Skip to Content

ئەگەر وابوو، مانای وانیە تۆ ئاوای؟!… زانا رەزاق

ئەگەر وابوو، مانای وانیە تۆ ئاوای؟!… زانا رەزاق

Closed
by حوزه‌یران 21, 2022 General

یەکەم کاتێک تۆ لەنێو حزبێک بە پلەبەندی نەچوویتە پێش بەلام بە خزم خزمێنە چوویتە پێش و بوویتە بەرپرسێکی گەورە و خاوەن پۆستی بەرز ،مانای وانیە تۆ ئاستت بەرزە ،یانی نادادپەروەری و نایەکسانی و نائازادی هەیە. بەلام کە لەنێو حزبێک پلەبەندی بە ئاست چوویتە پێش ئەوا ئاستت ڕووبەڕوو دەسەلمێت.
پێویستە حزبەکان و هەموو شوێنەکانی تریش پلەبەندی هەبێت بەپێی ئاست و لێهاتوویی پلەکان ببڕێت، دواتر ئازادی تەواو هەبێ چونکە ئازاد تەواو سودیان پێدەگەیەنێت نەک کۆیلەی زۆر یانی یەک مرۆڤی ئازاد لەبیرکردنەوە بەقەد هەزار کۆیلە زیاترسودی هەیە.

دووەم کاتێک تۆ بوویتە نووسەر دەیان کتێبت هەبوو ئەوە مانای وانیە تۆ نووسەرێکی باشی بەلکو باشی و خراپی لە ئاستی نووسینەکەدایە،هەروەها بە تەمەن زۆری نووسینیش نیە بەلکو بە مێشک و هزر و ئەزمووندارییە.

پاشانیش تۆرەکان و شتی تر لەگەل ڕووبەڕوو جیاوازترە بەتایبەت ڕووبەڕوو پرسیار لێکردنت و وەلامدانەوە.

سێیەم کاتێک تۆ لە بوارەکانی کۆمەلگا دامەزرای کەسانی تر دانەمەزران ،مانای وانیە تۆ لێهاتووتر و بەتواناتری، بەلکو ئەمە شتی ترە. چونکە نادادپەروەری و فۆڕمەکانی دامەزراندن خالانێکی سەقەتی تێدایە ، نەک بلێی سەردەمی بێت .بەلام کە دادپەروەری لە هەموو ڕوویەکی دامەزراندن هەبوو ئەوا شتێکی ترە.

چوارەم کاتێک تۆ بەهۆی خزمخزمێنە و شتی تر لە ڕاگەیاندن و میدیا کارت کرد ، زوو پلەت بەرز کرایەوە ئەوە مانای وانیە تۆ کەسێکی لێهاتوویی ، بەلکو بەدڵی ئەوان بووی نەک سودی ئەوان. بەلام کاتێک تۆ لە ڕاگەیاندن و میدیایەکی بە بنەما پیشەیی کارت کرد سزا و پاداشت هەبوو هەروەها هەمووتان ململانێتان بوو لەسەر شتی باش ئەوا بەهۆی ئەو ململانێ باشەکە چوویتە پێش ئەوا شتێکی ترە.

پێنجەم ئەگەر تۆ زۆر ووتار و نووسینت لە زۆر سایت بلاو کرایەوە کەسانی تریش هیچیان بلاو نەکرایەوە ،مانای ئەوەنیە تۆ نووسەرێکی باشی بەلکو بەهۆی هاوڕێیەتی و تەمەنی گەورەیی و شتی ترە ،بەلام ئەگەر دادپەروەری و یەکسانی و ئازادی تەواو هەبوو یانی بتوانی ڕەخنە لەوانیش بگری بۆشت بلاو بکەنەوە ئاوا شتی ترە .
هەرچەندە ڕەخنە نەک لەسودی ئەواندایە بەلکو لەسودی هەموواندایە.

پێنجەم کاتێک تۆ دکتۆرا و بڕوانامەی بەرز هەبێ خاوەن سەدان توێژینەوە بووی، مانای ئەوەنیە تۆ کەسێکی لە ئاستێکی بەرزی،لەوانەیە زۆرێکی هی خۆت نەبێ وەکو چۆن هەندێک بەرپرس پارە دەخەنە بانک تۆش ئاوا نووسینی دزیی و گەندەلی دەخەیتە هەندێک سایتەکان و شوێنی تر.

شەشەم کاتێک تۆ یانزە ووتارت هەبوو کەسانی تریش بەدەیان ووتار ،هی تۆ دووفاقی و دژبەیەکی تێدانەبوو بەلام هی ئەوان پڕ لە دووفاقی و پارادۆکس بوو، ئەوا تۆ زۆر لەوان باشتری .

یانی لای من و هەستی من دەلێ ئەوانەی نووسینی کەمیان هەیە لەوانەی زۆر لێهاتووترن کە نووسینی زۆریان هەیە جگە لە دووفاقی و پارادۆکسیش، تەنانەت هەشە پڕە لەپارادۆکس باسی پارادۆکس و نووسینی دژبەیەکی خەلکی تریش دەکا!

حەوتەم کاتێک تۆ لەهەربوارێک نووسیت و جەماوەری زۆرت هەبوو مانای وانیە تۆ بەسودی ئەوانیتر بەسود نین بەلکو تۆ بەدڵی ئەوانی یانی لەبەرەی یانی کۆیلە لەبیرکردنەوەت زۆرە و خۆت گونجاندووە ،بەلام ئەگەر خۆت لایەندار نەبووی لەنێو کۆمەلگا و ئەوان خۆیان لەگەل تۆ گونجاند ئاوا شتێکی ترە .

هەم سودی بۆ خۆت تێدایە هەمیش ئەوان بێگومان زیاتر لە دوورمەودا.

هەشتەم کاتێک تۆ لە کۆمەلگایەکی نادادپەوەر و نەیەکسان بە دەیان وسەدان خانووت هەبوو لەگەل پارەیەکی زۆر ئاوا مانای وانیە تۆ بە ئەزموون و ماندبوون و سروشتیەن دەستکەوتووە.

کەسانی تریش وەکو تۆ ئەزموونیان نیە. نەخێر بەلام کە دادپەروەری و یەکسانی هەبوو ئاوا ئەوە دەستکردنیە بەلکو سروشتیەن وایت . هەرچەندە شتی وا هەبێ ئاوا چین چین دروست نابێت.

نۆیەم کاتێک تۆ لە شوێنێک کرایتە گەورەی ئەوێ مانای وانیە تۆ کەسێکی شایستەیی بەلکو بۆ ئەوە بۆ ئەوەیە ئەو شوێنە کۆنترۆل بکەی ، یانی هەروەک چۆن تۆ بەهۆی ئەمەوە بەدەیان ژێردەستەت دەبێ ئاواش تۆش ژێردەستەیی ئەوانی سەرووی خۆتی .

بەس شتێکی سەیرە میلەتە ژێردەستەکان لەناو خۆیان پڕن لە ژێردەستەیی بەهەمان شێوەش دژی نەتەوەو وولاتانی ترن کە بۆچی ئەوانەی ژێردەستەن کراون ژێردەستی ئەوان؟

کاتێک تۆ خۆت ئاوایی و لەگەل مرۆڤەکانی کۆمەلگا وایت بۆچی لەجیاتی زۆر ڕەخنە لە هاوزمانی خۆت بگری دەچی لە دەسەلاتداری دەولەتەکە دەگریت ؟

دەیەم ئەگەر نووسەر و نووسینی زۆریان هەبوو زۆرێکی وەک یەک بوون مانای وانیە فەیلەسوفیان زۆرە بەلکو مانای وایە دزیی و چەتەیی نووسینیان زۆرە خاوەن مێشکێک یان دوو مێشکین

تێبینی ئەم خالانە و بەدەیان خالی تر هۆکارانێکی دواکەوتوویی کۆمەلگاو هەموو شوێنەکانی تری کۆمەلگان بە بوارەکانیشەوە جا بێئاگایی ئەوان وا دەزانن سودی کۆمەلگایە بەس زیانێکی گەورەی کۆمەلگایە بەداخەوەش هەر زۆرێک لەوانەن سالانێکە باسی پێشکەوتنی کۆمەلگا دەکەن و ئەوەندەی من هەستم کردبێت ئەوان پێشکەوتن بە ڕۆژ و شەوی زیاتر تێگەیشتوون نەک ئەقلی کۆمەلگا و مرۆڤەکانی بەس ئێمە زیاتر کێشەمان لە شێوازی بیرکردنەوەی سەرەڕمەکانە نەک زیاتر کۆمەلگا.

تێبینی تریش داوا لە وەزارەتی ڕۆشنبیری دەکەم لێپرسینەوەی ڕووبەڕوو لەگەل ئەو نووسەر و ڕۆشنبیرانە لەگەل خاوەن بڕوانامە بەرزەکان بکات.

Previous
Next
Kurdish