سایكۆلۆژیا و ژیان … محه‌مه‌د ته‌ها حوسێن
سایكۆلۆژیا هه‌میشه ئیشی بۆ هێنانه ئارای شادی و كامه‌رانی مرۆڤ كردووه، سایكۆلۆژیستێك نیه تیۆریزه‌ی مه‌رگه‌سات و باڵاكردنی به‌هاكانی نه‌مان و مردنی كردبێ، ئه‌وان له‌یه‌كتر جیا بوون، هه‌ر یه‌كه به ڕێچكه‌یه‌ك و به زمان و شێواز و ستراتیژێك كه‌وتوونه‌ته ڕێ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌نجام بگه‌ن به‌و مرۆڤه‌ی ته‌واو وریا و به ئاگایه له خۆی و ده‌ره‌وه‌ی خۆی.
حیكمه‌تی سایكۆلۆژیا له‌وه‌دایه مرۆڤ ده‌خاته به‌ر مه‌ددی نه‌زه‌ری خۆی بۆ ئه‌وه‌ی له دوا فۆڕم و گه‌وهه‌ری ده‌وڵه‌مه‌ندیدا هه‌م كه‌س و هه‌م مرۆڤستانیش بخاته نێو كه‌ش یا فه‌زایه‌كی ده‌روونیه‌وه هه‌موومان تیایدا ئاسووده و هاوسه‌نگ ماناكانی ژیان لێكبده‌ینه‌وه و به‌رده‌وامیش بین له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و مانایانه‌ی هێواش هێواش و به ئارامیی هۆش و زه‌ین و عه‌قڵ پێیان ده‌گا.
له سایكۆلۆژیادا (ژیان) به‌ڵام ژیانێكی ئارام بابه‌تی مرۆڤێكی هاوسه‌نگ و ژیاندۆسته، باسكردنی مردن و ڕووه هه‌ره دزێوه‌كانی شه‌ڕانگێزی و توێژینه‌وه له‌سه‌ر توێژینه‌وه له‌سه‌ر كردنیان هه‌ر به مه‌به‌ستی گه‌یشتنه به‌و ژیانه‌ی هه‌موومان مافێكی سرووشتی خۆمانه بیژیه‌ین، سایكۆلۆژیا و كه‌سه دیاره‌كانی ئه‌م مه‌یدانه هه‌میشه له دوای ئه‌م ده‌ریچانه وێڵن كه لێیانه‌وه ترووسكایی ژیان به‌رده‌می هه‌موو مرۆڤێك ڕووناك ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ماوه كورته چێژی هه‌م ساته‌وه‌ختی و هه‌میش هه‌میشه‌یی و عه‌قلانی وه‌رگرێت.
هه‌ن له سایكۆلۆژیسته‌كان له تاریكی‌دا وێڵی ڕووناكین، چون پێیانوایه به كه‌مكردنه‌وه‌ی جوگرافیای تاریكی سه‌رزه‌مینه ڕووناكه‌كان زیاتر ده‌دره‌وشێنه‌وه و پانتاییه‌كانیان زۆرتر ده‌كشێن، هه‌شن له ڕووناكی‌دا شه‌ڕی تاریكی ده‌كه‌ن و تا پێیان بكرێ تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر نوته‌ك و جه‌نگه‌ڵه نه‌بینراوه‌كانی خودی مرۆڤ، هی واشمان هه‌یه له هه‌ردوو رووه تاریك و ڕووناكه‌كه‌ی ژیان و ده‌روونی تاكه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ده‌لیه‌تی په‌یوه‌ندی نێوانیان بخاته خزمه‌تی خودی (ژیان) ه‌وه، چون ژیان له كۆتاییهێنان به تاریكی ده‌ست پێناكا به قه‌د ئه‌وه‌ی ئیشكردنه بۆ ناسینی كونجه تاریكه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كه بۆ ڕووناكی تیایاندا، سایكۆلۆژیا و سایكۆلۆژیسته‌كان ویستوویانه و ده‌شیانه‌وێ له ڕووناكی‌دا ئیش له تاریكی بكه‌ین نه‌وه‌ك (له تاریكاییه‌كاندا ئومێد بۆ ڕووناكایی بخوازین).
هیچ یه‌ك له سایكۆلۆژیسته‌كان له هیچ هه‌لومه‌رجێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و كولتووری و ئابووریدا تیۆریزه و ته‌مجیدی شه‌ڕ و شه‌ڕانگێزیان نه‌كردووه و نه‌یانویستووه به سه‌ره قه‌ڵه‌مێكیش دنه‌ی تاكێك یا كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بده‌ن تاوه‌كو ڕه‌فتارگه‌لێك ئه‌نجامده‌ن وێرانسازی ژیانی لێ بكه‌وێته‌وه. نووسه‌ر و بیرمه‌ندی گه‌وره له مێژودا هه‌بوون و به قسه و نووسین و ڕا و بۆچوونه‌كانیان كاره‌سات و مه‌رگه‌ساتی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر مرۆڤ و مرۆڤستاندا هێنا، ئه‌وان وه‌ك ئایكۆنی پیرۆز یا پیرۆزكراو ته‌ماشایان كرا و هه‌رچی وتیان لای ساده‌له‌وحه‌كان به سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سانی خاوه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینیه‌وه نائاگا و نا هوشیارانه لێكدرایه‌وه و دواتر به هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ و مه‌رگه‌ساته‌كان ژیانیان له ملیۆنان مرۆڤی ئاره‌زوومه‌ند بۆ ژیان سه‌نده‌وه.
له سایكۆلۆژیادا هیچ ڕێچكه و ڕێبازێك به ته‌نها نه‌گه‌یشتۆته مرۆڤه ئایدیاڵ و سووپه‌ره‌كه، هه‌ر یه‌كه‌یان یه‌خه‌ی لایه‌نێك له كه‌سێتی ئه‌ویان گرتووه و دواتر به هه‌موویان توانیویانه وێنه‌ی مرۆڤێكی هاوسه‌نگ و ساغمان بۆ بكێشن، ئه‌م هه‌وڵه له‌یه‌كتر جودایانه چوونه‌ته خزمه‌ت عه‌قلیه‌تێكی هاوكارانه و ته‌باوه و ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێ كه ئه‌و زانسته هه‌رچی زاناكانی خۆی هه‌یه به شێوه‌یه‌ك له خۆی ئاڵاندووه به گیانی هاوكاری و ده‌سته‌جه‌معیه‌وه ئیش بكه‌ن و ئه‌نجامی بیركردنه‌وه‌ی یه‌كتر نه‌سڕنه‌وه. ڕاسته هه‌ر یه‌كه‌یان یا هه‌ر ڕێچكه‌یان ڕه‌خنه‌ی ئه‌وانی تری كردووه و ده‌كا به‌ڵام نایانسڕێته و به پووچ و بێمانایان نازانێ.
بۆرهیف سكینه‌ر و كاڕڵ ڕۆجه‌رز و ئه‌براهام مازلۆ و لیو فستنگه‌ر و سۆلیڤان و به‌ر له‌وانیش سیگمۆند فڕۆید و ئینجا هێربه‌رت ماركۆزه و چه‌په فڕۆیدیه‌كانی تری وه‌ك فڕۆم و جیزا رۆهایم و كاڕڵ ئه‌براهام و هیتری ئه‌م دواییانه‌ش وه‌ك فیكتۆر فرانكل و رۆلۆ مه‌ی زۆری تریش هه‌موو ئه‌مانه بۆ هێنانه ئارای كه‌س و كۆمه‌ڵگه‌ی ئارام و هاوسه‌نگ له ژیانێكی ئاسووده‌دا كۆشایان.
هه‌ر كتێب و توێژینه‌وه‌یه‌كی ئێریك فڕۆم بگری ڕا و ڕوانینی بۆ ژیان و سازاندنی ژیان له كه‌ش و فه‌زای ئاسووده تیایه، ئه‌و قسه‌ی له‌سه‌ر ئومێد و ئازادی و خۆشه‌ویستی و گوێگرتن و كۆمه‌ڵگه‌ی ساغ و مرۆڤێكی به خۆهوشیاره و سایكۆلۆژیای برده نێو نوته‌كه‌كانی سیاسه‌ت و ئابووری و پێیوابوو ئه‌م ژینگه‌یه‌ی ئه‌وسا و ئێستا بۆ ژیان سازگار نیه و مرۆڤی هه‌لپه‌رست و خۆپه‌رست و دواتر نامۆ بۆ كۆمه‌ڵگه‌كان ده‌خاته‌وه، ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ی به ڕه‌خنه‌كردنی كاڕڵ ماركس و سیگمۆند فڕۆید و پێشتر به سه‌رسامبوون پێیان گه‌ڵاڵه كرد.
به‌ڵام سكینه‌ر وێنه‌ی دنیایه‌كی وێرانی نیشانداین بۆ ئه‌وه‌ی له ڕه‌فتاری هاوسه‌نگ و پۆزێتیڤتره‌وه ژینگه له وروژێنه‌ره شه‌ڕخوازه‌كان پاككه‌ینه‌وه، ئه‌و هه‌میشه ده‌یووت سازاندنی ژینگه په‌یوه‌سته به ئه‌نجامی ڕه‌فتاره‌كانی مرۆڤ و ئه‌و ژینگه‌یه‌ی ئه‌وسا ئه‌و تیایدا ده‌ژیا ئاماژه‌ی مه‌ترسیداری لێ ده‌خوێنده‌وه و پێشبینی كاولكاریه‌كی گه‌وره‌ی له ژیانی مرۆڤایه‌تیدا ده‌كرد.
كاڕڵ ڕۆجه‌رزیش هه‌وڵی زۆری هه‌بوو له بڕاندنه‌وه‌ی جه‌نگ و شه‌ڕه‌كانی نێوان كاتۆلیك و پڕۆتستانته‌كان له ئێرلاند و چووه‌ته باشووری ئه‌فریقا بۆ ڕۆڵ بینین له نه‌هێشتنی ئاپارتاید و نه‌ژادپه‌رستی، هه‌روه‌ها چووه‌ته مۆسكۆی زه‌مانی شوره‌وی بۆ سنوور دانان له‌به‌رده‌م پێشبڕكێی چه‌ك و ئه‌تۆمسازی، دواتر ڕۆجه‌رز پڕۆژه‌ی سوڵحی ڤیه‌ننای له ساڵی (1985) واته دوو ساڵ به‌ر له مردنی پێشنیاز كرد و له‌كاتی به‌ستنی (40) له سه‌ركرده‌كانی دنیا له (13) وڵات به‌شدار بوون، ئه‌و ده‌یویست له‌و گردبوونه‌وه‌یه‌دا په‌یامی ئاشتی و ئارامی و ئاسووده‌ییان له ڕوانگه‌ی سایكۆلۆژیاوه بگه‌یه‌نێتێ.
سایكۆلۆژیسته‌كانی تریش كه ناومان بردن وه‌ك سیگمۆند فڕۆید له وه‌ڵامی نامه‌یه‌كی ئه‌نشتایندا بۆچوونی سایكۆلۆژیست و ڕێبازێكی ده‌روونشیكاریی له باره‌ی جه‌نگ و ڕه‌فتاری شه‌ڕانگێزی و مه‌رگدۆستی مرۆڤ خسته ڕوو و به‌مه‌ش ده‌ریچه‌ی زانستی ئاشكرای بۆ ده‌رباز بوون له زیانه‌كانی مه‌رگدۆستی گه‌یانده دنیا، ئه‌و زۆری له‌سه‌ر جه‌نگ و شه‌ڕانگێزی نووسی و گووت، ڕوونترین ئامانجه‌كانی ئه‌و هه‌روه‌ك له پێشتریشدا نووسیومه گه‌یشتن بوو به مرۆڤێكی عاقڵ له ڕێگه‌ی میكانیزمی جیاجیاوه، لای ئه‌و مه‌ده‌نیه‌ت و شارستانیه‌ت به زاڵبوون به‌سه‌ر نارسیزمی تاكه‌كانه‌وه دێته ئارا، ئه‌و ده‌یویست له سه‌رچاوه‌كانی ئازاره‌وه ئازاره‌كانی مرۆڤ بنبڕ بكا، ئه‌مه‌شی له ئیگۆیه‌كی عاقڵ و هاوسه‌نگ و ڕێكخراو و دادپه‌روه‌ردا ده‌بینی.
چیتر به شان و باڵی سایكۆلۆژیا هه‌ڵناده‌م چون هه‌ر ئه‌وان خۆیان و كار و كردار و نووسین و گوتنه‌كانیان ده‌بن به مانیفێستۆ بۆ ئه‌و ژیانه‌ی هه‌موو ژیاندۆستێك له ناخی خۆیدا ئومێدی بۆ ده‌خوازێ.