
شار له هه‌ڵبوون و كوژانه‌وه‌یدا.. نه‌ژاد عزیز سورمێ
(ئه‌دۆنیس)ی شاعیر شاری بێرووت به چه‌ند سندووقێك ده‌شوبهێنێ ، تاریك و داخراو…
ئێستا شاره‌كان وه‌ك جاری جاران نه‌ماون كه له تێكستێكی لیریكی ده‌چوون و به گه‌لێك یاده‌وه‌ری قۆناغه جیاجیاكانی ته‌مه‌ن هه‌ڵده‌بوون و ڕۆشناییان له تۆقه‌لانان ده‌بینرا .. شاره‌كانیش وێنه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی تێیدا ده‌ژین هه‌ڵپه‌ی شتێكیانه نازانن چییه ، به‌خێراییه‌كی نه‌گه‌ڕ و بێهوده به دوای یاداوه‌رییه‌كانییانه‌وه به‌ڕێوه‌ن ، به‌ڵام بۆ كوێ ؟ خۆشیان نازانن!!
ئه‌دۆنیس هه‌ر له باسی بێرووتدا ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر بێرووت ( بێگومان ئه‌و باس له بێرووتی ئێستا ناكا كه بووه به تاقیگه‌ی شه‌ڕ و ماڵوێرانی و له مێژوو خراوه‌ته ده‌ره‌وه) له شوێنه‌واری ڕۆژئاوا دابماڵن له دوو شتی زیاتری تێدا نامێنێته‌وه ، مزگه‌وت و كه‌نیسه…
)شار) هه‌ڵكه‌وتێك نییه له ده‌ره‌وه‌ی مێژوو ، له ده‌ره‌وه‌ی جوگرافیا ، بۆیه تا بكرێ ده‌خوازێ له كه‌له‌پووری كه‌ڵه‌كه‌بووی خۆیه‌وه گه‌شه بكات ، به‌نه‌خشه و پلانێك ڕێگه نه‌درێ له سرووشتی ده‌وروبه‌ریدا بتۆرێ..
ئه‌مه كاری ئه‌ندازیاره‌كانمانه ، كه جێی داخه به میتۆدی باڵانوێن كار ناكه‌ن ، بۆیه ده‌بینی بیناكانیشمان وه‌ك خۆمان به نه‌زمی ئه‌وپه‌ڕگیرایه‌تی چاو له ده‌ر و دوور له‌و ئاهه‌نگه هێمنانه‌ی ئاسۆمان له‌به‌ر چاو ون ناكا و پێی ڕاهاتووین..
ڕواڵه‌ت و ناوه‌رۆكی شاره‌كانمان له پێویستی ئاده‌میانه‌دا سه‌رچاوه ناگرێ ، له‌وه‌ڕا سه‌یر ده‌كه‌ی هه‌میشه ده‌وروبه‌ر ڕه‌تیان ده‌كاته‌وه..
شاره‌كانمان زیاتر له كۆمه‌ڵێك كوتله‌ی كۆنكرێتی و مه‌ڕمه‌ڕی كه‌ڕوڵاڵ ده‌چن به ته‌ك شه‌قام و شۆسته‌ی به‌رته‌نگ و هه‌ناسه‌سوار ، دانیشتووانه خه‌مخۆره‌كانیان نابینن ، ئه‌وانه‌ی مه‌به‌ستیانه له‌گه‌ڵ سرووشتی خۆیدا بیهێننه‌وه و له یاده‌وه‌ریی ده‌سته‌جه‌معیدا جێی بكه‌نه‌وه…
شار له حاڵه‌تی ئێستایدا وا دێته پێش چاو په‌ناگه‌یه‌كی كاتیی بێ ، به زۆر نه‌بێ هیچ كۆڕێكی لێ گه‌رم نابێ .. له گرێژنه چووه ، به‌ندی به چیمه‌نتۆی كه‌ڵه‌كه‌كراوی سه‌ریه‌كتر و به نه‌خشه‌ی خواستراوی نامۆوه پساوه.. نه‌گشتیی ڕه‌ها ده‌رده‌بڕێ ،
نه له‌سه‌ر بناغه‌ی خۆیدا هه‌ڵنراوه ، به‌ڵكو له ڕوانینی كاتیی سه‌قه‌ته‌وه ، به‌ڕاده‌یه‌ك ساختمان و بیناكان له میكانۆی ده‌ستی منداڵان ده‌چن .. جوانن كه خانوویه‌كی جوانی پێ دروست ده‌كرێ ، به‌ڵام بێگیانن و دوورن له ژیان..
ده‌خوازێ پێش ئه‌وه‌ی له شاره‌كانمان هه‌ڵبێین ، هه‌وڵێك به‌و ئاراسته‌یه بدرێ شاری تۆراو له‌گه‌ڵ دانیشتووانیدا ئاشت بكرێته‌وه…