ڕۆمانی دواوێستگه‌م باكووره‌وچه‌ند سه‌رنجێك … سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
ئه‌وه‌ی ڕۆمان له‌گێڕانه‌وه‌ی مێژوویی جیاده‌كاته‌وه،به‌رجه‌سته‌كردنی وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی نوێیه‌به‌ده‌رله‌وێنه مێژووییه‌كه. نوێ به‌ومانایه‌ی ڕۆماننووس چه‌ند له‌كڵاوه‌ڕۆژنه‌ی ئه‌ده‌به‌وه بۆڕووداوه‌كان ده‌چێت و گوزارشتیان لێده‌كات.كێشه‌ی به‌شێك له‌وانه‌ی ڕۆمان ده‌نووسن به‌تایبه‌تیش كه‌هیچ ئه‌زموونێكی نووسینی ئه‌وژانره‌یان نییه‌له‌وه دایه، كهدرك به‌وجیاوازییه ناكه‌ن كه‌ڕۆمان له‌بیۆگرافیاو یاده‌وه‌ری، وه‌ك مێژووجیادهكاتهوه. واتهبهههمان زمانی واقیع ڕووداوه‌كان له‌ده‌قی ڕۆماندا، به‌رجه‌سته‌ده‌كه‌ن. مێژووئهوهیهكهڕوویداوه. به‌ڵام ڕۆمان ئه‌وه‌یه كهدهیخوێنینهوه. ئهگهرخوێنهربهههمان شێوازی گێڕانه‌وه‌یه‌كی مێژوویی ڕۆمانی خوێنده‌وه، ئیدی جیاوازی له‌نێوان ڕۆمان وه‌ك ژانرێكی ئه‌ده‌بی باڵا، له‌گه‌ڵ ڕووداو‌و مێژوونامێنێت. بێگومان له‌نێوان ههردووژانرهكهدا، چه‌ندین توخمی هاوبه‌ش هه‌ن، كه گێڕانه‌وه یه‌كێكه لهوڕهگهزههاوبهشانه.
به‌ڵام له‌ڕۆماندا، گێڕانه‌وه ڕه‌هه‌ندێكی هونه‌ری ههیهكهتیایدا، وه‌سف و گوزارشتكردن و شیعریه‌تی گێڕانه‌وه‌وچه‌ندین لایه‌نی دیكه‌ی زمانی، له‌خۆده‌گرێت. له خوێنه‌وه‌ی مێژوودا، خوێنهرتهنها به‌رمێژوو،بهرڕووداوهكان ده‌كه‌وێت. به‌ڵام له‌ڕۆماندا به‌رشوێن و كارهكتهرو چه‌ندین ته‌كنیكی دیكه ده‌كه‌وێت. گه‌لێك جار ڕۆمانێك ده‌خوێنینه‌وه، پترله‌وه‌ی ڕۆمان بێت، سه‌رگوزشته‌ی ژیانی تایبه‌تی وكه‌سی نووسه‌ره‌كه‌یه. كه‌ئه‌مه‌ش ده‌چێته چوارچێوه‌ی یاداشتنامه، نه‌ك ڕۆمان. چونكهلهڕۆماندا، مه‌رج نییهكات و شوێن وكاره‌كته‌ره‌كان، هه‌مان ئه‌وانه‌ی نێو واقیع بێت.به‌ڵام له‌یاداشتنامه‌دا،نووسه‌رچه‌قی ڕووداوه‌كانه.
چونكه ئه‌وباسی خۆی ده‌كات. لێره‌وه‌ش ده‌بینین گه‌لێك جارنووسه‌رانی ئێمهبهشێكیان یاده‌وه‌رییه‌كانی خۆیان له‌ژێر تایتڵی ڕۆمان نووسیوه‌ته‌وه، كه‌له‌ڕاستیدا ڕۆمان نییه.ئهگهركتێبهكه ناونیشانی ڕۆمانی به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت، ڕه‌نگه خوێنهركێشهیهكی ئه‌وتۆی نه‌بێت. به‌ڵام كاتێ له‌ژانڕی ڕۆماندا پۆڵین ده‌كرێت، ئه‌وكات ده‌بێ هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زه‌كانی نووسینی ڕۆمان بێت. له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه بڕوام وایهكتێبی(دواوێستگه‌م باكووره) یاداشتنامه‌یه به‌رله‌وه‌ی ڕۆمان بێت. چونكه نووسه‌ره‌كه‌ی به‌زمانێكی واقیعیانه‌ی ڕووت،به‌گێڕانه‌وه‌یه‌كی ساده‌ی مێژوویانه، ڕووداوه‌كان ده‌گێڕێته‌وه. له‌و كتێبهداتهكنیكی گێڕانه‌وه له‌هه‌ندێ شوێندا ئهوهندهسادهونائستاتیكی ده‌بێته‌وه، كهخوێنهرههست به‌وه‌ده‌كات ئه‌وه‌ی ده‌یخوێنێته‌وه ڕۆمان نییه،بهڵكوگێڕانهوهیهكی مێژووییه. كه‌مترین هونه‌ركاری له‌ڕووی زمانی گوزارشتكردنه‌وه لهكتێبهكهداههیه.
ناوه‌ڕۆكی ئه‌وكتێبه، كه‌بڕوام وایه خودی نووسه‌ری كتێبه‌كه، كاره‌كته‌ری ڕووداوه‌كانه، باس له‌كه‌سێك ده‌كات كه‌ناوی(شكۆیه).شكۆ لهگوندێك له‌دایك ده‌بێت، به‌شێكی ژیانی له‌وێ ده‌باته سه‌ر.تادواجاردێنه‌شاروله‌وێ ژیان ده‌گوزرێنێت و دوای ساڵانێكی زۆریش، به‌هۆی ڕووداوه‌كانی دوای ڕاپه‌ڕین وشه‌ڕی ناوخۆی نێوان هێزه‌سیاسییه‌كان،ئاواره‌ی كه‌نه‌دا ده‌بێت. له‌وێش گه‌شتێك بۆجه‌مسه‌ری باكووردهكات وهه‌وڵده‌دات كتێبێك بنووسێت.
له‌په‌راوێزی گێڕانه‌وه‌ی ژیانی كاره‌كته‌ری ڕۆمانه‌كه، نووسه‌ر هه‌وڵیداوه دووقۆناغ له‌ژیانی تایبه‌تی شكۆ ئاوێته‌ی یه‌كتری بكات ودواتریش له‌سه‌رئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی به‌راوردی یه‌كتریان بكات.ئیدی نووسه‌رله‌په‌راوێزی گێڕانه‌وه‌ی ژیانی شكۆ، باسی چه‌ندین ڕووداوی دیكه‌ی سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات. باسی شۆِرشی ئه‌یلول، ئه‌نفال،كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، ژیانی دوێنێی مرۆڤی كوردلهگوند، دیارده نوێیه‌كانی ئێستای ژیانی به‌ناومۆدێرنی مرۆڤی كورد،ژیانی په‌ناهه‌نده‌یی وچه‌ندین ڕووداوی دیكهدهكات.ته‌نانه‌ت باسی تره‌مپ، ئوسامه بن لادن، شه‌ڕی قاعیده، ڕووداوی یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ر، فیدل كاسترۆ،نازییه‌كان و جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهانی وداعش و ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی وده‌یان باسی دیكه ده‌كات. ته‌كنیكی گێڕانه‌وه له‌وكتێبه‌دا، له‌شێوه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ئاسایی ژیاننامه‌ی كه‌سێكه.
زمانی ده‌ربڕین وگوزارشتكردن، وه‌سف ودهربڕینهكان به‌گشتی زمانێكی واقیعیان به‌سه‌ردازاڵه.بۆیهكهخوێنهركتێبهكهدهخوێنێتهوهزۆرئاسایی د‌رك به‌وه ده‌كات كهژیاننامهی كه‌سێك به‌ناوی شكۆ ده‌خوێنێته‌وه. ئه‌گه‌رچی نووسه‌رچه‌ندله‌سه‌رژیانی شكۆوهستاوه، ئه‌وه‌نده‌زیاتریش ئاماژه‌ی بۆبابه‌ت ورووداوی دیكه‌ی لاوه‌كی كردووه. وه‌ك ئه‌وه‌ی نووسه‌رمێژوومان بۆبگێڕێته‌وه، كهلهبنهڕهتیشداوایه. ئه‌گه‌ر ڕووداوه‌كانی ڕۆمانێك هێندهواقیعی بوونه‌وه،كه‌وه‌ك مێژووێك باس بكرێت، ئیدی سیما هونه‌رییه‌كانی ڕۆمان كاڵده‌بنه‌وه. نووسه‌رچونكه مێژووی گێڕاوه‌ته‌وه، له‌چه‌ندین ڕوهوهههڵهی زه‌قی كردووه. ئه‌گه‌رچی نووسه‌ری ڕۆمانه‌كه یهكێكهلهشاعیرهدیارهكانی قۆناغی هه‌فتای شیعری كوردی، وه‌لێ ئهوزمانه شیعرییهلهڕۆمانهكهدا هه‌ستی پێ ناكرێت. به‌گشتی وه‌ك خوێنه‌رێك له‌باره‌ی ڕۆمانه‌كه‌وه، ئه‌و سه‌رنجانه ده‌خه‌مه ڕوو:_
یه‌كه‌م:_هه‌ڵه‌ی مێژوویی_
نووسه‌ر له‌ڕۆمانه‌كه‌یدا،چونكه به‌شێكی گه‌وره‌ی بۆ مێژوو ته‌رخانكردووه،بۆیه باسی چه‌ندین ڕووداوی مێژوویی ده‌كات. هه‌ندێكییان ته‌نها دووسێ ساڵێك به‌سه‌ریاندا ڕه‌تبووه، كه‌چی نووسه‌ر به‌هه‌ڵه ئاماژه‌ی به‌كاتی ڕوودانیان داوه.بۆنموونه:_
*ڵاپه‌ڕه22 نووسیویه‌تی:_(له‌ساڵی 1983له شه‌ڕی ئێران و عێراق كوژرا.سێ ساڵ دواترئه‌وشه‌ڕه ڕاوه‌ستا). هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر سێ ساڵ دواتر بخه‌ینه سهرساڵهكه ئه‌واده‌بێته 1986، له كاتێكدا شه‌ڕی ئێران و عێراق له ساڵی 1988 كۆتایی هات..
*ڵاپه‌ڕه 33نووسیویه‌تی:_( شكۆلهپۆلی نۆ بوو). گه‌رچی نووسه‌رباسی ژیاننامه‌ی شكۆ ده‌كات له‌شه‌سته‌كاندا،به‌ڵام ده‌بوو بزانێ ئه‌وكات پۆلی نۆنه‌بووه، به‌ڵكو پێیان ده‌گووت سێی ناوه‌ندی. پۆلی هه‌فت و هه‌شت و نۆ، دوای كۆنفرانسی په‌روه‌رده‌یی لهدووههزاروههفت، بووه شوناسی ئه‌وقۆناغه.
* ڵاپه‌ڕه 74 نووسیویه‌تی:_( داعش له 30ی ئاب په‌لاماری شنگالیدا). بێگومان هه‌ڵه‌یه‌و 3ی ئابه نه‌ك سی ئاب.
*ڵاپه‌ڕه 93 نووسیویه‌تی:_(ساڵی 2015 داعش په‌لاماری عێراقیدا). بێگومان ئه‌مه‌شیان هه‌ڵه‌یه. داعش له 10 حوزه‌یرانی 2014 په‌لاماری عێراقیدا.
*ڵاپه‌ڕه 211 نووسیویه‌تی:_(سعودیه دراوسێی عێراق و سوریایه). هه‌ڵبه‌ته سعودیه دراوسێی عێراقه، به‌ڵام سوریانا. ئوردن دراوسێی سعودیه‌یه. ده‌كرێ بۆزانیاری نووسه‌رسه‌یری نه‌خشه‌ی نیشتمانی عه‌ره‌بی بكات.
*ڵاپه‌ڕه 212 نووسیویه‌تی_( وه‌سی مامی فه‌یسه‌لی دووه‌م كاره‌كانی پاشای ڕایی ده‌كرد). وه‌سی مامی پاشا نه‌بوو، خاڵی پاشا بوو.
*ڵاپه‌ڕه264 نووسیویه‌تی:_( عێراق وئێران هه‌شت ساڵ شه‌ریان له‌سه‌ر كه‌نداوی عه‌ره‌بی كرد). ئایا شه‌ڕی ئه‌ودوو وڵاتهلهسهركهنداوی عه‌ره‌بی بوو؟.
*ڵاپه‌ڕه 265 نووسیویه‌تی:_(یه‌ك بلیۆن مرۆڤ له‌سه‌رزه‌وی هه‌ن).نازانم مه‌به‌ستی نووسه‌رله‌وبلیۆنه چییه؟ له‌كاتێكدا هه‌مووجیهان ته‌نها هه‌فت ملیار كه‌سه.
دووه‌م:_گێڕانه‌وه:_
ئه‌گه‌رچی ڕۆمان به‌گشتی، ده‌بێ هه‌ڵگری زمانێك بێت كه‌مترین فۆڕمی گێڕانه‌وه‌ی واقیعی تێدابێت.چونكه ئهگهرزمان ڕه‌هه‌ندێكی هونه‌ری نه‌بێت، ئه‌وا جیاوازی له‌نێوان گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوێك له‌ڕۆمان و گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوێكیش له‌مێژوودا ناكرێت. به‌ڵام له‌وڕۆمانه‌دا، خوێنه‌ربه‌رچه‌ندان ده‌ربڕین و په‌ڕه‌گراف ده‌كه‌وێت كهواههست ده‌كات ئه‌وه‌ی ده‌یخوێنێته‌وه ڕۆمان نییه، بهڵكوگێڕانهوهیهكی ئاساییه بێ هیچ جوانكاریی وهونهركارییهكی زمان. لێره‌داچه‌ند نموونه‌یه‌ك ده‌هێنینه‌وه:_
* ڵاپه‌ڕه 86 ڕۆماننووس نووسیویه‌تی:_(سهركانیهكانیان سه‌ب ده‌كرد، خه‌ڵكیشیان به‌كۆمه‌ڵ زینده‌به‌چاڵ ده‌كرد، هاتووچۆیان قه‌ده‌غه ده‌كرد).
*ڵاپه‌ڕه 90 نووسیویه‌تی:_(له‌ڕێگابه‌تایبه‌تی هاوینان له‌نێوخۆیان له‌ڕێگا پاره‌یان كۆده‌كرده‌وه).
*ڵاپه‌ڕه 96 نووسیویه‌تی:_(سه‌لیم چووه بازارتورشی كڕی، تاریك داهات، گهوههرسفرهی ڕاخست، هێلكه‌كانی سپی كرد).
ڵاپه‌ڕه 154 نووسیویه‌تی:_(پیاوێك ناوی ئه‌نوه‌ربوو،ته‌مه‌نی له‌سه‌رووی چل بوو، مامۆستابوو، له‌وكاته‌ی هاوسه‌رگیری كردبوو، هه‌مووساڵێك منداڵییان ده‌بوو، ئه‌وكات ده‌منداڵی هه‌بوو). سه‌یری ئه‌وهه‌موو(بوو)ه بكه، له سێ ڕسته‌دا.
*ڵاپه‌ڕه272 نووسیویه‌تی:_( له‌كاتی نوێژده‌بێ پێلاِوهكان داكهنی و لهدهرهوهداكهنی).
بێگومان، زۆرپه‌ڕه‌گرافی دیكه‌ی له‌وشێوه‌یه له‌كتێبه‌كه‌دا هه‌ن، وه‌لێ ئێمه ته‌نها ئه‌م چه‌ند نموونه‌یه‌مان خسته‌ڕوو.
سێیه‌م:هه‌ڵه‌ی چاپ_
گه‌رچی ئه‌م كتێبه هه‌ڵه‌چنی بۆ كراوه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه وایه‌به‌بێ پێداچوونه‌وه چاپ كرابێت. له‌چه‌ندین شوێن هه‌ڵه‌ی فۆنت و پیت ده‌بینین. له‌هه‌ندێ شوێندا، پیتی(ك) كراوه‌به(گ).گریمان نووسه‌ری ڕۆمانه‌كه له‌به‌رباری ته‌ندروستی یاخود ته‌مه‌ن، یان هه‌رهۆكارێكی دیكه،نه‌یتوانیبێت بژاری ئه‌وهه‌ڵانه بكات، به‌ڵام نازانم هه‌ڵه‌چنی كتێبه‌كه ئه‌ركی چی بووه؟ ته‌نانه‌ت له ژیاننامه‌ی نووسه‌ردا،هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووی زه‌ق كراوه. كاتێ نووسیویانه یه‌ك كۆمه‌ڵه شیعری له ساڵی(1997) بڵاوكردۆته‌وه. به‌ڵام ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌و ساڵی 1977 وبه‌ناوی سه‌مای به‌فری ئێوارانه. دواجار ده‌ڵێم خۆزگه به‌رزنجی شاعیر‌و ماڵی وه‌فاییش، كتێبی پیاوێكی بێجامه شینیان له‌بڕی ئه‌م كتێبه وه‌رده‌گێڕاو چاپ و بڵاویان ده‌كرده‌وه، كهزهمهنێكه حه‌زده‌كه‌م ئه‌و كتێبهبهزمانی كوردی بخوێنمه‌وه..
————————————–
*په‌راوێز:_ دواوێستگه‌م باكووره/ ڕۆمان/نووسینی جه‌لال به‌رزنجی/بڵاوكراوه‌ی ماڵی وه‌فایی 2018..