بۆب دیلان و نوبڵێكی پۆپۆلیستانه! … ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین
(سه‌رنجێكی ڕه‌خنه‌گرانه له‌خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی نۆبل ٢٠١٦ )
١
بۆب دیلان Bob Dylan لەشه‌ستەکانی سەدەی بیستدا لەنێو بزوتنەوەی ١٩٦٨ی دژ به‌جه‌نگی ڤێتنام و ڕێفۆرمی خوێندكارانی چه‌پی ئه‌ورووپادا وه‌ك (ڕۆک ستار) ده‌ركه‌و‌ت، له‌هه‌مانكاتیشدا شیعره‌كانی خۆی كرده گۆرانی بۆ جه‌ماورێكی پان و به‌رین، به‌مانای پۆپ دیلان هه‌ڵگری (كولتورێكی پۆپۆلیسستیه ) به‌دیووه چه‌په‌كه‌یه‌وه. پۆپۆلیستیه‌ك كه نیولیبرالیزم ئه‌مڕۆ به‌دیووه شمه‌كخۆری و فاشیۆنه‌كه‌ی سوودی لێده‌بینێت وده‌یكاته فاشیۆنی جه‌ماوه‌ری میدیایی له‌دژی كولتوری كلاسیكی خوێندنه‌وه و بیركردنه‌وه‌ی قووڵ. لێره‌وه به‌خشینی ئه‌م خه‌ڵاته به (بۆب دیلان) به‌ڕای من، پشتگیركردنێكی كولتوری پۆپۆلیستیه، كه‌ئێستا ڕێگه‌خۆشكاره بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ڕه‌گه‌زپه‌رستی ترامپی و باڵی ڕاستی كۆنزه‌ڤاتیڤ و نیو لیبرال له‌دونیادا.
گەر ئەم خەڵاتە لەحەفتاکانی سەدەی بیستدا ببەخشرایە بە (شاعیر و ڕۆک ستارێک) ئەوا ماناکانی شۆڕش و ڕادیکاڵیەتی له‌به‌رامبه‌ر سته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی و (كولتوری دژه جه‌نگ) و (دژه چه‌ك فرۆشتن ) قوڵترده‌كرده‌وه، به‌ڵام دوای زاڵبوونی كولتوری فاشیۆن و میدیای هه‌رزان و پۆپۆلیزم به‌سه‌ر ماناگه‌وره‌كانی سیاسه‌ت و ئه‌ده ب و فیكردا، به‌خشینی ئه‌م خه‌ڵاته وه‌ك به‌خشینی مه‌دالیایه‌كه به‌جه‌نگاه‌رێك كه‌سه‌رده‌می به‌سه‌رچووه.
دیاره دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه و دوای ڕووخانی بلۆكی سۆسیالزم به‌هه‌موو هه‌ڵه‌كانیه‌وه، دونیا نه‌بوو به‌و به‌هه‌شته‌ی نیولیبرالیزم بانگه‌شه‌ی بۆده‌كرد. ئه‌وان ده‌یانگووت گه‌ر هاتوو خێوی شۆڕشگێڕه‌كان، خێوه‌كه‌ی ماركس كه‌له‌مانفێستدا باسیده‌كات به‌رۆكی دونیا به‌رده‌ن، ئه‌وا دونیا ده‌بێته به‌هه‌شتێكی ڕاسته‌قینه. له‌دوای ڕووخانی بلۆكی سۆسیالزم نیولیبرالێكی وه‌ك (فۆكۆیاما) بانگه‌شه‌ی كۆتایی مێژووی كرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێت بڵێت؛ دوا قۆناغی پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی له نیولیبرالیزم و ئه‌مریكانزمدا خۆی ده‌بینیێته‌وه! له‌دوای ئه‌و گه‌وجێكی تری وه‌ك (سامۆیل هینگتۆن) هات ئاینی كرده كو‌لتور و ئه‌م دووچه‌مكه‌ی پێكه‌وه گرێدا، كولتوری له‌ڕه‌هه‌نده ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و كه‌له‌پوری و بیناسازیه‌كه‌ی دابڕی و هه‌مووی له‌ئایندا كۆی كرده‌وه و گووتی ؛ شه‌ڕی دونیای تازه شه‌ڕی كولتوره‌كانه كه‌مه‌به‌ستی شه‌ڕی ئاینه‌كان بوو! له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه ئه‌مریكانزم كه‌وته پاڵپشتی بزواته‌كانی وه‌ك قاعیده و تاڵیبان و شوناسه مه‌زبه‌هی و ئاینینه‌كانی تۆخكرده‌وه، ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی فیگوری ترامپی لێده‌رچوو وه‌ك دیارده‌یه‌ك بۆ ئه‌م كولتوره نیولیبراله. به‌خشینی خه‌ڵاتی نۆبڵ به (بۆب دیلان ) به‌خشینی خه‌ڵاته به‌لایه‌نه پۆپۆلیستی و كولتوری ئاهه‌نگسازیه پۆپۆلیستیه‌كه‌ی (كولتوری دژه جه‌نگ) و ڕه‌وتی دژه نایه‌كسانی له‌دونیادا، به‌مانای زه‌قكردنه‌وه‌ی پۆپۆلیزمه له‌مێژووه دووره‌كه‌یدا .
دیاره له‌شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیستدا هێشتا هیوایه‌ك هه‌بوو كه‌ئه‌وروپا به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌نگاو بنێت، ئه‌مه‌ش وه‌هایكرد كه‌زۆر له‌ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا له‌ژێر فشاری بزوتنه‌وه‌ی ١٩٦٨ سوستێمی سۆسیال یاخود بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان جێگیربكه‌ن. ڕیفۆرمیان له كار‌و كرێی كرێكار و مافه‌كانی ژنان و منداڵان و پیراندا كرد. مافی په‌ناهه‌نده‌یی و زۆری‌تریش ده‌رئه‌نجامی خه‌باتی شه‌سته‌كان بوو به‌چه‌پ و سۆسیال دیموكرات و فیمینست و ڕۆشنبیران و ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندانه‌وه. به‌ڵام ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه له كۆتایی سه‌ده‌ی بیستویه‌كدا له‌پاشه‌كشێدایه. ده‌بینین له‌كۆی ئه‌وروپادا ئه‌م ده‌ستگرتنه به‌كه‌رامه‌تی مرۆڤه‌وه له‌ڕێگه‌ی بیمه‌ی كۆمه‌لایه‌تی و مافی بێكاری ومافی په‌ناهه‌نده‌یی و خوێندن و ته‌نانه‌ت ئازادی ڕاده‌ربڕن له‌به‌رده‌م شه‌پۆلی نیولیبرالیزمی ئه‌مریكایی و ئه‌مریكانزم له‌پاشه‌كشێدایه. كۆی ده‌وڵه‌تی سۆسیال له‌به‌رده‌م هێرشی نیو لیبرالیزم و كولتوره فاشیۆن و پۆپۆلیزمه‌كه‌یدا، له‌مه‌ترسی پووكانه‌وه‌دایه.
٢
نكوڵی له‌گه‌وره‌یی (بۆب دیلان) ناكرێت، به‌ڵام قسه‌كردنم له‌سه‌ر پشته وێنه‌ی كه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته‌یه، قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه‌له‌پشت په‌رده‌كانه‌وه چی ڕووده‌دا. بۆب دیلان ده‌رهاویشته‌ی نه‌وه‌ی شۆڕسگێڕی شه‌سته‌كانه موزیكی ئه‌و به‌تایبه‌ت گۆرانی (هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ ڕه‌شه‌بادا – Blowing In The Wind) ناوبانگێكی گه‌وره‌ی بۆ دیلان فه‌راهمه‌كرد. گومان له‌وه‌دا نییه كه دیلان شاعیرێكی باشه، به‌ڵام به‌پله‌ی یه‌كه‌م ڕۆك ستاری مۆدێلی نه‌وه‌یه‌كی ڕادیكاڵی شه‌سته‌كاندا . لێره‌وه بۆیه زاڵه‌كه‌ی سه‌ر ڕوخساری دیلان ، بۆیه‌ی پۆپ ستاریه‌كه‌تی ، نه‌ك شاعیرێتی. (بۆب دیلان) ده‌نگی بیستراوه له‌گه‌ڵ گیتاردا، نه‌ك وشه‌ی خوێندراوه له‌نێو كتێبدا، كولتوری نمایشكاریه، نه‌ك كولتوری ڕاوه‌ستان و بیركردنه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی هه‌ناسه‌ی بیركردنه‌وه‌یه له‌نێو شیعردا. لێره‌وه ده‌مه‌وێت بڵێم؛ كه ئه‌م خه‌ڵاته زاڵكردنی كولتوری فاشیۆن و پۆپۆلیستیه له‌ڕێگه‌ی به‌ڕابوردووكردنی كولتوری شۆڕشگێڕی له‌ڕێگه‌ی پۆپ ستاركردنی شیعر، له‌ڕێگه‌ی به‌ئایكۆنكردنی شیعر له كایه‌ی ڕابوردوویه‌كی به‌سه‌رچوودا ، له‌م باره‌دا ده‌كرێت ئێستا مه‌دالیای نۆبل وه‌ربگرێت.
٣
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ی سه‌ره‌وه ڕوونبكه‌مه‌وه ده‌ڵێم؛ به‌خشینی ئه‌و خه‌ڵاته دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌نیو سه‌ده به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی شه‌ست و هه‌شت به‌پۆپ ستارێكی نیوه شاعیرێكی ئه‌مریكایی، وەک ئەوە وەهایە بگوتریت؛ کە کولتوری خوێندنه‌وه‌ی شیعر كۆتایی پێهات، شۆڕشکردن و چووە مۆزەخانەی مەدالیاکانی نۆبڵەوە، ئه‌مریكانزم به‌هه‌موو ڕه‌نگه‌كانیه‌وه ته‌نانه‌ت به‌ڕابوردووه ناخۆشه‌كه‌یه‌وه جێگه‌ی قبوڵه! ئه‌م قبوڵكردنی ئه‌ویتر به‌ڕابوردووه وه‌ك (ژان پۆل سارته‌ر) ده‌ڵێت ؛ ده‌یانه‌وێت بڵێن سه‌ره‌ڕای ڕابوردووه پڕكێشه به‌ندیه‌كه‌ی قبوڵمانه!
سارته‌ر له‌دژی ئه‌م لۆجیكه (سه‌ره‌ڕای ڕابوردووه پڕكێشه به‌ندیه‌كه‌ی قبوڵمانه!) ، له‌ئۆكتۆبه‌ری ١٩٦٤ خه‌ڵاتی نۆبڵی ڕه‌تكرده‌وه، چونكه گه‌ر بیكردایه وه‌ك قبوڵكردنی مه‌رحه‌مه‌تێكی گه‌وره‌ی دونیای كاپیتالیزم بوو به‌پیاوێكی وجودی كه‌له‌گه‌ڵ یه‌كسانی و سۆسیالزمدامدا بوو. گه‌ر قبوڵی بكردایه، سارته‌ر گووته‌نی ده‌یانگووت؛ سه‌ره‌ڕای ڕابوردووه پڕكێشه‌كه‌ی قبوڵمانه…سارته‌ر ئه‌م خۆشبه‌ختیه‌ی پێنه‌به‌خشین، چونكه ده‌یزانی كه‌كۆی ئه‌م لۆجیكه ڕامكردنی ئایدیاكانی ڕادیكالیه‌ت و شۆڕشكرن و دژایه‌تی سوستمی كاپیتاڵه له په‌رژ‌ینی مۆزه‌خانه‌یه‌كی ئۆرستۆكراتدا، كه‌ناوی خه‌ڵاتی نۆبڵه.
ڕسته‌ی نه‌گوتراوی پشت ئه‌م خه‌ڵاته به (بۆب دیلان) و نه‌به‌خشینی به‌چه‌ندانی وه‌ك (یه‌شار كه‌مال) یان (ئه‌دۆنیس) یان (سه‌لیم به‌ره‌كات) و (سه‌لمان ڕوشدی) و (شیركۆ بێكه‌س) ته‌نانه‌ت ژنه ڕۆماننوسێكی وه‌ك ( ئیزابیلا لێندی) كه له خانه‌واده‌ی ( سلڤادۆر ئالندی) سه‌رۆكی چه‌پی ئه‌رجه‌تین بوو، كه له‌ساڵی ١٩٧٣ ژه‌نراڵێكی وه‌ك (ئاوگستۆ بینۆشێت) به‌پشتگیری ئه‌مریكیه‌كان له‌ڕێگه‌ی هەواڵگیری CIA كۆدێتایان به‌سه‌ر ئه‌و سه‌رۆكه خاكی و گرنگه‌ی ئه‌رجه‌نتیندا كرد‌و كوشتیان. سه‌یر له‌وه‌دابوو، هه‌ر خێرا له‌هه‌مانساڵدا ١٩٧٣ ئاكادیمیای سویدی خه‌ڵاتی دا به (پاپلۆ نیرۆدا) ی پیر كه‌له‌ژێر نه‌خۆشی سه‌ره‌تاندا ده‌یناڵاند، بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیركردنی سیای ئه‌مریكی له‌هاتنه سه‌رحوكمی پیاوێكی خوێنڕێژی وه‌ك (بیۆشێت) داپۆشن، ئیدی سه‌رنجه‌كان بۆ شوێنێكی تر چوون. له‌وه‌ش نامۆتر ئه‌وه‌یه، له‌هه‌مان ساڵدا (ئیزبێلا ئالندی) ژنه ڕۆماننوس و شاعیر و فیمینست كه سلڤادۆر مامی گه‌وره‌ی بوو، ناوی چووه لیستی تیرۆری سیای ئه‌مریكیه‌وه ، بۆ ماوه‌ی سیانزه ساڵ له‌ڤه‌نزوێلا په‌ناهه‌نده و خۆشارده‌وه بوو له ده‌ست ئه‌مریكیه‌كان به‌تۆمه‌تی تیرۆر. له‌به‌ر ئه‌وه سه‌یر نه‌بوو كه‌فه‌رامۆشبكرێت له خه‌ڵاتی نۆبل و زۆر خه‌ڵاتی دیكه. مه‌گه‌ر ئێستا ئاوڕی لێبده‌نه‌وه وه‌ك سارته‌ر ده‌ڵێت: سه‌ره‌ڕای ڕابوردووه پڕ كێشه‌كه‌ی!
ئه‌م خه‌ڵاته‌ی ئه‌مساڵ ٢٠١٦ به‌ڕای من لێدانه له‌ڕۆحی شیعر، چونكه ناكرێت (ئه‌دۆنیس) هه‌بێت و (شێركۆ) و (سه‌لیم به‌ره‌كات) هه‌بێت خه‌ڵاتی شیعر بدرێت بۆب دیلان. گه‌ر بۆ (شه‌ڕی وشه‌ی ئازاد) بێت، ده‌بێت دونیا ئه‌م شاعیرانه بناسرێت، بێگومان گه‌ر هاتوو لیژنه‌كه له‌خه‌وی قوڵدا نه‌بێت، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی چی له‌هه‌ناوی میلله‌تانی ده‌ره‌وه‌ی كیشوه‌ری ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ده‌گوزه‌رێت وه‌ك چۆن له‌كاتی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه به (ئالفریده یانلیك ) ژنه ڕۆماننوسی نه‌مساوی ، ڕۆماننوسه‌كه خۆی ئه‌وه‌نده شۆك بوو به‌جۆرێك كه‌خۆی له‌ژێر پاساوی نه‌خۆشیدا نه‌چوو بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه. سه‌یر له‌وه‌دابوو یه‌كێك له‌لیژنه‌كه دوای ماوه‌یه‌ك بێئاگایی خۆی له‌كۆی كاره‌كانی (ئالفریده یالنیك) ده‌ربڕی.
لێڕه‌وه ئه‌م خه‌ڵاته چۆن خه‌ڵاتی داینامێت دروستكه‌رێكه، ئاوه‌هاش سیاسه‌ت گه‌مه‌ی خۆی تێدا ده‌كات، ئه‌مجاره‌یان كولتوری گوێگرتن له‌شیعرێك له‌نێو موزیكدا ده‌بێته ئه‌ده‌ب، ئیدی شیعر له‌م كه‌ناڵه ئه‌مریكانیه ڕۆكن ڕۆڵه‌یه‌وه خه‌ڵات وه‌ر‌ده‌گرێت، به‌مه‌ش كۆی ئه‌ده‌بی جیدی ده‌چێته خانه‌ی فه‌رامۆشكردنی سیاسه‌تی نیو لیبرالیزمه‌وه.
ئێستا نیو لیبرالیزم لەدژی كولتوری ( دژه چه‌كفرۆشتن) و (دژه جه‌نگ) کاردەکات. دونیای ئه‌مریكانیزم له‌هه‌موو شوێنێك جه‌نگی به‌رهه‌مهێناوه و له‌هه‌موو شوێنێكدا ڕێكه‌وتنی سیاسیه بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك له‌ده‌ستی ئه‌م بۆ ئه‌ویتر، ترۆپكی ئه‌م ناشرینیه ئێستا له‌سوریادا گه‌مه‌ی خۆی ده‌كات. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه یه‌كێك له‌كاره‌كانی ئه‌قڵیه‌تی نیولیبرالزم ده‌ركردنی مانایه له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی به‌ها ده‌ده‌ن ژیانێكی یه‌كسان و ئازاد بۆ مرۆڤ. ئازادی لای ئه‌وان كولتوری دژه جه‌نگ و دژه چه‌كفرۆشتن نییه، به‌ڵكو جۆرێكه له ئازادی ساده‌كاری و شمه‌كخۆری و فاشیۆنی بێ‌مانا و پۆپۆلیزمی و خۆپه‌رستی. ئاوه‌ها پشته‌وێنه‌ی به‌خشینی خه‌ڵاتی نۆبل به (بۆب دیلان) ترۆپكی نیو لیبرالیزم كردنی شیعره به‌هونه‌ری سه‌ر شانۆیه‌كی پۆپۆلستی به‌سه‌رچوو، هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ هێرشی میدیای فاشیۆن بۆ سه‌ر كولتوری خوێندنه‌وه‌ی قووڵ، كه خوێندنه‌وه‌ی شیعره له‌دووتوێی كتێبێكدا.
به‌مشێوه‌یه ڕۆژ به‌ڕۆژ سیاسه‌ت ڕۆڵێكی ناشرین ده‌بینێت له به‌خشینی نۆبڵ ، دیاره نۆبل خۆی به‌دیوێكی تردا، هه‌ستكردنه به‌تاوانی (ئالفرێد نۆبل) كه دینامێتی داهێنا و هه‌موو كاره‌ساته گه‌وره‌كانی ئه‌م دونیا له‌پشت ئه‌م داهێنانه ترسناكه‌وه وه‌ستاوه، هه‌ستكردنێكه به‌تاوان له‌داهێنانێك ڕۆژانه قاچ و ده‌ست و سه‌ری مرۆڤ ده‌په‌ڕێنێت، خه‌ڵك به‌ملیۆنه‌ها ئاواره و برسی و بێ لانه و ماڵ ده‌كات. ناشبێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت كه‌له‌دوای خۆی، خانه‌واده‌كه‌ی نۆبل و نه‌وه‌ی دووهه‌م كه‌سه‌رپه‌رشتی خه‌ڵاته‌كه‌ده ده‌كه‌ن له‌ڕووی ماڵیه‌وه، كۆمپانیای نه‌وتیان هه‌بوو له‌ئازه‌رباینجان. به‌مانایه‌كی تر نه‌وه‌ی دووهه‌می نۆبل خه‌ریكی دزینی نه‌وتی خه‌ڵكانی هه‌ژار بوون له شارێكی وه‌ك باكۆی ئازه‌رباینجان.
٤
كۆی مێژووی ئه‌م خه‌ڵاته پڕه له‌دژبه‌یه‌كی و سیاسه‌ت بۆ نمونه فه‌یله‌سوفی بوونگه‌رایی وه‌ك (ژان بۆڵ سارته‌ر) له‌ڕۆژنامه‌ی لۆفیگارۆ Le Figaro فه‌ڕه‌نسیدا له ٢٣ ئۆكتۆبه‌ری ١٩٦٤ دووهۆكار ده‌هێنته‌وه بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته‌كه یه‌كه‌میان كه‌سیه و دووهه‌میان بابه‌تیه . له‌یه‌كه‌میاندا (سارته‌ر) نایه‌وێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خه‌ڵات بكرێت له‌لایه‌ن هیج ده‌زگایه‌كه‌وه، ته‌نانه‌ت ببێته ئه‌ندام له‌ده‌سته‌ی كۆلێژدۆفرانسی فه‌ڕه‌نسی. به‌ڕای سارته‌ر قبوڵكردنی خه‌ڵاتێك ماننای ئه‌وه‌ی كۆی هه‌ڵوێست و كاره‌كانی ئه‌و ده‌چێته پاڵ ناوی ده‌زگایه‌ك كاتێك ده‌نوسرێت ؛ سارته‌ر هه‌ڵگری نۆبڵ یان فڵان خه‌ڵات، پشتگیری ئه‌م ده‌سته یان ئه‌و ده‌سته و تاقمه ده‌كات! سارته‌ر له‌وبڕوایه‌دایه نوسه‌ر تاكگه‌رایه‌كه، بونگه‌رایه له‌هه‌ڵوێست و دونیابینی خۆیدا، وه‌ك خۆی نایه‌وێت خه‌ڵاته‌كان به‌دووی كاره‌كانیه‌وه بن و ڕه‌واخوازی بكه‌ن ، به‌ڵكو خۆی وه‌ك لێره‌بوونی نوسه‌رێك و كاره‌كانی نوێنه‌ری خۆیانبكه‌ن.
دووهه‌م هۆكار كه سارته‌ر به (هۆكاری بابه‌تی) له‌ساڵی ١٩٦٤ له‌گوتاره‌كه‌یدا ده‌ستنیشانیده‌كات ئه‌وه‌یه؛ كه‌دونیا دابه‌شبووه به‌سه‌ر دوو سه‌ربازگه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا. سۆسیالزم و كاپیتالزم، ئه‌و هه‌میشه له‌گه‌ڵ سۆسیالزمه هه‌رچه‌نده ئه‌و له‌خێزانێكی بۆرژوازیه‌وه هاتووه و له‌ڕۆژئاواش ده‌ژی. له‌به‌رئه‌وه بۆ ئه‌و باشتره ناوی هیچ خه‌ڵاتێك نه‌خاته شه‌ڕه فیكری و ململانێ و هه‌ڵوێسته‌كانیه‌وه. ته‌نانه‌ت ده‌ڵێت؛ گه‌ر خه‌ڵاتی لینینم پێ به‌به‌خشن هه‌مان هه‌وڵوێستم ده‌بێت. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی به‌ڕای ئه‌و كۆی ئه‌م خه‌ڵاته فه‌رامۆشكردنی گه‌وره‌ی نوسه‌رانی وه‌ك (لویس ئا‌رگۆن) و (بۆریس باسترناك) ته‌نانه‌ت (نیرۆدا)یه.
دیاره له‌و زه‌مه‌نه‌دا كاپیتالیزم نه‌یده‌ویست نوسه‌ره شۆڕشگێڕه‌كانی وه‌ك (باسترناك) یان (نیرۆدا) زه‌قبكاته‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه سارته‌ر مرد و نه‌یبینی كاتێك سیاسه‌ت وه‌رچه‌خا، بۆ داپۆشینی ناشرینی كوشتنی (سلڤادۆر ئالندی) خه‌ڵاته‌كه به‌خشرا (پاپلۆ نیرۆدا ) ی پیر، هه‌رچه‌نده دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه، له‌لایه‌ن دیكتاتۆرێكی وه‌ك (بنیۆشێت) له‌ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت و ده‌رئه‌نجامی ده‌رزی لێدانێك ده‌مرێت، كه‌له‌م ساڵانه‌ی دوایدا ڕاپۆڕته‌كان باس له‌كوشتنی ده‌كه‌ن له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ده‌رزیه‌وه. (ئا‌نتۆنیۆ ساكرامانتا) ی ڕۆماننوس و هاوڕێی نیرۆدا له‌ڕۆمانی (له‌گه‌ڵ سه‌برێكی سوتێنه‌ر ) دا به‌جوانی له‌ڕێگه‌ی پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه‌ی باس له‌ڕۆژانی كۆتایی نیرۆدا ده‌كات.
ئاوه‌ها سیاسه‌ت له‌م ئاكادیمیایه‌دا گه‌مه‌ی خۆی ده‌كات، ده‌نا كه‌سانی وه‌ك (یه‌شار كه‌مال) یان (سه‌لمان ڕوشدی) و (بێكه‌س) زۆر ده‌مێكه له‌پێش كه‌سانی وه‌ك (ئالفریده یالنیك) یان (پاتریك مۆدیانۆ) و زۆریترن. دیاره ئه‌مه له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های ئه‌و نوسه‌ره ئازیزانه نییه، به‌ڵام به‌هه‌مان لۆجیكی سارته‌ر قسه‌بكه‌ین ؛ كۆی ئه‌م (هه‌ڵاوێرده‌یه) ڕۆژ به‌رۆژ ساده‌تر و سیاسی‌تر ده‌بێت .
فه‌رامۆشكردنی نوسه‌رێكی وه‌ك (یه‌شار كه‌مال) كه‌چه‌نده‌ها ساڵه ناوی له‌لیسته‌ی خه‌ڵاته‌كدا بووه، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت له‌كوێدا سیاسه‌تی نیولیبرال پێویستی به‌تیشك خستنه سه‌ركه‌سێك بووه بۆ هۆكاری سیاسی، ئه‌م ئاكادیمیه زۆر یان كه‌م خه‌ڵاته‌كانی به‌و پێوه‌ره به‌خشراوه، دیاره له‌گه‌ڵ ڕێكه‌وتنی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل‌دا خێرا (نه‌جیب مه‌حفوز) یان بیركه‌ته‌وه، ده‌نا له‌وبڕوایه‌دا نیم گه‌ر ئه‌م ڕێكه‌و‌تنه سیاسیه نه‌بوایه، ئه‌وان بۆ خودی جوانی ئه‌ده‌بی مه‌حفوز ئاوڕبده‌نه‌وه، كه‌بێگومان مه‌حفوز به‌بێ نۆبلیش هه‌ر ڕۆماننوسه جوانه‌كه‌ی ئه‌ده‌بی دونیایه . دیاره گه‌ر ئه‌مه قسه‌ی ئێمه بێت له‌ئه‌ده‌بدا، ئه‌وا سه‌یر له‌وه‌دایه له‌خه‌ڵاتی ئاشتیدا دراوه به‌گه‌مه‌كرێكی سیاسی وه‌ك هێنری كیسنجه‌ر و ئه‌نوه‌ر ساداتی دیكتاتۆر. نابێت پێناسه ناوازه‌كه‌ی ب سادات له‌بیربكه‌ین كه‌ده‌یگووت؛ دیموكراتیه‌ت كه‌ڵبه‌ی هه‌یه!
به‌خشینی خه‌ڵاتی ئه‌ده‌ب به ڕۆك ستارێك له‌ژێر ناوی ئه‌وه‌ی شیعری هه‌یه و شیعره‌كانی له‌سه‌ر شانۆی ڕۆكن رۆڵ و پۆپ ستاردا به‌رجه‌سته‌ده‌بن، ئارگومێنێكی لاوازه، چونكه نازانین دراوه به (پۆپ ستاریه)كه‌ی یان به شیعره‌كانی، هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی تر كه‌ده‌ڵێن له‌پێناو شه‌ڕی پۆپ دیلان بۆ ئازادی ده‌ربڕین پێبه‌خشراوه، ئه‌مه‌ش دیسان ناچێته خانه‌ی ئه‌ده‌به‌وه ، ئه‌وه‌ی ده‌چێته خانه‌ی ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی كه‌له‌شه‌سته‌كاندا چوونه سه‌رجاده له‌دژی جه‌نگی ڤێتنام، دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه ئه‌م به‌خشینه ده‌یه‌وێت بیانخاته خانه‌ی ڕابوردوو و مۆزه‌خانه‌ی كولتورێكی به‌سه‌رچووی ئه‌مریكانیه‌وه.
————————-
چه‌ند په‌راوێزێك :
١.بڕوانه گوتاری سارته‌ر به ئینگلیزی:
٢. بڕوانه؛ ده‌باره‌ی كوشتنی نیرۆدا له‌لایه‌ن بینۆشێت گاردیان؛
https://www.theguardian.com/books/2015/nov/06/chile-admits-pablo-neruda-might-have-been-murdered-by-pinochet-regime
٣. بڕوانه؛ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ (ئیزابیل ئالندی) ده‌رباره‌ی زه‌مه‌نی بینۆشێت به‌ئینگلیزی؛
https://www.amnesty.org/en/latest/news/2013/09/life-under-pinochet-isabel-allende-day-we-buried-our-freedom/
٣. بڕوانه؛ ڕۆمانی (له‌گه‌ڵ سه‌برێكی سوتێنه‌ردا) ئانتۆنیو ساكرامنتا به‌ئه‌ڵمانی ؛
Antonio Skármeta, Mit brennender Geduld: Roman Piper Veralg ß Taschenbuch – 1. Mai 1998.
٤. گۆرانی هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ ڕه‌شه‌بادا Blowing in the wind ؛ بڕوانه یوتوب;
https://www.youtube.com/watch?v=vWwgrjjIMXA
٥ .بۆ
٥.بۆگوێگرتن له‌گۆرانیه گرنگه‌كانی بۆب دیلان بڕوانه گاردیان:
https://www.theguardian.com/books/live/2016/oct/13/nobel-prize-in-literature-2016-liveblog
ئەلێندی سەرۆکی چیلی بوو