
مه‌رجی بابه‌تيانە بۆ کاریگەربوونی کاریکاتێر.. هەندرێن خۆشناو
فه‌راهه‌مكردنی گاڵته‌جاڕیی له كاریكاتێردا به‌س نیه بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و كاریكاتێره، بۆیه ده‌بێت چه‌ندین مه‌رجی تریشی تێدابێت، وه‌كو مه‌رجی بابه‌تیانه، به‌چی ئه‌م بابه‌تیانه به‌ده‌رده‌كه‌وێت؟ كاتێك كه كاریكاتێریست به‌دوای دژ‌به‌یه‌كه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت، ده‌بێت له‌نێو بابه‌تی كاریكاتێره‌كه‌دا بگه‌ڕێت، نه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی بابه‌ته‌كه، به واتایه‌كی تر ده‌بێت ئه‌و دژبه‌یه‌كانه ببینێته‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته جێبه‌جێ ده‌كرێن، بۆ نمونه كاتێك كاریكاتێرێك له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسيه‌وه ده‌كێشێت، ده‌بێت خاڵه لاوازه‌كانی ئه‌م كه‌سایه‌تیه ببینێته‌وه، نه‌ك خاڵه به‌هێزه‌كانی، بۆ زیاتر روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته بێلایه‌نانه، نمونه‌یه‌ك دێنینه‌وه، ئه‌گه‌ر كاریكاتێریستێك ویستی باس له (حاته‌م ئه‌لتائی) بكات، ئه‌م كاریكاتێره هه‌رچه‌ند سه‌ركه‌وتوو و گاڵته‌جاڕ بێت، كارلێكردنی ویستراو به‌ده‌ست ناهێنێت له‌گه‌ڵ خوێنه‌ردا، ئه‌گه‌ر (حاته‌م ئه‌لتائی) وه‌كو كه‌سێكی قرچۆك وێنابكات، چونكه سه‌خاوه‌تی ئه‌م كه‌سایه‌تیه وه‌ك نمونه ده‌هێنرێته‌وه، بۆیه ئه‌م كاریكاتێره به نادادپه‌روه‌ر و تاوان هه‌ڵبه‌ستن له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، چونكه بێ توانایه له گۆڕینی ئه‌و هه‌سته‌ی لای خه‌ڵكی به‌رانبه‌ر به سه‌خاوه‌تی حاته‌م، كاتێك ئه‌مه خاڵی به‌هێزی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌یه نه‌ك خاڵی لاوازی، ئه‌م خاڵه‌ش به‌هێزتره له به‌هێزیی كاریگه‌ری كاریكاتێره‌كه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نیه كه كاریكاتێریسته‌كه توانای هێرشكردنه سه‌ر كه‌سایه‌تی (حاتم ئه‌لتائی) نیه، به‌ڵكو ده‌گه‌یشته ئامانجی خۆی ئه‌گه‌ر خاڵێكی تری ده‌ستنیشان بكردبایه، نه‌ك خاڵی قرچۆكی و سه‌خاوه‌تی، ئه‌م خه‌سڵه‌ته به ئه‌رێنی ناسراوه چونكه به سه‌خاوه‌ت ناونراوه، له‌وانه‌یه به ناوێكی تر ناوبنرێت و ده‌بێته نه‌رێنی، كاتێك كه ناوی نانێین سه‌خاوه‌ت، به‌ڵكو ده‌ست بڵاوی و باده‌ستی، ده‌ست بڵاویش له نه‌ریته نه‌رێنیه‌كانه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ سه‌خاوه‌تدا له‌یه‌ك نزیكن، له هه‌ندێك شت‌دا له‌یه‌ك جیاوازن، به‌خشنده سامانی خۆی پێشكه‌شی خه‌ڵكی ده‌كات، ده‌ست بڵاویش له‌وانه‌یه بۆ خه‌ڵكی یان بۆخۆی خه‌رجی بكات، و جۆرێكه له خه‌رجی نا پێویست، له‌مه‌دا كاریكاتێریست ده‌توانێت حاته‌می پێ تاوانبار بكات، بۆ نمونه چ پێویست ده‌كات حوشترێك سه‌رببڕی، كاتێك كه سه‌ره مه‌ڕێك زۆریشه بۆ زگ ئاوسانی میوانه‌كه؟ لێره‌دا پارادۆكسه‌كه له نێوان خه‌سڵه‌تی به‌خشنده‌یی و قرچۆكی نیه، به‌ڵكو له نێوان به‌خشنده‌یی و ده‌ست بڵاوییه، بۆیه كاتێك كاریكاتێریسته‌كه پارادۆكسی یه‌كه‌م هه‌ڵبژێرێت، ئه‌وا خۆی تووشی هاڵاوی ده‌كات، به‌ڵام كه پارادۆكسی دووه‌م هه‌ڵبژێرێت، ئه‌وا ئامانجه‌كه‌ی ده‌پێكێت، بۆیه ده‌بێت كاریكاتێریست له‌و خه‌سڵه‌ته‌ی كه پاڵه‌وانه‌كه‌ی پێ ناسراوه له پارادۆكسدا بگه‌ڕێت، نه‌ك له پێچه‌وانه‌كه‌یدا، بۆ هه‌ر خه‌سڵه‌تێكی ئه‌رێنی، هاوواتای نه‌رێنی هه‌یه، پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته، به‌خشنده‌یی ده‌ست بڵاوییه، قرچۆكیش داراییه، ئازایه‌تی و نه‌به‌زیش خۆكۆشتنه، پاشه‌كشه‌ش مانۆڕه، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به خه‌سڵه‌ته‌كانی تریش.
بۆ زیاتر رۆشنیش نمونه‌یه‌كی تریش ده‌هێنینه‌وه، كاتێك كه كاریكاتێریستێك زێده‌ڕۆیی له وێنه‌كێشانی كه‌سێكی باڵابه‌رز بكات، ده‌بێت زێده‌ڕۆیی له درێژی بكات، نه‌ك كورته باڵای بكێشێت، كاتێك كه بینه‌ر ئه‌و كه‌سه ده‌بینێت و ده‌زانێت به‌ژنی درێژه، پێده‌كه‌نێت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه ببینێت به‌ده‌ست قه‌سپ له‌سه‌ر دارخورمایه‌ك لێده‌كاته‌وه كاتێك به‌خۆی له‌سه‌ر زه‌وی وه‌ستاوه، به‌ڵام پێناكه‌نێت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه ببینێت مێرۆله‌یه‌ك بدۆشێت، به‌ڵام پێده‌كه‌نێت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی مێرۆله‌كه ده‌دۆشێت، له ئه‌سڵدا به‌خۆی كورته‌باڵا بێت، چونكه كاریكاتێریسته‌كه زێده‌ڕۆیی له سیفه‌تی ئه‌و پیاوه‌دا كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاریكاتێریسته‌كه ویستی پارادۆكسی كورت و درێژی به‌كاربێنێت، ده‌بێت گوزه‌رێكی سه‌ركه‌وتوو بۆ بابه‌ته‌كه ببینێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی سێبه‌رێكی كورت بۆ باڵابه‌رزه‌كه، و سێبه‌رێكی درێژ بۆ كورته‌باڵاكه بكێشێت، له‌لایه‌ك پارێزه‌ری له بابه‌تیانه‌كه‌ی ده‌كات، و له لایه‌كی تریشه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌سته‌ی كه له‌لای جه‌ماوه‌ره‌وه دروست بووه به‌ریه‌كناكه‌ون، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سیفه‌تێكی تری خستۆته سه‌ر كه‌سه‌كه به‌بێ ئه‌وه‌ی لای جه‌ماوه‌ر بینراو بێت، كاریكاتێریسته‌كه په‌نای بردۆته به‌ر سیمبول و سوڕانه‌وه له ده‌وری هه‌سته راسته‌قینه‌كه‌ی جه‌ماوه‌ره‌وه به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تیه، و به كورتی وێنای كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پارێزگاری له درێژی كردووه، ئه‌وه‌كه‌ی تریشی به درێژی وێناكردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پارێزگاری له كورتی كردووه، په‌نده پێشینانه‌كانیش پڕیه‌تی له‌م پارادۆكسانه، وه‌كو (هه‌موو درێژێك عه‌قڵی له چۆكیه‌تی) و (هه‌موو كورته‌باڵایه‌ك ئاژاوه‌گێڕه) و (توندی ده‌ست له شلی زمانه‌وه‌یه) و چه‌ندین نمونه‌ی تر، ئه‌و پارادۆكسانه زۆر له شیعری كۆنی عه‌ره‌بیشدا به‌كارهاتوون، وه‌كو ئه‌و گوته‌یه‌ی شاعیر، سه‌باره‌ت به هۆزێك كه خه‌ڵكی شه‌رمه‌زاریان ده‌كردن به ناوه‌كه‌یانه‌وه كه (انف الناقة) واته لووتی حوشتر بوو، كه ده‌ڵێت:
گه‌لێك كه لووتن و خه‌ڵكی دیكه‌ش كلك، ئایا لووتی حوشتر و كلك وه‌ك یه‌كن؟ لێره‌دا شاعیر ئه‌و سیفه‌ته‌ی به‌كارهێنا كه خه‌ڵكه‌كه پێوه‌ی شه‌رمه‌زاربوون، بۆ ستایشكردن و پێداهه‌ڵدانیان، به‌مجۆره‌ش ئه‌م سیفه‌ته له سه‌رچاوه‌ی شه‌رمه‌زارییه‌وه گۆڕا بۆ سه‌رچاوه‌ی شانازی، و چه‌ندین نمونه‌ی تریش.
مه‌به‌ستیش له‌م نمونانه ئه‌وه‌یه كه هونه‌رمه‌ند ده‌توانێت پارێزگاری له بابه‌تیانه‌ی كاریكاتێره‌كه‌ی بكات، به وێناكردنی ئه‌و پارادۆكسانه‌ی له بابه‌ته‌كه‌دا هه‌ن، هه‌رچه‌ند كاره‌كه ئاڵۆزیش بێت، به‌بێ داهێنان و هه‌ڵبه‌ستن و هه‌ڵه‌كاریی، تاوانباركردنی پیاوێكی سیاسه‌ت كه به ده‌ستپاكی ناسراوبێت، بۆ نمونه به دزینی موڵكی گشتی كارێكی هه‌ڵه‌یه، ئه‌گه‌ر كاریكاتێریستیش ده‌یه‌وێت ره‌خنه له‌و كه‌سه بگرێت، ده‌بێت به‌دوای پارادۆكسه‌كان له هه‌ڵسوكه‌وت و سروشتی ئه‌و كه‌سه‌دا بگه‌ڕێت، نه‌ك پارادۆكسانێكی بۆ دروست بكات كه له كه‌سه‌كه‌دا بوونی نیه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته هه‌ڵه و له ره‌فتار و ره‌وشت ده‌رنه‌چێت، ئه‌گه‌ر كاریكاتێریستیش پابه‌ند بێت به‌مه، ئه‌وا كاریكاتێره‌كانی ناوبانگی خۆیان ده‌ستده‌كه‌وێت له‌نێو خوێنه‌راندا، هه‌رچه‌ند جه‌ماوه‌ریی ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ش زۆر بێت، هه‌مان شت حزب و لایه‌ن و گروپه سیاسیه‌كانیش ده‌گرێته‌وه، بابه‌تیانه ته‌نیا په‌یوه‌ست نیه به كاریكاتێری سیاسیه‌وه، به‌ڵكو به رێژه‌ی جیاواز جۆره‌كانی تری كاریكاتیریش ده‌گرێته‌وه، باسكردن و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دیارده‌یه‌ك كه له كۆمه‌ڵگایه‌كدا بوونی نیه، ده‌رچوونه له بابه‌تیانه‌ی كاریكاتێر، بۆ نمونه بایه‌خدان به دیارده‌ی ئاڵوده‌بوون له كۆمه‌ڵگایه‌ك كه ئه‌م دیارده‌یه‌ی تێدانیه، ئه‌م كێشه‌یه‌ش په‌یوه‌نده به مه‌رجێكی تر له مه‌رجه‌كانی كاریگه‌ری كاریكاتێر، كه هۆكاری كاریگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیه، كه دواتر به درێژی باسی ده‌كه‌ین.