شه‌ڕی خێڵه ماركسیه‌كان، ئه‌گه‌ری خاڵێكی دیكه‌ی سفر له‌به‌رده‌م یه‌كێتیدا … ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین
له‌مانگی یانواری ئه‌مساڵدا، فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی (پیته‌ر سلۆته‌ردایك) گوتارێكی گرنگی ده‌رباره‌ی دونیای ئێستا له (ڕۆژنامه‌ی زیورخی نوێ) له‌ژێر ناونیشانی (ئایا خێله‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه؟) بڵاوكرده‌وه. له كاتی خوێنده‌وه‌ی ئه‌و گوتاره فیكرییه‌ی (سلۆته‌ردایك ) مانشێتێكی زۆر سه‌یرم بیركه‌وته‌وه كه له هه‌شتاكاندا جێگه‌ی سه‌رنجم بوو، ئه‌ویش مانشێتی گۆڤاری (الیوم السابع – ڕۆژی حه‌وته‌م) بوو له‌ژێر ناوی (شه‌ڕی خێڵه ماركسیه‌كان – حرب القبائل الماركسیه) ، كه‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌تی سۆسیالستی یه‌مه‌نی باشووری كرد. ده‌وڵه‌تێكی ماركسی كه بۆیه‌كه‌مجار بوو له‌ناو دونیای عه‌ره‌بیدا دابمه‌زرێت، سه‌یریش له‌وه‌دا بوو یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌تی سۆسیالستی بوو كه خاوه‌نی تاكه ئاینی ڕه‌سمی بێت، كه‌ئاینی ئیسلام بوو. به‌مشێوه‌یه له‌هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیستدا به‌تایبه‌ت له‌ساڵی ١٩٨٦ ده‌وڵه‌تی ماركسی یه‌مه‌نی باشوور یان یه‌مه‌نی سۆسیالستی (جمهورية اليمن الديمقراطية الشعبية) ده‌ڕووخێت.
ڕووداووی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌مه‌نی باشووری سۆسیالستی به‌مجۆره بوو؛ له به‌یانی سیانزه‌ی یانوار (كانونی دووهه‌م) ١٩٨٦ له‌كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالستی یه‌مه‌نی، له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراودا، كێشه ده‌كه‌وێته نێوان (عه‌لی ناسر موحه‌مه‌د)ی سه‌رۆك كۆمارلهگهڵ هه‌ردووك ئه‌مین عامی حزبی سۆسیالستی (ئه‌حمه‌د زه‌عته‌ر)و سكرتێری پێشووی حزب (عه‌بدولفه‌تاح ئیسماعیل ). ئه‌م دووباڵه‌ی حزبی سۆسیالستی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا یه‌كتری به‌وه تۆمه‌تبارده‌كه‌ن، كه له ڕێبازی سۆسیالستی حزب لایانداوه. سێ سه‌ركرده‌كه ده‌مانچه له‌یه‌كتری هه‌ڵده‌كێشن و پاشان پاسه‌وانه‌كانیان و دوایش له‌ده‌ره‌وه‌ی بینای سه‌رۆكایه‌تی ئه‌فسه‌ره‌كانی سه‌ر بهسهركردهكان ته‌قه له‌یه‌كتری ده‌كه‌ن. ئاوه‌ها هه‌ر له‌وێدا (ئه‌حمه‌د زه‌عته‌ر) ده‌كوژرێت، (عه‌لی ناسر موحه‌مه‌د) هه‌ڵدێت و (عه‌بدولفتاح ئیسماعیل) بۆ دواجار به‌برینداری ده‌بینیرێت له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا و دوایی گوایه ده‌كوژرێت، به‌ڵام تائه‌مڕۆش ونه، گوایه لاشه‌كه‌ی له‌ناو ئۆتۆمێلهكهیدا سووتاوه.
ئاوه‌ها گرفتی باڵه ماركسیه‌كان، و شۆڕشگێڕه خهیاڵزهدهكان به فراوانكردنی خێڵێكی نوێی سۆسیالستیهوه له‌ناو شه‌ڕی خێڵه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ده‌توێته‌وه. وه‌ك چۆن دڵۆپه مه‌ره‌كه‌ب له‌ناو ته‌شته ئاوێكی ڕووند بڵاوبێته‌وه، ئاوه‌ها كێشه‌كه بڵاوده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵیشیدا كۆی كۆمه‌ڵگه‌ی باشووری یه‌مه‌ن چه‌ك له‌یه‌كتری ڕاده‌كێشن و خه‌یاڵی سوسیالزم و شه‌ڕی خێڵه‌كان تێكه‌ڵی به‌یه‌كتری ده‌بن.
لێره‌وه من تێبینی ده‌كه‌م بۆ یه‌كمجاره به‌رئه‌وه بكه‌وین كه‌پێكهاته‌ی (خێڵی كۆمه‌ڵایه‌تی) ڕاسته‌قینه له‌گه‌ڵ خێڵی خهیاڵبۆكراوی (سۆسیالستی) یه‌كبگرێته‌وه، به‌وه‌ی هه‌ردوو خێڵه‌كه، خێڵه ئایدۆلۆژیسته كه، ڕۆمانسیه شۆڕشگێڕه‌كه، له‌گه‌ڵ خێڵه ڕاسته‌قینه كمهڵایهتیهكهدا بتوێنه‌وه و مێژووی سۆسیالستی لهیهمهنی سۆسیالستیدا وه‌ك (داڕمانێك به‌ره‌و پێشه‌وه) به‌رن و به‌ره‌و (خاڵی سفر – Streben nach Null Punkt) بۆ كۆتایی به قۆناغێكی مێژوویی بهێنن و له‌ناوبچن.
سلۆته‌ردایك له‌كتێبه گرنگه‌كه‌یدا (منداڵه ترسناكه‌كانی نوێكات) له‌ڕووداوه مێژووییه‌كانی مۆدێرنه‌دا ئاماژه به‌دوو خاڵ ده‌دات؛ یه‌كه‌میان خاڵی سفری مێژوو و دووهه‌م ڕووخانه به‌ره‌و پێشه‌وه…له ده‌لاقه مێژووییه‌كاندا ئه‌كته‌ره مێژوویه‌كان به‌خۆیان و خه‌ونه‌كانیانه‌وه ده‌گه‌نه بارێكی خاڵی سفر، به‌مانای به‌ره‌و خاڵی سفری مێژوویی هه‌نگاو ده‌نێن و له‌وێوه كۆی خه‌ون ومێژووی پرۆژه‌كه‌یان به‌ره‌و داڕمان ده‌به‌ن. له‌و وه‌همه‌دا ده‌ژین كه له پێشكه‌وتندان، به‌ڵام ئه‌مه له‌ڕاستیدا ئه‌مه داڕمانه و پێشده‌كه‌وێت، به‌مانای پێشڕه‌وی ده‌كات به‌ره‌و داڕمان بۆ پێشه‌وه، وه‌ك بینایه‌كی كۆن به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕووخێت.
كه‌شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی ڕووده‌دات (ڕۆپسپێر) و (یاكوبینهكان) بڕیارده‌ده‌ن نه‌یارانی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی له‌ناوبه‌رن، ڕۆپسپێر ڕۆژانه له‌پاریس فه‌رمانی سه‌رپه‌ڕاندنی سه‌ده‌ها ده‌رده‌كات. ڕاسته شۆڕش ده‌پارێزێت له‌نه‌یارانی، به‌ڵام نازانێت كه‌به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕووخێت. ده‌رئه‌نجام هه‌م خۆشی سه‌ری ده‌په‌ڕێنرێت و هه‌م ناپلیۆن له‌م خاڵی سفره‌وه فه‌ڕه‌نسا به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات، به‌ڵام به‌ره‌و سفر و خاڵی سفرێكی تری مێژوو هه‌نگاو ده‌نێت.
لینین كه له هه‌ژده‌ی ئۆكتۆبه‌ردا بڕیاڕده‌دات كۆی خێزانی قه‌یسه‌ری ڕووسیا بكوژرێن و گۆڕغه‌ریب بكرێن، یه‌كه‌مین خاڵی سفر و داڕمانی مۆڕاڵی له‌و بڕیاڕه‌وه ده‌ستپێده‌كات، كهستالینزم به‌رهه‌مدێنێت و كۆی سۆڤیه‌ت دوای ئه‌و بڕیئره پێشده‌كه‌وێت، به‌ڵام وه‌ك داڕمانێك به‌ره‌و پێشه‌وه، پێشكه‌وتنێك به‌ره‌و ڕووخان، به‌مانای هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕووخێت.
له‌چوارچێوه‌ی خێڵه نوێیه‌كانی ناو یه‌كێتی نیشتمانی، خێڵه نوێیه‌كان خه‌ونی خۆیان به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌بینن. ڕاسته خێڵه كۆنه‌كان له‌دوای كۆچی (مام جه‌لال) خه‌ون به‌پێشكه‌وتن و هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كێتیه‌وه ده‌بینین، به‌ڵام نازانن له‌م شه‌ڕی خێڵهكایهتیه سیاسیه‌دا، یه‌كێتی به‌ره‌و ڕووخانێك هه‌نگاوده‌نێت، كه ڕووخانه به‌ره‌و پێشه‌وه. هه‌روه‌ها منداڵه مۆدێرنه‌كانی ناو یه‌كێتی كه به‌شێكن له‌و خێڵه نوێیانه‌ی له‌ناو یه‌كێتیدا دروستبوون. ئه‌وان له‌وه‌همی ئه‌وه‌دا ده‌ژین، كه له‌كۆنگره‌دا پێشده‌كه‌ون و یه‌كێتی له‌ژێر ڕابه‌رایه‌تی ئه‌وانه‌دا به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌یان له‌بیركردووه كه له (شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر) دا یه‌كێتیان به‌ره‌و داڕمانێكی مۆڕاڵی گه‌وره برد و ته‌واوی مێژوویی یه‌كێتیان له‌پێش هه‌موو شتێك‌دا له‌ناو یاده‌وه‌ری یه‌كێتی خۆیدا سفر كرده‌وه، ئه‌وسا له‌ناو مێژووی گشتیدا…له‌ڕاستیدا منداڵه ترسناكه‌كانی مۆدێرنه‌ی ناو یه‌كێتی هیچی تریان نه‌كرد، جگه له‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ڕهوتكردن به‌ره‌و پێشه‌وه و خاڵی سفری خێڵه دێرینه‌كانی ناو یه‌كێتیان خێراتر كرد، چونكه بڕێك خاو به‌ره‌و (داڕمان به‌ره‌و پێشه‌وه) هه‌نگاویان ده‌نا. هه‌ر بۆیه كۆنگره‌ی داهاتوو هیچیتر نییه جگه له خێراكردنی هه‌نگاوی خێڵه نوێیه‌كان نه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی زووتر به‌ره‌و خاڵێكی دیكه‌ی سفر هه‌نگاوبنێن. شه‌ڕی خێڵه‌كانیش وه‌ك شه‌ڕی خێڵه ماركسیه‌كانی یه‌مه‌نی باشووری هه‌شتاكان، ئه‌گه‌رێكی تره، چونكه تیره‌یه‌كی دیكه وه‌ك خێڵێكی تازه هه‌شتا نیوه‌ی له‌شی ناو یه‌كێتیدایه و نیوه‌كه‌ی تری له‌ناو به‌ره‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م به‌دكتۆر خۆشیه‌وه. لێره‌وه خێڵه نوێیه‌كانی ناو یه‌كێتی پڕۆسه‌كه خێراتر ده‌كه‌ن.
ته‌واو