قسه‌و باسی بێری وایزڵه‌ر سكرتری گشتی سۆشیالیست ئاكشن له كه‌ندا له ڕێپێوانی شاری تۆرنتۆ دژ به هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژاڤا
خۆشك و برایان، هاوڕیێیان و دۆستان … بژی ڕۆژاڤا… بژی ڕۆژاڤا….
سوپاس بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی پێتان به‌خشیم له‌وه‌ی ده‌نگم بخه‌مه پاڵ ده‌نگتان و داوابكه‌م: توركیا له سوریا بڕۆ ده‌ره‌وه! ده‌ست هه‌ڵگره له ڕۆژاڤا! سه‌ربه‌خۆی بۆ خه‌ڵكی كورد!
كاتێك دۆناڵد ترامپ چرای سه‌وزی هه‌ڵكرد بۆڕهجهب ته‌یب ئه‌ردۆگان بۆ بۆمبارانكردن و داگیركردنی ڕۆژاڤا، ئه‌وه خیانه‌تێكی تر بوو له درێژه‌ی ئه‌و هه‌موو خیانه‌تانه‌ی كه ئیمپریالیزم ده‌رحه‌ق به خه‌ڵكی كورد ئه‌نجامیداوه.
ده‌وڵه‌مه‌نده له ڕادهبهدهرهكانی دونیا پێیان وایه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه چۆنیان بوێت ئاوا یاری به چاره‌نووسی خه‌ڵكه‌وه بكه‌ن، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكوو بۆ ده‌ست گه‌شتنی زیاتریان به سه‌رچاوه جیهانێكان، ئاماده‌ن هه‌موو ئه‌وكه‌سانه له ناو به‌رن كه له ڕوویاندا ده‌وه‌ستێته‌وه.
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا، كرێكارانی جیهان ده‌ڵێن: نا! نا بۆ پاكتاوی ڕه‌گه‌زی. نا بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیا. نا بۆ كوشتن و بڕین له باكوری سوریا كه ملیۆنه‌ها كوردی تێدا نیشته جێیه.
ڕێكه‌وتنامه‌ی سایكس پیكۆ په‌یماننامه‌یه‌كی نهێنی بوو له نێوانی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا به‌سترا له ساڵی ١٩١٦. له ١٩١٧ له لایه‌ن بهلشهفێكانهوه ئاشكرا كرا. له ١٩١٩ له كۆنگره‌ی پاریس بۆ ئاشتی خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه به پشتیوانی هه‌ریه‌ك له‌م وڵاتانه: ئه‌مریكا، ئیتاڵیا و یابان پاش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی. سنووره‌كانیان له‌سه‌ر لم كێشا بۆ به‌ده‌ستهێنانی نه‌وتێكی زۆر. سه‌ده‌یه‌ك دواتر جیهان خه‌ریكه بخنكێت به هۆكاری شه‌ڕ و تێكچوونی كه‌ش و هه‌وا.
بڕیاری ترامپ به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له باكوری سوریا، هه‌روه‌ك كشانه‌وه‌یه‌تی له ئه‌فغانستان، وه‌ك ده‌سته پاچهبوونیهتی به‌رانبه‌ر به‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر سه‌فینه بارهه‌ڵگره‌كان، تانكه نهوتێكانی سعودییه و خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی، ئه‌مانه نیشانه‌ی به‌سه‌ریه‌كدا كه‌وتنی ئیمپریالیزمی ئه‌مریكایه كه سه‌ده‌یه‌كه هه‌ژمونی هێزی خۆی به‌سه‌ر دونیادا سه‌پاندووه. به‌ڵام جانه‌وه‌ری بریندار ترسناكه.
ڕووداوه‌كانی ئه‌م دووایانه ده‌ریان خستووه نائومێدییه هاوپه‌یمانێتیكردن له‌گه‌ڵ ئیمپریالیزم و هێزه دیكتاتۆره نوێیه كۆڵۆنیاڵه‌كانی ناوچه‌كه. هه‌موویان ڕقیان له ڕۆژاڤایه، بۆ؟ نه‌ك ته‌نها به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی ئۆتۆنۆمی زۆرینه كورده، به‌ڵكوو لایه‌نگری چینی كرێكاره، لایه‌نگری ئازادی ژنانه، و دیموكراتی خه‌ڵكه. ئیمپریالیزم قاعیده و داعش و زایۆنیزم و پاشایه‌تی سعودیه‌ی پێباشتره له ڕۆژاڤای سۆشیالیست و فیمینیست. به‌ڵام ئێمه به‌رگری له ڕۆژاڤا ده‌كه‌ین.
ڕۆڵی ئۆتاوا چییه له‌م باروو دۆخه ترسناكه؟
جه‌ستن ترودۆ فرمێسكی تیمساحی ده‌ڕێژێت بۆ كورد و یه‌مه‌ن. له هه‌مان كاتیش‌دا ڕێگه به فرۆشتنی چه‌ك ده‌دات به سعودیه‌ی عه‌ره‌بی. حكومه‌تی لیبراڵ میزانییه‌ی هێزه سه‌ربازێكانی زیاد كردووه به ڕێژه‌ی ٧٠%. درێژه به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ده‌دات له لاتڤیا و ئۆكرانیا، هێزی پۆلیسیش له هایتی و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا پشتیوانیكردنی له گروپه‌كه‌ی لیما دژ به حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی ڤنزوێڵا. جه‌نه‌راڵێكی كه‌نه‌دی له نه‌یتۆ ڕابه‌رایه‌تی بۆمبارانكردنی لیبیای كرد.
ئێمه له‌وه زیاتر فرمێسكه درۆینه و به‌ڵێنه ناراسهكانی ترودۆمان ناوێت، گرنگ نییه ده‌مووچاوی خۆی چۆن پیشان ده‌دات. ئێمه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردداین و به‌ده‌نگی به‌رز ده‌ڵێین:
- یه‌كخستنی خه‌بات له پێناو دیموكراسی و ئازادی نه‌ته‌وه‌ییدا.
- له پێناوی شۆڕشی سۆشیالیستیدا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست! درووستكردنی پارتی شۆڕشگێری كرێكاران لێره، له‌وێ و له هه‌موو شوێنێكی تر.
- تركیا بۆ ده‌ره‌وه له سوریا.
- له جاری داهاتوودا با خۆپیشاندانه‌كه‌مان به‌رینه پێش كونسڵخانه‌ی توركیا له تۆرنتۆ.
- پشت نه‌به‌ستن به ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا.
- ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه ئیمپریالیستێكانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست برۆنه ده‌ره‌وه.
- كه‌نه‌دا له نه‌یتۆ وه‌ره ده‌ره‌وه.
- سه‌ربه‌خۆی بۆ گه‌لی كورد.