لەئاستی کێشەو پرسەئاڵۆزو مەترسیدارەکاندا، زۆرترین قسەدەکرێن، بەڵام کەمتریین لێکدانەوەی زانستی و بابەتی دەبینین. پرسیارەکەش ئەوەیە: ئایا نووسین و لێدوانەکانی نێو میدیاکان، ئەنجامی لێکدانەوەو شرۆڤەکاریین یا دووبارەکردنەوەی بیرۆکەی چەقبەستووی پێشوترو ئیلهامی Continue Reading »
هەموو بیرۆکەیەک(ئایدیا) بەرەو ناکۆت-رهایی- درێژبووەوە، دەبێتە دژی خۆی. هیگڵ….. رەنگە ئەم وتەیەی “هیگڵ” بۆ بیرکردنەوەی گۆڕانکاریخوازیى گۆڕان راستبێت. بەلانی کەمەوە، رەفتارەکانی تائێستە ئەوەی لێدەخوێنرێتەوە. هەروەک لە دوو وتاری پێشووتردا ‘رەخنەکردنی Continue Reading »
لێرەدا قسەم لەراستی ریفراندۆم و گەڕەلاوژێی دەنگی بەڵێ و نەخێرنییە. سەربەخۆیی لەبەرگی دەوڵەتدا، شتێک نییە بەنەخێرو بەڵێ یەکلاکرێتەوە. دەوڵەت، قۆناخێکە کە بەرجەستەبوونی ویستی گشتی و ژیری و پێگەیشتنە، نەک هەڵوێستێکی Continue Reading »
ئەوەی ئەم دووناوە کۆدەکاتەوە ئەوەیە کە پاشمەرگیان دەبنە فریادرەسێکی پیرۆز. ئەمیان بەدیوەسیاسییەکەی و ئەویتریش بەدیوە ئایینەیەکەی. زۆرنییە کە یەکەمیان ماڵئاوایی کردووە، باسی دووەمیان لە کەناڵەکانەوە گەرمە! رێکەوتێکی سەیرە، بەڵام مایەی Continue Reading »
لەژیانی سیاسییدا، ململانێکان چەندە ناحەزیش بن یا لێزانانە گەمەکە بەڕێوەببرێت، دواجار دەردەکەوێت کە لەپشت سیناریۆکانەوە نەک هەر سیناریۆنوسەکە تاوانبارە، بەڵکو فریودان و بەلادارێبردنی جەماوەر ئامانجە. هەریەک لەبکەرەکانی گەمەکە، بەپێی رۆڵەکانیان Continue Reading »
دەمەوبەیان بۆئەوەی لەدووکەڵی ئۆتۆمبیل و گازەکوشندەکان قوتاربیت، خۆت بەپارکێکی ناوجەرگەی شارەکەتدا بکەیت. بەڵام، شەڕی دووپیاو و سێ ژن بەمشتەکۆڵەو جنێو هێندەی دووکەڵەکە ئاماژەی واقیعێکی کۆمەڵگەی ئێمەیە: توندوتیژی دەبێتە هێزی یەکخەر Continue Reading »
کەم کەس هەیە، پرسی رێزی لاگرنگ نەبێت لەژیانیداو وەک پێوەرێکی پێویست تەماشای نەکات. بەڵام، کەباس دێتەسەر ژیانێکی شیاوو گونجاو رێزدارانە، هەموو شتەکان ئاوەژوودەبنەوە. ئاخر، باس لەچ رێزێک بکرێت، کاتێک مافەکانی Continue Reading »
کوردبوون سەختە، ئەگەر هەندێکجاریش ئەستەم دەرنەکەوێت. ئەمە فاکتێکە رۆژانە بەئەزموونکردن درکی پێدەکەین. هەڵبەت، ناڵێم کوردبوون لەخۆیدا شکستێکی بوونەکییە(وجودی)، بەڵکو فاکتەرە شکستهێنەرەکان تەنگەژەکەیە. پرسیارە بنەڕەتیەکە ئەمەیە: ئاخۆ ئەم سەختییە دەرهاویشتەی حەتمیەتی Continue Reading »
وەک هەمیشە ووتوومە، جیالەوەی کورد کێشەیەکی گەورەی سیاسی و فەرهەنگی و مرۆیی هەیە، هاوکات کێشەیەکیتر دەچێتەسەری کەئەویش سەرکردەسیاسیەکانیەتی. بەدەربڕنێکیتر، سەرچاوەی گرفتەکانی نەتەوەی کورد، تەنها داگیرکەرو نەیارو هەلومەرجی دەرەکی و ناوچەیی Continue Reading »
ئەوەی ئێستە لەئارادایە، جگەلە داتەپینێکی سەرتاسەری هیچیتر نییە. ئێمە ناتوانین هیچ ناوو ناونیشانێکی تری بۆ بدۆزینەوە. جگەلەوەی ئەم دۆخە ئەنجامی کۆمەڵێک هۆکارە. بەڵام داتەپینەکە بەئەندازەی مەترسیدارییەکەی، ئەوەندەش چاوەڕوانکراوە. تەنها کێشەکە Continue Reading »
برەوسەندنی ‘ناسیۆنالیزمی نوێ’، دەرکەوتێکە ناکرێ ئەمڕۆ لەسەرکەوتنی کاندیدە سیاسیەکاندا نادیدەبگیرێت. ئەوەی مایەی سەرنجە، رۆژبەرۆژ پارتە راستڕەوە نەژادپەرستەکان لە بەهێزبووندان. گوتاری سیاسی لەهەڵبژاردندا، چەندە ئاوبکات بەئاشی نەتەوەپەرستی و سەروەری خاک و Continue Reading »
لەکاتی نووسینی ئەم بابەتەدا، مەلایەک لەوتاری هەینیدا دەیوت: ‘هیلاری’ بێ یا ‘ترەمپ’، زۆرانبازی گوێدرێژو فیلەکەى باخچەی ئاژەڵەکان بەئێمەچی! لەبازاڕيشدا کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستان هاوڕێکەی ماچکرد كاتێ بیستى ‘ترەمپ’بردویەتةوە! بەڕای ئەو, کاندێکی Continue Reading »
سەرەتاییترین پێدوایستی مرۆڤ بریتییە لەنان و ئاسایش. بەترازانی هەریەکێکیان، ئەویتریشیان دەکەوێت. بەتایبەت، لەم سەردەمەدا ناکرێت نان و سەقامگیری لێکجیابکرێتەوە. خراپبوونی بژێویی تا ئاستی هێڵی هەژاری، راستەوخۆ دەبێتە زەمینەی یاریدەدەر بۆ Continue Reading »
رەنگە لەهیچ کوێیەکی دنیادا هێندەی لای ئێمە، حزب وەک جانەوەرێکی قێزەوەن و ناحەز وێنانەکرابێت. بێزرانی حزب بۆ خودی حزبییەکان و ئەو نووسینە رەخنەییانەشی کە لەمەزەندەکردنیاندا بۆ چییەتی کێشەو قەیرانەکان، سەرووپۆتەڵاکی Continue Reading »
لەئێستەدا ئەو بۆچوونەی دەڵیت ‘دیموکراسی لەسیستمە سیاسیەکانیتر کەمترخراپە’، بێمانایە. بەتایبەت، کاتێک دیموکراسی بۆتە گاڵتەبازاڕی و شوێنی ئاستنزمەکانی دونیای سیاسەت. بەسەرنجدانێکی کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکا ‘ترەمپ’ باشتر لەمە تێدەگەین. هەڵسوکەوت و Continue Reading »