
ئایا کوردەکان دەبنە خاوەنی دەوڵەت؟.. ئەکرەم سەعید
{له سه‌رده‌می ئیمپریالیزمدا ته‌نها جه‌نگی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یه ،، نه‌ته‌وه وه‌همێکه خه‌ڵکی پێ ده‌خرێته خزمه‌ت دوژمنه دڕنده‌که‌یانه‌وه ،، گه‌له گچکه‌کان هه‌میشه ده‌کرێنه دامه‌ی گه‌مه‌ی وڵاته ئیمپریالیستییه‌کان.}- ڕۆزا لۆکسمبۆرگ/ جونيوس.
لە ساڵی ١٩١٦ ڕێکەوتنی سایکس – پیکۆ ساتی دامەزراندنی دەوڵەتەکان بوو لە پانتایی سنووری نەتەوەی سەردەست لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەوکاتە کوردەکان شانسیان نەبوو ببنە خاوەن دەوڵەت، ئەما لەم سەردەمەدا لە دوای جەنگی کەنداو دامەزراندنی(شار- دەوڵەت)بۆتە ئەلگۆێک لە عێراق و لیبیا، و بەتایبەتی لە جەنگی غەززەوە لە(سوریا و لوبنان)و سبەی دەشێ لە(ئێران، میسر، تورکیا، و پاکستان،، هتد) لەو نموونەیە زۆر ببینین.
ناڵێم کوردەکان لەم خولەشدا شانسی بوون بە خاوەنی دەوڵەتیان نییە لە(شار- دەوڵەت)زیاتر ، چونکە ئەگەر هەوڵەکانی ئەمەریکاو ئیسرائیل بۆ دامەزراندنی(ئیسرائیلی گەورە)سەر بگرێ، ئەوا لەنێو ئەو پلانەدا دامەزراندنی دەوڵەت بۆ کوردەکان ئەگەری هەیە، بەڵام ئەم ئامانجە هێندە سانا نییە بە پێچەوانەی ئاراستەی ویستی دەوڵەتەکانی ناوچەکە و زلهێزەکانی دی دونیا بێتە دی.
بەڕای من هۆکاری ئەوەی کوردەکان نەبوونەتە خاوەنی دەوڵەت ناگەڕێتەوە بۆ هۆکاری ڕەفتار و ئەخلاقی سیاسی سەرکردوەو ئەحزابەکانیان، بۆیە من کەمتر ڕەخنەی ئەخلاقی وەک(گەندەڵی، کۆنەپەرستی، نامۆدێرن، سەرکوتگەر و ملکەچی بێگانە)لە دەسەڵاتدارانی کورد دەگرم، چونکە ئەوە سیفاتی زۆرێک لە ئەحزاب و سەرکردەکانی بۆرژوازی ئەمرۆکەی دونیایە کە خاوەنی دەوڵەتیشن، وە کەمتر بەوە حیزبە ناسیۆنالیستە کوردەکان تاوانبار دەکەم کە ویست و فکری بوون بە خاوەنی دەوڵەتیان نییە، چونکە دروسترە لە سیاقی هەلومەرجی کێشمەکێشەکانی سیاسی و ئابووری دەوڵەتەکانی ناوچەکە و زلهێزەکانی دونیادا هەل و فرسەتی بوون بە خاوەن دەوڵەتی کوردەکان بخوێنینەوە.
ڕەخنەکەی من هەر وەک ڕەخنەم لە دەوڵەتی(سوید، چین، ئەمەریکا،، هتد)ئەوەیە کە ئەو دەوڵەتەی کوردەکانیش پێکی بهێنن هەر دەزگای خزمەتکاری بەرژەوەندی سەرمایە دەبێت، وە ئەوە بەڕای من ئەفسانەێکی مارکسییەکانە کە پێیان وایە بە دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی و نەمانی ستەمی ملی لەمپەر لەبەردەم هۆشیاری چینی کرێکاران و شۆڕشی سۆسیالیستی نامێنێ. لەم سۆنگەیەوە ئەگەر هەتا کوردەکان لەهەر پارچەێکی بێت یان لەهەر چوارپارچەکەی پێکەوە، ببنە خاوەنی دەوڵەتیش لەو سیستەمە سەرمایەدارییە باشتر دروست ناکەن کە ئەوە زیاد لە سی ساڵە لە هەرێمی کوردستانی عێراق خەڵکی دەچەوسێتەوە لەسایەیدا.
لەم پێشەکییەوە بچینە باسی ناوەڕۆکی پۆستەکە:
دەسەڵات؛ گەڕانەوە بۆ شار- دەوڵەت
سه‌رهه‌ڵدانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی لە سەردەمی کۆندا لە ئەنجامی پەرەسەندنی کۆمەڵگاکان لە فۆڕمی سادەی ڕێکخراوەیی وەک خێزانەوە بۆ پێکهاتەی خێڵەکی، پاشان شار-دەوڵەت و ئیمپراتۆریەت پێکهاتووە. دەسەڵات لە سەرەتادا دەسەڵاتی سەرکردەی گروپەکان و پیاوانی ئایینی و سەرۆک هۆزەکان بووەو لەگەڵ گەشەکردنی کۆمەڵگاکان، فۆرمەکانی حوکمڕانی پەرەیانسەند و بووە دەسەڵاتی پاشایەتی و ئیمپراتۆریەتەکان.
مارکس له شیکارێکی ماتریالیزمی مێژووییه‌وه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی ده‌سه‌ڵات، له قۆناغه سه‌ره‌تایه‌کانی پێکهاتنی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تییه‌وه ئه‌وه ده‌بینی که سه‌ره‌تایترین و گشتیترین ده‌سه‌ڵات بریتی بووه له‌و”هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی”که له یه‌کیه‌تی توانا ساده‌کانی مرۆڤه‌کان له پرۆسه‌ی دابینکردنی پێویسته‌کانی ژیان له دایک بووه، ووه‌ک شێوه‌ێکی ڕێکخستنی ساده بووه بۆ دابه‌شکردنی کار‌و به‌رهه‌مه‌کان به یه‌کسانی. هۆکاری په‌یدابوونی ئه‌م هێزه گچکه کۆمه‌ڵایه‌تییه/کۆمۆنه سادانه له پێداویستی به‌ڕێوه‌بردنی کاروباره‌کان سه‌رچاوه‌ی گرتووه، که به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌کانی ده‌گرێته‌وه‌و بۆ جێبه‌جێکردنی کاری به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌که لانیکه‌م ده‌سته‌ێکی هه‌ڵبژێراوی له ئه‌ندامانی ئه‌و کۆمه‌ڵه گچکه‌یه پێویست ده‌کرد که ئه‌رکەکانی ڕاپه‌ڕاندنی ڕێکخستنه‌که بخه‌نه سه‌رشانی خۆیان، ئه‌م ده‌سه‌ته‌یه هه‌رچۆنێک هه‌ڵبژێرابن و ژماره‌یان چه‌ند بووبێ، بریتی بوون له ده‌سته‌ێکی ده‌سه‌ڵاتدار. ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سه‌ته‌که خه‌ڵکانی کۆمۆنه‌که پێی نامۆ نین، ووه‌ک هێزی خودی یه‌کگرتووی خۆیان دێته پێش چاویان، بۆیه خۆبه‌خۆی و بێ زۆره‌مله‌یی ملکه‌چی بڕیاره‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ده‌بن.
ئه‌نگلس له”دژی دۆهه‌رنیک”دا ده‌نووسێ:
{هه‌روه‌ک چۆن خه‌ڵکی سه‌ره‌تایی له مه‌مله‌که‌تی ئاژه‌ڵان ده‌چنه ده‌رێ”به‌مانای ته‌سکی ووشه‌که”ئاواش ده‌چنه ناو مێژوو، که هێشتا شێوه ئاژه‌ڵێکن، دڕنده‌و وشک، ده‌سته‌وه‌ستان ڕاوه‌ستاون به‌رامبه‌ر هێزی سروشت، نامۆ و ناهۆشیار به هێزی خۆیان، و هه‌ژار وه‌ک مه‌ڕو ماڵات یان که‌مێ له‌وان به به‌رهه‌متر.
له‌و ساتانه‌ی که یه‌کسانی باو بوو له هه‌لومه‌رجی بژێوی، و بۆ سه‌رۆکی خێزانه‌کان جۆرێک له یه‌کسانی هه‌بوو له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌و لانیکه‌م چینه‌کان بوونیان نه‌بووه، له نێو ئه‌و کۆمه‌ڵه نیشته‌جێ بوووانه‌ی که به‌کاری کشتوکاڵه‌وه خه‌ریک بوون. له نێوان ئه‌م کۆمه‌ڵانه له سه‌ره‌تاوه گه‌لێ به‌رژوه‌ندی هاوبه‌ش هه‌بوو که ناچاری ده‌کردن پاسه‌وانی بکرێ، و ئه‌م ئه‌رکه ڕابسپێرن به چه‌ند ئه‌ندام که له ژێر چاودێری گشت‌دا بوون: وه‌ک ناوبژیکردن له کاتی کێشه‌دا، ڕاگرتنی ده‌ستدرێژی هه‌ندێ که‌س که زیاد له مافیان تێده‌په‌رن، پاسه‌وانکردنی دابه‌شکردنی ئاو به تایبه‌تی له ناوچه گه‌رمه‌کان و فه‌رمابه‌ریه‌تی ئایینی،، هتد. ئاشکرایه که بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌و ئه‌رکانه ده‌سته هه‌ڵبژێراوه‌که قه‌باره‌ێک له ده‌سه‌ڵاتی ده‌بێت، که ئه‌وه سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردن ده‌نوێنێ، و له‌ته‌ک پێ به‌پێی زیادبوونی هێزی به‌رهه‌مهێنان و چڕبوونی دانیشتوان دووجۆر به‌رژه‌وه‌ندی ده‌هاته‌گۆڕ، لێره به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و له‌وێ به‌رژه‌وه‌ندی ناکۆک له نێوان ده‌سته و تاقمه جیاوازه‌کان، که ده‌بووه مایه‌ی یه‌که‌ێکی گه‌وره‌تر، و ئه‌مه به ڕۆلی خۆی ده‌بووه هۆی دابه‌شکردنی نوێ بۆ کار‌و پێکهێنانی ده‌زگاێک له پێناوی پارێزگاری له به‌رژوه‌ندی هاوبه‌ش و گشتی، و به‌ره‌نگاری به‌رژه‌وه‌ندییه دژ به‌یه‌که‌کان، و ئه‌م ده‌زگایه ناوه‌ندێکی بۆ خۆی داگیر ده‌کرد به ڕوی هه‌ر ده‌سته‌و تاقمێک به جیا، و زۆر جاڕیش ناوه‌ندێکی نه‌یار. ئه‌م ده‌زگایه که ئیدی بۆته نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، جێگایه‌کی تایبه‌تی هه‌بوو به‌رامبه‌ر هه‌ر تاقمێک به ته‌نها، و ئه‌م ده‌زگایه لێره‌وه به خێرای سه‌ربه‌خۆییه‌کی خودی گه‌وره‌شی بۆ خۆی په‌یدا ده‌کرد، جا ئه‌وه به هۆی میراتی ئه‌رکه‌وه بووبێ(له جیهانێکدا که هه‌موو ئه‌رکه‌کان جێ به‌جێ ده‌کرا وه‌ک له سروشتدا)یان به‌هۆی نه‌توانایی ده‌ستبه‌رداربوون لێی به‌هۆی زیادبوونی مشتومڕی ده‌سته‌و تاقمه‌کان، به‌ڵام چۆن به‌جێگه‌یاندنی ئه‌رکێکی کۆمه‌ڵایه‌تی توانی له‌گه‌ڵ کاتدا، به‌رزبێته‌وه‌و سه‌ر‌به‌خۆی خودی هه‌بێت به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵ، و ببێ به ده‌سه‌ڵاتێک به‌بان سه‌ری کۆمه‌ڵگەوە‌و چۆن خزمه‌تکارێکی سه‌ره‌تای وێنه‌که‌ی هێدی هێدی گۆڕاو بوو به سه‌ید، و چۆن ئه‌م سه‌یده ده‌رکه‌وت وه‌ک سوڵتانێک و زۆردارێکی ڕۆژهه‌ڵاتی، یان وه‌ک فه‌رمانبه‌ر لای هۆزه‌کانی گریک یان وه‌ک ڕابه‌رێک لای خێلی سلتیه، ئه‌مه بۆمان گرنگ نییه لێره‌دا، به‌ڵکه ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌م ڕاستییه‌یه: که به‌جێگه‌یاندنی ئه‌رکه کۆمه‌ڵاته‌تیه‌کان له گشت جێگایه‌کدا بۆته پایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، و دواتر هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی نه‌بووه له هیچ ماوه‌ێکی مێژووی ته‌نها کاتێ ئه‌م ئه‌رکه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی به‌جێگه‌یاندووه.}- ئه‌نگلس - دژی دۆهه‌رنیک- لاپه‌ڕه ۲۱۵/ دار دمشق لنشر ۱۹٦٥.
بەڕای من وەڵامی پرسیاری(چۆن خزمه‌تکارێکی سه‌ره‌تای وێنه‌که‌ی هێدی هێدی گۆڕاو بوو به سه‌ید، و چۆن ئه‌م سه‌یده ده‌رکه‌وت وه‌ک سوڵتانێک و زۆردارێکی ڕۆژهه‌ڵاتی کە مەیلی بە ئیمپراتۆریەت بوون و حەزی فراوانکردنی پانتایی دەسەڵات بووە)گرنگە، چونکە لە ساتەوەختێکی مێژووی وەک ئەمڕۆدا کە دونیای قەیران و بەربەریسمی سەرمایەدارییە و خولی داڕمانی دەوڵەتەکان و هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵگەکانە، وەڵامی ئەو پرسیارە ڕۆشنایی دەخاتە سەر پرۆسە پێچەوانەکەی کە گچکەبوونەوەی پانتایی دەسەڵاتە لە ناوچەکەی ئێمەدا(شار- دەوڵەت / دەسەڵات لە شاری سلێمانی و دەسەڵات لە شاری هەولێر)؛ واتە چۆن(دەسەڵاتی سەرکردەێک و زۆردارێکی ڕۆژهه‌ڵاتی)لە دەوڵەتێکی خاوەن پانتایی جوگرافی وەک دەسەڵاتی(سەدام بەسەر ئێراق، قەزافی بەسەر لیبیا و بەشار ئەسەد بەسەر سوریا)بچووک دەکرێتەوەو دەگەڕێتەوە بۆ(شار دەوڵەت)یان دەسەڵاتی گچکە لە زۆنی زەرد و سەوز لە هەرێمی کوردستان یان لە سوریا، لیبیا، سودان،، هتد، کە هەر شارەو دەوڵەتێکی گچکەی حیزب و تاقمێکە.
ساڵانی۱۹٥۰-۱۹۷۰ ئەو دیاردەیەی زەقە لە ناوچەکەدا و گرنگە هۆکارەکانی شرۆڤە بکرێ(پرۆسەی گۆڕینی حیزب و دەسەڵاتە بۆ حزب و دەسەڵاتی بنەماڵە)لە سنووری دەوڵەتی نەتەوەیی؛ نموونەی حیزبی بەعس لە سوریا و عێراق(هەردوو حیزبەکە بوونە حیزبی بنەماڵەی سەدام و ئەسەد)، ئەمڕۆکە بەزۆری حیزب و دەسەڵات میلیشیای ئیدۆلۆژین یان بنەماڵەن، بەڵام دەسەڵاتەکەی لە سنوورێکی گچکەدایە(نموونەی عێراق، سوریا، سودان و لیبیا).
ئایا دەسەڵاتدارانی جیهان بە تایبەتی ئەمەریکا، و سبەی دەشێ ڕووسیا و چین بەم جۆرە لە دابەشکردنەی ناوچەکە قایل بن، بۆچی پانتایی دەسەڵات لە چوارگۆشەی گچکەی جوگرافیدا بەسوود دەزانن؟!. یانی گەڕانەوە بۆ شێوەی(شار- دەوڵەت)چۆن خزمەت بە بەرژەوەندی ئابووری و سیاسی سەرمایەداری جیهانی دەکات، و سوودەکانی ئەم جۆرە دەسەڵاتە گچکانە بۆ هەژموون بەسەر ناوچەکەدا بۆ بۆرژوازی دونیا چییە؟. و ئەم شێوەی(شار- دەوڵەت)ە چۆن لەمپەر دەخاتە بەردەم شۆڕشی خەڵکی کرێکاران و هەژاران؟. ئەوە ئەو پرسیارانەیە کە دەبێ وەڵامی بدەینەوە.