Skip to Content

ئێمە واین برالە … ئاکۆ محەمەد سابیر

ئێمە واین برالە … ئاکۆ محەمەد سابیر

Closed
by شوبات 27, 2017 General, Poems

ئێمە منم ئێمە ئەوانین
ئیمە تۆیت هاوڕێم
ئێمە هەمیشە بە دوای نوکتەیەکی نوێدا دەگەڕێین
تا بە جدی بیر نەکەینەوە
چوون جدی بوون ماندووبونی دەوێت
ئای کە حەزمان لە ئاخاوتنە
ئای چەند بەگوێگرتن وەنەوز دەدەین
ئای چەند کاتمان زۆرە بۆنوسین
دەرفەتێکمان نی یە بۆ خوێندنەوە
ئێمە هەمیشە خۆمان نمایش دەکەین
لەسەر مینبەر
لەتیڤیدا
لەفەیسبوکدا
لەسەرکردایەتیدا
ئای چەند حەزمان لە خۆمانە
لەخۆمانو بەس
چەند گوڵەبەڕۆژەکی بەتاڵین
هاوڕێم گەر نازانیت قژت بە چلایەکدا داهێنیت
سەرت سفرکە با مەغزت شتێک وەرگرێت
هاوڕێم ئەو وێنە گەورەیت
نوسینەکەتی داپۆشیوە
من دەمەوێت دێڕەکانت بخوێنمەوە
نەک سەروسمێڵت
ئای چەند حەزمان لە خۆمانە برالە
ئای چ نمایشکەرێکی سەیرین
بۆیە هیچ داهێنانێک ناکەین
جیهان خاڵی یە لە بەخشینمان
لەسەرو دێڕیکی ورددا
وێنەکی گەورە دا دەنێین
بۆسیاسە بچوکەکانمان
پەیکەی گەورە دەتاشین
ئای چەند حەزدەکەین
بلێین خۆزگەمان بەپار
پار هیچمان نەچاند
تائەمساڵ بیدورینەوە
ئەمساڵی دەست بەتاڵیە ش دەبێت بەپار
ئای چلە زەتێک لە حەسرەت و ئاخ هەڵكێشانو ڕابردوو دەچێژین برالە
نا نا من نامەوێت بگەڕێمەوە بۆ منداڵی و کۆلانە تەسکەکانی
شەرە گەڕەکو قۆ چە قانی
ما مۆستاو ناو ناتۆرەو دارکاری و جنێوە ناشرینەکانی
نا نامەوێت چیتر گاڵتە بەکەم ئەندامەکانی
گەڕەک بکەم
پشتی گوێدرێژەکان زامدار کە مو
مێرولە لە سێدارە بدەم
نا ناها وڕێم ئە وڕٶژانە
بەرائەتم کوژرا
کە مامۆستاکەم پێی دەوتم قلە کوێر
هەموو هاو پۆلەکانم دەیا ندایە قاقای پێکەنین
منیش بەرائەتم کەرامەتم ئەڕژایە ناو جزمەکانمەوە
ئا ئا ئەو ڕۆژانە کە بەڕێو بەری قوتابخانە
بەکامەرانی هاوڕێمی دەوت کامەران گوێچکە بەران
نا نا مەوێ بگەڕێمەوە لەدێڕی شاعیرێکی تاراوگەدا
بۆ ئەو منداڵی یەی کە کڵاوێکی سپی مزگەوت و
پانتۆڵێکی تەڵایعی حزبی بە عسم لەپێدابوو
لەپێشی خۆ پیشاندانەکانەوە هاوارم دەکرد
ئێمە نەوەی مارکسین
لەسێدارە ناترسین
ئێمە واین برالە
تاسەر کردەکانمان نە نەڕێنن
دەست ڕانەوەشێنن
درۆی گەورەمان بۆ نەکەن

چەپڵەیان بۆ لێنادەین
ئێمە ئەهڵی حەماسەتین
تامەلایەک نەقێڕێنی و دەمی کەف نەکات
ناگرین بۆ خوتبەکانی
تێناگەین لەمەلایە کە بەنەرمی وتارمان بۆ بدات
لە شە قاوەکانی حیزبە وە فێربوین
لە مامۆستاکانمانەوە فێربوین
کتومت لەسەرۆ کەکانمان دەچین
چیتر ئەوەندە خۆت نمایش مە کە هاوڕێم
لە کەپوت بێزاربووم
تەمەنی پیرە مەڕێکم ماوە
ئەمەوێت شتێک فێربم
لە حکایەتی سیاسی و
داستانی قارەمانە درۆزنەکانی
حیزب وەڕسبوم
ئێمە واین برالە
نە زمانێکی یەکگرتومان هەیە
بۆ نوسین
نە ئەلف وبێ یەک بۆ خوێندن
بۆ یە لەیەکتر تیناگەین
هەریەکەو لە ئاوازێک دەخوێنین
هاوڕێم من نەسەرۆ کێکم هەیە
بەناوی بەرزانی و
نە مامێک دەناسم
بەناوی تاڵە بانی
ئەوان لە عودەی قوسەیەکی تازەتر
هیچی تریان پێشکەش نەکرد
من ڕەتیان دەکەمەوە
تۆش توڕیان دە برالە
هەتا دەستدێت
توڕیان دە بۆ ئەو پەڕی
شوێنێک لە دەرەوەی زەوی

ئاکۆ محەمەد سابیر

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish