
لەبارەی نۆڤڵێتی “کچەی خوێنەر” کەمێ دەدوێم-2-.. نوسینی: تەلار تاهیر
بەشی دووەم
یه‌كێك له نه‌زانین و گه‌مژه‌یی ئافره‌تان ئه‌وه‌یه به جۆرێك ڕه‌فتار بكه‌ن كه به‌رانبه‌ره‌كانیان هه‌میشه وه‌ك كاڵایه‌ك لێیان بڕوانن. ئه‌دۆنیس له گوته‌یه‌كدا ده‌ڵێت: هیچ كات ئازادی و بێ ئابڕووییم تێكه‌ڵ نه‌كردووه، زۆر كه‌س ده‌ناسم به‌هۆی به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتن له واتای ئازادی ڕێز له جه‌سته ناگرن.
ڕه‌نگه له‌م ساڵانه‌ی دوایدا كۆمه‌ڵێ شت به‌ناوی ئازادییه‌وه هاتبنه ئاراوه و دنیای مه‌عریفه‌ی ناشیرین كردبێت، وه‌ك ده‌یشزانین سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئازادی بریتییه له مه‌عریفه، ڕه‌نگه له كۆمه‌ڵگه‌ی داخراودا خه‌ڵكانی ناڕۆشنبیر و كه‌سانی ئاسایی، هه‌نگاوێك له پێشتر بن به‌راورد به توێژی ڕۆشنبیران، به حوكمی ئه‌و كولتووره داخراو و پیاوسالارییه كه تا ئێسته باڵی به‌سه‌ر توێژه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه‌دا كێشاوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و كولتووره داخراوه پیاوسالارییه به جۆرێك له جۆره‌كان كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر ڕۆشنبیران.
ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌و لێكچوواندنه شوومه نامۆیه خاڵی به‌هێزی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان ڕۆشنبیر و ناڕۆشنبیر بێت، ده‌بێت سنووری ئه‌و جه‌هله بشكێنی بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری نه‌رێنی بكاته سه‌ر به‌ها و ئاكاره جوانه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه، ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌و خاڵه به‌هێزه‌یش وایكردبێت كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك “كچه‌ی خوێنه‌ر” له نێوان پردی دوودڵیدا هێشتبێته‌وه و نه‌یتوانیبێت به‌پێی پێویست شته‌كان به ته‌واوی له یه‌ك جیا بكاته‌وه، تا له كۆتادا بووبێت به قوربانی.
ئه‌گه‌رچی كچه‌ی خوێنه‌ر كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كییه، به‌ڵام وا هه‌ست ناكه‌م كه‌سایه‌تییه‌كه، به‌ڵكو هه‌ست ده‌كه‌م ڕۆحێكه به ناخی ئازاره‌كاندا دێت و ده‌چێت، یاخۆ ڕۆحێكه ماوه‌ی جارێك خۆی له جه‌سته‌ی ئافره‌تێكدا مه‌ڵاس ده‌دات و ئه‌و ئافره‌ته ده‌بێت به قوربانی ده‌ستی رۆحه تاریكه‌كان.
فردریك نیچه له گوته‌یه‌كدا ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی تێكمدهشكێنێت، به‌هێزم ده‌كات. واته زۆربه‌ی كات ئازاره‌كان مرۆڤ پته‌وتر دروست ده‌كه‌نه‌وه، رۆحی یاخیبوون له ناخی مرۆڤدا ده‌خوڵقێنن، هاوشێوه‌ی ڕۆمانه به‌ناوبانگه‌كه‌ی (موبیدیك) كه ڕۆماننووسی ئه‌مه‌ریكایی (هێرمان ملڤیل) نووسیویه‌تی، كاتێك له‌گه‌ڵ قرژه‌كه شه‌ڕ ده‌كات، ئه‌گه‌رچی قرژه‌كه پێیهكشی ده‌خوات، به‌ڵام ڕۆحی مانه‌وه‌ی له ژیاندا، وا ده‌كات له كۆتادا هه‌موو هێزی خۆی كۆ بكاته‌وه و قرژه‌كه بكوژێت. یاخۆ وه‌ك “داستانی سیزیف”ی ئه‌لبێرد كامۆ كه یاخی ده‌بێت له مردن، ژیان به هه‌موو ناخۆشی و نه‌هامه‌تییه‌ك قبووڵ ده‌كات.
كافكا ده‌ڵێت: كتێب ده‌بێت به‌سته‌ڵه‌كی ناخمان بشكێنێت. ڕه‌نگه كایه‌ی ڕۆشنبیری له كۆمه‌ڵگای ئێمه له‌و ئاسته‌دا نه‌بێت كه بتوانێ تاكه‌كان پێبگه‌یه‌نێت، واته كه‌سانی به‌ناو ڕۆشنبیری وه‌ك (ساڵح یاسینی ڕۆماننووس، مه‌حموود قادری شاعیر، عه‌زیز ناسری شانۆكار). واته به‌شێوه‌كی گشتی كتێب و خوێندنه‌وه نه‌یتوانیوه ببێت به ده‌روازه‌یه‌ك به‌سته‌ڵه‌كی ناخمان تێكبشكێنێت و ڕزگاری بكات له جه‌هل.
كه‌ژاڵ ئیبراهیم له دیمانه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: كاتێك یه‌كه‌م شیعرم بڵاو كرده‌وه، باوكم به قژ سووڕاندمیهوه به ناو مهتبهخهكهماندا و ده‌یگوت ده‌ته‌وێ حه‌یامان به‌ری وا شیعر بڵاو ده‌كه‌یته‌وه. ڕه‌نگه كچیش هه‌بن ژیانی له‌وه ناخۆشتر بێت و ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تێدا نه‌بێت به‌و شێوه‌یه باس له ژیانی خۆی بكات، واته كه‌ژاڵ ئیبراهیم وه‌ك فریادڕه‌سێك له پاڵ خه‌می ژیانی خۆیدا، باسی خه‌می كچانی تری كۆمه‌ڵگه‌كه‌یشی كردووه، یاخۆ شه‌هره‌زاد له ڕۆمانی “هه‌زار و یه‌ك شه‌وه”دا، جگه له‌وه‌ی خۆی له تووڕه‌یی و زاڵمی شاریار پاراست و مردنی خۆی دواخست، كچانی تریشی له ده‌ستی زاڵم ڕزگار كرد.
كچه‌ی خوێنه‌ریش ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تا ده‌بێته قوربانی، به‌ڵام له دواییدا به فیلمێكی دۆكیۆمینتاری ده‌ست ده‌خاته سه‌ر ئازاره‌كانی كه ڕه‌نگه باسكردنیان ئه‌سته‌م بێت، وه‌لێ پێویستی به بوێرییه. واته به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی له پاڵ خه‌می خۆیدا، ڕه‌نگه باسی خه‌می كچانی تریشی كردبێت و تا ئێسته نه‌یانتوانیبێت په‌رده له‌سه‌ر باسكردنی هه‌ڵبده‌نه‌وه. به مانایه‌كی تر، هه‌ندێك جار باسكردن و ناوهێنانی ئازار و خه‌مه‌كان، ئاسووده‌یی به ڕۆح ده‌به‌خشن، لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه هه‌موو سه‌ركه‌وتنێكی یاخیبووانه، ئازارێكی سه‌ختی له پشته‌وه‌یه.
له كۆتادا ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌رچی كچه‌ی خوێنه‌ر سه‌ره‌تا ده‌بێته قوربانی، به‌ڵام له دوایدا به جۆرێك له جۆره‌كان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ورد بینه‌وه له كتێبه‌كه‌دا، ڕووداو و قوربانییه‌كانی زۆر زاڵتره به‌سه‌ر لایه‌نه سه‌ركه‌وتوو و ئه‌رێنییه‌كانی كچه‌ی خوێنه‌ردا.
پێم وایه ده‌بوو نیهاد جامی نووسه‌ری كتێبه‌كه، شانبه‌شانی ڕووداو و قوربانییه‌كان، بڕێ زیاتر درێژیی به خاڵه (ئه‌رێنی)یه‌كانی ناو نۆڤلێته‌كه‌ی بدایه، چونكه پێویست ده‌كات چاوێكی زه‌ق بخه‌ینه سه‌ر خاڵه ئه‌رێنییه‌كانی، له‌پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تۆكمه و ته‌ندروست.
نوسینی ــ تەلار تاهیر
ناوى ته‌واوى: نیهاد جامى محه‌مه‌د عه‌بدوڵایە 5/3/1972 لە گەرەکی حەمام عەلی بەگ له شاری کەرکوک لە دایکبووە، ئێستا لە وڵاتی پۆڵندە دەژێت
- چەندین وتار و لێکۆڵینەوەى لە رۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوکردۆتەوە
- دەرهێنانی بۆ (30) سى کاری شانۆیی کردووە
- سەرنوسەری گۆڤاری شانۆکار بووە
- دامەزرێنەری سایتی شانۆکار بووە
خاوه‌نى چه‌ندین به‌رهه‌مى چاپكراوه، له‌وانه:
- خودی کوردیی لەنێوان کەسێتی دوو فاقی و تراژیدیای ئەنفالدا (کۆمەڵناسی)
- لەبارەی شێخ زاناوە – بە هاوبەشی د. زیرەک عەبدوڵڵا (کۆمەڵناسی)
- ڕەخنەگرتن لەمۆدێرنیتی (فەلسەفە)
- نائومێدیەکانی شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی)
- پەراوێزەکانی شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).
- ئەنتۆلۆژیای شانۆی ئەزموونگەری (توێژینەوەی شانۆیی).
- نوسەر ونووسینەوەی زمان (توێژینەوەی ئەدەبی)
- شانۆی پۆست مۆدێرنیتی (توێژینەوەی شانۆیی)
- گوتاری ڕەخنەی شانۆی کوردیی (رەخنەی شانۆیی)
- کۆمەڵناسی شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی)
- شانۆی فێمێنیستی (توێژینەوەی شانۆیی)
- پلەی سفری شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی)
- ئەرکیۆلۆژیای شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی)
- لەئۆکتۆبەردا کوژرام (کورتە ڕۆمان).
- من لەماڵی سەرۆک بووم (نۆڤلێت).
- کچەی خوێنەر (نۆڤلێت)
- شانۆناسى.
کتێبەکانی نیهاد جامی:
http://dengekan.com/kteb_nihad.htm