
كۆچ وكاره‌كته‌ره‌كان وهۆكاره‌كان له هه‌رێمی كوردستان.. نووسینی: ئاری زێندینی
كۆچ و كۆچبه‌ری دیارده‌یه‌كی جیهانی مێژوویه له‌وه‌ته‌ی مرۆڤ له سه‌ر گۆی زه‌وی په‌یدابووه خه‌ریكی بیركردنه‌وه‌وكێشمه‌كێش و حه‌ز به ژیان و زیاتر زه‌وتكردنی زیاتری نیعمه‌ته‌كانی سه‌رزه‌وی تووشی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ مرۆڤه‌كان و سروشت و ئالنگاری به‌رامبه‌ر هه‌مووكاره‌ساته مرۆویی سروشتی و دروستكراو زوڵم و زۆرداری قه‌وماوه كاتێك نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه‌ورزگاری بێت یه‌ك له بژارده‌كان ( كۆچ ) بووه ! كۆچ له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكیتر له جوگرافیایه‌كیتر له ولاتێكه‌وه بۆ بۆ ولاتێكیتر له زێدی ڕه‌سه‌نی خۆی بۆ زێدێكیتری نامۆ به بیروئایدۆلۆژیاوئاین و كه‌لتووروباره‌كۆمه‌لایه‌تیه‌كه‌ی. كۆچ له‌رووی جه‌سته و شوێنه‌وه جوله‌ی مرۆڤه‌كانه به‌پِێوه‌ری عه‌قڵیش واته بیركردنه‌وه‌وڕه‌خنه‌ویاخی بوون, مرۆڤی نه‌خۆش مرۆڤی خوێنده‌وار مرۆڤی بروانامه‌دار مرۆڤی به‌ته‌مه‌ن مرۆڤی گه‌نچ نێرومێ ته‌نانه‌ت مندالیش كۆچ ده‌كه‌ن ! بۆیه ناتوانین بلێن كۆچ راكردنه له واقیع یان هه‌لاتنه له شوێنێك بۆ شوێنێكیتر به‌ڵكو جۆرێكه له یاخی بوون , كاردانه‌وه , به‌رگریكردن, بنیات نانی داهاتوو , پاراستنی شكۆی مرۆڤه‌كان. تاك كۆچ ده‌كات بنه‌ماڵه كۆچ ده‌كات خێڵ كۆچده‌كات ناچاربوونه یان ناچاركراون كۆچ بكه‌ن! هۆكاری كۆچ, له‌كۆنه‌وه تاكو ئێستا له هه‌زاره‌ی سێیه‌مین هه‌رئه‌و هۆكاره‌ن هه‌بووه‌ودووباره ده‌بنه‌وه جا كه‌م و زۆر هه‌ر هه‌بووه, دیارترینیان ( شه‌ڕوجه‌نگ , كه‌ش و هه‌وا ) به‌ڵام ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌بنه هۆی كۆچی مرۆڤه‌كان له‌و سه‌د ساله رابردوو تاكو ئێستا هۆكارگه‌لێكن دیاروزه‌قن وه‌كو ( شه‌ڕ, جه‌نگ , نادادپه‌روه‌ری و نایه‌كسانی , كێشه‌ی سیاسی, كێشه‌ی شه‌خسی , كێشه‌ی فیكری, كێشه‌ی كۆمه‌لایه‌تی , كیشه‌ی ئاینی , ترس له داهاتوو , كێشه‌ی عه‌شایری, بێكاریوبرسیه‌تی , چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ) . كۆچ, به تاك یان به كۆ له‌م سه‌رده‌می پێشكه‌وتنی زانست و ته‌كنۆلۆجیا و خزمه‌تگوزاری خێراوبه‌رده‌ست روو له كه‌مبوونه‌وه‌یه به‌به‌راورد به سه‌رده‌می كۆن , له ئێستادا, زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان كۆمه‌لگه‌كان میلله‌تان ولاتان حكومه‌ته‌كان سه‌ربه‌خۆیان وه‌رگرتووه جۆرێك له یاساوسیسته‌می جیهانی و ناوخۆیی و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ لۆكالی و نێوده‌وڵه‌تی پارێزگاری له مرۆڤ و جوگرافیا و حكومه‌ته‌كان ده‌كه‌ن دیارده‌ی كۆچیان به ڕێژیه‌ك كه‌مكردووه‌ته‌وه, دوا كاره‌ساتی مرۆیی و جیهانی له‌م سه‌رده‌می رابردووی دیارونزیك هه‌ردوو جه‌نگی ( یه‌كه‌م و دووه‌می ) جیهانی بوو مرۆڤه‌كانی ناچاربه‌كۆچ كردووه.
كۆچ, له هه‌رێمی كوردستان
له‌م هه‌رێمی كوردستانه (باوك دایك مندال ژن پیاو خێزان خاوه‌ن بڕوانامه خوێنده‌وار نه‌خوێنده‌وار نه‌خۆش, گه‌نج نێرومێ) هه‌مووی به هۆكارێكه‌وه كۆچ ده‌كه‌ن زۆربه‌یان هۆكاره‌كان هاوبه‌شن هۆكاره‌كانیش ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ به‌رده‌وامی هه‌یه گه‌ر به‌رده‌وامی نه‌بوایه كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر ڕژێژه‌یدیارده‌ی كۆچ به‌لام له هه‌مان كاتدا گۆڕانكاریوگۆِرانێك له بیروبیركردنه‌وه‌ی تاك و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیش هاتۆته ئاراوه هه‌موو غه‌دروپێشهاتووئامۆژگاری و به‌رامبه‌ر قبوڵ ناكات و هه‌رس ناكات وا به‌ئاسانی! خۆی بڕیار له‌ژیانی خۆی ده‌دات ئێستاوداهاتووی دیارده‌كات, ده‌یه‌وێ ژیانێكی شایسته‌وتایبه‌تی خۆی هه‌بێ هه‌روه‌ك لای گه‌نج و لاوه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه ده‌بینرێت ئه‌مه‌ش جۆرێكه له گۆڕانكاری له دابونه‌ریت و عه‌قڵی تاكی كورد ئیجابیات و سلبیاتی به‌رچاو روون ده‌بێت له داهاتوو.
هۆكاره‌كانی كۆچ له هه‌رێمی كوردستان
1/ برسیه‌تی 2/ بێكاری 3/ نادادپه‌روه‌ری 4/شه‌ڕ 5/جه‌نگ 6/كێشه‌ی كۆمه‌لایه‌تی 7/به‌رژه‌وه‌ندی 8/بازرگانی 9/ ترس له داهاتوو 10/ كه‌یف وسه‌فا 11/ نه‌بوونی یاسا 12/ نه‌بوونی سیسته‌م 13/دابونه‌ریتی كۆن 14/گه‌شه‌ی بیر 15/ پاره‌په‌یداكردن 16/ خۆپێگه‌یاندن 17/حه‌زوئاره‌زوو 18چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی19/هه‌لاتن له واقیع20/چاولێكه‌ری 21/حه‌ز به ئازادی و سه‌ربه‌ستی 22/ گه‌نده‌ڵی و دزی 23/ پاكتاوی ره‌گه‌زی و جینۆساید 24/ جیاوازی چینایه‌تی 25/ نائومێدی 26/ كێشه‌ی سیاسی.27/حه‌زوخۆشه‌ویستی ئه‌و شوێنه‌ی بۆی كۆچ ده‌كات 28 / ئازادی بیروڕا.
زۆربه‌ی ئه‌و هۆكارانه‌ی كۆچ له‌و ( 30 ) ساله‌ی رابردووی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له هه‌رێمی كوردستان هۆكارگه‌لێكن به‌رده‌وام هه‌بووه‌وهه‌یه ! به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینیش ده‌كرێ له پاڵ ئه‌و هۆكارگه‌لێكه له دوای راپه‌رینی سالی ( 1991) هۆكاری چه‌ندین ساله‌ی پێش ڕاپه‌رینیش هه‌ن كه كۆمه‌لگه‌ی كوردی پیی نه‌زانیوه ده‌رباره‌ی ژیان و بیركردنه‌وه له كه‌لتووروئایبن و داب و نه‌ریتی كۆن په‌روه‌رده‌ی ناته‌واوه كه بارگرانی وقورسایی بووه بۆسه‌ر ژیانی تاكی كوردی پاش ئه‌و پێشكه‌وتنه زانستی و ته‌كنۆلۆجیا كرانه‌وه‌ی جیهان سه‌رده‌می ( عه‌وله‌مه – جیهانگیری ) كه زۆر شت هه‌بووه هه‌له‌بووه له ژیانی ئه‌نجامی داوه ! ئه‌مانه‌ش هاوكات و یه‌كانگیربووه له‌گه‌ڵ ئه‌و هۆكارگه‌له‌ی دوایی سالی (1991) جۆریك له ( ته‌قینه‌وه له زیهن و مێشكی ) تاك و خێزانی كوردی روویداوه ! به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر خه‌لكی ئه‌و هه‌رێمه‌ی نائومێدكردووه كه‌به‌رده‌وام هه‌بووه سێكوچكه‌ی هۆكاره‌كان ( گه‌نده‌ڵی و دزی , نادادپه‌روه‌ریونایه‌كسانی له داهات و به‌رهه‌می ئه‌م هه‌رێمه, نه‌بوونی یاساونه‌بوونی سیسته‌م).
ئه‌و رێگاوكه‌ناڵانه‌ی كه كۆچبه‌ری كورد ده‌یگرێته به‌ر
ئه‌و شێوه‌ورێگاوكه‌نالانه‌ی كه كۆچبه‌ری كورد ده‌یگرێته‌به‌ر جۆرێكه له ( خۆكوشتن – اینتحار ) رێگای هات و نه‌هات رێگای مه‌رگ وابه‌ئاسانیش ناتوانێت كۆچ بكات ئه‌مه‌ش گیروگرفته‌كانی كۆچه لای كۆچبه‌ری كورد جۆرێكه له سه‌ر كێشی! رێگای وشكانی رێگای ده‌ریایی ئاوی ریگایی ئاسمانی ئه‌مانه‌ش به‌شێوه‌ی قاجاغ نایاسایی بڕینی جوگرافیا‌و سنوری ولاتان.
كۆچی گه‌نج و لاوه‌كانی ئه‌م هه‌رێم
كۆچ كارێك و بڕیارێكی قورسه كه‌سی كۆچبه‌ر رووی له داهاتوویه‌كی نادیاره هه‌رچه‌نده ئامانجی كۆچبه‌ر داهاتوویه‌ك بۆ خۆی دابینبكات نازانێ داهاتووی له‌رووی كۆمه‌لایه‌تی و ئاینی و عه‌قڵی و كه‌لتووری چ گۆڕانكاریه‌ك رووده‌دات یان په‌سه‌ندی ئه‌وگۆرانكاریانه ده‌كات كه رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه یان ده‌توانێت ئه‌و دابونه‌ریته‌ی هه‌یبووه‌پێوه‌ی پابه‌ند بێت ؟ ئایا پێش بریاری كۆچ ئه‌و لێكدانه‌وه‌ی بۆ كردووه‌وخۆی بۆ ئاماده‌كردووه؟ گه‌نج و لاوه‌كان به ( نێرومێ) بوونه‌ته پێشه‌نگی كۆچ له هه‌رێمی كۆردستان له ئه‌نجامی ئه‌و پێشكه‌وتنه زانستی و ته‌كنه‌لۆجیاوسۆسیال میدیا ده‌زانن چ ده‌گوزه‌رێ له بچوكترین كونجی ئه‌م جیهانه پێویستیان به ئامۆژگاری و ڕێنمایی كه‌س نه‌ماوه پابه‌ند نییه به داب و نه‌ریتی كۆمه‌لگه و خێزان زۆر سۆزداری بیرناكاته‌وه به‌عه‌قڵی خۆی بریارده‌دات ! حه‌زوئاره‌زووه‌كانی له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه به‌دڵنیایه‌وه ده‌زانێت ئه‌و ژیانه‌ی له ئه‌وروپا ده‌گوزه‌رێ زۆر جیاوازنره له‌و ژیانه‌ی له وڵاتی خۆی و كۆمه‌ڵگه‌ی خۆی هه‌یه به مافێكی سروشتی خۆی ده‌زانێت یاخی بێت بریاری كۆچ بدات خۆی به مه‌زلوم و سته‌ملێكراو ده‌زانێت !
دایك و باوك و مناڵه‌كان بۆچی كۆچ ده‌كه‌ن ؟
دایك و باوك خه‌مخۆری منداڵه‌كانیانن به تایبه‌ت بۆ داهاتوو, كه كۆچ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وروپا مه‌به‌ستیانه و ئامانجیان خوێندنی باش قوتابخانه‌ی باش بڕوانامه‌ی باش ژیانی باش ته‌ندروستی باش به‌ده‌ست بهێنن. دایك و باوك له‌ته‌مه‌نێكی زۆره‌وه ئاماده‌یه رێگای كۆچ بگرێته به‌ر له‌به‌ر خاتری منداڵه‌كانی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی منداڵ له كۆمه‌له‌كه‌ی خۆی نارێكه جۆرێكه له ترس تۆقین ئازاد نیین له هه‌لبژاردنی ژیانیان به‌رامبه‌ر به كێشه‌وگرفته‌كان و كه‌مووكوڕیه‌كانی ژیان بێ چاره‌سه‌روبێ دایك و باوك ده‌مێنه‌وه !
كۆچی به‌ته‌مه‌ن و پیروپه‌ككه‌وتووان له هه‌رێمی كوردستان !
كۆچی به‌ته‌مه‌ن و پیروپه‌ككه‌وتووان له حاڵه‌ته‌وه بووه‌ته دیارده له هه‌رێمی كوردستان ! حه‌ز به كۆچ ده‌كه‌ن,ئه‌مه‌ش هۆكاری خۆی هه‌یه وه‌كو :
1/ ده‌زانن له وڵاته ئه‌وروپیه‌كان خزمه‌تده‌كرێن و رێزیان ده‌گیرێت وه‌ك مرۆڤ مافیان هه‌یه تامردن خزمه‌ت بكرێن.
2/ لێره له‌م هه‌رێمه مافیان زه‌وتكراوه‌و خزمه‌ت ناكرێن وه‌ك مرۆڤ هه‌ر وه‌ك پاداشتێك كه چه‌ند ساڵه له بوارێك خزمه‌تیان كردووه ده‌زانن له كۆتایی ژیانیان ئه‌ركیان قورس ده‌بێت.
3/ كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كان كه‌سانی مێژوویی و خاوه‌ن رابردوو به‌ئه‌زموونن ترسیان هه‌یه رووداوكاره‌ساته‌كان له روویی ئابووری و سیاسی میلله‌ته‌كه‌یان دووباره‌وسێ باره ببێته‌وه توانایی به‌ره‌نگاریان نه‌ماوه.
كۆچی كوردان بۆ ئه‌وروپا
كۆچی كورد بۆ ئه‌وروپا به حیسابی خۆیان و لێكدانه‌وه‌ی خۆیان به‌هه‌شتێك له‌چاو ئه‌و ژیانه‌ی له‌م هه‌رێمه‌ی تێدا ده‌ژین ! له‌وانه‌یه شوێنێكیتروولاتێكیتر هه‌بێت بۆ كۆچ كۆچی كورد هه‌ر رێگایی ئه‌وروپاوولاتانی ئه‌وروپا هه‌لبژێرێت ! به‌لایانه‌وه 100% سه‌د له سه‌د دڵنیاییه,هه‌رچه‌ند له رووی كۆمه‌لایه‌تی و كه‌لتووری و ئاینی و ستایلی ژیان زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ مرۆڤی كورد به‌ڵام ئه‌و هه‌رێم و ولاتانه‌ی كه هاوكه‌لتووروئاین و كۆمه‌لایه‌تی نزیكن له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆچبه‌ری كورد ئاماده نییه رووی تێبكات ئه‌گه‌ر ڕه‌زامه‌ندیش بن نموونه ولاتانی وه‌ك میسر ئێران سعودیه تركیا.
خاسیه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی كۆچبه‌ری كورد له‌م هه‌رێمه !
پاش ئه‌و كۆچه به‌لێشاوه‌وفراوانه‌ی مرۆڤی كورد له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكردووه به‌تایبه‌ت له‌و سالانی دوایه رێك پاش سالی ( 1991) هه‌ندێك خاسیه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه جیاوازه له هه‌موو كۆچبه‌رانی جیهان ! خاسیه‌ت و كۆچبه‌ری كورد , بریتیه له :
1/ خاوه‌نی بروانامه‌ی به‌رز . 2/ پاره‌دار 3/ بازرگان 4/ خانه‌نشین 5/ چه‌ند سال ده‌مێنێته‌و دواتر ده‌گه‌رێته‌وه هه‌رێمی كوردستان 6/ هه‌ركاتێك ڕه‌گه‌زنامه‌و رێ پێدانی ئه‌ولاته‌ی وه‌رگرت ده‌گه‌رێته‌وه زێدی خۆی 7/ كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن .
ئیجابیات و سه‌لبیاتی ئه‌م كۆچه‌ی كوردان !
ئایا كۆچ زیانی به كورد گه‌یاندووه یان سوود؟ به‌ڵێ هه‌م سوود هه‌م زیان! زیانه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه پێش هه‌موو شت مرۆڤن له‌زێدی ره‌سه‌نی خۆیان نامێنن ئه‌وجا وه‌ك خاوه‌ن عه‌قل و ده‌ستی كار‌و خاوه‌ن بروانامه‌وكه‌سانی پاره‌دارو شاره‌زا له بواره‌كانی ژیان كه ده‌توانن ولاتی خۆیان ببوژێنه‌وه له بواری ئابووری و كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی و په‌روه‌رده‌یی و وه‌رزشی به‌لام بۆیان نه‌كراوه‌ونه‌لواوه ! سووده‌كه‌شی ئه‌وه‌یه هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆچیان كردووه توانیتیان ببن به بروانامه‌ی به‌رزوشاره‌زاو بازرگان و خاوه‌ن پیشه‌ی ئه‌كادیمی گۆڕان له داب و نه‌ریت و كه‌لتوورو بیركردنه‌وه له ژیان هاتونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تیان كردووه‌وكاریگه‌ریان هه‌بووه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و كه‌س و ده‌وروبه‌ریان ته‌نانه‌ت پرس و راوێژیان پێده‌كرێت له زۆربه‌ی بواره‌كان و پرسه گشتیه‌كان و دامووده‌زگا حكومیه‌كان.
چاره‌سه‌ر بۆ كۆچ نه‌كردنی كورد له‌م هه‌رێمه
ئایا رێگا چاره‌سه‌ر هه‌یه بۆ كۆچ نه‌كردن؟ چاره‌سه‌ری روحی یان مادی ؟ پێویستی به هۆشیاری كۆمه‌لایه‌تی؟ چاكسازی له‌سیسته‌می كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی له‌م هه‌رێمه, گۆرانكاری له سیسته‌می په‌روه‌رده و خێزان , هاندانی ولاتپارێزی و نیشتمانپه‌روه‌ری, مافی هاوڵاتی بوون , مافی مرۆڤ , په‌یڕه‌وكردنی ئه‌رك و ماف , سیسته‌می ته‌ندروستی دروست, ئه‌مانه هۆكاروشتگه‌لێكن ده‌توانرێت ئه‌م لێشاوی كۆچه رابگرن ؟ له ئه‌ستۆی تاكه یان له ئه‌ستۆی خێزانه یان سیسته‌می حكومڕانییه یان رێكخراوه مه‌ده‌نی لۆكاڵیه‌كان و رێكخراوه مرۆیه‌كانی نێوده‌وله‌تی تایبه‌ت به مافی مرۆڤ.