رۆشنبیر و ده‌سه‌ڵات -2-… د. شه‌ونم یه‌حیا
دكتۆرا له فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵناسی – زانكۆی سۆربۆن – پاریسی یه‌ك
(2- 2)
گوشاری ده‌سه‌ڵات بۆسه‌ر رۆشنبیران
ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان هه‌ندێ جار رۆشنبیران ده‌خاته ژێر گوشاره‌وه، و هه‌ندێكجاریش لێبورده بووه، ده‌سه‌ڵات مامڵه‌ی له‌گه‌ڵ رۆشنبیران جیاوازه له رۆشنبیرێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر ده‌گۆردرێت، بۆ نموونه ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵاتن و ئه‌وانه‌ی دژی ده‌سه‌ڵاتن و ئه‌وانه‌ی بێ لایه‌نن، بۆیه هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ جۆره له‌رۆشنبیران هاوتا نیه و جیاوازه .
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات ره‌فتارێكی كردبێت كه‌وا ده‌ركه‌وتبێت ئه‌مه سزادانی رۆشنبیره ئه‌م سزایه وه‌ك رۆشنبیرێك نه‌یداوه به‌ڵكو وه‌كو سیاسیه‌ك كه له ململانێدان داویه‌تی، هه‌ندێ رۆشنبیر له‌و باوه‌ردا بوونه ” ئه‌وانه‌ی له ژێر ناوی كاره‌كته‌ری رۆشنبیر و به شێوازی جۆراوجۆر هه‌وڵیان داوه بكشێن بۆ ژێر باڵی ده‌سه‌ڵات و پارته جیاجیاكان، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش به‌زه‌بر نه‌بووه به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی خۆویستانه بووه.” هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش هۆكاری خۆی هه‌بووه كه په‌یوه‌ندی به دۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه .
له هیچ شوێنك دا نیه ئه‌گه‌ر به ده‌سه‌ڵات بڵی فاشیسته گوڵت پێشكه‌ش بكات به تأكید له هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ر وایه ، بۆ نموونه له وڵاتی توركیا كه ئیسماعیل بێشكجی ده‌گیرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێ ئه‌رمه‌ن قه‌تڵوعام ده‌كرێت، هه‌روه‌ها له پاكستان و هندستان و به‌نكلادیش (سلمان روشدی) ناتوانی سه‌فه‌ر بكات یان ره‌نگه له‌سێداره‌ش بدرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كتێبێكیان له‌سه‌ر ئاین نوسیوه ده‌كه‌وێته ژێر گوشاری ده‌سه‌ڵاتداران له‌م وڵاتانه ، له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كاتێك (مه‌ریوان هه‌ڵبچه‌یی ) شتێك له‌سه‌ر ئاین ده‌نوسێت ئه‌وا ده‌سه‌ڵات نیه گوشاری له‌سه‌ر ده‌كات یان سزای ده‌دات ، به‌ڵكو ئه‌وا كلتوری كۆمه‌ڵگه‌یه حزبه ئیسلامیه‌كان گوشار و سزاییان ده‌دات ، بۆیه لێره‌دا ده‌توانین بلێن كه‌وا فشاری رۆشنبیران له كۆمه‌ڵگه‌یه بۆ یه‌كێكی دیكه ده‌گۆردرێت و له حاڵه‌تێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه، مه‌ریوانی هه‌ڵبچه‌یی ده‌سه‌ڵات هاوكاریكرد بۆ ئه‌وه‌ی بگاته هه‌نده‌ره‌ران ئه‌و فشاره‌ی كرایه سه‌ر ئه‌و له رێگای حزبه ئیسلامیه‌كانه‌وه بوو كه شه‌قامیان دژی ئه‌و هانده‌دا و تكفیرییان ده‌كرد ، كه‌واته هه‌ندێ جار بواری كۆمه‌ڵایه‌تیه یان ئاین یان ده‌سه‌ڵاته فشار ده‌خاته سه‌ر رۆشنبیران ، له حاڵه‌تێكدا ده‌سه‌ڵات سزای رۆشنبیر ده‌دات كه به مه‌ترسی بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵات بزانێت. ئه‌مه وا ده‌كات كه به‌رپرسیاریه‌تی رۆشنبیر و مه‌رترسیه‌كانی به‌رده‌میشی جیاوازبێت ، بۆ نموونه ئه‌و رۆشنبیری ره‌خنه له ئاین ده‌گرێت ئه‌و مه‌ترسیه‌ی رووبه‌رووی ده‌بێته‌وه له كۆمه‌ڵكه‌یه‌كی موسلمان زۆر جیاوازتر له‌و رۆشنبیرییه‌ی كه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی علمانیه بۆ نموونه ره‌خنه له ئاین ده‌گرێت هه‌رچه‌نده هه‌ندێ جار له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی علمانیش رووبه‌رووی ئه‌و مه‌ترسیه ده‌بێته‌وه بۆنموونه رووداوی “شارلی هیبدۆ له 7 ینایری 2015 له‌شاری پاریس. بۆیه ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی ئاینی و سیاسی و ترادیسۆنی توندڕه‌و سزای رۆشنبیر ده‌ده‌ن به‌تایبه‌تی رۆشنبیره علمانیه‌كان.
له‌م سێ نموونه‌یه بۆمان به‌دیار ده‌كه‌وێت كه فشاره‌كان جیاوازن سلمان روشدی ده‌سه‌لاتێكی ئیسلامی فشار بوو بۆسه‌ر ئه‌و، مه‌ریوان هه‌لێجه‌یی به هه‌مان شێوه حزبه ئیسلامیه‌كان، هه‌روه‌ها ئیسماعیل بیشكجی كاتێك كه دێت باس له توندڕه‌وی ده‌سه‌ڵات و حكومڕانی تورك ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر پرسێكی مرۆیی ده‌كه‌وێته زیندانه‌وه .
كێشه‌و ململانێ نێوان رۆشنبیران و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له وه‌ڵاته پێشكه‌وتوو و دیموكراسیه‌كانی رۆژئاواش له‌سه‌ر پێوه‌ری سزا و پاداشت سه‌یر ده‌كرێت ، رۆشنبیران به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه پانتایی هه‌یمه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌رته‌سك بكه‌نه‌وه و ده‌سه‌ڵاتیش هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات كه تا ئه‌و جێگاییه‌ی كه مومكینه ئه‌و گوشاره له‌سه‌ر خۆی كه‌مبكاته‌وه ،
لێره‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستاندا له چۆنیه‌تی مامڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رۆشنبیراندا هاوتا نیه ، پێمان وایه به حوكمی دابه‌شبوونی رۆشنبیران به‌سه‌ر حزبه‌كان ، بۆیه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستێك له رۆشنبیرێك وه‌ربگرێت وه‌كو كه‌سێكی سیاسی یان ئه‌ندام و لایه‌نگیری ئه‌و حزبه هه‌ڵویستی له‌سه‌ر وه‌رگرتووه نه‌ك وه‌كو رۆشنبیرێك ، له دۆخێك‌دا كه رۆشنبیران نه‌توانن تێكه‌ڵاو بن له‌گه‌ڵ بارودۆحی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ئه‌وا راسته‌وخۆ ده‌كه‌ونه ژێر گوشاری كۆمه‌ڵگه‌وه ، به‌تایبه‌تی له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه كاتێك به‌رهه‌مه فیكرییه‌كان له‌گه‌ل ترادیسیۆن و ئاینی كۆمه‌ڵگه نه‌گونجێ ، لێره‌دا دووجاری گوشاری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بنه‌وه له‌لایه‌ن ویژدانی جمعیه‌وه ، و ئه‌گه‌ر له‌رووی سیاسیشه‌وه هه‌ڵویستێكی سیاسی نواندبێت ئه‌وا تۆمه‌تبار كراوه به لایه‌نگیری حزبێك له حزبه سیاسیه‌كان لێره‌شدا ده‌سه‌ڵات مامڵه‌ی وه‌كو كه‌سێكی سیاسی نه‌ك رۆشنبیری له‌گه‌ڵ كردووه.
ڕه‌خنه‌ی رۆشنبیران
ره‌خنه‌ی رۆشنبیران و كاریگه‌رییه‌كانی ، ده‌سه‌ڵات له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌و ره‌خنانه‌ی له‌لایه‌ن رۆشنبیرانه و ئاراسته‌ی ده‌كرێت له ده‌ره‌وه‌ی پرنسیپه گشتیه‌كانی ره‌خنه دایه ، ئه‌و ره‌خنانه به كۆن قین و تۆڵه سه‌ندنه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندی تاكی ره‌خنه‌گره وه‌سف ده‌كات .
ڕه‌خنه كارێكی مه‌عریفیه كه پشت به‌و بنه‌مایانه ده‌به‌ستێت كه له ئاستێكی بڵندایه له سه‌ڵماندن و ئه‌زموون و توانای لێكۆڵینه‌وه و شیكردنه‌وه ، له كاریگه‌یبوونی ره‌خنه‌ی رۆشنبیران له‌سه‌ر گۆرانكارییه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا به‌شێكی زۆری رۆشنبیران له‌و بڕوایه دابوون كه ره‌خنه‌ی رۆشنبیران له ئاستێكی نزمدایه ، هه‌رچه‌نده ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه كێڵگه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان بوون چه‌مكی رۆشنبیرییان به‌كار هێناوه ، پێم وایه رۆشنبیر ره‌خنه‌كانی له ئاستێكی بڵنده نه‌ك نزم بۆیه ئه‌وانه زیاتر ئه‌كته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تین له‌وه‌ی رۆشنبیر بن ، چونكه ئه‌و ره‌خنه‌نانه زیاتر له ئاستی ده‌سته بژێره‌وه بووه نه‌ك له نێو خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه دابێت و له خه‌می خه‌ڵك و گرفته‌كانیاندابێت ، جگه له‌مه له كاری ره‌خنه‌گرتندا رۆشنبیران پێیان وابوو كه زۆرجار رۆشنبیران ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌وه ئه‌ویش كاتێك كه ده‌سه‌ڵات لا ئه‌و ته‌نیا بریتیه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و به‌شی هه‌ر زۆری ده‌سه‌ڵات كه ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵایه‌تیه له بیرخۆی ده‌باته‌وه یان كاری پێ نیه ، یان هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی نازناوی رۆشنبیری هه‌بێ ده‌بێ ڕه‌خنه دژی ده‌سه‌ڵات بگرێ ، ئه‌مه وه‌كو مۆدێلێك بوو له هه‌رێمی كوردستان ، هۆكارێكی دیكه‌شیان بۆ ئه‌وه گه‌رانده‌وه كه زۆربه‌ی رۆشنبیران له هه‌رێمی كوردستان له كاتی هه‌بوونی گرفتێك ناتوانن له مه‌ودایه‌كی دیاریكراو سه‌یری كێشه‌كان بكه‌ن ، به‌ڵكو خۆیان ده‌كه‌ن به به‌شێك یان لایه‌نێك له كێشه‌كه ، به‌رده‌وام بوونی له‌گه‌ڵ دۆخێكی وا دا دووچاری هه‌ڵوێستیك یان هه‌ڵسوكه‌وتێكی وایان ده‌كات له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا كه ناتوانن به‌شێوازێكی دیموكراسیانه و زانستانه ره‌خنه‌كانیان ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵات بكه‌ن. ده‌سه‌ڵاتیش زیاتر وه‌ك ئۆپۆزیسیۆنێكی سیاسی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات ، له ئه‌نجامیشدا مێزی گفتوگۆكان خالێ بوون له نوێنه‌ری رۆشنبیران و پڕ بوون له نوێنه‌رانی ئۆپۆزیسیۆن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه رۆشنبیری كۆمه‌ڵگه نه‌بوون به‌ڵكو رۆشنبیری ئۆپۆزیسیۆن و لایه‌نه سیاسیه‌كان بوون بۆیه كاریگه‌ری و فشاره‌كانیان یه‌كسان كرا به فشاری ئۆپۆزیسیۆن ، گرنگه گووتار‌و رخنه‌ی رۆشنبیران له چوارچێوه‌یه‌ی زانستی بمێنیه‌ته‌وه، ئه‌وكاته ده‌سه‌ڵاتیش به‌گومانه‌وه ناڕوانێته ره‌خنه‌كانی رۆشنبیر جونكه ئه‌و ره‌خنانه له ڕوانگه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه له ده‌ره‌وه‌ی پرنسیپه گشتیه‌كانی ره‌خنه‌دایه و ئه‌و ره‌خنانه به كۆن قین و تۆڵه سه‌ندنه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندی تاكی ره‌خنه‌گر وه‌سف ده‌كات ، ده‌سه‌ڵات ئه‌و ره‌خنانه به ره‌خنه‌ی ڕوخێنه‌ر ده‌زانێ ، چونكه ئه‌و به‌شه له رۆشنبیران كه‌سانی خاوه‌ن بۆچوونی سیاسین و له ژێره‌وه نزیكن له حزبێكی سیاسی و له ئایدیۆلۆژیا ده‌ربازیان نه‌بوو، له هه‌ندێ ئاستدا ئایدیۆلۆژیا تێكه‌ڵ به ره‌خنه‌ی رۆشنبیران بووه ، له‌وانه‌ش راوێژكاری رۆشنبیری هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌ی حزبه‌كان بن ، بۆیه به‌شێكی زۆر له رۆشنبیران له‌و بڕوایه‌دان كه ئه‌و رۆشنبیرانه له‌به‌ر رۆشنایی به‌رژه‌وه‌ندی مادی خۆیان كار ده‌كه‌ن .
له هه‌رێمی كوردستان رووناكبیر كه ره‌خنه ده‌گرێت پێویسته ره‌خنه‌كانی به شێوازێكی زانستی و ئه‌كادیمی بێت ، چونكه ئه‌گه‌ر رۆشنبیر له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌كادیمی ئیش بكات مه‌رج نیه ئه‌و زانیارییانه‌ی كه دیخاته روو له‌سه‌دا سه‌د بن ، بۆیه گرنگه رۆشنبیر ئه‌و شتانه‌ی كه دیخاته روو یان ئه‌و ره‌خنانه‌ی كه ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كات پێویسته به پێوه‌ر و میتۆدۆلۆژی تێپه‌رێت ، لێره‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی رۆشنبیران له هه‌رێمی كوردستان له ئاستێكی نزمدایه ، ره‌خنه‌كانیان تێكه‌ڵ به ئایدیۆلۆژییای سیاسی بووه له‌به‌رئه‌وه‌ی رۆشنبیران به زۆری دابه‌شی سه‌ر پارته سیاسیه‌كان بوونه هه‌روه‌ها گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی كه رۆشنبیران ره‌خنه‌كانیان له ده‌روه‌ی ئه‌كادیمییایه و به پێوه‌ری زانستی تێ ناپه‌رێت، چونكه یه‌كێك له پێوه‌ره‌كانی رۆشنبیر ئه‌كادیمی بوونه، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه كه ده‌سه‌ڵات كه‌متر وه‌كو ره‌خنه‌ی زانستی مامڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات، تۆ ناتوانی به ئاسانی قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ی و بڵی ده‌سه‌ڵات فاشیسته ئه‌و چه‌مكه له ئه‌كادیمیا وای پێ ناگوترێت به‌ڵكو ئه‌وا قسه‌ی رۆژنامه‌كان كه به‌و شێوه‌یه وسفی ده‌سه‌ڵات ده‌كات ، و لێره‌دا ده‌پرسێت ئه‌گه‌ر به‌لای هه‌ندێ رۆشنبیران كه ره‌خنه له ده‌سه‌ڵات ده‌گرن و سیفه‌تی فاشیستی ده‌ده‌نه پاڵی ، ئه‌ی چۆن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته لێده‌گه‌ری تۆ بنووسی و ڕای خۆت به‌و شێوه‌یه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌رببڕی .
، من پێم وایه كاتێك په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵات و رۆشنبیر ره‌خنه بێت به‌شێوه‌یه‌كی مه‌نتیقی و عه‌قڵانی و زانستی ئه‌وا به‌و واتایه‌یه كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ره‌تنه‌كراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن رۆشنبیرانه‌وه ، بۆیه پێویسته په‌یوه‌ندی هه‌نووكه‌ی رۆشنبیری كورد به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و یاسایی له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و پرنسیپه بێت ، كه ره‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كتری تێدا نه‌بێ ، پێم وایه ئه‌وه‌ی لێره‌دا بۆته گرفت( غیابی هوشیاری سیاسی و گۆشگیری له په‌یوه‌ندی نێوان رۆشنبیر و ده‌سه‌ڵات و نه‌بوونی ره‌خنه‌ی زانستی ) بۆیه ئه‌و ره‌خنانه‌ی كه رۆشنبیران له هه‌رێمی كوردستان ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌كه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی پرنسیپه گشتیه‌كانی ره‌خنه دایه چونكه ڕه‌خنه‌ی بابه‌تی نین ڕه‌خنه‌كانیشیان له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان دیاری ده‌كرێت و دابه‌شبوونی رۆشنبیران به‌سه‌ر پارته جیاجیاكان زۆر جار ره‌خنه‌كانیان له‌ژێر فشاری سیاسی ئاراسته‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت ، بۆ نموونه له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ له هه‌رێمی كوردستان رۆشنبیران له‌ژێر گوشاری سیاسیه‌كان ره‌خنه‌ی توندیان ئاراسته‌ی یه‌كتر ده‌كرت تا ئه‌و راده‌ی زمانی نا زانستی له بابه‌ت و گووتاره‌كانیان ده‌رده‌كه‌وت ، لێره‌شدا رۆشنبیران و ره‌خنه‌كانیانیان بوبوون به به‌شێك له ئالۆزكردنی بارودۆخی سیاسی ئه‌و كات ، پێم وایه رۆشنبیر ئه‌و كاراكته‌ر ئه‌كتیڤه‌یه دێت له په‌راوێزی كه‌م و كورییه‌كان و كێشه‌و گرفته‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه قسه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌مانه ده‌كات و ره‌خنه‌ی بابه‌تیانه‌ش ده‌كرێت له پێناو باشتركردنی ره‌وش و ژیانی هاوڵاتیان و شكاندنی بێ ده‌نگی و ره‌تكردنه‌وه‌ی سیسته‌مێك كه بواری نه‌هێشتۆته‌وه تا تاك له‌كۆمه‌ڵگه‌دا به دوای هه‌ڵسنگاندن و به‌راوردكردن و باش و خراپ و دیالۆگدا بگه‌رێت ، و ره‌خنه له سیسته‌مێك بگرێ كه ئازادییه‌كانی تاك به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه و مافی مرۆڤ تێدا سه‌روه‌ر نیه و هه‌وڵ بدات له رێگای ره‌خنه‌كانیه‌وه بونیادی نوێ و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و دیموكراسی بونیاد بنێ كه یاسا تێدا سه‌روه‌ر بێت .
له كۆتاییدا ده‌مانه‌وێت بلێن
• ده‌مانه‌وێت بڵین رۆشنبیران فاكته‌رێكی كاریگه‌رن بۆ گۆرانی كۆمه‌ڵگه و به‌روه بێشبردنی ، رۆشنبیران له ژێر سیسته‌می دیموكراسی و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و كراوه زیاتر ده‌توانن كاریگه‌ریان هه‌بێت ، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی داوكه‌توو و ترادیشیۆنال و سیسته‌می نادیموكراسی بێت
• -ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی به‌شداری ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن ده‌توانن جۆره هاوسه‌نگیك له نێوان التزامی سیاسیان و التزامی كۆمه‌ڵایه‌تیان به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵ رابگرن . چونكه ئه‌ركی رۆشنبیر ره‌خنه گرتنه له واقیعی دواكه‌وتوو ئه‌و واقیعه‌ی كه سه‌روه‌ری مرۆڤ ناپارێزیت و مافی پێشیل ده‌كات .
• رۆشنبیران له هه‌رێمی كوردستان گرنگه به گرووپ كار بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی بتوانن ببنه كه‌ناڵیكی كاریگه‌ر و یه‌كگرتوو له پێناو په‌رته‌واز نه‌بوونی گووتاری رۆشنبیران و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و چاره‌سه‌ركردنی كه‌مووكورتیه‌كان و بۆئه‌وه‌ی هێزێكی كاریگه‌ر بن له گۆرانكارییه‌كان.
• په‌یوه‌ندی نێوان رۆشنبیر و ده‌سه‌ڵات په‌یوه‌ندییه‌كی كارلێكه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات ئامانجی گۆرانكاری بێت ئه‌وه رۆشنبیریش ئه‌ركی خۆی راده‌په‌رێنێت و په‌یوه‌ندییه‌كی پۆزه‌تیڤ ده‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ، نه‌ك ته‌نیا له دووره‌وه ره‌خنه بگرێت له‌سیسته‌می ده‌سه‌ڵات به‌بێ به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵات ده‌توانێ رۆشنبیر له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵات نزیك بكاته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی عقڵانی گرنگی به چوونه‌كانیان بدرێت
• رۆشنبیر ده‌توانێ له ناو جه‌ماوه‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی رۆڵی خۆی ببینی ، گرنگه رۆشنبیر له‌گه‌ل ناخۆشی ئازاره‌كانی خه‌ڵك بیت ، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئازاره‌كانی خه‌لك نه‌بێ له ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی خۆی دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
• له هه‌رێمی كوردستان حزبه ئیسلامی و عقلیه‌تی توندره‌وی ئاینی كاریگه‌ریكی نیگه‌تیڤی له سه‌ر گووتاری رۆشنبیران هه‌بووه به‌تایبه‌تی رۆشنبیرانی علمانی .
• ده‌سه‌ڵات ده‌توانی له‌و بیرۆكه‌یه ده‌ربچی كه رۆشنبیر ته‌نیا وه‌كو ئامرازێك به‌كار بهێنی بۆ ئایدیۆلۆژییای سیاسی خۆی .
• ڕه‌خنه‌ی رۆشنبیران له هه‌رێمی كوردستان له ئاستێكی نزمدایه گرنگه رۆشنبیران له پرنسیپه گشتیه‌كانی ڕه‌خنه دوور نه‌كه‌ونه‌وه و رخنه‌كانیان فۆرمێكی بابه‌تیانه‌ی هه‌بێت. ، جگه له‌مه‌ره‌خنه‌ی رۆشنبیران له ده‌سه‌لات یان له ئاین یان داب نه‌ریت گرنگه له جواجێوه‌ی زانستیدا بێت ، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیرورای ده‌سه‌ڵات ده‌بێت و ده‌سه‌ڵاتیش به گومانه‌وه ناڕوانێته ره‌خنه‌كانیان.
• ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیوه پارێزگاری له رۆشنبیرانی سه‌ربه‌خۆ یان ”علمانی ” بكات به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه ده‌كه‌ونه به‌ر هێرشی فیكری توندره‌وه‌ی پیاوانی ئاینی به تایبه‌تی ” ئیسلامیزمی رادیكال“
• هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت بلێن ئه‌گه‌ر جی له هه‌رێمی كوردستان چه‌ندان كاتیكۆری جیاواز له رۆشنبیران ده‌بیندرێت ، ج سه‌ربه‌خۆ بن یان سه‌ر به حزبه سیاسیه‌كان بن یان پاریزخواز بن ئه‌گه‌ر له رووی سیاسی و ئاینی و كۆمه‌لایه‌تیشه‌وه جیاوازییان هه‌بێت ، به‌ڵام هه‌ندێ پرنسیی ئه‌خلاقی وه‌كو ( دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ، شه‌فافیه‌ت و مافی مرۆف ، نه‌هیشتی گه‌نده‌ڵی و باشتركردنی گوزه‌رانی هاوڵاتیان ) گووتاری رۆشنبیران به‌یه‌كه‌وه كۆ ده‌كاته‌وه.