
كۆنتێكستی جیۆگرافی له ژیانی (نالی ) ….سه‌لام ناوخۆش
شرۆڤه‌یه‌كه له سه‌ر شوناسی (نالی ) ده‌كۆڵێته‌وه
ده‌روازه
ئه‌ته‌كیه‌تی زمان و شیعریه‌تی زمان له ده‌ق و ته‌كنیكی هونه‌ری و وشه‌بازی – pun و غه‌زه‌ڵنووسی نالی , توێژه‌ره كورده‌كانی ناچار كرد , كه نالی به رابه‌ری شیعری كلاسیكی كوردی بناسێنن .ئه‌و ناساندنه هیچ ته‌وژم و ئایدیۆلۆژیایه‌كی سیاسی له پشته‌وه نه‌بووه , به‌ڵكو ئه‌وه ده‌قه‌كانی نالی بوون , له یه‌ك كاتا كۆمه‌ڵێك توێژه‌ری ئایدیا جودا هاندا له ده‌رگای بده‌ن : بۆ نموونه دیندار و شه‌رعزانی كورد مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس , ڕه‌خنه‌گری ماركسی وه‌ك مه‌سعود موحه‌مه‌د , كۆمینیستی وه‌ك حه‌مه‌ی مه‌لا كه‌ریم , توێژینه‌وه‌كاری وه‌ك دكتۆر خه‌زنه‌دار و دكتۆر ڕه‌ئووف عوسمان ………..هتد
ئه‌م كورته توێژینه‌وه‌یه هه‌وڵ ده‌دا روناهی بخاته سه‌ر گرینگی كۆنتێكستی جیوگرافی له دروستككردنی سێ شوناسی جیای نالی هه‌روه‌ها هه‌ر له ڕێگای ده‌قه‌كانه‌وه ، باسی ته‌مه‌ن و حهجهكانی نالی بكات .
نالی و ململانێی میرانی كورد فاكته‌ری ترن له سه‌ر ونبوونی كه‌سێتی شیعری نالی .
به‌شی یه‌كه‌م ، نالی سلێمانی
نالی سلێمانی باشووری كوردستان به‌وه ناسراوه , كه شاعیرێك بووه ( سه‌لما )یه‌كی به نێوی ( حه‌بیبه ) وه‌ك جزیری بۆ خۆی دروست كردووه و خۆشویستووه , جا ئه‌و مه‌حبووبه‌یه مه‌جازی –سۆفی , یان حه‌قیقی بێت كاری ئه‌م نووسینه نییه ، ئه‌وه‌ته ده‌رباره‌ی مه‌حبووبه -حه‌بیبه ده‌ڵێت :
پێم ده‌ڵێن مه‌حبووبه خێل و قیچه مه‌یلی شه‌ڕ ده‌كا
خێل و قیچه؟ یا ترازووی نازی نه‌ختێ سه‌ر ده‌كا
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:
ده‌ستم له گه‌ردنی خۆت هه‌ڵمه‌گره ئه‌ی حه‌بیبه
وه بزانه خوێنی خۆمه یا مننه‌تی ڕه‌قیبه!
سه‌ججادی 1971 , له ل250 ده‌ڵێت : “نالی له باسی دڵبه‌ریا سه‌رئه‌كه‌وێ , ئاوازی ورده‌كاری و به‌لاغه‌تی ده‌نگ ئه‌داته‌وه و ئه‌ڵێ:
له دوگمه‌ی سینه دوێنێ نوێژی شێوان به‌یانی دا سفێدهی باغی سێوان
له ترسی ته‌لعه‌تت رۆژ هه‌روه‌كوو شێت به ڕوو زه‌ردی هه‌ڵات و كه‌وته كێوان
نالی –یه‌كه‌ی سلێمانی هه‌م غه‌زه‌لنووس و ئاشق و خه‌وبین به جه‌سته‌ی مه‌ستوره ( كه ئیرۆتیكی لێده‌رژێت) و دیندار كه‌سی تر نه‌بووه . پرسی غه‌زه‌لنووسی و ئاشقبووی به حه‌بیبه و جه‌سته‌ی مه‌ستووره زۆری قسه له سه‌ركراوه ، بۆیه سه‌باره‌ت به نالی سلێمانی ته‌نیا ئاماژه به ده‌وری دینداری وی ده‌كه‌ین .
دكتۆر ڕه‌ئووف عوسمان 2010 , ل له كۆنفرانسی سنه و گۆڤاره‌كه‌یاندا ده‌ڵێت : ” نالی به چه‌ندان وێنه ئایه‌تی قورئانی له شیعری خۆیدا ته‌وزیفكردووه . ” له هه‌ردوو كتێبی به‌نده (شیعری ئایدیۆلۆژی كوردی )و (شیعری هاوچه‌رخی كوردی )به درێژی ئاماژه به‌وه كراوه كه نالی چۆن وه‌ستایه‌كی هونه‌ری بووه له به‌كارهێنانی ئایه‌تی قورئان و فه‌رمووده له ده‌قی شیعریدا.
نالی شاره‌زا و به ئاگا بووه له (ته‌ریقه‌تی نه‌قشه‌به‌ندیی ) و( قادریی) , بۆیه مێشكی خۆی به‌راورد ده‌كا به گومبه‌تی خانه‌قا , كه لایه‌كی پڕ له چرایه , لایه‌كه‌ی تری پڕه له مژۆلی دنیایی :
نالی سه‌رت له گونبهدهكهی خانه‌قا ئه‌كا لایێ پڕه له مه‌شعه‌له
, لایێ پره له مه‌شغه‌له
كه‌واته نالی سلێمانی شاعیرێكی غه‌زه‌لنووس و وه‌سفكار و دیندار و چالاكێكی دینی شاره‌زا بووه له ته‌ریقه‌ته‌كانی ئیسلامی.
دووه‌م , نالی –شام
دوای ئه‌وه‌ی نالی سلێمانی بڕیاری چوونه ( حه‌ج) ده‌دا ، له غیابی (ئه‌و) كوده‌تایه‌كی سیاسی له سلێمانی ڕووده‌دات.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی نالی له شام لاده‌دات , له‌وێ سالم نامه‌یه‌كی بۆ ده‌نێرێت باسی ره‌وشی سیاسی سلێمانی بۆ ده‌كات . نالی چامه به ناوبانگه‌ی بۆ ده‌نێرێت ، چامه‌كه‌ی نالی 42 دێر بووه ، چامه‌كه به نۆستالۆژیه‌ك بۆ نیشتیمان , سلێمانی ده‌سپێده‌كات :
قوربانی تۆزی ڕێگه‌تم ئه‌ی بادی خۆش مروور
ئه‌ی په‌یكی شاره‌زا به هه‌موو شاری شاره‌زوور
دكتۆر خه‌زنه‌دار2003 له ل45-46 ی به‌رگی سێهه‌می كتێبی ( مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی )دا , باس له هۆی مانه‌وه‌ی نالی له شام ده‌كات . له سه‌رده‌می میرنشینی بابان دا , سلێمانی ناوه‌ندی كوده‌تای میر و میرگۆڕیی بووه : بۆ نموونه له ساڵی 1844 دا ئه‌حمه‌د پاشای بابان له كۆشكی میرایه‌تی لادراوه و عه‌بدوڵڵا پاشا به هێزی عوسمانی له جێی داندراو و ئه‌حمه‌د پاشا ئاواره و ده‌ر به‌ده‌ر بوو , نالی له‌و كوده‌تایه‌دا سلێمانی چۆڵ نه‌كردووه , به‌ڵام له نه‌گبه‌تی ساڵی 1851 دا نه‌گبه‌تیه‌كه له‌وه دابوو ڕوخانی میرنشینی لێكهوتهوه و سلێمانی كرایه قه‌زایه‌ك له ویلایه‌تی شاره‌زوور. ده‌وڵه‌تی عوسمانی عه‌بدوڵڵا پاشاشی لادا و پیاوی خۆی له شوێنی دانا .” له‌و ماوه‌یه‌دا نالی له حه‌ج بوو , كه ئه‌و ڕوداوه‌ی دوایی ڕوویدا , نالی نه‌هاته‌وه سلێمانی به‌ڵكو له شام گیرسایه‌وه .
ئه‌و گۆڕینه‌ی سلێمانی به (قه‌زا ) و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی میرنشینه‌كه , سالمی هاوڕێی نالی هانداوه به نامه‌یه‌ك و چامه‌یه‌ك كه به ( جانم فیدای سروه‌كه‌ت ..) ده‌ستپێده‌كات نالی ئاگادار بكاته‌وه .
نالی –شام ده‌بێته ئه‌و مه‌لا كورده‌ی ، ڕه‌تی ئه‌و سته‌مه نه‌ته‌وه‌ییه ده‌كات , شانازی به‌وه ده‌كات كه كورده و به كوردی شیعری وتووه :
ته‌بعی شه‌ككه‌رباری من كوردی ئه‌گه‌ر ئینشا ئه‌كا
ئیمتیحانی خۆیه مه‌قسوودی له عه‌مده‌ن وا ئه‌كا
با له مه‌یدانی فه‌ساحه‌تدا به میسلی شه‌هسوار
بێ ته‌ئه‌ممول به‌م هه‌موو نه‌وعه زبانی وا ئه‌كا
بۆره‌كه‌یی 2008 , ل580 باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌حمه‌د پاشای بابان له‌گه‌ڵ خۆی بۆ ئه‌سته‌مبۆلی بردووه هه‌روه‌ها (كارێكی میریی ) بۆ دۆزیته‌وه .
كه‌واته نالی شام هه‌ڵگری ته‌واو نالیه‌كی شۆرشگێری كه‌لامیه , كه به ده‌سپێكه‌ری ناسیۆنالیستی ده‌ره‌كی كوردی ئه‌ژمار ده‌كرێت : كورد به‌رانبه‌ر تورك ! به جۆرێك ده‌توانین بێژین له شامه‌وه ده‌قی ناسیۆنالی كوردی هاته نێو ده‌قی شیعری كوردی .
خه‌زنه‌دار 2003 , ل 46 ده‌ڵێت : (خۆدزكۆ)ی زمانه‌وان زانیویه‌تی زانایه‌كی گه‌وره‌ی كرمانجی ناوه‌ند( مه‌به‌ست نالی یه ) له شام ده‌ژی , به‌ڵام دوای گه‌رانه‌وه‌ی نالی له حه‌ج چۆته ئه‌سته‌مبۆل , بۆیه ئه‌حمه‌د پاشا یارمه‌تی زانستی و زمانه‌وانی (خۆدزكۆ)ی داوه. ”
سێیه‌م , نالی –ئه‌سته‌مبۆل
سه‌ججادی له لاپه‌ره ( 336 ) ی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی , ده‌نووسێت : ” حاجی قادری كۆیی له‌گه‌ڵ كه‌یفی شاعیر له ساڵی 1854 به‌ره‌و ئه‌سته‌مبۆل ده‌چێت .” هه‌روه‌ها هه‌ر سه‌ججادی له لاپه‌ڕه ( 246 ) ی هه‌مان كتێبدا , ده‌نووسێت : ” نالی له 1830 ده‌چێته حه‌ج و پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شام و له‌و ده‌مه‌دا میرنشینی بابان دووچاری هه‌ره‌س ده‌بێت , سالمی شاعیر نامه و چامه‌یه‌كی بۆ ده‌نێرێت و تێیدا ده‌ڵێت سلێمانی كه‌ڵكی گه‌رانه‌وه‌ی نه‌ماوه , بۆیه نالی شام به‌جێده‌هێلێت و به‌ره‌و ئه‌سته‌مبۆل ده‌چێت , كه‌چی خه‌زنه‌دار 2003 , ل47 ئه‌و چوونه‌ی نالی بۆ حه‌ج ده‌گه‌ڕێنه‌ته‌وه بۆ ساڵی 1851 هه‌روه‌ها سه‌ججادی باوه‌ڕی وایه كه نالی ساڵی 1855 كۆچی دوایی كردووه .” كه‌چی خه‌زنه‌دار , ده‌نووسێت له 1856 مردووه . بۆره‌كه‌یی 2008 باوه‌ڕی وایه نالی له ته‌مه‌نی 83 ساڵی كۆچی دوایی كردووه , ( بۆره‌كه‌یی , ل575 ) حاجی قادریش له ته‌مه‌نی 77 ساڵی له ئه‌سته‌مبۆل كۆچی دوایی كردووه , ( سه‌ججادی , ل 336)
كه‌واته له نێوان ساڵانی 1854 و 1855 كه حاجی قادر و نالی ئاواره بوونه له باكوور , بۆیه ده‌پرسین : ده‌بێ ئه‌و زاتانه یه‌كتریان بینی بێت ؟ ئه‌و یه‌كتربینه زۆر گرینگه, چونكه لایه‌كی شێوه شیعری نالی له ئه‌سته‌مبۆل پیشان ده‌دات! مارف خه‌زنه‌دار 2003 , ل47 له وه‌رامی ئه‌و نیگه‌رانیه ده‌ڵێت : ” حاجی قادر له ده جێگه له شیعری ناو دیوانیدا یادی نالی كردۆته‌وه و به چاوێكی به‌رز ته‌ماشای كردووه و به گه‌وره‌ی شاعیران ناوی بردووه .”
له پرسی له دایكبوونی نالی دا زۆربه‌ی توێژه‌رانی وه‌ك سه‌جادی و خه‌زنه‌دار و مه‌سعود موحه‌مه‌د و موده‌ریس زۆر له یه‌ك نزیكن، به‌لام له پرسی مردنی زۆر له راستی دوورن ، چونكه نالی له توركیا –دوور له چاوی خه‌ڵكی باشوور مردووه.
له هه‌مووش گرینگ تر , گه‌ر سه‌ججادی , ل 243 واته‌نی نالی له 1797 له دایك بوو بێت , بۆره‌كه‌ییش واته‌نی له ته‌مه‌نی 83 ساڵی واته ساڵی1880 كۆچی دوایی كرد بێت , كه‌واته هه‌موو ڕاپه‌ڕینه كوردیه‌كانی باكووری كوردستانی وه‌ك ڕاپه‌رینی به‌درخان , عزه‌دین شێر له‌وانه‌یه شێخ عوبێدهلاشی وه‌ك حاجی قادری كۆیی ( 1892 مردووه ) بینی بێت , چۆن ده‌بێ نالی ئه‌سته‌مبۆل وه‌ك نالی سلێمانی بوو بێت وه‌ك نالی شام نه‌بێت؟؟؟
هه‌موو ئه‌وانه‌ی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردیان نووسیوه , وه‌ك عه‌لائه‌دین سه‌ججادی -1952 , دكتۆر مارف خه‌زنه‌دار 2003 , سدیق بۆره‌كه‌یی ( سه‌فی زاده ) 2008, دكتۆر عزه‌دین مسته‌فا ره‌سول 2012, چه‌ند زانیاریه‌كی كه‌م له سه‌ر ژیانی نالی له باكووری كوردستان یان ئه‌سته‌مبۆل تۆمار ده‌كه‌ن , وه‌ك :
1. سه‌ججادی له لاپه‌ڕه 257ی (مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی) ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات هه‌ر سێ چاپی یه‌كه‌م 1931 و دووه‌می 1948 و سێیه‌می 1962 دیوانی نالی لای كوردی ڕۆژهه‌ڵات بووه به ناوی كوردی مه‌ریوانی , عه‌لی سنه‌یی , گیو موكریانی , نه‌ك باشوور , ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت , كه ئه‌و دیوانانه ده‌قی سلێمانی و شام و باكووری كوردستان له خۆ گرتووه.
2. سدیق بۆره‌كه‌یی –سه‌فی زاده كه لاپه‌ڕه 575-588ی به‌رگی دووه‌می ( مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی )بۆ نالی ته‌رخانكردووه. به پێی سه‌فی زاده ئه‌م ده‌قه , كه له دوا به‌رهه‌مه‌كانی نالی یه له باكوور دا , ئاماژه به‌وه ده‌كات نالی زۆر پیر بووه , به جۆرێك قژ سپی و چاو كز بووه وه‌ك ده‌ڵێت :
مووی سپی كردم به شووشتن ئاوی عه‌ینی شۆره شه‌گ
شۆره شه‌گ یه‌عنێ كه تێدا خۆ به خۆ قه‌ل بوو به به‌گ
3. دكتۆر مارف خه‌زنه‌دار , یه‌كێ له‌و كه‌سانه بوو كه به نالی ناس وه‌ك عه‌بده‌لكه‌ریمی موده‌ریس و مه‌سعود موحه‌مه‌د حسێبی بۆ ده‌كرا , نه‌ك ته‌نیا كۆكه‌ره‌وه‌ی دیوانه‌كه‌ی نالی !
به قسه‌ی مارف خه‌زنه‌دار 2003 , ل46 نالی ته‌نیا 3 ساڵێك له باكوور یا ئه‌سته‌مبۆل بووه , ئه‌و باوه‌ڕی وایه نالی هه‌تا ساڵی 1853-1854 له شام بووه و له 1856 كۆچی دوایی كردووه. هه‌روه‌ها دكتۆر خه‌زنه‌دار , ل 46 باوه‌ڕی وایه نالی له ئه‌ستمبۆل بزر ده‌بێ !
4. دكتۆر عزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سول
له شڕۆڤه‌ی ئه‌م ده‌قه‌ی نالی –دا
فارس و كورد ه عه‌ره‌ب هه‌ر سێم به ده‌فته‌ر گرتووه
نالی ئه‌مڕۆ حاكمی سێ مڵكه , دیوانی هه‌یه
ئه‌م مه‌رج (زانینی زمانی دی ) و پێوه‌ره , نالی ئه‌سته‌مبۆلی وه لێكردووه , كه چوار زمان بزانێت , ل 7-8 و شیعره‌كه وای لێدێت:
فارس و كورد و عه‌ره‌ب و تورك هه‌ر چوارم به ده‌فته‌ر گرتووه
نالی ئه‌مڕۆ حاكمی چوار مڵكه , دیوانی هه‌یه.
ڕایه‌كه‌ی خه‌زنه‌دار ناڕاسته‌وخۆ لای دكتۆر عزه‌دین و بۆره‌كه‌یی و مه‌سعود موحه‌مه‌د و مه‌لای گه‌وره ڕه‌تده‌كرێته‌وه , چونكه نالی به 3 ساڵی فێری توركی نابێت و شیعری پێ بنووسێت , یان مه‌لای گه‌وره واته‌نی به 56 ساڵی ئه‌وه‌نده پیر بێت ؟؟ یان نالی واته‌نی ڕیش سپی و چاو كز بێت!
نالی و میرانی كورد
بۆچی نالی – ئه‌سته‌مبۆل بۆوه نالی- سلێمانی , نه‌ك نالی –شام؟
نالی له پاش چوونی یه‌كه‌م بۆ حه‌ج , ماوه‌یه‌ك له شام بووه , له‌وێ له ڕقی ده‌سه‌ڵاتی توركی بۆته ناسیۆلیستێكی فیودالی , شه‌ڕێكی كه‌لامی له‌گه‌ڵ هه‌ڵگری سته‌می نه‌ته‌وه‌یی توركی كردووه , به‌مجۆره ده‌قه‌كانی شام بوونه هه‌ڵگیرسێنه‌ری نۆستالیژیا و ناسیۆنالیزمی كاردانه‌وه‌ی كوردی .
چوونی نالی بۆ ئه‌سته‌مبۆل و مانه‌وه‌ی له‌وێ وه‌ك هه‌وارێكی تر له وڵات , نالی له به‌ر چه‌ند هۆكارێك گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ نالی سلێمانی دیندار و غه‌زه‌ڵنووس :
1. هه‌ڵوێستی ئه‌حمه‌د خانی
دكتۆر عزه‌دین مسته‌فا 2008 , ل 112 كۆپله‌شیعرێكی خانی ده‌گوازێته‌وه :
ڕابت ژ مه‌ژی جیهان په‌ناهه‌ك
په‌یدا ببیتن مه پادشاهه‌ك
شیری هونه‌را مه بێته دائنین
قه‌دری قه‌له‌ما مه بێتن زانین
له نه‌زه‌ر خانی میری كورد مشه‌ن , به‌ڵام ئه‌وانه‌ی داوای ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن , كه‌من . ڕه‌فیق صابریش له( به‌ره‌و مێژوو) ده‌ڵێت ” مێژووی كورد ناوچه‌گه‌رییه , نه‌ك سه‌رتاسه‌ری ” هه‌روه‌ها ئه‌و میرانه‌ی خان‌یش ” قه‌دری ئه‌هلی قه‌ڵه‌م ناگرن”
2.ناتهیایی میرانی كورد
موحه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی 2000له ل 158-9 ده‌گوازێته‌وه كه عه‌بدلره‌حمانی به‌به چه‌ند جارێك شه‌ڕی والی به‌غدا ی كرد , به‌ڵام خالدی برای بووه هۆكاری فهشهلهكهی ” هه‌روه‌ها نووسه‌ر له هه‌مان كتێبدا, ل 163-4 ئاماژه به هه‌وڵی ئه‌حمه‌د پاشای به‌به ده‌دا به‌وه‌ی هێزێكی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر سوپای عوسمانی ئاماده كرد , به‌ڵام به هۆی خیانه‌تی مه‌حمود پاشای مامی فه‌شه‌لی هێنا . ئه‌و مه‌حمود پاشایه پیاوی عه‌جه‌م بوو وه عه‌بدوڵڵا پاشای برای پیاوی به‌غدا ( ده‌وڵه‌تی عوسمانی )بوو!!” هه‌ر ئه‌ویش بوو له هه‌رای 1844 كوده‌تای له سه‌ر ئه‌حمه‌د پاشا كرد و هاته جێی .
زانینی ئه‌و ڕاستیه تاڵه وای له عه‌لائه‌دین سه‌جادی 1959كردووه , كه له لاپه‌ره41ی كتێبی ( شۆرشه‌كانی كورد و كۆماری عیراق) بڵێت : ” بایانیهكان له نێو خۆیاندا بهرئهبوونه یه‌ك , برا , برای ئه‌كوشت , مام , برازای سه‌ر ئه‌بڕی !!” دكتۆر ڕه‌فیق صابریش له كتێبی ( به‌ره‌و مێژوو ) دا ده‌نووسێت : میره‌كانی بابان ( ماڵباتی میره‌كان )سلێمانیان كردبووه شوێنی ته‌ڕاتێنی سوپای عوسمانی و قاجاری! كه‌واته كوردستان خاوه‌ن مێژووێكی سه‌رتاسه‌ری نییه, به‌ڵكو ناوچه‌گه‌رییه!
له لایه‌كی تر , خیانه‌تی میرانی كورد له باكووریش له یه‌كتر, خاڵێكی دی ساردكردنه‌وه‌ی نالی بوو له بزاڤی ناسیۆنالیزمی . به‌درخان پاشا له باكوور به ده‌سیسه‌ی مسیۆنێره‌كان له‌گه‌ڵ عوسمانیه‌كان كه‌وته شه‌ڕه‌وه , عزه‌دین شێری ( برازای , خزمی , نه‌یاری ) له‌گه‌ڵ له‌شكری كه‌وته لێدانی به‌درخان پاشا هه‌تا پاشا خۆی و دوو كوڕی به دیل گیرت و له وڵاتی كوردان نه‌فی كردن!
موحه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی له لاپه‌ره 167 باس له‌وه ده‌كات , كه عزه‌دین شێری ره‌قیبی به‌درخان له پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌ویش له ده‌وڵه‌تی عوسمانی یاخی بوو , به‌ڵام ” یاخیبوونه‌كه‌ی ” ئه‌و له ساڵی 1864 كوژێندرایه‌وه.”
ئه‌و ململانێ كوردییه ، نالی له شیعری شۆرشگێری سارد كرده‌وه و جارێكی تر به‌ره‌و ( نالی –سلێمانی ) گه‌رایه‌وه .
ئه‌و دووركه‌وتنه‌وه یه له ده‌قی ناسیۆنالی كوردی , مه‌سعود موحه‌مه‌د وێنه‌یه‌كی نالی دیندار له ته‌مه‌نی پیری دا بگوازێته‌وه : سدیق بۆره‌كه‌یی –سه‌فی زاده 2008 , له ل575 ده‌نووسێت : ” مه‌لای گه‌وره به زۆر پیری نالی له حه‌ج بینیوه , ڕه‌نگه ته‌مه‌نی هه‌شتا ساڵ بوو بێت …” كه‌چی سه‌جادی 1952 له مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی دا ده‌بێژێت نالی –سلێمانی له ته‌مه‌نی 33 ساڵی واته 1830 به‌ره‌و حه‌ج ده‌چێت , كه‌واته نالی –سلێمانی له گه‌نجی و نالی – ئه‌سته‌مبۆلی , له پیری چۆته حه‌ج . كه‌واته نالی به لای كه‌میه‌وه دوو جار حه‌جی كردووه : جارێك له گه‌نجی جارێك له پیریی .
پوخته
نالی ، رابه‌ری شیعری كلاسیكی كوردی له به‌ر دوو هۆكار :
1.ململانێی میرانی كورد له سه‌ر یه‌كتر نه‌خوێننه‌وه،
2.سته‌می سه‌رانی عوسمانی له كوردستان
واز له ڕه‌وتی هزری و سیاسی بێنێت ، ژیانی خۆی له دینداری كورت بكاته‌وه ، بۆیه له‌وانه‌یه ( حاجی قادری) نه‌بینیبێت چونكه له ناو ( به‌درخانییه‌كان ) بووه ، حاجیش ته‌نیا له دووره‌وه شه‌یدای شیعره‌كانی بووبێت .
ئه‌و دیندارییه دوور له سیاسه‌ته له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م دووباره بۆوه . كه‌سێكی وه‌ك مه‌لا سه‌عیدی كوردی نه‌ك هه‌ر له ره‌وتی كوردایه‌تی دوور كه‌وته‌وه به‌ڵكو ناوه‌كه‌شی گۆڕی بۆ ( شێخ سه‌عیدی نورسی ) هه‌روه‌ها ڕه‌حمی هه‌كاری، نوێكه‌ره‌وه‌ی شیعری كوردی له باكوور ته‌واو شوێنپێی نالی و نورسی بكه‌وێت !
هه‌روه‌ها به پێی ئه‌م شیكارییه ( نالی ) به لای كه‌مه‌وه دوو ( حه‌ج)ی كردووه هه‌روه‌ها نالی له ئه‌سته‌مبۆل له كاری میری فه‌رمانبه‌ر بووه . له‌وانه‌یه ئه‌و كاره‌ش كاری ئایینی بێ .
سه‌لام ناوخۆش \مامۆستای زانستگا