شوناسی پارتی له نێوان تۆتالیتارییه‌ت و دیكتاتۆرییه‌ت ) … به‌شی یه‌كه‌م)
ڕزگار عه‌لی
• سه‌باره‌ت به دههۆڵلێدهركانی ئه‌نتی پارتی.
ئایا هه‌رگیز پرسیارتان له خۆتان كردووه بۆ له‌ناو سنوری پارتیدا، جۆرێك ئینسان و ڕۆژنامه‌نوس هه‌یه به ئازادی قسه ده‌كه‌ن و جنێو ده‌ده‌ن، جۆرێكی تریش هه‌یه ده‌كوژرێن و شاربه‌ده‌ر ده‌كرێن؟ ئایا هه‌رگیز پرسیارتان له‌خۆتان كردووه بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت و په‌رله‌مان داده‌نرێت، به‌ڵام بۆ داده‌خرێت؟ ئایا هه‌رگیز پرسیارتان له خۆتان كردووه بۆ مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كگرتوو ده‌كوژرێت و له هه‌مانكاتیشدا ئاه و له‌یلای كوژرا و له هی بكوژه‌كه زیاتره؟ بۆ باره‌گای سه‌ره‌كی گۆڕان له هه‌ولێر هه‌یه و كه‌چی په‌رله‌مانتار و وه‌زیره‌كانی ئاودیو ده‌كرێن…؟ ئایا له خۆتان پرسیوه ئه‌مه چ سیسته‌مێكه ئه‌م هه‌موو دژه له خۆیدا كۆكردۆته‌وه؟ چۆن كۆیكردونه‌ته‌وه و به چ شێوه‌یه‌ك مه‌مه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات؟ له كۆتا ڕووداویشدا ئایا له خۆتان پرسیبوو بۆ نه‌یانهێشت (عه‌لی حه‌مه سالح و سۆران عومه‌ر) داخیلی هه‌ولێر بن، كه‌چی (عه‌لی پاپیر ) له هه‌ولێره و كۆمه‌ڵیك سه‌ركرده‌ی گۆڕانیش بی َ كێشه دوای چه‌ند ڕۆژێك دێنه هه‌ولێر؟
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوانه و ته‌واوی ڕووداوه‌كانی كرداری پارتایه‌تی كۆمه‌ڵه ئاكادیمیست ژۆڕنالیست و دههۆڵلێدهری ئه‌نتی پارتی و )قاعیده زه‌روره( قه‌ڵه‌مه‌كه‌یان خسته كار و ته‌حلیل تائویلی خۆیان بۆ حه‌ده‌سێكی شهقاوهئاسای بهڵتهجییهتی پارتی مانفێست كرد، ئه‌م ژوڕنالیستانه بێ‌ئاگا له حه‌ده‌س و ڕووداوه‌كانی حه‌فتا ساڵه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م حزبه هه‌ندێك تائویلی سه‌یر و ته‌فسیری كوێرانه‌یان بۆ ئه‌و ڕووداوه ده‌كرد كه ده‌تخوێنده‌وه مرۆڤ توشی داڕوخان ده‌بوویه‌وه، ئه‌مانه به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه ده‌یانه‌ویست بیری پارتی بخه‌نه‌وه كه ئه‌م كرداره و لۆژیكه وه‌حشیگه‌رییه دیموكراسی نییه و زه‌ره‌ر به ئه‌زموونه‌كه‌مان و دیموكراسییه‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م ژووڕنالیستانه كاتێك قسه ده‌كه‌ن كهلیمات و وشه‌كانیان له گه‌ده‌وه ده‌رده‌چێت و هه‌ر به‌لۆژیكی خه‌ونبینین به دیموكراسی پێمان ڕاده‌گه‌یه‌نن: ((گومانمان له‌و ڕووداوه هه‌یه، ده‌كرێت هێزێكی سه‌رووی خۆی له پشته‌وه بێت))، وه‌كو وایه سه‌رووی ئه‌وان فریشته‌كانی خوا و نیشتیمان و رزگاركه‌ری مرۆڤایه‌تی بن، ئه‌م عه‌قڵیه‌ته ده‌یه‌وێت گومان له وێنه‌ی دهجالێتی قاعیده‌ی پارتایه‌تی بكات و له وێنه‌ی فریشته‌یه‌كی بێ‌تاوان و بێ زیان پشانبدرێت و ئه‌و بهڵتهچییهت و كوشتن و بڕین و تاڵانی و جهردهییهش كه هه‌یه قاعیده‌ی خواره‌وه‌یه و سه‌ره‌وه ناڕازییه لێی. لێردا ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ترسنۆك و ناپاك و كۆیله و دهستهمۆكراوهكان نییه كه ته‌نانه له تاقیگه‌ی ئاژهڵبوونیشا ده‌رناچن، به‌ڵكو كێشه سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌و ڕۆشنبیرانه و ژوڕنالیستانهی ئه‌نتی پارتین كه بێ‌ئاگا فۆڕمی نوێ، ته‌ئویلی نوێ و بونیادی نوێ به هێزێك ده‌ده‌ن و ته‌مه‌ن درێژی پێده‌به‌خشن، ئه‌مانه هه‌رگیز شانازی ئه‌وه‌یان پێ نابڕێت ڕۆژێك عه‌قلێكی سه‌لیم، بیركردنه‌وه‌یه‌كی ساخ و دهماخێكی ته‌ندروستییان هه‌بێت، چونكه ئه‌مانه خۆیان به موفه‌كیر و فه‌یله‌سوف و رزگاركه‌ری هه‌مووان ده‌زانن، بێ ئه‌وه‌ی ئاگایان له‌وه‌بێت چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك چه‌ندین ساڵه چوونه‌ته خزمه‌تی ئه‌و دێوه گه‌وره‌یه‌وه كه ناوی پارتییه. ئه‌وانه‌ی پێیان وایه كرداره‌كانی پارتی كرداری ههڕهمكی و له‌خۆیه‌وه، بێ ئه‌وه عهزێتێك بكێشن و بزانن ئه‌م حیزبه 70 ساڵ ته‌مه‌نێتی، بۆ ده‌بێت حه‌فتا ساڵ ته‌مه‌نی بێت و به قاعیدی عامیش بمێنێته‌وه؟ ئه‌وه چ سیحرێكه پارتێك كه بهڵتهجیایهتی، گه‌نده‌ڵی، چاوچنۆكی و داوێنپیسێتی كرداری بێت و ته‌مه‌نی ئه‌ونه درێژ بێت، ئه‌وه چ قودرهتێكه كه ته‌مه‌نی حزبێك له ته‌مه‌نی حزبه‌كانی قه‌زافی و موباره‌ك و بن سالح و سه‌دام و ته‌نانه‌ت به‌شار ئه‌سه‌دیش زیاتره؟ ئه‌و ژوڕنالیستانه و كه‌سه موبارهكانهی كه فۆڕمی ئیشكردن به هێزه نه‌یاره‌كانی پارتی و ئۆپۆزسیۆن ده‌ده‌ن به جۆرێك مه‌ستبوون له‌ناو وڕێنه‌كانی خۆیانه‌وه، ده‌بێت به‌ئاگابێنه‌وه و شوناسی حزبێك كه ته‌مه‌نی له‌ته‌مه‌نی به‌عس درێژتر بێت بزانن، ده‌نا تا كۆتایی پیروپهكهوتهبوونیان ده‌بێت هه‌ر له‌ناو خۆزگه‌كانیان و دوعاكانیان بخولێنه‌وه، من نازانم ئه‌گه‌ر نه‌زانی شوناسی حزبێك چییه، چۆن ده‌توانیت تیۆر و ته‌فسیری نوێی و سیاسی خۆت و ڕۆشنبیربوونت و ئۆپۆزسیۆنبوونت بخه‌یته‌كار؟ چۆن ده‌توانیت به‌ره‌نگاری ببیته‌وه؟ چۆن ده‌توانیت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌یت؟ چۆن ده‌توانیت ببیته هێرشبه‌رێكی به‌رده‌وام و ئامانجدار و بهدیلخواز؟
• له نێوان ڕژێمی تۆتالیتاری و دیكتاتۆری
لێره‌دا ده‌بێت جیاوازی نێوان رژێمی تۆتالیتا‌ر و دیكتاتۆری بكه‌ین، ده‌بێت تایبه‌تمه‌ندی هه‌ردووكیان بزانین، به‌تایبه‌ت له‌ناو دۆخی مۆدێرندا، چونكه ده‌بێت بزانین چه‌مكه‌كان و تیۆره‌كان و ته‌نانه‌ت كرداره وهحشیگهرهكانیش شێواز و فۆڕمی خۆیان گوڕیوه و به شێوازێكی تر ده‌رده‌كه‌ون، بۆیه لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین به كورتی بونیاد و فه‌نكشنی رژێمه تۆتالیتاره‌كان له فۆڕمی دیپۆتیزم (سته‌مكاری) و تیرانییهت (جهبارێت) دیاری ده‌كه‌ین. ده‌بێت بزانین هیچ رژێمێك نییه هاكازایی بێت، وه‌كو ئه‌وه‌ی لای كورد هه‌یه (خوا ده‌مانگێڕێت)، ئه‌وه ته‌نیا فڕێدانی عه‌قڵه بۆ ناو كایه‌ی بێعهقڵی، فڕێدانی خۆمانه بۆ ناو كایه‌ی وههم، فڕێدانی به‌یانكردنی نه‌توانینی و جهبانێت و ترسنۆكیمانه بۆ لای خودا. ده‌بێت بزانین هه‌موو كردارێكی سیاسی ده‌رئه‌نجامی دیراسه‌كراوی عه‌قڵانی ورده، ته‌نانه‌ت كرداره سیاسییه وه‌حشیگه‌ر و ئابڕوبهرهكانیش دیراسات و لێكدانه‌ی خۆیان هه‌یه و ئامانجێكی دیاریكراوی له پشته.
هانا ئاڕنێت له تیوهرهكهی خۆیدا ده‌رباره‌ی جیاوازی نێوان تۆتالیتا‌ر و دیكتاتۆرێت سه‌رنجمان ڕاده‌كێشێت و ئاماژه ده‌كات: دیكتاتۆر زیاتر پشت به ده‌زگای سه‌ربازی ده‌به‌ستێت، ده‌زگای سهربازییهت له پێناو سه‌ركرده. سه‌ركرده‌ی دیكتاتۆر هه‌وڵده‌دات مهركهزێتێك بۆ خۆی دروست بكات و به پێی هه‌ڕه‌مێكی ده‌سه‌ڵاتی بیرۆكراتی فهرمانرهِوایی بكات، واته دیكاتۆر فۆڕمێكی موتڵه‌قی (ئاشكرای) حوكمڕانییه، ده‌وری گه‌وره و باسی گه‌وره ڕێبه‌ره، ڕێبه‌ر یان سه‌رۆك هیچ نهێنێكی نییه، هیچ پهردهپۆشێكی نییه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو ڕێبه‌ر خۆی بناسێنێت، به‌ڵكو یه‌كسه‌ر مافی خوداوه‌ند و گه‌وره‌ی هه‌مووان به خۆی ده‌به‌خشێت، له‌ناو دیكاتۆرییهتدا تێكه‌ڵه‌یه‌ك له نێوان ده‌وڵه‌ت و ڕێبه‌ڕ ده‌خوڵقێنرێت كه كه‌م كه‌س هه‌یه بزانێت كامه ده‌وڵه‌ته و كامه ڕێبه‌ره، لێردا ڕێبه‌ر ئه‌وه‌نده گه‌وره و مه‌زن ده‌كرێت كه ده‌وڵه‌ت جگه له ڕێبه‌ر كه‌سی تر تێدا جێگه‌ی نابێته‌وه، له ڕژێمی دیكتاتۆریدا له‌ناو ده‌وڵه‌تدا ئه‌گه‌ر كه‌سێك ببینرێ هه‌ر ڕێبه‌ره، ئه‌گه‌ر ده‌نگێك ببیسترێ هه‌ر ڕێبه‌ره، ئه‌گه‌ر جوڵه‌یه‌كیش هه‌بێت هه‌ر ڕێبه‌ره. هه‌رده‌م سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت بریتییه له خه‌مزه‌ی ئه‌هریمه‌نی و كه‌ڵكه‌ڵه‌ی سه‌رۆك.
به كورتی، جیهانی دیكتاتۆری بریتییه له جیهانی سه‌رۆك، یان خوداوه‌ندێكی درۆزن كه به گوته‌ی خۆیان له وێنه‌دا نییه، له عاسمان و زه‌وی كه‌سێكی هاوشێوه‌ی نییه، كه‌س پرسیار له كرده‌وه‌كانی ناكات و ته‌نیا ده‌پرسێت و ده‌پرسێته‌وه، ئه‌گه‌ریش بته‌وێت له ڕێبه‌ر بپرسیت، توشی هه‌زار به‌زمی گومڕایی و عهقڵتێكچوونت ده‌به‌ن. رژێمی دیكتاتۆر هه‌موو پێوه‌ره‌كانی رژێمێكی تۆتالیتا‌ر له خۆی ده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیاوازی ده‌كاته‌وه ئه‌و ڕێبه‌ره‌یه كه خۆی به‌سه‌ره‌تا و كۆتایی هه‌موو شتێك و مه‌رگ و ژیانی هه‌موو كه‌س ده‌زانێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌زگا سه‌ربازییه‌ی كه به ئاشكرا بۆ مانه‌وه‌ی ڕێبه‌ر(ده‌وڵه‌ت) وجودی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه دیكاتۆرییه‌ت رژێمی تۆتالیتاریشی تێدایه به‌ڵام به جۆرێكی تر، دیكاتۆرییه‌ت له ڕێگه‌ی ئامرازه‌كانی تۆتالیتارییهتهوه خۆی مانفێست ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیاوازه ئه‌و ئامرازانه ئامرازی ڕه‌ئیسی ده‌وڵه‌تن و له پاڵ ئه‌وانه‌دا ئامرازی تر نین بۆ شاردنه‌وه‌ی ده‌زگا توندوتیژییه‌كان و بهڵتهچییهكان، واته ده‌زگا توندوتیژه‌كان له دیكتاتۆرییه‌تدا نهێنی نییه و فه‌رمین، به‌ڵام له تۆتالیتارییهددا نهێنین، له رژێمی تۆتالیتاریدا (نهێنێتی) به‌دی ده‌كرێت، چۆن؟ ئایا فۆڕمی تۆتالیتارییه‌ت و ئامرازه‌كانی تۆتالیتارییه‌ت چۆنه و به چ شێوازێك ئیش ده‌كه‌ن؟ هه‌روه‌كو گوتمان دیكتاتۆر زیاتر له‌ناو كایه‌ی سه‌ربازدایه، به‌ڵام تۆتالیتا‌ر پشتئه‌ستوره به ده‌زگا هه‌واڵگیرییه‌كان. جیاوازێكی تر له كه‌سایه‌تی سه‌ركرده‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌رچی رژێمی تۆتالیتاره به گوێره‌ی فرهمهكهزێتێكی جیوه‌یی كارده‌كات.
له رژێمی دۆتالیتاردا به تایبه‌ت له دۆخی مۆدێرن ڕێبه‌ر (به‌ئاشكرا) خۆی به خودا و كۆتا رزگاركه‌ری نیشتیمان نازانێت، به‌ڵكو به زه‌روره‌تی قۆناغێك خۆی مانفێست ده‌كات، ڕێبه‌ر له تۆتالیتاردا له پاڵ خۆیدا سێبه‌ری خۆی دروست ده‌كات، سێبه‌رێك كه له زه‌ینی خه‌ڵكیدا ده‌خوڵقێنێت و له ڕێگای داموده‌زگا زهبهلهحهكانی ئیعلامه‌وه و به بانگه‌شه‌ی بڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی (ئه‌وه ئێمه‌ین پێویستمان به سه‌رۆك ده‌بێت نه‌ك ئه‌و) خۆی ده‌رده‌خات، خودی ڕیبه‌ر هاوشێوه‌ی هه‌مان ڕێبه‌ری دیكتاتۆرییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیاوازه له تۆتالیتاریدا ئه‌و سێبه‌ری خودی ڕێبه‌ره له پاڵ ڕێبه‌ر به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی دیموكراسیبوون و خۆشگوزهرانیبوون و به یۆتۆپیابوونی ژیان ده‌دات له داهاتوودا، ڕێبه‌ر به بیانووی یۆتۆپیابوونی ژیان له داهاتوو، ئه‌و داهاتووه یۆتۆپیایه‌ی كه هه‌رگیز نایه‌ت به‌رده‌وام كۆمه‌ڵگه دابه‌ش ده‌كات به دوو له‌ته‌وه، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه پشتگیری ڕێبه‌رن و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه دوژمنی ڕێبه‌رن، له نێوان ئه‌و دوانه‌دا هیچ چینێكی تر جێگه‌ی نابێته‌وه، به‌ڵكو یان ده‌بێت دۆست بیت، یان گه‌ر دۆست نه‌بیت دوژمنیت. ڕێبه‌ر له ڕێگه‌ی ئه‌و دووژمنانه‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات ئه‌و یۆتۆپیایه‌ی كه ده‌یه‌وێت بیگه‌یه‌نێته دی بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ئه‌وا دوژمنان ڕێگرن، واته لێره‌دا دوژمن یان به‌رهه‌ڵستكارانی ڕێبه‌ر گه‌ر نه‌توانن له ڕییاكاری ڕێبه‌ر حاڵی بن و تێبگه‌ن ئه‌وا له دۆسته‌كان زیاتر كۆمه‌ك به ڕێبه‌ر ده‌به‌خشن، ڕێبه‌ر له له دیكتاتۆریدا هه‌موو دوژمنه‌كان و به‌رهه‌ڵستكارانی خۆی له‌ناو ده‌بات و ده‌یانكوژێت، له ڕێگای ئه‌و كوشتنهشهوه هه‌موو ڕه‌نگه‌كان حه‌زف ده‌كات و ته‌نیا خۆی بوونی ده‌بێت، به‌مه‌ش فۆڕمێكی دیكتاتۆری به‌خۆی ده‌به‌خشێت، به‌ڵام ڕێبه‌ر له رژێمی تۆتالیتاریدا نه‌ك دوژمنه‌كانی ناكوژێت، به‌ڵكو پێویستی به ئه‌و هه‌مه‌ڕه‌نگییه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دیكتاتۆرییه‌تی بشارێته‌وه، ئه‌م هه‌مه‌ڕه‌نگییه بۆ بانگه‌شه‌ی دیموكراسی بوون و ئازادیبوونی ده‌وڵه‌ت گرێده‌داته‌وه، به‌ڵام ئه‌و هه‌مه‌ڕه‌نگییه، ئه‌و به‌رهه‌ڵستییه به‌ش به‌ش و بچوك بچوكه هه‌رده‌م له خزمه‌تی ڕێبه‌ردایه، چونكه به‌م به‌رهه‌ڵستییه لاوازه‌ی كه هه‌یه هیچ كات نابنه مه‌ترسی بۆ بوونی ڕێبه‌ر، نه‌ك نابنه مه‌ترسی به‌ڵكو هه‌رده‌م بۆ (شه‌ڕی به‌رده‌وام و دوژمنی به‌رده‌وام و سازدانی سیناریۆی به‌رده‌وام) سودیان لێ وه‌رده‌گرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م بڵَێت خه‌ونی یۆتۆپیابوونی ئێوه‌ی ڕه‌عییه‌ت له خه‌ته‌ردایه، هه‌م ڕییاكاری دیكتاتۆربوونی بشارێته‌وه. ئه‌مه تا ئێستا تێگه‌یشتن بوو له خودی ڕێبه‌ری تۆتالیتا‌ر، ئه‌وه‌ی ماوه ئاشكرای بكه‌ین ئه‌و فۆڕمی ده‌وڵه‌ته‌یه كه تۆتالیتا‌ر تێیدا ئیش ده‌كات.
سیمای تۆتالیتا‌ر له‌و تێكه‌ڵبوونی سه‌یره‌ی نێوان (ده‌وڵه‌ت و حزب و جه‌ماوه‌ر و ڕێبه‌ره). وه‌كو پێشتر گوتمان له دیكتاتۆریدا ته‌واوی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی هه‌یه ده‌زگای ڕئیسی ده‌وڵه‌تن، له سیسه‌تمی دیكتاتۆریدا ده‌وڵه‌ت و حزب و جه‌ماوه‌ر و به‌ته‌واوی تێكه‌ڵ ده‌بن كه كه‌س ناتوانێت جیاوازیان بكاته‌وه، واته ده‌وڵه‌ت ڕێبه‌ره، ڕێبه‌ر ده‌وڵه‌ته، ده‌وڵه‌ت حزبه، حزب ڕێبه‌ره، حزب ده‌وڵه‌ته، ئه‌مه له‌ناو سیسته‌می دیكتاتۆری به شێوه‌یه‌كی تێكهڵئامێز هه‌یه، هیچ جه‌ماوه‌رێك و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك و حزبی سیاسیش له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مانه بوونی نییه، به‌ڵام هه‌رچی سیسته‌می تۆتالیتاره، ڕێبه‌ر و ڕێبه‌ری دژ، حوكمه‌ت، ده‌وڵه‌ت، حزبی تر… هه‌یه، ئه‌وه‌ی تۆتالیتا‌ر و دیكتاتۆر یه‌كسان ده‌كات حوكمڕانیكردنه، هه‌ردووكیان له ڕێگه‌ی حزب و ڕێبه‌ره‌وه حوكمڕانن، به‌ڵام حوكمه‌ت و ده‌وڵه‌ت و حوكمڕانیكردن له تۆتالیتا‌ر به شێوازێكه ئه‌وه‌ی وه‌كو حوكمڕان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه حوكمڕان نییه، واته له تۆتالیتا‌ر تێكه‌ڵه‌ی نێوان ده‌وڵه‌ت، ڕێبه‌ر، حزب… نییه، واته هه‌رسێكیان یه‌ك ده‌زگای تێكه‌ڵ نین بۆ حوكمڕانیكردن، به‌ڵكو ده‌زگای جیاوازن، واته له ڕژێمی تۆتالیتا‌ر حوكمه‌ت هه‌یه به جیاواز، ده‌وڵه‌ت هه‌یه به جیاواز، حزبی تر هه‌یه به جیاواز، ڕێبه‌ریش هه‌یه به جیاواز، به‌ڵام حوكمه‌ت ده‌وڵه‌ت و هه‌موو به‌شه جیاوازه‌كان له خۆی ده‌گرێت له‌ناو خۆیدا و خۆشی ده‌چێته ناو حزبی ڕێبه‌ری تۆتالیتا‌ر و حزبی ڕێبه‌ری تۆتالیتاریش بۆ خزمه‌تی ڕێبه‌ر، ئه‌م قۆناغه ناڕاسته‌وخۆ زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه به‌و ڕه‌نگانه‌ی كه جیاوازشن و نابنه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ڕێبه‌ر ده‌توێنێته‌وه له‌ناو ڕێبه‌ر، زۆربه‌ی جاریش به ڕێگایه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه نه‌ك به ڕێگای زۆره‌ملێ، به‌ڵام دیكتاتۆر ڕێبه‌ره‌كه ڕاسته‌وخۆ هه‌موو كایه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌خۆیدا ده‌توێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش له‌مه لابدات توندترین سزا ده‌درێت، له دیكتاتۆریدا هیچ ڕێگایه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه بوونی نییه، ته‌نیا ئه‌و ڕێگایه نه‌بێت به ڕاسته‌وخۆ و ڕاشكاو ده‌چێته خزمه‌تی سه‌رۆك و نیگای ئههریمهنییانهی سه‌رۆك. هه‌رچی تایبه‌ته به‌داموده‌زگاكانی ڕژێمی تۆتالیتا‌ر یان ئه‌وانه‌ی كه تایبه‌تن به‌مانه‌وه‌ی خودی ڕێبه‌ر و ڕژێمه‌كه‌ی، بێ له به‌رهه‌ڵستكاران كه گوتمان به ناڕاسته‌وخۆ ده‌چێته خزمه‌تی ڕێبه‌ر، كۆمه‌ڵێك دام و ده‌زگاش هه‌یه كه ئیشی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه كێ ده‌چێته خزمه‌تی ڕژێم و كێ له ده‌ره‌وه‌ی ڕژێمه، كێ تاوانباره و كێ بێ تاوانه، واته ئه‌مانه ناڕاسته‌وخۆ ده‌سه‌ڵاتدارن و له پشت حوكمه‌ت و ده‌زگا شه‌رعییه‌كانی وڵات‌دا ئیش ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ده‌زگا شه‌رعییه‌كانیش به‌رده‌ستی ئه‌و ده‌زگا نادیارانه ده‌كه‌ن، دیارترین ئه‌و ده‌زگا نادیارانه‌ش ئه‌مانه‌ن
1. مه‌كینه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئیعلام و پڕوپاگه‌نده
2. پۆلیسی نهێنی
3. ده‌زگای هه‌وڵگیری
4. میلیشیای حزب و ڕێبه‌ر
5. په‌روه‌رده( هه‌ر له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌وه هه‌تا كۆنتڕۆڵكردنی كایه‌كانی زانكۆ و كۆمه‌ڵگه.
لێره‌دا ئێمه شیكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و بابه‌ته‌نه‌ی سه‌ره‌وه و چۆنییه‌تی ئیشكردنییان بۆ بابه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ جێده‌هێڵین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ده‌رخستنی ئه‌و سیما دیارانه‌ی تایبه‌ت به تۆتالیتاره نه‌ك دیكتاتۆری، واته ئێمه ده‌مانویست كۆمه‌ڵێك بابه‌ت هه‌یه كه جیاواز له‌یه‌ك ته‌ماشای بكه‌ین، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ش بده‌ینه‌وه جیاوازی نێوان (تۆتالیتا‌ر و دیكتاتۆری و دیموكراسی) چییه، له كوێ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و له‌كوێ یه‌ك ده‌گرنه‌وه.