نابێت هه‌رگیز له‌یاد بکرێت، به‌ڵام چۆن؟ … هیوا ناسیح
کۆچی نه‌وشیروان مسته‌فا کۆچی سه‌رکرده‌یه‌کی ئاسایی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی کورد نییه، که‌وه‌ک روداوێکی ڕاگوزه‌ر لێی بڕوانین، به‌ڵکو ڕوداوێکی گه‌وره‌و مه‌زنه، کهرابردوی خه‌باتی شاخ و شاری، ژیانی ئاسایی، هه‌ڵسوکه‌وتی، بیری، دید و بۆچونه‌کانی ناوبراو به‌رجه‌سته‌ی کردوه.
ئه‌وه‌ی که‌کاک نه‌وشیروان له‌سه‌رکرده‌کانی تر جیاده‌کاته‌وه، زۆرشته، وه‌ک ساده‌یی بوونی، قه‌ڵه‌می به‌بڕشتی له‌بواری مێژوو و کۆمه‌ڵناسی و رۆژنامه‌گه‌رییدا، دونیابینیی، کاری زۆر و قسه‌ی که‌می، پشتكردنە ئارەزوەكانی، پۆشینی شێوازێکی زۆر ساده‌ی جلوبەرگ، نهفرۆشتنهوهی خه‌باتی ڕابردووی بهمیللهتهکهی، ژیانهههژارانهکهی، ههڵپهنهکردنی بۆ پۆست و پاره، ده‌ست و ده‌م و داوێن پاکی، کارنه‌کردنی بۆ بنه‌ماڵه‌چێتی، باوه‌ڕبوونی ته‌واو به‌خه‌باتی مه‌ده‌نی و بیری (ناتوندوتیژیی) بۆ گۆڕانکاریی، بوونی ئیراده‌یه‌کی گه‌وره‌و رابه‌رایه‌تیکردنی بزوتنه‌وه‌یه‌کی فراوان له‌کاتێکدا ته‌مه‌نی له‌سه‌روی شه‌ست ساڵهوهبوو!
گه‌ر رێزگرتنی خه‌ڵکانی به‌شمه‌ینه‌ت و هه‌ژارانی کوردستان بۆ ناوبراو نیوه‌ی له‌به‌ر مێژوو و خه‌باتی شاخی بووبێت، دڵنیام نیوه‌که‌ی تری له‌به‌ر هه‌نگاوی دووه‌می یان ده‌توانین بڵێین شۆڕشی ناو شۆڕش، واتهدروستکردنی ئۆپۆزسیۆن ساڵی ٢٠٠٦ هوهتاوهکو کۆچی دوایی بوو. مرۆڤ ده‌توانێت بێ هیچ سڵه‌مینه‌وه‌یه‌ک بڵێت کار و خه‌باتی ئه‌و و بزوتنه‌وه‌که‌ی بوونههۆیبهرزکردنهوهی ئاستی وشیاری خه‌ڵکی ئاسایی، فێرکردنییان و ئاشناکردنیان به‌چه‌مکه‌کانی مافی هاووڵاتیبوون، داهاتی نه‌ته‌وایه‌تی، ئه‌رک و مافی هاونیشتمانێتی، دادی کۆمه‌ڵایه‌تی، دیموکراسیه‌تی به‌رێوه‌بردن و کارگێڕی، ….هتد.
من دڵنیام له‌ساڵانی داهاتودا، کاتێک لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی مێژوویی و سیاسی و کۆمه‌ڵناسی له‌سه‌ر که‌سێتی ناوبراو ده‌کرێت، لهسیفهتهریزپهڕهکانی به‌به‌راورد به‌سه‌رکرده‌کانی تری کورد ده‌كۆڵرێته‌وه، وه‌ک خاکێتی و قسه‌له‌ڕوویی، کۆمه‌ڵایه‌تی بوون، توانای لهمۆبیلیزهکردنی جه‌ماوه‌ر، زمانزانیی، ره‌وانبێژیی، مێژووناسیی و هتد، زیاتر و زۆرتر که‌سایه‌تی ئه‌م مهزنهمرۆڤهدهناسرێت. ئه‌م کهسێکهلهو سه‌رکردانه‌ی رهنگهدوای په‌نجا ساڵی تر گه‌وره‌یی و بیرمهندێتی و دووربینیی بناسرێت و قه‌دری بزانرێت. نمونه‌ی ئه‌و سه‌رکردانه‌ش زۆرن له‌جیهاندا، که‌پاش ده‌یان ساڵ ئینجا خه‌ڵک و گه‌له‌که‌ی گه‌وره‌یی و گرنگی و مه‌زنییان بۆ ده‌رکه‌وتووه.
دیاره‌وه‌ک هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی تری خه‌باتی شاخ ئه‌میش بێ که‌موکوڕی و ههڵهنهبووه، خاڵی لاوازیشی هه‌بووه. به‌ڵام گه‌ر مرۆڤ راسته‌وخۆ پرسیاری ئه‌و هه‌ڵانه‌ی لێبکردبان، ناوبراو وڵامی ئاماده‌و تا ڕاده‌یه‌ک قهناعهتپێهێنهری دهدایهکهسی به‌رامبه‌ر. ده‌شێ بۆ هه‌ندێک که‌س ئه‌و وڵامهتهواو جێگه‌ی بڕوا و وڵامێکی دروست نه‌بووایه، به‌ڵام هه‌رگیزیش که‌سی پرسیارکه‌ر وه‌ک پێش وه‌رگرتنی وڵامه‌که‌ی، ئه‌و خاڵه‌ی له‌زیهنی نه‌ده‌مایه‌وه. چونکهپاساوی مه‌نتیقی و ماقوڵی هه‌بوو بۆ ئه‌و هه‌ڵانه.
قه‌ده‌ری کاک نه‌وشیروان ئه‌وه‌بوو که‌له‌سه‌رده‌مێکدا ژیا و خه‌باتی کرد، که‌هێشتا خه‌ڵکانێکی زۆر به‌رۆحی خێلگه‌رایی و نه‌ته‌وه‌په‌رستییه‌کی کوێرانه، مه‌ست و حه‌یرانن، هێشتا که‌لتوری سیاسی لای که‌می له‌باشوری کوردستان هه‌ست و سۆز و خزمایه‌تی و ناوچه‌گه‌رێتی و په‌یوه‌ندیی خوێن مۆتیڤهکانێتی. ئه‌م که‌سێک بوو سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕابردووهدوورودرێژهی له‌خه‌باتی سیاسی شاخ و شاردا، به‌ناوی (ڕه‌وایه‌تی شۆڕشگێریی) نهیدهدایهوهبهچاوی جه‌ماوه‌ردا و نهیدهکردهپاساوی هه‌ڵه و که‌موکوڕیی حوکمداریی و به‌رێوه‌بردن.
یه‌کێک له‌خه‌سڵه‌ته‌کانی تری ئه‌م سهرکردهیهئهوهبوو، که‌له‌شاخ چۆن ده‌ژیا، له‌شار و دوای راپه‌رینیش ئاوا بێ ته‌ماح و سادهدهژیا، ئه‌م نه‌ک هه‌ر وه‌ک هاورێکانی نهبووهبازرگان و به‌ڵێنده‌ر و خاوه‌ن کۆمپانیای بازرگانی، به‌ڵکو رێک پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان بووهخهباتکارێکی سه‌رسه‌ختی سیاسه‌تکردن وه‌ک بازرگانی، بنه‌ماڵه‌چێتی، سه‌رکرده‌کانی تر له‌باشور تا رۆژگار دێت ناشرین و ناشرینتر ده‌بن، به‌ڵام ئه‌م تا رۆژگار تێده‌په‌ڕی جوانتر ده‌بوو، زیاتر خه‌می داهاتووی ده‌خوارد. زیاتر له‌بیری هه‌ژاران و که‌مده‌رامه‌تاندا بوو، زیاتر نه‌خشه‌ی بۆ چاکسازی، راستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کان، بناغه‌دانان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی مه‌ده‌نی و خاوه‌ن ئابورییه‌کی به‌توانا ده‌کرد.
ئه‌و له‌ساڵانی کۆتایی ژیانیدا زیاتر ڕۆڵی بیرمه‌ندێک و رابه‌رێکی ده‌بینی تا سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسیی کلاسیکی، ئه‌و له‌وتاره‌کانیدا شتێکی ده‌گوت، که ده‌گمه‌ن له‌قسه‌و گوتاری ئه‌وانی دی‌دا به‌رگوێمان ده‌که‌وت. کاری بۆ دونیایه‌کی جوانتر ده‌کرد، هه‌ر بۆیه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو فشار و نانبڕین و تۆقاندن و ئیغراکردنهتوانی خه‌ڵکانێکی زۆر (نزیکه‌ی چاره‌کێکی باشوری کوردستان) له‌ژێر چه‌تری بزوتنه‌وه‌که‌ی و ده‌وری خۆی کۆبکاته‌وه. هه‌ر له‌خه‌ڵکانێکی ئاینی و خواپه‌رست و بگرهکۆنهئیخوانهوهتا دهگاتهکۆنهپاسۆک و شویعی و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له‌سه‌رکرده‌کانی کۆمۆنیستی کرێکاری. کهئهمهگهورهیی و به‌رچاوروونیی بهرنامهسیاسییهکهی ده‌گه‌یه‌نێت. زۆر له‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی ناوبراویان بهوهناوزهد ده‌کرد، که‌سواری شه‌پۆلی ناڕه‌زایی خه‌ڵک بووه، به‌ڵام خۆیان له‌غیابی ئه‌م و بزوتنه‌وه‌که‌یدا، چ وه‌ک تاک و چ وه‌ک حزبه‌کانیان نه‌یانتوانیوه‌و ناتوانن چاره‌کێکی ئه‌م خه‌ڵکی ناڕازی کۆبکه‌نه‌وه‌و کاریگه‌ریی دابنێن.
گه‌ر لایهنهسیاسییهکهی ناوبراو وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی مه‌یدانیش وه‌لا بنێین، ئه‌م مرۆڤهوهک نوسه‌رێکی لێهاتوو، له‌مێژووی هاوچه‌رخی سیاسیی کورد، کۆمه‌ڵناسێک ناوی هه‌ر ده‌مێنێت، چ جای ئه‌وه‌ی کهشهقڵی خۆی له‌بزوتنه‌وه‌ی دادخوازی و دیموکراسی و خه‌بات بۆ مافه‌کانی مرۆڤ داوه‌و بۆ ده‌یان ساڵی دیش کاریگه‌ری خۆی هه‌ر ده‌مێنێت.
زیاده‌ڕۆیی نییهگهر بڵیین کاک نه‌وشیروان رۆشهنبیرترین و پاکترین و لێهاتوترین سه‌رکرده‌ی باشوری کوردستان بووه، ئه‌م پیاوهسهرکردهیهکی ده‌گمه‌ن و ریزپه‌ڕ و تایبه‌تی بوو، زۆر سیفه‌تی تێدایه، که‌له هیچ سه‌رکرده‌یه‌کی تری باشوردا بوونی نه‌بووه‌و نییه. ئه‌م به‌داهێنانی نه‌ریتێکی نوێی ژیان و ره‌فتار و هه‌ڵسوکه‌وتی سه‌رکرده‌ی باوی سیاسی، توانی خۆی لهقۆزاخهی سهرکردهتهقلیدییهکانی تر جیابکاته‌وه، به‌جۆرێک مرۆڤ بێ هیچ مه‌وعید و سکرتێر و قادرمهسهرکهوتن و ریزی پاسه‌وان ده‌یتوانی سه‌ردانی بکات. نهڤییهلا و نهموچهی خانه‌نشینی هه‌بوو، له کاتێکدا مافی خۆی بوو وه‌ک تێکۆشه‌رێکی دێرین و خه‌باتکه‌رێکی دانه‌بڕاو. که‌سێک به‌بڕوا بوونێکی ته‌واو به ئێستا و داهاتووی گه‌له‌که‌ی، به‌سام و هه‌یبه‌تێکی زۆر و ویقارێکی جوانه‌وه، خۆی له‌وانی تر جیاکردبۆوه. به‌جۆرێک ئه‌م ئیتر بۆتهپێوهرێک و سیمبوڵێک بۆ پێوانی ساده‌یی و ده‌ستپاکی و رۆشه‌نبیریی بۆ پێوانه‌کردنی سه‌رکرده‌کانی تری باشور.
به‌مردنی ئه‌م، بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵکانی ناڕازی و ئۆپۆزسیۆن و به‌ره‌ی دژ به‌گه‌نده‌ڵی و تاکره‌وی و تاکحزبی رابه‌رێکی کاریزمی و بێوێنه‌یان له‌ده‌ست دا. من لام وایهههرچهندهناوبراو زۆری مابوو بیکات، به‌ڵام ئه‌و کاری مێژوویی خۆی کرد. دڵنیام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سه‌رکردانه‌ی کهلهپڕێکدا ده‌مرن یان په‌کیان ده‌که‌وێت و حزبه‌که‌یان هه‌تیو ده‌که‌وێت، کاک نه‌وشیروان زیاتر لهساڵێکهدهزانێت ده‌مرێت و کار بۆ قۆناغی دوای خۆی ده‌کات. جارێکیان پێش چه‌ند ساڵێک له‌گه‌ڵ کاک به‌هرۆز عه‌لی به‌رێوبه‌ری رادیۆی گۆڕان سه‌ردانمان کرد، له‌وێدا پێم گوت، به‌رێزتان گه‌ر ئه‌مرۆش کۆچی دوایی بکه‌ن کاری خۆتان کرد و بناغه‌یه‌کی پته‌وتان بۆ بزوتنه‌وه‌که‌تان و ئۆپۆزسیۆن دانا، کهئهمهبههیچ که‌سێکی تر ناکرا. بۆیهئهمهش تا دنیا دنیایهمایهی شانازییه بۆتان. دواتر کاک به‌هرۆزم بینییهوهگوتی: کاک نه‌وشێروان قسه‌کانی تۆی زۆر پێ خۆش بوو.
ده‌بێت ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و خه‌ڵکانی ناڕازی و هه‌واداره‌کانیان هه‌رگیز ئه‌م کۆستهگهورهیهلهیاد نه‌که‌ن، دیارهنهک به‌خۆخواردنه‌وه‌و دۆشدامان و ته‌سلیمبوون، به‌ڵکو بهلایهنهپۆزهتیڤهکهیدا، واتهبهوهی که له‌سه‌ر رێباز و به‌رنامه‌که‌ی بڕۆن، به‌قسه‌و ئامۆژگارییه‌کانی بکه‌ن، کتێب و وتاره‌کانی بخوێننه‌وه‌و گوێلێبگرن و په‌ند و وانه‌ی لێوه‌ربگرن، له‌هه‌مووی گرنگتر هه‌لوێست و هه‌ڵسوکه‌وت و ره‌وشت و ئاکاری بکهنهسهرمهشقی ژیان و خه‌باتیان. ناکرێت که‌سێک خۆی به‌رێبواری ناوبراو و هه‌ڵسوڕاوێکی بزوتنه‌وه‌که‌ی بزانێت به‌ڵام هه‌ڵگری سیفه‌ته‌کانی، یان لای که‌می چه‌ند سیفه‌تێکی ئه‌و نه‌بێت.
بۆ ئه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕ، هه‌ڵسوکه‌وت، ڕێباز و خوێندنگه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌رده‌وام بێت، به‌ڕای من پێویستهکهلهنزیک گڵکۆکه‌ی له‌گردی زهرگهتهباڵهخانهیهک ته‌رخان بکرێت و بکرێت به(په‌یمانگای کادیران) لهوێوهدید و فکر و رێبازی ناوبراو، گیانی قوربانیدان، بڕوابه‌خۆبوون، خۆنه‌ویستی له‌رێگه‌ی وتار و چاوپێکه‌وتن و کتێبهکانییهوهوهک وانهبهگهنجان بگوترێته‌وه، له‌لایه‌ن مامۆستای تایبه‌تی، که‌خۆیان هه‌ڵگری هه‌مان ئه‌و بههایانهبن که‌کاک نه‌وشیروان خاوه‌نی بووه. کادر و هه‌ڵسوڕاوان و نه‌وه‌ی نوێ فێری: ده‌ستپاکی، دیموکراتخوازی، سیاسه‌ت وه‌ک پیشه‌یه‌ک بۆ خزمه‌تکردن نه‌ک ئیمتیاز و به‌رژه‌وه‌ندی که‌سیی و بنه‌ماڵه‌یی، خاکێتی و ساده‌یی بکرێن. به‌شێکیشی کتێبخانه‌یه‌ک بێت بۆ سه‌رجه‌م کتێبه‌کانی، سیدی وتار و په‌یامه‌کانی. نامهدهستنوس و که‌لوپه‌ل و قه‌ڵه‌م و چاویلکه‌و پاکه‌تی جگه‌ره‌و چه‌رخ و شتهتایبهتهکانی.
ده‌توانرێت سود له سسیتهم و میکانیزمی پێگه‌یاندنی کادیرانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی باکوری کوردستان ببینرێت. ئاخر ئه‌وان زۆر له‌پێش باشورهوهن له‌په‌روه‌رده‌ی سیاسی ئه‌ندامانیان، تۆ سه‌یری کادران و سه‌رکرده‌و هه‌ڵسوڕاوانی ههدهپهبکهکاتێک دهبنهسهرۆکی شاره‌وانی، چۆن دهبنهنمونهی ده‌ست و ده‌م و داوێن پاکی، ئێ خۆ کاک نه‌وشیروانیش هه‌ر ئه‌مه‌ی له هه‌ڵسوڕوانی خۆیان ده‌خواست. ته‌نها به‌م جۆره‌ش ره‌وانی ناوبراو شاد ده‌بێت و رێبازه‌که‌ی بهئهمانهتهوهبهردهوامی ده‌بێت. دواجاریش دڵسۆزیی به‌رێژه‌ی پهیرهویکردنهلهرێبازی ناوبراو نه‌ک شیوه‌ن و فرمێسکرشتن.