
ناوبانگ لە دوو قۆناغی جیاواز… راستی بەهادین
بە ناوبانگ بوون یەكێكە لە ئارەزووە گەورەكانی مرۆڤ، لە كۆنەوە تا ئێستا، هێزێكی پاڵنەر و كاریگەرە بۆ گەیشتنی مرۆڤ بە ئاستی رێبەرایەتی و لێپرسراوێتی، ئەم حەزە لە خەسڵەتی مرۆڤدا كۆنە و پەیوەندی بەو ململانێیانەوە هەبووە مرۆڤەكان لە قۆناغە جیاجیاكانی ژیانیان كردوویانە لەگەڵ یەكتردا، ناوبانگ بوون كاركردنە لە سەر لە خود ناسین و گەیشتنی وێنای خۆی و شێوەی، روخسار و رەنگ ی، داهێنان و تواناكانی بە خەڵك، ئەڵبەتە بە زۆرترین خەڵك، ئەمەش مافێكی سروشتی مرۆڤە،
بەڵام دوو جۆر ناوبانگ ھەیە
ئەرێنی و نەرێنی
ئەرێنی ئەم جۆرەیان لە لایەن یاسا و رێسا ریگەپێدراوەكان رەوایەتی پێدەدرێت، ئەو رەوایەتیە ناوبانگی ئەرێنی بەو مرۆڤانە دەبەخشن، ئەو مرۆڤانە بە نەمری دەمێننەوە، ناوبانگی ئەرێنی لەگەڵ تەمەن نیە،پاش مەرگیش كاریگەری ئەمێنێتەوەوە، نەوەكانی دواتریش ئەتوانن شانازی پێوە بكەن،
هەردوو رووەكەی (ئەرێنی و نەرێنی)لە لایەن مرۆڤەوە هەوڵی گەورە بۆ دەدرێت، دیارە هەر قۆناغە و كەرەستە و هۆكارێك رۆڵی بینیوە لە گەیشتن بەم ئامانجە، كەرەستەكانی رابردوو( سوارچاكی و ئازایەتی و راووشكار، جوانی و دەنگ خۆشی)
لە ئێستادا ( بینەر و زۆری لایک و کۆمێنت ھتد.. )
لەم قۆناغە ناو بانگی ئەرێنی بە ئاسانی بە دەست نایەت، لە بەر قووڵ بوون و گەورە بوونی ململانێیەكان لە ناو یەكتردا، وە پێشبڕكێیەكان خێراتر بوون، وە خودی ناوبانگ تەمەنی دەوێ، قوربانی و شەو نخونی، توانای گەورەی دەوێ تا بتوانی بكەویتە بەر دڵان و وینای بینینی خەلك،
ئەوەی ئێستا لە دنیای سۆشیاڵ میدیادا ھەیە ھەر لە سوکایەتی کردن بەیەک و شکاندنی یەکتر و تا ئەوەی وەک بوکەڵەیەکی سێکسیش خۆیان دەردەخەن ، جۆرێکی ناشرینی بەدەستھێنانی ناوبانگە تەمەنێکی کەم بە شێوەیەکی ناشرین دەکەونە بەرچاوی خەڵیکی و دواتر نامێنن.
لە وڵاتە پێشكەوتووەكانی دنیادا بە دەستهێنانی ناوبانگ، بە هیچ شێوەیەك ئاسان نیە، كەسانی نائاسایی و، بێ‌توانا و بێ بەهرە، هەرگیز ڕێگەیان پێنادرێـت لە ڕێگەی میدیاوە دەربكەون و بەناوبانگ بكرێن. هاوكات خەڵكەكەش كە كەسایەتیەك تەواو لێهاتوو نەبێت لە بوارەكەی خۆیدا، قبووڵكردنی ئەستەمە. بەڵام بەداخەوە، لە وڵاتەكەی ئێمەدا و لەناو میدیای كوردیدا، دۆخەكە تەواو پێچەوانەیە، ھەر ئەوەندە کەسەکە توانای دەرکەوتنی ھەبێت ، ئیتر بەبێ بەھرە و لێھاتووی لەلایەن میدیاکاناوە گەورەدەکرێن و بۆ کۆکردنەوەی بینەر بە چەنەھا شێوەی جیاواز بەکاردەھێنرێن. دەبینین میدیا زۆرجار بە ناونیشانی مۆدێلەوە، چاوپێكەوتن لەگەڵ هەندێ لەم كچانە دەكات كە نە مۆدێلن، نە فشانن، نە ستایلن، وەلێ میدیا هەم ناوبانگیان بۆ درووست دەكات و هەمیش دەیانكات بە بەزمی سۆشیاڵ میدیا.. بێ گومان ئەگەر لایەنی پەیواندیدار مەبەستی بێت زۆر ئاسان دەتوانێـت كۆنتڕڵی ئەو میدیانە بكات كە بە مەبەست،ناوبانگ بۆ كەسانی بێ بەهرەو بێ‌توانا پەیدا دەكەن.
ناوبانگ لای عاریفان
هه‌بوونی ناو و ناوبانگ لای عاریفان به پێچه‌وانه‌وه‌یه. لای ئه‌وان گرنگ نییه ناوبانگیان لێره‌دا چۆنه، گرنگ ئه‌وه‌یه ناوبانگیان له‌ولا (دوای مردن) چۆنه.
مه‌حوی وته‌نی: به‌بێ نامی ژیام و نامه‌وه‌ر چووم…
:
مه‌ولانا سه‌باره‌ت به‌م به‌ڵایه ده‌فه‌رموێت:
نردبان خلــق ایــــــــن ما و منیست
عــــاقبت زیـــــن نردبان افتادنیست
هــــر که بالاتــــــر رود ابله‌ترست
که استخوان او بتر خـواهد شکست
مه‌ولانا پێی وایه كه هه‌ر كه‌س له په‌یژه‌ی (من من و ئێمه) سه‌ر بكه‌وێت، له كۆتاییدا هه‌ر به‌رده‌بێته‌وه. واته هه‌ركه‌س به په‌یژه‌ی ناو و ناوبانگ و خۆپه‌رستی و خۆویستی و شوهره‌ت دا سه‌ربكه‌وێت، دواجار به‌شی هه‌ر كه‌وتن و مل شكاندنه. هه‌ركه‌س زیاتر سه‌ربكه‌وێت گه‌مژه‌تر و نه‌فامتره، چونكه تا به‌رزتر ببێته‌وه خراپتر ئێسك و پروسكی تێكده‌شكێت.
ناوبانگ وه‌كو فودانه (میزه‌ڵان) وایه، هه‌تا گه‌وره‌تر بێت ده‌نگی ته‌قینی گه‌وره‌تر و حه‌یابه‌رتر و ئابڕووبه‌رانه‌تر ده‌بێت. هه‌ر كه‌س زیاتر به‌م په‌یژه‌یه‌دا سه‌ربكه‌وێت، ئه‌گه‌ر به‌ر بێته‌وه گۆزه‌كه‌ی ده‌ستی زیاتر ده‌زرنگێ و سه‌دای به‌رزتره. وه‌سف و ستایش و پێداهه‌ڵدانی خه‌ڵكیش نرخی قروشێكیان نییه، چونكه ئه‌م خه‌ڵكه وه‌كو كه‌وان وان، هه‌تا زیاتر له ئاستتدا بچه‌مێنه‌وه ئه‌و تیره‌ی كه بۆت ده‌هاون مه‌رگبارتر و كوشنده‌تر ده‌بێت.
ناوبانگ یه‌كێكه له سه‌ربازه‌كانی نه‌فس، ئه‌گه‌ر زوو فریای نه‌كه‌وی مه‌مله‌كه‌تی دڵت داگیر ده‌كات.
غه‌زالی ره‌حمه‌تی خوای لێبێت له بابی (مهلكات)ی كتێبی (احياء علوم الدين)دا زۆر به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار باسی ئه‌م بابه‌ته‌ی كردووه.
ئه‌وه‌ی له دنیای ئه‌مڕۆدا ده‌یبینین ئه‌وه‌یه كه بازاڕی ناوبانگ له هه‌موو شتی تر ڕه‌واجی زیاتره. مرۆڤ له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی ناوبانگدا هه‌موو كارێك ده‌كه‌ن. بۆ ئافه‌رینێك له ده‌یان ده‌رگای ناشرینی نه‌فره‌تی ته‌قولباب ده‌كه‌ن.
مه‌حویی گه‌وره فه‌رموویه‌تی:
ده‌خاته فكری ئه‌هلی مه‌عریفه‌ت شێوه‌ی جه‌جاڵ ئه‌لحه‌ق
ده‌بینی به‌عزه ئه‌شخاصێ به دوویا خه‌رگه‌له‌ی مه‌خلـوق