
له‌باره‌ی فێمینزمی كوردیه‌وه … سمكۆ محه‌مه‌د
مه‌سه‌له‌ی ژن .. مه‌سه‌له‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه ……
فێمینیزم چییه؟ ……
فیمینزم ره‌وتێكی فكری رادیكاڵی ژنانه دژ به‌سیستمی باوكسالاری له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، ئه‌م ره‌وته له‌ئه‌نجامی توندوژی به‌رامبه‌ر به‌ژنان هاتۆته ئاراوه، ته‌نانه‌ت ئه‌وكاته‌ی كه ژنان تاڕاده‌یه‌ك ئازادبوون له‌نێو حیزبه سیاسیه‌كان، ژنان له‌چاوی پیاوانه‌وه به پله دوو هاتوون، دواتر ئه‌م ره‌وته فۆڕمی گۆڕا بۆ ره‌وتێكی توندڕه‌و به‌رامبه‌ر به‌پیاو له‌رۆژئاوا، به‌تایبه‌تیش سیستمی قه‌شه‌سازی و پاپا و كڵێسا ته‌ماشای بوونی ژنانیان ده‌كرد، ئیدی چه‌مكه‌كه لهپزیشكیهوه بوو به‌ره‌وتی فكری سیاسی ژنان و درێژه‌ی كێشا تائه‌و راده‌یه‌ی رۆژهه‌ڵاتیشی گرته‌وه. هه‌ڵبه‌ت “بۆیه‌كه‌مجار زاراوه‌ی فیمینیزم (feminzme) سه‌ره‌تا به‌شێوه‌ی نیمچه بابه‌تێكی پزیشكی به‌زمانی فه‌رانسه‌یی بۆ گه‌شه‌ی ئه‌ندامه‌كان و تایبه‌تمه‌ندی ره‌گه‌زی نه‌خۆشه‌كانی ژنان‌و دواتر به‌تایبه‌تی بۆ پیاوێك كه پزیشكه‌كان وای بۆده‌چوون پزیشكه‌كان كه هه‌ندێكجار پیاوان جه‌سته‌یان له‌ژن نزیكه و (tenssexwal) یان ئه‌و پیاوانه‌ی به‌جه‌سته‌ی خۆیانه‌وه ئازاریان ده‌كێشا، پاشان ئه‌لكسه‌نده‌ر دیری نوسه‌رێكی ناسراوی فه‌رانسه‌یی بوو، ئه‌و زاراوه‌یه‌ی له‌نامیلكه‌یه‌دا بۆ ئه‌و ژنانه به‌كارهێنا كه مێردیان هه‌یه و به‌رواڵه‌ت وه‌كو پیاو هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن” .. (1)
بۆچونێكی دیكه هه‌یه كه فیمینزم چه‌مك و ده‌سته‌واژه‌یه‌كی یاسایی نییه و له‌ساڵی 1873 هاتۆته نێو كولتووری فه‌رانسه‌ییه‌وه و دواتر تایبه‌تمه‌ندی وه‌رگرتووه و هه‌ڵگری پێناسه و پێكهێنه‌ری رێبازێكی تایبه‌تی وه‌رگرتووه و پاشان پاشگری ئیزمی بۆ زیاد كراوه، چونكه بووه به ئایدیایه‌ك له ئایدیاكانی یه‌كسانیخوازی ژن و پیاو له‌ژیاندا، ئه‌و ره‌وته پێشتر توندڕه‌و نه‌بوون، چونكه ئیلهامیان له‌و تێگه‌یشتنه‌ی ماركس وه‌رگرتبوو كه ده‌یگوت ” له‌سیستمی سه‌رمایه‌داریدا ژنان كۆیله‌ن له‌ژێر ده‌ستی پیاو و هه‌تا یه‌كسانی به‌ده‌ست نه‌یات، ژنان بهكۆیلهیهتی ده‌مێننه‌وه”. دواتر كه‌سانی وه‌كو (رۆژه كاوز و سیمین دی بۆڤارا) و ده‌یان ژن ده‌ركه‌وتن پێشڕهواتیان كرد و بوون به تیوریستینی ئه‌و ره‌وته‌و و توندڕه‌وی تێكه‌وت.
(میری دیلی) وه‌كو كۆمه‌ڵناسێك له‌راپۆرتێكدا له‌باره‌ی ژنانه‌وه كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی پیاوان و سه‌ركوتیان ده‌كه‌ن ئه‌نجامیداوه و ده‌ڵێ ” وه‌ختێك پیاوان بانگه‌شه‌ی خاوه‌ندارێتی كه‌ره‌سته‌ی ژیانی به‌كارهێناوه و دابینی كردووه، هه‌روه‌ها وه‌كو خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌كی به‌هێزی جومگه، هێزی كاری دابینكردووه، ئیتر هاوسه‌ره‌كانیان ده‌كردن به به‌خێوكه‌ری منداڵ و ده‌یانخستنه ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیانه‌وه و په‌راوێزیان ده‌خستن”. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ پیاوان كه‌ڵكیان له‌زه‌بر و زه‌نگ به‌رامبه‌ر به ژنان وه‌رگرتووه، ئه‌م ره‌وته له‌سه‌ده‌ی 19 زیاتر سه‌ریهه‌ڵداو بوو به‌باو له‌نێو ژنان و به‌تایبه‌تیش له رۆژئاوا، دواتر گه‌شه‌ی كردوو و ره‌وته‌كه گه‌یشته رۆژهه‌ڵات و به‌تایبه‌تیش ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه بهكۆمهڵگهی ئیسلام ناسراون، (قاسم ئه‌مین) نوسه‌رێكی به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌به و له‌كتێبی ( المراه الجدیده) ده‌ڵێ پێشتر هه‌وڵێك له‌نێو دونیای عه‌ره‌بی ئیسلامیش هه‌بوو ژنان له‌دژی پیاوان بێنه‌ده‌نگ نه‌بن و داوای مافی خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام شه‌ریعه‌ت ئه‌وه‌ی بۆ ژنی دانابوو ده‌بوو په‌یڕه‌وی بكات و ئاینیش بۆچوونی كۆنكریته و نه‌ده‌بوو بگۆڕدرێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ژنانی ئیسلامیش كه‌مێك له‌زه‌بر و زه‌نگ و كوشتن و په‌راوێزخستن دوور بكه‌ونه‌وه، له‌وێوه ده‌ستیان پێكرد سه‌ره‌تا لهگرینگیدا به‌نه‌خۆشی ژنان و بردنیان بۆ نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ریان له‌و سه‌روه‌خته‌دا و دواتر چوونیان بۆ به‌رخوێندن و پاشان مافه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و شوكردن به‌ئاره‌زووی خۆیان و هتد، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها له‌نێو ئه‌شراف و بنه‌ماڵه ناوداره‌كان بوون، چونكه ژنه‌كانیان به‌ناز بوون له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه، بۆیه نه‌بوو به‌عاده‌ت بۆ ژنانی وه‌كو بنه‌ماڵه ئاساییه‌كان، (د. ئیمام عه‌بدولفه‌تاح ئیمام له‌و كتێبه‌ی وه‌ریگڕاوه به‌ناوی ( ئه‌فڵاتۆن و ژن) باس له‌وه ده‌كات كه به‌شێك له‌و هۆكارانه‌ی كه ژنانی خستۆته ژێر ركێفی پیاوانه‌وه، په‌یوه‌ندیان به‌فه‌لسه‌فه‌وه هه‌بووه و فه‌لسه‌فه كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه، مه‌سه‌له‌ی هۆكاری لاوازی جه‌سته‌ی ژنان كه له‌رێگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی كلاسیكیه‌وه هاتۆته به‌رباس، ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی بۆ كۆمه‌ڵگه‌كان درووستكردووه و سه‌پاندوویه‌تی و به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می یۆنانی كۆندا هاتووه، كه ژنان ناتوانن سه‌ركردایه‌تی بكه‌ن، مه‌گه‌ر ده‌گمه‌ن ژنێك هه‌ڵبكه‌وێ له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك سه‌ركردایه‌تی پیاو وه‌كو مێژوو باسی ده‌كات، تاقمێكی تر لهفهیلهسوفان باس له‌وه ده‌كه‌ن تازه بوونی ژن بۆ به‌رهه‌مهێنانی منداڵ و به‌خێوكردن و خۆ ئاماده‌كردن بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی سێكسی پیاوان، وه‌كو حاڵه‌تێكی سرووشتی لێهاتووه و بووه به‌نه‌ریت و عادات و ته‌قالید و به‌شێكی زۆریش له‌یاسا، كه‌واته هه‌وڵه‌كان بۆ رزگاركردنی ژن ته‌نها له‌پێدانی هه‌ندێ مافی ئینسانی و شارستانی و كاركردن ده‌بێت، نه‌ك بۆ سیاسه‌ت و كاری قورس كه نهجهستهی ژن رێگه‌ی پێده‌دات و نه بواریشی هه‌یه بتوانێ له‌یه‌ك كاتدا هه‌موو ئه‌و كاره سرووشتیانه و كاری دیكه‌ی سه‌ركردایه‌تی و كارگێڕی و شه‌ڕ و هتد بكات، هه‌ندێك له‌و ژنانه‌ی كه وه‌كو فیمینیست خۆیان نیشانده‌ده‌ن، نه‌ك هه‌ر له‌بواری فه‌لسه‌فه و فكره‌وه وه‌ڵامی ئه‌م باسه‌یان پێنیه، به‌ڵكو ناتوانن ئه‌و فكره‌یه‌ی كه هه‌یه به‌خودی ژنانیشی بگه‌ێنن، چونكه هێشتا به‌چاوی سۆز و به‌زه‌ییه‌وه ته‌ماشای كێشه‌ی كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن و به‌مه‌سه‌له‌ی ژنان پێناسه‌ی ده‌كه‌ن، له‌حاڵێكدا مه‌سه‌له‌ی ژن مه‌سه‌له‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه، ئه‌گه‌رنا ژنێك له‌هه‌ر كونجێكی دونیا كێشه‌ی هه‌بێت به‌بێ پیاو یان برا یان باوك و كه‌سوكار كێشه‌ی نییه، بۆچی ده‌بێ پیاو دژی ژن بێت، به‌ڵام سیستمی سیاسی له‌به‌رچاو نه‌گیرێ، ئه‌مه له‌كاتێكدا سیستمی سیاسی ژنی كردووه به پله دووی كۆمه‌ڵگه به‌درێژایی مێژوو، نه‌ك پیاو .
گۆشه‌گێری ژنان
ئه‌گه‌رچی هیچ شه‌رع و یاسایه‌ك و نه‌ریتێك رێگه‌نادات ژن گۆشه‌گیر بێت، به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته له‌هه‌موو كونجێكی دونیادا به وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانیشه‌وه بوونی هه‌یه، بۆ نموونه له‌وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافیا به‌هۆی كه‌شوهه‌وا و نه‌بوونی په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌وی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌هۆی تاك گه‌رایی و ئازادی له‌راده‌به‌ده‌ری تاكه‌وه، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و ئازادیه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به‌ده‌ستوور و یاسا رێكخراوه و فه‌زڵیان به‌سه‌ر پیاوانه‌وه هه‌یه، گۆشه‌گیر بوون و زۆرجاریش ئه‌و گۆشه‌گیرییه ده‌بێته هۆی خۆكوشتن، له‌وڵاتانی ئه‌فریقا نه‌ریتێك هه‌یه كه ژن ده‌توانێ به‌ته‌نها بژی و پێویستی به‌پیاو نه‌بێ، ئه‌م نه‌ریته به‌قسه‌ی كۆمه‌ڵناسه‌كان گورزێكی كوشنده‌ی له‌ژیانی سروشتی و خێزانداری و سێكسی ئاسایی داوه و چاره‌سه‌ریشی ئه‌سته‌مه، چونكه بووه به‌نه‌ریت و ئاسان نییه بگۆڕیت، لهكوردهواریشدا ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كی تره كه گۆشه‌گیری مه‌رج نییه ژن به‌ته‌نها بژی تاكو دوچاری ئه‌و حاڵه‌ته ببێته‌وه كه گۆشه‌گیر بێت، به‌ڵكو زۆرجار به‌ناچار له‌نێو خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه‌شه، به‌ڵام هه‌میشه هه‌ست به‌ته‌نهایی ده‌كه‌ن، یان ئه‌وه‌تا به‌هۆی جه‌سته‌یانه‌وه كه زۆرجار یان توشی شۆكی پیاو و خێزان بوونه وینه‌ی ناشیرین و ئه‌زموونی ناحه‌زیان بینیوه و بیستووه له‌گێرانه‌وه‌ی چیرۆكه خه‌مناكه‌كانی كۆمه‌ڵگه كه چۆن ژنان بوون به‌قوربانی سیكس و خێزان و هتد، ئیتر ئه‌مه بۆته هۆی گۆشه‌گیر بوون، یان ئه‌وه‌تا به‌هۆی هارمۆنی تێكه‌ڵاوه‌وه له‌جه‌سته‌یان كه هه‌ندێكجار ئه‌ندامی زایه‌ندیان نێره و بۆخۆیان به‌جه‌سته و به‌رواڵه‌ت ژنن، ئیدی ناتوانن وه‌كو پێویست وه‌كو ئینسانی ئاسایی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن له‌نێو خه‌ڵكدا، بۆیه به‌ناچار ده‌بێ گۆشه‌گیر بن و نه شوو بكه‌ن و نهتێكهڵاوبن، نه‌ك تووشی ته‌شیر و سوكایه‌تی ببن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ته‌نها بوونه‌وه‌یان به‌هۆی نه‌مانی كه‌سوكار له‌ده‌وروپشتیان یان مردنی ئهوانیدیكهی كه‌سوكار، كه‌سه‌كه به‌ته‌نها ده‌بێته كه‌ره‌سته‌ی ئه‌وانی تر بۆ گاڵته‌جاڕی و سوكایهتیپێكردن، هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه هیچ یاسایه‌ك نییه به‌رگری له‌ژیانی ئه‌م جۆره كه‌سانه بكات، یان به‌رگری له‌مافیان بكات و موماره‌سه‌ی ژیان بكه‌ن وه‌كو ئه‌وانی تر، بۆیه زۆرجار خۆیان ده‌كوژن یان بزرده‌بن له‌كۆمه‌ڵگه و تووشی حاڵه‌ته ناسروشتی ده‌رونی ده‌بن و كێشه بۆ كۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌تیش دروست ده‌كه‌ن، ئه‌م حاڵه‌ته له‌رۆژئاوا ئاساییه‌وه ده‌وڵه‌ت یانه‌ی شه‌وان و دكتۆری تایبه‌ت و سه‌ندیكای تایبه‌ت و ژیانی تایبه‌تیان هه‌یه به‌هۆی كولتووری رۆژئاوا، بۆیه به‌شێك له‌كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام له‌كوردستان وێڕای ئه‌و هه‌موو رێكخراوانه‌ی ده‌رباره‌ی ژنان كار ده‌كه‌ن، باسی ئه‌م كێشه‌یه ناكه‌ن و به‌دوایدا ناچن كه له‌كێشه‌ی ژن كوشتن مه‌ترسیدارتره و كێشه‌ی گه‌وره‌ی هه‌نوكه و داهاتووی كۆمه‌ڵگه‌یه.
جۆرێكی تری گۆشه‌گیری ژنان له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه به‌هۆی حاڵه‌تی نائاسایی و شه‌ڕ و ماڵوێرانی و نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت و جێگیربوونی كۆمه‌ڵگه، رێژه‌ی هاوسه‌رگیری كه‌مده‌بێته‌وه، بۆیه قه‌یره كچی رێژه‌كه‌ی به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت و ده‌بێته هۆی گۆشه‌گیرییان، به‌پێی راپۆرتێكی یه‌كێك له‌رۆژنامه‌كانی كوردستان ساڵی 2009 ئامارێكی چنگ كه‌وتبوو، ده‌ڵێ له‌كوردستان ته‌نها ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی ده‌زگا ته‌ندروستی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی حكومه‌ت گه‌یشتووه، ژماره‌ی قه‌یره‌كچ، نزیكه‌ی 700 قه‌یره‌یه له‌كوردستان و زۆربه‌شیان ئامار ده‌ستی پێڕانه‌گه‌یشتووه.
ئه‌م حاڵه‌ته به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ ئه‌و پیاوانه‌ش كه به‌جه‌سته پیاون به‌ئه‌ندامی زایهندنیان ژنن یان هه‌ر نیانه، به‌هه‌مان شێوه‌یه كه‌كێشه‌ی ئازادی و هه‌ڵبژاردنی شێوه‌ی ژیانیان هه‌یه، ئه‌مان به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ن وه‌كو ژنان نین بشاردرێنه‌وه، هه‌م بۆ كاتی هاوسه‌گیری زۆر و فشاریان بۆدێت، هه‌م سوكایه‌تیان پێده‌كرێ كه پیاو نیین و مه‌رجی پیاوه‌تیان نییه و سوكایه‌تیان پێده‌كرێ، بۆ نموونه له‌رابردوودا چه‌ند دیمه‌نێكی وه‌ها له‌لایه‌ن پۆلیسی عێڕاقیه‌وه له‌یوتوب بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و كوڕانه‌ی به‌رواڵه‌ت پیاون و به‌جه‌سته سینگیان و ئه‌ندامی زایندیان مێینه‌یه، به‌زۆر رووتیان ده‌كه‌نه‌وه و سوكایه‌تیان پێده‌كرێ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا نه یاسا هه‌یه كه ئه‌و كه‌سانه سزا بدات یاسا پێشێل ده‌كه‌ن و خۆشیان پیاوی به‌ناو یاسان، نه له‌رووی نه‌ریت و شه‌رعه‌وه به‌رگریان لێده‌كرێ، بۆیه ده‌بێ به‌ناچار گۆشه‌گیر بن له‌دیوی ماڵه‌وه، یان ئه‌وه‌تا خۆیان بكوژن.
فێمینسته‌كان له‌هه‌موو بواره‌كان زهحمهتكێكی زۆر بۆ كۆمه‌ڵگه ده‌خوڵقێنن، له‌وانه‌ش مه‌سه‌له‌ی رێگری له‌زیادكردنی ئینسان وه‌كو منداڵ بوون له‌لایه‌ن ژنانه‌وه، ئه‌مه ده‌ڵێم مه‌به‌ستمه باس له‌و تێگه‌یشتنه بكه‌م كه له‌زۆر شوین هه‌یه و تاڕاده‌یه‌كیش له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتیش بوونی هه‌یه، بۆ نموونه ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی كه فیمینسته‌كان بۆ ژنانیان په‌خشكردووه، ئه‌وه‌یه كه سته‌می سه‌ر ژنان و كۆیله بوونیان له‌مێژوودا، دروست و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به پیاوانه‌وه هه‌یه و بۆ خۆشبه‌ختی پیاو بووه و هیچی تر، تاكو بۆ موڵك و ماڵ پاراستن كه‌ڵك له‌و كوڕ‌و كچانه وه‌ربگرن كه له‌به‌رهه‌می ژنه‌كانیانه، بۆیه ژنه‌كان رێگه‌یان نه‌ده‌دا منداڵیان له‌پیاوه‌كان ببێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنه وه‌ها كه‌وتبۆوه كه ئه‌گه‌ر ژنان منداڵیان ببێت ده‌بێ دوور بكه‌ونه‌وه له‌هه‌ر چالاكیه‌ك كه‌وه‌كو پیاو بیكه‌ن، هه‌ر ده‌بێ خه‌ریكی منداڵ هێنان بن و منداڵ به‌خێو بكه‌ون و ببن به‌كارێكته‌ری ماڵه‌وه و نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه وه‌كو پیاو، له‌بارێكی تره‌وه به‌و هۆیه‌وه بوو كه فێمینسته‌كان ژنانیان وه‌ها تێگه‌یاندبوو كه نابێ ژن ئه‌وه‌نده خۆیان به‌كه‌م بزانن و له‌كاتی سێكس كردن‌دا ته‌نها بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی غه‌ریزه‌ی سێكسی پیاو بن و دواتر سكیان پڕبێت و منداڵ بۆ پیاو بهێنن، ئه‌مه ده‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه نابێ ژن خۆی له‌و كاته‌دا ببینێ كه سوك ده‌بێ له‌به‌رچاوی پیاو و سكی پڕده‌بێت، ئه‌مه بوو به‌نه‌ریتێك بۆ ژنان كه دوور بكه‌ونه‌وه له‌پێكهێنانی خێزان له‌لایه‌ن ژنانه‌وه، سه‌ره‌تاكه‌شی له‌و مێژووه‌وه وه‌رگیرابوو وه‌كو نه‌ریت كه له‌ئوسترالیا و گینه‌ی نوێ و ئه‌فه‌ریقا و مایكرۆزۆن ئاسام ویرمانی خواروی ئا‌مریكا و چه‌ند شوێنێكی تر، ئه‌م نموونه‌یه له‌باكوری پاپۆش هه‌بووه و خراپتریش، بۆ نموونه هیچ ژن و پیاوێك بۆیان نه‌بووه له‌یه‌كتر نزیك ببنه‌وه له‌شوێنه گشتیه‌كاندا، ئه‌گه‌رچی ژن و پیاوی یه‌كتریش بن یان دایكی منداڵی پیاویش بێت، بۆیه خێزان هیچ مانایه‌كی نه‌مابوو له‌ئه‌نجامدا هاوره‌گه‌زی دروست بوو، به‌ومانایه‌ی پیاو له‌گه‌ڵ پیاودا سێكسیان ده‌كرد و ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی دیكه لهههمودونیادا بووه‌ته باو، هاوڕه‌گه‌زی به‌یاسا ناسراوه و دیسان یانه‌ی تایبه‌ت و شوێنی تایبه‌تیان هه‌یه وپارێزراون له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، فیێمینیستی كوردی ئه‌گه‌ر هه‌بێ وه‌كو ره‌وتێك یان دیارده‌یه‌كی رێكخراوه‌ی ژنان، كهمو زۆر به‌لای ئه‌م كێشانه‌دا ناچێت، جگه له‌وه‌ی باس له‌دروستكردنی شێڵته‌ر بكات بۆ پاراستنی ئه‌و ژنانه‌ی كێشه‌ی خێزانیان هه‌یه، یان له‌نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه لایانداوه، به‌ڵام چاره‌سه‌ری ئه‌و رێكخراوانه‌ش له‌چوارچێوه‌ی سۆز و به‌زه‌یی بۆ ژنان ده‌رنه‌چووه، یان ئه‌وه‌نده‌ی خۆیان به‌و ژنانه‌وه خه‌ریك كردووه كه له‌سه‌نته‌ره‌كانن و بازرگانیان پێوه‌ده‌كه‌ن به‌شێك له‌رێكخراوه‌كان، ئه‌وه‌نده باسی هۆشیاری ناكه‌ن كه ژنان چۆن بتوانن ببن به‌خاوه‌نی ئیراده‌ی خۆیان، یان چۆن نزیك ببنه‌وه له‌دروستكردنی بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی كۆمه‌ڵگه..
به‌كاڵاكردنی ژن له‌بازاڕ
نزار قه‌بانی ده‌ڵێ ” له‌هه‌موو شتێك سه‌یرتر ئه‌وه‌یه ببینم، ژنان خۆیان سته‌م له‌خۆیان ده‌كه‌ن”.
له‌په‌راوێزی ئه‌م دێڕه‌ی شاعیری ناسراوی عه‌ره‌ب نزار قه‌ببانی ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم كه كێشه‌ی ژنان كێشه‌ی ره‌گه‌زێكی دیاریكراو نییه، یان باشتر بڵێم كه ژنان خۆیان به‌شێكی گه‌وره‌ن له‌خوڵقاندنی سته‌م له‌سه‌ر خۆیان، خۆ به‌كاڵاكردن ته‌نها له‌یانه‌ی شه‌وان و سێكس فرۆشتن و مه‌لهاكان نییه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی خۆ به‌كه‌مزانین و خۆفرۆشتنه به پیاو له‌لایه‌ن ژنه‌وه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی سه‌ره‌تا ده‌بێت كوڕ داوای كچ بكات وه‌كو كاڵایه‌ك له‌ماڵی باوكی ژن، دواتر خه‌رجیه‌كان به‌شه‌هامه‌ته‌وه بخاته سه‌ر شانی، وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌خواره‌وه باسی ده‌كه‌م.
هه‌ڵبه‌ت له‌خۆڕایی نییه كه مه‌وقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری ژنان كه‌وتۆته چێشتخانه و ئه‌كرێ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ و هتد، به‌ڵكو له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه له‌سه‌ره‌تای شوكردنی كچ به‌كوڕ و سه‌پاندنی به‌رپرسیارێتی له‌سه‌ره‌تای هاوسه‌رگیرییه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات، ماره‌یی و پێشه‌كی و كڕینی ماڵ و پێداویستی و كه‌ره‌سته و تێچوونی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری و كڕینی خشڵ و زێڕ و كه‌ره‌سته‌كانی تر و گرتنی خانوو و هتد، له‌لایه‌ن ماڵی كچه‌وه به‌سه‌ر ماڵی كوڕ، یه‌كێك له‌كێشه هه‌ره گه‌وره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیه، لێره‌وه به‌كاڵاكردنی ژن بۆ موڵكدارێتی پیاو ده‌ستپێده‌كات، فێمێنیسته‌كان ئه‌م باسه‌یان شینه‌كردۆته‌وه بۆ كچان و بنه‌ماڵه و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه و نه‌هێشتنی له‌رووی یاساییه‌وه له‌رێگه‌ی میدیا و هۆكاره‌كانی دیكهوی گه‌یاندنی ئه‌م تێگه‌یشتنه سوننه‌تیی و پڕ له‌كێشه‌یه، كه‌چی باس له‌مافی ئافره‌ت ده‌كه‌ن كه له‌راستیدا سه‌رتای مافی ئافره‌ت له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ریتخواز و كۆنه‌په‌رست و دواكه‌وتوو و پیاوسالار و هتد، له‌م بهكاڵاكردنهی كچانه‌وه ده‌ستپێده‌كات كه پیاوان خۆیان به‌خاوه‌نی ژنان بزانن و رێگه‌نه‌ده‌ن ژنان وه‌كو پێویست بچنه ده‌ره‌وه و ئیراده‌یان هه‌بێت له‌هه‌موو بواره‌كاندا.
ئه‌مه به‌شێكی بهبازاڕكردن و به‌كاڵاكردنی ژنانه، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی ئه‌وه‌یه كه له‌بازاڕی سیاسه‌تدا ژنان وه‌كو كه‌ره‌سته‌ی ریكلام به‌كاردێن بۆ هه‌موو پێداویستیه‌كی رۆژانه‌ی ئینسان، ئیدی هه‌ر له شامپۆ وه بگره تاكو ماشین و كه‌ره‌سته‌ی نێو ماڵ، ئه‌م به‌كاڵاكردنه ته‌نها بۆ سته‌مگه‌ری له‌سه‌ر ژنان نییه له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه، بگره له‌وێوه‌یه كه سیاسه‌ت رێگریی یه‌كه‌می ئه‌م باسه‌یه كه دواجار بازاڕی پێگه‌رم ده‌كات و هاوكێشه‌ی سیاسی له‌بیر خه‌ڵك ده‌باته‌وه، خۆشگوزه‌ران كردنی خه‌ڵك به‌شێكی له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه ده‌وڵه‌ت و سیستم، بۆ ئه‌وه‌ی یاخیگه‌رێتی له‌سیستم و شه‌رع و یاسا و هتد روونه‌دات، هه‌رچی زیاتر مه‌سه‌له‌ی ژنان ده‌كات به‌دوو به‌شه‌وه، هه‌م هێشتنه‌وه‌ی ژن له‌ژێر ده‌ستی پیاو به‌یاسا، هه‌م دروستكردنی فه‌زایه‌ك بۆ ئازادی ژن تاكو ئازادبوونی خۆیان له‌وێدا ببینن كه پۆشاك و خۆ ڕازاندنه‌وه و موڵكداری و وه‌گرتنی وه‌زیفه‌ی ئاسان و سه‌فه‌ركردن و هتد، بۆیه باڵانسكردنی یه‌كسانی به‌م شێوه‌یه له‌نێو ژن پیاودا له‌سیستمی جێگری ئێستادا به‌یان كراوه و بووه‌ته تێگه‌یشتن.
مه‌سه‌له‌ی ئه‌خلاق و پاراستنی نه‌ریت و هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه له‌ئه‌سڵدا به‌ده‌ست سیستمی سیاسیه‌وه‌یه، دواجار راده‌ستی پیاو كراوه بۆئه‌وه‌ی هاوكێشه‌كه به‌هه‌ڵواسراوی بمێنێته‌وه، ژنان ئه‌مه‌یان پشتگوی َخستووه و به‌تایبه‌تیش ئه‌و ژنانه‌ی رێكخراویان هه‌یه و ئه‌وانه‌ش كه خۆیان بهفێمینیست ده‌زانن، له‌حاڵێكدا به‌شێكی زۆری كێشه‌ی ژنان له‌كۆمه‌ڵگه‌ی سوننه‌تی و دواكه‌وتوویی و نه‌بوونی ده‌ستوور و یاسایی پێشكه‌وتنخوازی و شارستانی، له‌وێدایه كه ئه‌خلاق جێگه‌ی بۆ یاسا نه‌هێشتۆته‌وه و بووه به‌به‌شێكی گه‌وره له‌فه‌زای كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵگه. فێمیسنتهكان ده‌بێت ئه‌م تێگه‌یشتنانه بخه‌نه به‌رباس و موناقه‌شه و هۆشیاركردنه‌وه‌ی ژنان، نه‌ك كێشه‌ی لاوه‌كی و دوورخستنه‌وه‌ی ژن له‌كێشه ئه‌سڵیه‌كه‌یان كه‌كێشه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه.
—————————————
سه‌رچاوه‌كان
1: كتێبی فیمینزم. وه‌رگێرانی بۆ كوردی ، شنۆ میهر په‌روه‌ر، ده‌زگای وه‌رگێران. ساڵی 2011
2: د. ئیمام عه‌بدلفه‌تاح ئیمام. ئه‌فلاتۆن و ژن. وه‌رگیڕانی بۆ كوردی. هاوار محه‌مه‌د. ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی موكریانی.
3: قاسم امین. المراو الجیده. دار النشر. بیروت. 2010