گوێچكه‌كانم قسه ده‌كه‌ن ..منیش ده‌یانخوێنمه‌وه … حه‌یده‌رعه‌بدولڕه‌حمان
ئه‌گه‌ر بته‌وێ بخزێیته ناو نمایشه‌كه‌ی ( كارۆخ ئیبراهیم ـ گوێچكه‌كانم قسه ده‌كه‌ن) كه دوێنێ ئێواره له‌چوارچیوه‌ی فیستیڤاڵی نێو ده‌وڵه‌تی شانۆ له هه‌ولێر ـ له ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێ ی فیستیڤاڵه‌كه نمایش كرا، ئه‌وه ده‌بێت له دوو جه‌مسه‌ره‌وه بیخوێنیته‌وه، یه‌كێكییان روونكردنه‌وه‌و شیته‌ڵ كردنی فه‌لسه‌فه‌ی نمایشه‌كه و كاراكتهرو باگ راونده‌كانی، كه نیوه‌ی پانتایی نمایشه‌كه‌یان گرتۆته‌وه ، نیوه‌كه‌ی تریشیان ئامرازه هونه‌رییه‌كانی ده‌رهێنه‌ر، له رووی ستایلی ده‌رهێنان و ئه‌كته‌رو سینۆگرافیا به موزیك و دیكۆرو ده‌نگ و ئامرازه‌كانی دیكه‌یه‌وه ، پرسیاری ئه‌وه‌ش بكه‌ین ئاخۆ ده‌رهێنه‌ر چه‌ند سه‌ركه‌وتوو بووه له هاوسه‌نگ راگرتنی هه‌ر دوو ته‌وه‌رو ئاوێته بوونیان وه‌ك دوو جه‌مسه‌ری هارمۆنی بۆ راگرتنی بالانسی تمایشه‌كه،.
كارۆخ ئیبراهیم یه‌كێكه له‌و ده‌رهێنه‌رانه‌ی هه‌میشه پشت به خۆی ده‌به‌ستێت بۆ نووسینی تێكسته‌كانی ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئامانجیه‌تی له به‌رجه‌سته كردنی ئه‌و وێنانه‌ی له خه‌یاڵی دایه، تێكست نه‌بێته به‌ربه‌ست له دروست كردن و گه‌یاندنی ئه‌و وێنانه، به‌ڵام ئاخۆ كارۆخ ئه‌وه‌نده‌ی له رووی هونه‌ری ده‌رهێنانه‌وه ده‌ست رۆیشتووه، ئه‌وه‌نده‌ش له بواری نووسینی ده‌ق دا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت ؟ ئه‌مه هه‌رگیز مه‌رج نیه، چونكه زۆرینه‌ی شانۆكارانی دنیا له بواری نووسین دا پشت به ده‌قی نووسه‌ره شانۆكاره‌كان ده‌نووسن، تێڕوانینی خۆیان وه‌ك نووسه‌ری دووه‌م، له سه‌ر ئه‌و ده‌قانه بونیات ده‌نێن هه‌ر یه‌كه‌و به قه‌د پسپۆری خۆی له بواره‌كه‌دا
ئه‌وه‌تا زۆر جاران نمایشی جوان هه‌بووه له رووی ده‌رهێنانه‌وه، به‌ڵام له به‌ر ده‌ست كورتی ده‌رهێنه‌ر له نووسینی تێكست دا، بوونه‌ته هۆكار بۆ روخاندنی نمایش به تێكڕایی ، من به قه‌د ئه‌و به‌دواداچوونه‌ی له گه‌ڵ كارۆخ و شانۆگه‌ریه‌كانی هه‌م بووه، هه‌ستم به بۆشاییه‌ك كردووه له‌و بواره‌داو هه‌میشه گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و بڕوایه كه كارۆخ خۆی تێكسته‌كانی خۆی نه‌نووسێ و به دوای ئه‌و تێكستانه‌دا بگه‌ڕێت، كه بۆی هه‌یه نمایش تێر بكه‌ن له پێكهاته‌كانی خۆیاندا.
ئه‌و له‌و به‌رهه‌مه‌شدا، كێشه‌ی تێكستی هه‌یه و له ده‌وری ئامانج و فه‌لسه‌فه‌یه‌كدا خول ده‌خواته‌وه ،تێیدا روو به رووی حاڵه‌تێكی ئاڵۆزی ئه‌وتۆ ده‌بێته‌وه ، كه نه‌توانێ ئامانجه‌كانی خۆی وه‌ك پێویست بپێكێنێ ، كۆمه‌ڵێ بابه‌تی گه‌وره‌ی تێكه‌ڵ یه‌كتر كردووه ، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌قه‌كه‌ی پێ پڕ كات ، كه‌چی چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی هه‌وڵی پڕ كردنی ده‌قه‌كه‌ی داوه، ئه‌وه‌نده له به‌های سه‌ره‌كی ئامانج و فه‌لسه‌فه‌ی ده‌قه‌كه‌ی كه‌متر كردۆته‌وه .
ئه‌و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات له(گوێچكه‌كانم قسه ده‌كه‌ن ) فه‌لسه‌فه‌ی نمایشه‌كه‌ی په‌یوه‌ست كات به رابووردووه تاڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی، به هه‌موو ئه‌و روداو‌و كاره‌ساتانه‌ی به سه‌ریدا تێپه‌ڕیون، تا ده‌گاته روداوه نوێ كانی سه‌رده‌م، له تراژیدیا پڕ له مه‌رگه‌ساته‌كانی داعشه‌وه ، تا ده‌گاته رۆژه ره‌شه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و په‌رته‌وازه‌ییه له بابه‌تدا له سه‌ر حیسابی سه‌رلێ شێوانی بینه‌ر و ماندوو كردنی بووه له تێگه‌یشتنی فه‌لسه‌فه‌ی نمایشه‌كه‌ی .
ده‌رهێنه‌ر سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئه‌و رووداوانه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ دێر زه‌مانێكی دووری باوك‌و باپیرانی و نه‌فره‌ت له‌و كولتووره ده‌كات ، كه ئه‌وان و نه‌وه‌كانی دوای ئه‌وانیش فرچكییان پێوه گرتووه‌و پشتاو پشت وه‌ك كولتوورێك بۆ نه‌وه‌كانی دوای خۆیانیان به جێ هێشتووه، بۆیه هه‌ر سه‌ندوقێك له‌و مێژووه به‌جێ ماوه ده‌كه‌یته‌وه، كتێبێك ، به‌ردێك ، ژه‌هرێكی تێدایه ، پڕیه‌تی له نهێنی و هه‌ر یه‌ك له‌وان ده‌لالاتی تایبه‌تی خۆیان به خۆیانه‌وه هه‌ڵده‌گرن، له‌وانه‌ش ئه‌و دوانزه كتێبه‌ی ی باوكی كه هه‌ر یه‌ك له‌و كتێبانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌مێك و باس له مه‌رگه ساتێك له مه‌رگه ساته‌كانی مێژووی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ده‌كه‌ن.
ته‌ماشای دیكۆرو ته‌خته ره‌شه‌كه‌ی شانۆ بكه، كه‌سه‌راپای ره‌نگێكی ره‌ش قه‌ترانیه‌و گوزارشت له زه‌مه‌نێكی پڕ له ره‌شبینی و نیگه‌رانی و ماته‌مینی ده‌كه‌ن ، كه سه‌راپای شانۆی ته‌نیووه، ئه‌وه ئه‌و زه‌مه‌نه ره‌شه‌یه كه كاراكته‌ره‌كانی تێیدا ده‌ژین، ئه‌و تابلۆ گه‌وره پڕ له سه‌ندوقانه ببینه، كه هه‌ر سه‌ندوقه‌و ببینه، كه به ده‌یان له‌مبه‌رو ئه‌و به‌ر به دوو گوێ ی لای راست و لای چه‌پی شانۆدا نه‌خشێندراوه، ئه‌وانی تر سكێچی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگن كه سه‌رچاوه‌ی ژاوه ژاوو هاوارو ده‌نگه خنكێندراوه‌كانن.
كه شانۆ ده‌كرێته‌وه راسته‌وخۆ دوو كاراكته‌ری سه‌ره‌كی له سه‌ر شانۆدا ده‌بیندرێن ، ژنێك و مێردێك ( سێبه‌ر ئیبراهیم ـ گۆران ساڵح ) پیاوه‌كه كه‌سێكی گه‌نج له رواڵه‌تدا، به‌ڵام ئایین په‌روه‌رو، خوێنده‌وار له ناوه‌رۆكدا، پابه‌ند به عه‌قلیه‌ت و بیر‌و باوه‌ڕی كۆنی باوك‌و باپیرانی، هه‌میشه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ كێشه‌كانی پشت به‌و كتێب و سه‌رچاوه‌و كه‌ره‌ستانه ده‌به‌ستێت كه به نهێنی لای پارێزراوه و به به‌رده‌وامی له گه‌ڵیاندا ده‌ژیت ..
هه‌ر یه‌ك له‌و دوو كاراكته‌ره چه‌ندین كاراكتهریان له ناو دایه، ژنه‌كه: له یه‌كه‌میاندا كه‌نیزایه‌كی داعشه‌كانه و وه‌ك هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌كی بازاڕی سه‌ودای پێكراوه، له‌و پیاو بۆ ئه‌و پیاو، له هه‌ر یه‌كێكییان چه‌ندین له‌و مناڵانه‌ی ناوه‌ته‌وه، كه له سه‌ندوقه‌كه‌دا گه‌ڵاڵه كراون و ناوه ناوه به پانتایی شانۆكه هه‌ڵیان ده‌ڕێژێ .
كاراكته‌ری دووهه‌مییان گولیشانه كه ژنی ( سعوده) ئه‌و هێما نه‌ته‌وه‌ییه‌یه كه له گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا به ته‌نیا ده‌كوژرێ ،هێمایه‌كه بۆ قوربانی دان له پێناو بیر‌و باوه‌ڕ.
سێه‌مییان (كه‌ڤێ ) ئه‌و ژنه‌ی ئێستایه له گه‌ڵ سه‌یواندا كه هه‌میشه ده‌ستییان له هه‌وكی یه‌كتر ناوه‌و له ململانێیه‌كی به‌رده‌وامدا ده‌ژین، ئه‌و له ئه‌نجامی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی له نێو داعشدا به سه‌ری هاتوون ، دووچاری نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونی ( شیزۆفرینیا ) بووه‌و دووچاری له بیرچوونه‌وه بووه ، به هۆی حه‌بێكه‌وه خۆی له‌و كێشه‌ی له بیر چوونه‌وه ده‌پارێزێ وه‌ك ده‌رمانێكی هێور كه‌ره‌وه‌ی كاتی ، هه‌ر كاتێ ئه‌و حه‌به نه‌خوات تووشی هه‌مان كێشه‌ی له بیرچوونه‌وه ده‌بیت، بۆیه هه‌میشه مێرده‌كه‌ی ئاگاداری ده‌كاته‌وه حه‌به‌كه بخوات و به ئاگا بێت له‌وه‌ی رووده‌دات .
له ناو گێژاوی ئه‌و وه‌همه‌دا، كاتێ ده‌ست به سه‌ر منداڵه بێ باوكه نادیاره‌كاندا دێنی، گله‌یی ئه‌وه له مێرده‌كه‌ی ده‌كات بۆچی نازی ئه‌و منداڵانه ناكێشێ و بایه‌خییان پێ نادا، لای مناڵه‌كانیش گله‌یی له بێ به‌زه‌یی باوكییان ده‌كات .
ئه‌و هه‌میشه له گومانی نهێنیه شاراوه‌كانی مێرده‌كه دا ده‌ژیت ، بۆیه گله‌یی ئه‌وه له مێرده‌كه‌ی ده‌كا بۆچی نهێنییه‌كانی لێ شاردۆته‌وه، له‌و ده‌لاقانه‌دا چی حه‌شار داوه؟ تا رۆژێكییان خۆی بۆ خۆ رزگار كردن له ته‌لیسمی ئه‌و سه‌ندوقانه، هه‌موو سه‌ندو قه‌كان هه‌ڵده‌ڕێژێ، ته‌نانه‌ت ئه‌و ژه‌هره‌ش كه هێمای ده‌یان ده‌ردی كۆمه‌ڵایه‌تیه له ناو ئه‌و سه‌ندوقانه‌ی باوك‌و باپیری مێرده‌كه‌ی ده‌ردێنێ و له شێوه‌ی هه‌ڵمێكی چڕ په‌خشی سه‌ر شانۆوه سه‌ر بینه‌رانی دهكاو ته‌نانه‌ت سه‌ر روخساری مێرده‌كه‌شی ، تا به‌و ژه‌هره ده‌یكوژێ و تۆڵه له هه‌موو پیاوه داعش ئاساكان ده‌كاته‌وه، كه ده‌یانه‌وێ ئافره‌ت بكه‌ن به كۆیله‌و هه‌تكی بكه‌ن، به‌شێكیش په‌خشی سه‌ر ئه‌و بینه‌رانه ده‌كا كه‌نموونه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كن به‌شێك له گوناهه‌كانیان به‌رده‌كه‌وێت .
پیاوه‌كه‌ش( سه‌یوان ) به هه‌مان شێوه دابه‌ش كراوه بۆ چه‌ند كاراكته‌رێك،هه‌ر كاراكته‌رێك روویه‌كی جیاواز له یه‌كتری پیاوه، هه‌ر كاراكته‌رێك له‌و پیاوانه چیرۆكێكی هه‌یه، له‌وانه: ئه‌وه‌تا كاتێ یه‌كێ له چه‌فیه ره‌شه‌كانی ژنه‌كه‌ی له سه‌ر ده‌نێ ، ده‌بێته پیاوێكی داعش و باوكی كۆمه‌ڵێ له‌و مناڵانه‌ی باوكییان ناناسرێته‌وه به هۆی زۆری ژماره‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی سه‌ودایان به ژنه‌كان كردووه.
كاراكته‌ری دووه‌م : سه‌یوانی مێردی كه‌ڤێ یه، ئه‌و پیاوه‌ی كه هه‌میشه داوا له ژنه‌كه‌ی ده كات ، خۆی بناسێته‌وه ، ئه‌و هه‌میشه به ئاگای دێنته‌وه كه ده‌بیچت خۆی بناسێته‌وه ئاگای له‌وه بێت كه ئه‌و كه‌ڤێ نیه، به‌ڵكو كه‌سێكی تره، بۆیه ده‌ڵێت : ده‌بێت تۆ من هه‌موومان خۆمان بناسینه‌وه، چونكه هه‌موومان ون بووین ، كه‌سمان ئه‌وی تر وه‌ك خۆی ناناسێته‌وه.
له ناو تێكه‌ڵ كردنی هه‌موو ئه‌و رووداوانه، فه‌لسه‌فه‌ی نمایشه‌كه كه‌وتۆته ئه‌تمۆسفیرێكی پڕ له ته‌م و مژ، به شێوه‌یه‌ك بینه‌ر نه‌توانێت خوێندنه‌وه‌یه‌كی روون بۆ فه‌لسه‌فه‌ی نمایشه‌كه بكات، ده‌رهێنه‌ریش هه‌موو شتێكی بۆ بینه‌ر به جێ هێشتووه، كه ئازاد بێت له هه‌رخوێندنه‌وه‌یه‌ك هه‌ستی پێ ده‌كات، پێی وایه ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه راسته كه بینه‌ر هه‌ستی پێ ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی ده‌رهێنه‌ر سوور بێت له سه‌ر هه‌لبژاردنی ئه‌وه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت .
ده‌رهێنان : ستایلی كارۆخ ئیبراهیم تا رادده‌یه‌ك لای بینه‌ر ئاشكرایه، چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی كاری ده‌رهێنانی له شانۆگه‌ریه‌ك بۆ ئه‌وی تریان بگۆڕێت ، هه‌میشه‌و له زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیدا پشت به سینۆگرافیا ده‌به‌ستێت ، سینۆگرافیا له رووی ئه‌كته‌رو ته‌كنیك و دیكۆرو موزیك و جوانكارییه‌كانی دیكه‌ی شانۆ..
یان هه‌موو ئامرازه ته‌كنیكیه‌كان به‌كار دێنێ بۆ گه‌شكردنه‌وه‌ی چاو بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ر بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ری بینینی ستاتیكای شانۆ ، به تایبه‌ت به جه‌سته‌ی ئه‌كته‌رو ره‌نگ و دیكۆرو ته‌كنیك و جل‌و به‌رگ و هه‌موو ئامرازه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به بینین ، بۆ ئه‌وه‌ی چاو تێركات له جوانی، چاوێك كه یه‌كێكه له سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی ئیحساس و چێژ وه‌رگرتن .
دووهه‌مییان موزیك : ده‌رهێنه‌ر پشت به‌ستنێكی سه‌ره‌كی به موزیكه‌و هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه داوه پشت به كه‌سانی پرۆفیشنال له باره‌ی موزیكی شانۆیی ببه‌ستیێت ، وه‌ك له‌و نمایشه‌ی دوایی دا هه‌ستی پێ ده‌كرێت ، نزیكترین سه‌رچاوه‌ی ده‌روونی بۆ كارتێكردنی راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر هه‌ستی بینه‌رو زاخاو دانه‌وه‌و راچڵه‌كینی موزیكه كه به شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌یی له سه‌ر هه‌مان ریتمی بزووتنه‌وه‌ی ئه‌كته‌ر له سه‌ر شانۆدا ده‌ڕوات و ده‌توانێت ئه‌و بزووتنه‌وانه له چوارچیوه‌ی ریتمێكی به‌هێز به‌رجه‌سته بكات و جوانیه‌ك به نمایش ببه‌خشێت ، له هه‌مان كاتیش‌دا كارلێكێكی ده‌روونی بۆ بینه‌ریش دروست ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی نمایش وه‌ك پێویست ، بۆیه ده‌كرێت بڵێین كرۆكی سینۆگرافیای ئه‌مجاره‌ی كارۆخ له‌و نمایشه‌دا موزیك بوو.
رووناكی : له هه‌موو نمایشه‌كاندا ده‌رهێنه‌ر شوێنی تایبه‌تی بۆ رووناكی ته‌رخان ده‌كات له ستایلی كاركردنیدا، چونكه به‌لای ئه‌وه‌وه رووناكی فاكته‌ری هه‌ره سه‌ره‌كی جوانكارییه‌كانی شانۆ‌و به‌رجه‌سته كردنی حاڵه‌ته ده‌روونییه‌كانی ئه‌كته‌ره له ناوه‌وه، بۆیه رووناكی هه‌رگیز نه‌بۆته هونه‌رێكی ته‌قلیدی لای كارۆخ ئه‌وه‌نده‌ی بۆته سه‌رچاوه بۆ به زیندووراگرتنی شانۆ‌و به‌رجه‌سته كردنی ناواخنه‌كان .
به‌ڵام له‌و نمایشه‌دا ئه‌گه‌رچی توانستێكی زۆری رووناكی به‌كار هێندراوه، به‌ڵام هاوسه‌نگی رووناكی تێك چووه‌و زێده رۆییه‌كی زۆر له رووناكیدا كراوه، كه وای كردووه له نرخ و به‌های رووناكی كه‌م بێته‌وه ، خۆ رووناكیش وه‌ك هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌كی شانۆیی وه‌ك پێویست به‌رجه‌سته نه‌كرا، ئه‌وه روخساری نمایش ده‌شێوێنێ و ده‌بێته په‌ڵه‌یك به رووی ستاتیكای شانۆییدا.
ته‌كنیك :
له به‌ر ئه‌وه‌ی فۆرم هه‌میشه له شانۆگه‌رییه‌كانی كارۆخ جێگه‌ی بایه‌خ پێدانه، هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ته‌كنیك بكاته كرۆكی فرۆم، به تایبه‌ت له ته‌كنیكی دیكۆردا، كه پێی وایه دیكۆر نابێت ببێته پێكهاته‌یه‌كی چه‌سپاوو مردوو، به‌ڵكو ده‌بێت ببێته پارچه‌یه‌كی زیندوو له جه‌سته‌ی شانۆدا
دیكۆر له‌و به‌رهه‌مه‌دا پێكهاته‌یه‌كه به به‌رده‌وامی له گۆڕان دایه‌و بۆ هه‌ر دیمه‌نێك به شێوه‌یه‌كی تۆماتیكی دیكۆر ده‌گۆڕێت، به‌و شێوه‌یه‌ی وه‌ك باگ راوند ببێته ته‌واو كه‌ری وێنه، وه‌ك دیكۆری مناره‌و مزگه‌وته‌كه له كاتی نوێژ كردن و دیكۆری سك پڕ بوونی ژنه داعشه‌كان له كاتی گێڕانه‌وه‌ی به سه‌رهاته‌كانی ژنه‌كه له ژێر ده‌ستی داعشه‌كاندا، دیكۆری ئاواره‌كان و چه‌ند وێنه‌یه‌كی تری ئه‌و دیكۆرانه، كه له‌گه‌ڵ روداوه‌كاندا دروست بێت و ون بێت.
به‌ڵام كه مادام ده‌رهێنه‌ر به ته‌كنیك ده‌سه‌ڵاتی تۆماتیكی گۆڕینی دیكۆری هه‌یه، نه‌ده‌بوا قه‌واره‌ی سه‌ندوقه‌كان فۆرمێكی ته‌قلیدی وه‌ربگرێت و به‌و زه‌خامه‌تیه ده‌ركه‌وێت كه سه‌رتاسه‌ری شانۆكه داگیر بكات، وێڕای ئه‌وه‌ی مادام سه‌ندوقه‌كان ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می پێشووی كاراكته‌ره‌كان، ئه‌گه‌ر سیمایێكی كلاسیكی هه‌بوایه گونجاو تر ده‌رده‌كه‌وت .
جگه له دیكۆری بگۆڕ، ده‌رهێنه‌ر ته‌كنیكێكی جوانی بۆ دروست كردنی هه‌ڵم دروست كردووه كه له كۆتایی نمایشه‌كه‌دا به ده‌ستی كاراكته‌ره ژنه‌كه په‌خش ده‌كرێت و تێكه‌ڵ به موزیك و ریتمێكی تراژیدی ده‌بێت و له سه‌ر شانۆ‌و له ناو هۆڵه‌كه‌دا بڵاو ده‌بێته‌وه
سه‌ما : سه‌ما ده‌كه‌وێته چوارچیوه‌ی سینۆگرافیای شانۆیی و ئاوێزانی موزیك و ریتمێكی بڵًنتر له ریتمی گشتی شانۆ ده‌بێت ، بزووتنه‌وه‌ی ئه‌كته‌رو ره‌نگ ورووناكی و موزیك هارمۆنیایه‌ك له ستاتیكای شانۆیی دروست ده‌كه‌ن كه تێیدا ده‌رهێنه‌ر كۆمه‌ڵێ ئامانجی گرنگ به ده‌ست بێنێت له‌وانه :
1.ده‌رهێنه‌ر ئه‌تمۆسفیرێكی سیحراوی له سه‌ر شانۆدا دروست ده‌كات كه هه‌م جوانییه‌ك به ته‌كنیكی نمایش ببه‌خشێت، هه‌م پشوویه‌ك به بینه‌ر بدا، بۆ زاخاو دانه‌وه‌ی مێشك .
2. ریتمی شانۆ به شێوه‌یه‌ك به‌رز ده‌كاته‌وه، كه بینه‌ر تێیدا هه‌ست به زیندوو بوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی نمایش بكات.
3. سه‌ما ـ به‌هێترین كه‌ره‌سته‌یه‌كی درامیه بۆ به‌رجه‌سته كردنی روداوه‌كان، بۆیه ده‌بێته پارچه‌یه‌كی هه‌ره زیندوو له نواندن به‌ڵام به‌ریتمێكی جیاواز.
كارۆخ ئیبراهیم ـ له زۆرینه‌ی ئه‌و سه‌مایانه‌ی له‌شانۆگه‌ریه‌كانی خۆیدا به‌رجه‌سته‌یان ده‌كات، ده‌ف و رووناكی و ئه‌دای ئه‌كته‌ر تێكه‌ڵ به یه‌كتر ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌و سێ توخمه بتوانێت وروژاندن لای بینه‌ر دروست بكات، به‌ڵام ئاستی سه‌ركه‌وتن یا سه‌رنه‌كه‌وتنی ده‌كه‌وێته سه‌ر جۆری راهێنانی ده‌رهێنه‌رو توانستی ئه‌كته‌ر بۆ سه‌ما
له چوارچیوه‌ی ئه‌و بایه‌خ پێدانه‌ی ده‌رهێنه‌ر بۆ سه‌ما، ئه‌گه‌ر بته‌وێت جیاوازی له نێوان سه‌مای شانۆگه‌ری (كچی شه‌ره‌فه‌دین) له‌گه‌ڵ سه‌مای نمایشی (گوێچكه‌كانم قسه ده‌كه‌ن) بكه‌یت، ئه‌وه هه‌ست ده‌كه‌یت، كاریگه‌رییه‌كانی سه‌مای ( ئیلاف ئیبراهیم) له كچی شه‌ره‌فه‌دین تا ئێستاش له مێشكی بینه‌ردا كاڵ نه‌بۆته‌وه، له گه‌ڵ سه‌ماكه‌ی ( سێبه‌ر) به‌راوردییان پێ ناكرێت ، به‌ڵام دیسان هه‌ر له كۆتاییدا هه‌میشه سه‌ما لای كارۆخ فاكته‌رێكی گرنگی چێژه وه‌ك له دوا نمایشدا ده‌ركه‌وت .
نواندن :
ده‌رهێنه‌ر بۆ شانۆگه‌ری ئه‌مجاره‌ی ته‌نیا دوو ئه‌كته‌ری خستۆته سه‌ر شانۆ (سێبه‌ر ئیبراهیم و گۆران ساڵح ) كه هه‌روكییان دوو ئه‌كته‌ری تازه پێگه‌یشتوون له شانۆدا، سێبه‌ر ـ ده‌رچووی ئه‌كا دیمیایێكی شانۆیی نیه و شانۆی نه‌خوێندووه، به‌ڵام گۆران ـ ئه‌گه‌رچی له بواری گۆرانی گوتن دا ناسراوه، به‌ڵام ده‌رچووی شانۆیه .
بێگومان ده‌رهێنه‌ر له‌گه‌ڵ دوو ئه‌كته‌ری تازه پێگه‌یشتووی نا ئه‌كادیمی، ماندوو تر ده‌بێت له ئه‌كته‌رێكی خاوه‌ن ئه‌زموون و ئه‌كادیمی، به‌ڵام ئه‌وه‌شییان ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ده‌رهێنه‌ر له دروست كردنی ئه‌كته‌رو راهێنانی، هه‌روه‌ها بڕی توانستی جه‌سته‌یی ئه‌كته‌ره‌كه له رووی ئه‌داو ئیلقاو و ده‌نگ .
ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و باگ راوندانه له به‌رچاو نه‌گرین و ته‌نیا قسه له‌سه‌ر ئه‌و نواندنه بكه‌ین كه هه‌ردوو ئه‌كته‌ر له سه‌ر شانۆدا نیشانیان داین ، ئه‌وه به روونی ئه‌و راستیه ده‌رده‌كه‌وێت كه سێبه‌ر ـ وه‌ك پاڵه‌وانی یه‌كه‌می شانۆگه‌ریه‌كه ده‌رده‌كه‌وت ئینجا گۆران، بۆیه زۆر جار بینه‌ر هه‌ستی به‌وه ده‌كرد كه سێبه‌ر به سه‌ر گۆران‌دا زاڵه له نواندندا .
هه‌میشه له كاتی نمایشه‌كه‌دا پرسیاری ئه‌وه‌م لا دروست ده‌بوو، كه هۆكار چیه ده‌رهێنه‌ر له نێو ده‌یان ئه‌كته‌ری پسپۆر‌و خاوه‌ن ئه‌زموون ، په‌نا بۆ ئه‌كته‌رێكی بێ ئه‌زموون ببا، ئایا ئه‌وه مه‌ترسی نیه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی له شانۆگه‌ریه‌كدا ئه‌گه‌ر له ئه‌زموونه‌كه سه‌ر نه‌كه‌وت، ببێته هۆكار بۆ روخانی شانۆگه‌ریه‌ك و فه‌شه‌ل پێ هێنانی ده‌رهێنه‌رێك له دوا ئه‌زموونی دا ؟
من و زۆرێك له بینه‌ران له گه‌ڵ خۆیاندا له نیگه‌رانی دابووین، له سه‌ركه‌وتن یا روخانی نمایشه‌كه به هۆی ئه‌كته‌ره‌وه.
خۆ ناهه‌ق نین چونكه چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی تۆ پشت به سینۆ گرافیاو كه‌ره‌سته‌كانی دیكه‌ی فۆرم بكه‌یت بۆ جوانكردنی شانۆ، ئه‌وه نابێته ئه‌لته‌رناتیف بۆ ئه‌كته‌ر كه رۆحی راسته‌قینه‌ی نمایشه له‌سه‌ر شانۆدا .
به‌ڵام ئاخۆ ده‌رهێنه‌ر توانی هاوسه‌نگی ( ئه‌كته‌ر) له گه‌ڵ (سینۆگرافیا ) رابگرێت ؟
ره‌نگه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره له نێوان هه‌ر یه‌كێك له ئێمه جیاوازی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وی ترماندا، به‌ڵام من پێم وایه ئه‌وه‌نده‌ی كارۆخ به سینۆگرافیاوه سه‌ر قاڵ بووه (ئه‌گه‌رچی كۆمه‌ڵێ براده‌ری ده‌ست ره‌نگین كاری سینۆگرافیایان ههڵًسوڕاندبوو) ده‌رهێنه‌ر به قه‌د سینۆگرافیا ئه‌و بایه‌خه‌ی به ئه‌كته‌ر نه‌داوه، خۆ ئه‌گه‌رچی ئامرازه‌كانی سینۆگرافیا هه‌میشه ئامرازی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رن بۆ چاوی بینه‌ر، به‌ڵام جوانترین سینۆگرافیا له شانۆدا سینۆگرافیای جه‌سته‌ی ئه‌كته‌رو ئه‌دای ئه‌كته‌ره، كه‌په‌یوه‌ستی راسته‌قینه‌ی به رۆحی بینه‌ره‌وه هه‌یه نه‌ك چاوی، ئه‌كته‌ر ده‌توانێت بێ سینۆگرافیاش ئه‌و بۆشاییه‌ت بۆ پڕ كاته‌وه و به‌رهه‌مێك پێشكه‌ش به بینه‌ر بكات به‌په‌رۆشه‌وه له ئامێزی بگرێت، چونكه سینۆگرافیا به گشتی ئامرازێكه بۆ خزمه‌تی ئه‌كته‌رو نمایش ، هه‌رگیز ناكرێت ئه‌كته‌ر بكه‌یته ئامراز بۆ تێر كردنی سینۆگرافیا .
به‌ڵام باشترین حاڵه‌تی بژارده له‌و نێوانه‌دا ئه‌وه‌یه كه ده‌رهێنه‌ر هاوسه‌نگییه هونه‌رییه‌كان وه‌ك یه‌ك رابگرێت و بایه‌خی سه‌ره‌كی به‌توخمه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی وه‌ك ئه‌كته‌رو تێكست بێت ( وه‌ك په‌یكه‌ری بونیاتی شانۆیی) ئینجا توخمه لاوه‌كییه‌كانی دیكه‌ی جوان كردن و كارتێكردن و وروژاندن و چێژ وه‌رگرتن ..
له‌و پێ‌و دانگه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دواوه و شانۆگه‌ری ( كچی شه‌ره‌فه‌دین ) به‌بیر خۆمان بێنینه‌وه، ئه‌وه هه‌ست به جیاوازی ئه‌وه ده‌كه‌یت كه ئه‌كته‌ر له‌وێ داینه‌مۆی نمایش بوو، ئینجا سینۆگرافیا ، به‌ڵام له‌و نمایشه‌ی ( گوێچكه‌كانم قسه ده‌كه‌ن) به پێچه‌وانه‌ی هاوكێشهكهی تره، بۆیه بینه‌ر هه‌ست به‌وه ده‌كات كه كارۆخ نه‌یتوانیووه له كچی شه‌ره‌فه‌دین تێپه‌ڕێنێ، یا شتێ پێشكه‌ش بكات له ئاستی ئه‌و دابێت له هه‌موو رووه‌كانه‌وه، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ئه‌و خاڵانه‌ی له به‌شی یه‌كه‌مدا ئاماژه‌مان پێدا .
ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌كته‌رێكی تازه پێگه‌یشتووی كه‌م ئه‌زموون ته‌ماشای (سێبه‌ر ئیبراهیم ) بكه‌یت، ئه‌وه ناتوانین نكۆڵی له‌وه‌دا بكه‌ین كه له ئاست ئه‌و ته‌مه‌نه كورته‌ی له شانۆدا هه‌یه‌تی ، توانی به‌رگه‌ی ئه‌و ئه‌ركه قورسه بگرێت و به بوێرییه‌وه رۆڵه‌كه‌ی خۆی راپه‌ڕێنێ، به‌ڵام هه‌ست به جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ ناكه‌ین له رووی به‌رجه‌سته كردنی ئه‌و چه‌ند كاراكته‌رانه‌ی كه ئه‌و ده‌بوا بۆ هه‌ر یه‌ك له‌وان جیاوازییه‌ك له فۆرمی نواندن دروست كات له‌گه‌ڵ ئه‌وی تریاندا، به‌ڵكو هه‌ر سێ كاراكته‌ر له یه‌ك ده‌چوون …
گۆران ساڵح : خۆی له ئه‌زموونێكی سه‌خت داوه، ره‌نگه ئه‌و ئه‌زموونه نه بۆ خۆی نه بۆ به‌رهه‌مه‌كه‌ی كارۆخ ئیبراهیم جێگه‌ی متمانه نه‌بووه‌و جۆرێك له سه‌ركێشی تێدا بووه، چونكه ئه‌وه هه‌قیقه‌تێكه كه گۆران ناتوانێت ببێت به ئه‌كته‌ر.