چاكسازی وا ناكرێت … ئه‌حمه‌د كامه‌ران
چاكسازی :ئه‌و ده‌سته‌واژه گه‌وره‌و پیرۆزه‌یه كه ئه‌نجامده‌درێت له پێناوی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و نایه‌كسانی له سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی وڵات‌دا, واته به ئه‌نجام دانی چاكسازی هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا ژیانێكی خۆشگوزه‌رانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت به‌بێ هیچ جۆره جیاوازیه‌كی چینایه‌تی كه ئه‌مه‌ش له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و چاكسازیه‌دا دادپه‌روه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌رقه‌رار ده‌بێت له نێوان سه‌رجه‌م تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌بێ ئه‌وه‌ی تاكێك له ڕووی داراییه‌وه باشتر بێت له تاكێكی دیكه‌دا به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو تاكه‌كان خۆیان له‌یه‌ك ئاستدا ده‌بیننه‌وه وه هه‌روه‌ها به ئه‌نجامدانی چاكسازی ده‌بێته ڕێگایه‌كی گه‌وره بۆ نه‌هێشتنی جیاوازی له نێوان چینی هه‌ژاران و دۆڵه‌مه‌ندان.
له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌واژه‌ی چاكسازی وه‌كو قه‌لغانێكی گه‌وره هاته نێو گۆڕه‌پانی سیاسی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ,به‌ڵام هه‌رچه‌نده له كابینه‌كانی دیكه‌ش ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه قسه‌ی بریق و باقی له‌سه‌ر ده‌كرا به‌ڵام له كۆتایی دا بێ ده‌رئه‌نجام بوو,به‌ڵام پڕۆژه چاكسازیه‌كه‌ی ئه‌م جاره‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م ته‌نیا قسه‌ی بریق و باق نه‌بوو به‌ڵكو به كردار ئه‌نجام درا و ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌ژارو نه‌هێشتنی جیاوازی چینایه‌تی چوونكه خۆی له بنه‌ڕه‌تدا ده‌سته‌واژه‌ی چاكسازی بریتیه له نه‌هێشتنی جیاوازی له نێوان چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا كه هه‌روه‌كو له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م به ده‌سته‌واژه‌ی چاكسازی)دا, به‌ڵام ئه‌و چاكسازیه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ڕووی من پێم وایه به ده‌ستكاری كردنی ده‌سته‌واژه‌ی چاكسازی داده‌نرێت, چوونكه نه‌بووه هۆی چاكسازیه‌كی ڕاسته‌قینه بۆ سه‌رجه‌م تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌ڵكو له ده‌رئه‌نجامی ئه‌م چاكسازیه بووه قازانجێك بۆ به‌شێك له تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا كه خۆیان به پله باڵا هه‌ژمار ده‌كه‌ن, واته لێره‌دا دووباره ده‌سته‌واژه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی چاكسازی و و له‌گه‌ڵ به‌رقراركردنی دادپه‌روه‌ری هه‌ردووكیان به شێوه‌یه‌كی كتوپڕدا تیرۆر كران .
ئه‌وه هه‌ر مڕۆڤه‌كانن ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت یه‌كسانی به‌رپابكه‌ن به‌رپای ده‌كه‌ن یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت نایه‌كسانی به‌رپابكه‌ن ئه‌وه زۆربه شێوه‌یه‌كی ئاسانتر به‌رپای ده‌كه‌ن له به‌رپاكردنی یه‌كسانیه‌كه‌دا, به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه من بینیم و گوێبیستی بوو له‌م پڕۆژه به ناو چاكسازیه‌دا زۆر نیگه‌رانی كردم ,چوونكه ده‌سته ماندووه‌كانی كارگوزارێكم بیر هاته‌وه كه به‌یانیان زوو له سه‌رماو گه‌رمادا له‌نێو شه‌قام وشۆسته‌كانی شاردایه كه به جوانترین شێوه خاوێنیان ده‌كاته‌وه كه‌چی ته‌نیا 300هه‌زار بۆ400هه‌زاری پێ ده‌درێت, به‌ڵام له‌پاش ئه‌وه‌ی كه ته‌مه‌نێكی زۆر له خزمه‌تكردنی شه‌قام وشۆسته‌كانی شاردا به‌ڕێده‌كات كه‌چی له‌كاتی خانه‌نیشینه‌كه‌ی ته‌نیا 200 هه‌زارێكی به‌زۆر پێی ڕه‌وا ده‌بینن واته نه له‌كاتی كاركردنه‌كه‌ی دا خۆشی له‌خۆی بینی كه‌چی له‌كاتی خانه‌نیشیكردنه‌كه‌یشیدا به ته‌واوه‌تی ژیانی لێ بوو به دۆزه‌خ, هه‌روه‌ها به هه‌مان شێوه‌ش فه‌رمانبه‌رێكیش ساڵانێكی دوورودرێژ له‌نێو فه‌رمانگه‌كه‌ی خۆیدا خزمه‌تێكی به‌رچاو پێشكه‌ش ده‌كات كه ئه‌م فه‌رمانبه‌ره به بڕبڕه‌ی پشتی حكوومه‌ت داده‌نرێت به‌ڵام حكوومه‌ت ئه‌م بڕبڕه‌یه پشت گوێ ده‌خات وكه‌مترین مووچه بۆیان دابین ده‌كات كه له‌شایسته‌ی ئه‌و ماندووبونه‌یان دانیه له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ندین ساڵه‌دا پێشكه‌شیان كردوه , كه‌چی له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌بینین په‌رله‌مانتارێك یاخو وه‌زیرێك یان بریكارێك یان ئیتر چووزانم هه‌ر به‌رپرسێكی تر بێت كه‌چه‌ند ساڵێكی كه‌م له سه‌ر ئه‌ركێكی زۆر ساده و ساكاردایه كه زۆرجاریش ئه‌و ئه‌ركه ساده‌و ساكاره‌ی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو جێ به‌جێ ناكات یاخود گه‌نده‌ڵی تێدا ده‌كات كه‌چی له پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری ئه‌و پۆسته‌ی ده‌بێته‌وه به پاره‌یه‌كی زۆر زه‌به‌لاحه‌وه بۆ خۆی له ماڵه‌وه ئیسراحه‌ت ده‌كات , وه جیاواز له‌و پاره زۆره‌ی كه له‌كاتی خانه‌نیشین بوونه‌كه‌ی وه‌ری ده‌گرێت كه‌چی له‌پاڵ ئه‌وه‌دا له كاتی خۆی كه له‌پۆسته‌كه‌ی دابووه به چه‌ندین ئیمتیازاتی جۆراو جۆری دیكه‌ی بۆ خۆی و خێزانه‌كه‌ی دابین كردوه واته ته‌نیا ئه‌و پاره زۆره‌ی كه‌له كاتی خانه‌نیشین بوونه‌كه‌یدا وه‌ری ده‌گرێت ته‌نیا وه‌كو شیرینیه‌ك وایه كه بۆخۆی ده‌یخاته گیرفانیه‌وه.
چه‌نده جوانه كه مڕۆڤه‌كان مافی یه‌كتر نه‌خۆن و بۆ خۆیان زۆر به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه له نێوان خۆیاندا بۆ خۆیان دابه‌شی بكه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك مافی كه‌سێكی تر بخوات و خۆی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر كه‌سانی دیكه‌دا ئیتر به‌م شێوه‌یه چاكسازیه‌كی ڕاسته‌قینه درووست ده‌بێت.