به‌رپرسیاریه‌تی رۆشنبیر …. د. شه‌ونم یه‌حیا
كار‌و لێپرسراویه‌تی رۆشنبیر له پێناو دروستبوونی دۆخێكی ئارام و خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیان و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و نه‌هێشتی توندوتیژیی و گه‌نده‌ڵی و هه‌بوونی شه‌فافیه‌ته له كۆمه‌ڵگه ، هه‌موو ئه‌م پرسانه پرسی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابورین ، گرنگه رۆشنبیری هه‌قیقی كاری له‌سه‌ر بكات ، جیهانبینینی هه‌ر رۆشنبیرێك له‌وه‌ی دیكه جیاوازه چونكه كاری رۆشنبیر جوهدێكی كه‌سیه، میتۆدۆلۆژی هه‌ریه‌كێكیان جیاوازه له‌وه‌ی دیكه ، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر خاڵی جیاوازیش له‌نێوان رۆشنبیران هه‌بێت ، له رووی ئاینی یان ئایدیۆلۆژییا یا ناسیۆنالیتێ، به‌ڵام گرنگه كۆمه‌ڵێك پێوه‌ر ئه‌وان كۆبكاته‌وه ئه‌ویش ئه‌و پرسانن كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م بۆ كرد.
بێگومان دووره په‌رێزی رۆشنبیر كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر به‌رپرسیاریه‌تی رۆشنبیر یا دابه‌شبوونیان به‌سه‌ر ئایدیۆلۆژییای حزبه سیاسیه‌كان ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته فاكته‌ری لێكترازان ، نه‌ك ته‌نیا له‌نێوان رۆشنبیراندا ، به‌ڵكو له‌نێوان خه‌ونبینینی هاوڵاتیان و رۆشنبیرانیش ، كاری رۆشنبیر له‌نێو دامه‌زراوه ئه‌كادیمیه‌كان فاكته‌رێكی به‌هێزه بۆ پێدانی مسداقیه‌ت و هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی هه‌قیقی ، واتا بابه‌تی بوونی رۆشنبیر ، لێره‌وه په‌یوه‌ندییه‌كان نزیك ده‌بێته‌وه .
هه‌روه‌ها بوونی كه‌ناڵی تایبه‌ت به گواستنه‌وه و گه‌یاندنی گووتاری رۆشنبیر ، زۆرجار به‌هۆی نه‌بوونی كه‌نالێكی ئازاد رۆشنبیران ده‌كه‌ونه ژێر گووشار و گومانی هاوڵاتیان ، چونكه له‌هه‌ر كه‌نالێك ده‌ركه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه هه‌ژمار ده‌كرێت ، زۆرجار رۆشنبیران له كه‌ناڵه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن ده‌رده‌كه‌ون بۆیه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و هاوڵاتیانیش گومان له سه‌ربه‌خۆی ده‌كرێت ، ئه‌مه‌ش بازنه‌ی په‌یوه‌ندنی نێوان هاوڵاتیان و رۆشنبیر فراوان ده‌كات. جگه له‌گومانكردن له به‌رپرسیاریه‌تی رۆشنبیر .
بۆنموونه به‌پرسیاریه‌ت و جیهانبینی رۆشنبیرێكی نادینی واتا سیكولار له‌گه‌ڵ خه‌ونی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پاریزیخوازی ئیسلامی زۆر جیاوازه ، به هه‌مانشێوه به‌رپرسیاریه‌ت و جیهانبینی رۆشنبیری ئاینی له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كراوه و مۆدیرندا جیاوازه . بۆیه به‌یه‌كگه‌یشتنی ئه‌م دوو جیهانبینیه كارێكی ئه‌وه‌نده ئاسان نیه، له‌هه‌ردوو كۆمه‌ڵگه پێویستی به هوشیارێكی باڵایه له‌پێناو نزیكبوونه‌یوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان.
هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت بلێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێوه‌ره‌كانی رۆشنبیر له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه جیاوازه پێوه‌رێك لۆكالیه كۆمه‌ڵگه ده‌یدات و پێوه‌رێكیش جیهانیه ، ئه‌مه وا ده‌كات كه به‌رپرسیاریه‌تی رۆشنبیر و مه‌رترسیه‌كانی به‌رده‌میشی جیاوازبیت ، بۆ نموونه ئه‌و رۆشنبیری ره‌خنه له ئاین ده‌گرێت ئه‌و مه‌ترسیه‌ی رووبه‌رووی ده‌بێته‌وه له كۆمه‌ڵكه‌یه‌كی موسلمان زۆر جیاوازتر له‌و رۆشنبیرییه‌ی كه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی علمانیه به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی بۆ نموونه ره‌خنه له ئاین ده‌گرێت. ، رۆشنبیران له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سكولاریش هه‌ندێ جار دووجاری توندوتیژی ده‌بنه له‌كاره‌كانیان له‌وانه ستافی رۆژنامه‌ی (شارلی هیبدۆ) له‌لایه‌ن گرووپه تیرۆریستیه‌كان ، په‌یوندییه‌كانی رۆشنبیر ته‌نیا ناجێگیر و نا ئارام نیه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ، به‌ڵكو ئیشكالیه‌تی رۆشنبیر له‌گه‌ڵ كۆمه‌لێك كه‌ناڵی تریشه له‌وانه توندڕه‌وی ئاینی و ئیسلامیزمی رادیكاڵ و داب ونه‌ریت كۆن و سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ، له‌وانه ئالان تۆرین له كتێبی ” دوای قه‌یران ” باس له هه‌ژموونی سه‌رمایه‌داری ئه‌مرۆ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه ده‌كات كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئیفترازی له‌رووی ئابووریه‌وه خوڵقاندووه كه ژیانی كرێكارانی خستۆته مه‌ترسیه‌وه.
بۆیه ئه‌مه بۆمان روونده‌كاته‌وه كه به‌رپرسیاریه‌تی رۆشنبیر و مه‌ترسیه‌كانی به‌رده‌می له دۆخێك یان له حاڵه‌تێك بۆ حاڵه‌تێكی تر ده‌گۆردرێت. بۆنموونه دۆخی ئه‌و رۆشنبیره‌ی ڕه‌خنه له هه‌ژموونی ته‌كنه‌لۆژیا و كاریگه‌رییه نه‌گه‌تیڤیه‌كانی ده‌گرێت ، زۆر جیاوازتر له‌وه‌ی كه له توندڕه‌وی ئاین ده‌گرێت.
ئه‌و رۆشنبیر و ئه‌كته‌ری رۆشنبیریانه‌ی كه پروپاگه‌نده بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن له‌هه‌ر كۆمه‌لگه‌یه‌كه‌وه بێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات قبوڵكراون ج دكتاتۆر یان دیوكراسی بێت ، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵات ده‌گرن بێگومان لێره‌دا به‌پرسیاریه‌تی هه‌ردوو كیان جیاوازه.
به‌رپرسیاریه‌تی رۆشنبیر له دۆخێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه ده‌گۆردرێت ، له رۆژئاوا رۆشنبیران له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان ڕه‌خنه ده‌گرن و خۆپێشاندان دژی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن ، تاوه‌كو ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و تاكڕه‌وی نه‌ڕوات ، تاوه‌كو دیموكراسیه‌ت جوانتر بكه‌ن بێكاری نه‌هێلێن و یاساكان له خزمه‌تی هاوڵاتیان نه‌ك كۆنترۆڵكردنی بێت ، رێگری له دروستبوونی دكتاتۆریه‌ت و تاكڕه‌وی ده‌كه‌ن ، له‌وانه سارتر كتێب له‌سه‌ر داگیركردنی جزائیر له‌لایه‌ن فره‌نساوه ده‌نوسێت به‌ناوی (عارنا فی االجزائیر 1961) ( شه‌رمه‌ندیمان له جه‌زائیر 1961) ، ئالان بادیۆ له 2007 كتێبێكی له‌سه‌ر ساركوزی سه‌رۆكی پێشوی فره‌نسا به ناوی (ساركوزی مانای چیه) بڵاوكرده‌وه.
له رۆژهه‌ڵات تاك رێخۆشكه‌ره و هاوكاره له دروستكردنی تاكڕه‌وی ، زۆر به‌ی جار رۆشنبیران خۆیان ده‌بنه فاكته‌ره بۆ خوڵقاندنی دۆخێكی وا، هه‌ر له‌و ساته وه‌خته‌دا رۆشنبیر پێوه‌ره‌كانی خۆی له ده‌ست ده‌دات و ده‌بێت به ئه‌كته‌رێكی رۆشنبیری پرۆپاگه‌نده‌كاری سیاسیی نه‌ك رۆشنبیر ، چونكه مه‌رج نیه رۆشنبیر به‌رده‌وام له بازنه‌ی رۆشنبیر بمێنێته‌وه زۆرجار حاڵه‌تێك یان هه‌لوێستێك ده‌یخاته‌وه ناو بازنه‌ی ئه‌كته‌ری رۆشنبیری .
ئالان تۆرین پێ وایه رۆشنبیر له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات له سه‌ره‌وه ده‌توانی رۆڵ ببینێ ، بۆ ئه‌وه‌ی گۆرانكاری دروست بكات ، ئه‌مه له‌كاتێكدا راسته ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات گویێ بۆ رۆشنبیر رابگرێت و كار به پێشنیار‌و راوێژه‌كانی بكات ، به‌ڵام له زۆربه‌ی وڵاتانی دواكه‌وتوو و تۆتالیتاری نا دیموكراسی ، رۆشنبیر وه‌كو هۆكارێكی پرۆپاگه‌نده‌و تا ئه‌و ئاسته ده‌سه‌ڵات گرنگی به رۆشنبیر ده‌دات تاوه‌كو میدیاكانی ده‌سه‌ڵاتی بۆ به‌ڕیوه ببات وه‌كو خۆی ده‌یه‌وێت نه‌ك وه‌ك رۆشنبیر. بیگومان ده‌سه‌ڵاتی تاكڕه‌و پێویستی به هێزی چه‌ك نه‌ك قهلهَمی رۆشنبیر تاوه‌كو كاری له‌گه‌ڵ بكات.
بۆیه گرنگه بلێن كه به‌رپرسیاریه‌تی رۆشنبیر ئه‌وه‌یه ، بتوانێت ئه‌كته‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز و ئازاد له كۆمه‌ڵگه دروست بكات ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌كته‌ره كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزتر بونیادبنێت ، چونكه مرۆڤ چه‌ند ئازاد بێت زیاتر هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كات ، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م ئه‌كته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه هێشتا له ژێر هه‌یمه‌نه‌ی ئاین و ترادیسیۆن رزگاریان نه‌بووه ، كه‌متر هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كه‌ن .
به‌رپرسیاریه‌تی رۆشنبیری كورد
سه‌باره‌ت به‌م پرسیاره ئه‌رك و لێپرسراویه‌تی رۆشنبیری كورد ، له هه‌ر بارودۆخێكدا جیاواز بوو ، بۆنموونه به‌رپرسیاریه‌تی رۆشنبیر پێش ڕاپه‌رینی 1991 له سه‌رده‌می رژێمی به‌عس ، رۆشنبیران له‌گه‌ڵ حزبه كوردییه‌كان به‌یه‌كه‌وه خه‌باتیان دژی رژێمی به‌عس ده‌كرد له پێناو ئازادكردنی خه‌ڵكی كوردستان، به‌شداریكردنی رۆشنبیران هاوشانی حزبه كوردییه‌كان ده‌بێته جێگای شانازی ، به‌ڵام دوای ڕاپه‌رین به‌شێوه‌یه‌كی ڕادیكاڵ رۆلێ رۆشنبیران ده‌گۆردرێت و پۆلین ده‌بێت ، ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی كه به‌ر له ڕاپه‌رین به‌هۆی كاره‌ساته‌كانی ئه‌نفال و كیمیابارانی كورد له كۆتایی هه‌شتاكاندا ، به‌ره‌و هه‌نده‌ران كۆچیان كرد ، له بارودۆخی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان دوور ده‌كه‌ونه‌وه ، زیاتر روئیایه‌كی سوربه‌خۆی وه‌رده‌گرن له گووتاره‌كانیان، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ش كه ده‌رفه‌تیان بۆ ناڕه‌خسێ كۆچ بكه‌ن به‌هه‌ر پاڵنه‌رێك بێت دابه‌شی سه‌ر حزبه كوردیه‌كان له‌باشوری كوردستان ده‌بن، و ده‌بنه به‌شێك له‌و ململانێ و شه‌ڕانه‌ی كه له‌نێوان حزبه كوردییه‌كان له نه‌وه‌ته‌كات دروست ده‌بێت.
دابه‌شبوونی ئه‌وان به‌سه‌ر حزبه‌كان هۆكاره‌كه‌ی بۆ دوو قه‌یران ده‌گه‌رێته‌وه له‌وانه (قه‌یرانی ئابوری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر عیراق به‌گشتی و حكومه‌تی عیراق له‌سه‌ر كوردستان كه كاریگه‌ری زۆر خراپی له‌سه‌ر گوزه‌رانی هاوڵاتیان به‌گشتی و رۆشنبیران به‌تایبه‌تی هه‌بوو.
هه‌روه‌ها شه‌ڕی ناوخۆی 1993 تا 1997 نێوان حزبه‌سیاسیه‌كان (پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی )، سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كانی كوردستانیش له ژێر ده‌سه‌ڵاتی (پارتی و یه‌كیتی ) دا بوون، ئه‌مه وای كرد هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ رۆشنبیران نه‌مێنێته‌وه دابه‌شی سه‌ر ئایدیۆلۆژییا جیاجیاكان بن، پاشان ئه‌م دابه‌شبوونه بوو به كلتور ، سنوری ده‌سه‌ڵاتی پارتی له هه‌ولێرو دهۆك ده‌بێت، زۆربه‌ی رۆشنبیرانی ئه‌و دوو شاره له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی پارتی ده‌بن و ئه‌وانه‌ی سنوری یه‌كێتیش به هه‌مانشێوه. رۆشنبیران به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌وه رۆڵیان بزرده‌بێت هه‌ڵویسته‌كانیان له نێوان لایه‌نگری ئایدیۆلۆژییایه‌كی سیاسی و بێ لایه‌نی و ته‌نیانه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه ناو ململانێ ییه‌كانی شهر ووتار و به‌رهه‌مه‌كانیشیان چوارچێوه‌ی بابه‌تی تێده‌په‌رێنیت بۆیه رۆشنبیران ئه‌گه‌ر وه‌كو پێویست نه‌یانتوانی بێت رۆڵیان هه‌بێت كۆمه‌ڵێك هۆكاری سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ربه‌ست بوونه له‌به‌رده‌م كاره‌كانیان .
دوای رووخانی رژێمی به‌عس بارودۆخێكی دیكه دروست ده‌بێت ، رۆشنبیران به شیوازێكی دیكه به‌شدار ده‌بن له گۆرانكارییه‌كان له‌وانه رۆلێ ئه‌و رۆشنبیرانه ده‌ست پێ ده‌كات دوای رووخانی رژێمی به‌عس له 2003 دوای ئه‌و ماوه‌یه رۆشنبیران دێن قسه له‌سه‌ر كێشه و یه‌كگرتنه‌وه‌ی دوو ئیداره‌یی و كه‌موكورییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كان و ئاسته‌نگه‌كانی ناو حكومه‌تی هه‌رێم و داوای چاكسازی و شه‌فافه‌یه‌ت نه‌هێشتی گه‌نده‌ڵی و كه‌م پسپۆری له به‌رێوه‌بردن نه‌هێشتنی توند‌و تیژی به‌رامبه‌ر به ئافره‌ت و كوشتنی ژن به‌ناوی شه‌رف داوای گۆران و هه‌مواركردنی ئه‌و یاساكان ده‌كرد كه مافی ئافره‌ت و تاك به‌گشتی پێشیل ده‌كات ، له پێناو گۆرانی عه‌قڵیه‌تی خێله‌كی و باوكسالاری و كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و بێكاری و نه‌بوونی كه‌فائه‌ت له به‌رێوه‌بردندا و به دیموكراتیزه‌كردنی كۆمه‌ڵگه و به‌شداریكردن له نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور و كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی ئازاد بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانیان ، كردنه‌وه‌ی چه‌ندان رێكخراو سه‌نته‌رو رۆژنامه‌و ته‌له‌فزیۆن ، ئه‌گه‌ر پێش رووخانی حكومه‌تی عیراق راگه‌یاندنی و رێكخراو و كه‌ناڵه‌كانی ده‌ربرێن له‌چوارچێوه‌ی حزبه‌كان بوو زیاتر به‌ڵام دوای 2003 وه بورا بۆ ره‌خساندنی چه‌ندان كه‌ناڵی راگه‌یاندنی ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆ و زانكۆی ئه‌هلی كرانه‌وه، واتا هه‌وڵی رۆشنبیران ده‌چێته چوارچێوه‌ی خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌كانی هاوڵاتیان و پێداویستیه‌كانیان.
رۆشنبیران پاڵشتی دروستبوونی ئۆپۆزیسیۆن بوون له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی له زۆنی سلیمانی بوون و مێژووی دروستبوونی ئۆپۆزیسیۆن له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بۆ سالێ 2009 ده‌گه‌ریته‌وه كه رۆشنبیران له‌رێگه‌ی هه‌وڵه‌كانیان و ووتاره‌كانیان توانیان رۆڵیان هه‌بێت .
تا ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی دژی داعش له 2014 رۆڵی رۆشنبیران له قۆناعێكی نوێ‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌ویش شه‌ڕ دژی تیرۆر و ئیسلامیزی جیهادی توڕه‌وی و ره‌خنه گرتن له‌و تێكستانه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی دروستبوونی توندڕه‌وین.
سه‌باره‌ت به رۆڵ و به‌رپرسیاریه‌تی رۆشنبیر له‌م رووداوانه زیاتر رۆڵی ووشیاركردنه‌وه‌یه له رێگای نوسین و چاوپێكه‌وتن له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ، بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی فیكری توندڕه‌وی ئاینی به‌تایبه‌تی ئیسلامی رادیكاڵ، رۆشنبیران به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی جیاوازدا دابه‌ش ببووون، به‌ره‌یه‌ك ئاینی ئیسلام و سه‌له‌فیه‌تی ئیسلامی به‌سه‌رچاوه‌ی فیكری داعشی یان ده‌زانی ، به‌ره‌یه‌كی دیكه جیاوازییان ده‌كرد له نێوان موسڵمانان و گرووپه توندره‌وه‌ئیسلامیه‌كان، بۆیه زۆریك له رۆشنبیرانی كورد ده‌كه‌ونه ره‌خنه گرتن له ئاینی ئسلام و حزبه ئسلامیه‌كان له ههرَیمی كوردستان به‌تایبه‌تی ئه‌و كاته‌ی چه‌ند هاوڵاتیه‌كی كورد په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه ده‌كه‌ن و دژی “پیشمه‌رگه”شه‌ریان ده‌كه‌ن.
رۆشنبیرانی سیكولار یان سه‌ربه‌خۆ كاتێك كه بانگیشه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ئاینیان له ده‌سه‌ڵات ده‌كرد ده‌كه‌وتنه به‌ر هێرشی مزگه‌وتنه‌كان ، چونكه كه‌ناڵه‌كانی بڵاو كردنه‌وه‌ی فیكری ئیسلامی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌نده به هێز بوون ، زۆر زحمه‌ت بوو بۆ رۆشنبیران بتوانن به ئازادی بیر‌و رای خۆیان بلێن ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتیش داكۆكیكی پارێزگاری ڵی نه‌ده‌كردن ، كاتێك كه هاولاتیانی كوردستان راستیه‌كان به‌به‌رچاوی خۆیان ده‌بینن ، له‌سه‌ر هه‌ڵویستی رۆژئاوای سكولار و سعودییه موسلمانان ،له‌سه‌ر پێشوازی كردن له‌و خێزانانه‌ی كه به هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه دووچاری ماڵوێرانی و ده‌ربه‌ده‌ر ده‌بن له نێوان ساڵانی 2014-2015 ئه‌و ئه‌وروپا و رۆژئاواییه كه چه‌ندان ساڵه له مه‌زگه‌وته‌كانه‌وه پیاوانی ئاینی و كه‌ناڵه‌كانی سه‌ر به حزبه ئیسلامیه‌كان ، ئیماژ و پێناسه‌ی ناشرین به رۆژئاوا و ئه‌وروپا ده‌ده‌ن به ( كافر و مولحه‌د و فاسد و فاسق) وه‌سفیان ده‌كه‌ن ، ده‌رگایان بۆ ده‌كاته‌وه و به‌ڵام ئه‌و سعودییه‌ی به‌هشتی موسلمان ئاماده نابێت ئه‌و ده‌رگایه‌یان لێ بكاته‌وه ، تاكی كوردیش ئه‌و ووشیاره‌ی بۆ دروست بوو كه رۆژئاو و ئه‌وروپا زۆر مرۆڤ دۆستانه‌تر بوون له هاوكاریكردنی ئاواره‌كانی ده‌ستی داعشی به ناو ئیسلام ، له‌و سعودییایه‌ی كه ببوو‌و به به‌هه‌شتی موسلمان.
هه‌روه‌ها له رووی ئابورییه‌وه هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته ناو قه‌یرانه‌وه به هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاره‌كانی جیهان ، و هاتنی ملیۆنێك په‌ناهه‌نده له ناوچه‌كانی عێراق و سوریا بۆ هه‌رێمی كوردستان ، گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت باری ئابووری هه‌رێمی كوردستان قورس‌تر ده‌كات و كێشه‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه ، بۆیه له ژێر فشاری قه‌یران و رۆشنبیران و راگه‌یانده‌كانی میدیای ئازاد و ئۆپۆزیسیۆن و هاوڵاتیان به تایبه‌تی چینی ته‌كنۆكرات، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست ده‌كات به ئه‌نجامدانی ریفۆرم .
قۆناغێكی دیكه له كۆرانگارییه‌كان، كه قۆناغێكی نوێ یه ئه‌ویش 2017 یه واتا دوای كۆتایی هێنا به شه‌ڕ دژی داعش، و راگه‌یاندنی ریفڕاندۆم، ئه‌م پرسه پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی نیشتیمانیه و دروستبوونی دوڵه‌وت راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندنی به چاره‌نوسی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه، لێره‌شدا حزبه كوردییه‌كان كلتوری سالێ نه‌وه‌ته‌كانیان دروستكردوه له شه‌ڕه‌ی ناوخۆ و پارچه‌كردنی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام به‌شێوازێكی دیكه، لێكترازانی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان له نه‌وه‌ته‌كان لێكترازانی كلتوریشی به‌دوای خۆیدا هێنا ، ئه‌گه‌ر جی له‌شه‌ری ناوخۆ یه‌كێتی و پارتی هه‌موو شتێكیان دابه‌شكرد له سامانی ئابوورییه‌وه بگره تا ده‌گا به كلتور و هاوڵاتیانیش، رۆشنبیرانیش تاوه‌كو ئیستا بوونه‌ته قوربانی ئه‌و لێكترازانه سیاسیه ، بێگومان هۆكاره‌كه‌ی بۆ غیابی گرووپێكی به‌هێزی رۆشنبیران ده‌گه‌رێته‌وه، كه تاوه‌كو ئیستا رۆشنبیران نه‌یانتوانیوه له باشوری كوردستان خاوه‌ن گرووپگه‌ڵیكی به‌هێز بن ئه‌گه‌ر جی جیاوازیش بن له بیروڕای سیاسی یان ئاینی یا نه‌ته‌وه‌ی به‌ڵام پێوه‌ره نیشتیمانی و مرۆییه‌كان و زانستیه‌كان ئه‌وان كۆبكاته‌وه و بتوانن له‌سه‌رووی ئایدیۆلۆژییا و نه‌ته‌وه وئاین كار بكه‌ن، له‌و رێگایه‌وه ده‌توانن گووشاری به‌هێز له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات دروست بكه‌ن، بۆیه ئیستا دوو گووتار له‌لایه‌ن حزبه‌كانی كوردستان دروستبوونه و رۆشنبیرانیش به‌داخه‌وه بوونه‌ته به‌شێك له دابه‌شبوونی ئه‌م دوو گووتاره، سه‌رگه‌ردانی هاوڵاتیان له نێوان به‌لێ و نه‌خێر، لێره‌دا كۆمه‌لێك پرسیار و گومانیان لای هاوڵاتیان دروست كردووه، له‌وانه ئه‌م دوو گوتاره یاریكردنه به چاره‌نوسی هاوڵاتیان ؟
ئایه ریفراندۆم بۆ ده‌وڵه‌ته یان بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسی ؟ چونكه ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردستان خه‌ونی هه‌موو كوردێكه و هه‌زاره‌ها شه‌هیدی له‌و پێناوه داوه ، ئه‌گه‌ر ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی بێت ئه‌وا هه‌رێمی كوردستان له 1991 سه‌ربه‌خۆییه به‌ڵام بێ ده‌وڵه‌ته ، و هیچ لایه‌نێك نابێت بیخاته موزاده‌ی سیاسیه‌وه، وایان كردووه هاوڵاتی ئه‌گه‌ر بڵی ئه‌وا له‌لایه‌ن هه‌ندێكیان به چاوی خائین و كوێله‌ی بنه‌ماڵه سه‌یر ده‌كرێن ، ئه‌گه‌ر بڵی نه‌خێر ئه‌وا له ڕوانگه‌ی هه‌ندێكیانه‌وه خائین و خۆفرۆشن ، بۆیه گرنگه رۆشنبیر رۆڵی هه‌بێت له یه‌كخستنی گووتاره‌كان به‌تایبه‌تی له قۆناغی وا هه‌ستیاردا و ئه‌و پرسانه‌ی له په‌رژه‌وه‌ندنی هاوڵاتیانن و گرنگه رۆشنبیران به شێوازێكی زانستی دیراسه‌ی ئه‌م پرسه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌و دۆخه گوماناوه‌یه رزگاریان بێت، نه‌ك ئه‌وان بێن وه‌ك به‌به‌غا ئه‌جندای حزبه‌كان جێ به‌جێ بكه‌ن ، بۆیه به‌پرسیاریه‌تی رۆشنبیر له‌م قۆناغه رزگاركردنی هاوڵاتیانه له‌و گومانانه‌ی كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به چاره‌نوسی ئه‌وه هه‌یه.