ئێوارانە ١٩.. سەردار جاف
لالێک، بە مەستييەوە
هەموو ئێوارەيەک گۆرانی بۆ مانگ دەچڕێ
زەردەی خۆر، بە دارشەقێکەوە سەرچۆپی گرتووە
ئەستێرە، لەو بەردەم سەرما،
بە زريوە زريوەوە لە چەپڵەڕێزانە
هەور، بە حيلکەحيلکی پێکەنينەوە سپیپۆشی نواندووە
با، بە هەنسک و لە تەک گريانەوە
زەماوەندی خرۆشاندووە
شەو، فووی لە جرای ئاوابوون کردووە
لە گەڵ هەموو تاريکييەک
هەستەکانم دەفڕن
دەبنە پەپوولە و مانگ دەدوێنن
چراخانێ لە ئاسمانەوە ژووری نوتەکم رۆشن دەکاتەوە
تیشکەڵانێ دەبێتە سروود و لە گەرووی لاڵەوە چريکەی دێ
مەشخەڵانێ ئامبازی ئيشق دەبێ
هێشتان لە ئاسۆوە سەری دەرنەئێناوە
نە لە سۆز و هەستیی هيچ کەسێکەوە هەڵدێ
نە دەنگی وەک سەدای ئەو زايەڵەی دێ
ئێوارە فاڵوێژێکی بە سەليقەيە و
لە قاوە تاڵەکەما
بەختی مەست مەستيم بە مانگەوە بۆ خوێنێتەوە
باران لە بن سەيوانيشەوە
تەواوی جەستەمی سپیپۆش کردووە
لە کەناری پيريا دەمبينێتەوە
با هەروەک جاران لە گرێژنەوە هەڵم ناتەکێنێ
سێبووری دەبەخشێ و دڵنەواییەکە و ئازای بەدەن بە نەرمە هەناسەيەک غلۆری ئەوديوی گڕوگاڵيم دەکاتەوە
شەو و تاريکی لە گەڵ مانگ ئالووذەم دەکەن
تا گۆرانی لاڵەکە بەردەوام بێ
ئەو دەبێتە تريفە و منيش خەرمان
هەروەکو جاری جاران ، ختوکەم دەدا
بۆ ئاوابوون لە شەهلا و ئەو ديو سنوورم دەباتەوە
بە بيرت دێ کە دەمگوت تۆ خۆشەويتسترين کەسمی کەسەکەم
ئەڵمانيا
٢ / ٣ / ٢٠٢٣