
چه‌ند سه‌رنجێك له په‌راوێزی شیعره‌وه … سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
زمان، یه‌كێكه له ڕه‌گه‌زه سه‌ركییه‌كانی شیعر. هه‌روه‌ك مالارمێی شاعیری جیهانیش ده‌ڵێت:(شیعر ته‌نها زمانه). بێگومان زمان لێره‌دا ڕه‌هه‌ندێكی دیكه‌ی هه‌یه. چونكه ئه‌گه‌ر زمانی شیعری هه‌مان زمانی ئاسایی ده‌ربڕین بوو، ئه‌وا جیاوازییه‌ك نامێنێته‌وه له ڕووی فۆڕمی زمانه‌وه. زمان له شیعردا،وێنه‌ی هونه‌ری، واتا،شیعرییه‌ت و چێژ‌و ئستاتیكایه. ئه‌وه گرنگ نییه زمانی ده‌قێك ساده‌یه یان ئاڵۆَز، ڕوونه یان ته‌مومژاوی، به‌ڵكو ئه‌و زمانه چه‌ند ده‌توانێت له خولقاندنی ئه‌زموونی جیاوازدا، ڕۆڵ ببینێت.بێگومان زمان وه‌ك ئامرازێك، به پێی قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی ئه‌ده‌بی،هزری وكۆمه‌ڵایه‌تی گۆڕانی به سه‌ر دادێت و پێش ده‌كه‌وێت.به‌وپێیه‌ی زمان، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دنیابینی و هزری شاعیره، ئیدی له په‌راوێزی گۆڕانكارییه هزریی و زمانییه‌كاندا، زمانی ئه‌ویش گۆڕانی به سه‌ر دادێت. شیعره‌كانی گۆران له سه‌ره‌تای ئه‌زموونی شیعرییه‌وه، هاوشێوه‌ی شیعره‌كانی دواتری نین. واته گۆڕانكارییان له ڕووی فۆڕمی ده‌ربڕین و زمانی گوزرارشتكردنه‌وه به سه‌ر داهاتووه. وه‌لێ دواجار ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه، كه له په‌راوێزی ئه‌و زمانه‌وه، گۆران ده‌بێته ئه‌زموونێكی جیاواز، كه ته‌نانه‌ت ئێستاش به‌شێكی زۆر له‌وانه‌ی شیعر ده‌نووسن، نه‌یانتوانیوه، له ژێر كاریگه‌ریه‌تی ئه‌زموونی گۆران له ڕووی زمانه‌وه ده‌ربچن. زمانی شیعری، ستایلی نووسین و ناسینه‌وه‌ی ئه‌زموونی شیعرییه. كاتێ شاعیرێك جیاواز ده‌نووسێت و له زمانی باو ده‌رده‌چێت، هه‌نگاوێك به‌ره و بونیادنانی زمانێكی شیعری تایبه‌ت به خۆی بونیاد ده‌نێ. به گشتی ئه‌زموونی شیعری كوردی له قۆناغی كلاسیكه‌وه، بۆ دوای ڕاپه‌ڕینیش، ده‌كرێ بڵێین ئه‌زموونێكی هاوشێوه و یه‌ك ستایلی زمانه. به‌شێك له شیعری شاعیره كلاسیكه‌كان، له ڕووی ده‌ربڕینه‌وه هێنده هاوشێوه‌ی یه‌كترین، كه نزیك بێته‌وه له‌وه‌ی ئه‌زموونی شیعری‌یان هارمۆنی بێت. ئه‌م زمانه شیعرییه، له قۆناغه‌كانی دواتریش دووباره ده‌بێته‌وه. زمانی شیعری هه‌فتاكان، زمانێكه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسی و شۆڕشگێریی و گوتاری به‌رگریی و مانه‌وه به‌شێكه له سیماكانی. ئه‌وه‌نده‌ی وه‌ك خوێنه‌رێك تێبینیم كردبێت، ته‌نها زمانی شیعری (جه‌لالی میرزا كه‌ریم)ه، وه‌ك زمانێكی جیاواز، له ڕووی وشه سازیی و ده‌ربڕین و گوزارشته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌گه‌ر نا گوتاری شیعری ئه‌و قۆناغه، تا ئه‌و ڕاده‌یه له یه‌كتری نزیكه،كه زۆر ئه‌سته‌مه ناوی شاعیره‌كان له په‌راوێزی شیعره‌كانه‌وه ده‌ربكه‌ین و ئه‌زموونی شیعری‌یان بناسینه‌وه. وه‌لێ به بڕوای من، هێشتاش زمانی شیعری هه‌فتاكان، له زمانی شیعری نه‌وه‌ی نوێی دوای ڕاپه‌ڕین، له ڕووی وێنه‌ی شیعرییه‌وه، ئستاتیكی تر‌و به چێژتره.(ده‌كرێ خوێنه‌ران بۆ ئه‌و به‌راوردكردنه، بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر وتارێكمان له ئه‌رشیفی هه‌ردوو ماڵپه‌ڕی سه‌نگینی ئه‌ده‌بی ده‌نگه‌كان و چراتیڤی به ناوی (ئستاتیكی وشه له شیعری نه‌وه‌ی دوێنێ و نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا).بگره زمانی به‌شێكی زۆری شیعری دوای ڕاپه‌ڕین نه‌ك ته‌نها له ڕوخساردا، بگره له ناوه‌ڕۆكیشدا، زمانێكی لاساییكه‌ره‌وه‌و وه‌ك یه‌كه.بۆنموونه:
داستان بارزان له شیعرێكدا ده‌ڵێت:
پێش ئه‌وه‌ی بمرم شتێك ده‌ڵێم
مۆدێلی تازه‌ی مرۆڤ چه‌شنێكی بێزاركه‌رن
ژیان له‌گه‌ڵ سه‌گ باشتره .*
حوسێن له‌تیفیش له شیعرێكدا ده‌ڵێت:_
ماندووم له مرۆڤ..
سه‌گ باشتره…وه‌فا پیشه‌ی سه‌گه..**
له نێوان ئه‌و دوو كۆپڵه شیعرییه‌دا، نه‌ك ته‌نها فۆڕمی زمان، بگره وێنه و ده‌ربڕین و دنیابینی شیعریش هاوشێوه‌ی یه‌كترین و له یه‌كه‌وه نزیكن.وه‌ك ئه‌وه وایه، لاسایی یه‌كترییان كردبێته‌وه. كاتێ شاعیر ناتوانێ له ژێر فۆڕمی زمانی باو ده‌رچێت، ئه‌وا ئاسانترین كرداری شیعری لاساییكردنه‌وه‌یه. بێگومان هیچ ئه‌زموونێكی شیعریش جیاواز ناكه‌وێته‌وه، ئه‌گه‌ر زمانی ئه‌و ئه‌زموونه شیعرییه جیاواز نه‌بێت.لێره‌وه‌شه ئێمه ده‌بینین، به‌گشتی له ئه‌زموونی شیعری كوردیدا، ئه‌و جیاواز كه‌وتنه‌وه‌یه،نییه یاخود ده‌گمه‌نه. بگره له كۆی مێژووی شیعری كوردیدا، نالی و گۆران، ده‌چنه نێو ئه‌و جیاواز كه‌وتنه‌وه‌یه. هه‌رچه‌نده به‌ختیار عه‌لیش، جۆرێك له هه‌وڵی ئه‌زموونی جیاواز له ڕووی نووسینی شیعره‌وه ده‌دات و له گوناه و كه‌رنه‌ڤاڵدا، پایه‌كانی ئه‌و جیاواز كه‌وتنه‌وه‌یه دروست ده‌بن،وه‌لێ دواتر ئه‌و جیاواز كه‌وتنه‌وه‌یه، ناتوانرێت وه‌ك گوتارێك به‌رده‌وامی هه‌بێت و كاتێ دوایین كۆمه‌ڵه شیعری ئه‌و شاعیره‌ش ده‌خوێنینه‌وه، ئه‌و ڕاستییه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت. جیاواز كه‌وتنه‌وه، كه ئێمه پێشتریش له وتارێكدا ئاماژه‌مان پێداوه،ده‌ره‌نجامی ئه‌زموونێكی درێژ‌و خۆ جیاكردنه‌وه‌یه‌كی یاخییانه‌یه، كه ده‌شێ به‌ر لێدان و ڕه‌تكردنه‌وه‌ش بكه‌وێت. وه‌لێ ئه‌زموونی جیاواز، دواجار جیاواز كه‌وتنه‌وه‌ی خۆی ده‌سه‌لمێنێت و وه‌ك شوناسێكی دیاریكراو ده‌مێنێته‌وه، بگره زه‌مه‌ن ومێژووش ده‌بڕێت. مه‌گه‌ر دوای گۆران، تاكو ئێستاش، كه‌س توانیویه‌تی ئه‌زموونی ئه‌و دووباره‌بكاته‌وه، هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستمان ئه‌زموونی گۆرانه، نه‌ك ئه‌زموونێكی جیاواز. بۆیه جیاواز كه‌وتنه‌وه، پرۆسه‌یه‌كی هزریی، زمانی، فه‌رهه‌نگی و دنیابینییه. له ڕاستیدا، كاتێ خوێنه‌ر به‌ر ئه‌زموونێكی كه‌سی و جیاوازی شاعیرێك ده‌كه‌وێت و كۆنتاكی له‌گه‌ڵ ده‌بێت، ئه‌وا به ئاسانی ماكی ئه‌و ئه‌زموونه جیاوازانه ده‌ناسێته‌وه.له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه ناسینه‌وه‌ی ئه‌زموونی (سه‌باح ڕه‌نجده‌ر) وه‌ك شاعیرێك،له ڕووی زمان و فۆڕمی نووسینه‌وه، ئه‌زموونێكی ئاشنایه به من.هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه به‌و مانایه نا، كه په‌ی به وهه‌موو گوتنه جیاواز‌و ئاڵۆز‌و كۆد ئامێزانه ببه‌م كه له شیعره‌كانی ئه‌ودا هه‌ن، كه بۆ خوێنه‌ران به گشتی شیعری قورس وسڕك وداخراون و چوونه قووڵاییان، پێویستی به په‌ی بردنێكی زۆر‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كی ورد‌و ڕامانێكی قووڵ هه‌یه، به‌ڵكو به‌و مانایه‌ی له كاتی خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كانی ئه‌ودا، ڕیتمێك هه‌ست پێ ده‌كه‌م، كه له شیعری ئه‌وانیتر جیاواز بكه‌وێته به‌رچاوم. ئه‌و ڕیتمه شیعرییه كه له كاتی بینین و خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كاندا به‌ریده‌كه‌وم،جۆرێك له شێوه‌ی گوتن و داڕشتنی زمان و هێلكاریی و تۆپۆگرافیای ده‌ق دروست ده‌كات، كه ئه‌و ناسینه‌وه‌یه بناسرێته‌وه و له شیعری ئه‌وانیتر جیا بكرێته‌وه.بۆیه هه‌ر كاتێ ئه‌و ئه‌زموونه ده‌بینم، ئه‌گه‌ر ناوی شاعیریشی به سه‌ره‌وه نه‌بێ، وه‌ك خوێنه‌رێك ده‌یناسمه‌وه، چونكه ئه‌زموونێكی جیاواز‌و تایبه‌ته. تایبه‌ت به مانای زمانی شیعری و دنیابینی جیاواز. لێره‌وه‌ش كاتێ، شاعیرێك دێت و له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و ستایل و ڕیتمه شیعر ده‌نووسێت، د‌رك به‌وه ده‌كه‌م، كه شاعیره‌كه چه‌ند له ژێر كاریگه‌ریه‌تی ئه‌زموونی سه‌باح ڕه‌نجده‌ر دایه و هه‌وڵی نووسین له سه‌ر شێوازی ئه‌و ده‌دات. به‌ڵام ئایا نووسین هاوشێوه‌ی ئه‌زموونی ڕه‌نجده‌ر هه‌ر وا ئاسانه؟ بێگومان به بڕوای من نه‌خێرو بگره له داهاتووشدا، نه‌ده‌بێته ئه‌زموون و نه‌ده‌شتوانێت ئه‌زموونی شیعری خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكات. ئه‌مه‌ش له به‌ر یه‌ك هۆكار، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌سانی تر، بیانتوانیبایه وه‌ك سه‌باح ڕه‌نجده‌ر بنووسن، به دڵنیاییه‌وه ئێستا شاعیرێك نه‌ده‌بوو، به ناوی ساه‌باح ڕه‌نجده‌ر.ئه‌زموونی ئه‌و بۆیه ئه‌زموونی ئه‌وه، چونكه له هی كه‌سی تر ناچێت. لێره‌وه‌ش كاتێ(ژیار ئه‌سوه‌د)دێت و له ڕێی نووسینی شیعره‌وه، هه‌وڵی لاساییكردنه‌وه‌ی ستایلی شیعری ئه‌و ده‌دات، بێگومان نه ده‌توانێت وه‌ك ئه‌و بنووسێت، نه‌ده‌شتوانێت به‌رده‌وامی به ئه‌زموونی نووسینی شیعر بدات، كه من شیعر ئه‌و نووسه‌ره‌م پێشتر نه‌بینیوه . ئه‌گه‌ر لاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی شیعری ڕه‌نجده‌ركارێكی ساده و ئاسان بووایه، ئه‌وا به دڵنییاییه‌وه ئێستا، نه‌ك شاعیرێك ده‌بوو به‌ناوی سه‌باح ڕه‌نجده‌ر، نه‌ئه‌زموونێكی جیاوازی شیعریش ده‌بوو.جیاوازكه‌تنه‌وه، هه‌نگاوی یه‌كه‌م و سه‌ره‌تای، به خۆدابڕین له ئه‌وانیتر ده‌ست پێده‌كات. دواتر جۆرێك له شوناسی شیعری بونیاد ده‌نرێت، كه كۆتایی نییه و قووڵبوونه‌وه و به‌رده‌وامی و وزه‌یه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ری شیعری ده‌وێت.ئه و ئه‌زموونه جیاوازه، ڕه‌تده‌كرێته‌وه، دژایه‌تی ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه، ماهییه‌تی ئه‌زموونه‌كه‌یه، كه تایبتمه‌ندی كه‌سی و زمانی و شیعری تێدایه.ژیار ئه‌سوه‌د له شیعره‌كه‌یدا ده‌ڵێت:
مێرووله له نێو لۆچه‌كانی ڕوخساریدا ..
بارگه‌یان خست..***
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر چه‌ندین ساڵ پێش ئه‌م وێنه‌یه، له شیعرێكی خۆیدا ده‌ڵێت:_
مێرووله به نینۆكی پێم به‌رزبوونه‌وه
له ناوچاوانم پشووی دا..
ده‌مامكی كرده‌وه‌و ته‌ماشای چیای كرد.****
یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین، هه‌نگاوه‌كانی جیاوازكه‌وتنه‌وه‌ی شیعری، نه نووسینه وه‌ك ئه‌وانی تر. كاتێ شاعیرێك له هه‌ر ته‌مه‌نێك دابێت، له ژێر كاریگه‌ریه‌تی وێنه و ده‌ربڕینی شاعیرێكی دیكه ده‌نووسێت، بێگومان ده‌بێته شاعیرێكی كۆپیكه‌ر نه‌ك جیاوازنووس.ئه‌وه بۆیه له ئه‌زموونی شیعری كوردیدا به گشتی ته‌نها یه‌ك(نالی)ویه‌ك(گۆران) هه‌ن، چونكه ئه‌وان توانییان له سه‌ره‌تاوه له بازنه‌ی باو ده‌رچن و ببنه خاوه‌ن ئه‌زموونی شیعری خۆیان. له‌گه‌ڵ گۆران‌دا، چه‌ند شاعیرێكی دیكه‌ی هاوسه‌رده‌می ئه‌و هه‌ن، وه‌لێ بۆچی به ته‌نها گۆران ده‌مێنێته‌وه؟ چونكه ته‌نها ئه‌و توانی مه‌ودایه‌ك له نێوان ئه‌زموونی خۆی و به‌ر له خۆی دروست بكات. په‌ندێك هه‌یه ده‌ڵێت:_(سوارێك به ته‌نها تۆز ناكات). به‌ڵام گۆران ئه‌و سواره‌بوو، كه به ته‌نها گه‌رده‌لولێكی نایه‌وه كه هه‌مووان نغرۆ بكات.ئه‌و جیاواز كه‌وتنه‌وه‌ی گۆران، سه‌ره‌تا له سه‌ر ئاستی زمان، به‌و پێی كۆتایی به نووسینی شیعر له سه‌ر شێوازی كلاسیك هێنا، دواتریش به گوتارێكی دیكه‌ی جیاوازی شیعری ده‌ستی پێكرد. بۆیه زمان یه‌كێكه له ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌كییه‌كانی جیاواز كه‌وتنه‌وه‌ی شیعری له ڕووی فۆڕم و ناوه‌ڕۆكیشه‌وه.بۆیه كاتێ شاعیرێك ناتوانێت له ئه‌زموونی زمانی باو ده‌رچێت وهه‌ر ته‌نها به ده‌وری ئه‌و زمانه و وشه سواوه‌كانی ده‌خولێته‌وه، ئیدی ناتوانێت ده‌قێكی شیعری جیاواز بنووسێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر په‌نجا ساڵیش بێت شیعر بنووسێت. له‌و ڕۆژانه‌دا، شیعرێكی(موحسین ئاواره)م له هه‌فته‌نامه‌ی (ڕێگای كوردستان) خوێنده‌وه.ئاواره، كه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم په‌نجا ساڵه شیعر ده‌نووسێت، كه‌چی له‌و ده‌قه‌یدا وه‌ك شاعیرێكی ساده نووسی تازه و گه‌نج ده‌رده‌كه‌وێت، كه شیعر بۆ هه‌شتی ماڕس و زلف و ئه‌گریجه و له‌نجه‌ولارو جه‌سته‌ی ژن ده‌نووسێت!.وه‌ك خوێنه‌رێك ده‌كرێ بپرسین، كاتێ شاعیرێك دوای په‌نجا ساڵ، دنیابینی هێنده ساده ده‌بێته‌وه، كه وه‌ك گه‌نجێكی تازه نووس شیعر بنووسێت، چ ئاماژه‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت. بێگومان ئه‌مه ته‌نها یه‌ك ئاماژه ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌ویش نه‌مانی توانای شیعریی و خۆنوێ كردنه‌وه‌ی شیعرییه. ده‌نا چۆن ده‌بێت شاعیرێك دوای پێنج ده‌یه له شیعر نووسین، تازه باسی(پرچ و په‌رچه‌م و ئارایشتگاوتیله‌ی چاو و سه‌رهه‌ڵبڕین وته‌لاق و شه‌قی ژن) بكات، كه ده‌یان ساڵه هه‌مووان باسی ده‌كه‌ن و دووباره و هه‌زار باره‌ی ده‌كه‌نه‌وه؟!. شاعیری جیاوازننووس، فۆكسی له سه‌ر شته سواوه‌كان نییه، به‌ڵًكو به قووڵایی هه‌موو شتێك‌دا ده‌چێته خوار كه په‌یان پێ نه‌بردراوه.شاعیر ده‌بێ پرسیاری گه‌وره بكات و خوێنه‌ر ڕابگرێت، نه‌ك شیعری ڕۆمانسی هاوشێوه‌ی ئه‌و گه‌نجانه بنووسێت، كه شێت و شه‌یدای بینینی كچێكی جوانن. بێگومان كاتێ هه‌گبه‌ی شاعیر به تاڵ ده‌بێت، ئیدی شیعریش ده‌كه‌وێته خولانه‌وه به ده‌وری خولگه‌یه‌كی سواو.ئه‌زموونی شیعری، ئه‌زموونێكه به ئاراسته‌ی نوێتر له گۆڕان دایه.به‌ڵام كاتێ شاعیرێك ناتوانێ ئه‌و ئه‌زموونه جیاواز بكاته‌وه‌و زمانێكی نوێ بونیاد بنێت، بێگومان، ئه‌زموونه‌كه ده‌وه‌ستێت، یاخود بۆ دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
——————————————————–
په‌راوێزه‌كان:
*شیعری داستان بارزان ، له كۆمه‌ڵه شیعری ئه‌ستێره‌كان برینی مرۆڤن.
** شیعری حوسێن له‌تیف، پاشكۆی زه‌مه‌نی كلتوور، ژماره(38) له 11/3/2020.
*** ئه‌فسونی مه‌رگ، شیعری ژیار ئه‌سوه‌د، ماڵپه‌ڕی ژیان، به‌شی ڕه‌نگدان.
**** ئه‌و شیعره‌ی سه‌باح ڕه‌نجده‌رم له یه‌كێ له دیوانه‌كانیدا كه‌وتۆته به‌رچاو كه وابزانم له دیوانی(سی ساڵ) شعردایه.
* ئه‌و شیعره‌ی موحسین ئاواره، له ڕۆژنامه‌ی(ڕێگای كوردستان)ژماره(1211) له ڕۆژی 10/3/2020بڵاوكراوه‌ته‌وه.