروەری گەورەی كورد ویەكەم تێكۆشەری مەیدانی ڕۆژنامەنووسی كوردی میقداد مەدحەت بەدرخان بە بڵاوكردنەوەی (كوردستان) یەكەم ڕۆژنامەی كوردی بەردی بناغەی ڕۆژنامەنووسی كوردی دانا .سەدەیەك زیاترە نەتەوەی كوردیش قۆناغێكی نوێی لەژیانی خۆیدا دەست پێكردووە و خاوەنی ڕۆژنامەنووسی بەزمانی خۆیەتی . دەرچوونی (كوردستان) لە(22ی نیسانی 1898) لەقاهیرە بەیەكێك لە گرنگترین ڕووداوەكانی مێژووی نەتەوەی كورد دادەنرێ ، چونكە جگە لەوەی بۆ یەكەم جار بوو كورد ڕۆژنامەی بەزمانی خۆی دەبوو ، لایەنێكی تازە لەتێكۆشانی سیاسی و فەرهەنگی و كۆمەڵایەتیش هاتە نێو ژیانی گەلی كورد
ڕۆژنامەی كوردستان سەرداری ڕۆژنامەگەری نەتەوەی كورد لەڕۆژی پێنج شەممە(22) نیسانی (1898) لەقاهیرەی پایتەختی میسر بەهیممەتی پێشەوایانی ڕۆژنامەنووسی كورد، بنەماڵەی بەدرخانیان ،چاوی پشكووت ، لەماوەی چوار ساڵی تەمەنی دا چەندین جار بەناچاری لێرەو لەوێ ڕەوی پێ دەكراو لەگەڵ گۆڕانكارییە سیاسیەكاندا ، ژیانی پڕسەروەری گوزەراند . ئەوەتا ژمارەكانی ڕۆژنامە كە لەچەند شوێنێك دەرچوون كە سەرجەمیان (31) ژمارە بوون و لەماوەی چوار ساڵدا دەرچوون .
ئەم ڕۆژنامەیە لەسەرەتادا مدحت بەگی بەدرخان ئەركی سەرنووسەری و بەڕێوەبەری لەئەستۆدا بوو ، دواتر ناچار بوو بەهۆی نەخۆشیەوە بە عەبدولڕەحمان بەگی برای بسپێرێ .
ڕۆژنامەى کوردستان نۆبەرەى رۆژنامەگەرى کوردى، ئەم ڕۆژنامەیە لە ڕێکەوتى ڕۆژى پێنج شەممە(9)ى نیسانى ساڵى(1314)ى ڕۆمى بەرانبەر بە (22ى نیسانى 1898)ى زاینى لە شارى قاهیرەى پایتەختى میسر لە لایەن (میقداد مەدحەت بەدرخان) بڵاوکراوەتەوە.
دەرچوونى یەکەم رۆژنامەى کوردى لەکاتى خۆى دا بەزمانى کوردى وە بەناوى (کوردستان) دەنگ و ڕەنگ و سەدایەکى یەکجار گەورە و مانایەکى فرەى لە مێژووى ڕەوتى رۆژنامەنووسى کوردى دا هەبووە.
شكۆداربێ (123) ساڵەی ڕۆژنامەگەری كوردی
لە(22)ی نیسانی هەموو ساڵێكدا ڕۆژنامەنووسان و قەڵەم بەدەستان بەشكۆدارییەوە جەژنی ڕۆژنامەگەری و وشەی ڕەسەنی كوردی پیرۆز دەكەن ، چونكە لەوڕۆژەدا و (123) ساڵ بەر لەئەمڕۆ لەساڵی (1898) ی زاینی یەكەمین ڕۆژنامەی كوردی بەناوی (كوردستان) لەسەردەستی(میقداد مەدحەت بەدرخان ) لەقاهیرەی پایتەختی میسردا چاوەكانی هەڵهێناو لەدایكبوو ، ئیدی كاروانی ڕۆژنامەگەری كوردی و وشەی ڕەسەنی كوردی لەو ڕۆژەوە دەستی پێكردووە و بەگەلێ قۆناغی جیاجیادا تێپەڕیوە ، تابەقۆناغی زێڕین و گەشی ئەمڕۆدا گەیشتووە .
دەركردنی ڕۆژنامەیەكی وەك (كوردستان) لەبارودۆخێكی تایبەتی خۆیدا سەرەتایەكی پڕشنگدار بووە بۆ چونە نێو ژیانی هۆشیاری نەتەوەیی و پتر پەرەپێدان و خزمەتكردنی زمان و ئەدەب و ڕۆشنبیری و كلتوری ڕەسەنی كوردی ، هەرئەوەش بۆتە فاكتەرێكی كاریگەر بۆ ڕۆژنامەنوسانی كورد كەوا ڕۆژی چاو هەڵهێنانی ڕۆژنامەی (كوردستان) بەڕۆژێكی مێژوویی لەقەڵەم بدەن و سیمینارو مێزگرد و كۆڕو كۆبوونەوەی چڕ و پڕو هەمەلایەنەی لەسەر ببەستن . چونكە ڕۆژنامەی (كوردستان) بەردی بناغەی ڕۆژنامەنووسی كوردی داناو بوو بە ڕێبەر و ڕێنیشاندەری ڕۆژنامەو گۆڤارەكانی دوای خۆی . ڕۆژنامەگەری لەپاڵ هەرسێ دەسەڵاتەكەی تردا ـ یاسادانان و دادوەری و جێبەجێكردن ، بەدەسەڵاتی چوارەم ناسراوە . ڕۆژنامە هۆیەكە بۆ گواستنەوەی ئەو زانیاری و زانستانەی كەهەیە و لەڕێگەیەوە دەگاتە ناو خەڵك و سودیان پێدەگەیەنێ و ڕێ نیشاندەریشە لەزۆربەی بوارەكانی ژیان . گومان لەوەشدا نییە كە یەكێك لەئەرك و پەیامە هەرە مەزن و پیرۆزەكانی ڕۆژنامە ئەوەیە كەبتوانێ بەسانایی بچێتە دڵی خەڵكەوە و لەهەمان كاتیشدا بتوانێ لەئاست ویست و خواست و داواكاریی خوێنەردابێت . دیارە هەرڕۆژنامەیەكیش خوێنەری نەبێت یان لەماوەی دەرچونیدا نەیتوانی خوێنەربۆخۆی ڕابكێشێ ، یان خوێنەربۆخۆی دروست بكات ئەوانابێتە خاوەن سەنگێكی ئەوتۆ . چونكە سەنگ ومانەوەی ڕۆژنامە پەیوەستە بە خوێنەرانەوە .
سهد و بیست و سێ ساڵ لهمهوبهرڕوناكبیر و نیشتمانپهروهری گهورهی كورد یهكهم تێكۆشهری مهیدانی ڕۆژنامهنووسی كوردی (میقداد مهدحهت بهدرخان ) بهبڵاوكردنهوهی (كوردستان) یهكهم ڕۆژنامهی كوردی ، بهردی بناغهی ڕۆژنامه نووسی كوردی دانا .سهدهیهك زیاتره نهتهوهی كوردیش قۆناغێكی نوێی لهژیانی خۆی دا دهست پێكردووه و خاوهنی ڕۆژنامه نووسی بهزمانی خۆیهتی.
دهرچوونی (كوردستان) له (22ی نیسانی 1898) لهقاهیرهدا، بهیهكێك لهگرنگترین ڕووداوهكانی مێژووی نهتهوهی كورد دادهنرێ . چونكه جگه لهوهی بۆیهكهمجار بوو كورد ڕۆژنامهی بهزمانی خۆی دهبوو، لایهنێكی تازه لهتێكۆشانی سیاسی و فهرههنگی و كۆمهڵایهتیش هاته نێو ژیانی گهلی كورد.
ژمارەکانى ڕۆژنامەى کوردستان:
ڕۆژنامە پێوەرێکى ڕاستەقینەى گەشەسەندن و بەرەو پێشەوە چوونى هەر کۆمەڵگایەکە بە تایبەتیش ڕۆژنامە گەرى سەربەخۆ و خاوەن هەلوێست، ڕۆژنامەى کوردستان بوو بەچەکى کاریگەرى دەستى خەباتگێڕانى کوردستان و کەوتە خزمەتى کوردستان بۆ گەشەپێدان و پەرەپێدانى هەستى نەتەوایەتى و زمان و ئەدەبیات و فەرهەنگى کوردى، ڕۆژنامەى کوردستان لە ماوەى چوار ساڵى تەمەنیدا(1898ــ1902) (31) ژمارەى لە چوار وڵات دا لێدەرچوو، ئەگەرچى ئەم ڕۆژنامەیە بە ماوەى جیا جیا و شوێن و وڵاتى جیادا دەرچووە و بڵاو بۆتەوە بەڵام بۆ سەردەمى ئەو کات ڕۆڵ و دەورى کاریگەرى زۆرى بەسەر ئەو بارودۆخەى ئەو ڕۆژگارەدا هەبووە. ئەوەتا هەرجارەى لە شوێنێک دەرچووە و بڵاە بۆتەوە بەم شێوەیە.
یهكهم پێنج ژمارهی واته (1ــ 5) لهقاهیره لهچاپخانهی (الهلال) چاپ كراوه و له(6ــ 19) لهجنێف و له (20 ــ 23) دیسان لهقاهیره و ژماره (24) له لهندهن و (25ـــ 29) لهفۆلكستۆن و ژماره (30 و 31) دووباره لهجنێف دهرچوون .
ڕۆژی (22 ی نیسانی ساڵی 1898) یهكهم ڕۆژنامه بهزمانی كوردی ڕووناكی دیوه و لهلایهن (میقداد مهدحهت بهدرخان ) لهشاری قاهیرهی پایهختی وڵاتی میسر دوو ههفته جارێك دهردهچوو.
ڕۆژنامهیهكی سیاسی وێژهیی گشتی بووه و سێ ههزار دانهی لێ چاپ دهكرا ههزار دانهشی پێش كهش دهكرا لهكوردستان پاشكۆیهكیشی بهزمانی فهڕهنسی ههبووه .
ژمارهكانی ڕۆژنامهی كوردستان له(1ـــ 31) جگه له ژمارهی (10 ،12، 17 ، 18 ، 19) لهكتێبخانهی حكوومی لهشاری (ماربورك ) لهئهڵمانیای ڕۆژئاوا پارێزراون و دکتۆر کەمال فوئاد لە ساڵى 1972 ئەو ژمارانەى ڕۆژنامەى کوردستان کە لە ئەرشیفى کتێبخانەى ماربۆرکى ئەلمانیا پارێزراون وەک کتێبێک بە ناوى (کوردستان یەکەمین رۆژنامەى کوردى) لە چاپى داوە.
ئهم ڕۆژنامهیه بهكوردی پاراوشێوهی كرمانجی ژووروو شێوهی جزیره و بۆتان نوسراوه و بهچوار لاپهڕه دهردهچوو بهقهبارهی (50،25 سم × 32،50سم ) و پیتی عهرهبی لهسهر نهسهقی فارسی و بهكاغهزو چاپێكی دڵگیرلهچاپ دراوه .
میقداد مهدحهت بهدرخان جگه لهوهی كه یهكهمین ڕۆژنامهنووس و دامهزرێنهری بزاڤی كوردییه، چاپخانهیهكیشی به ناوی “چاپخانهی ڕۆژنامهی كوردستان» له قاھیره دامهزراندووه كه به یهكهمین چاپخانهی كوردی ههژمار دهكرێت.
بهدرخان جگه له زمانی زگماكی خۆی و توركی و عهرهبی، زمانی فڕهنسیشی به باشی زانیوه، بۆیه لهگهڵ بڵاوبوونهوهی یهكهمین ژمارهی رۆژنامهی كوردستاندا كارتێكی به زمانی فڕهنسی بڵاو كردووهتهوه كه شارستانیبوونی عهقڵی میقداد مهدحهت بهدرخان نیشان دهدات.
بەھۆی دژایەتی لایەنی عوسمانی، ئەوا ڕۆژنامەکە ژمارەکانی لە چەند شارێکی جیا چاپکران، لەدوای قاھیرە ئەوا لە شارەکانی ژنێف، لەندەن و فۆلکستۆن چاپکران، ڕۆژنامەکە لەناوخۆی دەوڵەتی عوسمانی قەدەغەکرابوو، بەڵام بەشێوەی قاچاغ دابەشدەکرا. بەگوێرەی نامەیەکی سەرنووسەرەکەیەوە، ئەوا ڕۆژنامەکە لە شارەکانی ئامەد، مێردین، ئەدەنا و دیمەشق خوێنەری ھەبووە. لە ژمارەی شەشی ڕۆژنامەکەوە، ئەوا کاری چاپکردن و سەرنووسەری کەوتە دەست عەبدولڕەحمان بەدرخان، کە برا بچووکی میقداد بوو.
لە ساڵی ١٩٩١، لێکۆڵەر ئەمین بۆز ئەرسەلان ئەو چاپانەی ڕۆژنامەی کوردستان کە لەبەردەستیدابوون وەریگێڕایە سەر زمانی تورکی ئەمڕۆ، ئەم رۆژنامەى لە ماوەى تەمەنیدا 3 سەرنووسەرى بووە، میقداد مەدحەت بەدرخان، عەبدولڕەحمان بەدرخان و سورەیا بەدەرخان. هەروەها لە ژمارە 4-5 ى ئەم رۆژنامەیەدا هاتووە کە ئەم ڕۆژنامە لە لایەن چاپخانەیەکەوە بە ناو چاپخانەى ڕۆژنامەى کوردستان دەردەچێت کە لە قاهیرە دامەزراوە و ئەمە دەرخەرى ئەو ڕاستییەیە کە ئەم چاپخانە یەکەم چاپخانەى کوردییە کە لە لایەن مێقداد مەدحەت بەدرخانەوە دامەزراوە. بە هەر حاڵ ڕۆژنامەى کوردستان لە لایەن کەسانێکەوە دامەزراوە کە بە تەواوى ئاگادارى بیرى نوێی جیهانى بوون و هەر سێ سەرنووسەرى ئەم بڵاوکراوەیە کەسانێک بوون کە زمانە رۆژئاواییەکان و بە تایبەت زمانى فەرانسەو ئینگلیزییان زانیوەو بەم شێوەیە هەوڵیانداوە بەوەى بتوانن کاریگەرییان هەبێت لە سەر کۆمەڵگاى خۆیان، بەڵام بە دڵنیاییەوە دەرچوونى ڕۆژنامە بە زمانى کوردى لەو سەردەمەدا لە کوردستان کارێک بوو کە ئیزنى پێنەدەدرا هەر بۆیە لەخۆڕا نییە یەکەم رۆژنامەى کوردى، لە تاراوگە دەردەچێت، ئەویش هەمان ترسی دەسەڵاتدارانە لە بڵاوبوونەوەى کولتوورى کوردى، لە بەر ئەوەى ئەوان بە هەموو شێوەیەک دژ بەوە بوون کە بەشێک لە دانیشتوانى ناو هەرێمى دەسەڵاتدارییەکەیان (کە ئەو کات بە هەرێمى گەورەى ئیسلامى _عوسمانى) دەزانرا لە بارى نەتەوەییەوە خۆى لەوان جیا بکاتەوە. لێرەدا بە شێوەیەک ئەم ململانێیەى نێوان دەسەڵات و رۆژنامە هەر لە دەرچوونى یەکەم ژمارەى رۆژنامەى کوردستانەوە دەبیندرا و ئەم ململانێیە بەرامبەر لە نێوان ڕۆژنامەى کوردى و دەسەڵاتدا هەر بوونى بووە و ئێستاش هەر هەیە.
میقداد میدحهت بهدرخان بیرۆكهی ئهوهی ههبوو كه ڕۆژنامهی كوردستان ١٥ ڕۆژ جارێك بڵاوبكرێتهوه، بهڵام بههۆی زهحمهتییهكان ڕۆژنامهكه به ڕێكوپێكی چاپ و بڵاونهكرایهوه. له دوای دهركردنی ژمارهی یهكهمی ڕۆژنامهكه، دهوڵهتی عوسمانی ڕۆژنامهكهی قهدهغه كرد و نهیهێشت له لایهن گهل بخوێنرێتهوه. بههۆی زهخت و زۆرداری عوسمانییهكان لهسهر میسر، میقداد میدحهت ناچاربوو ڕۆژنامهكه له شوێنی جیاواز دهربكات. میقداد میدحهت بهدرخان تا ژماره ٦ ڕۆژنامهكهی دهركرد، دواتر عهبدولڕهحمان بهدرخانی برای ئهركی چاپ و بڵاوكردنهوهی ڕۆژنامهكهی گرتهئهستۆ. (3) ژمارهی سهرهتا بهگشتی كوردی بوون
ڕۆژنامەى کوردستان ڕۆژنامەیەکى سیاسى وێژەیى گشتى بوو سێ هەزار دانەى لێ چاپ دەکرا و هەزار دانەشى پێش کەش دەکرا لە کوردستان و پاشکۆیەکیشى هەبوو بەزمانى فەڕەنسى.
زمانى ڕۆژنامەى کوردستان :
ڕۆژنامەى کوردستان کە یەکەمین ڕۆژنامەى کوردییە و کاروانى ڕۆژنامەگەرى وشەى ڕەسەنى کوردى لەو ڕۆژەوە دەستى پێکردووە و بە گەلێ قۆناغى جیاجیادا تێپەڕیووە تا بە قۆناغى زێرین و گەیشتووەتە ئیمڕۆ ، زمان لە ڕۆژنامەى کوردستاندا کوردییەکى پەتى نەبووە بەڵکو پر لە وشە و زاراوەى زمانى عەرەبى بووە و زمانێکى تێکەڵاو بووە و بەشێکى ئەم ڕۆژنامەیە بە زمانى عەرەبى بووە و تاکو کاربەدەستانى دەوڵەتى عوسمانى لە داوا ڕەواکانى گەلى کورد بگەن. ئەم ڕۆژنامەیە بە زمانى کوردى و دیالێکتى کرمانجى ژووروو (زاراوەى جەزیر و بۆتان) بووە.
ڕۆژنامەى کوردستان بایەخى بەچى دەدا؟
لە کۆتایی سەدەى نۆزدەهەم و لەگەڵ بەرە و پێشەوە چوونى کۆمەڵگا جیاجیاکان بە کۆمەڵگەى کوردیشەوە لە زۆربەى بوارەکانى ژیان، ڕۆژنامەى (کوردستان) وەک پێداویستییەکى هەرە گرنگى سەردەم هاتە کایەوە و بە هۆیەوە گوزارشت لە مەسەلە بنچینەییەکانى ژیانى کۆمەڵایەتى و سیاسى و ئابوورى و ڕۆشنبیرى و دەستنیشانکردنى پێگە و ڕێ و شوێن بۆ داهاتوو دەکرا. ڕۆژنامەگەرى ڕێگایەک بوو بۆ وروژاندنى زۆرێک لەو کێشانەى کە ڕووبەرووى کۆمەڵگەى کوردى دەبوونەوە زۆرجاریش ڕێگەى چارەى کێشەکانى دەست نیشان دەکرد. بۆیە ڕۆژنامەى (کوردستان) هەر لەو ڕۆژەى چاوى هەڵهێناوە و کەوتۆتە پەخشکردنى زانست و ئەدەب و مەعریفە بۆ بەرەو پێش بردنى چین و توێژەکانى میللەتەکەمان، ئەگەرچى لە سەرەتاوە گەورەترین ئەرکى کارکردن بووە لەسەر بەدەستهێنانى مافە سیاسیە زەوتکراوەکانى میللەتەکەمان و وشیارکردنەوەى تاکەکانى گەل، لەم ڕوەوە لە نەتەوە هاوسێکانیان وەکو عەرەب و تورک و فارس دوا نەمێنن و کار بۆ دروستکردنى قەوارە و ئەو دام و دەزگایە بکەن کە مافە نەتەوەییەکانیان تیادا بەرجەستە دەبێت. لەگەڵ ئەمانەشدا ڕۆژنامەکە بایەخێکى زۆرى بە بوارى ئەدەب و مێژوو و خوێندن و خوێندەوارى داوە و هەروەها هەوڵى داوە کە میللەتى کورد هۆشیار بکاتەوە و بیرى نەتەوایەتى لە مێشکى تاکى کورددا بچەسپێنێت و داواى بەرهەڵستى زوڵم و زۆردارى کردووە.
هەروەها ڕۆلێکى سەرەکى لە خەباتى کورد بۆ سەربەخۆیى گێڕاوە، سەرهەڵدانى ڕۆژنامەگەرى کوردى لە کۆتایى سەدەى نۆزدەهەم شۆڕشێکى ئەدەبى و فیکرى و ڕۆشنبیرى و کلتورى و سیاسى بەرپاکرد دژ بە داگیرکەرانى نیشتمانى کورد ، بۆیە (22)ى نیسان لە مێژووى کلتورى و فەرهەنگیمان شوێنى تایبەتى خۆى هەیە بە وەى بۆ یەکەمجار دوور لە کوردستان یەکەم چریکەى ڕۆژنامەى کوردى هەڵکرا. هەر لە ڕۆژنامەى کوردستاندا وتارى سیاسى و چیرۆکى شیعرى و شیعر و پەخشان بڵاو دەکرانەوە (کوردستان) پێشەنگى کاروانى ڕۆژنامەنووسى کوردی یە کە بە مەبەستى ڕاچەنین و هۆشیارى بیرى نەتەوەیى دەرچووە.
ڕۆژنامەى کوردستان لە میانى بابەتەکانیدا هەوڵیداوە ڕایەڵەکانى پاراستنى کولتور و ئەدەبیات و هونەر و زمان بپارێزێت و ئەو پەیامەش ئاراستەى ڕۆڵەکانى نەتەوەکەى بکات. و بایەخێکى تایبەتى بە شیعرى هەردوو شاعیرى نەتەوەیى کوردستان (خانى و حاجى قادرى کۆیى)داوە و بە وردى سەروتارى ڕۆژنامەکەى نووسیووە.
بابەتەکانى ڕۆژنامەى کوردستان سەرچاوەیەکى گرنگ و ڕەسەنە بۆ تێگەیشتنى زۆر لایەنى ژیانى و سیاسى و ڕوناکبیرى کورد لە کۆتایى سەدەى نۆزدەم و سەرەتاى سەدەى بیستەم. زانیارییەکانى ناو (کوردستان) یاریدەدەرى مێژوو نووس دەدەن لە پەیوەندى نێوان کورد و ئەرمەن و چالاکیى نیشتمانپەروەرانى کورد لە ڕێزى ئیتیحادییەکان و شوێنى سوارەى حەمیدى لە مێژووى نوێى کورددا.
لەبابەتەكانیشیدا بابەتی هەمەڕەنگ بووە وەك { ڕامیاری ، مێژوویی ، كۆمەڵایەتی ، وێژەیی ، بەتایبەتی شیعر بڵاوكراوەتەوە } كەواتە (22) ی نیسان وەرچەرخانێكی گەورە بوو لەمێژووی نەتەوەی كورد و بزاڤە ڕزگاریخوازەكەیدا ، چونكە دەرچوونی ڕۆژنامەی كوردستان لەسەر دەستی نیشتمانپەروەری كورد (میقداد مەدحەت بەدرخان) بایەخێكی مەزنی هەبوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی ژێر دەستی و بانگهێشت كردن بۆ برایەتی نەتەوەیی لەنێوان گەلی كورد و گەلانی دراوسێی .
لهژێر ناوی ڕۆژنامهكه ئهم بابهته بهزمانی توركی تیا نووسراوه (( لهپێناو ڕاپهڕینی كورد و هاندانیان بۆ هونهر ئهم ڕۆژنامهیه بهزمانی كوردی ههر پانزه ڕۆژ جارێ بڵاو دهبێتهوه )) ههروهها لهلای ڕاستی ڕۆژنامهكه نووسراوه ( لهههر ژمارهیهك من دوو ههزار دانه بهبهلاش بۆ كوردستان دهنێرم تابدرێ بهڕۆڵهكانی گهل ) ئهوهی جێی سهرنج ڕاكێشانه رۆژنامهی كوردستان سێ ههزار دانهی لێ چاپ دهكرا و لهكوردستان بهبهلاش و لهدهرهوهش بهئابونهی ساڵانهی 80 قروش بووه .
سوود لەم سەرچاوانە وەرگیراوە .
1ـ ژانرەكانی ڕۆژنامەوانی و مێژووی چاپخانە (1450ـ 1500) د.مەغدید سەپان هەولێرــ 2005 لەچاپكراوەكانی كۆڕی زانیاری كوردستان .
2ـ چەند بابەتێكی ڕۆژنامەوانی . محەمەد سەعید كوردە، هەولێرــ 2004، چاپی یەكەم چاپخانەی بەڕێوەبەرایەتی چاپخانەی ڕۆشنبیری هەولێر .
3ـ كاروانی ڕۆژنامەگەری كوردی . وریا جاف ،هەولێرــ 1998 چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری .
4ـ ڕۆژنامەگەری لەسەرەتای سەرهەڵدانەوە تاچەرخی نوێكاری، برایمی مەلا ، هەولێرــ 1998 ، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری.
5ـ ڕۆژنامەگەری كوردی لەعێراق بەراییەكان (1914 ـ 1939) فاروق عەلی عومەر چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە ،هەولێر چاپی یەكەم 2001
6ـ دیدارى ڕۆشنبیرى و ڕۆژنامەگەرى کوردى ، ئازاد هیدایەت دەلۆ ، چاپى یەکەم ـ 1999.
7ـ کوردستان ، ئامادەکردن و پێشەکى نووسین:قادر وریا،هەولێر ـ 1998.
8ـ ڕۆژنامە لە کتێبدا ، نەوزاد عەلى ئەحمەد ، بەرگى سێیەم ، چاپى یەکەم ـ 2013
9ـ مستەفا شەوقى و پەیژە ، ساغکردنەوە و لێکۆلینەوەى : مومتاز حەیدەرى ، هەولێرــ 1985.
10ـ لە یادى رۆژنامەنووسى کوردیدا ، نووسین و ئامادەکردنى: پ.د.عومەر پەتى ، هەولێر ـ 2012چاپخانەى ماردین.
11ـ ڕۆژنامەگەرى کوردى ، چەند سەرە قەڵەمێک لەبارەى تەکنیک و هونەرەکانى، چاپى دووەم ـ 2006 ، چاپخانەى وەزارەتى پەروەردە.
12ـ سایتى وشە ، هیدایەت جان ، 2017
13ـ فەرهاد شاکەڵى، باس نیوز، 12/4/2021