
گەڕان بە دوای بەهاکانی جوانیدا لە شیعری گۆران‌دا-3-… نووسینی/ عەتا قەرەداخی
( بەشی سێیەم)
گۆران به متمانه‌و دڵنیاییه‌وه پێداگرى له‌وه ده‌كات، ژن كه هێماو لوتكه‌ى جوانیه ئه‌وى چاوه‌ڕوانی مه‌رگ ته‌نیا به ده‌ركه‌وتن و خۆنیشاندانی ده‌گێڕێته‌وه بۆ ژیان. ئه‌مه‌ش ئه‌وه نیشان ده‌دات كه ڕێگایه‌ك هه‌یه بۆ رزگاربوون له مردن یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ دواخستنی مردن كه ئه‌ویش جوانیه. جوانیش وه‌كو پێشتر ئاماژه‌مان بۆ كرد لاى گۆران دوو سه‌رچاوه‌ى هه‌یه كه ئه‌وانیش سرووشت و ئافره‌تن. گۆران له‌مه زیاتر ده‌ڕوات و ده‌ڵێت:
ئیتر رابوورد من پیر ببم، یان دڵم بمرێ
یا بلوورى شادمانیم هه‌رگیز گه‌رد بگرێ.
واته شاعیر باس له مانه‌وه‌ى هه‌تاهه‌تایی ونه‌مرى ده‌كات. ته‌نانه‌ت باسی مانه‌وه‌یه‌ك ده‌كات كه به‌هێزو به چالاكیه‌وه بمێنێته‌وه‌و هه‌رگیز نه‌گاته قۆناغی پیرى. ئه‌مه‌ش مۆتیڤ و پاڵنه‌ڕێك له پشتیه‌وه راوه‌ستاوه كه جوانیه به تایبه‌تیش جوانی ئه‌وى ژن. ئێستا ئه‌و پرسیاره سه‌رهه‌ڵده‌دات ئایا له رووى ڕاستیه‌وه ئه‌گه‌ڕێكی له‌م جۆره چاوه‌ڕوانكراوه، یان ئه‌وه‌ى شاعیر باسی ده‌كات به‌رهه‌می خه‌یال َو ئه‌ندێشه‌و نائاگاییه‌و له ڕاستیدا درووستكردنی یۆتۆپیایه‌كه؟ ئه‌وه‌ى زه‌مینه‌ش بۆ درووستكردنی ئه‌م یۆتۆپیایه فه‌راهه‌م ده‌كات جوانیه. ئه‌وه ئاشكرایه كه جوانی خۆى شتێكی نه‌مره، به‌ڵام ئه‌وى ژن كه لێره‌دا به‌رهه‌مهێنی ئه‌و جوانیه‌یه كه ئه‌وى چاوه‌ڕوانی مه‌رگ زیندوو ده‌كاته‌وه‌و ده‌یگه‌یه‌نێته ئاستێك كه باسی ئه‌وه بكات جاڕێكی تر نه پیرى لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌و نه مردن له ده‌رگاى بدات، خۆى بابه‌تێكه ملكه‌چی مردن و نه‌مانه. كه‌واته ئه‌گه‌ر جوانی ژن بتوانێت نه‌مرى به‌وى پیاو بدات، ماناى وایه ده‌شێ نه‌مرى له سه‌رچاوه‌ى مردوو یان له‌ناوچووه‌وه به‌رهه‌مبهێنرێت. لێره‌شدا ئه‌و پرسیاره‌یه خۆى ده‌سه‌پێنێت؟ ئایا شتێك هه‌یه ناوى نه‌مرى بێت؟ ئایا ئه‌وه‌ى نه‌مرى به‌رهه‌مده‌هێنێت چیه؟ ڕاسته لێره‌دا و له چوارچێوه‌ى ئه‌و ده‌قه شیعریه‌دا جوانی به‌رهه‌مهێنی نه‌مریه، به‌ڵام جوانی خۆى به‌رهه‌می سه‌رچاوه‌یه‌كی نه‌مر نیه.
ڕاسته شاعیر باسی نه‌مرى و مانه‌وه‌ى هه‌تاهه‌تایی ده‌كات و ره‌تی ده‌كاته‌وه جاڕێكی تر ئه‌و پیر ببێت، یان دڵی بمرێت. ئه‌مه‌ش بانگه‌شه‌كردنی نه‌مریه. به‌ڵام دواتر ئاشكرا ده‌بێت كه نه‌مرى لاى گۆران نه‌مرى جه‌سته‌و مانه‌وه نیه له ژیاندا، به‌ڵكو به‌ده‌ستهێنانی نه‌مریه له ڕێگاى داهێنانه‌وه. سه‌رچاوه‌و مۆتیڤى داهێنانیش لاى ئه‌م شاعیره جوانیه. سه‌رچاوه‌ى به‌رهه‌مهێنانی جوانیش سرووشت و ئافره‌ته. واته ئه‌و باسی به‌ده‌ستهێنانی گه‌وهه‌رو ماهیه‌تی نه‌مرى ده‌كات له ڕێگاى داهێنانه‌وه. ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت: ئه‌مجا ئه‌ى یار، ئه‌ى خوا.. ژنی عه‌شقم، ئه‌ى ڤینووس
ئه‌ى هه‌یكه‌لی به‌ده‌ن له عاج توالێت ئابنووس
هیچ نه‌بێ بۆ .. بۆ خاترى جاهی ئه‌پۆلۆ
مه‌لی شیعرم مه‌یدان مه‌ده بكه‌وێ له گۆ.
شاعیر له وه‌سفێكی به‌رزدا ئه‌وى یار ده‌دوێنێت، جاڕێك به خواوه‌ندى جوانی و دڵدارى ناوى ده‌بات و ده‌مێك به به‌ژن له عاج و توالێت له ته‌خته‌ى ئه‌به‌نووس درووستكراو وه‌سفی ده‌كات، كه مه‌به‌ستی له‌م جۆره وه‌سفه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌وى شاژنی عه‌شق به‌رزترین نموونه‌ى جوانیه‌و به‌و جوانیه‌ش ئه‌می له كه‌نارى مه‌رگه‌وه گێڕایه‌وه بۆ ژیان. به‌ڵام ئایا ئه‌م شێتی ژیانه‌و هه‌رچۆنێك بێت ده‌یه‌وێت بژى، یان به واتایه‌كی تر، ترس له مردن واى لێده‌كات كه په‌نا بۆ هه‌ر شتێك ببات كه به‌ژیانیه‌وه ببه‌ستێـته‌وه؟ یان له پشتی ئه‌م دوو بۆچوونه‌وه شتێكی تر هه‌یه‌و ئه‌و ده‌یه‌وێت له پێناوى ئه‌وه‌دا بژى، یان له ڕاستیدا ژیانی ئه‌و له‌وێدا به زیندوویى ده‌مێنێته‌وه؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ش به‌روونی ده‌رده‌كه‌وێت، كاتێ ئه‌وى شاعیر رووده‌كاته شاژنی عه‌شقی و ته‌نانه‌ت به‌جۆرێك لێی ده‌پارَێته‌وه‌و داواى لێده‌كات له‌به‌ر خاترى ئه‌پۆلۆى خواوه‌ندى شیعر‌و حیكمه‌ت یارمه‌تی بدات بۆ ئه‌وه‌ى تواناى شیعر به‌رهه‌مهێنانی به‌رده‌وام بێت. ئه‌و هێزێك بۆ به‌رهه‌مهێنانی شیعر دیارى ده‌كات و به مه‌لی شیعر ناوى ده‌بات كه ده‌شێ به فریشته‌ى ئیلهام ناوببرێت یان پێی بگوترێت هێزى به‌رهه‌مهێنانی شیعر. ئه‌می شاعیر یه‌ك ئامانجی روون و ئاشكراى هه‌یه‌و ژیان و زینده‌گانی و مانه‌وه‌ى ته‌نیا بۆ ئه‌و ئامانجه ده‌وێت، كه ئه‌ویش به‌رده‌وامبوونی فریشته‌ى ئیلهام به‌خشی شیعرى ئه‌وه. واته ژیان و خۆزگه‌ى مانه‌وه‌و ترس له مردن و ده‌ستگرتن به ژیانه‌وه ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه كه له به‌رهه‌مهێنانی شیعر به‌رده‌وام بێت. كاتێكیش به‌دواى جوانیدا وێله‌و ده‌یه‌وێت پێی بگات هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه كه بۆ ئه‌و جوانی به‌شێكه له‌و هێز و پاڵنه‌ره‌ى كه ده‌رگاى داهێنانی شیعرى ئه‌م به كراوه‌ى ده‌هێڵێته‌وه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت له داهێنان. بوون و مانه‌وه‌و نه‌مرى ئه‌میش ته‌نیا له داهێناندایه نه‌ك له مانه‌وه‌ى فیزكیدا و به‌رده‌وام بوون وه‌كو هه‌ر مرۆڤــێك یان هه‌ر ئه‌فریده‌بوویه‌كی تر‌ى بێ به‌رهه‌م. به مانایه‌كی تر، شاعیر تا ئه‌و كاته خۆى به زیندوو ده‌زانێت كه تواناى داهێنانی هه‌بێت. هه‌ر لێره‌شه‌وه له كاتێكدا ئه‌می شاعیر هه‌ستی به نزیكبوونه‌وه‌ی مردن كردبێت، ده‌شێ بینین یان هه‌ستكردنی ئه‌م به ئه‌وى شۆڕه‌ژنی شۆخ، ئه‌و مه‌ترسیه‌ى كه‌مكردبێته‌وه. واته ئه‌وى ژن به هه‌موو ئه‌و جوانیانه‌وه كه ئه‌می شاعیر وه‌سفی ده‌كات ئیلهامی داهێنانی پێبه‌خشی بێت ئه‌وه‌ش به گوێره‌ى ئه‌می شاعیر گێڕانه‌وه‌یه‌تی له كه‌نارى مه‌رگه‌وه بۆ ژیانی پڕ له چالاكی و جوڵه‌و به‌رهه‌م. واته لێره‌دا جوانی ئه‌وى ژن هه‌م ئیلهام به‌خشی شیعره، هه‌م ده‌شێ وه‌كو پاڵنه‌رى گێڕانه‌وه‌ى ئه‌م بۆ ژیان و بۆ ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ژیان سه‌یر بكرێت.
گۆران بێجگه له‌وه‌ى كه ئافره‌ت یان ژن به جوڵێنه‌رو مۆتیڤى درێژه‌دان به ژیان و ته‌نانه‌ت گه‌یشتن به نه‌مرى ده‌زانێت، كاتێك ده‌بێت به پاڵنه‌رى داهێنان. ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه ئه‌و داهێنان به بنه‌ماى سه‌ره‌كی ده‌زانێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی نه‌مرى، كه دیاره مه‌به‌ست له نه‌مریش مانه‌وه‌ى ناوه. دیسان نه‌ك هه‌ر ئافره‌ت ده‌چوێنێت به ڕه‌گه‌زه جوانه‌كانی سرووشت، به‌ڵكو ئافره‌ت وه‌ك هه‌ندێ له‌و ڕه‌گه‌زه جوانانه یان به‌رهه‌می ئه‌و ڕه‌گه‌زه جوانانه ده‌ناسێنێت. بۆ نیشاندانی ئه‌م پێشكه‌شكردنه، گۆران له هه‌ڵبه‌ستی” شه‌وێك له عه‌بدوڵا” ده‌ڵێت:
ئافره‌ت: چراى كۆڕى ئاهه‌نگ
له‌نجه‌ى جووڵان، مۆسیقاى ده‌نگ
یه‌كێ قژ زه‌رد، یه‌كێ چاوره‌ش
یه‌كێك لێو وه‌ك گوڵ – غونچه‌ى گه‌ش
یه‌كێك جوانی وه‌ك هه‌تاوه
تین و تیشكی له پێش چاوه
یه‌كێك مانگی شۆخ و شه‌نگه
سیحرى جوانیه‌كه‌ى بێ ده‌نگه
یه‌كێك شێوه‌ى دوان خۆشه
جوان نیه، به‌ڵام جوان پۆشه.
ئاشكرایه كه گۆران ئه‌م هه‌ڵبه‌سته‌ى له چ كات و دۆخێك‌دا نووسیووه، به‌ڵام وه‌سفی ئه‌و بۆ جوانی به‌رده‌وام له هه‌ڵكشاندایه. ئه‌وه‌ش له شێوه‌ى ئه‌و وێنه شیعریانه‌دا به‌رجه‌سته ده‌كات كه یان له لێكچوونی نێوان دوو ڕه‌گه‌ز به‌رهه‌می هێناون كه ئه‌ویش یان ئافره‌ت ده‌چوێنێت به سرووشت یان به پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێجار ئافره‌ت ده‌كاته چه‌ق و سرووشت به‌و ده‌چوێنێت. یان وێنه‌كانی گۆران له‌سه‌ر بنه‌ماى دووانه‌ى دژ یان ناكۆك یان به‌رامبه‌ر پێكدێن كه له هه‌ردوو شێوه‌كه‌شدا چ لێكچواندن، چ دووانه‌ى دژ بنه‌مان بۆ پێكهێنانی جۆرێك له هاوسه‌نگی كه ئێمه پێشتر وه‌كو هارمۆنیاى سرووشت یان ڕێكخستنی گه‌ردوون باسمان كرد.
ئاشكرایه (له عه‌بدوڵا)، جۆرێك له ئاهه‌نگ یان كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ماو گۆرانی هه‌بووه، گۆران نه‌ك هه‌ر ئه‌و كاته‌و له‌وێ به‌ڵكو له ئه‌زموونی شیعرى گۆران‌دا به‌گشتی ئافره‌ت چرا یان بزوێنه‌ر یان رۆحی كۆڕى ئاهه‌نگ و ساته خۆشه‌كانه، هه‌رچۆن بزوێنه‌رى ژیان و سه‌رچاوه‌ى ژیانه، به‌هه‌مان شێوه ئافره‌ت خۆى مۆسیقا‌و گۆرانی و ئاهه‌نگ و سه‌مایه، ئافره‌ت ئه‌و تابلۆ ره‌نگینه‌یه كه له‌سه‌ر په‌ڕه‌ى هه‌ستی گۆران تابلۆیه‌كی ره‌نگینی جوانی به‌رهه‌مێن و چێژ به‌خشه. كه‌واته لێره‌دا گۆران جۆرێك شووناس ده‌دات به ئافره‌ت كه ئه‌ویش شووناسی ژیانه به هه‌موو ڕه‌گه‌زه جوان و ناسك و هه‌ست بزوێن و رۆح وروژێنه‌كانیه‌وه. به مانایه‌كی تر ئافره‌ت سرووشتێكی ره‌نگاو ره‌نگه به جوانی دیمه‌ن و به ده‌نگی خۆش و به رووى گه‌ش و به بۆنی سه‌رسامكه‌ره‌وه. به مانایه‌كی تر ئافره‌ت هه‌ڵگرى هه‌موو خاسێته جوانه‌كانی ناو ئه‌م گه‌ردوونه‌یه‌و شان به‌شانی جوانی سرووشت سه‌رچاوه‌ى به‌رهه‌مهێنی هه‌موو چێژێكی جه‌سته‌یی و رۆحیه. هه‌روه‌ك گۆران سه‌ربارى ئه‌وه‌ى شووناسێكی گشتی ده‌دات به هه‌موو ئافره‌ت یان ڕه‌گه‌زى مێ، دیسان له‌ناو ئه‌و شووناسه گشتیه‌شدا جۆرێك له پۆلێنكارى دووه‌می ده‌كات و خاسێته تایبه‌تیه‌كانی ئافره‌ته جۆراو جۆره‌كانیش ده‌كاته بنه‌ما بۆ پۆلێنكردنیان كه هه‌ریه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كه، به‌ڵام هه‌موویان له‌ژێر ناونیشانێكی گه‌وره‌تردا كۆده‌بنه‌وه كه ئه‌ویش به‌شداریكردنی هه‌موویانه له خاسێتێكی سه‌ره‌كیدا كه جوانیه. دیاره ئه‌و جوانیه‌ش به‌شه جۆراوجۆره‌كانی جه‌سته‌ى ئافره‌ت، جوڵه‌ى ئافره‌ت، ده‌نگی ئافره‌ت و عیشوه‌و نازى ئافره‌ت و ناسكی و رووبه‌رى فراوانی رۆحیی لاى ئافره‌ت به‌رهه‌مێنێتی. بێگومان لێره‌دا كه گۆران به‌و ئاوه‌ڵناوه جوانانه وه‌سفی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی جه‌سته‌ى ئافره‌ت و ده‌نگ و زمان و ئاخاوتن و جوڵه‌و هه‌ر شتێكی تر‌ى ئافره‌ت ده‌كات، بوونی ئافره‌ت وه‌كو هه‌ر تابلۆیه‌كی جوان و قه‌شه‌نگی نێو ئه‌م سرووشته پێشكه‌ش ده‌كات. لێره‌شدا له ڕێگاى كۆمه‌ڵێك لێچواندنی ئافره‌ت و جوانیه‌كه‌یه‌وه به ڕه‌گه‌زو جوانی ڕه‌گه‌زه‌كانی سرووشت ئه‌و تابلۆ قه‌شه‌نگه چێژ به‌رهه‌مهێنه پێشكه‌ش ده‌كات.
گۆران له روانگه‌ى جوانیه‌وه پێگه‌ى ئه‌وى ئافره‌ت دیارى ده‌كات و ئه‌و به پێی پێوانه‌ى جوانی ده‌ڕوانێته ئافره‌ت و ئه‌وه‌ش واى لێده‌كات كه هه‌ندێجار ئافره‌ت له پێگه‌ى ئافره‌ت یان مرۆڤه‌وه بگوازێته‌وه بۆ پێگه‌یه‌كی به‌رزترو وه‌كو بوویه‌كی ئه‌فسوونی یان بوویه‌ك له خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌دا سه‌یرى بكات یان بیكات به ئه‌فریده‌بوویه‌كی ئه‌فسانه‌یی. له هه‌ڵبه‌ستی”ئه‌ڕۆى ئۆغر”دا گۆران رووده‌كاته ئه‌وى ئافره‌ت و به‌مجۆره ده‌یدوێنێت:
فریشته‌ى، یا په‌رى، یا حۆرى ئه‌ى شۆخی مه‌له‌ك شێوه
به‌عیشوه‌و خوو، له هاوجینسی به‌شه‌ر ناكه‌ى ئه‌ڕۆى ئۆغر.
گۆران به ته‌واوه‌تی دڵنیا نیه كه ئه‌وى ئافره‌ت كام له‌مانه‌یه: ئایا فریشته‌یه، په‌ریه یان حۆرى. ئه‌و ناتوانێت شووناسی ڕاسته‌قینه‌ى ئه‌وى ئافره‌ت لێره‌دا دیارى بكات، هۆكاره‌كه‌شی جوانی و شۆخ و شه‌نگیه‌و لێره‌شدا ئه‌وه ئاشكرا ده‌بێت كه گۆران ته‌نیا ده‌زانێت ئه‌مانه هه‌موویان جوانن به‌ڵام پێوانه‌یه‌كی دیاریكراوى نیه بۆ جیاكردنه‌وه‌ى ئه‌مانه له رووى جوانیه‌وه، بۆیه ئه‌وى ئافره‌ت به‌هه‌موویان ده‌چووێنێت. ئه‌مه‌ش له ئاستێكی تردا ئه‌وه نیشان ده‌دات كه له روانگه‌ى گۆرانه‌وه ئه‌وى ئافره‌ت جوانی هه‌موو ئه‌و هێما جوانانه‌ى له‌خۆیدا كۆكردووه‌ته‌وه‌و ناتوانرێت ته‌نیا به یه‌كێكیان دابنرێت، به‌ڵام شاعیر له شتێك دڵنیایه سه‌باره‌ت به جوانی ئه‌وى ئافره‌ت كه ئه‌ویش شۆخی مه‌له‌ك شێوه‌یه‌و به جوڵه‌و ره‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وتیدا ئاشكرایه كه له ڕه‌گه‌زى مرۆڤ جیاوازه. بێگومان جیاوازبوونه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه له مرۆڤی ئاسایی به‌رزترو باڵاتره. لێره‌دا دیار نیه ئایا گۆران مه‌به‌ستی هه‌موو ئافره‌تانه یان ئافره‌تێكی دیاریكراوه. هه‌رچه‌نده له ئاخاوتنكردنیدا له‌وه ده‌چێت ئافره‌تێكی دیاریكراو بدوێنێت، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌ماى تێڕوانینی گۆران بۆ ئافره‌ت یان ژن به گشتی ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه گۆران هه‌مان تێڕوانینی هه‌یه بۆ ئافره‌ت یان ژن به گشتی و له رووى جوانیه‌وه له‌سه‌رووى ڕه‌گه‌زى مرۆڤه‌وه دایده‌نێت و خاسێتی ئه‌فسانه‌ی پێده‌به‌خشێت.
سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه گۆران دوو سه‌رچاوه‌ى هه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنانی جوانی و هه‌ر ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌ش مۆتیفی درێژه‌دان به ژیانن لاى ئه‌و و هه‌ر ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌ش سرۆش به‌و ده‌به‌خشن بۆ ئه‌وه‌ى مه‌لی شیعرى به‌رده‌وام گۆرانی بڵێت و له‌وێشه‌وه نه‌مرى به‌ده‌ست بهێنێت. به‌ڵام هه‌ندێجار به‌ئاشكرا یه‌كێك له‌و سه‌رچاوانه ده‌كاته سه‌رچاوه‌ى یه‌كه‌م كه ئه‌ویش ئافره‌ت یان ژنه، ته‌نانه‌ت وایشی نیشان ده‌دات ئه‌گه‌ر ژن و جوانی ژن نه‌بێت ره‌نگه به‌ته‌نیا جوانی سرووشت به‌س نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى سرۆشی داهێنان به‌و ببه‌خشێت. گۆران له هه‌ڵبه‌ستی ” ژن “دا ده‌ڵێت:
ژنه كه جلیوه‌یی حوسنی به عیشق ئه‌كا په‌راز
ژنه كه قووه‌ت ئه‌خاته خه‌یاڵی ره‌قص ئه‌نگیز
ژنه مووه‌للیدى عیشق و ژنیشه عیشق نه‌واز
ژنه كه تارى روبابی حه‌یات ئه‌كا ته‌هزیز
سه‌مایی واسیعی دڵ گه‌ر له ژن بكه‌ى خاڵی
ته‌جللیاتی به‌دایع غرووب ئه‌كا دیجوور
به‌سه‌ر سه‌مایی ته‌هیدا گوشاد ئه‌كا باڵی
له كه‌وكه‌بی ئه‌مه‌لت ون ئه‌بێ ته‌به‌سوقی نوور
له كونجی خاتیره‌ما تا ژنێكی شۆخ نه‌كا
په‌رى سیفه‌ت به په‌ل و پۆى جه‌ماله‌وه جیلوه
له كوێ له سه‌تحی زه‌مینا، له سینه‌ى فه‌له‌كا
ئه‌بێته مه‌نبه‌عی شیعرم به‌دایعی دنیا؟
گۆران هه‌موو جوانی و جوڵه‌و دیمه‌ن و دیارده‌و بوویه‌كی هه‌ست بزوێن و خۆشی به‌خش ده‌به‌ستێـته‌وه به ژنه‌وه. ژن سه‌رچاوه‌ى خه‌یاڵ و خه‌یاڵبه‌خشه به‌وى پیاو. ژن سه‌رچاوه‌ى عیشقه‌و ته‌نانه هه‌ر ژنه كه ژێی كه‌مانی ژیان ده‌له‌رێنێته‌وه‌و ئاوازى جوان له ژیاندا به‌رهه‌م ده‌هێنێت. به مانایه‌كی تر ژن سه‌رچاوه‌ى یه‌كه‌م و بنچینه‌یی ژیانه و به ده‌ركردنی ژن له ژیان، ژیان مانایه‌كی نابێت و له ڕاستیشدا بوونی نامێنێت. به‌لاى گۆرانه‌وه به بێ بوونی ژن نه سرووشت و نه ڕه‌گه‌زه‌كانی سرووشت هیچ جوانیه‌كیان نیه، نه ڕۆژ رووناكی ده‌به‌خشێت، نه هیواو ئاسۆیه‌ك له ناخی مرۆڤدا ده‌مێنێت. واته ئه‌وه‌ى گۆران لێره‌دا مه‌به‌ستیه‌تی بیڵێت ئه‌وه‌یه ژن هه‌رچۆن سه‌چاوه‌ى ژیان و سه‌رچاوه‌ى خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌و ئومێد‌و هیواو رووناكی و ئاسووده‌یی و هه‌موو بوونێكی نێو ئه‌م گه‌ردوونه‌یه، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ى داهێنانی شیعر‌و مۆسیقا‌و گۆرانیه. ئه‌و پێیوایه ئه‌گه‌ر ژن بوونی نه‌بێت، به ته‌نیا جوانی شته‌كان كه مه‌به‌ستی ڕه‌گه‌زه‌كانی نێو سرووشته ناتوانن ببنه سه‌رچاوه‌ى به‌رهه‌مهێنانی شیعر. واته به بێ بوونی ژن جوانی سرووشت ناتوانێت ببێته پاڵنه‌رو مۆتیڤی داهێنان. به‌ڵێ له روانگه‌ى گۆرانه‌وه ژن بریتیه له ژیان. كه‌واته ژن سه‌رچاوه‌ى هه‌موو به‌رهه‌مهێنانێكی مرۆییه. ژن هۆكارو مۆتیڤی به‌رهه‌مهێنانی مرۆڤایه‌تی و ئازادى و به‌هامرۆییه‌كانی و هه‌موو شارستانێتی مڕۆژایه‌تیه. تا ئه‌و ئه‌ندازه‌ى كه بگوترێت ژن به‌رهه‌مهێنی مرۆڤایه‌تی و به مرۆڤبوونی ئه‌م ئه‌فریده‌بووه‌یه كه ناوى مرۆڤه‌و سه‌روه‌رى ئه‌م گه‌ردوونه‌یه‌و ده‌یه‌وێت هه‌موونهێنیه‌كانی ئاشكرا بكات و ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر هه‌موو جوڵه‌یه‌كیدا بكات و خۆى چاره‌نووسی خۆى دیارى بكات و چیتر بواڕێك بۆ هێزى میتافیزیك، یان بواڕێك بۆ هۆكاره نه‌زانراوه‌كان نه‌هێڵیته‌وه بۆ جوڵاندنی سرووشت و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و رووداو و دیاردانه‌ى كه زۆرجار سرووشت ده‌ڕوخێنن و هارمۆنیاكه‌ى تێكده‌ده‌ن و به‌وه‌ش جوانی ده‌شێوێنن.
ژن بێجگه له‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى جوانی و به‌رهه‌مهێنی چێژ‌و مۆتیڤی داهێنانه، هه‌روه‌ها هه‌ڵگرى هیواو هێماى ئاینده‌و ڕێگاى به‌ره‌و ئاسۆى ئاینده‌و مژده‌به‌خشی ئاسوده‌ییه. گۆران له‌م رووه‌وه له هه‌ڵبه‌ستی ” جیلوه‌ى شانۆ” دا ده‌ڵێت:
فیدات ئه‌بم ژنی جوان، ئه‌ى جه‌مالی سنعه‌تكار
به‌ڵێ ده‌لیلی سه‌عاده‌ت ئه‌خه‌یته پێش ئه‌نزار
به‌لاى گۆرانه‌وه هه‌ڵگرى په‌یامی ئاسووده‌یی ئاینده‌یه به‌ڵام ژنی جوان، هه‌رچه‌نده نازانرێت ئایا ئه‌و ئاسووده‌یه ئاسووده‌ییه‌كی هه‌میشه‌یه، یان ساتێكی كورت ته‌مه‌نه له ئاسووده‌یی كه به‌هۆى ئه‌وى ژنی جوانه‌وه ئه‌م پێی ده‌گات. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌مه‌ى دووه‌میان بێت واته ئاسووده‌یی كورت ته‌مه‌ن ئه‌وا له پشتی ئه‌م بۆچوونه‌وه ده‌لاله‌تی سێكسی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى تێبینی ده‌كرێت لاى گۆران ئاسووده‌یی رۆحی و جه‌سته‌یی هاوشانی یه‌كترن و لاى ئه‌و ئاسووده‌یی هه‌میشه‌یش له مانه‌وه‌و داهێنان و نه‌مرى و تێكه‌ڵاوبوون له‌گه‌ڵ به‌هاى باڵا‌و چێژى باڵاى جوانیدا به‌رهه‌م دێت.
ئاشكرایه سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی شیعر خه‌یاڵه. ئاستی به‌رزى داهێنانیش لاى گۆران په‌یوه‌سته به خه‌یاڵی قوڵ و مه‌ودا فراوانی ئه‌وه‌وه، به‌جۆرێك كۆى به‌رهه‌می شیعرى گۆران وه‌كو یه‌كه‌یه‌كی یه‌كگرتوو وه‌ها خۆى ده‌نوێنێت كه جیهانێكی یۆتۆپی بێت، جیهانێك كه به ڕه‌گه‌زه‌كانی جوانی رازێنرابێـته‌وه‌و ده‌ستێكی هونه‌رى ره‌نگین نه‌خشه‌سازى بۆ كردبێت و كۆى جیهانه‌كه‌ش وه‌كو تابلۆیه‌كی گه‌وره‌ى ره‌نگاو ره‌نگ خۆى نمایش ده‌كات. ئه‌وه‌ش له ئاستی یه‌كه‌مدا وه‌كو بنه‌ماى ده‌ق ده‌بێته ده‌لاله‌ت بۆ هه‌ڵگرتنی مه‌دلولێكی گشتی كه فره‌ێتیه به هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه، به فره ره‌نگی و فره ده‌نگی و فره سیمایی و فره روخسارى و فره بۆچوونی كه هه‌موو ئه‌مانه‌ش رایه‌ڵه‌یه‌كی به‌هێز پێكیانه‌وه ده‌به‌ستێت كه ئه‌ویش رۆح و گه‌وهه‌رى جوانیه‌و له‌ژێر كاریگه‌رى هێزى گه‌وره‌و هه‌ژمونكه‌رى جوانیدا له‌و پۆتۆپیایه‌دا هه‌موو شتێك ماناى خۆى ده‌بێت و ده‌شێ شووناسی خۆیی هه‌بێت. گۆران له وه‌سفی هه‌ڵپه‌ڕكێی ژناندا كه له ” گه‌شت له قه‌ره‌داخ”دا بینیوێتی ده‌ڵێت:
خه‌وه خه‌یاڵه؟ عه‌رده به‌هه‌شت؟
هه‌ڵپه‌ڕكێی ژنه یا هی فریشته؟
په‌لكه‌زێڕینه‌ى ئێواره‌ى به‌هار
له عه‌زره‌ت تاراى سوور كه‌وتۆته خوار.
كاتێ گۆران ئه‌م هه‌ڵپه‌ڕكێیه ده‌بینێت كه دیاره له واقیعدا ئه‌م بینینه روویداوه، به‌جۆرێك وه‌سفی ده‌كات كه ڕاسته‌خۆ رۆڵ و كاریگه‌رى به‌هێزى خه‌یاڵ له وه‌سفكردنه‌كه‌دا دیاره، به‌جۆرێك كه واینیشان ده‌دات ئه‌و هه‌ڵپه‌ڕكێیه له خه‌ون یان له خه‌یاڵ ده‌چێت. واته درووستكردنی رووداوێك له خه‌یاڵدا كه بێگومان رووداوێكه له لوتكه‌ى جوانیدا. ئه‌و بۆ ئه‌و ئاسته له جوانی هه‌ڵپه‌ڕكێ نموونه‌یه‌كی باڵاى هه‌یه كه ئه‌ویش هه‌ڵپه‌ڕكێی فریشته‌یه. ئێستا سه‌رسام ماوه‌و ده‌پرسێت ئایا ئه‌و هه‌ڵپه‌ڕكێیه هه‌ڵپه‌ڕكێ ژنه یان هی فریشته. ئه‌مه‌ش لێواندنێكه كه شێوازى ده‌ربڕینه‌كه‌ى لێكچواندنێكه له گه‌وهه‌ردا له نێوان نزم و به‌رزدا، به‌ڵام له خودى رووداوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ى لێكچواندنی پێكراوه ئه‌وه‌نده قه‌شه‌نگ و جوانه ده‌گاته ئاستی نموونه باڵاكه، واته سه‌رچاوه‌كه. جوانی ئه‌م دیمه‌نی هه‌ڵپه‌ڕكێیه كه بێگومان بووكیش له ریزى هه‌ڵپه‌ڕكێكه‌دایه كاریگه‌رى له‌سه‌ر سرووشت داده‌نێت و ته‌نانه‌ت سرووشت ده‌خاته ژێر هه‌ژموونی خۆیه‌وه‌و دیمه‌نی جوانی هه‌ڵپه‌ڕكێی ژنان و تاراى سوورى بووك سرووشت ناچار ده‌كه‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه. سه‌رئه‌نجام په‌لكه‌زێڕینه كه له دواى بارانی به‌هار ده‌رده‌كه‌وێت و بریتیه له گورزه‌یه‌ك له تیشكی ره‌نگاوره‌نگی شكاوه‌ی قه‌شه‌نگ و جوان داده‌به‌زێته خواره‌وه بۆ سه‌ر هه‌ڵپه‌ڕكێی ژنان، ئه‌گه‌رچی كاتى گه‌شته‌كه‌و ئه‌و هه‌ڵپه‌ڕكێیه‌ش وه‌رزى هاوینه. كه‌واته جوانی و كاریگه‌رى ئه‌و دیمه‌نه یۆتۆپیه‌ى كه هه‌ڵپه‌ڕكێی ژنان درووستی كردووه ته‌نانه‌ت كارى له كات و دیارده‌كانی سرووشتیش كردووه‌و گۆڕانكارى تێداكردوون. به‌هۆى جوانی و سه‌رنجڕاكێشی هه‌ڵپه‌ڕكێی ژنانه‌وه له وه‌رزى هاویندا. په‌لكه‌زێڕینه كه دواى بارانی زۆرى به‌هار ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام له‌م كاته‌دا ده‌ركه‌وتووه. كه‌واته‌جوانی ژن و كاریگه‌رى ئه‌و جوانیه ته‌نانه‌ت گۆڕانكارى له هارمۆنیاى سرووشتیشدا ده‌كات. لێره‌ودا زیاتر رۆڵی ژن وه‌كو كاركه‌رى گۆڕان درووستكه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت. له ڕاستیدا وه‌سفی ژن و وه‌سفی سرووشت لاى گۆران واده‌رده‌كه‌وێت له‌وه جوانتربن كه خۆیان هه‌ن(8).
وه‌كو پێشتریش ئاماژه‌مان بۆ كرد، بنه‌ماى سه‌ره‌كی بنیادى شیعرى گۆران په‌یوه‌ندى نێوان دووانه‌ى لێكچوو یان دووانه‌ى دژه، ئه‌مه‌ش بنه‌ماى سه‌ره‌كی جێگیرى و هارمۆنیاى سرووشت و گه‌ردوونه. گۆران سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه دووانه‌ى نێر‌و مێ، یان پیاو و ژن وه‌كو دوو پێكهێنه‌رى سه‌ره‌كی ژیان سه‌یر ده‌كات، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى وه‌كو دووانه‌ى به‌رامبه‌ر دایان ده‌نێت، به‌ڵام له‌و روانگه‌یه‌وه سه‌یرى په‌یوه‌ندى نێوانیان ده‌كات كه ته‌واوكه‌رى یه‌كترین. ده‌شێ ئه‌مه‌ش له روانگه‌ى ئه‌و بۆچوونه‌وه بێت كه پێیوایه دژ‌و ناكۆكه‌كانیش یه‌كترى ته‌واو ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌نده له رووى گه‌وهه‌رییه‌وه نێرومێ زیاتر له‌وه‌ى دژبن، به‌رامبه‌ر، یان هاوشان یان ته‌واوكه‌رى یه‌كترین. سه‌ربارى ئه‌م له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر دانانه، گۆران پیاو وه‌كو هێماى هێزو ژنیش وه‌كو هێماى جوانی-سۆز- نه‌رم و نیانی- ناسكی سه‌یر ده‌كات. له وه‌سفی ئه‌و هه‌ڵپه‌ڕكێیه‌دا كه له گه‌شتی قه‌ره‌داخدا بینیوێتی، پاش ماوه‌یه‌ك له هه‌ڵپه‌ڕینی پیاوان ده‌ڵێت:
نۆره‌ى ئافره‌ته ئه‌مجا هه‌ڵپه‌ڕێ
سا هێز ده‌ست به‌ردا، جوانی ده‌ست بگرێ.
هێز وه‌كو گوتمان مه‌به‌ست پیاوانه و جوانیش مه‌به‌ست ژنانه. لێره‌وه دیسان گۆران ژن وه‌كو جوانی پێناسه ده‌كات و له هه‌مان كاتدا ئه‌و جۆرێك له هاوشانی له نێوان (هێز/ جوانی)دا درووست ده‌كات و ئه‌وه‌ش واى لێده‌كات كه ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ڵپه‌ڕكێش یه‌كسانی له نێوان ئه‌م دوو ڕه‌گه‌زه‌دا درووست بكات. واته لێره‌دا ئه‌وه ئاشكرا ده‌بێت كه جوانی ئافره‌ت به ئه‌ندازه‌ى هێزى پیاو گه‌ریگه‌رى هه‌یه‌و ڕێگا نادات هه‌ژموونی هێزى پیاو به‌سه‌ر ئافره‌تدا باڵاده‌ست بێت. هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شمان بۆ ئاشكرا ده‌كات كه ده‌سه‌ڵات ته‌نیا له هێزدا نیه به‌ڵكو جوانیش وه‌كو سامانێكی مه‌عنه‌وى گه‌وره به‌رهه‌مهێنی ده‌سه‌ڵاته. هه‌ر لێره‌وه له‌به‌رامبه‌ر هێزى پیاودا، جوانی ژن هه‌یه كه ده‌بێته هۆى درووستكردنی جوڕێك له هاوسه‌نگی له نێوان ئه‌م دوو ڕه‌گه‌زه‌دا. گۆران نایه‌وێت به درووشمی ساده‌ى زمانی باس له هاوشانی و یه‌كسانی نێوان ژن و پیاو بكات، به‌ڵكو له‌به‌رامبه‌ر هێزى پیاودا ڕه‌گه‌زێك لاى ژن ده‌دوێنێت كه ئه‌وه‌نده توانا‌و هێزى هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر هێزى پیاو یان ڕه‌گه‌زى نێردا رایبگرێت. هه‌روه‌ك ئاشكرایه لاى گۆران په‌یوه‌ندى ده‌سه‌ڵاتی به‌رهه‌مهاتوو له هێزى پیاو، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی به‌رهه‌مهاتوو له جوانی ژن، په‌یوه‌ندى دوژمنایه‌تى و له رووى یه‌كتردا وه‌ستان نیه، به‌ڵكو هاوسه‌نگی درووستكردن و ته‌واوكردنی یه‌كتریه.
سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه جوانی ئافره‌ت زیاتر ده‌چوێنرێت به جوانی سرووشت، به‌ڵام لاى گۆران هه‌ندێجار به مرۆڤكردنی سرووشت هه‌یه. واته خاسێته‌كانی مرۆڤـــ بۆ سرووشت قه‌رز ده‌كات یان سرووشت به جوانی ئافره‌ت ده‌چوێنێت كه سه‌رچاوه‌ى ئه‌م جۆره له لێكچواندن له پێش گۆران‌دا لاى مه‌وله‌وى ئاشكرابووه. واته گوڵ و ڕه‌گه‌زه‌كانی تر‌ى سرووشتی چواندووه به جوانی یار یان ئافره‌ت. گۆران لێره‌دا خاسێتی مرۆڤــ به سرووشت ده‌به‌خشێت، كاتێ ده‌ڵێت:
سه‌رانسه‌رى چه‌م دارى ژاڵه‌یه
ئه‌و داوێن سه‌وزى سه‌رلق ئاڵه‌یه
ڕۆژ: ڕۆژى شایی، كات: به‌یانیه
ته‌بیعه‌ت مه‌ستی بزه‌ى جوانیه.
لێره‌دا لێكچواندنی سرووشت به مرۆڤـــ هه‌یه. كاتێ وه‌سفی دارى ژاڵه ده‌كات له وێنه‌یه‌كی قه‌شه‌نگدا باسی سه‌وزى داوێنی ئه‌و دره‌خته‌و ئاڵی سه‌رى ده‌كات. داوێن بۆ مرۆڤـــ ده‌بێت و زیاتریش بۆ ئافره‌ت به‌كاردێت. بۆ نموونه ده‌گوترێت داوێنی كراسه‌كه‌ى. هه‌روه‌ك ئاڵ زیاتر ئاوه‌ڵناوێكه بۆ وه‌سفی لێو و روومه‌تی ئافره‌ت به‌كار دێت، به‌ڵام لێره‌دا ئه‌م وه‌سفكردنانه دراونه‌ته پاڵ دره‌ختی ژاڵه، وه‌كو ڕه‌گه‌زێكی نێو سرووشت. هه‌روه‌ها بزه كه به ماناى زه‌رده‌خه‌نه دێت خاسێتی مرۆڤه به‌ڵام گۆران ئه‌م ئاوه‌ڵناوه به‌كار ده‌هێنێت بۆ وه‌سفی سرووشت. واته خاسێتی مرۆڤـــ ده‌دات به سرووشت به‌وه‌ى ئاوه‌ڵناوى بزه‌ى جوانی پێ ده‌به‌خشێت. هه‌روه‌ك ناوى ئه‌ندامێكی جه‌سته‌ى مرۆڤــ هه‌یه كه بزه‌ى له‌سه‌ر ده‌بێت ئه‌ویش لێوه، به‌ڵام له ده‌قه‌كه‌دا ناوى نه‌هاتووه. كه‌واته سرووشت وه‌كو مرۆڤـــ بزه‌ى جوانی له‌سه‌ر لێوێتی. كردنی مرۆڤـــ به سه‌رچاوه بۆ ئه‌وه‌ى ڕه‌گه‌زه‌كانی سرووشت به‌و بچوێندرێت ماناى ئه‌وه‌یه كه شاعیر له روانگه‌ى جوانیه‌وه سه‌یرى هه‌موو شتێك ده‌كات و كام شت جوانتر بێت لاى ئه‌و ده‌بێته سه‌رچاوه. له زۆربه‌ى وێنه‌و ده‌قه‌كانیدا سرووشت و جوانی سرووشت سه‌رچاوه‌یه‌و جوانی ئافره‌ت به‌و ده‌چونرێت، به‌ڵام لێره‌شدا جوانی ئافره‌ت ده‌كرێته سه‌رچاوه‌و سرووشت به‌و ده‌چوێنرێت، یان خاسێته‌كانی مرۆڤ ده‌درێن به سرووشت، كه ئه‌وه‌ش بریتیه له به مرۆڤكردنی سرووشت. ئه‌وه‌ش ماناى زیاتر به‌هاپێدان و به گرنگ سه‌یركردنی سرووشته بۆیه خاسێته‌كانی مرۆڤی پێده‌به‌خشرێت.
گۆران خاسێتـه‌كانی مرۆڤـــ به‌كارده‌هێنێت بۆ وه‌سفی كات، به‌ڵام كاتیش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه‌كو ڕه‌گه‌زێكی سرووشت به‌كارده‌هێنێت كه ئه‌و كاته‌ش پایزه. له هه‌ڵبه‌ستی” پایز”دا ده‌ڵێت:
پایز! پایز / بووكی پرچ زه‌رد
من مات تۆ زیز/ هه‌ردوو هاوده‌رد.
پایز یه‌كێكه له چوار وه‌زه‌كه‌ى ساڵ كه وه‌رزى پێگه‌یشتنی به‌روبووم و پاشان گه‌ڵاڕێزان و رووتبوونی داردره‌خت و دیمه‌نی سرووشته. گۆران ئه‌م وه‌رزه به بووك ناو ده‌بات، به‌ڵام بووكێكی پرچ زه‌رد. ئاشكرایه بووك ته‌نیا به‌و ئافره‌ته ده‌گوترێت كه شووده‌كات و له‌كاتی گواستنه‌وه له ماڵی باوانه‌وه بۆ ماڵی نوێ و بۆ لاى زاوا پێی ده‌گوترێت بووك كه له كورده‌واریدا بووك ده‌ڕازێنرێته‌وه‌و وه‌ك ده‌زانین پێشتر تاراى سوور ده‌درا به‌سه‌ردا بووكدا. كه‌واته گۆران خاسێتی بووك وه‌رده‌گرێت بۆ پایزو له‌برى تاراى سوور، ئه‌و به پرچ زه‌رد وه‌سفی ده‌كات كه له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ش وه‌سفێكی زۆر ورد‌و جوانه بۆ وه‌رزى پایز كه گۆران به پایز ده‌ڵێت تۆ له جوانیدا بووكیت، به‌ڵام بووكێكی پرچ زه‌رد نه‌ك سه‌رداپۆشراو به تاراى سوور. هه‌روه‌ها شاعیر لێكچوون له نێوان خۆى و پایزدا درووست ده‌كات. واته خۆى و ئه‌وى بووكی پایز وه‌كو یه‌ك نیشان ده‌دات. ئاشكرایه پایز هێمایه بۆ غه‌مگینی و بێزارى و ته‌نانه‌ت جۆرێك له بێ هیوایی و سه‌ركه‌وتنی ته‌مه‌ن. وه‌سفكردنی پایز به پرچی زه‌رده‌وه‌و به زیزى، ئاماژه بۆ ئه‌و خه‌مبارى و بێ هیواییه ده‌كات كه هاوشێوه‌یه له‌گه‌ڵ مات و مه‌لولیه‌كه‌ى ئه‌مدا. كه‌واته لێره‌دا خاسێتی مرۆڤـــ به كات، یان به وه‌رزى پایز وه‌كو به‌شێك له سرووشت ده‌به‌خشرێت، كه ئه‌ویش وه‌كو ئه‌می مرۆڤـــ خه‌مبارو بێزار‌و بێ هیوایه. له ڕاستیدا كات شتێكی بێلایه‌نه به‌ڵام كاتێ خاسێتی پایزى پێده‌درێت، ماناى وایه له ڕێگاى ئه‌و خاسێته‌وه جۆرێك له ناساندن دێته ئاراوه، كه خاسێتی بووكیشی بخرێته پاڵ، ئه‌و كاته ماناى وایه له ڕێگاى پێدانی خاسێتی مرۆییه‌وه شووناسی ڕاسته‌قینه‌ى ئه‌و كاته دیارى ده‌كرێت و ئاماژه‌ش بۆ ئه‌و ده‌لاله‌ت و مانایه ده‌كرێت كه له‌پشتی ئه‌م كاته‌وه هه‌یه.
هه‌روه‌ك له هه‌ڵبه‌ستی” هه‌ورى پایز”دا گۆران خاسێتی مرۆییبوون یان به مرۆڤكردن ده‌به‌خشێته هه‌موو سرووشت و وه‌كو مرۆڤـــ باسی ده‌كات. كاتێ ده‌ڵێت:
بگرمێنێ، ته‌پ و لم دابكا، بیكاته شه‌ست، هه‌رگیز
نه‌وه‌ستی قوڵپی گریانی، نه‌وه‌ستی هه‌وره‌كه‌ى پایز
ته‌بیعه‌ت زه‌ردو ژاكاوه، له حاڵی گیان كه‌نشتایه
نیشانه‌ى ماته‌می پایز له فرمێسكی درشتایه.
گۆران باسی باران بارین ده‌كات كه له كورده‌واریدا ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م بارانی ئه‌و ساڵه بێت پێی ده‌ڵێن بارانی په‌ڵه. له شێوه‌ى ده‌ربڕینی بنیادى زمانی ده‌قه‌كه‌دا جۆرێك له حه‌زكردن، یان په‌رۆشی بۆ بارینی ئه‌و بارانه هه‌ست پێده‌كرێت. واته واده‌رده‌كه‌وێت كه بوونی ئه‌و بارانه پێویست بێت، ئه‌گه‌رچی بارانی په‌ڵه‌بێت پاش هاوینی درێژ‌و وشك كه سه‌ره‌تاى ساڵی نوێی چاندن و وه‌شاندنه، یان ئه‌گه‌ر بارانی مه‌عنه‌وى بێت بۆ شۆردنه‌وه‌و خاوێنكردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و توخم و ڕه‌گه‌زه پیس و ناشیرین و خراپانه‌ى كه‌وتوونه‌ته سه‌ر زه‌وى و دار‌و دره‌خت و رووى جوانی ئه‌وان و سرووشتیان به‌گشتی ته‌ڵخ كردبێت. ئه‌وى قسه‌كه‌رى شیعره‌كه داواى بارینی بارانی به خورژم ده‌كات، به‌ڵام بارینی ئه‌و بارانه به قوڵپی گریان ناو ده‌بات كه گریان خاسێتێكی مرۆییه، به‌ڵام شاعیر وه‌سفی بارانی پێده‌كات، واته خاسێتی مرۆڤــــ ده‌دات به باران، یان به هه‌ور كه باران له‌وه‌وه ده‌بارێت. له باڕێكی وه‌هاشدا ئه‌گه‌ر هه‌ور بگرى ماناى وایه باران فرمێسكی هه‌وره. هه‌ڵبه‌ت پایز هێماى خه‌مبارى و دڵته‌نگیه. مرۆڤ ئه‌گه‌ر هه‌ست به دڵـه‌نگی له ئه‌ندازه به‌ده‌ر بكات، گریان ده‌بێته شێوه‌یه‌كی هه‌ڵڕشتنی ئه‌و خه‌فه‌ت و خه‌مباریه‌و كه‌مێك بارى شانی ئه‌و سووك ده‌كات. هه‌روه‌ك ئاشكرایه وه‌كو جۆرێك له خاوێنكردنه‌وه‌ى رۆح سه‌یرى گریان ده‌كرێت. كه‌واته به‌هه‌مان شێوه ره‌نگ زه‌ردى و مات و مه‌لولی پایزیش هه‌مان ئاماژه‌ى هه‌یه‌و گریان هۆكاڕێكه بۆ سووك كردنی بارى قورسی سه‌رشانی پایز. كه‌واته لێره‌دا به گشتی پایز وه‌كو مرۆڤـــ وه‌سف ده‌كرێت، یان خاسێتی مرۆیی به پایز ده‌درێت و پایز ده‌كرێت به مرۆڤـــ و وه‌كو مرۆڤیش خه‌مبار ده‌بێت. له‌م وه‌رزه‌دا سرووشت به گشتی ره‌نگ زه‌ردو شێواوه، دره‌خته‌كان پرچیان شێواوه‌و به‌رگی سه‌وزیان زه‌ردبووه. به‌گشتی ئه‌م بووه‌ى كه شاعیر وه‌كو مرۆڤـــ یان زینده‌وه‌ر وه‌سفی ده‌كات له حاڵی گیان كێشان یان مردندایه. دیاره هۆكارى ماتی پایزو گریانی به قوڵپی پایز مه‌رگی سرووشته. لێره‌وه به ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت كه گۆران سرووشت و پایز وه‌كو مرۆڤـــ وه‌سف ده‌كات و وه‌كو مرۆڤـــ له‌گه‌ڵیان ده‌دوێَت. هه‌رچۆن له لایه‌كه‌وه خاسێته جوانه‌كانی سرووشت وه‌رده‌گرێت بۆ وه‌سفكردنی جوانی مرۆڤ، گۆران به‌هه‌مان شێوه خاسێته‌كانی مرۆڤیش وه‌رده‌گرێت بۆ وه‌سفكردن یان ده‌رخستنی هه‌ندێ بار‌و دیارده‌ى سرووشت. به‌ڵام زیاتر ئه‌و خاسێتانه‌ى مرۆڤـ وه‌رده‌گرێت كه ئاماژه‌ى خه‌مبارى و بێ هیوایی و ناكارایی و مردن و كۆتایی ده‌كه‌ن. بۆ نموونه هه‌ور ده‌گرى، پایز خه‌مبارو مات و مه‌لوله، ته‌بیعه‌ت زه‌ردو ژاكاوه، پایز بووكی پرچ زه‌رده.
دیسان گۆران جوانی ڕه‌گه‌زه‌كانی سروشت ده‌چوێنێت به جوانی مرۆڤـــ. ئه‌م شوێن گۆڕینه له لێچواندندا كه جاڕێك ئافره‌ت ده‌چوێنێت به سرووشت و جاڕێك سرووشت ده‌چوێنێت به ئافره‌ت، ئه‌وه نیشان ده‌دات كه ئه‌م دوو ڕه‌گه‌زه كه هه‌ردووكیان سه‌رچاوه‌و به‌رهه‌مهێنی جوانین و هه‌ردووكیشیان سه‌رچاوه‌ى ئیلهامی شیعرى گۆرانن و شیعریش به‌لاى ئه‌وه‌وه هۆكاڕێكه بۆ هێشتنه‌وه‌ى ناوى مرۆڤـــ و به‌جۆرێك نه‌مرى پێ ده‌به‌خشێت. به گشتی ئه‌م دوو انه هاوشانن یان هاوتاو یه‌كسانن له جوانیدا و تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ى هیچ كامیان به بێ بوونی ئه‌ویتریان ئه‌و جوانیه‌ى نابێت كه پێكه‌وه هه‌یانه. گۆران له هه‌ڵبه‌ستی “دارچواله‌ى پشكووتوو”دا، دارچواله ده‌چوێنێت به بووك، واته دره‌خت له‌گه‌ڵ مرۆڤدا لێكچواندنی پێ ده‌كرێت، به‌ڵام نه‌مرۆڤێكی ئاسایی و نه مرۆڤـــ له ساتێكی ئاسایدا، به‌ڵكو ئافره‌ت و له ساتێك‌دا كه بووك بێت، كه ئه‌و ساته‌ش بۆ هه‌موو ئافره‌تێك هه‌ستیارترین ساته‌وه‌ختی ژیانه، ساتی لوتكه‌ى رازاندنه‌وه‌و جوانی و مه‌ستی و چاوه‌ڕوانی ئه‌و ئافره‌ته‌یه. گۆران له‌م هه‌ڵبه‌سته‌دا ده‌ڵێت:
ریزێك نه‌مامی دارچواله‌ى نازدار
كه ڕێك وه‌ستابوون له‌سه‌ر گیاى به‌هار
وه‌ك بولبول ئه‌ندامیان له سووراو نابوو
له‌نجه‌ى تاوتاویان بۆ چپه‌ى با بوو.
دارچواله خاسێتی بووكیان پێ ده‌درێت و وه‌كو بووك سووراو ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌نجه‌ولار ده‌كه‌ن كه ئه‌میش دیسان خاسێتی ئافره‌ته له كاتی جوڵاندندا. هه‌روه‌ها (با) له ڕێگاى خاسێت یان چالاكیه‌كی مرۆییه‌وه وه‌سف ده‌كرێت كه ئه‌ویش “چپه”یه، ئاشكرایه چپه دواندنی مرۆڤه به ده‌نگێكی نزم. ئێستا چپه وه‌سفی باى پێ ده‌كرێت و له‌نجه‌ى دارچواله بۆ چپه‌ى بایه. له‌م لێدوانه دووجه‌مسه‌ریه‌دا ئافره‌ت و سرووشت هه‌ر جاره‌و یه‌كێكیان ده‌بێته سه‌رچاوه‌و ئه‌ویتریانی پێ به‌راورد ده‌كرێت، یان لێكچواندنیان پێ ده‌كرێت. ئه‌مه‌ش وه‌كو گوتمان دیدو تێڕوانینی گۆران بۆ ئه‌م دوو ڕه‌گه‌زه‌ى به‌رهه‌مهێنی جوانی نیشان ده‌دات كه یه‌كێكیان مرۆڤه و ئه‌ویتریان سرووشته. مرۆڤـــ به‌رزترین و هوشیارترین ئه‌فریده‌بووى ناو ئه‌م گه‌ردوونه‌یه‌و ئه‌ویتریان سرووشتی جوانه واته ئه‌و سرووشته‌ى كه سه‌رچاوه‌ى بوونه یان له پێناوى مرۆڤدا درووستكراوه یان هه‌یه.
گۆران له هه‌ڵبه‌ستی “دوا سه‌رنج”دا كه به ده‌ست به‌سه‌ركراوى ئه‌و ئافره‌ته ده‌بینێت و ئه‌و بینینه ده‌بێته ئیلهامی ئه‌م شیعره‌ى، ئه‌گه‌رچی واپێده‌چێت ئافره‌ته قژزه‌رده‌كه له چاوه‌ڕوانی كه‌سێكی تردا بێت و له گۆرانی ده‌ست به كۆت و پێوه‌ند بێ ئاگابێت. گۆران له جوانی ئه‌و شۆخه هیواى ئازادبوون وه‌رده‌گرێت. كاتێك ده‌ڵێت:
پرشنگی نیگایه‌ك كه له رووى رووناك
هه‌ڵئه‌ستێ و تیژ ئه‌كشێ تا ناخی ده‌روون
كڵپه‌ى نوێ ئه‌خاته كووره‌ى عه‌شقی پاك
ده‌فرى گیان لیپ ئه‌كا خۆزگه‌ى به‌ربوون
بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم له په‌رده‌ى بیرم
نیگارێ هه‌ڵكه‌نم شێوه‌ى لێت بچێ
تا هه‌رچه‌ن گازى گرت له له‌ش زنجیرم
ئازارم سووكتر كا خه‌یاڵی كچێ.
دیسان گۆران ده‌یه‌وێت له سه‌ر په‌رده‌ى ناسكی خه‌یاڵی، وێنه‌یه‌كی ئه‌م شۆخه بكێشێ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و دیمه‌نه جوانه‌ى له‌یاد نه‌چێته‌وه، چونكه پێیوایه ئه‌و دیمه‌نه جوانه هێزێكی مه‌عنه‌وى گه‌وره‌ى پێ ده‌به‌خشێت و واى لێده‌كات له‌به‌رده‌م ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ى زینداندا به‌هێزترو دان به‌خۆدا گرتووتر بێت. كه‌واته لێره‌دا وێنه‌ى ئه‌وى ئافره‌ت له لایه‌ك هیواى رزگاربوون به ئه‌می زیندانی ده‌به‌خشێت و له لایه‌كی تریشه‌وه ده‌بێته هۆى سووككردنی ئازارى زنجیر‌و ئه‌شكه‌نجه‌ى زیندان. ئه‌مه‌ش ئه‌وه نیشان ده‌دات ئافره‌ت هه‌ر ته‌نیا سه‌رچاوه‌ى چێژ‌و مۆتیڤی داهێنان و ژیان نیه لاى گۆران، به‌ڵكو هیوابه‌خشی ژیان و ئازادیه‌و وره‌به‌خش و به‌هێزكه‌رى گیانی به‌رگرى مرۆڤه به‌رامبه‌ر به ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌و زیندان. لێره‌وه ئه‌و ده‌لاله‌ته به‌رهه‌م دێت كه ئافره‌ت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك مۆتیڤى ژیان و به‌رده‌وامی و نه‌ڕواخان و هیواى ئاینده‌یه.