میتا ره‌خنه … د.فوئاد ره‌شید
چه‌ند سه‌رنجێك له‌سه‌ر وتارێكی به‌ڕێز (حه‌مه مه‌نتك)
(كوشتنی ده‌ق له پێناوی لێدانی نووسه‌ردا) ناونیشانی وتارێكی نووسه‌رو مامۆستای زانكۆ كاك (حه‌مه مه‌نتك) ه ، كه له‌ڕێكه‌وتی 16/5/2017له ماڵپه‌ری ده‌نگه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ناوبراو له‌م نووسینه‌یدا به بۆچوونی خۆی – له‌چوارچێوه‌ی ره‌خنه‌ی ره‌خنه‌دا – چه‌ند سه‌رنجێكی ره‌خنه‌یی له‌باره‌ی ئه‌م سێ وتاره ره‌خنه‌ییه‌وه ده‌ربڕیوه:
– (شیعر و یاخیبوونی ساختە) ی ئارام سدیق.
– (سەردەمی نەهامەتی و پاشەکشەی شیعر لای بەڕۆژ ئاکرەیی)ی پشتیوان عەلی .
– (شاعیری پۆزەتیڤ)ی زانیار محەمەد .
هه‌ڵبه‌ته ئه‌م سێ وتاره له ژماره(3) ی گۆڤاری (شیعر) بڵاوكراونه‌ته‌وه.
هه‌ندێ له سه‌رنجه‌كانی كاك (حه‌مه مه‌نتك) له جێی خۆیدان و هه‌ندێكیشیان قسه‌ی دیكه هه‌ڵده‌گرن ،
لێره‌دا به بۆچوونی خۆم له‌م چه‌ند خاڵه‌دا ده‌یانخه‌مه روو:
1- به‌ڕێز (حه‌مه مه‌نتك) هه‌ر له په‌ره‌گرافی یه‌كه‌می نووسینه‌كه‌یدا ، به شێوه‌یه‌كی گشتگیرانه ره‌خنه‌ی (نه‌بوونی میتۆدێكی ره‌خنه‌یی دیاریكراو) له‌و وتاره ره‌خنه‌ییانه ده‌گرێت كه له سه‌ر شیعری شاعیرانی كورد نووسراون، پێیشی وایه زیاتر قسه‌یان له‌سه‌ر شاعیره‌كان كردووه ، نه‌ك ده‌قه شیعرییه‌كان، لێره‌شه‌وه وه‌ك ره‌خنه‌یه‌ك له‌م جۆره پێكه‌وه گرێدانه‌ی ده‌ق و نووسه‌ر به ره‌هایی ده‌ڵێت(( ئه‌مه‌یش له سه‌رده‌می فۆرمالیسته‌كانه‌وه باوی نه‌ماوه)).
(مه‌نتك) ده‌یتوانی ره‌خنه‌ی له چۆنیتی باسكردنی په‌یوه‌ندی نێوان (ده‌قی شیعریی و خودی شاعیر) لای ئه‌م براده‌رانه بگرتایه ، نه‌ك به ره‌هایی جه‌مسه‌ره‌كانی ئه‌م په‌یوه‌ندییه ره‌ت بكاته‌وه به‌بیانووی ئه‌وه‌ی گوایه باوی نه‌ماوه، چونكه راسته له ژێر كاریگه‌ری بزاڤی فۆرمالیستی و سه‌رهه‌ڵدانی میتۆدی بونیادگه‌ری زمانه‌وانی ، جاڕی (مه‌رگی نووسه‌ر ) دراوه، به‌ڵام هه‌ر زوو ره‌خنه‌گرێكی وه‌كو (لۆسیان گۆڵدمان) له رێی میتۆدی (بونیادگه‌ریی پێكهاتوویی) ه‌وه جارێكی دیكه په‌یوه‌ندی و كاریگه‌ریی نێوان نووسه‌رو ده‌قی دووپاتكرده‌وه. حاڵی حازریش توێژینه‌وه‌كانی بواری (ره‌خنه‌ی كه‌لتووری) ،( ره‌خنه‌ی Post-colonialism ) ، (مێژووگه‌رایی نوێ) ده‌ق له چوارچێوه سیاسی و جڤاكی و مێژوویی و كه‌لتوورییه‌كه‌ی دانابڕن . بێگومان رێباز‌و ئاراسته‌ی دیكه‌ش هه‌ن – دوور له نووسه‌ر – ته‌نها كار له‌سه‌ر بنیاتی ئیستایكی و شیعرییه‌تی ده‌ق ده‌كه‌ن.
2/ له په‌ره‌گرافی دووه‌می نووسینه‌كه‌یدا كاك(حه‌مه مه‌نتك) نووسیوێتی(( له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه منیش ده‌مه‌وێ مۆدێلێكی دیكه‌ی ره‌خنه ، كه ره‌خنه‌ی ره‌خنه‌یه بهێنمه ناو كاری توێژینه‌وه‌ی كوردییه‌وه….
من ده‌مه‌وێ به شێوه‌یه‌كی دیكه كار بكه‌م ، ئه‌ویش به‌راوردی نووسینه ره‌خنه‌یه‌كه و ده‌قه‌كان بكه‌م…. بێ ئه‌وه‌ی كارێكم به كه‌سی ره‌خنه‌گرو شاعیره‌وه هه‌بێت)) .
له ئاست ئه‌م چه‌ند دێڕه دا پێویسته بگووترێ:
• خوێنه‌رێك ئاگاداری مێژووی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی نوێی كوردی نه‌بێت و ئه‌م قسیه‌ی كاك (حه‌مه مه‌نتك) بخوێنێته‌وه كه ده‌ڵێت ((منیش ده‌مه‌وێ مۆدێلێكی دیكه‌ی ره‌خنه ، كه ره‌خنه‌ی ره‌خنه‌یه بهێنمه ناو كاری توێژینه‌وه‌ی كوردییه‌وه…)) وا تێده‌گات ره‌خنه‌ی كوردی بۆ یه‌كه‌مین جار له رێگه‌ی كاك(حه‌مه مه‌نتك) ه‌وه ئاشنای ئه‌م جۆره كارانه ده‌بێت ، به‌ڵام له راستیدا سه‌ره‌تاكانی (ره‌خنه‌ی ره‌خنه) له ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردیدا به‌ماناو مه‌به‌سته زانستییه‌كه‌ی و به‌ناوی ره‌خنه‌ی ره‌خنه‌وه بۆ سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه ، كاتێ گۆڤاری (پرۆژه) له ژماره یه‌كی ساڵی (1992)نووسینێكی كاك (رزگار ساڵح) ی له‌ژێر زاراوه‌ی (ره‌خنه‌ی ره‌خنه) دا بڵاوكرده‌وه
ساڵانی دواتریش له زانكۆكانی سه‌لاحه‌دین و به‌غداو دهۆكیش چه‌ند نامه‌یه‌كی ماسته‌رودوكتۆرا پێكه‌شكراون كه به‌مانا زانستییه‌كه‌ی سه‌ر به بواری (ره‌خنه ی ره‌خنه)ن (1)
نووسه‌ری ئه‌م وتاره‌ش 12 ساڵ به‌ر له‌ئێستا وتارێكی سه‌ربه‌خۆی به‌ناونیشانی (ره‌خنه‌ی ره‌خنه) وه بڵاوكردووه‌ته‌وه(2) دوور نییه به‌رهه‌می دیكه‌ش هه‌بێت و به‌رچاوی من نه‌كه‌وتبێت.
• هه‌ر له په‌ره‌گرافی دووه‌مدا كاك (حه‌مه مه‌نتك) باس له‌وه ده‌كات گوایه كه‌سانی پێش ئه‌م
له چوارچیًوه‌ی نووسینی ره‌خنه‌یی له‌سه‌ر وتارێكی ره‌خنه‌یی، زانستیانه كاریان نه‌كردووه و هێنده‌ی مه‌به‌ستیان لێدانی كه‌سه‌كه بووه ئه‌وه‌نده قسه‌یان له‌سه‌ر نووسینه ره‌خنه‌ییه‌كه نه‌كردووه ، بۆیه ئه‌م ( واتا حه‌مه مه‌نتك) خۆی له‌م جۆره كارانه ده‌پارێزێت و دێت ((به‌راوردی نووسینه ره‌خنه‌یه‌كه و ده‌قه‌كان)) ده‌كات ، هه‌روه‌كو خۆی ده‌ڵێت بێ ئه‌وه‌ی كارێكی ( به كه‌سی ره‌خنه‌گرو شاعیره‌وه هه‌بێت ).
سه‌ره‌تا مامۆستا (حه‌مه مه‌نتك) راست ده‌كات كه‌به‌داخه‌وه له ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردیدا ، ده‌یان وتارمان به‌رچاوده‌كه‌وێت كه زیاتر هێرشكردنه سه‌ر یه‌كترن نه‌ك ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی بن به‌مانا زانستییه‌كه‌ی ، ته‌نانه‌ت ده‌كرێ بڵێین ئه‌م جۆره وتارانه (شه‌ڕه وتارن) وله‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی بابه‌تیی دانه‌مه‌زراون.
راسته له توێژینه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی ره‌خنه دا ناكرێ به‌یه‌كجاریی ده‌ق فه‌رامۆش بكرێت، به‌ڵام گوتاری ره‌خنه‌ی ره‌خنه به‌مانا بابه‌تی و زانستییه‌كه‌ی زیاتر رووی له خودی كاره ره‌خنه‌ییه‌كانه، ئه‌گه‌ر ته‌نها له‌و چه‌مك و زاراوانه وردبینه‌وه كه له سه‌رچاوه‌كاندا بۆ كاری ره‌خنه‌ی ره‌خنه به‌كار هاتوون به ئاسانی د‌رك به‌م راستییه ده‌كه‌ین ، بۆ نموونه (شیكردنه‌وه‌ی گوتاری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ) ، (خوێندنه‌وه‌ی خوێندنه‌وه) (خوێندنه‌وه‌ی ره‌خنه) (میتا ره‌خنه Meta-Criticism) .
زۆربه‌ی پیناسه‌كانی (ره‌خنه‌ی ره‌خنه)ش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م راستییه ده‌كه‌نه‌وه.
بۆنموونه (د.نجوی الریاحی) ده‌ڵێت ره‌خنه‌ی ره‌خنه له شه‌نگست و زمان و ئامرازه شیكارییه‌كانی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ده‌كۆڵێته‌وه (3)
ته‌نانه‌ت توێژه‌ری مه‌غریبی (د. محمد الدغمومی) بیری بۆ ئه‌وه ده‌چێت كه ره‌خنه‌ی ره‌خنه خودان گوتارێكی هێنده سه‌ربه‌خۆ بێت به‌شێوه‌یه‌ك له ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی نه‌چێت(4)
كه‌واته كاری بنه‌ڕه‌تیی ره‌خنه‌ی ره‌خنه شیكردنه‌وه‌ی نووسینه ره‌خنه‌ییه‌كه‌یه ، به‌مه‌به‌ستی روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و میكانیزمه ره‌خنه‌ییه‌ی كه نووسینه ره‌خنه‌ییه‌كه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زراوه وتا چی راده‌یه‌ك بابه‌تییانه و زانستییانه ئاماده‌یی هه‌یه ، كه‌واته گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ق له یه‌كه‌مین هه‌نگاودا ، ئه‌مه به‌جێهێشتنی ئاستی سه‌ره‌كیی ره‌خنه‌ی ره‌خنه‌یه .
نووسه‌ر (حه‌مه‌مه‌نتك) له په‌ره‌گرافی چواره‌می وتاره‌كه‌یدا نووسیوێتی(( یەکێک لە بنەماکانی ڕەخنەی ئەدەبی (بە هەموو ژانرەکانییەوە) نابێت نووسینەکە بۆچوونی ڕەها و گردەبڕی تێدا بێت، چونکە ئەمە لە بڕیار دەچێت، لە ڕەخنەی ئەدەبیشدا بڕیاردان جێی نابێتەوە.))
– نووسینی ره‌خنه‌یی نابێ بۆچوونی ره‌های تێدا بێت ، ئه‌مه‌یان دروسته ، له‌زۆربه‌ی بواره‌كانی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كاندا بیر‌و بۆچوونه‌كان ڕێژه‌یین . له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له‌جێی خۆیدابوو (مه‌نتك) ره‌خنه‌ی له زمان وشێوازی بریاری ره‌خنه‌یی له وتاره‌كاندا بگرتایه ، نه‌ك به ره‌هایی بلًێیت (( لە ڕەخنەی ئەدەبیشدا بڕیاردان جێی نابێتەوە))
ئه‌مه جێی سه‌رنجه، جارێ خودی وته‌كه به‌ره‌هایی گووتراوه كه‌ئه‌مه‌ش زانستی نییه ، چونكه جۆریك له جۆره‌كانی ره‌خنه كه (ره‌خنه‌ی پێوه‌ریی = النقد المعیاری) پێده‌گووترێت باوه‌ڕی به هه‌ڵسه‌نگاندن و بڕیاری ره‌خنه‌ییه.
خۆ ئه‌گه‌ر كاك (ح مه‌نتك) پێیوابێت ئه‌مه بۆچوونێكی كۆنی ره‌خنه‌ی كلاسیكییه ، ئه‌مه‌ش وانییه ، چونكه ، توێژه‌رو میتۆدی ره‌خنه‌یی هاوچه‌رخیش هه‌یه لایه‌نی بریارو هه‌لسه‌نگاندنیان فه‌رامۆش نه‌كردووه. هه‌ر بۆ نموونه: (ئیبرامز) له فه‌رهه‌نگه شرۆڤه‌كارییه‌كه‌یدا كه پێناسه‌ی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ده‌كات سێ ئاستی بۆ دیاریده‌كات (شیكردنه‌وه‌و پۆلینكردن و هه‌ڵسه‌نگاندن) (5)
ره‌خنه‌گری ئه‌مریكی (رینیێ وێڵك1902- 1996) كه‌یه‌كێك بوو له لایه‌نگرانی ره‌خنه‌ی نوێ ،ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌ر كارێكی ره‌خنه‌یی گه‌ر خاڵیی بێت له ئاستی هه‌ڵسه‌نگاندن ئه‌وا كامڵ و سه‌ركه‌وتوو نابێت.(6)
ئه‌وه‌تا وتاره ره‌خنه‌ییه‌كه‌ی (د.محمد كه‌مال) (هۆڵده‌رلین و تێڕوانینێكی فه‌لسه‌فییانه) كه له هه‌مان ژماره‌ی گۆڤاری (شیعر)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و به‌رێز ( ح مه‌نتك) لێشی رازییه ، خاڵیی نییه له بریارو هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌خنه‌یی(بروانه لا44-45)ی گۆڤاری ناوبراو.
هه‌ڵسه‌نگاندن و بریاری ره‌خنه‌یی – نه‌ك هه‌ر بۆ ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی – به‌ڵكو له نێو گوتاری ره‌خنه‌ی ره‌خنه‌شدا ئاماده‌یی خۆی هه‌یه و هه‌ر ئه‌مه‌یشه بایه‌خ و گرنگیی ئه‌م جۆره گوتاره‌مان بۆ به‌دیار ده‌خات.
ئاماده‌بوونی ده‌ق له‌گوتاری ره‌خنه‌ی ره‌خنه‌دا:
ده‌رباره‌ی ئه‌م وته‌یه‌ی كاك (حه‌مه مه‌نتك) كه ده‌ڵێت ((من ده‌مه‌وێ به شێوه‌یه‌كی دیكه كار بكه‌م ، ئه‌ویش به‌راوردی نووسینه ره‌خنه‌یه‌كه و ده‌قه‌كان بكه‌م…. بێ ئه‌وه‌ی كارێكم به كه‌سی ره‌خنه‌گرو شاعیره‌وه هه‌بێت)) .
لێره‌دا ده‌ڵێین:
– گوتاری ره‌خنه‌ی ره‌خنه له ئاست و ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌یدا- هه‌ر وه‌كو ئاماژه‌مان پێدا- كار له‌سه‌ر (ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی )ده‌كات نه‌ك (ده‌قی ئه‌ده‌بی) به‌ڵام كاتێكیش له‌ئاستی ده‌ق كار بكات ئه‌وا له‌دوو ته‌وه‌ره‌وه قسه‌ی خۆی ده‌كات : (سیما‌و سروشتی پرۆسه‌ی داهێنانی ئه‌ده‌بی) به‌گشتی ، (ئه‌زموونی ئه‌ده‌بیی ده‌ق) ی كار له‌سه‌ر كرا‌و به‌تایبه‌تی، ئه‌مه‌ش – به پله‌ی یه‌كه‌م- له‌پێناو ده‌رخستنی چۆنێتی و چه‌ندایه‌تی ئاستی مه‌عریفی نووسینه ره‌خنه‌ییه‌كه نه‌ك ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌كه .
مه‌نتك له وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت ده‌ق و ره‌خنه‌كه به‌راورد ده‌كات ، بێ ئه‌وه‌ی كارێكی ((به كه‌سی ره‌خنه‌گرو شاعیره‌وه هه‌بێت)) .
– ناوبراو ئه‌گه‌ر وایبكردایه كارێكی باش بوو، به‌ڵام ئایا له رووی پراكتیكه‌وه وایكردووه؟؟
له هه‌لسه‌نگاندنی وتاره‌كه‌ی (ئارام سدیق) دا ئاماژه به بۆچوونیكی( ئارام) ده‌كات كه گوتوویه‌تی((یەکێك لە کێشەکانی شیعری کوردی بە درێژایی مێژووەکەی تەقدیسکردن و ستایشکردنی بووە……))
ئیدی لێره‌وه به‌رێز (ح مه‌نتك) خودی وتاره ره‌خنه‌ییه‌كه به‌جێده‌هێڵێت و ده‌چێ له كات و شوێنێكی تره‌وه ،(بۆچوونێكی پێشووتری) (ئارام) ده‌هێنێت و ره‌خنه‌بارانی ده‌كات به‌وه‌ی كه ئارام كه‌وتووه‌ته نه‌سازییه‌وه ، گوایه دوێنی َ په‌سنی شیعری كوردی كردووه‌و كه‌چی ئێستا له‌م وتاره‌ی گۆڤاری شیعردا هێرش ده‌كاته سه‌ر شیعری شاعیرانی كورد..لێره‌دا كارم به هه‌لسه‌نگاندنی بۆچوونه ره‌خنه‌ییه‌كانی كاك ئارامه‌وه نییه ((كه هه‌ندێكیان جێی ره‌خنه شن)) ، رسته‌ی سه‌ره‌كی لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه(ره‌خنه‌ی ره‌خنه) به‌م شێوه‌یه كار ناكات ، به‌ڵكو له ناوه‌وه‌ی وتاره ره‌خنه‌ییه‌كه‌وه له چۆنێتی ئاماده‌بوون و نه‌بوونی میتۆد‌و زاراوه ئه‌ده‌بی و ره‌خنه‌ییه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه و سازیی و نه‌سازیی نووسینه ره‌خنه‌ییه‌كه له ناوه‌وه‌ی خۆیه‌وه دیاری ده‌كات ، نه‌ك به‌ڵگه‌ی ده‌ره‌كی بۆ بهێنێته‌وه. .
له ئاست وتاره‌كه‌ی (پشتیوان عه‌لی) یش جگه له‌و سه‌رنجه ره‌خنه‌یه‌ی كه‌ده‌ڵێ له شیكردنه‌وه‌ی ده‌قدا نابێ ده‌سته‌واژه‌و رسته‌یه‌ك به‌ته‌نها وه‌ربگرین ، به‌ڵكوپێویسته كۆی ده‌قه‌كه له‌به‌رچاوبگرین – ئه‌مه‌ش سه‌رنجێكی دروسته- له‌م سه‌رنجه بترازێت ئیدی نووسینه ره‌خنه‌ییه‌كه‌ی به‌لاوه ناوه‌وه یه‌خه‌ی ره‌خنه‌گری گرتووه به‌وه‌ی كه ، قسه‌ی خه‌ڵكی تر دووباره‌ده‌كاته‌وه‌و ئه‌وه‌ی له شاعیرانی تری داوا كردووه كه رابردوو جێبهێڵن ، كه‌چی خۆیشی نه‌یتوانیوه وابكات وله شیعری خۆیشیدا گه‌راوه‌ته‌وه رابردوو…!! به‌راستی ئه‌مه میتۆدی ره‌خنه‌ی ره‌خنه نییه ، چونكه راسته‌وخۆ سه‌نگه‌ری له ره‌خنه‌گر گرتووه نه‌ك له گوتاری ره‌خنه‌یی.
قسه‌كانی له ئاست وتاره‌كه‌ی (زانیار محمد) یش پتر تۆمه‌تباركردنه به‌وه‌ی كه ته‌نها مه‌به‌ستی لێدانی شاعیره‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆمه‌ڵێ چه‌مكی هێناوه‌و هه‌وڵی گونجاندنی داوه ..!!) (*
له‌راستیدا زمان و شێوازی كاركردنی به‌ڕێز كاك (حه‌مه مه‌نتك) له‌م وتاره‌یدا نه ده‌چێته خانه‌ی ره‌خنه‌ی ره‌خنه‌وه –به‌ماناو چه‌مكه زانستییه‌كه‌ی – نه (سه‌رخستنی میتۆدی ره‌خنه‌ی ره‌خنه )ش به‌م شێوه‌یه دیًته دی . (مه‌نتك)زیاتر سه‌نگه‌ری له ره‌خنه‌گره‌كان گرتووه ، كه‌چی ده‌بوو سه‌رقاڵی شیكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌و میتا جه‌سته‌ی وتاره‌كان بوایه….ئه‌گه‌رناوبراو ئه‌و سێ نووسه‌ره ( ئارام و پشتیوان و زانیار ) له وتاره‌كانیاندا به لێدانی شاعیر تاوانباریان ده‌كات ، ئه‌وا خۆیشی- به‌شێوه‌یه‌كی تر – كه‌وتووه‌ته هه‌مان كێشه‌وه‌و له‌ئاستی تاكه‌كه‌سیی و خودییدا ، مژیلی لێدانی ره‌خنه‌گر بووه ،. ئه‌مه له‌كاتێكدا له سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا بریاری دابوو ((كاری به‌سه‌ر كه‌سی ره‌خنه‌گره‌وه نه‌بێت)) .
هه‌روه‌ك چۆن له بواری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییدا ده‌گووترێ، هه‌مووجۆره قسه‌كردن و نووسینێك له‌سه‌ر ده‌قی ئه‌ده‌بی به ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ناژمێردرێت به‌ماناو مه‌به‌سته زانستی و بابه‌تییه‌كه‌ی ، ئاوه‌هاش لێره‌دا به پێویستی ده‌زانین بڵێین هه‌موو جۆره قسه‌كردنێكیش له‌سه‌ر نووسینێكی ره‌خنه‌یی به ره‌خنه‌ی ره‌خنه دانانرێت، چونكه گوتاری ره‌خنه‌ی ره‌خنه‌ش وه‌كو كایه‌یه‌كی مه‌عریفی زمان و بنه‌ما و ستراتیژییه‌تی خۆی هه‌یه.
په‌راوێزه‌كـــــــــــــــــــــــان:
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(1) سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌سه‌ندنی چه‌مكی ره‌خنه‌ی ره‌خنه له رۆشنبیریی كوردییدا پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه .
(2) بڕوانه كتێبی (ناسنامه‌ی ده‌ق) فوئاد ره‌شید ، له‌بڵاوكراوه‌كانی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد – كه‌ركووك، 2005،ل89-97.
(3) گۆڤاری (عالم الفكر) ژ(1)2009، ل 33.
(4) گۆڤاری (الاقلام) ژ(6) 1990، نقد النقد : مدخل ابسنیمولوجی، ل 50.
(5) گۆڤاری (الپقافه الاجنبیه) ژ (3)1987، م.ه.ابرامز : المدارس الحدیپه فی معجم المصگلحات الادبیه:ت د.عبدالله الدباغ.
(6) مفاهیم نقدیه ، رینیه ویلك،ت: محمد عصفور ، 1987، لا 440.
( *) لێره‌دا من به‌رگری له م سێ وتاره‌ی ئه‌م نووسه‌رانه ناكه‌م ، چونكه له‌رووی زمان و هۆشمه‌ندیی ره‌خنه‌ییه‌وه كێماسییه‌كی مه‌عریفی پێوه دیاره ، ، ئه‌وه‌نده هه‌یه ئه‌م وتاره‌ی من ته‌رخانكراوه بۆ روونكردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی ئاماده‌بوونی چه‌مكی ره‌خنه‌ی ره‌خنه له وتاره‌كه‌ی به‌ڕێز محه‌مه‌د مه‌نتك.
د.فوئاد ره‌شید-7/6/2017