دیدار، ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی وه‌رگێڕان و گرفته‌كانی له گه‌ڵ وه‌رگێڕ كه‌ریم په‌ڕه‌نگ
كه‌ریم په‌ڕه‌نگ:
وه‌رگێڕان نووسینه‌وه‌ی ده‌قێكی نوێیه به زمانێكی تر
له ئێستاداو له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له دونیای ئه‌ده‌بیدا شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی وه‌رگێڕانی به‌رهه‌مه بیانیه‌كان به‌دی ده‌كرێت، كه ئه‌م به‌رهه‌مانه هه‌یانه له زمانی یه‌كه‌مه‌وه‌و هه‌یانه له دووه‌م‌و سێیه‌مه‌وه وه‌رده‌گێردرێن، به‌بێئه‌وه‌ی به‌دونیای ڕه‌خنه‌یداو به بێ هیچ فلته‌رێكی ئه‌كادیمیدا تێپه‌ڕببن، بۆ زیاتر قسه‌كردن ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته به پێویستمان زانی ئه‌م دیداره، ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی وه‌رگێڕان و گرفته‌كانی له هه‌رێمی كوردستان، له گه‌ڵ وه‌رگێڕی به‌توانا (كه‌ریم په‌ڕه‌نگ)دا ساز بده‌ین،
سازدانی: شاخه‌وان سدیق
پ/ هه‌میشه ده‌وترێت وه‌رگێڕان نووسینه‌وه‌ی ده‌قێكی نوێیه له لایه‌ن كه‌سی وه‌رگێڕه‌وه، ئێوه چۆن له‌مه ده‌ڕوانن؟ پێتان وایه وه‌رگێڕان ده‌توانێت ڕۆحی زیندووی تێكسته‌كان بگوازێته‌وه؟
وه/ هه‌وڵ ده‌ده‌م وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ت به پێچه‌به‌ده‌وه‌رانێك بده‌مه‌وه و دواییتر ڕاسته‌وخۆتر بۆ پرسیاره‌كه‌ت بگه‌ڕێمه‌وه. له ڕاستیدا ئه‌مه یه‌ك پرسیار نییه، به‌ڵكو دوو پرسیاری تا ڕاده‌یه‌ك له یه‌كتر جیاوازن. حه‌ز ده‌كه‌م به پێناسه‌یه‌كی ساده‌ی وه‌رگێڕان ده‌ست پێ بكه‌م: گواستنه‌وه‌ی ده‌قێك له زمانی سه‌رچاوه‌وه، واته ئه‌و زمانی لێیه‌وه وه‌رده‌گێڕین، بۆ زمانی مه‌به‌ست، واته ئه‌و زمانه‌ی بۆی وه‌رده‌گێڕین كه من باسی وه‌رگێڕان ده‌كه‌م به ئاستی یه‌كه‌م مه‌به‌ستم وه‌رگێڕانی ده‌قه، واته ده‌قی نووسراو له زمانێكه‌وه بۆ زمانێكی تر به نووسین، واته من مه‌به‌ستم وه‌رگێڕانی ده‌قه، به پله‌ی یه‌كه‌میش وه‌رگێڕانی ده‌قی ئه‌ده‌بییه، چونكه من وه‌رگێڕانی ئه‌ده‌بی له وه‌رگێڕانی پزیشكی و زانستی جودا ده‌كه‌مه‌وه، دواییتر ئه‌م مه‌به‌سته‌م باشتر ڕوون ده‌كه‌مه‌وه.
وه‌رگێڕ ده‌قێك له كۆدی زمانێكه‌وه كه ده‌بێت باش شاره‌زای بێت بۆ كۆدی زمانێكی تر كه ده‌بێت زۆر باش شاره‌زای بێت وه‌رده‌گێڕێت، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌رگێڕ ده‌قێكی ئاماده‌ی له به‌رده‌ستدایه ده‌قێكی نوێ ده‌خوڵقێنێت و ده‌قێكی هه‌تا ئه‌و كاته له‌ئارادانه‌بوو به زمانی مه‌به‌ست به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ده‌توانێن به زمانێكی ساده بڵێین، وه‌رگێڕ داهێنه‌ری ده‌قه وه‌رگێڕدراوه‌كه‌یه. وه‌كو چۆن داهێنان به‌هره و سه‌لیقه و كارامه‌یی و ده‌ستڕه‌نگینیی و ڕۆشنبیرییه، به هه‌مان شێوه ده‌بێت ئه‌م ئه‌دگارانه له كه‌سایه‌تی وه‌رگێڕدا هه‌بن. وه‌رگێڕان ته‌نیا پردی نێوان دوو زمان نییه، به‌ڵكو پردی نێوان دوو كه‌لتووریشه. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به زانینی زمانه‌وه هه‌بێت ئه‌وه به‌س نییه وه‌رگێڕ دوو زمان باش بزانێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه پێوه‌ری وه‌رگێڕان بێت هه‌ر كه‌سێك دوو زمان بزانێت ده‌توانێت ببێته وه‌رگێڕ. وه‌رگێڕ ده‌بێت شاره‌زای تێكڕای دوو زمانه‌كه بێت، هه‌ر له وشه‌سازیی و ڕسته‌سازیی و ئیدیۆمه‌وه هه‌تا گه‌مه‌كانی تری زمان. ده‌بێ ئامانجی هه‌موو وه‌رگێڕانێك به ڕه‌چاوكردنی هه‌موو هه‌ل و مه‌رجه جیاوازه‌كان گواستنه‌وه‌ی گوته‌ی زمانی سه‌رچاوه بۆ زمانی مه‌به‌ست به بێ له ده‌ستدانی مانا بێت. ئامانجی وه‌رگێڕانی باش هێنانه‌ئاراوه‌ی هاوسه‌نگییه‌كه له نێوان په‌یامی ده‌قی سه‌رچاوه و مانای ده‌قی زمانی مه‌به‌ست، واته فه‌راهه‌مكردنی ئه‌وه‌ی، كه وه‌رگێڕان له كه‌لتووری زمانی مه‌به‌ستدا هه‌مان په‌یام به وه‌رگره‌كانی بگه‌یه‌نێت، وه‌كو ئه‌و په‌یامه‌ی ده‌قی كه‌لتووری سه‌رچاوه نه وه‌رگره‌كانی ده‌گه‌یه‌نێت. بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رگێڕ به‌م ئامانجه بگات، ده‌بێ له وه‌رگێڕاندا مه‌رجه‌كانی ناوكۆیی، ڕێزمانی زمانی مه‌به‌ست، شێوه‌ی گوزارشت، شێواز، ئیدیۆم و گه‌مه‌كانی تری نووسین ڕه‌چاو بكات، كه هه‌ندێ جار كاریگه‌ریی سنوورداركه‌ریان بۆ سه‌ر وه‌رگێڕ و وه‌رگێڕانه‌كه هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌نجامگیریی ئه‌م قسانه‌ی سه‌ره‌وه بكه‌ین له ناوكۆدا ده‌مه‌وێت بڵێم وه‌رگێڕان نووسینه‌وه‌ی ده‌قێكی نوێیه به زمانێكی تر كه كۆده‌كانی له گه‌ڵ زمانی سه‌رچاوه جیاوازه. واته ئه‌مه له‌به‌ر گرتنه‌وه و نووسینه‌وه‌ی ده‌قێك نییه به‌ڵكو خوڵقاندنی ده‌قێكه كه ته‌نیا سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌قێكی تره كه به زمانێكی تر نووسراوه. وه‌رگێڕ كه ده‌قێك وه‌رده‌گێڕێت به ڕێزمانی زمانی سه‌رچاوه وه‌ری ناگێڕێت، به‌ڵكو به ڕێزمانی زمانی مه‌به‌ست، وه‌رگێڕ گه‌مه له زمانی سه‌رچاوه‌دا ناكات، به‌ڵكو له ده‌قی مه‌به‌ستدا، وه‌رگێڕ ده‌قی سه‌رچاوه داناڕێژێته‌وه، به‌ڵكو ده‌قێكی نوێ به زمانێكی تر داده‌هێنێت ڕێك ده‌توانین به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌ت یه‌كسان بكه‌ین به‌وه‌ی جیاوازیی له نێوان وه‌رگێڕانی باش و وه‌رگێڕانی خراپ‌دا چییه؟
من له‌و بڕوایه‌دام هه‌موو وه‌رگێڕێك كه بڕیار ده‌دات ده‌قێك له زمانێكه‌وه بۆ زمانێكی تر وه‌ربگێڕێت، مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه ڕوحی ده‌قێك له زمانی سه‌رچاوه‌وه بۆ زمانی مه‌به‌ست وه‌ربگێڕێت، به‌ڵام ئیتر ئایا مه‌به‌سته‌كه‌ی ده‌پێكێت و به ئامانج ده‌گات پرسیاره‌كه لێره‌دایه. ئه‌و كه‌ره‌ستانه چین له به‌رده‌ستی وه‌رگێڕدان؟ زانینی زمانی سه‌رچاوه، زانینی زمانی مه‌به‌ست، زاڵبوونی به سه‌ر هه‌ل و مه‌رجه‌كانی داڕشتن و كۆده‌كاندا. هاوسه‌نگیی له نێوان ده‌قی سه‌رچاوه و ده‌قی مه‌به‌ستدا گرنگترین خاڵن كه وه‌رگێڕ ده‌بێ ڕه‌چاوی بكات، هاوسه‌نگیی به مانای یه‌كسانیی نایه‌ت، یه‌كسانیی له وه‌رگێڕاندا مه‌حاڵه، وه‌رگێڕ له باشترین حاڵه‌تدا ته‌نیا ده‌توانێ ده‌قێك بنووسێت هه‌تا بكرێت له ده‌قی سه‌رچاوه‌وه نزیك بێت، ده‌مه‌وێ بڵێم وشه و ڕسته و ده‌سته‌واژه‌وه وه‌رناگێڕدرێت به‌ڵكو ده‌ق وه‌كو سه‌رجه‌م وه‌رده‌گێڕدرێت.
وه‌رگێڕان كاتێك ده‌توانێت ڕۆحی زیندووی ده‌قێك بگوازێته‌وه:
١ ده‌ستپاكیی گواستنه‌وه‌ی ده‌قی سه‌رچاوه بۆ ده‌قی مه‌به‌ست، به پێی ئه‌وه‌ی وه‌رگێڕانه‌كه تا چ ئاستێك توانیویه‌تی مانای ده‌قی سه‌رچاوه بگوێزێته‌وه، هه‌تا بكرێت به بێ زیادكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌قه‌كه.
٢ ڕوونیی – ئه‌و ئاسته دیاری ده‌كات، كه وه‌رگێڕان بۆ زمانی مه‌به‌ست چه‌ند بۆ سه‌ر وه‌رگری زمانی مه‌به‌ست له ڕێی ده‌قه وه‌رگێڕدراوه‌كه‌وه كاریگه‌ر بووه، ئایا ده‌قه وه‌رگێڕدراوه‌كه ده‌توانێت هه‌مان كارگه‌ریی به سه‌ر وه‌رگری ده‌قی مه‌به‌سته‌وه هه‌بێت وه‌كو به سه‌ر وه‌رگری ده‌قی سه‌رچاوه‌وه هه‌یبووه، یان ئایا ئه‌گه‌ر ده‌قه‌كه به زمانی مه‌به‌ست بنووسرابایه هه‌مان كاریگه‌ریی به سه‌ر وه‌رگره‌كه‌وه ده‌بوو، ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ش خاڵێكی تره بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی وه‌رگێڕان خوڵقاندنی ده‌قێكی نوێیه.
٣ ئایا ده‌قه وه‌رگێڕدراوه‌كه ده‌توانێت جێ به ده‌قه ئه‌سڵییه‌كه له‌ق بكات. ئایا ده‌قی وه‌رگێڕدراو ده‌توانێت قه‌ناعه‌ت به‌و كه‌سانه بكات كه به زمانی تر ده‌قه ئه‌سڵییه‌كه ده‌خوێننه‌وه، ده‌قه ئه‌سڵییه‌كه‌یان پێویست نه‌مێنێت و ده‌قه وه‌رگێڕدراوه‌كه‌ی له جێ دابنێن؟ ئه‌گه‌ر دوای به‌راورد خوێنه‌ره‌كه توانی متمانه به ده‌قه وه‌رگێڕدراوه‌كه بكات، ئه‌وا وه‌رگێڕ ده‌توانێت زۆر ئاسووده بێت
پ/ ئێستا له كوردستان پرۆسه‌ی وه‌رگێڕان له زمانی دووه‌م و سێیه‌مه‌وه ده‌كرێت، پێتان وایه ئه‌م جۆره وه‌رگێڕانه وه‌رگێڕانی زیندوبێت، ئایا تا چه‌ند ده‌قه‌كه جوانیی خۆی ده‌پارێزێت له‌م جۆره وه‌رگێڕانانه‌دا.
من له‌و بڕوایه‌دام كه تۆ باسی زمانی دووه‌م و سێیه‌م ده‌كه‌ی زیاتر مه‌به‌ستت زمانی عه‌ره‌بی و فارسی بێت. چونكه باوه‌ڕ ناكه‌م كێشه‌یه‌كی گه‌وره بێت، ئه‌گه‌ر ده‌قێك له زمانی فه‌ره‌نسییه‌وه كرابێته ئینگلیزیی و له زمانی ئینگلیزییه‌وه بكرێته كوردی. ئه‌گه‌رچی خۆم تێبینییه‌كی زۆرم له باره‌ی وه‌رگێڕانه‌وه له زمانی دووه‌م و سێیه‌مه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌رچی وه‌رگێڕ ده‌ق له كۆدی زمانێكه‌وه بۆ كۆدی زمانێكی تر وه‌رده‌گێڕێت. ئه‌گه‌رچی وه‌رگێڕ ده‌ق له زمانێكه‌وه بۆ زمانێكی تر وه‌رده‌گێڕێت، به‌ڵام زمان خۆی هه‌ڵگری نه‌ك ته‌نیا ڕێنماییه‌كانی زمانه به‌ڵكو به‌شێكی زمان كه‌لتووریشه. گۆران له شێعری “ده‌روێش عه‌بوڵڵا”دا ده‌ڵێ: “وه‌كو عه‌كسی قه‌مه‌ر وایه له ناو حه‌وزێكی لێخندا”، من وه‌رگێڕان له زمانی دووه‌م و سێیه‌مه‌وه به‌و عه‌كسی قه‌مه‌ره ده‌بینم له ناو حه‌وخێكی لێخندا.له لایه‌كی تره‌وه، بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی وه‌كو نه‌ته‌وه‌كه‌ی ئێمه كه كتێبخانه‌یه‌كی هه‌تا بڵێی هه‌ژارمان هه‌یه و وه‌رگێڕمان له زمانه جیاوازه‌كانه‌وه كه‌مه یان بۆ هه‌ندێ زمان وه‌رگێڕمان نییه چارمان چییه ئه‌گه‌ر وه‌رگێڕه‌كان له زمانی دووه‌م و سێیه‌مه‌وه وه‌رگێڕان نه‌كه‌ن؟ چه‌ند وه‌رگێڕمان هه‌یه یۆنانی بزانن و “زۆربا” و ڕٶمانه‌كانی تری كازانزاكیمان بۆ وه‌ربگێڕن؟ چه‌ند وه‌رگێڕمان هه‌یه ڕووسی بزانن و تۆڵستۆی و دۆسته‌یه‌ڤسكی و پوشكین و چێخه‌ف و ئولیتسكایامان بۆ وه‌ربگێڕن، چه‌ند ئیسپانیزانمان هه‌یه لۆركا و ماركیز و زافۆن و مێندۆزامان بۆ وه‌ربگێڕن. له ئێستادا ئه‌م وه‌رگێڕانانه له زمانی دووه‌م و سێیه‌وه بۆ زمانی كوردی تاقه ده‌لاقه‌یه‌كن به سه‌ر به‌شێكی ئه‌دبێ جیهانیدا بڕوانێت. به‌ڵام لێره‌دا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا تینووێتی خوێنه‌ری كورد به‌و وه‌گێڕانانه ده‌شكێن؟ ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌رگێڕمان نه‌بێت ژاپۆنی بزانێت، دوو بژارده‌مان له به‌رده‌مدایه: یان ده‌بێ ڕۆمانه‌كانی هاروكی موراكامی نه‌خوێنینه‌وه، یان به ناچاریی له زمانێكی تره‌وه وه‌ری بگێڕین كه زمانی یه‌كه‌م نییه. ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوان بووینایه كه‌سێك له زمانی یه‌كه‌مه‌وه هه‌ندێ به‌رهه‌ممان بۆ وه‌ربگێرێت ڕه‌نگ بوایه ئێمه له ژیانماندا ئه‌و به‌رهه‌مانه به كوردی نه‌خوێنینه‌وه.
به‌ڵام هه‌ندێ شتیش هه‌ن مایه‌ی سه‌رسووڕمان و نیگه‌رانین، وه‌رگێڕیك كه هۆڵه‌ندی ده‌زانێت، وه‌كو ئه‌ده‌بی هۆڵه‌ندی زۆر هه‌ژار بێت، ده‌چێت ڕۆمانێكی سویدی كه بۆ هۆڵه‌ندی وه‌رگێڕداوه بۆ كوردی وه‌رده‌گێڕێت. هه‌رگیز هێنده‌ی ئێستا كوردی باشوور له هه‌نده‌ران و وڵاته جیاوازه‌كان نه‌ژیاون، زمانی جیاواز فێر بوون، به‌ڵام ئه‌مه له بواری وه‌رگێڕاندا ڕه‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه.ڕٶمانی “دۆستایه‌تییه مه‌ترسیداره‌كان”ی هاروكی موراكامی له زمانی ژاپۆنییه‌وه بۆ ئینگلیزی وه‌رگێڕدرابوو. پاشان له ئینگلزییه‌وه كرا به ئه‌ڵمانی. هه‌ر زوو ڕه‌خنه‌گر و ژاۆنناس و موراكامیناسه‌كان كه‌وتنه هه‌را و وتیان كۆمه‌ڵگای ژاپۆنی كۆمه‌ڵگایه‌كی كۆنزه‌رڤاتیڤه و خه‌ڵكی ژاپۆن به‌و جۆره‌ی ڕۆمانه‌كه بازاڕیی نییه، پاشان ڕاسه‌وخۆ له زمانی ژاپۆنییه‌وه بۆ ئه‌ڵمانی وه‌رگێڕدرا، به ڕاستی ڕۆمانه‌كه به‌و زمانه نه‌نووسراوه و ده‌قه ئینگلزییه‌كه زۆر له‌گه‌ڵ كه‌لتووری ئه‌مه‌ریكیدا گونجێنراوه. هه‌موو وه‌رگێڕانێك كه‌مێك له جه‌وهه‌ره ئه‌سڵییه‌كه دوور ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش له زمانێكی تر و له كه‌لتوورێكی تر وه‌ری بگێڕین دوو هه‌نگاو له زمانه ئه‌سڵییه‌كه دوور ده‌كه‌وینه‌وه.
پ/ ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌كیانه چین كه ده‌بێت له كه‌سی وه‌رگێڕدا هه‌بن، ئایا زانینی زمانێك به‌ته‌نها ده‌توانێ وا له مرۆڤ بكات توانای وه‌رگێڕانی تێكسته‌كانی هه‌بێت، وه‌رگێڕان پیشه‌یه یان زانسته یان هونه‌ره.
زانینی دوو زمان بنه‌مه‌یه‌كی تۆكمه نییه بۆ وه‌رگێڕان. ئه‌گه‌ر كه‌سێك دوو زمان به باشی بزانێت ڕه‌نگ بێت بتوانێت له دادگایه‌ك، له فه‌رمانگه‌یه‌ك، له وه‌زاره‌تێكدا وه‌رگێڕانی زاره‌كی یان نووسراو بكات. ته‌نیا توانای وشه و ڕێزمانی دوو زمان به‌س نییه بۆ وه‌رگێڕان. بێگومان ئێمه به هه‌مان ئاست به سه‌ر زماندا زاڵ نین. ئه‌گه‌ر زانینی دوو زمان به‌س بوایه بۆ وه‌رگێڕان ده‌بوو زانینی زمانێكیش به‌س بوایه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵكه‌كه ببنه نووسه‌ر. لێره‌دا ده‌بێت جیاوازیی له نێوان وه‌رگێڕانی ده‌قی ئه‌ده‌ب له ده‌قی زانستیی، ده‌قی سیاسیی، ده‌قی سیسیۆلۆژی و فه‌لسه‌فی و پزیشكی بكه‌ین، توانای وه‌رگێڕان ته‌نیا توانای زاڵبوون به سه‌ر دوو زماندا نییه، به‌ڵكو قووڵبوونه‌وه‌شه له‌و بواره‌دا كه لێیه‌وه وه‌رگێڕان ده‌كات. من له‌و بڕوایه‌دا نیم كه‌سێك چه‌ند سه‌د دیوانه شیعری به دوو زمانه‌كه نه‌خوێندبێته‌وه بتوانێت ده‌قێكی شیعریی به باشی وه‌ربگێڕێت، كه‌سێك چه‌ند سه‌ت ڕۆمانێكی به هه‌ردوو زمانه‌كه خوێندبێته‌وه ناتوانێت ڕۆمان وه‌ربگێڕێت. له حاڵه‌تی وه‌رگێڕانی ده‌قی ئه‌ده‌بیدا نه‌ك ته‌نیا دوو سیسته‌می جیاوازی زمان، دوو كۆدی جیاوازی زمان، به‌ڵكو دوو ئه‌ده‌بی جیاواز، دوو كه‌لتووری جیاوازی دوو نه‌ته‌وه‌ی جیاواز به‌ر یه‌ك ده‌كه‌ون. وه‌رگێڕه باشه‌كان ئه‌و وه‌رگێڕانانه نین كه ته‌نیا دوو زمان به باشیی ده‌زانن، به‌ڵكو كه‌سانێكن به‌رده‌وام ڕۆشنبیریی و مه‌عریفه‌ی خۆیان ده‌خه‌مه‌ڵێنن و قووڵتری ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌م به‌شه‌ی دووه‌می پرسیاره‌كه‌تم زۆر به دڵه. ئێمه وه‌كو پیشه وه‌رگێڕمان زۆر كه‌مه. ئیتر وه‌رگێڕه‌كانمان یان شاعیر و چیرۆكنووس و ڕۆماننووسن و له بوارێك له بواره‌كانی ئه‌ده‌بدا داهێنه‌رن و وه‌گێڕانیش ده‌كه‌ن. ئه‌مه خاڵێكی ئه‌رێنییه، ئه‌گه‌ر ئه‌م داهێنه‌ره له كاتی وه‌رگێڕاندا وه‌كو وه‌رگێڕ بیر بكاته‌وه و زمانی شیعر، ڕۆمان، یان هه‌ر بوارێكی تر به سه‌ر وه‌رگێڕانه‌كه‌یدا زاڵ نه‌بێت و بابه‌تییانه وه‌ربگێڕێت. ئه‌گه‌ر وه‌رگێڕ له وه‌رگێڕاندا قووڵ ببێته‌وه پاش ماوه‌یه‌ك زیاتر خه‌ریكی وه‌رگێڕان ده‌بێت و وه‌رگێڕان هێنده سه‌رقاڵی ده‌كات كه‌متر خه‌ریكی نووسینی به‌رهه‌می خۆی بێت، چه‌ندان نموونه‌ی زیندووشم له به‌رده‌مدایه. به‌ڵام وه‌رگێڕیش هه‌یه به‌ر ئه‌وه‌ی له هیچ بوارێكی تردا داهێنانی پێ ناكرێت، ڕوو ده‌كاته وه‌رگێڕان بۆ ئه‌وه‌ی له بواره‌كه‌دا بمێنێته‌وه.
ڕاسته وه‌رگێڕان له دونیای ئێمه‌دا به شێوه‌یه‌كی گشتیی پاشاگه‌ردانییه‌كی زۆری تێدا به‌دی ده‌كرێت، به‌ڵام زانستی وه‌رگێڕان یه‌كێكه له زانسته زیندووه‌كانی دونیا و له ڕۆژئاوا بایه‌خێكی زۆری پێ ده‌درێت. وه‌رگێڕان وه‌كو هه‌موو پرۆسێسێك ڕه‌هه‌ندی زانستی هه‌یه. وه‌رگێڕ ده‌بێت ستراتیژێكی ڕوونی هه‌بێت له هه‌ڵبژاردنی بابه‌تدا بۆ وه‌رگێڕان، ده‌بێ به به‌رنامه‌ڕێژییه‌كی تۆكمه‌وه ده‌ست به وه‌رگێڕان بكات، ته‌ته‌ڵه‌كردنی هه‌ڵبژاردنی ڕسته‌ی گونجاو، وشه‌ی گونجاو، ده‌سته‌واژه‌ی گونجاو، هه‌وڵدان بۆ پاراستنی ناوكۆیی، نووسینی په‌راوێز بۆ تێگه‌یشتنی باشتر له ده‌ق، ئه‌مانه و زۆر هه‌نگاوی تر هه‌موو هه‌نگاوی زانستین.هه‌ر هه‌وڵێك بۆ گه‌یاندنی ده‌قێك به وه‌رگر، هه‌ر له وشه‌ئارایی و ڕسته‌سازیی و به‌كارهێنانی گه‌مه‌ی زمان بۆ جوانكردن و ڕازاندنه‌وه‌ی ده‌ق هونه‌ره. وه‌رگێڕان گواستنه‌وه‌ی وشكی وشه‌به‌وشه‌ی ده‌قێك له زمانێكه‌وه بۆ زمانێكی تر نییه، ڕه‌نگ بێت وه‌رگێڕان زیاتر هونه‌ر بێت وه‌كو له زانست.
پ/ وه‌رگێڕان ده‌توانێت چ ڕۆڵێك له به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی كتێبخانه‌ی كوردیدا بگێڕێت؟ بۆ هه‌وڵ نه‌دراوه وه‌رگێڕانی پێچه‌وانه بكه‌ن، واته به‌رهه‌مه‌كوردیه‌كان وه‌ربگێڕنه سه‌ر زمانه بیانییه‌كان، پێتان وانیه له ئێستادا ئه‌وه پێداویستییه‌كی گه‌وره‌یه؟
وه‌كو پێشووتر له وه‌ڵامی پرسیارێكتدا ئاماژه‌یه‌كی كورتم كرد. له كتێبخانه‌یه‌كی هه‌ژاری وه‌كو كتێبخانه‌ی ئێمه‌دا وه‌رگێڕان گرنگییه‌كی مه‌زنی هه‌یه، به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا له بواری ئه‌ده‌بدا، به‌ڵكو له هه‌موو بواره‌كانی تردا، ئێمه له ڕێی ئه‌و كه‌لتوورانه‌وه كه له كه‌لتووره‌كه‌ی ئێمه ده‌وڵه‌مه‌ندترن، به ئه‌زموونترن له ڕێی وه‌رگێڕانه‌وه زۆر شت فێر ده‌بین.
به بێ وه‌گێڕان ئه‌ده‌ب چه‌مكێكی به‌تاڵه. ئێمه له ڕێی وه‌گێڕانه‌وه ده‌زانین گه‌لانی تر چٶن بیر ده‌كه‌نه‌وه و هه‌ست به چی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ته‌نیا له ڕێی هونه‌ری زمان و ڕاڤه‌ی وه‌رگێڕوه‌كانه‌وه ده‌زانین. ئه‌ڵمانیا خۆی ئه‌ده‌بێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه و به سه‌دان چیرۆكنووس و ڕۆماننووسیان هه‌یه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له هه‌ردوو كتێبی گێڕانه‌وه یه‌كێكیان وه‌رگێڕدراوه. ئێمه له ڕێی وه‌رگێڕانه‌وه ئه‌زموونی جیهان بۆ بازنه‌ی كولتووری خۆمان ده‌گوازینه‌وه.
له چه‌ند شوێنێكی تر ئاماژه‌م بۆی كردووه كه باشترین ڕێگه بۆ وه‌رگێڕان وه‌رگێڕانه بۆ زمانی دایك، واته من وه‌كو كورد كه له زمانی تره‌وه بۆ زمانی كوردی وه‌رده‌گێڕم. ئه‌ڵمانی له زمانی تره‌وه بۆ ئه‌ڵمانی وه‌رده‌گێڕێت، ئیسپانی له زمانی تره‌وه بۆ ئیسپانی وه‌رده‌گێڕێت. ئینگلیزێك له زمانی تره‌وه بۆ ئینگلیزی وه‌رده‌گێڕێت. واته ئه‌ڵمانییه‌ك فێری ئیسپانی نابێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی ئینگلیزی بۆ ئیسپانی وه‌ربگێڕێت، ئیسپانییه‌ك فێری ئینگلیزی نابێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی ئیسپانی بۆ ئینگلیزی وه‌ربگێڕێت. هه‌ندێ گه‌مه‌ی زمان هه‌ن، هه‌ندێ نهێنیی نووسین هه‌ن مرۆڤ ته‌نیا ده‌توانێت له زمانی دایكی‌دا بیكات، واته هه‌رچی چه‌نده زمانێكی بێگانه باشیش فێر ببێت ناتوانێ وه‌كو زمانی دایكی پێی بنووسێت، هه‌موو ڕۆمانه‌كانی (كارلۆس ڕویس زافۆن) پیته‌ر شڤار له ئیسپانییه‌وه بۆ ئه‌ڵمانی وه‌ری گێڕاون، پیته‌ر شڤار ئه‌ڵمانییه نه‌ك ئیسپانی و له زمانێكی بێگانه‌وه بۆ زمانی دایكی وه‌رگێڕان ده‌كات، كیوستن براند سێ ڕۆمانی خاومێ كابرێی له كه‌ته‌لانییه‌وه بۆ زمانی ئه‌ڵمانی وه‌رگێڕاوه، كیوستن براند ئه‌ڵمانه نه‌ك كه‌ته‌لانییه‌كی فێری ئه‌ڵمانی بووبێت. وه‌رگێڕی ڕٶمانه‌كانی خالیدا حوسه‌ینی له‌ئینگلیزییه‌وه بۆ ئه‌ڵمانی ده‌رده‌گێڕن ئه‌ڵمانن نه‌ك ئینگلیز. ده‌یان نموونه‌ی تریش. ده‌زانم نموونه‌ی تر هه‌ن، بۆ نموونه ڕۆمانی كۆلۆنێلی مه‌حمود ده‌وله‌تئابادی كه به‌همه‌ن نیرومه‌ند له فارسییه‌وه بۆ ئه‌ڵمانی وه‌ری گێڕاوه. به‌ڵام له ڕاستیدا نیرومه‌ند خۆی وه‌رگێڕ نییه و نووسینی ئه‌ده‌بیش نانووسێت، ئه‌و ده‌یان كتێبی نووسیوه، به‌ڵام هیچ كتێبێكی ئه‌ده‌بیی نییه، به‌ڵكو هه‌موو كتێبه‌كانی سیاسی و فیكرین. به‌ڵام كه ئه‌م ڕۆمانه له ئێران مۆڵه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌درابوو، ده‌وله‌تئابادی به ده‌ستنووس بۆ نیرومه‌ندی ناردووه و ئه‌ویش وه‌ری گێڕاوه. من دڵنیام ئه‌گه‌ر ببوایه‌ته كتێب نیرومه‌ند وه‌ری نه‌ده‌گێڕا، به‌ڵكو ڕه‌نگ بوو سوزانه داغستانی (چه‌ندان ڕۆمانی عه‌تیق ڕه‌حیمی، سپێده‌ی مه‌ستیی فه‌تانه حاج سه‌ید جه‌وادی بۆ ئه‌ڵمانی وه‌رگێڕاوه) وه‌ری بگێڕایه. به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته ناوازه‌یه. واته هه‌موو وه‌رگێڕانه‌كان كه ده‌ق وه‌رده‌گێڕن له زمانێكی بێگانه‌وه بۆ زمانی دایكیان ده‌یگوازنه‌وه. ئێمه بۆ ده‌ره‌وه وه‌كو داهێنه‌ری كوولتور نه‌ناسراوین. زیاتر له سه‌ت ساڵ وێنه‌ی كورد له لای ئه‌ڵمان و نه‌مساوییه‌كان و سویسرییه‌كان وێنه‌ی “به ناو كوردستانی هۆڤدا”ی كارل مای بوو. چه‌ند ساڵێكه خه‌ریكه ئه‌و وێنه‌یه‌ی كارل مای بۆ كورد كاڵ ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئێستا وێنه‌یه‌كی تری كورد له ئه‌وروپا هاتۆته ئاراوه، ئه‌ویش وێنه‌ی كورده كه گه‌لێكی ئازایه، هه‌ر ئه‌وانن ڕووبه‌ڕووی داعش ده‌بنه‌وه، ژنه‌كانیشیان شه‌ڕڤانن، منداڵه‌كانیان له ده‌ریاكاندا ده‌خنكێن. ئه‌مڕۆ هه‌ر ڕۆژنامه و گۆڤارێك بكه‌یته‌وه بابه‌تێكی له باره‌ی كورده‌وه تێدایه، به‌ڵام باسی كولتووری كوردی به هیچ جۆرێك ناكرێت. ئه‌مه‌ش گوناهی خۆمانی زۆر تێدایه، به‌وه‌ی هه‌موو شتێكی ئێمه به ده‌ستی سیاسی نه‌خوێنده‌واره‌یه. من خۆیشم نازانم چٶن وا له ئه‌وانی تر بكه‌ین زیاتر بایه‌خ به كولتوری ئێمه بده‌ن و بمانخوێننه‌وه و ئه‌ده‌به‌كه‌مان وه‌ربگێڕن. گرفتێكی تر ئه‌وه‌یه كه ئێمه نموونه‌ی پێشووترمان به هیچ زمانێك نییه ده‌زگاكانی بڵاوكردنه‌وه ئاماده نین سه‌ركێشیی بكه‌ن و كتێبێك چاپ بكه‌ن كه نازانن ده‌خوێنرێته‌وه یان نا. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من بۆچوونم وایه وه‌رگێڕ بۆ زمانی دایكی وه‌ربگێڕێت، نه‌ك زمانێكی بێگانه كه فێری بووه، دوو ڕۆمان له ئارادا بوون كه حه‌زم ده‌كرد به یارمه‌تی چه‌ند كه‌سێك وه‌ریان بگێڕم، په‌یوه‌ندیم له گه‌ڵ چه‌ند ده‌زگایه‌كی بڵاوكردنه‌وه‌ش كرد، به‌ڵام هیچ كام له ده‌زگاكان ئاماده‌یی و پشتگیریی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌یان ده‌رنه‌بڕی. منیش ئاماده نیم چه‌ندان مانگ بۆ وه‌رگێڕان ته‌خان بكه‌م بۆ كارێك كه ڕه‌نگ بێت هیچ وه‌زگایه‌ك بۆمی بڵاو نه‌كاته‌وه حه‌ز ده‌كه‌م لێره‌شدا ئاماژه بۆ خاڵێك بكه‌م، كه له مێژه‌وه له دڵمدا گرێیه‌كی گه‌وره‌یه. زۆربه‌ی نووسه‌رانی كورد فیز و لووتبه‌رزییه‌كیان تێدایه كه نازانم له كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. من له ڤێنا ده‌ژیم. له ڤێنا ٥ قاوه‌خانه هه‌ن، زۆربه‌ی نووسه‌ره نه‌مساوییه‌كان، وه‌رگێڕه‌كان، ئه‌كته‌ره‌كان هاتوچۆی ئه‌و قاوه‌خانانه ده‌كه‌ن، زۆر وه‌رگێڕ له زمانه جیاوازه‌كانی دونیاوه دێن بۆ ئه‌و قاوه‌خانانه بۆ ئه‌وه‌ی نووسه‌ره‌كان ببینن و باسی خاڵی ناڕوونی نووسینه‌كانیان له گه‌ڵ بكه‌ن. قاوه‌خانه‌یه‌ك هه‌یه ناوی قاوه‌خانه‌ی “موزیۆم”ه، ئه‌لفریده یه‌لینه‌ك، كه نه‌ك ته‌نیا له نه‌مسا به‌ڵكو له سۆنگه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێله‌وه له هه‌موو دونیا ناسراوه، پێش ئه‌وه‌ی زۆر نه‌خۆش بكه‌وێت زۆر ده‌هاته ئه‌و قاوه‌خانه‌یه، هه‌رگیز نه‌مبینیوه ده‌ست به ڕووی كه‌سێكه‌وه بنێت و داواكارییه‌كی ڕه‌ت بكاته‌وه، خه‌ڵكی گه‌شتیار ده‌هاتن وێنه‌یان له گه‌ڵ ده‌گرت، جاری وا هه‌بوو باسی شتی ڕۆژانه‌یان له گه‌ڵ ده‌كرد. من به هیچ كه‌س له ڕۆماننووسه‌كانم نه‌گوتبوو ده‌مه‌وێت ڕۆمانی بۆ ئه‌ڵمانی وه‌ربگێڕم، به‌ڵام هیچ كامیان ئاماده‌ی كۆمه‌كردنم نه‌بوو، ته‌نانه‌ت یه‌كێكیان ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌كه‌شی بۆ نه‌ناردم، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوای ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌كه‌یم كرد. ئه‌مه‌ش ته‌نیا به زیانی خۆیان ده‌كه‌وێته‌وه.
پ/ ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا وه‌رگێڕانی پیادا تێپه‌ڕده‌بێت له هه‌رێمی كوردستان چۆن ده‌بینن، پێتان وایه زۆر و بۆریی له وه‌رگێڕانداهه‌یه، كێ به‌رپرسیاره له‌و دۆخه و چی بۆ باشتربونی بكرێت؟
به ڕاستی من ناتوانم له‌م دووره‌وه داوه‌ریی زۆری و بۆریی له وه‌رگێڕاندا بكه‌م. من زۆر كه‌م كتێبم به ده‌ست ده‌گات، نه‌ك ته‌نیا له به‌ر دووریی، به‌ڵكو كه‌میی كاتیش هۆكارێكی تره، به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه كه ئاگام له كتێبی كوردستان نییه و زۆر جار هاوڕێكانم ئه‌زیه‌ت ده‌كێشن و كتێبم بۆ ده‌نێرن. من به گه‌وره‌یی فێری ئه‌ڵمانی بوومه و ئێستاش به زمانی خۆمی نازانم، هه‌نددێ جار كتێبێك به ئه‌ڵمانی ده‌خوێنمه‌وه و لێی تێ ده‌گه‌م و چێژی لێ ده‌به‌م، به‌ڵام هه‌مان كتێب به كوردی ده‌خوێنمه‌وه، كه زمانی دایكمه هیچم له لا به‌جێ ناهێڵێت و جاری وا هه‌یه له زۆر بڕگه و ڕسته و ده‌ربڕین ناگه‌م. ده‌بێ خه‌وشێك له وه‌رگێڕانه‌كه‌دا یان له داڕشتنه‌كه‌دا هه‌بێت. لێره‌دا من مه‌به‌ستم هه‌ڵه‌ی وه‌رگێڕان نییه، هه‌موو وه‌رگێڕانێك هه‌ڵه‌ی تێ ده‌كه‌وێت و هه‌ڵه‌ی بێ خه‌وش بوونی نییه نه‌بوونی ڕه‌خنه له ئه‌ده‌بی ئێمه‌دا به گشتیی و نه‌بوونی ڕه‌خنه‌ی وه‌رگێڕان به تایبه‌تی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. كه‌س به من ناڵێت كتێبخانه‌ی كوردیی چ كه‌لێنێكی تێدایه و چی وه‌ربگێڕم، كه كتێبێك وه‌رده‌گێڕم و بڵاو ده‌بێته‌وه، كه‌س به من ناڵێت نه‌نگیی وه‌رگێڕانه‌كه له كوێدایه و له كوێدا ده‌بوو باشتر بیت. ئه‌مه پاشاگه‌ردانییه. به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌زگاكان له‌مه به‌رپرسن به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا كێشه‌ی بواری وه‌رگێڕان نییه، به‌ڵكو ئه‌م كێشه‌یه له هه‌موو بواره‌كانی تردا له ئارادایه. ئێستا بۆ ده‌زگا گرنگه چه‌ند كتێب چاپ ده‌كات یان به شانازییه‌وه باسی ئه‌وه بكه‌ن چه‌ند كتێبیان ڕه‌فز كردووه، نه‌ك چۆنێتی كتێبه‌كان.
ئێمه ده‌بێت له خۆمان بپرسین: ئایا ئه‌و ڕۆمانه‌ی گوینته‌ر گراس كه بۆ كوردی وه‌رگێڕدراوه، ئه‌و ڕۆمانه‌ی میلان كوندێرا كه بۆ كوردی وه‌رگێڕدراوه، ئه‌و ڕٶمانه‌ی كافكا كه بۆ كوردی وه‌رگێڕدراوه، ئه‌و ڕۆمانه‌یه كه گراس، كوندێرا یان كافكا به زمانه ئه‌سڵییه‌كه نووسیویه‌تی؟ كێ ده‌توانێت پێمان بڵێت به‌ڵێ یان نه‌و. ئایا ئه‌و وه‌رگێڕانانه كه‌م تا زۆر په‌یوه‌ندییان به نووسه‌ره‌كه‌وه هه‌یه؟ یان ده‌قێك ده‌خوێنینه‌وه كه زاده‌ی ئه‌قڵی وه‌رگێڕێكی عه‌ره‌ب یان فارسه و به ئاره‌زووی خۆی تێی كه‌وتووه و لێی هه‌ڵپاچیوه یان لێی زیاد كردووه. من خۆم پێنج ده‌قی بۆ كوردی وه‌رگێڕدراوی “ده‌نگی پێی ئاو”ی سوهراب سپهریم له گه‌ڵ فارسی و ئه‌ڵمانییه‌كه‌دا به‌راورد كردووه، من فارسی نازانم، به‌ڵام وه‌رگێڕانه كوردییه‌كان هێنده له یه‌كتر جیاوازن، هه‌ندێ وشه هێنده به مانای جیاواز لێكدراونه‌ته‌وه وه‌كو پێنج شیعر به مانی جیاواز نووسرابن. ڕۆمانی دووه‌می خالید حوسێنی دوو جار له ئینگلیزییه‌وه وه‌رگێڕدراوه، جارێكیان به ناوی “هه‌زار خۆری دره‌وشاوه” كه ئازاد به‌رزنجی وه‌ری گێڕاوه و جارێكیان ژووان جه‌لال به ناوی “هه‌زار خۆری پرشنگدار”ه‌وه، له هه‌ندێ شوێندا زۆر جیاوازن، كه‌س پێمان ناڵێت بۆچی. هه‌ندێ وه‌رگێڕان هه‌یه له زمانی دووه‌مه‌وه كراوه و له زمانی یه‌كه‌مه‌یشه‌وه كراوه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ی له زمانی دووه‌مه‌وه كراوه بۆ خوێندنه‌وه خۆشره، كه‌س پێمان ناڵێت بۆچی. من له‌و بڕوایه‌دام كه ئێستا خوێنه‌رێكی زۆری وریامان هه‌یه و پێویست به‌وه ناكات زمانی سه‌رچاوه بزانێت بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازیی له نێوان وه‌رگێڕانی باش و خراپ‌دا بكات.
—————————————-
كه‌ریم په‌ڕه‌نگ
له ١١ دێسه‌مبه‌ری ١٩٦٠ له كه‌ركوك له‌دایكبووه
قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی و ئامادیی پێشه‌سازیی هه‌ر له‌و شاره ته‌واو كردووه
له تافی لاوی‌دا ده‌ستی به نووسینی شیعر كردووه
له ساڵی ١٩٨٠ه‌وه له نه‌مسا ئه‌ژی
نووسه‌ر و وه‌رگێڕه
چه‌ند ڕۆمانێكی وه‌رگێڕاوی كه‌ریم په‌ڕه‌نگ
١ پاتریك سویسكیند، عه‌تر، سه‌رده‌م، سلێمانی، ٢٠٠٩
٢ فریدریخ دویرنمات، دادوه‌ر و جه‌لاده‌كه‌ی، یانه‌ی قه‌ڵه‌م، سلێمانی، ٢٠١٢
٣ ئێریش ماریا ڕیمارك، شه‌وی لێشبۆنه، ئه‌ندێشه، سلێمانی، ٢٠١٣
٤ ئێریش ماریا ڕیمارك، باره‌ی ڕۆژئاوا ئارامه، غه‌زه‌لنوس، ٢٠١٥
٥ گوینته‌ر گراس، ته‌پڵی ته‌نه‌كه (هێشتا چاپ نه‌بووه
خاوه‌نی دیوانێكی شیعر، ١٨ كتێبی وه‌رگێڕدرا(شانۆنامه، ڕۆمان، لێكۆڵینه‌وه)یه، ئێستا خه‌ریكی پاكنووسكردنی كۆمه‌ڵه چیرۆكێك و ڕۆمانێكی خۆیه‌تی، كه ڕه‌نگ بێت هه‌ر ئه‌مساڵ چاپ ببن.