
زمانێ كوردی و ئه‌ده‌بێ كوردی … ئاری زێندینی
زمان و ئه‌ده‌ب,دوو كایه‌ی فراوانن له ژیانی مرۆڤ به چه‌ندین لق و پۆپ و بوار خۆیان ده‌خزێننه نێو ژیانی تاكه‌كان, زمان و په‌یدابوونێ زمانێ مێژوویه‌كی نادیاری هه‌یه به‌ڵام له‌ورۆژه‌ی مرۆڤ په‌یدابووه له سه‌ر زه‌وی زمانیش په‌یدابووه سه‌ره‌تا زمانێ نڤیسین نه‌بوویه ته‌نێ زمانێ وتوووێژولێكتێگهیشتن نێوان مرۆڤه‌كان بووه به شێوه‌ی جولانی جه‌سته و ده‌ست و سه‌رو پاشی گه‌شه‌ی كردوو بووه به‌ره‌و ئه‌وه رۆیشت ئه‌و تشته‌ی مه‌به‌ستیانه وێنه‌ی بكێشن له سه‌ر بهردودیواروئهشكهوتهكانن واته له زووه‌كه‌وه پاش زمانی وتوووێژوگفتوگۆ زمانی (نڤیسین) سهریههلداوهوپهیدابووه تا به رۆژی ئه‌ڤڕۆ ده‌گات چ زمانێ وتوووێژی نێوان مرۆڤه‌كان چ زمانێ نڤیسین گه‌شه‌ی كردووهوپهرهی سه‌ندووه, ل هه‌می زمانه‌كانی میلله‌تان و دونیا زمان دوو شێوه‌ی هه‌یه:
یه‌كه‌م / زمانێ وتوووێژ, كه زمانێكی نێو خه‌ڵكه هه‌رچه‌ندی كه زمانێ ڕه‌سه‌نی میلله‌ته‌كه‌یه به‌ڵام زمانه‌كی نافه‌رمی (ناڕسمی) واته زمانه‌كی ناوچه‌یی وباژێری خۆیانه دویر له په‌یڕه‌وكردنی یاساودهستووروڕێزمانی زمانه‌كه كه زمانه‌كی ستاندارد نیه.
دووه‌م / زمانێ نڤیسین, ئه‌مه‌ش دوو جۆره:
1- زمانێ راگه‌یاندن و ئه‌ده‌ب وهونهروههزاران كتێبی چاپ كرا‌و كه ده‌چێته خانه‌ی شێوه زمانێ نافه‌ڕمی(ناڕسمی), مرۆڤه‌كان گۆڕانكاری زوو تێدا ده‌كه‌ن و تێكه‌ڵه له زمانێ گوندولادێ وشاروناوچهیی زاڵه.
2- زمانێ (ستاندارد – یه‌كگرتی), كه زمانێكه كۆمهڵگهكهومیللهتهكه به تێكڕا تێیده‌گه‌ن و ده‌شێن قسه‌ی پێبكه‌ن له نووسراووداموودهزگاحكومیهكان بواری كتێبی په‌روه‌رده له قوتابخانه‌كان له سه‌رتاسه‌رێ ده‌وڵه‌ت په‌یڕه‌وده‌كرێت واته زمانه‌كه ده‌ستووریه ژ لایێ رێنووس و ڕێزمانه‌وه گۆڕانكاری دره‌نگ به سه‌ردا چێدبیت دچیته خانه‌ی زمانی (فه‌ڕمی , ڕسمی).
ژ لایێ زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌ووڵات وكۆمهڵگهكاندا له زووه‌وه هه‌وڵ هاتیه دان كو زمانه‌ك سه‌رتاسه‌ری (ڕسمی – فه‌ڕمی) به شێوه‌ی ستاندارد بێته بهكارئینان په‌ێڕه‌وی بكه‌ن كۆكردنه‌وه‌ی هه‌می تاكه‌كان له چوارچێوه‌ی ئێك زمانێ یه‌كگرتی ئه‌مه‌ش له ڕیگایی (ئایین , سیاسه‌ت , نه‌ته‌وه‌په‌رستی , ده‌سه‌ڵات , زۆرداری) یانژی زمانه‌ك ستاندارد ژێده‌رێ كتێبێكی پیرۆزی ئاینی بێت وه‌ك (قورئان) یان كتێبێكی ئه‌ده‌بی و ئه‌ده‌ب هه‌روه‌ك له كۆنه‌وه زمانێ (لاتینی) زمانهكا فه‌ڕمی و ئه‌ده‌بی سه‌رده‌می خۆی بوو ژبه‌ر زۆری به‌ر هه‌مێت ئه‌ده‌بی.زمان سامان و گه‌نجینه‌یه‌كی كه‌لتووریه له ناڤچوونی ئه‌ڤ سامان وگهنجینهوكهلتووره نه‌ته‌وه‌یه مه‌رگی به‌شێك له‌و سامانه كه‌لتووره‌یه مه‌رگی به‌شێك له شارستانیه‌تی مرۆڤه , به‌داخه‌وه‌ش له ڕابردوو به هۆی داگیركه‌رانه‌وه به شێكی زۆری زمانه‌كه‌مان ل ناڤچوو, زمانێ دایك و زمانی خوێندن و زمانێ نڤیسین ئێك ل بنهمایهترین مافه‌كانی تاكه له كۆمه‌ڵگه ,میلله‌تی كوردیش به درێژایی چه‌ندین ساڵ به‌شێكی زۆری مافه‌كانی پێشێلكراوه زمانه‌كه‌ی قه‌ده‌غه كراوه بۆی نه‌بووه به زمانی خۆی ئاخافتن بكات منداڵی كورد له یه‌كه‌م رۆژی له دایكبوونیه‌وه به زمانێكی‌تر مێشكی پڕده‌كرێت, زمان ل نهادا ته‌نێ فاكته‌رێكی كه‌لتووری نیه به‌لكی زمان فاكته‌رێكی سیاسی هه‌یی چونكی له‌ناوبردنی زمانێك وسووك ته‌ماشا كردنی زمانێك هه‌وڵدانه بۆ نه‌هێشتنی سه‌رتاپایی ژیان و كه‌لتوورو خودان كارانی ئه‌و زمانه‌یه. زمان ده‌مرێ و دێته ل ناڤچوون به هۆی له ناڤچوونی میللهتهكهونهبوونی كهلتووروئهدهبێكی كێم به‌رهه‌م و بێهێز بۆیه گه‌ر میلله‌تیش له ناڤ بچێت كهلتووروبهرههمی ئه‌ده‌بی لایه‌نێكێ گرنگی زیندووكردنه‌وه‌ی ومانه‌وه‌ی زمانه,میلله‌تێكی وه‌كو میلله‌تێ كورد له‌و وڵاتانه‌ی كه كوردستانیان به‌سه‌ر دابه‌شكراوه له كۆنه‌وه هه‌تا نووكه هه‌ندێك له پارچه‌كانی كوردستان كه ڕیگه نه‌دراوه زمانه‌كه‌مان قسه‌ی پێبكه‌ین و له ناوچه كوردنشینه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ڕسمی (ستاندارد) بێته پهویڕهكرن به‌ڵام به هۆی بوونی ئه‌ده‌بێكی كوردی به‌به‌رهه‌م وزۆروزهوهند به پیت به تایبه‌ت له (شیعروپه‌خشان) زمانه‌كه‌مان هه‌می گاڤا پێشده‌كه‌وێت و زیندووه دویره له فه‌وتان و نه‌مان,به‌تایبه‌ت ل باشوورێ كوردستانێ (هه‌رێمێ كوردستانێ) نیمچه سهربهخۆیهكا وه‌رگرتیه ژ لایێ ئیداری وسیاسی له راگه‌یاندن و دامووده‌زگا حكومیه‌كان وبواری كتێبه قوتابخانه‌كان زمانێكی ڕسمی (فه‌ڕمی) په‌یڕه‌وده‌كرێت زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان لێكتێگه‌یشتنیان هه‌یه بۆ زمانه‌كه‌مان كه شێوه دیالێكتی كرمانجی ناوه‌ڕاسته,ئه‌مه حاڵی زمانی كوردیه له نهادا پێتڤی به بیركردنهوهوتوێژینهوهیه نوێیه چونكی هه‌رسه‌رده‌مه‌و شتی نوو وگۆرانكاری نوو ل زانست و بواره‌كانی ژیانی مرۆڤ كاریگه‌ری بله‌ز هه‌یه بۆ سه‌ر زمان دبیت به پێوه‌ری ئه‌ڤ گۆڕانكاریانه ته‌ماشایی زمان بێته كرن, له سه‌رده‌می ئێستادا گه‌ر میلله‌تیش له ناو بچیت و مافی قسه‌كردنی زمانی خۆیی نه‌بێت ئه‌ده‌ب و كه‌لتووره‌كه ده‌مێنێت وه‌ك كهلهپووروبهڵگه به‌هۆی هه‌زاران كتێبی چاپكراورۆژنامهی بڵاڤكراوهوچاپكراو وه‌ك ئه‌رشیفێكی نووسراو.
زمان و ئه‌ده‌ب
زمان و ئه‌ده‌ب خزمه‌تێكی زۆری ئێكتری ده‌كه‌ن پاش ئه‌وه‌ی مرۆڤ پێشكه‌وت و بیرده‌كاته‌وه به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و بواری راگه‌یاندن (میدیا) خزمه‌تێكی گهورهوباشی زمان ده‌كه‌ن,زمانی كوردێ وئه‌ده‌بێ كوردیش یه‌ك له‌و زمان و ئه‌ده‌بانه‌ی سه‌ر رووی زه‌ویه,گه‌ر زمانی نڤیسین نه‌بوایه ئه‌ده‌بیش نه‌ده‌بوو به هه‌می لقه‌كانیه‌وه له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاش ئه‌ده‌بیش به هه‌می لقه‌كانیه‌وه له خزمه‌ت زمانه وه‌ك فه‌رهه‌نگێكی زاراوهووشهوپهیڤ ژ بو زمان .زمانێ ئه‌ده‌بی زێتر زمانێكی پاراوڕهسهن وپه‌تی پڕ فه‌رهه‌نگی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان و گوندولادێكانی كوردستان پاڵنه‌رێكی به‌هێزی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زمانێ كوردیه په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز هه‌یه له نێوان زمان وئه‌ده‌ب,ئێك له هۆكاره هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی مانه‌وه‌ی زمانێ كوردی و ده‌وڵه‌مه‌ندی زمانێ كوردی كه پێویستمان به هیچ وشهوزاراوهیكیتر نیه له زمانی بێگانه ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌ده‌بی كوردیه به‌تایبه‌ت (شیعروپه‌خشان) هۆزانڤان و شاعیران ونووسه‌رانی كۆن و نوێ كه له چوارچێوه‌ی زمانێ ( نڤیسین) هه‌ژمارده‌كرێت پێنگاڤه‌كێ گرنگ و سه‌ره‌تاییه بۆ زمانێكی ( ستاندارد) بێجگه له مه‌ش بوونی زۆری وشه و په‌یڤی نوێ له كهلتووروناوچهكانی كوردستان وكۆمه‌ڵگه‌ی كوردی زمانێ كوردی جوانتر ده‌كات.زمانێ كوردی به هه‌می شێوهولق و شێوهزارودیالێكتهكان گه‌نجینه‌یه‌كی ب نرخه ل وتهوواژهوپهندوبهیت و شیعروگۆرانی وفۆلكلۆرولاوك و حه‌یران ئه‌مه‌ش به‌رهه‌مێ میلله‌تی كورده ل بواره‌كانی ژیانی خۆیدا پاشان زمانێ كوردی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كات و جوانی ده‌كات ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندیه‌كی به هێزی زمانێ كوردی وئه‌ده‌بێ كوردی به دیار دهئیخیت. له مێژوویی زمانێ كوردیدا به( سێ) شێوه زمانی ئه‌ده‌بی كوردی نووسراومان هه‌یه كه بوونه‌ته ده‌وڵه‌مه‌ندی و بناغه‌ی زمانێكی ستاندار كوردی له نها و له داهاتوودا, وه‌ك:
شێوه‌ی ئێكه‌م/ شێوه‌ی ئه‌ده‌بی (هه‌ورامی یان گۆران), كه سه‌ر به دیالێكتی كرمانجی خوارووه ,ئێكه‌م به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی هه‌ورامی یان گۆرانی دیالێكتی كرمانجی خواروو شیعره‌كانی (بابا تاهیری هه‌مه‌دانی) پێش هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شیعری پێ نووسیوه پاشی ل سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و دوماهی سه‌ده‌ی (19) شاعیرانی وه‌كی (خانایی قوبادی , كاردۆخی) به شێوه‌ی (هه‌ورامانی و گۆرانی) شیعریان وتووهونڤیسیه,وی ده‌مێ هه‌م زمانی وتوووێژوخهلكی بووه هه‌م زمانێ نڤیسین وه‌كی (شیعر) به‌ڵام زمانێ ستانداردوزمانی دامووده‌زگایی میری نه‌بووه‌و ناشزانین وه‌كو مێژوویی ده‌سه‌ڵاتدارێتی به ته‌واوی كێ حوكمی كردووهوچهند بووه. شێوه‌ی ئه‌ده‌بی هه‌ورامانی زمانێكی كوردی ڕه‌سه‌ن وپڕوپاراوبووه ڤێگاڤێ زۆرینه‌ی خه‌لكی ئاخافتنی پێكردووه له هۆزان وشیعری كوردی ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده وشه‌وپه‌یڤ وزاراڤهو فه‌رهه‌نگ وكه‌لتووری ناوچهودێهاتهكانی كوردی وی سه‌رده‌مێ,ل سه‌رده‌می ئێستاشدا شێوه‌ی هه‌ورامی زمانێ قسهووتوووێژی ناڤ خه‌لكیه له ناوچه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر سنووری وڵاتی (ئێران) كهدابهشكراوه كه به‌شێكی كێم كه‌وتۆته سنوری باشوری كوردستان كه خۆی ده‌بینێته‌وه له چه‌ند شارۆچكهولادێیهك ژ لایێ ئه‌ده‌بیات ژی به‌شێكی كێم شیعروپه‌خشان دهێته نڤیسین جاربه‌جاریش له ستڕان و به‌دیارده‌كه‌وێت نه‌بۆته زمانێ دامووده‌زگایی حكومی, واته زمانێ هه‌ورامانی ماوهونهفهوتاوه وه‌كو ئه‌ده‌ب وكهلتوورێك ماوه ده‌توانرێت سوودی لێببینرێت بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زمانێ كوردی و فه‌رهه‌نگێ زمانێ كوردی بناغه‌ی زمانێكی ستانداردی كوردی.
شێوه‌ی دووه‌هه‌م/ شێوه‌ی ئه‌ده‌بی (كرمانجی سه‌روو- ژوور‌و) كه دهبێژنێ (بادینی) به شێوه‌یه‌كی گشتی, ئه‌م شێوه ئه‌ده‌به هه‌می زمانێ كوردی له شێوهزاروناوچهزاروگوندولادێ كه سه‌ر به دیالێكتی كرمانجی (ژوور , سه‌روو) ئه‌وبه‌شه‌ی كوردستانه‌ش كه‌وتۆته سنووری وڵاتی (توركیا) كه ناوچه‌یه‌كی فراوانی كورد ده‌ژی كه پێكهاتیه له چه‌ند شاری گهورهوبچووك و زۆری لادێ وگوند,ل نهادا زمانێ زۆربه‌ی خه‌لكیه ژ ئه‌ده‌ب وهونهروستڕان ورۆژنامهوتهلهڤزیۆن ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه به‌ڵام به‌ری نووكه له ناڤه ڕاستی سه‌ده‌كانی ناڤهراِست تا كۆتایی سه‌ده‌ی (19) زۆرترین به‌رهه‌مێ ئه‌ده‌بی پێ نووسراوه له شیعروپه‌خشان وبواری رۆژنامه‌وانی به پیتی (عه‌ره‌بی و لاتینی), شێوه‌ی ئه‌ده‌بی كرمانجی ژوور‌و-سه‌روو(بادینی) ئه‌ده‌بێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی زمانی كوردیه چه‌ندین سه‌ده شیعری پێ نووسراوهوزمانی وی ده‌می خه‌ڵكی بووه بووه‌ته زمانێ میرنشینه‌كانی ( بادینان و بۆتان وجهزیرهوههكاری) ل باكورێ كوردستانێ مه‌زن هه‌روه‌ها به‌شێكی كێم ژی كه‌وتۆته وڵاتی (سوریا) كه له چه‌ند شارۆچكه‌یه‌كی وه‌ك( قامیشلۆ وعفرین و كۆبانی) چه‌ندین گوندولادێ كه ته‌نها زمانێ خه‌لكی بووه بوار نه‌هاتیه‌دان بۆ نڤیسین, تاكو نها ژی ئه‌ڤ شێوه ئهدهبهوزمانه به‌رده‌وامه له زمانی قسه‌كردن و زمانی نڤیسین له‌و به‌شه‌ی كوردانی وڵاتی( توركیا) له بواری شیعروگۆرانی و رۆژنامه‌وانی و ته‌له‌ڤزیۆن كه پڕیه‌تی له هه‌زاره‌ها وشه‌وپه‌یڤ و زاراوه‌ی په‌تی و ڕه‌سه‌نی زمانێ كوردی.
ئه‌ڤ شێوه زمان وئه‌ده‌بی كوردیه شاعیرانی وه‌كو ( مه‌لای جه‌زیری و عه‌لی حه‌ریری و ئه‌حمه‌دێ خانی و فه‌قێ ته‌یران وپرتهوێ هه‌كاری و جگه‌رخوێن و قه‌دری جان ) شیعریان پێ نووسیوه كه بوونه‌ته ئه‌ده‌بێكی دهوڵهمهندوفهرههنگێكی ڕه‌سه‌ن بۆ زمانێ كوردی بناغه‌ك بۆ زمانێكی ستاندارد رۆلێكی كاریگه‌ری هه‌بووه له مانهوهونهفهوتانی زمانێ كوردی به گشتی و زمانێ دیالێكتی كرمانجی (ژوور‌و- سه‌روو).
شێوه‌ی سێ هه‌م/ شێوه‌ی ئه‌ده‌بی كرمانجی ( ناڤه‌ڕاست) كه به زمانێ (سۆرانی) ناڤ زهدكراوه, شێوه‌ی ئه‌ده‌بی ناڤه‌ڕاست ئه‌ده‌بێكی زۆروزه‌وه‌ندی هه‌یه, كه به‌شێكی زۆری له كوردانی وڵاتی (ئێران , ئێڕاق) قسه‌ی پێده‌كه‌ن و پێیدهنڤیسن له شیعروپه‌خشان وگۆرانی و رۆژنامه‌وانی و هونه‌ر, هه‌رچه‌ند زمانێ ڕسمی ستانداردی خه‌لكی و دامووده‌زگایی حكومی نه‌بووه به‌ڵام ل نهادا پشتی سه‌رهه‌لدانا خه‌ڵكی كوردستان له‌و به‌شه‌ی وڵاتی ئێڕاق زمانێ ڕسمی خه‌لكی و دامووده‌زگا حكومیه و له بواری خوێندنی قوتابخانه‌كان دێته پهیِرهوكرن, شێوه‌ی ئه‌ده‌بی كرمانجی (ناڤه‌ڕاست) شاعیرانی وه‌كو ( نالی و سالم وكوردی وحاجی قادری كۆیی و گۆران وفایق بێكه‌س ودڵدار و پیره‌مێرد و هه‌ژارموكریانی وهێمن موكریانی) چه‌ندانی دیكه شیعروپهخشانی پێ نووسراوه كه ئه‌ده‌بێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به وشه‌وپه‌یڤ و زاراوه فه‌رهه‌نگی زمانێ كوردی پێش ئێخستیه ژ فه‌وتان رزگاری كردووه كه بناغه‌یه‌كی پته‌وه بۆ زمانێ ستانداردی كوردی له نهاوداهاتوودا. ئه‌م سێ شێوه ئه‌ده‌بیاته‌ی كوردی كه به زمانێكی پاراووڕهسهن و زمانێ زۆربه‌ی ناوچهودێهات ولادێ و زمانێ زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیه بناغه‌یه‌كی باش و ده‌وڵه‌مه‌نده‌و پێنگاڤی ئێكه‌مه بۆ زمانێكی (یه‌كگرتی, ستاندارد) هه‌رچه‌ند ئه‌ركێكی قوِرس وزه‌حمه‌ته به‌ڵام زمانه‌كه‌مان ده‌پارێزی له فه‌وتان و ژ ناڤچوون, هه‌رچه‌نده له سه‌رده‌می نهادا هه‌می تشت وه‌كی پهڕاونووسراوی كۆن ونوو نافه‌وتێت به هۆی ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی زانست وته‌كنۆلۆجیا هه‌مووی ده‌مێنێته‌وه وه‌كی خۆی ئه‌گه‌ر میلله‌تێك داپڵۆسێنی و له ناویشی ببه‌ی به‌ڵام زمانه‌كه‌ی به هۆی ئه‌ده‌به نووسراوه‌كه‌ی ده‌مێنێت واته جگه له ئه‌ده‌ب وكه‌له‌پووری چه‌ندین ساڵه بواری ته‌كنۆلۆجیا زمان ده‌پارێزێ گه‌شه‌شی پێده‌دات به تایبه‌ت ئه‌و ئامێروتهكنۆلۆجیایهی له بواری راگه‌یاندن به‌كاردێت له رۆژنامهوگۆڤاروتهلهڤزیۆن و رادیۆ كهزمانێ كوردی بۆ خه‌ڵك و دونیایی ده‌ره‌وه بڵاڤ ده‌كاته‌وه كه زێتر ئاشنا دبیت به مرۆڤه‌كان.
زمانه‌كه‌مان و ئهدهبهكهكان له ئێستادا:
پشتی گردووگۆو شیكردنه‌وه‌ی مێژووی زمانێ كوردی وئه‌ده‌بێ كوردی به‌شێوه‌یه‌كی پوخت,دگه‌هینه ئه‌نجامێكی واقیعی و به‌رده‌ست كه شێوه‌ی ئه‌ده‌بی كرمانجی سه‌روو- ژوور‌و خزمه‌تكاری زمانی كوردی دیالێكتی ژوور‌و- سه‌روو بووه له فه‌وتان رزگاری كردووه هه‌روه‌ها شێوه ئه‌ده‌بی كرمانجی ( ناڤه‌ڕاست) هه‌روه‌تر خزمه‌تێكی زۆری زمانی كوردی دیالێكتی (ناوه‌ڕاست)ی كردووه له ئێستاشدا هه‌ردوو شێوه ئه‌ده‌بی و زمانی كوردی دیالێكتی ( ژوور‌و- ناوڕاست) زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی قسهونووسراویان هه‌یه به‌و دوو شێوه زمانه واباشترهوچاكتره بناغه‌ی زمانێكی (ستانداردی كوردی) له‌و دوو دیالێكته پێكبهێنرێت كه شێوه ئهدهبیهكهیان فه‌رهه‌نگ و وشه‌وپه‌یڤ و زاراوه‌ی كوردی ڕه‌سه‌نی زۆربه‌ی ناوچه كورد نشینه‌كانی ئاكهنجیه. زمانێ كوردی ناسنامه‌ی میلله‌تێ كورده, زمان واته نه‌ته‌وه , ئه‌ده‌ب واته كهلتووروكهلهپووری نه‌ته‌وه , زمان وئه‌ده‌به‌كه‌مان بوونه‌ته بوونمان و مانه‌وه‌مان له مێژوودا, زمانێ كوردی زمانێ زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه پێوستیمان به زمان و ئه‌ده‌ب و وشهوپهیڤی زمانانیتری بێگانه نیه, زمانێ كوردی له سه‌رده‌می ئێستادا له ڕێگه‌ی (ئه‌ده‌ب و راگه‌یاندنه‌وه) چۆته ڕیزی زمانانی جیهان چه‌ندین كتێب ونامیلكه ئه‌ده‌بی له زمانێ كوردیه‌وه وهڕگیِڕڕاون بۆ زمانانی (ئینگلیزی وفارسی وتوركی) كه ئه‌ده‌ب رۆلێكی سه‌ره‌كی بینی له ناسین و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زمانێ كوردی,ئێكه‌م پێنگاڤیش بۆ بهرهوپیشڤهچوونی زمانێ كوردی و لێك نزیكردنه‌وه‌ی زمان وئه‌ده‌به‌كه‌مان نڤیسه‌ران و ره‌وشه‌نبیران وخوێندهڤانان, با وازبهێنین له زمانی ناوچه‌یی و ئه‌ده‌بی ناوچه‌یی و میزاجی به‌لكی زیاتر له هه‌وڵی زمانێكی ( یه‌كگرتی)ی سه‌رتاسه‌ری بین بۆ زمانێ كوردی له به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیه‌كانیش ڕه‌نگبداته‌وه كه دڵنیایی و بناغه‌یه‌كی پتهووقایمه بۆ زمانی كوردێ, ده‌شێن پێنگاڤهكان بۆ ئێكخستن و تێكه‌ڵاوی هه‌ردوو دیالێكتی ( ژوور‌و, ناڤه‌ڕاست) ل چه‌ند خاڵێك كۆم بكه‌ینه‌وه وه‌كی :
1-شێوه‌ی ئه‌ده‌بی كرمانجی( ژوور‌و , ناڤه‌ڕاست) ئێكبخرێت له به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیه‌كان ڕه‌نگبداته‌وه.
2-له دامووده‌زگا حكومیه‌كان به تایبه‌ت له باشووری كوردستان تێكه‌ڵاوی و ئێكخستنی دیالێكتی ( ژوور‌و و ناڤه‌ڕاست) بهێته په‌یڕه‌وكرن.
3-ل كتێبی قوتابخانه‌كان ل حكومه‌تی هه‌رێما كوردستانێ په‌یڕه‌و بكرێت كه چینێكی خوێندهوارورهوشهنبیری داهاتوون.
4-ل سه‌رده‌می ئێستادا كه ڕاگه‌یاندن (میدیا) رۆلێكی كاریگهروسهرهكی ده‌بینێت به‌شێوه‌ی په‌یڕه‌وكردنی هه‌ردوو دیالێكتی (ژوور‌و , ناڤه‌ڕاست) زمانێ كوردی په‌خش و بڵاو بێته وه‌شاندن.
5- گرنگترین پێنگاڤ چاپكردنی كتێب و نامیلكه ل شێوه‌ی (فه‌رهه‌نگی په‌یڤ و وشه= قامووسی وشه‌وپه‌یڤ) كه هه‌ردوو دیالێكتی (ژوور‌و , ناڤه‌ڕاست) كۆم بكاته‌وه.