دمدمیی … سۆران محه‌مه‌ده سووره
ئـ
جێی هێشتین.
ڕێگه‌كانیش، به‌ره‌و ئه‌شكه‌وت هه‌ڵده‌ڵووشران.
له ڕێگه‌كان دابڕان و
له دابڕانیش ڕۆیشتن جێده‌مێنێ.
ته‌وژمیش، كه هه‌موو گیانێك زگپڕ ده‌كا
به‌یتووته ده‌بێ.
شه‌و دره‌نگ،
كشانێك به ڕێگه‌كانی تاریكیی دادێت.
له هه‌ركوێیه‌ك، به‌لاوه‌تر له مانگ
دڵۆپێك خوێن ده‌پڕژێته ده‌موچاوی.
گوست بۆ ئاگرێك درێژ ده‌كا
ئاگر نێوانی خۆی و
تارمایی دمدمییه‌كانیش له پشته‌وه‌ڕایان* سه‌یر ده‌كا.
نیگا له چاره‌نووس هه‌ڵده‌نووتێ،
كه بردوونیه‌تییه نێو تاریكاییی “دۆڵی شه‌هیدان*”ـه‌وه.
ن
ئه‌وها كایه‌كان ده‌سپێده‌كه‌ن و
پرسیاری هاوڕێ سه‌رمابردووه‌كه‌ش:
ئاخۆ ده‌بێ بزانین ده‌بین به چیی، تا ببین؟
ك
ورد ورد په‌نجه‌كان ده‌كه‌ونه‌وه مه‌له‌ی تاریكیی.
گمه‌ی گاله‌پێك، ڕێگه ده‌یبات.
پێیه‌كان؛ پشووی ڕووحێكی نه‌حه‌جمیو ئه‌نگاوته ده‌كه‌ن و
خه‌ونیش؛ نێوان تاریكیی و هه‌ناوی وێرانبوون ده‌نجنێ.
سێبه‌ری مه‌ودای نه‌خۆشییه‌كی به‌رترس
ده‌كه‌وێته ڕاچڵهكین، كه‌مێك دواتر،
ئاسمان هه‌ناسه‌ی ڕاز*ی ئه‌م به‌ر هه‌ڵده‌میسێ.
له‌نێو هه‌ره‌سهێنان و دوا نووزه،
به ئه‌سته‌م ده‌بیسترێت، هه‌وا؛ ڕێگه‌ده‌سپێكردنه‌وه‌یه.
ی
له‌و سه‌ر خاڵی ڕێگه‌یه‌كی ونبوو،
ده‌نگی گازێك ده‌بیستم.
ئه‌مه‌ش تۆیه‌كه ئه‌نكیدۆی بچووك
هه‌میشه له خه‌ونه‌كانمدا هه‌ر به بچووكیی
به هه‌مان ئازار،
نەخۆشییەکی هاوماڵ و سەفەر ده‌ژیێت.
ده‌بینم مۆڕه له مردن ده‌كات و
له ده‌می زیندووان ده‌ڕوانێت،
باسی نوێماڵێكی تازه ده‌گێڕنه‌وه.
د
شه‌وگه‌ڕین و
هه‌نگاوه‌كان تێكهه‌ڵه‌نگێوی قه‌ده‌ر ده‌بن
شه‌یتان بنلێوه و شپرزه‌یه،
ناحه‌جمێ نا.
ئافاتیش له‌به‌رخۆیه‌وه:
ڕێگه‌وشه‌كان، خه‌یاڵی لاڕێیییه‌كانت نه‌بوون؟
مه‌یلی خۆخزاندنه بوونی با،
دڵه‌ڕاوكێی بینین و نووزه‌ی قوربانییه‌كانت،
له‌سه‌ر چ ڕێگه‌یه‌ك، به كام ئاڕاسته‌دا ڕاهێشت؟
ۆ
شتانێك مێروو نین
مێرووله ئاسا به له‌شمدا هه‌ڵده‌گه‌ڕێن.
ده‌نگێگ به‌نێو سێبه‌ری زناره‌كانه‌وه وه‌رده‌بێت و
پێیه‌كانم ڕێگه‌یه‌كی كۆن ده‌دۆزنه‌وه.
چیلكوپاڵی كۆن له‌ژێر پێیه‌كانم ده‌بن به زینده خشۆك.
داهۆڵی ڕۆخ هه‌وێزه كۆنه‌كانی شه‌وین و
مه‌نگیی له مانگڕاماوی هه‌ركوویه‌ك، به خێرایییهك له خهنییان ده‌بڕم. ئاوه‌دانیی له پشتڕا دوورتر و تارمایی به‌رباربووێك وه‌ك ملی دابێت،
تادێت نێزیكتر ده‌بێته‌وه.
ن
پێ ئه‌نگواو و نه‌فره‌تی ڕێگه‌كان،
كرم ئاسا كه‌وتوونه‌ته نێو سه‌رم.
ته‌راتێن ده‌كه‌ن.
قه‌ده‌ری بێدۆستییش له‌پشتمه‌وه‌یه.
ته‌مه‌ن ڕێكۆچی وشه مێرووله ده‌كا و
مانه‌وه له‌گه‌ڵ پێداڕۆیشتنیش،
خستوومیه‌تییه دڵه‌خورپه‌ی شه‌یتانیی.
خ
ئێستا نازانم چییه ختووكه‌ی ڕاڕایییه‌كانم ده‌دات؛
بڵێی ده‌نگی ڕابردووی ڕێگه‌كان بێت،
گازم بكات، ئه‌هۆی غه‌ریب؛ پێكده‌گه‌ینه‌وه؟
و
شار له‌سه‌رقاڵیی نوێژه‌مێگه‌ل ئاواده‌بێ و
ده‌نگێك ئاڕاسته‌ی ڕووانینم ده‌پێكێ.
مووی له‌شم ڕیز ده‌به‌ستن و
ده‌كه‌ومه سه‌رپشتی نهێنییه‌كی زوو؛
به‌ره‌و كوێیه؟
ڕێگه‌كان؛ نووسراوه‌ی وێرانبووه‌كانن.
ڕێگه‌كان؛ ڕه‌گی ئاژاوه‌یه‌كی نه‌ناسن.
ش
ده‌نگ؛ له خاڵێكی ڕێگه‌وه و
هه‌نگاوه‌كان له‌گه‌ڵ ئاوه‌ژووبووی قه‌ده‌ری شار ڕێ ده‌كه‌ن.
له غه‌ریبیی، ڕێوه‌ساڵكه‌وتووه‌كان كه‌مۆ* ده‌بن و
به‌هه‌زار زمان، بوونم په‌رته‌وازه‌ی تووله‌ڕێیه‌كانیان ده‌كه‌ن.
بوون ده‌ئاڵۆزكێته ڕووخساریی ژنێكی دمدمیی* به‌ناوكه‌وتوو
سه‌هه‌نده‌ییش له‌گه‌ڵ تاریكیی هاوئاهه‌نگ سه‌ما ده‌كات.
هاوڕێ قه‌قنه‌س ئاساكه‌شم
“نامه ناته‌مامه‌كان”؛ ته‌واو ده‌بن و ته‌واویش نابن،
ده‌گه‌نه جێ و ناشگه‌نه جێ؛ وڕێنه ده‌كات.
س
خه‌یاڵانی سه‌رم، له هیلاكییم ناڕه‌ونه‌وه و
به ده‌م شه‌ڕی ڕێگه‌وه، یه‌كده‌نگ هاوارم لێده‌كه‌ن:
ئه‌هۆ شه‌یتان:
له‌به‌رده‌م ته‌نگه‌ژه‌كان
به‌به‌رچاوی خودا په‌ركه‌مگرتووه‌كان
ڕووح به‌چ بێگوناهییه‌ك داده‌كێشیت؟
ده‌با قه‌ده‌ری شار، كوفر ئاوه‌ژووی بكاته‌وه.
خ
با قه‌ده‌ر كۆكردنه‌وه‌ی لێكترازانه‌كان بێت.
بۆ ئه‌م قه‌ده‌ره‌ت گوناهـ ئاژۆبه،
ئه‌ی خودا په‌رێشانه‌كه‌م، گوناهاژۆبه،
بێ له نه‌سه‌كنین؛
چ شتێك ختووكه‌ی پێیه‌كان ده‌دات!
ت
ده‌نگ له‌لاڕێ، نێزیك،
ده‌مخرۆشێنێ. فێ-ده‌بمه‌وه.
شه‌یتانیش؛ به‌ره‌و پێكرانی پێنه‌كران فیتوو لێده‌دات.
ده‌نگه‌كه هاتووه، لێ نێزیك به لێكناكۆكبوون
به خۆشه‌ویستییه‌كی ڕقلێبوون، ده‌متاسێنێ.
ده‌نگه‌كه، من و شه‌یتان؛ “نه‌خۆشسه‌خت”ــاسا،
له وێنای “هه‌شت”ێكدا، له‌تر ده‌ده‌ین، ڕوو بۆیه‌ك ده‌ڕنین.
ده‌نگه‌كه، ده‌چێته باوه‌شی بووكه به‌فرینه‌كه و
له لاسایی ئه‌وینداره مه‌ستبووه‌كانه‌وه ستران ده‌چڕێ:
به بۆنه‌ی تۆوه كه مردین،
چه‌پكه پێكه‌نینێكمان له‌گه‌ڵ بنێژه.
ئه‌ی تاڵووكه‌ییی ئیرۆسییم له ناته‌باییی،
وه‌چه‌ی گومڕاخوازێك بڕاسێ.
په‌راوێزه‌كان:
پشته‌وه‌ڕایان: له پشته‌وه‌یان ڕا، ئاخاوتنی ناوچه‌یییه.
دۆڵی شه‌هیدان: دۆڵێكه ده‌كه‌وێته چیای “هه‌ندرێن”.
ڕاز: 1- نهێنیی. 2- ئه‌و لێواره به‌ردینه‌ی له شاخ، كه چه‌ند مه‌ترێك زیاتر یان كه‌متر هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و له ده‌می باراندا، په‌نای بۆ ده‌بردرێت، جیاوازه له به‌ڕاك (نوانوو)؛ كه به‌ڕاك واده‌كات باران ته‌ڕت نه‌كات.
*هه‌ركوو: 1-هه‌رچۆن 2- یه‌كڕاست، ده‌ستبه‌جێ. 3-هه‌ركه‌و، هه‌قێو، حه‌قێو: ئه‌و ئاوه‌یه؛ دوای باران له شاخ ده‌مێنێته‌وه، شوان و ڕێبوار تێنوویه‌تییان پێده‌شكێنن.
- به‌ربار: 1- ئارام. 2- ئه‌و كه‌سه‌ی له‌لای “دێوانه”كان جزیه نه‌دات، پێیده‌گوترێت به‌ربار. فڵانه‌كه‌س به‌رباربووە، لێره وه‌ك هه‌ڵگه‌ڕاوه له وشه‌كه ڕوانراوه.
*كه‌مۆ: وریا و فێڵزان. گورگێك كه فێڵ له شوان بكات و له پشته‌وه‌ڕا په‌رێز بۆ مێگه‌ل به‌رێت، یان ئه‌و بزنانەی، به‌هۆی ته‌نبه‌ڵییه‌وه یان نه‌خۆشییه‌وه بێت، لەدواوەی مێگەله‌وه بڕۆن. - دمدمیی: پێوه‌ست به مێژوو، داستانه ئه‌فسانامێزبووه‌كه‌ی قه‌ڵای “دمدم” به‌كارهێنراوه.
ئه‌م ده‌قه، له ژماره 6ی گۆڤاری “شی” ساڵی 2018، بڵاوكراوه‌ته‌وه.